دڵشادی عومه‌ر کاکی
راسته گه‌وره‌ترین رکابه‌ر و دژه وشه به‌رامبه‌ر (ئاشتی)... جه‌نگه، ئه‌وه ته‌نها جه‌نگه‌که سه‌رزه‌مینه سروشتیه‌که‌ی ژیان کۆشکه جوانه‌کانی (ئاشــتی) ده‌له‌رزێنێ و ده‌ڕوخێنێ... هه‌نــدی له فه‌یله‌سوفه‌کان له‌وباوه‌ڕه‌دان که ئاشتی دۆخی ئارامبونی جوڵه‌ی مێژو ئاده‌میزاده، (هیگڵ... و ...نیتشه) واده‌بینن که ئاشتیی له‌گه‌ڵ ره‌هادا له کۆتایدا یه‌کده‌گرنه‌وه.
نیتشه سه‌باره‌ت به‌ئاشتی واده‌بینێ ئه‌وانه‌ی خۆیان کێشه و گرێبه‌ند... ناله‌بارییان دروستکردوه زۆر باسی ئاشتی ده‌که‌ن و هه‌رگیز ئه‌وان ناتوانن ئاشتی ده‌سته‌به‌ربکه‌ن ئاشتی ئه‌و دۆخه ئارامگرتوه‌یه که ژیان جوان ده‌کات... واته ده‌سته‌واژه نزیک و ته‌ریبه‌کان به ئاشتی ته‌نها رێکه‌وتن نیه... رازیبونێک که په‌یوه‌ندیه‌کانی دولایه‌ن دامه‌زرێنێ... ئاشتی قه‌ناعه‌تی گه‌ل و کۆمه‌لانی خه‌ڵکه به‌و به‌خته‌وه‌ریه یاسایانه که تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هه‌مویان هه‌ستیپیَ ده‌که‌ن و تیایدا ده‌ژین... به‌خه‌یاڵ ژیانکردن... له‌ژێر دروشمه‌کانی ئاشتیی و ئاسایش و به‌خته‌وه‌ری و ئارامی له رامکردن و به‌کۆیله‌کردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ته‌نها ئایدیایه‌که که گه‌ل نه‌ده‌یبینێ و نه‌هه‌ستی پێده‌کات، ئه‌زمون و ده‌ستکه‌وت... ده‌بێ میکانیزمی بێت شۆڕ بێته و بۆناو هه‌مو چین و ده‌سته‌وبه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵ ئه‌زمون ژیانکردنێکی راسته‌قینه‌یه نه‌ک کۆپی ژیان... ئاشتی دۆخیکی هارمۆنیی هه‌یه... ئه‌وه‌مانای... ئه‌وه‌نیه که جه‌نگ ئاشتی په‌راوێزده‌کات و بنده‌ستی ده‌کات... ئیدی ئه‌وکاتانه به‌هاکانی ئاشتی پێویســت و بایه‌خدارده‌بن بۆ ئارامبونه‌وه و ژیانکردن، ئه‌ی جه‌نگ کامه‌یه... ئه‌وه‌ی که نه یاری ئاشتیه...؟ ئه‌ی ئه‌و هۆکارانه کامه‌نه‌ن که جه‌نگ پێک ده‌هێنن...؟ که‌واته به‌رله‌جه‌نگ روخساره جوانه‌کانی ژیان، به‌هه‌مو هاوپێچه‌کانیه‌وه... یاسا/ ماف/ سه‌ربه‌ستی/ ئازادی/ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی/ زۆری تر له‌مانه...
که‌وتونه‌ته به‌رته‌وژم و پاڵه په‌ستۆ‌یه‌ک که ئیدی ته‌نها قاوغیان ده‌مێنێ و ده‌بنه دروشمیک کـــه پارێزگاری مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوکمه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌کات... ئه‌ی ئاخۆ جه‌نگ ته‌نها ئاشتی له‌ناوده‌بات یان ئاشتی به‌رهه‌م دێنێ...؟
به‌ومانایه، که بێدادیی و بێ یاسایی و نایه‌کسانی و داگیرکردنی سامانی نه‌ته‌وه بۆ (لایه‌ن و ده‌سته و پارتێک یان چه‌ندپارتێکی) رێککه‌وتو... پیکه‌وه پێکهاتو، ئاشتی ده‌بیَ به دوبه‌شه‌وه به‌خته‌وه‌ر و نابه‌خته‌وه‌ر... به‌خته‌وه‌ر پێویستی به‌ئاشتیه نابه‌خته‌وه‌ر زۆرینه‌ی چینه‌کان ده‌سته‌و پۆله‌کانی گه‌ل وکۆمه‌ڵ... هیچ زه‌ره‌رناکه‌ن گه‌ر ئه‌و ئاشتیه‌بدۆڕێنن... که نیانه.
روداوه‌کان و بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان لابه‌لابونه‌وه چونه‌ترۆپکی کار‌و کاردانه‌وه‌کانه، له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و گه‌ل دا، ژێره‌و ژورکردن وشه‌ن و که‌وکردنی ئه‌و بێدادیانه که‌نه‌ک هه‌ر (ئۆپۆز‌سیۆن) نه‌ک رۆشنبیر و مرۆڤه هه‌ستیار و زرنگه‌کانی به‌ره‌ی گه‌ل... به‌ڵکو گه‌ل... هه‌مو گه‌ل تابه‌رلوتی پڕبوه له بێدادی و گه‌ل خۆی ده‌زانێ ئاشتی کامه‌یه.