Print
 خوێندكاران به‌ یه‌كپۆشییه‌وه‌ جوانن
Monday, December 3, 2007

 هێدی‌ گه‌ڵاڵی‌

به‌پێی‌ هه‌ر كۆمه‌ڵ‌ ‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی‌ دنیا سه‌رجه‌م چین ‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ‌ به‌ شوناس ‌و ناسنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌خۆی‌ ده‌ناسرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وردتر تاكه‌كانی هه‌ر خێزان ‌و كۆمه‌ڵێكیش بخوێنینه‌وه‌ له‌ ئاكار و جموجۆڵ‌ ‌و مامه‌ڵه‌ و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ رۆژانه‌ی‌ ژیانیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م تاكه‌ یان ئه‌م كه‌س ‌و ئه‌ندامی‌ خێزانه‌ چ جۆره‌ مامه‌ڵه‌ و نمایشێكی‌ خودی‌ هه‌یه‌.
ئه‌مإۆ شوناس ‌و ناسینه‌وه‌ی‌ توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ‌ به‌ سیما و كار و پیشه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ جلوبه‌رگ ‌و رێكپۆشییان ده‌ناسرێته‌وه‌، به‌ده‌ر له‌ ره‌وشت ‌و ئاكار و هه‌سته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی، ئه‌گه‌ر خوێندكاران وه‌ك توێژێكی‌ زیندوو ‌و فراوان وه‌ربگرین ‌و ناسینه‌وه‌ی‌ خۆیی له‌ هه‌ڵسوكه‌وت ‌و له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگ ‌و چۆنییه‌تی‌ مامه‌ڵه‌كردنیدا هه‌یه‌، له‌ قوتابخانه‌كاندا كه‌رناڤاڵێكی‌ جوان ‌و رازاوه‌مان بینی له‌ كاتی رۆشتن پۆل پۆل ده‌ركه‌وتنی خوێندكاران به‌ جلی‌ یه‌كپۆشییه‌وه‌، دیاره‌ یه‌كپۆشی (زی‌ الموحد)ی‌ قوتابییان ‌و خوێندكاران له‌ قۆناغی‌  سه‌ره‌تایی ‌و ناوه‌ندیی‌ ‌و ئاماده‌یی جیا له‌ ساڵه‌كانی پێشووتر جۆرێك له‌ جوانی ده‌به‌خشێت، له‌ بینینی یه‌ك ره‌نگی ‌و یه‌كپۆشییاندا هه‌ستده‌كه‌یت خوێندكار و قوتابی بوونی هه‌یه‌، جیاكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و توێژه‌ له‌وانی‌ دیكه‌ هه‌ستده‌كه‌یت پرۆسه‌ی‌ خوێندن زیندوو ‌و چالاك خۆی ده‌نوێنیت، یه‌كپۆشیی خوێندكاران نه‌ك هه‌رجوان ‌و دڵخۆشیی‌ كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌، به‌ڵكو له‌ڕووی‌ ده‌روونییه‌وه‌ جۆرێك له‌ شادی ‌و هه‌ست به‌ بوونی خوێندكاران ده‌به‌خشێت به‌ خودی‌ خوێندكاره‌كه‌ خۆی‌، واته‌ ده‌كرێت بڵێین یه‌كپۆشیی خوێندكاران ئیجابییاتی زیاتره‌ وه‌ك له‌ سلبییاتی، به‌ر له‌ هه‌رشتێك جوانی ‌و رازاوه‌یی ‌و دیمه‌نێكی‌ قه‌شه‌نگ به‌ چاو و دڵه‌كان ده‌به‌خشێت.
Sbeiy.com © 2007