Print
 په‌یامێك له‌ ئازاد قه‌زازوه‌ بۆ مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین
Wednesday, March 2, 2011
به‌تایبه‌تی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ و ده‌رونناسی
به‌نده‌ ساڵی 2009-2010 وه‌ك مامۆستا له‌به‌شی فه‌لسه‌فه‌ و ده‌رونناسی له‌ خزمه‌تتانا بوم. له‌وێ به‌چاوی خۆم دیم كه‌ ئه‌و زانكۆیه‌ چۆن له‌ ژێر چه‌پۆكی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندایه‌. له‌م نامه‌یه‌وه‌ تكا له‌ به‌ڕیزتان ده‌كه‌م كه‌ ئیمرۆ هه‌لێكی مه‌زنه‌ بۆ ئازادكردنی زانكۆی دیلی ده‌ستی حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، ئیمڕۆكه‌ باشترین هه‌له‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی زانكۆ بۆ باوه‌شی زانست، فرسه‌ته‌ ئیمڕۆكه‌ ئه‌و زانكۆیه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حیزبه‌وه‌ زه‌وتكراوه‌، بیده‌نه‌وه‌ ده‌ست زانست و ئازادی بكه‌ن. تكام وایه‌ چیتر له‌ ژێرفشاری ده‌سه‌ڵات، با زانست نه‌بێته‌ قوربانی سیاسه‌ت.
قوتابیانی ئازیزی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ و ده‌رونناسی له‌ هه‌ولێر، گه‌نجانی مه‌یدانی ئازادی له‌ سلیمانی، به‌ڕاستی دڵم ئارامه‌ ئیستا كه‌ ئه‌تانبینم له‌باوانی ده‌سه‌ڵاتدار ژیرترن، هۆشیارترن، بوێرترن. تكاشم ئه‌وه‌یه‌ له‌وان هێمنتربن، تا توندڕه‌وی ئه‌وان جوان ده‌ركه‌وێت، گوڵ ئاسا نه‌رمی خۆتان ده‌رخه‌ن، تا ده‌مامكی ئه‌وان لاچێ و ده‌سه‌ڵاتدارانیش روی ره‌قی خۆیان ئاشكرا كه‌ن، تا چیتر به‌ زبانی شیرن و به‌كارهێنانی سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان، مه‌ستمان نه‌كه‌ن.
ئازاد قه‌زاز
هۆڵه‌ندا
25-02-2011
Sbeiy.com © 2007