سازادانی : به‌ڵێن ساڵح (رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا)
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ته‌ئكید ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له ئێستادا زۆرباشه و به‌تایبه‌ت له‌ماوه‌ی رابردوودا سێ جار وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی توركیا كۆبووه‌ته‌وه. له‌م دیمانه‌یه‌دا كه له‌گه‌ڵ رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌نجامیداوه، جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ڵێت: "بۆیه‌كه‌م جاره عیراق ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌ی له‌گه‌ڵ دراوسێكانی هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ توركیا و واخهریكین هاوپه‌یمانێتییه‌كی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا دروست ده‌كه‌ین كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدابێت".
تاڵه‌بانی دووپاتی ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق جێبه‌جێ ده‌كرێت و ده‌ڵێت: " من پێموایه مادده‌ی 140 جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام پشوو درێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت، به په‌له په‌ل و هه‌ڵپه‌هه‌ڵپ و به لێدوانی ئیستفزازی و موزایه‌ده و فڕ و فیشاڵ ناكرێت، هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆی بچینه پێش جێبه‌جێ ده‌كرێت به شێوه‌یه‌ك به‌ینی كورد و توركمان و عه‌ره‌بی عیراق باش بێت و به‌ینی هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌نكه‌ره‌ش باشبێت".
*به‌ڕێز تاڵه‌بانی، له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا ئاماژه‌ت بۆ ئه‌وه كردووه كه عیراق له به‌هاری سیاسی و ئاسایشی خۆیدایه، به‌ڵام هێشتا عیراق له كۆمه‌ڵێك قه‌یران و گرفتدا نههاتووهتهدهرێ، به‌تایبه‌ت ئێستا له شه‌شه‌م ساڵی پاش پرۆسه‌ی ئازادكردنی عیراقداین؟
تاڵه‌بانی: من له‌گه‌ڵ ره‌ئی تۆنیم، من پێم وایه عیراق له‌م موده‌ته‌دا سه‌ركه‌وتنی زۆر گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه، وڵاتێك پاش ئه‌وه‌ی رزگاری بووه له دیكتاتۆریه‌تێكی ره‌شی خوێناوی كه خه‌ریكی له‌ناوبردنی گه‌له‌كه‌ی خۆی بوو، ئه‌و وڵاته كتوپڕ ناكرێت یه‌كسه‌ر هه‌ستێته‌وه سه‌رپێ و هیچ گیروگرفتی نه‌بێت. هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه شۆڕش تیایدا روویداون ماوه‌یه‌كی زۆریان ویستووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه‌وه سه‌ر پێی خۆیان، ته‌ماشای روسیا بكه دوای ئۆكتۆبه‌ر، ته‌ماشای ئێران بكه له‌دوای شۆڕشی ئیسلامی. ئه‌م رووداوه وه‌ك ژانی گه‌ل وایه ئه‌وه كاتێكی ده‌وێت تا دێته‌وه سه‌ر خۆی.
ئه‌وه‌ی من پێی ده‌ڵێم به‌هاری سیاسی ده‌لیله‌كانی زۆر ئاشكرایه یه‌كه‌میان ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌یه كه حكومه‌ت به‌ده‌ستی هێنا له ئازادكردنی شاره‌كانی موسڵ و سه‌در و شوعله و به‌غدا و ئێستا ئه‌وانه له‌ژێر كۆنترۆڵی ته‌واوی حكومه‌تی عیراقدان و خه‌ڵكه‌كه‌ی به ئازادی و ئاسوده‌یی ژیانی ته‌بیعی خۆی به‌سه‌ر ده‌بات. سه‌ركه‌وتنی تریش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گهورانهبوون كه به‌سه‌ر هه‌م میلیشیا و به‌سه‌ر ئیرهبییهكاندا به‌ده‌ستمان هێنا، جوندولئیسلام، سهئروڵا و ئه‌و ئیرهابیانهی تری جه‌ماعه‌تی قاعیده كه ته‌كفیری شیعه‌یان كردبوو كوردیان به خائین دانابوو عه‌ره‌بی سوننه‌یان به مورته‌د دانابوو ئه‌وه پشتیان شكا له عیراقدا و ناوچه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك ئه‌نبار و موسڵیان لێ رزگاركرا، به‌عقوبه و كه‌ركوك و گه‌لێك شوێنیان لێ رزگاركرا. ئێستا ته‌نها گروپی په‌ڕاگه‌نده ماون كه كاری تیرۆرستی و به‌تایبه‌ت خۆكوژی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌بوو بۆ عیراق، هه‌تا دۆستانی عیراق ساڵه‌های ساڵیان بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه دانابوو.
له‌رووی سیاسیشه‌وه پێكهاتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سوننه و شیعه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر نایاب ده‌ڕوات و پیاوانی ئاینی توانیویانه یه‌ك رێكخراوی دینی گه‌وره دروستبكه‌ن بۆ ته‌بایی و عه‌شیره‌ته‌كان پێكهاتوونهتهوه و حزبه‌كان لێك نزیك بوونه‌ته‌وه و حكومه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیش به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر مالیكی دروست ده‌بێته‌وه و براده‌رانی ته‌وافوق له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێككه‌وتوون بۆ هاتنه‌وه، ماوه‌ته‌وه چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی بچووك. جگه له‌وه له په‌رله‌مان چه‌ند قانونێكی گرنگ تێپه‌ڕێنراوه، ئێ ئه‌مه به‌هاره، خۆ به‌هار ئه‌وه نییه عراق به‌یه‌ك كتوپڕ ببێته سویسرا.
جگه له‌وه‌ش تۆ ته‌ماشای وه‌زعی ئیقتیسادی عیراق بكه، زۆر باشتره له زۆر جاران، بۆ یه‌كه‌مجاره میزانییه‌ی عیراق زیاده‌یه‌كی زۆری هه‌یه، بۆیه‌كه‌مجاره میزانییه‌ی عیراق نه‌ك هه‌ر 52 هه‌زار ملیۆن دۆلاری هه‌یه به‌ڵكو زیاده‌ی ئیزافه نزیكی 30 هه‌زار ملیۆنێكه و 25 ملیار دۆلارمان لای وه‌زاره‌تی مالییه هه‌یه. پاره‌یه‌كی زۆرمان له بانك هه‌یه و بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌بینی عیراق به‌و جۆره ئه‌وه‌نده‌ی پاره زۆره ده‌بێت سه‌رفی بكات، موشكیله‌ی سه‌رفكردنی پاره‌ی هه‌یه.
*له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا چی ده‌ڵێن؟
تاڵه‌بانی: هه‌ر دیسان به‌هاره، بۆ یه‌كه‌مجاره ئێمه ئه‌و په‌یوه‌ندییه باشه‌مان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا، له‌گه‌ڵ ئێران، له‌گه‌ڵ ئوردون، له‌گه‌ڵ كوێت، له‌گه‌ڵ سوریا. ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ده‌وروبه‌ره كێشه‌كانمان حه‌ل كردووه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا وا خه‌ریكین هاوپه‌یمانێتییه‌كی درێژخایه‌ن دروست ده‌كه‌ین كه قازانجی هه‌ردوو گه‌لی تێدابێت. له‌گه‌ڵ ئوردون په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر توندوتۆڵمان دروست كردووه، ئه‌م وڵاتانه ده‌ستیان كردووه به زیاره‌تی عیراق، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا هاتووه بۆ عیراق، سه‌رۆك كۆماری ئێران هاتووه بۆ عیراق، له‌م مانگی داهاتووشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا دێت بۆ عیراق، هه‌روه‌ها ئیحتیمالێكی زۆره جه‌لاله‌تی مه‌لیك عه‌بدوڵا بێت زیاره‌تی عیراق بكات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه له‌گه‌ڵ میسر كه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بییه گه‌یشتووینه‌ته هاوپه‌یمانییه‌ك كه‌وا هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیجی بێت له به‌ینی هه‌ردوولا كۆمیته‌یه‌كی به‌رز دروست بكه‌ین به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه كه چه‌ندین كۆمیته‌ی لێببێته‌وه، له‌گه‌ڵ كوه‌یت په‌یوه‌ندی باشه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات سه‌ردانی عیراقی كرد، من و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیان ده‌عوه‌ت كرد، سه‌رۆك وه‌زیران له‌م رۆژانه زیاره‌تیان ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا دووجار هاتووه بۆ عیراق، هاوده‌ردی خۆی له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌ربڕیوه، له‌گه‌ل هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وروپا به‌ینمان باشه، یه‌عنی عیراق به عومری خۆی به‌و ده‌وره‌دا تێنه‌په‌ڕیوه كه هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و هه‌م له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و هه‌م له‌گه‌ل ده‌وڵه‌تانی ناعه‌ره‌بی و هه‌م ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپی به‌ینی باش بووبیت.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای عیراق بكه‌یت وه‌ختێك له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ینی باش بووبێت له‌گه‌ل ئێران خراپ بووه له‌گه‌ڵ توركیا خراپ بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا وه‌ك ئێستا نه‌بووه، ئێستا عیراق ته‌قریبه‌ن له‌هیچ جێیه‌ك موشكیله‌ی نییه له‌گه‌ڵ كه‌س، له‌گه‌ڵ چین به‌ینی باشه له‌گه‌ل ژاپۆن به‌ینی باشه، له‌گه‌ڵ كۆریا به‌ینی باشه، له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا به‌ینی باشه، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ینی باشه، له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای لاتین به‌ینی باشه. به‌راستی ئه‌وه به‌هاری عیراقه له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شدا.
*به‌رێز تاڵه‌بانی ئاماژه‌ت به‌وه كرد كه هاوپه‌یمانێتییه‌ك له نێوان ئه‌نكه‌ره و به‌غدادا ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا سه‌ردانی به‌غدا بكات ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی كه مۆر ده‌كرێت ئایا ده‌كرێت به متمانه‌یه‌ك دابنرێت بۆ كورده‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عیراقدا كه ئه‌و باره سه‌قامگیرییه‌ی هه‌یانه نه‌شڵه‌ژێت؟
تاڵه‌بانی: به‌ڵێ، چونكه بۆ یه‌كه‌م جاره توركیا به‌ره‌سمی ئیعلان ده‌كات كه په‌یوه‌ندی ده‌كات له‌گه‌ل حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یه‌كه‌مجاره به زمانی سه‌رۆكی جمهوریه‌ت به‌رێز عه‌بدوڵا گویل ئه‌ڵێ ئه‌مانه برای ئێمهنهن ئێمه بۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ین له‌گه‌ڵ كه‌سانی زۆر دوورن بۆ له‌گه‌ڵ جیرانی خۆمان برای خۆمان په‌یوه‌ندی نه‌كه‌ین، هه‌روه‌ها تا ئێستا دوو جار یاخود سێ‌جار وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی توركیا كۆبوونه‌وه‌ی كردووه له به‌غدا له له‌نده‌ن له كوردستان و گه‌یشتوونه‌ته زۆر هاوكاری به‌جۆریك كه ئه‌وان به‌ره‌سمی ئیعلانیان كردووه كه‌وا پشتیوانی له عیراقی نوێ ده‌كه‌ن به فیدرالیزمی كوردستانیشه‌وه. ئه‌وه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ كورد.
*به‌رێز تاڵه‌بانی باست له رۆڵی ئێران و گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان عیراق وئێران كرد، ئێتستاشی له‌گه‌ڵدا بێت گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی هه‌م عیراقی و هه‌م ئه‌مریكیش له‌به‌غدا و له واشنتیش ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن...؟
تاڵه‌بانی: تۆ گوێت لێبێت، ده‌وڵه‌تێك نییه له دونیا ده‌ست له كاروباری عیراق وه‌رنه‌دات، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و ده‌ستێوه‌ردانانه سلبییه و هه‌ندێكی ئیجابییه، با ئێمه خه‌ریته‌ی په‌یوه‌ندی ئێران و عیراق بخوێنینه‌وه، له‌كاتی موعاره‌زه‌ی گه‌لی عیراق دژی دیكتاتۆریه‌ت، ئیران پشتیوان بوو، هه‌موو حیزبه‌كانی عیراقی به كوردیشه‌وه به ئیسلامیشه‌وه به شیوعیشه‌وه له ئێران بوون، له‌پاش روخانی سه‌دام ئێران پشتیوانی له روخانی سه‌دام كرد، له‌پاش روخانی سه‌دام ئێران پشتیوانی له مه‌جلیسی حوكم كرد، ئێران پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی عیراق كرد، ئێران پشتیوانی له ده‌ستوری عیراق كرد، ئێران پشتیوانی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد، ئێران له‌رووی سیاسییه‌وه هه‌رچی گه‌لی عیراق كردوویه‌تی پشتیوانی لێ كردووه، به‌ڵێ ئێران په‌یوه‌ندی هه‌بووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك هێز و هه‌ندێك ئه‌وانه، به‌ڵام به‌راستیش ئه‌م جاره ئێران ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی خۆی به‌كارهێنا بۆ دابینكردنی ئاسایش له عیراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌ماعه‌تان نه‌سیحه‌ت و كۆنترۆڵ بكات كه خراپه نه‌كه‌ن له عیراقدا.
بۆیه من پێموایه ئێمه له عیراق پێویستیمان به هاوپه‌یمانی و هاوكاری هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی ده‌وروپشتی خۆمان به ئێرانیشه‌وه، من لایه‌نگری ئه‌وه نیم كه به‌عزێك جار هه‌ندێك له مه‌سئوله‌كان له‌خۆیانه‌وه قسه ده‌كه‌ن یان ته‌سریحات ده‌ده‌ن، ئه‌و خیلافاتانهی به‌ینی ئێمه و ئێران و ئێمه و سوریا و ئێمه توركیا پێویسته به هێمی و نهێنی له‌ناو خۆماندا حه‌ل بكرێت نه‌ك بیبه‌ینه میدیا و هه‌ڵای له‌سه‌ر دروست بكه‌ین.
*به‌رێز تاڵه‌بانی پێت وایه جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عیراق كاربكاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا هه‌ولێر ئه‌نكه‌ره؟
تاڵه‌بانی: من پێموایه ئه‌و مادده‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه ئیستیلاحێكی ئێرانی هه‌یه ده‌ڵێت سه‌بری ئینقیلابی، پشودرێژی شۆڕشگێرانه‌ی ده‌وێت. ئه‌وه به‌په‌له‌په‌ل و به هه‌ڵپه هه‌ڵپ و به ته‌سریحاتی ئیستفزازی و به موزایه‌ده و به فیشاڵ و ئه‌وه ناكرێت. ئه‌وه به هێمنی، له‌سه‌ره‌خۆ، به‌شێنه‌یی كاری بۆ بكرێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو بۆی بچینه پێش به‌ڵی ئه‌م مادده‌یه جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ینی كورد و توركمان و عه‌ره‌بی عیراق باشبێت و به‌ینی به‌غدا و هه‌ولێر و ئه‌نكه‌ره‌ش باشبێت.