Print
 له‌ سه‌یدسادق و عه‌ربه‌ت خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد
Tuesday, March 1, 2011

(سبه‌ی‌):
له‌ درێژه‌ی‌ خۆپیشاندانه‌ ناره‌زاییه‌كانی‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق و شارۆچكه‌ی‌ عه‌ربه‌ت ده‌ستیپێكردوه‌.
په‌یامنێرمان له‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادقه‌وه‌ پێیی‌ راگه‌یاندین: خۆپیشانده‌ران رێگای‌ سه‌ره‌كی هاتوچۆیان له‌ ناو بازاڕی‌ سه‌یدسادقدا گرتوه‌.
له‌ عه‌ربه‌تیش خۆپیشانده‌ران له‌ ده‌روازه‌ی‌ شارۆچكه‌كه‌دا كۆبونه‌ته‌وه‌.

 

Sbeiy.com © 2007