له ساڵی 2006ه‌وه تا ئێستا پارێزگای هه‌ولێر به‌بڕی 296 ملیار دینار پرۆژه‌ی له بواره جیاوازه‌كاندا جێبه‌جێكردووه، به بڕوای نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، ئه‌و گه‌شه‌یه‌ی كه له‌دوای ساڵی 2003ه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌خۆیه‌وه بینیوه، ژماره‌كانی له سفره‌وه گه‌یاندووه‌ته ئێستا، ئه‌وه‌ی كه نه‌وزاد هادی خۆشحاڵ ده‌كات ئه‌وه‌یه كاتێك بودجه‌كه گه‌یشتووه زۆر به خێرایی به‌سه‌ر پرۆژه‌كاندا دابه‌شیان كردووه، پارێزگاری هه‌ولێر له چاوپێكه‌وتنێكدا كه رۆژنامه له‌گه‌ڵیدا كردوویه‌تی، باسی له‌وه كرد "ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ولێر بكه‌ین، ده‌بینین ئاوهدانكردنهوهیهكی خێرای به‌خۆوه بینیوه".
رۆژنامه: له كوردستاندا نزیكه‌ی 6 هه‌زار كۆمپانیای رێگه‌پێدراو هه‌یه كه 1400یان بیانین‌و ئه‌وانی تر خۆماڵێن، له رووی یاساییه‌وه ده‌بێت باج بده‌ن به حكومه‌ت، ئایا باج له‌و كۆمپانیایانه وه‌رده‌گیرێت؟
نه‌وزاد هادی: باج دهدهنو باجه‌كه‌ش ده‌چێته خه‌زێنه‌ی حكومه‌ته‌وه، بۆ نموونه كۆمپانیایه‌ك كارده‌كات یان به‌ڵێنده‌رێك پرۆژه‌یه‌ك جێبه‌جێده‌كات، له‌كاتی ته‌سفیه‌ی حسابات له‌گه‌ڵیدا، یان به‌پێی ئه‌و ته‌نده‌ره‌ی وه‌ریده‌گرێت باج ده‌دات، دیاره به‌پێی كار‌و پرۆژه‌كان باجه‌كه‌ش جیاواز ده‌بێت، ده‌توانم بڵێم كه له‌م بواره‌دا حكومه‌ت توانیویه‌تی باشتر ئیش بكات.
رۆژنامه: چۆن؟
نه‌وزاد هادیی: پێش ساڵی 2003 به‌هۆی نه‌بوونی مووچه‌و بودجه‌ی پێویسته‌وه ئاستی پرۆژه‌ی گه‌وره‌و بچووك دابه‌زیبوو، به‌ڵام دوای ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمدا هات، ئیدی هه‌نگاوه‌كانی كاری حكومه‌تیش به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌ستی پێكردو حكومه‌ت له‌م هه‌نگاوانه‌دا نه‌یویست كارتێكی فشار له‌سه‌ر به‌ڵێنده‌رو كۆمپانیاكان دروستبكات، بۆ ئه‌وه‌ی كاركردن له كوردستاندا هه‌نگاوی باش بنێت‌و نه‌بێته هۆی وه‌ستاندنی وزه‌ی كۆمپانیا‌و به‌ڵێنده‌ره‌كان، كاتێكیش بودجه زیادیكرد پرۆژه‌كانیش فراوان بوون‌و زیادیان كرد‌و هه‌نگاوه‌كانیش زیاتربوونو كاره‌كان زۆرتربوون. ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی زۆری ویست تا به‌م شێوه‌یه كاركراو پرۆژه‌ی گه‌وره هاته ناو كوردستان تا ئه‌و كۆمپانیایانه رووی تێبكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌یت ده‌بینیت ژماره‌كان ساڵ به‌ساڵ به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چن، سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ژمارانه‌ش كۆمپانیا‌و كارگهكانو بودجه‌ی حكومهتو بهڵێندهرانو سهرمایهدارهكانن، ئه‌م خاڵه گرنگانه واده‌كه‌ن كه له خاڵی سفره‌وه گه‌یشتبینه ئه‌م حاڵه.
رۆژنامه: ئه‌و باجه‌ی له كۆمپانیاكان وه‌رده‌گیرێت مانگانه‌یه یان ساڵانه‌یه، یاخود به‌پێی تهندهرهكانه؟
نه‌وزادی هادی: جیاوازییان هه‌یه، بۆ نموونه به‌ڵێنده‌رایه‌تی قه‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌و توانا‌و لێهاتووییه‌كه‌ی دیاریی ده‌كات، ئه‌و كات پرۆژه‌كه‌ی چه‌ند گه‌وره‌بێت باجی زیاتره.
رۆژنامه: ئێستا هه‌موو ته‌نده‌ره‌كان له پارێزگای هه‌ولێره‌وه ده‌درێن؟
نه‌وزادی هادی: هه‌مووی نا، بواری په‌ره‌پێدان هه‌مووی له پارێزگایه، به‌شێكی تری ته‌نده‌ره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان دهدرێتو هه‌ر وه‌زاره‌ته‌و ته‌نده‌ری خۆی ده‌داته ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه ئیشه‌كه‌ی بۆ ته‌واوده‌كات.
رۆژنامه: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له ده‌ره‌وه شتومه‌ك ده‌هێنن، ئێوه مه‌رجی دیاریكردنی كوالیتی‌و نرختان نییه له‌سه‌ریان؟
نه‌وزادی هادی: كاتێك ده‌ڵێین بازاڕی ئازاد، ده‌بێت ئازادبێت، سه‌رمایه‌دار به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌شوێن بازرگانیی خۆیه‌وه‌یه‌تی، به‌شوێن ئه‌و شته‌دا ده‌ڕوات كه له بازاڕدا سه‌رف ده‌بێت، به‌پێی بازاڕ شت ده‌هێنێت، بۆ نموونه گۆشت، جۆری قوماش له شارێك بۆ شارێك ده‌گۆڕێت، به حوكمی كێبڕكێی بازاڕ خۆی حوكمی نرخ ده‌كات، چونكه ململانێ هه‌یه له‌نێوان بازرگانه‌كاندا، بۆیه ده‌گه‌ڕێن به‌دوای كاڵای باش‌دا تا به نرخێكی گونجاو بیده‌نه كڕیاره‌كانیان، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه ده‌مێنێته‌وه، پشكنینی جۆریی كاڵاكانه. واقیعی ئێستای كوالیتی كۆنترۆڵ روونه له كوردستاندا كه هێشتا چالاك نییه، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی پێشووی عێراقدا له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی پۆلیسیی به‌هێزو یاسایه‌كی توند هه‌بوو، توانیبووی كۆنترۆڵی سنوور‌و ئیشه‌كانی خۆی بكات، یاسای توندیش هه‌بوو، ئه‌مانه بوونه هۆی كۆنترۆڵكردنی بازاڕ، هه‌ڵبه‌ته ئێمه ناڵێین ده‌وڵه‌تی عێراق باش بووه، به‌ڵام قسه‌مان له‌سه‌ر كۆنترۆڵی بازاڕه، زۆربه‌ی كاڵاكانیش ده‌وڵه‌ت ده‌یهێنان، چونكه سیستمی ئیشتیراكی بوو نه‌ك سیسته‌می بازاڕی ئازاد، به‌ڵام ئێستای عێراق‌و كوردستان جیاوازه‌و ئامێره‌كانی كۆنترۆڵ وه‌ك پێویست نییه.
رۆژنامه: به‌ڵام خه‌ڵك گله‌یی ئه‌وه‌یان له حكومه‌ت هه‌یه كه سیستمی كۆنترۆڵكردنی بازاڕی لاوازه‌و هه‌ندێك له سه‌رمایه‌داره‌كان گه‌مه به نرخی كاڵاكانه‌وه ده‌كه‌ن؟
نه‌وزادی هادی: كێشه‌كه ئه‌وه‌یه له بازاڕی ئازاد‌دا ناتوانرێت نرخ له‌سه‌ر كاڵا‌و شمه‌كه‌كان دابنرێت، له هه‌موو دنیاش هه‌روایه، ئه‌وه‌ی حكومه‌ت زیاتر ده‌یه‌وێت رێكی بخات، زیاتر نرخی نان‌و سووته‌مه‌نییه، كه پێداویستیی بنه‌ڕه‌تی خه‌ڵكن، بۆیه حكومه‌ت یارمه‌تی ئه‌و شوێنانه ده‌دات كه پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی خه‌ڵك دابینده‌كه‌ن، بۆ نموونه حكومه‌ت یارمه‌تیی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر ده‌دات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ، یان یارمه‌تیی فڕنه‌كانی نان ده‌دات تا بتوانین خۆمان بازاڕێك دروستبكه‌ین كه بازاڕی به‌رهه‌می خۆماڵی بێت، ئه‌مه به‌رنامه‌ی حكومه‌ته.
رۆژنامه: گه‌ر 6 مانگ سوریا‌و توركیا‌و ئێران ده‌رگاكانیان به‌سه‌رماندا داخست، ئایا ده‌توانین بژین؟
نه‌وزادی هادی: قه‌یران دروستده‌بێت، بۆ نموونه ئه‌مساڵ وشكه‌ساڵی بوو، ئاستی گه‌نمی كوردستان به‌شی خه‌ڵك ناكات، ئه‌مه ساڵانی رابردوو نییه كه سایلۆكه‌ی هه‌ولێر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌بێت گه‌نمی لێوه بگوازرێته‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئێستا رێژه‌ی دانیشتووان زۆره‌و رێژه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی كه‌مه، له راستیدا هێنانی خۆراك له رێگه‌ی پسوڵه‌ی خۆراكه‌وه له عێراقدا، ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه هێشتا به‌رهه‌می خۆماڵی به‌شی هاوڵاتییانی عێراق بكات، بۆیه له ده‌ره‌وه ده‌یهێنێت، خۆ دیاره كه داهات به‌شی خه‌ڵك ناكات، ده‌بێت كاربكه‌ین بۆ به‌هێزكردنی به‌رهه‌می خۆماڵی‌و ده‌بێت پشت ببه‌ستین به دروستكردنی به‌نداوی كشتوكاڵی نه‌ك به بارانی سروشتی، چونكه دابه‌زینی یه‌ك پله له باران، قه‌یران دروستده‌كات، بۆیه ئه‌مه كاری ده‌وێت، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه له كوردستاندا هه‌ر پشتمان به باران به‌ستووه، له‌كاتێكدا دروستكردنی پرۆژه‌یه‌كی ئاودێریی ده‌توانێت به زیاده‌وه گره‌نتی سه‌به‌ته‌ی خۆراكی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
رۆژنامه: حكومه‌ت هیچ كاری بۆئه‌وه كردووه؟
نه‌وزادی هادی: هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه ده‌بێت له به‌رنامه‌كانی ئاینده‌دا كاری بۆ بكرێت، بۆ نموونه به‌نداوی گۆمهسپانو مهنداواو پرۆژه‌ی ئاودێریی شهمامكو به‌نداوی سه‌دی بێخمهمان هه‌یه كه به‌نداوێكی گه‌وره‌و فراوانه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه رووبه‌رێكی گه‌وره داگیردهكاتو نزیكه‌ی 17 ملیار مه‌ترسێجا ئاو ده‌گرێت، ره‌نگه تۆبۆگرافیای سنووره‌كه بگۆڕێت، یان پرۆژه‌ی ئاودێریی شه‌مامك كه نزیكه‌ی 70 هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌رئاو ده‌كات، كه یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی عێراق‌و ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی نوێ ده‌ستبكه‌ن به كاركردن تێیداو تێچوونه‌كه‌شی نزیكه‌ی 375 ملیۆن دۆلاره، ئێستا پرۆژه‌ی گۆمه‌سپان ده‌ستی پێكردووه‌و بڕیاره بدرێته به‌ڵێنده‌ر، دیسان پرۆژه‌ی كهندێناواو قه‌راجیش هه‌یه، له ده‌شته‌كانی تری كوردستانیش به هه‌مانشێوه، گه‌ر ئه‌مانه ته‌واوبن دڵنیام زیاد له دانیشتووانی هه‌رێم به‌رهه‌می خۆماڵی دهبێتو ده‌شتوانین ئه‌وكات به‌رهه‌مه‌كانمان بنێرینه ده‌ره‌وه، بۆیه نابێت پشت به باران ببه‌ستین، ته‌نها چاره‌سه‌ریش بۆ خۆقوتاركردن له وشكهساڵیو به‌رهه‌می ده‌ره‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژانه‌یه.
رۆژنامه: با بێینه سه‌ر پرۆژه‌كانی ناو شاری هه‌ولێر، ده‌كرێت بزانین ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه بۆ پرۆژه‌كان دێن چۆن‌و له كوێ سه‌رفی ده‌كه‌ن؟
نه‌وزادی هادی: ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ین په‌ره‌پێدانه، په‌ره‌پێدان سیستمێكی نوێ بوو له عێراقدا بۆ پشگیریكردنی پارێزگاكان دروستبوو، واته بودجه‌یه‌كی گشتی هه‌یه، له‌پاڵ ئه‌وه‌دا بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆ پارێزگاكان، تا بتوانن ئیشه‌كانی خۆیان بكه‌ن، ئیدی ئه‌و بودجه‌یه‌ش دابه‌شده‌بێت به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كاندا كه ئاو یان ته‌ندروستیی یاخود ئاوهڕۆو په‌روه‌رده‌یه، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزارین، له هه‌ولێر كارمان به سیستمی ته‌نده‌رین كردووه، هه‌ر داموده‌زگایه‌ك سیاسهتو نه‌خشه‌ی خۆی هه‌یه‌و پارێزگای هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ رێكخراوی (ئار تی ئای) پلانی 5 ساڵه‌ی خۆی دانا.
ئێمه به‌رنامه‌كانمان هه‌یه‌و بودجه‌مان ده‌وێت، ئیدی به‌پێی ئه‌و به‌رنامانه دێین بودجه دابه‌شده‌كه‌ین به‌سه‌ر پرۆژه‌كاندا، هه‌میشه به‌شێكی زۆری بودجه‌كه‌مان بۆ شارهوانیهكانو ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ ته‌رخانكردووه كه پێویستی سه‌ره‌كیی خه‌ڵكی گه‌ڕه‌ك‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانه.
ئه‌وه‌ی خۆشحاڵمان ده‌كات كه كاتێك بودجه هاتووه توانیومانه زۆر به خێرایی دابه‌شی بكه‌ین به‌سه‌ر پرۆژهكانداو ههڵنهساوین له شوێنێك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌بووبێت نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر دروستبكه‌ین، به‌ڵكو چووین له شوێنێك دروستمان كردووه كه پێویست بووبێت، ئیتر به‌وشێوه‌یه بودجه‌و پرۆژه‌كانمان په‌رتكردووه.
ساڵی 2006 ئێمه 72 ملیار دینارمان هه‌بوو تهواومانكرد، 2007یش 144 ملیار دینارمان هه‌بوو ئه‌ویشمان ته‌واوكرد، بۆ ساڵی 2008یش 180 ملیار دینارمان هه‌یه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا كه پێی ده‌ڵێن ته‌واوكاریی، له‌سه‌ر پاره‌ی زیاده‌ی داهاتی عێراق دێته‌وه‌و به‌شی هه‌رێمیش ده‌بێت، بۆیه ئێمه هه‌ر له ئێستاوه ده‌ستمانكردووه به پرۆژه‌كانی خۆمان‌و كاتێكیش كه هات پرۆژه‌مان ئاماده‌یه بۆ بودجه تهواوكارییهكه، ئێمه 180 ملیارهكهمان ته‌واوكردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌ماشای هه‌ولێر بكه‌ین، ده‌بینین ئاوهدانكردنهوهیهكی خێرای به‌خۆوه بینیوه‌و له هه‌ر شوێنێكیش كاره‌كان به هێواشی بڕوات، پرۆژه‌كه ده‌كه‌ین به دوو به‌شه‌وه، به‌ڵێنده‌رێكی تری بۆ زیاد ده‌كه‌ین تا كاره‌كه به خێرایی بڕوات، بۆ نموونه گه‌ڕه‌كی 7ی حه‌سارۆك ئێستا 600 كۆڵان ئیشی تێدا ده‌كرێت، به‌ڵام به یه‌ك به‌ڵێنده‌ر نا، به‌ڵكو به 3 به‌ڵێنده‌ر كاره‌كان ده‌كرێت، تا ئیشه‌كان زوو به‌ڕێوه بچن.
رۆژنامه: له‌سه‌ر ئاستی وه‌به‌رهێنان تا ئێستا چی كراوه له‌شاری هه‌ولێردا؟
نه‌وزاد هادی: یه‌كێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی كه‌حكومه‌ت ئیشی له‌سه‌ركرد، بانگه‌شه‌كردنی وهبهرهێنهرو گرنگیدان به‌وه‌به‌رهێنان بوو له‌ناوخۆدا. وه‌به‌رهێنان ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنه به‌جۆرێك گه‌ر به‌راوردێكی ئیماراتی عهرهبیو وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی بكه‌ین ده‌بینین هێنده‌ی ئاسمان‌و رێسمان جیاوازییان هه‌یه، كهوهبهرهێنان هۆكاری سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی شارێكی وه‌كو دوبه‌یه چونكه به‌پێی داهاتی نه‌وت كوێت زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندتره له‌دوبه‌ی به‌ڵام عه‌قڵیه‌تی وه‌به‌رهێنانی دوبه‌ی به‌هێزتره بۆیه نیویۆركێك له‌و بیابانه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه. یه‌كێك له‌خاڵه گرنگه‌كان به‌لای سه‌رمایه‌داره‌وه ئه‌وه‌یه كهسهرمایهدار ناچێته شوێنێك گه‌ر دڵنیا نه‌بێت، ئێمه‌ش كاربۆ ده‌كه‌ین كه‌ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه بگوازینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، هه‌م ئاسایشیان پیشان بده‌ین، هه‌م شوێنی باشیان پیشان بده‌ن تا سه‌رمایه‌كانی خۆیان بهێننه ئه‌م سنووره‌وه، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵداین‌و خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوی باشمان ناوه، ئه‌وانیش كه‌دێن زیاتر چاویان له‌سه‌ر هه‌ولێره ئه‌ویش به‌حوكمی هه‌ڵكه‌وته سیاسیی‌و جوگرافییه‌كه‌ی. كاتێكیش كه ده‌بینن له‌هه‌ولێر به‌نه‌خشه‌و پلان كارده‌كرێت، ده‌مێننه‌وه‌و پرۆژه‌كانی خۆیان ده‌هێننه هه‌ولێر. گه‌ر سه‌رنجی ئاستی وه‌به‌رهێنان بده‌ین ده‌بینین 78%ی وه‌به‌رهێنان له‌هه‌ولێره به‌جۆرێك كه 11ملیار‌و 678ملیۆن دۆلار بهخۆماڵیو ده‌ره‌كییه‌وه وه‌به‌رهێنان كراوه.
ئه‌م جوڵه‌یه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك، سه‌رچاوه‌كانی ئاو‌و نه‌وتیش كه‌هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی باش سودیان لێوه‌رنه‌گیراوه به‌ڵام ماده‌ی خاونو له‌ئاینده‌دا ده‌توانرێت سوودیان لێببینرێت.
حه‌قیقه‌تێكی تریش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌ولێر ته‌نها ده‌رگایه‌ك نییه بۆ كوردستان، به‌ڵكو بووه‌ته ده‌رگایه‌ك بۆ عێراقیش، ئێستا به‌شی زۆری كۆمپانیاكانی ناو عێراق لهههولێرنو ئیشه‌كانیان لێره‌وه ئاراسته‌ی شاره‌كانی تری عێراق ده‌كه‌ن، فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی دوو كاری زۆرگرنگن كه بوونه‌هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگا بۆمان، كردنه‌وه‌ی ئوتێلی باش‌و شوێنی باش ده‌بێته ئاسوده‌یی كه‌سی سه‌رمایه‌دار تابێت لێره دابنیشێت‌و پاره‌كه‌ی خۆی بخاته‌گه‌ڕ، بوونی بانك زۆرگرنگه، هه‌رچه‌نده سه‌رمایه‌ی هیچ بانكێكی كوردستان له 50 ملیۆن دۆلار زیاتر نییه، به‌ڵام كاتێك كۆمپانیای داماك دێت، بانكیش له‌گه‌ڵ خۆیدا دههێنێتو ده‌بێته‌هۆی واڵاكردنی ده‌رگایه‌كی تری گرنگ بۆ كوردستان، ئه‌مانه هه‌موو خاڵی گرنگن بۆ ئێمه‌و ده‌بێت ده‌ستبه‌رداریان نه‌بین.
رۆژنامه: ژماره‌ی سه‌رمایه‌دارانی هه‌ولێر چه‌ندن؟
نه‌وزاد هادی: به‌وردی ئه‌و ژمارانه‌مان نییه، به‌ڵام كه‌ته‌ماشای شار ده‌كه‌م، ده‌زانم كه ده‌بینم سه‌رمایه‌داری گه‌وره‌ی باشمان هه‌یه‌و خه‌ریكن سه‌رمایه‌كه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشییه، چونكه تاچه‌ند سه‌رمایه‌دارمان هه‌بێت هێنده سوودی زیاتر ده‌بێت.
رۆژنامه: ژماره‌یه‌ك كارگه له‌هه‌ولێر كراونه‌ته‌وه، كه‌ئاستی نرخیان له‌بازاڕدا به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆنموونه كارگه‌ی شیش، بۆچی پێشتر كه‌شیش له‌توركیاوه ده‌هێنرا هه‌رزانتر بوو؟ هه‌رچه‌نده ئێستا به‌رهه‌مه‌كان خۆماڵین به‌ڵام نرخیان زیاتره.
نه‌وزاد هادی: هۆكاره‌كه گرانبوونی نه‌وته، چونكه كه‌نه‌وت نرخی به‌رزبووه‌وه، ئاسنیش نرخی به‌رزده‌بێته‌وه، ئێستاش شیشی توركیش له‌بازاڕ هه‌یه ، به‌ڵام به‌هه‌مان نرخه، چونكه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت زۆر شتی تریشی گۆڕی. نه‌وت سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه، كاتێك سه‌رچاوه‌كه به‌رزبووه‌وه كاڵاكانی تریش كه‌په‌یوه‌ستن به‌وه‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه كهكارگهیهكی به‌رهه‌مهێنان له‌كوردستان كراوه‌ته‌وه كه‌شیش به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
رۆژنامه: ئه‌و كارگانه‌ی كه‌پێشتر له‌هه‌ولێر كرابوونه‌وه، بۆچی ئێستا داخراون؟ بۆ نموونه كارگه‌ی جگه‌ره یان رستن‌و چنین.
نه‌وزاد هادی: ئه‌وه حكومه‌تی عێراق ئه‌و كارگانه‌ی كردبووه‌وه، موڵكی حكومه‌ت بوون، ئه‌وه‌ش سیستمی ئیشتراكی بوو. ئێستا سیستمی كه‌رتی تایبه‌تمان هه‌یه، كه‌رتی تایبه‌ت كۆنترۆڵی بازاڕ ده‌كات نه‌ك حكومه‌ت. ئه‌و كارگانه كۆن بوون‌و دراون به‌كه‌رتی تایبه‌ت تا به‌رهه‌می دیكه بخه‌نه بازاڕه‌وه. حكومه‌ت نایه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و سیستمه ئیشتراكییه كاربكات. هه‌وڵده‌دات سیستمی بازاڕی ئازاد دروست بكات. ده‌بێت ئیش بۆ ئه‌وه بكه‌ین ئه‌و ململانێیه دروست بكه‌ین. بازاڕی ئازاد بێته كایه‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر سیستمه كۆنه‌كه به‌دیار كارگه‌یه‌كی كۆنه‌وه دابنشین.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر پێناسه‌ی دهۆكو سلێمانی به‌رامبه‌ر به‌هه‌ولێر بكه‌یت چی ده‌ڵێیت؟ ده‌ڵێت با چاوببڕنه هه‌ولێر یان خۆیان بن؟
نه‌وزاد هادی: هه‌ر پارێزگایه‌ك سیاسهتو به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه‌و كاری خۆی ده‌كات.
رۆژنامه: بۆچی ئه‌و جموجوڵی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یه له‌هه‌ولێر زیاتره له‌هه‌ردوو شاره‌كه‌ی تر؟ په‌یوه‌ندی به‌تۆو سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه هه‌یه كه‌زیاتر كار بۆ ئه‌م شاره ده‌كه‌ن یان په‌یوه‌ندی به‌خراپی پارێزگاكانی دهۆكو سلێمانییه‌وه هه‌یه؟
نه‌وزاد هادی: واقیعێك له‌كوردستاندا هه‌یه، هه‌موو پارێزگایه‌ك به‌شه بودجه‌ی خۆی هه‌یه‌و هه‌ریه‌كه‌و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز كارده‌كات، هه‌ولێریش له‌به‌رئه‌وه‌ی پایته‌خته ره‌نگه جموجوڵی زیاتر تێدا بێت، بۆیه هه‌ر شاره‌و به‌تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌وه ئیشه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌بات.