|
سبه‌ینێ (هه‌ینی) خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و سه‌رتاسه‌ری له‌عێراق ئه‌نجامده‌درێت |
Monday, February 28, 2011 |
(سبه‌ی):
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌کاندا که به‌شێکی زۆری شاره‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ (هه‌ینی) خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له‌عێراق ئه‌نجامبدرێت.
له‌وچوارچێوه‌یه‌دا رێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که له به‌غداو شاره‌کانی دیکه‌ی خواروی عێراق ته‌ئکیدیان کردوه‌ته‌وه، که سبه‌ینێ ده‌ڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان و داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی و باشکردنی ژیانیان و گۆڕانکاری ریشه‌یی ده‌که‌ن له‌وڵاتدا.
هاوکات ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌که خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی زۆربه‌ی شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حکومه‌ت و گۆڕان و چاکسازی ریشه‌یی له‌وڵاتدا ده‌که‌ن.
خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی شاره‌کانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت له‌دوای روداوه خوێناوییه‌که‌ی 17ی شوباتی شاری سلێمانییه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌کداره‌کانی لقی (4)ی پارتییه‌وه له‌و شاره ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران کراو بوه هۆی کوژران و برینداربونی ده‌یان هاوڵاتی مه‌ده‌نی.
|
|
|