|
به‌په‌له: به‌بڕیاری یه‌کێتی قوتابیانی پارتی ئه‌و خوێندکارانه‌ی دانیشتوی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێرن، له‌و شاره ده‌رکران |
Monday, February 28, 2011 |
(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی ده‌وامی زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌ولێر داخران و بۆ ماوه‌ی مانگێک کرایه پشو، ئه‌و خوێندکارانه‌ی خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن و له‌وشاره ده‌خوێنن، ده‌رکران.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)ه‌وه ده‌وامی سه‌رجه‌م زانکۆ و کۆلێژ و په‌یمانگاکانی شاری هه‌ولێر داخران و خوێندکاران نێدرانه ماڵه‌وه.
باسی له‌وه‌شکرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ به بڕیارێک بۆ ماوه‌ی مانگێک، ده‌وامی زانکۆ و کۆلێژ و په‌یمانگاکانی هه‌ولێر کرایه پشو.
سه‌رچاوه‌که رونیشیکردهوه، له چه‌ند زانکۆ و په‌یمانگایه‌ک، نوێنه‌رانی یه‌کێتی قوتابیانی سه‌ر به پارتی ئه‌و خوێندکارانه‌یان کۆکردوه‌ته‌وه که خه‌ڵکی ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێرن و بۆ خوێندن له‌و شاره‌ن، پێیان وتون؛ "ئۆتۆمبێلتان بۆ ده‌گرین و هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شاره‌کانی خۆتان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌لایه‌ن یه‌کێتی قوتابیانی پارتییه‌وه سوکایه‌تی به هه‌ندێک له خوێندکارانی شاری سلێمانی کراوه‌و پێیان وتون؛ بڕۆنه‌وه بۆ به‌رده‌رکی سه‌را.
هێژا محه‌مه‌د |
|
|