Print
 به‌په‌له‌؛ خۆپیشاندان له‌که‌لار به‌رده‌وامه‌و چه‌کداره‌کانی پارتی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتیان کرده‌ قوربانی
Wednesday, March 2, 2011


(سبه‌ی):
خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌شاری که‌لار به‌رده‌وامه‌و به‌هۆی ته‌قه‌کردنی چه‌کداره‌کانی پارتییه‌وه‌ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی برینداربون.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی که‌لار که‌ زیاتر له‌ 2 هه‌زار که‌س به‌شدارییان تێدا کردوه‌، خۆپیشانده‌ران داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی و گۆڕانکاری و دادگایی کردنی ئه‌و که‌سانه‌یان ده‌کرد که‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران کردوه‌.
هاوکات به‌هۆی ته‌قه‌کردنی پاسه‌وانه‌کانی لقی چواری پارتی و کوشتن و بریندارکردنی ده‌یان هاوڵاتی، خۆپیشانده‌ران داوای چۆڵکردنی باره‌گاکانی پارتییان له‌سنوری گه‌رمیان کردو هاوکات چه‌ند که‌سێکیش به‌ردیان گرته‌ لقی پارتی له‌و شاره‌.
باسی له‌وه‌شکرد، له‌به‌رامبه‌ردا پاسه‌وان و چه‌کداره‌کانی لقی پارتی به‌ ته‌قه‌ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌رانیان داوه‌ته‌وه‌و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌کان، کوژراوێک هه‌یه‌و زیاتر له‌ 10 که‌سی دیکه‌ش برینداربون، هاوکات پۆلیسێک به‌ ته‌قه‌ی پاسه‌وانه‌کانی پارتی برینداربوه‌.

هاوکار ئازاد و به‌ختیار

 

Sbeiy.com © 2007