دیمانه‌ی: محه‌مه‌د عه‌لی وه‌لی
هه‌ڵوێستی لایه‌نه توركمانییه عیراقییه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت تێڕوانینیان بۆ كێشه‌ی كه‌ركوك جیاوازه، هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ته‌بان و هه‌ندێكیش ناته‌با و ناكۆكن، عادل سه‌بری ره‌شید به‌رپرسی لقی دیاله‌ی حیزبی گه‌لی توركمانی له‌م دیمانه‌یه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر هه‌ڵوێستی توركمانه‌كان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
- ده‌سه‌ڵاتی كوردی له كوردستاندا چه‌ندێك ئێوه‌یان له‌وه دڵنیاكردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێوه له سه‌رجه‌م پرۆسه سیاسییه‌كاندا پشتگیریی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن مافه‌كانتان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت؟
* له ساڵی 92و 93 په‌رله‌مانی كوردستان دانی به‌وه‌دا ناوه كه توركمان نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له كوردستاندا، ئه‌مه‌ش گوزارشت له‌وه‌ده‌كات كه به روونی دان به‌وه‌دا نراوه‌كه كه له فه‌زایه‌كی دیموكراسیدا توركمان كاری سیاسی‌و سه‌رجه‌م چالاكییه مه‌ده‌نیه‌كانی خۆی ئه‌نجام بدات له كوردستاندا، له رۆژی 12/2/2008دا بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می توركمانه‌كانی دا له هه‌ولێر، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی دووه‌می هاوپه‌یمانی كوردستان بوو كه گڵۆپی سه‌وزی بۆ توركمانه‌كان هه‌ڵكرد بۆ كاركردن، له بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه چوارده خاڵ بوون كه له‌لایه‌ن زۆرێك له كه‌سایه‌تیه توركمانییه‌كانه‌وه دانرا كه ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون، به ئامانجی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێكی راست‌و ته‌ندروستی سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد بدرێته‌وه كه توركمان ده‌یه‌وێت هاوكاریی كورد بێت له كوردستاندا، هه‌ر له‌و كونگره‌یه‌دا ئامانجه تایبه‌ته‌كانی توركمان دانرا.
- تا ئێستا ئه‌و ماف‌و ئیمتیازاتانه‌ی وه‌رتانگرتوون به ئیستحقاقاتی خۆتانی ده‌زانن؟
* مافه‌كان پاش ئه‌نجامه‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت، كاتێك توركمان خۆیان ده‌ربخه‌ن‌و له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن‌و چالاكیی تری سیاسی‌دا ئیسپاتی خۆیان بكه‌ن، ئه‌وكاته رۆڵیان دیاریی ده‌كرێت‌و ئه‌وكاته ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ندیان پێده‌ده‌ن.
- ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌گه‌ڵ توركمان كردوویه‌تی چه‌نده ته‌ندروست‌و واقیعیانه‌یه‌و له چ ئاستێكدایه، تا چه‌ند لێی رازین؟
* مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و شیاوه‌و ئێمه زۆر لێی رازین‌و هه‌میشه ده‌رگایان له‌سه‌ر پشته بۆ په‌یوه‌ندی‌و سه‌ردانه‌كانی توركمان‌و هیچ به‌ربه‌ستێك نییه له په‌یوه‌ندی‌و خستنه‌ڕووی كێشه‌كان‌و له زۆربه‌ی بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كانیشدا پشتگیریی‌و پیرۆزبایی هه‌یه‌و له هه‌موو هه‌نگاوه ئیجابیه‌كاندا پشتگیریی‌و یارمه‌تیدانمان هه‌یه، واده‌زانم كورد له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا زۆر جدیی‌و راستگۆیه، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌ش پێشینه‌یه‌كی هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی دروستبوونی حیزبی گه‌لی توركمانی عێراقی دامه‌زرا له به‌رواری 27ی كانونی دووه‌می 1987 له هه‌رێمی كوردستان، له‌و مێژووه‌وه كه سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام بوو، به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ كورددا پێش رووخانی رژێم چۆن بووه پاش رووخانیش به‌وجۆره، چونكه له‌وكاته‌وه كار‌و خه‌باتی هاوبه‌ش‌و ئاینده‌و ئازادیی هابه‌شمان هه‌یه.
- ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی كه كورد‌و ده‌سه‌ڵاتی كوردی ده‌یكات‌و ئێوه زۆر لێی ڕازین، ئه‌مه له‌ژێر فشارێكدا نییه ئه‌وان ناچار بكات ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌تان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن‌و دواتر به‌پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن؟
* له به‌رپرسانی باڵا له زۆر ئاستی به‌رزدا هیچ نه‌بینراوه به‌و نیه‌ته مامه‌ڵه بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س له راستیدا كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر رێكخستنه‌كانمان‌و هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وتی سلبی كراوه كه له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی یه‌كێتی نه‌گونجاو بووه، ئێمه‌ش ئه‌م حاڵه تێده‌په‌ڕێنین، ئه‌وه‌نده گوێی پێناده‌ین، چونكه ئه‌و جۆره كار‌و مامه‌ڵانه له خه‌ڵكی ئاستی نزم‌و بچو‌وكدا رووده‌ده‌ن، بۆیه ئێمه له‌به‌ر گه‌وره له بچووك خۆش ده‌بین، چونكه گه‌وره‌كان رێز له راوبۆچوون‌و قه‌زیه‌كه‌مان ده‌گرن، خزمه‌تی قه‌زیه‌كه‌شمان له‌گه‌ڵ كورددایه نه‌ك توركیا‌و ئێران.
- په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی چۆنه؟
* ئێمه په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ته‌جه‌موع‌و به‌ره‌ی توركمانیشدا هه‌یه‌و سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، پیرۆزباییان لێكردین، نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ حیزبه توركمانیه‌كان به‌ڵكو لێره (خانه‌قین) توێژێك خه‌ڵكی باشی بێلایه‌ن هه‌یه كه خۆیان ناوناوه سه‌ربه‌خۆكان، ئه‌وانه به ویست‌و ئاره‌زووی خۆیان له‌گه‌ڵمانن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌ی توركمانی، له‌گه‌ڵ ته‌جه‌موعیشدا له ئه‌نجامی كاری هاوبه‌ش‌و گۆڕینه‌ی راوبۆچوونه‌كان نزیكین له‌یه‌كتره‌وه، ئه‌وان هاتنه ژێر ئاڵای حیزبی ئێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌ی توركمان‌و كورد بكه‌ین، ئێمه له چوارچێوه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا به‌وپه‌ڕی جدیه‌ته‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین كه مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
- تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاراسته‌و بیركردنه‌وانه‌ی به‌ره‌ی توركمانیدان كه هه‌میشه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له كوردستان جیابن‌و توركمان له‌ناو عێراقدا هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت؟
* ئێمه له‌سه‌ر هیچ ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك رازی نابین له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بێت، نه لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی نه لایه‌نی عه‌ره‌بی ناوخۆی حكومه‌تی عێراق، چونكه ئێمه له حكومه‌تی عێراقدا بووین به نه‌ته‌وه‌ی سێیه‌م‌و تا ئێستاش هیچ مافێكی نه‌ته‌وه‌ییمان به‌ده‌ست نه‌هێناوه، بۆیه هیوادارین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بمێنینه‌وه‌و مافه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، هه‌رواش چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین.
- به‌ره‌ی توركمانی ئه‌و حیزبانه‌ی له‌ناو به‌ره‌دا نین به به‌كرێگیراو له‌قه‌ڵه‌میان ده‌دات، هه‌میشه واباس ده‌كرێن ژماره‌یه‌كی كه‌من‌و بوونیان له هه‌ر شوێنێك هیچ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ناكات، له‌م باره‌وه چی ده‌ڵێیت؟
* ئێمه زۆرین، به‌ڵام ئیمكانیاتی ئیعلامیمان نییه بۆ ده‌رخستنی قه‌باره‌ی ته‌واوی خۆمان، بۆیه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواكارین له رووی راگه‌یاندنه‌وه ته‌ركیزێك بخاته سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی ئێمه ده‌ربكه‌وێت، چونكه ئه‌و توركمانانه‌ی به ئێمه ده‌ڵێن كوردین یان به‌كرێگیراوی كوردین‌و توركمان نین، ئه‌وان كاتێك ئێمه كۆنگره‌یه‌ك یان سیمینارێك ده‌به‌ستین ده‌ڵێن «ژماره‌یه له كورده‌كانی خانه‌قین كه خۆیان به توركمان ده‌زانن كۆنگره، سیمینار، چالاكییه‌كیان كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی شكست بوو»، بۆیه دووباره داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه له رووی رۆشنبیری‌و راگه‌یاندنه‌وه هاوكاریمان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خۆمان خۆمان ده‌رخه‌ین.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن ئێمه كه‌مین‌و هیچ به‌ده‌ست نین، با بێن به‌پێی رێژه‌و شوێنه‌كان حسابیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌وكات بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت ئیمه له‌وان زیاترین، ئه‌وكاته‌ش بۆیان ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه ئه‌و ئالیه‌ته‌ی ئه‌وان له رووی رۆشنبیرییه‌وه كاری پێده‌كه‌ن له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك توركیا‌و لایه‌نه گومانلێراوه‌كانه‌وه بۆیان دێت، دیاره بێگومان راگه‌یاندن رۆڵی گه‌وره‌ترین حیزب له قاڵب ده‌دات‌و بچووكی ده‌كاته‌وه، ئێمه كاره‌كانمان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، قه‌باره‌ی ئێمه‌و به‌ره‌ی توركمانیش ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وكات تۆ خۆت‌و رۆژنامه‌كه‌ت دێیت‌و رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی هه‌ریه‌ك له ئێمه ده‌بینی له رۆنامه‌كه‌شتدا بڵاوی ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌وكات ده‌زانین ئێمه داوای چی ده‌كه‌ین‌و به‌ره‌ش داوای چی ده‌كات، بزانه داواكاریی كێ ده‌یباته‌وه.
- له‌و رووه‌وه كه تۆ باسی ده‌كه‌یت كوردستان تا چه‌ند هه‌وڵیداوه له رووی راگه‌یاندنه‌وه خزمه‌تی ئێوه‌و هه‌وڵه‌كانتان بكات؟
* پاڵپشتی‌و هاوكاریمان كراوه، به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی زۆر لاواز، له راستیدا پێویسته له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌بێت، یه‌كه‌م بۆ دروستكردن‌و پێگه‌یاندنی كادیری لێهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م راگه‌یاندنه، دووه‌م ته‌رخانكردنی داراییه‌ك به سه‌خاوه‌ت‌و ده‌ستكراوه‌یی بۆ كاراكردنی چالاكییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیری‌و فۆلكلۆرییه‌كانی توركمان، كه ئه‌مانه هه‌مووی خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئێمه خزمه‌تی كورد ناكه‌ین، به‌ڵكو خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، شتی وانییه توركمان سه‌ربه‌خۆیه‌و به ئازادیی خۆی كارده‌كات، به‌ڵام له دڵه‌وه حه‌زده‌كات كه له‌گه‌ڵ كورد‌و له كوردستاندا بژێت، ئێمه قه‌باره‌ی خۆمان‌و خه‌باتمان ئه‌وه‌نده‌ی كورد نابێت، به‌ڵام بنه‌ماكانمان ئه‌وه‌نده‌ی بنه‌ماكانی ئه‌وان ده‌بێت.
- تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌كتان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان كردووه؟
* به‌ڵێ كارمان كردووه، به‌ڵام چۆنیه‌تییه‌كه‌ی لای خۆمانه.
- هه‌میشه كه باس له توركمان ده‌كرێت باسی توركیاش ده‌كرێت، ئێوه په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ توركیادا چۆنه، یان تا ئێستا ئێوه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه هیچ په‌یوه‌ندیتان پێوه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای خۆیدا راتان بكێشێت؟
* له‌مجۆره هه‌وڵانه دووره‌په‌رێزین‌و ئه‌گه‌ر هه‌وڵی له‌وجۆره‌ش بده‌ن باوه‌ڕناكه‌م وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه، چونكه ئێمه سه‌رپشكین، حیزبه كوردییه‌كان ناچاریان نه‌كردووین كاریان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه داواده‌كه‌ین كاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، ئێمه نه توركیا‌و نه حكومه‌تی به‌غدا خزمه‌تی ئێمه‌و كێشه‌و ڕه‌وشه‌كانمان ناكات، حكومه‌تی به‌غداش به هیچ شێوه‌یه‌ك بیری له ئێمه نه‌كردووه‌ته‌وه، توركیاش پاره ده‌دات‌و خه‌ڵك ده‌كڕێت‌و ده‌یه‌وێت كێشه‌یه‌ك له‌نێوان توركمانه‌كاندا دروستبكات‌و ده‌یه‌وێت شه‌ڕێكی رۆشنبیری‌و سیاسی‌و په‌رله‌مانی دژی كورد به‌رپا بكات، كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌ركوك دروستبكات، بۆیه من داوام له لایه‌نی كورد‌و توركمان ئه‌وه‌یه ئاگاداری ئه‌وه‌بن كه ئێمه ئێستا له به‌رامبه‌ر فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی‌و داواكارییه‌كی پڕ له گومانی عه‌ره‌بیداین بۆ پشتگیریكردنی عه‌ره‌بی ئه‌و ناوچانه‌ی له به‌رامبه‌ر ململانێی ماده‌ی 140دان وه‌ك مه‌نده‌لی‌و كه‌كوك‌و سه‌ڵاحه‌دین، داواكاریی له برا كورده‌كانمان ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌م هه‌لومه‌رجه زۆر هه‌ستیارو حه‌رجه له مێژووی ره‌نگڕێژی ساسیدا له هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌مه وه‌قائیعه‌و ئه‌گه‌ر جێگیركرا ئه‌وا كۆتایی به هه‌موو شت دێت، بۆیه ده‌بێت جێگركردنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست‌و گونجاو بێت له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه.
عادل سه‌بری ره‌شید
به‌رپرسی لقی دیاله‌ی حیزبی گه‌لی توركمانییه
له‌دایكبووی 1956 خانه‌قین
ده‌رچووی په‌یمانگایه