|
ههولێر؛ 17 رێكخراو و كهسایهتی داوای ئاساییكردنهوهی دهوامی زانكۆ و پهیمانگاكان دهكهن |
Monday, February 28, 2011 |
(سبهی):
چالاکوانان و رۆشنبیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری هەولێر خۆپیشاندان به مافێکی سروشتی هاوڵاتیان دهزانن و داوا له بهرپرسان دهكهن لهبری مۆڵهتدانی خوێنداكارانی زانكۆ و پهیمانگاكان له شارهكهدا، بهشێوهیهكی رهسمی دهوام بكرێت و رێگهی هاتوچۆش له بازگهكانی ههولێر لهبهردهم هاوڵاتیانی شوێنهكانی دیكهی ههرێم ئاسایی بكرێتهوه.
دهقی راگهیاندراوهكه:
خۆپیشاندان مافی هاوڵاتیانه و ئێمە وەک چالاکوانان و رۆشنبیران و رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لە شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی کۆبونەوەو گۆڕینەوەی راو سەرنج و پێشنیار دەربارەی بارودۆخی کوردستان بە گشتی و شاری هەولێر بەتایبەتی، بەهۆی دروستبونی کەشێکی نائاسایی لە هەولێر، وەک ئەرکێکی مەدەنی و نیشتیمانی بڕیارماندا بە دروستکردنی تۆڕێکی مەدەنی بەناوی (تۆڕی ئاشتی)، بۆ پاراستنی ئاشتی و روبەروبونەوەی هەر حاڵەتێکی لە ناکاو کە لە شاری هەولێردا.
1- پاڵپشتی بریارەکانی پەرلەمانی کوردستان دەکەین کە لە ٢٤-٢-٢٠١١ بڵاوکرایەوە و داوای دیاریکردنی کاتێکی دیاریکراو دەکەین بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە ودەستپێکردنی چاکسازی راستەقینە و کردارییانە.
2- دوای کۆبونەوەی پەرلەمان، چاوەڕوانبوین بارودۆخی سلێمانی هێور بێتەوە، بەڵام پێچەوانەی ئەو حاڵەتە تێبینی دەکرێت بە جۆرێک هەولێریش پشێوی تێکەوتوەو قوتابیانی زانکۆ نێردراونەتەوە ماڵەوەو هاتوچۆ لە بازگەکانی هەولێر نا ئاسایی بوە. لێرەوە داوای کردنەوەی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکەین و داوای ئاسایی کردنەوەی هاتوچۆی بازگەکان دەکەین.
3- خۆپیشاندان مافێکی سروشتی هاوڵاتیانە، ئێمە پشتیوانی هەمو خۆپیشاندانێکی مەدەنییانە دەکەین و رایدەگەیەنین ئێمە وەک ریکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی، وەک تیمێکی ئاشتی و هێمنی پارێز لە خزمەتی شاری هەولێردا دەبین.
4- رەتکردنەوەی هەمو جۆرە توندوتیژییەک کە لە هەر لایەکەوە روبدات.
5- ئەم تۆڕە کراوەیەوەو هەمو رێکخراو و کەسایەتییەکانی شاری هەولێر دەتوانن بێنە ناویەوە و پشتگیری خۆیان دەرببڕن.
1- کۆمەڵەی خەڵک بۆ گەشەپێدان PDA
2- سەنتەری گەشەپیدانی چالاکی لاوان
٣- کۆمەڵگەی لاوانی هەولێر
٤- ئەنستیتیوتی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ
٥- سنەتەری رۆشنبیری راژان
٦- گروپی دارۆژ
٧- رێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
٨- ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج
٩- سەڵاح سدیق سەعید- مامۆستای کۆلیژی ئەدەبیات
١٠- هیوا حەمید باجەلان – چالاکوان
١١- هێمن ساڵح ئیسماعیل - یاساناس
١٢- رابەر تەڵعەت – چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی
١٣- عەلی مەحمود- چاودێری کوردۆساید
١٤- خەتاب عەزیز سلێمان- چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
١٥- عەبدوڵا خالید- رۆژنامەنوس
١٦- سەنگەر یوسف- چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
17- کارزان عەزیز – چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی
٢٤-٢-٢٠١١
هێژا محهمهد
|
|
|