Print
 خۆپیشانده‌ران له‌قه‌زای حه‌ویجه‌ باره‌گای شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی قه‌زاکه‌یان سوتاند
Monday, February 28, 2011

(سبه‌ی):
له‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)ه‌وه‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری زۆربه‌ی شارو شارۆچکه‌کانی عێراقی گرته‌وه‌و تا دێت ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌بن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای که‌رکوک له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان، پێکدادان و توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌کاندا به‌رپابو، به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان دو کوژراو و زیاتر له‌ 10بریندار هه‌یه‌.
په‌یامنێرمان پێی راگه‌یاندین، خۆپیشانده‌ران باره‌گاکانی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو شاره‌وانی و ره‌گه‌زنامه‌یان له‌و قه‌زایه‌ سوتاندوه‌و هه‌وڵی رۆشتن به‌ره‌و شاری که‌رکوک ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست (سبه‌ی) که‌وتوه‌، به‌شێکی زۆری به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌، قه‌زای حه‌ویجه‌یان به‌جێهێشتوه‌و ره‌وه‌و شوێنێکی نادیار هه‌ڵهاتون.

ئارام جه‌مال
Sbeiy.com © 2007