- جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی پارێزگای كه‌ركوك
- هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كان – مامۆستایانی ئاینی به‌ڕێز – رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
ئێمه ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی ناومان له خواورهوه هاتوه پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی 24/2/2011 بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كه‌ركوك كۆبوینه‌وه، دوای گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆڕی بیروڕای پێویست گه‌یشتینه ئه‌م خالاَنهی لای خواره‌وه:
1- خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین لهكهموكوڕیهكان مافی سروشتی هه‌موو لایه‌كه، بهلاََم ئه‌وه‌ی بڕیاره رۆژی هه‌ینی 25/2/2011 ئه‌نجامبدرێت، هه‌موو لایه‌كمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداری تێدا ناكه‌ین و داواكارین ئێوه‌ی به‌ڕێز به‌شدار نه‌بن كه دوره له‌داخوازی و خواستی ئێوه.
2- هه‌مو لایه‌ك كۆك بوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌مو جۆره خزمه‌تگوزاریه ئه‌ساسیه‌كان بۆ هاولاََتیان به‌بێ جیاوازی فه‌راهه‌م بكرێت و هه‌مومان پشتگیری ئه‌م داوا ره‌وایه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌ین.
جارێكی تر داخوازین هه‌مو لایه‌ك به‌وریاییه‌وه له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین، رێگانه‌ده‌ین ده‌ستی ناحه‌زان تێكه‌ڵی داخوازیه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان بێت و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان له‌م پارێزگایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كان بپارێزین.
حزب و لایه‌نه‌كان
حزبی شیوعی كوردستان له‌كه‌ركوك
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌كه‌ركوك
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كه‌ركوك
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌كه‌ركوك
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌كه‌ركوك
حزبی سۆسیالیستی كوردستان له‌كه‌ركوك
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كه‌ركوك
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌كه‌ركوك