Print
 مه‌لا ماجید ده‌ستی له‌کار نه‌کێشاوه‌ته‌وه‌
Monday, February 28, 2011


(سبه‌ی):
پاش ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانی ئازادی له‌ شاری سلێمانی رایگه‌یاند ده‌ستله‌کارده‌کێشمه‌وه‌، به‌ڵام مه‌لا ماجید ره‌تیکرده‌وه‌ لێدوانی له‌وجۆره‌ی دابێت.
له‌لێدوانێکیدا بۆ (سبه‌ی)، ماجید حه‌فید، ئه‌ندامی فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی‌ كوردستانی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: ده‌ستم له‌کارنه‌کێشاوه‌ته‌وه ‌و هیچ لێدوانێکی له‌و جۆره‌م نه‌داوه‌.
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شکرد، که‌ له‌گه‌ڵ داوا ره‌واکانی خۆپیشانده‌راندام و پێشیوابو؛ ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی هیچ سودێکی بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخه‌که‌ نابێت.
جێی ئاماژه‌یه‌ به‌پێی لێدوانی ژماره‌یه‌ک خۆپیشانده‌ری ئاماده‌بوی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی، مه‌لا ماجید له‌کاتی هاتنی بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتارێک بۆ خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاندبو، ده‌ستله‌کارده‌کێشێته‌وه‌.

 

Sbeiy.com © 2007