عوسمان عه‌سکه‌ری
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سهبتهو مه‌لیله که دو شاری گرنگ و ستراتیجی مه‌غریبن، له سه‌ده‌ی 16وه ئسپانیا داگیری کردوه‌و له‌ساڵی 1884 کۆلۆنیالیسمی ئه‌و وڵاته به‌شێکی زۆر له‌خاکی مه‌غریب و مۆریتانیاو سه‌حرای غهربییشی کررده ژێر رکێفی خۆیه‌وه، به‌ڵام له‌ساڵی 1958 به‌بڕیاری فرانکۆ فرانسیسکۆی دیکتاتۆری سه‌رۆکی حکومه‌تی ئه‌وکاته‌ی ئسپانیا سه‌حرای غه‌ربی له باشوری مه‌غریب کرا به‌به‌شێک له سه‌حرای ئیسپانیا. له دژی ئه‌و بڕیاره‌ی ئسپانیا سهحراویهکان ناڕزاییان ده‌ربڕی و له‌ساڵی 1973 بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی سهحرایان له‌ژێر ناوی پۆلیساریۆ دامه‌زراند. له‌لایه‌که‌وه به‌هۆی ململانێی نێوان فه‌ره‌نسا، پرتوگال و ئسپانیا، مه‌غریب و مۆریتانیاو فشاره‌کانی پۆلیساریۆ، ئسپانیا بڕیاریدا سه‌حرا راده‌ستی سهحراویهکان بکاته‌وه، به‌ڵام هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌و رێکه‌وتنه‌دا گه‌لی مه‌غریب له‌پێناو رزگارکردنی سهبتهو مه‌لیله له‌ژێر چنگی ئسپانیهکان فشارێکی زۆریان کرده سه‌ر حه‌سه‌نی دوه‌می پادشای وڵاته‌که‌یان.
شاحهسهن، له‌لایه‌که‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌ژێر فشاری گه‌لی وڵاته‌که‌ی رزگار بکات، له‌لایه‌کی دیکه‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌حرای غه‌ربی به وڵاته‌که‌یه‌وه بلکێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاره‌کانی سهبتهو مهلیلهی فه‌رامۆش کرد، به‌ڵام له ساڵی 1975 نزیکه‌ی 350،000 که‌سی له شاره‌کانی دیکه‌ی وڵاته‌که‌یه‌وه به‌بێ چه‌ک به‌مه‌به‌ستی خۆپیشاندان ره‌وانه‌ی سه‌حرای غه‌ربی کرد له‌ژێر ناوی مارشی سه‌وزدا.
ئه‌و مارشه، هاوکات بو له‌گه‌ڵ کۆچی دوایی فرانسیسکۆ فرانکۆی گه‌وره دیکتاتۆری ئسپانیا که قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی له وڵاته‌که‌دا دروستکرد، به‌وهۆیه‌وه پاش 3 مانگ له خۆپیشاندانی مارشه سه‌وزه‌که‌ی شا حه‌سه‌ن، له سه‌ره‌تای ساڵی 1976 ئیسپانیا ده‌ستی له سه‌حرا هه‌ڵگرت و شا حه‌سه‌نیش له‌ڕێگه‌ی ئه‌و مارشه‌وه، له‌لایه‌که‌وه به‌شێکی زۆری سه‌حرای به وڵاته‌که‌یه‌وه لکاند، له‌لایه‌که‌ی دیکه‌وه توانیتی سه‌رکه‌وتن له‌دژی ناڕه‌زاییه‌کانی گه‌لی وڵاته‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر بکات.
له عێراقدا، به‌هۆی ناکۆکی نێوان لایه‌نه‌کان و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه پرۆسه‌ی سیاسی دوچاری ده‌یان قه‌یران بۆته‌وه، بۆیه سێبه‌ری شۆڕشه‌کانی تونس و میسر، گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له پێکهاته‌و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئه‌نجام ئه‌دات، که ده‌کرێت گه‌لی کورد به شنه‌بای سودان و مافه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خۆی شاد بکات، به‌ڵام دور له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و پێشهاتانه ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان له پێناو درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له ژێر فشاری شه‌قامی کوردی و ئه‌و کاره‌ساته خوێناویه‌ی 17 شوبات رزگار بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی سه‌دان ره‌فتاری ناشارستانی له دژی گه‌نجه‌کان، مه‌له‌فی کێشه‌ی ناوچه درابڕوهکان هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌و پێمان ده‌ڵێن خۆپیشاندان و داوای مافی خۆتان مه‌که‌ن چونکه شۆڤێنیهکان ئاماده‌ن و که‌رکوک داگیر ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر به‌راورد له نێوان مارشه سه‌وزه‌که‌ی شا حه‌سه‌نی دوه‌م و بزوتنه‌وه‌کانی کوردا بکه‌ین که ئه‌نجامدانی ئه‌و مارشه هاوکات بو له‌گه‌ڵ ئاشبه‌تاڵی شۆڕشه‌که‌ی کورد، ئه‌وا ده‌رئه‌که‌وێت هه‌تا ئێستاش به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه‌وه، سه‌رکردایه‌تی پ‌د‌ک و ینک شتێکی ئه‌وتۆ له ئه‌زمونی گه‌لان فێر نه‌بون و ده‌رسیان له کاره‌ساته‌کانی کوردستان وه‌رنه‌گرتوه، بۆیه له جیاتی جێبه‌جێ کردنی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌قام کپ بکه‌ن، دڵه‌ڕاوکێ و ترسی شۆڤێنیهکان له‌ناو خه‌ڵکی که‌رکوکی سته‌مدیده‌و کوردی ناوچه دابڕاوه‌کاندا دروست ده‌که‌ن، ئه‌مه له کاتێکدا پێویست بو شۆڤیێنیهکان ترسیان له کورد هه‌بێت نه‌ک پێچه‌وانه.
تارمایی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که له باکوری ئه‌فه‌ریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رویاندا، ئه‌وه‌ی سه‌لماند که شنه‌بای شۆڕشه‌کانی میسر‌و تونس، له شێوازی روخانی دیواری بهڕلینهو کۆی ئه‌و سیستێم و دیکتاتۆرانه‌ی وه‌ک کوردستان له‌ناو ئه‌دات که هاوشێوه‌ی بن عه‌لی و موباره‌ک و قه‌زافیه و گۆڕانی بنه‌ڕه‌تیش له ناوچه‌که‌دا دێنێته کایه‌وه، بۆیه ده‌سه‌ڵات گه‌ر ده‌یه‌وێت خۆیان و سامانه‌که‌یان بپارێزن، ئه‌وا ده‌بێت له‌وه زیاتر گه‌مه‌ی قێزه‌ونی سیاسی نه‌که‌ن و هه‌رچی زوه داواکانی مه‌یدانی ئازادی جێبه‌جێ بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره بقۆزینه‌وه که له جیهاندا هاتۆته پێش و سود له ئه‌زمونی مارشه سه‌وزه‌که‌ی شاحهسهن و ریفراندۆمه‌که‌ی باشوری سودان وه‌ربگرین.