(سبهی):
لە 17 ی ئەم مانگەوە جەماوەری کوردستان، بۆ داواکاری و خواستەکانیان، بۆ دژایەتیکردنی دەسەڵاتی بنەماڵەکان، بۆ وەستانەوە لە دژی گەندەڵی و فەسادی ئیداری ڕۆژانە خۆپیشاندان دەکەن، بەڵام دەسەڵات لە کوردستان، هەمو ڕۆژێک بە چەک و گولە وەڵامیان دەداتەوە، تائێستا 3 لاوی خوێن گەرم شەهیدبون و زیاد لە 150ی تریش بریندار بون. بەڵام جەماوەری کوردستان سەربەرزانە کوڵ نادات و ڕۆژ لە دوای رۆژ جەماوەری زیاتر، شار و قەزا و ناحیەی تر بە خۆپیشاندانەکانەوە پەیوەست دەبن و شەپۆلی توڕەیی جەماوەر بەردەوام پەرە دەسەنێت.
ئێمهش بۆ پشتیوانیکردنی جەماوەری کوردستان، هەروەها بۆ لەقاودانی ئەو کردەوەی نامرۆڤانەیەی دەسەڵات لە کوردستان، بانگهوازی سهرجهم ئازادیخوازان، لایەنگرانی مافەکانی مرۆڤ و عهدالهتخوازان دهکهین بهبێ جیاوازای حیزب و گروپ و بیروڕایهک که ههیانه بێنه دهنگ.
ئەمرۆ کاتی ئەوەیە هەموان پێکەوە پشتیوانی کەس و کاری خۆمان بین. هەوڵی بێوچان بدەین کۆمەڵگای کەنەدی و جیهانی بۆ پشتیوانیکردنی خواستەکانی خۆپێشاندانەکانی کوردستان ڕابکێشین و کارو کردەوەی دەسەڵات بە لە خوێن گەوزانی خۆپیشاندانەکان ڕسوا بکەین.
بۆ ئەم مەبەستە له شاری هامیلتۆن/ کەنەدا کۆبونەوەیەکی ناڕەزایەتی ساز دەکەین:
کات و شوێن
Sunday February 27 at 2-4 pm
Location is on King & James Street
Contact: 905- 973-1029
905- 973- 0088
416- 827- 4578
نهخشه...