دیمانه: ئاسۆ كه‌ركوكی
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی كه‌ركوك و هۆكاره‌كانی چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئه‌و كێشه‌یه و جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140، هاوكات به‌رده‌وامی گرژی و ئاڵۆزی نێوان به‌ره‌ی توركمانی و حیزبه كوردییه‌كان، په‌سه‌ندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی عێراق، په‌یوه‌ندی به‌ره‌ی توركمانی به توركیا و چه‌ندین پرسی گرنگی تر سبه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن تۆرانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكی سه‌ر به لیستی به‌ره‌ی توركمانی سازداوه.
سبه‌ی: له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه ئێوه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستاندا جۆرێك له حه‌ساسیه‌ت و ئیزدیواجیهتتان پیاده‌كرد چ له‌سه‌ر ئاستی عێراق و چ له كه‌ركوكیش، هۆكاری ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟
حه‌سه‌ن تۆران: په‌یوه‌ندی كورد و توركمان په‌یوه‌ندیه‌كی مێژووییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی جوگرافی دیاریكراودا پێكه‌وه ژیانێكی مێژووییان هه‌یه، تاكو دروستبوونی ده‌وڵه‌وتی عێراق ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه هیچ گرفتێكیان نه‌بووه، دواتریش ئه‌م په‌یوه‌ندیه بێ گرفت بوو تاكو ساڵی 1958ئه‌و شه‌ڕ و كێشه‌یه‌ی كه له شاری كه‌ركوك به ده‌ستی كه‌سانی تر له‌نێوان كورد‌و توركمان دروستبوو، هه‌رچه‌نده ئه‌وه كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه، بهلاَم به هه‌وڵی هه‌ردولا كاریگه‌ری ئه‌و ئاژاوایه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كورد و توركمان كه‌مكرایه‌وه، دواتر له‌سه‌رده‌می رژێمی سه‌دامدا هه‌رچه‌نده سه‌دام زۆر هه‌وڵی دا‌و زوڵمی له كورد و توركمان كرد، بهلاَم له‌وسه‌رده‌مه‌دا په‌یوه‌ندی كورد و توركمان له ئێستا باشتر بوو، ئه‌وكات ته‌نانه‌ت ژن و ژنخوازی له‌نێوان هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌دا زۆر باو بوو، ئێستا ئه‌و په‌یوه‌ندیه زۆر لاواز بووه و ژنخوازیش له‌نێوان كورد و توركماندا زۆر كه‌مبۆته‌وه یان هه‌ر نه‌ماوه، بۆیه من پێموایه له‌دوای پڕۆسه‌وه سیاسه‌تی حیزبه كوردستانیه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی سیاسه‌تێكی هه‌ڵه و فاشل بوو، نه‌یانتوانی نه‌ته‌وه‌ی توركمان به‌لای خۆیاندا رابكێشن و قبوڵیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش هۆكاری زۆربوو، چونكه له‌سه‌ره‌تاوه هاتنه كه‌ركوك راسته‌وخۆ دیمۆگرافیای شاری كه‌ركوكیان گۆڕی به‌هۆی ته‌جاوزكردنه سه‌ر موڵكی حكومه‌ت و خه‌ڵك كه‌دواتر هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌یان به‌سه‌ر كه‌سه‌كانی خۆیاندا دابه‌شكرد له‌كاتێكدا زۆربه‌ی ئه‌و زه‌ویانه زه‌وی توركمان بوون و له‌سه‌رده‌می به‌عسدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان لای میلله‌تی كورد‌و دونیا وایان نیشاندا كه ئێمه له‌دژی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره كوردهكانین، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوكدا بووین، بهلاَم به‌شێوه‌ی یاسایی و به‌بێ ته‌جاوزكردنه سهرموڵك و ماڵی حكومه‌ت و كه‌سانی تر، جگه له‌وه‌ش هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه رایانگه‌یاند كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی توركمانی ناكه‌ن له‌كاتێكدا سه‌لمێنراوه كه به‌ره‌ی توركمانی خاوه‌نی سه‌نگ و قورساییهو زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی توركمانی له‌گه‌ڵه، بۆیه ئه‌و جۆره مامه‌ڵه هه‌ڵه‌یه په‌یوه‌ندی كورد‌و توركمانی گه‌یانده ئه‌م شێوه خراپه‌ی ئێستا.
سبه‌ی: له‌سه‌رده‌می به‌عسدا توركمانیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد چه‌وسێنرایه‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌دام حسێن حاشای له‌بوونی توركمان ده‌كرد له‌عێراقدا، چی وایكرد هه‌میشه خۆتان وابه‌سته بكه‌ن به حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه له‌كاتێكدا ئێوه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كورددا هاوپه‌یمان بوونایه و كارتان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان بكردایه نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م ده‌بوون و ئیمتیازی زۆرترتان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی توركمان به‌ده‌ست ده‌هێنا؟
حه‌سه‌ن تۆران: بۆ وهلاَمی ئه‌و پرسیاره ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مێژوو، روداوی ساڵی 1996 كه له شاری هه‌ولێر هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاكانی به‌ره‌ی توركمانی ئه‌وه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كان دروستكرد، بۆ چاككردنه‌وه‌ی پهیوهندیهكانیش ده‌بوو بگه‌ڕاینایه‌ته‌وه بۆ مێژوو، تێكچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ش هه‌ڵه‌ی هه‌ردوو لایه نه‌ك ته‌نها لایه‌نێك، بهلاَم به‌وپێیه‌ی كورد خاوه‌نی دهسهلاَت و توانای زیاتر بوو هه‌ڵه‌كه زۆرتر هه‌ڵه‌ی ئه‌وان بوو، دواتریش كورد بیری نه‌كرده‌وه له‌وه‌ی پارێزگاری كه‌ركوك توركمان بێت له‌كاتێكدا له‌عێراقدا (14) پارێزگاری عه‌ره‌ب و (3) پارێزگاری كورد هه‌بوون چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر پارێزگاری كه‌ركوك توركمان بوایه، دواتر له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2005) لیستی براوه‌ی یه‌كه‌م لیستی برایه‌تی بوو، چی ده‌بوو پارێزگار كورد و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن توركمان بوایه، من ده‌پرسم متمانه چۆن دروست ببێت، زۆر له‌برا كورده‌كان ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ن كه له كوردستاندا توركمان ده‌بێت به نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م، بهلاَم تائێستا كورد رونی نه‌كردۆته‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیكردنه یان پاشكۆیهتیه كه توركمان هه‌رگیز پاشكۆیه‌تی قبوڵ ناكات، یاخود كورد ئاماده‌یه توركمان له ده‌سكه‌وته‌كانی شه‌ریك بكات ئه‌وه‌تا له به‌غدا چه‌ندین پۆستی گرنگی به‌ده‌ستهێناوه، تائێستا هاتوون بڵێن با پۆستی وه‌زیرێك له به‌شی كورد بۆ توركمان بێت، بۆیه گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه به قسه نیه به‌كرداره، پاشان من ده‌پرسم توركمانه‌كانی هه‌ولێر سه‌رجه‌م مافه كلتوری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، ئێستاش من پێموایه گۆڕه‌پانی ناوخۆیی و ئیقلیمی له‌باره بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆی راسته‌قینه به‌هه‌ردوولا دان به‌هه‌ڵی خۆیاندا بنێن و گفتوگۆی واقیعی و راسته‌قینه ده‌ست پێبكه‌ن.
سبه‌ی: له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2005)ه‌وه تاكو به‌ر له‌چه‌ند مانگێك بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكتان كرد چی بهرژهوهندیهكتان له‌و بایكۆتكردنه‌دا بوو؟
حه‌سه‌ن تۆران: ئێمه سێ جار بایكۆتی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركوكمان كرد، بهلاَم دواترینیان زیاتر له‌ساڵێكی خایاند به‌و بایكۆتكردنهش سه‌لماندمان كه ئێمه له‌سه‌ر حه‌قین، وه‌ك چۆن دهسهلاَت له عێراقدا به ته‌وافوقه ئاواش كه‌ركوك ده‌بێت به‌ته‌وافوق به‌ڕێوه‌بچێت، نابێت هه‌موو دهسهلاَتهكان له كه‌ركوك له‌ده‌ستی یه‌ك نه‌ته‌وه بێت، هه‌موومان ده‌زانین ته‌جروبه‌ی دیموكراتی له عێراق تازه‌یه و له‌سه‌ره‌تادایه ئێمه له ئه‌وروپا ناژین كار به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین ره‌نگه تا ده ساڵێكی تر دیموكراسی لێره‌ش گه‌شه بكات، چونكه دنیا و عێراقیش به‌ره‌و كرانه‌وه ده‌چێت بۆ نمونه ئه‌مڕۆ ئه‌زمه‌یه‌ك له بۆرسه‌ی ئه‌مریكادا رووده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر بۆرسه‌ی تۆكیۆ و هه‌موو ولاَتان ده‌كات، بهلاَم بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌بێ دهسهلاَت هاوبه‌ش بێت و هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌شداربن له‌پرۆسه‌ی سیاسی‌دا، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی (2005)دا لیستی ئیئتیلافی شیعه 128 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا خۆ ده‌یانتوانی به‌پێی ده‌ستور و یاسا كورد په‌راوێز بخه‌ن یان لیستیهكانی دیكه بخه‌نه ده‌ره‌وه‌ی دهسهلاَت، بهلاَم قۆناغه‌كه ئه‌وه‌ی نه‌خواست و بینیشمان كاتێك كورد و شیعه سونه‌یان له حكومه‌ت په‌راوێزخست بارودۆخی عێراق ناسه‌قامگیرتر بوو، هه‌موو لایه‌كیش گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه به‌بێ ته‌وافوق پرۆسه‌ی سیاسی سه‌رناكه‌وێ، ئێمه‌ش له كه‌ركوك هه‌مان گرفتمان هه‌بوو داوامانكرد پۆسته سیادیه‌كان دابه‌شبكرێ، بهلاَم لیستی برایه‌تی رازی نه‌بوون، له‌ساڵی (2006)دا ئێمه پڕۆژه‌یه‌كمان بۆ ئیداره‌ی هاوبه‌ش دایه لیستی برایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش رازی نه‌بوون كه ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا له په‌رله‌مان ده‌رچووه زۆربه‌ی خاڵه‌كانی له‌و پڕۆژه‌یه‌ی ئێهدا هه‌بوو، له‌و بایكۆتكردنهش هه‌رچه‌نده له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیانمان به‌ركه‌وت، بهلاَم له‌رووی سیاسیه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه بوو هه‌موو لایه‌كیش گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه‌ركوك به‌بێ ته‌وافوق نابێت، بۆ نموونه له پارێزگای دیاله هاوپه‌یمانی كوردستان خاوه‌نی (8) كورسیه، بهلاَم سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و یاریده‌ده‌رێكی پارێزگار كورده، كورد بۆ ئه‌و مافه بۆخۆی ره‌وا ده‌بینێت، بهلاَم بۆ خه‌ڵكی تری ره‌وا نابینێت.
سبه‌ی: هه‌میشه ئێوه وه‌ك به‌ره‌ی توركمانی تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی كه به‌سیاسه‌تی توركیا له عێراقدا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، ئه‌مه له‌چیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئایا په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟
حه‌سه‌ن تۆران: ئه‌مه پرسیاری هه‌موو رۆژنامه‌نوسێكی كورده كه له ئێمه‌ی ده‌كه‌ن، توركیا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م گه‌لانی عێراق په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌گه‌ڵ توركمان ئه‌و په‌یوه‌ندیه پته‌و تره، به هۆی زمانی هاوبه‌ش و رۆشنبیری هاوبه‌ش كه ئه‌مه شتێكی ئاساییه، ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دهسهلاَتی ئیمپراپراتۆریهتی عوسمانی و له ساڵانی (1991-2003) كورد زیاتر سودی له‌و په‌یوه‌ندیه بینیووه، بۆ نموونه مام جه‌لال و كاك مه‌سعود پاسه‌پۆرتی دیبلۆماسی توركیان هه‌بوو، داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل كوردستانی بوژانده‌وه، له‌و په‌یوه‌ندیانه‌شدا كورد له توركمان زیاتر سودی وه‌رگرتووه، من ده‌ڵێم توركمان ده‌توانێت ببێت به پرد له‌نێوان توركیا و گه‌لانی عێراقدا، ئێمه كه‌رازی نین به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر كوردستان مانای ئه‌وه نیه كه به سیاسه‌تی توركیا مامه‌ڵ ده‌كه‌ین، خۆ عه‌ره‌بیش رازی نیه به گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر كوردستان، من پێموایه هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتی كه نه‌یانتوانی سه‌رنجی توركمان و عه‌ره‌بی كه‌ركوك به‌لای خۆیاندا رابكێشن بۆ پاساوی هه‌ڵه‌كانی خۆشیان ئه‌و بیانووه ده‌هێننه‌وه كه ئێمه كار به سیاسه‌تی توركیا ده‌كه‌ین، بهلاَم خۆ كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی و شتی تریشی چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، خۆ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به توركمانه‌وه نیه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ك چۆن كورد و عه‌ره‌ب ئه‌و مافه به‌خۆیان ده‌ده‌ن، ئێمه‌ش مافی خۆمانه و له‌دوای رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان ئه‌و مافه درا به توركمان كه له توركیا مافی هاولاَتیبوونی بدرێتێ، بهلاَم ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌كرد، چونكه عێراق به نیشتمانی خۆمان ده‌زانین.
سبه‌ی: له‌ناو ریزه‌كانی به‌ره‌ی توركمانیدا به‌رده‌وام حیزب و كه‌سایه‌تی پاشه‌كشه ده‌كه‌ن، بۆ نمونه له كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا زیاتر له(5) حیزب و كه‌سایه‌تی له به‌ره كشانه‌وه، ئه‌و كه‌سانه هه‌میشه سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه كه‌سێكی پاوانخوازه و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كارده‌كات، ئێوه له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێن؟
حه‌سه‌ن تۆران: پێكهێنانی به‌ره‌ی له‌ناو سه‌رجه‌م حیزبه عێراقی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هه‌یه پێشتر به‌ره‌ی كوردستانی هه‌بوو بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاری كردوو دواتر هه‌ڵوه‌شایه‌وه، شتێكی زۆر ئاساییه جیابوونه‌وه‌ی هه‌ندێ حیزب له‌به‌ره، چونكه هه‌ر حیزبه و به‌رنامه‌ی كاری سیاسی خۆی جیاوازه و كار بۆ پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات، ئه‌وه‌ی كه‌تۆش باسی ده‌كه‌یت تۆمه‌تباركردنی كه‌سێك ئه‌وه بیانووی كشانه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌یه.
سبه‌ی: ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی له‌به‌ره‌ی توركمانی جیاده‌بنه‌وه دواتر به‌توندی دژایه‌تی به‌ره ده‌كه‌ن و به به‌كرێگیراو ناوتان ده‌به‌ن، ئێوه‌ش به پێچه‌وانه‌وه هه‌مان تۆمه‌ت ده‌خه‌نه پاڵیان، ئه‌مه بۆ پێت وانیه ئێوه وه‌ك توركمان تائێستا نه‌بوونه‌ته خاوه‌نی گوتارێكی یه‌كگرتوو؟
حه‌سه‌ن تۆران: ئه‌و لایه‌نانه تۆمه‌ته‌كانیان له‌دوای ده‌رچوونیان له‌به‌ره وهلاَمه بۆخۆیان باشه بۆچی ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌ناو به‌ره‌دا بوون به‌كرێگیراویان قبوڵكرد، پاشان كێ له‌پشتی ئه‌و لێدوانانهوهیه ئه‌وه‌ش پرسیاره، جیاوازیشمان زۆره، بهلاَم به‌گشتی نوێنه‌رانی راسته‌قینه‌ی توركمان خاوه‌نی گوتارێكی توركمانی هاوبه‌شین.
سبه‌ی: زمانی راگه‌یاندنتان زمانێكی تونده به‌تایبه‌ت له دژی كورد، پێتان وانیه ئه‌وه زیان به پێكه‌وه‌ژیانی نێوان كورد و توركمان ده‌گه‌یه‌نێت و كێشه سیاسیه‌كانیش هێنده‌ی تر قوڵترده‌كاته‌وه؟
حه‌سه‌ن تۆران: توندی و زبری زمانی راگه‌یاندن ته‌نها لهتوركمانهوه نیه، بۆ نمونه وه‌زیرێكی هه‌رێمی كوردستان ساڵی رابردوو وتبووی ئه‌گه‌ر توركمان به‌ماده‌ی (140) رازی نین با بڕۆن بۆ ئه‌نقه‌ره و ئه‌سته‌مبول، پاشان راگه‌یاندن وه‌سفی واقیع ده‌كات كه له واقیدا گرژی و ئاڵۆزی هه‌بێت به‌تایبه‌ت له سیاسه‌تدا ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر راگه‌یاندنیش ده‌بێت.
سبه‌ی: هه‌میشه كورد و حیزبه كوردیه‌كان له كه‌ركوك به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه زیاده‌ڕۆی زۆریان كردۆته سه‌ر موڵكی حكومه‌ت، له‌كاتێكدا سه‌دان هه‌زار خێزانی كورد ئاواره‌بوون و له‌پاش (5)ساڵ پرۆسه‌ی ئازادی هێشتا حكومه‌ت هیچ پلانێكی بۆ نیشته‌جێكردنه‌وه‌یان نیه، زیاده‌ڕۆیش سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقی گرتۆته‌وه، چۆن مامه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه بكرێت؟
حه‌سه‌ن تۆران: ده‌ستور رێگه چاره‌ی داناوه بۆ كێشه‌ی ئاواره‌كان، له‌كاتێكیشدا حكومه‌ت كاتی نه‌بووه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون بكات، مانای ئه‌وه نیه كه بوار بدرێت به زیاده‌ڕۆیی له‌سه‌ر خاكی حكومه‌ت و خه‌ڵك، ئێمه وه‌ك حیزبه توركمانیه‌كان رێگه چاره‌یه‌كمان بۆ ئه‌و كێشه‌یه هه‌بوو ئه‌وانه‌ی ئاواره‌بوون له‌كۆێ ئاواره‌بوون بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان، بۆ نموونه خه‌ڵكی گوند و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ر له‌شوێنه‌كانی خۆیان نیشتهجێبكرێنهوه، پاشان بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان 17% یه‌و بڕێكی زۆره بۆچی لهنیشتهجێكرنهوهی خه‌ڵكی خۆیان و خه‌ڵكی گونده‌كاندا سودیان لێنه‌بینی ئه‌و پاره‌یه بۆكوێ ده‌ڕوات؟، بۆچی فشاره‌كه‌یان له‌سه‌ر كه‌ركوك دروستكرد؟، بۆ نموونه یاریگای شۆڕیجه خه‌ڵكێكی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ ژیان ده‌گوزه‌رێنن له‌كاتێكدا پارتی و یه‌كێتی خاوه‌نی داراییه‌كی زۆرن بۆ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، پاشان ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌و یاریگایه ده‌ژین به رێژه‌ی 75% یان ئاواره‌ن نین و به‌شێوه‌ی ته‌جاوز له‌و شوێنه ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئاواره كێشه‌مان نیه با بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی پێشویان، بهلاَم پارتی و یه‌كێتی له مونافه‌سه‌ی یه‌كتردا زه‌وی ئه‌م شاره دابه‌شده‌كه‌ن.
سبه‌ی: بهلاَم خێزان هه‌یه كه له‌م شاره راگوێزراوه یه‌ك خێزان بووه، پاش ئه‌و چه‌ندین ساڵه ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه زیادیكردووه بۆ چه‌ندین خێزان ئه‌ی ئه‌وه چی بكات؟
حه‌سه‌ن تۆران: ئێمه وه‌زاره‌تی پلاندانانمان هه‌یه و فه‌رمانگه‌ی ئامار‌و سجلاتی نفوسمان هه‌یه كه عێراقی نیه ناوی له سجلی نفوسدا تۆمار نه‌كرابێت، پاشان رێژه‌ی زیادبوونی مرۆڤ له عێراقدا سالاَنه 3.5% و رێژه‌ی زیادبوونی خێزانیش 5.4% نه‌ك ئه‌وه‌نی خێزانێك دوای ئاواره‌بوون بۆ (50) خێزان زیادی كردبێت.
سبه‌ی: له‌كاتێكدا ماده‌ی 140 هه‌نگاوه‌كانی زۆر به‌سستی جێبه‌جێده‌كرێت و له‌م ماوه‌یه‌ی دوایشدا ستیڤان دی مستۆرا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاته ناو پرۆسه‌ی ئاسایكردنه‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌می پێشنیاره‌كانیدا نه‌یتوانی سه‌رجه‌م لاینه‌كانی عێراق به پێشنیاره‌كانی قایل بكات، پێتان وایه له پێشنیاره‌كانی سه‌باره‌ت به كه‌ركوك كه ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان چاوه‌ڕوانین سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟
حه‌سه‌ن تۆران: ئێمه وه‌ك توركمان زۆر داوامانكرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌وری گه‌وره‌ی هه‌بێت له ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له عێراق و له كه‌ركوكیش نوسینگه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بێت، بهلاَم به‌ڕای من نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تیمه‌كانیان له عێراق و كه‌ركوك زۆر بچوكه و زۆریش پارێزگاریان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئه‌منی ناتوانن بۆ هه‌موو شوێنێك بچن و بزانن راستی له كوێیه، نزیكه‌ی چوا مانگه له كه‌ركوك نوسینگه‌یان هه‌یه ته‌نها دوو فه‌رمانبه‌ری نێوده‌وڵه‌تی كاری تێداده‌كه‌ن و نه‌یانتوانیوه له‌ناو بینای پارێزگا بچنه ده‌ره‌وه و شوێنێك به‌سه‌ربكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها نوسینگه‌كه‌یان كراوه نیه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك سه‌ردانیان بكات، ده‌پرسم ئایا دوو فه‌رمانبه‌ر ده‌توانێ چی بكات له كێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك كه‌ركوك، هه‌روه‌ها به‌پێی بڕیاری 1770 رۆڵیان ته‌نها رۆڵی هاوكاریكردنه ناتوانن هیچ بڕیارێك بده‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وان له دهسهلاَتی خۆیان لایاندا له پێشنیاره‌كانی یه‌كه‌مدا، پاشان ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه كه كام ناوچانه‌ن ته‌نها كه‌ركوك ناوی له ده‌ستوردا هاتووه، پێویسته لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان و ده‌ستوری ئه‌و ناوچانه ده‌ستنیشان بكه‌ن نه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌و ناوچانه دیاری بكات كه‌كێ ده‌ڵێت خانه‌قینن ته‌له‌عفه‌ر ناوچه‌ی جێناكۆكن ده‌بێ ئه‌وانه روون بكرێته‌وه.
سبه‌ی: ئێوه له‌سه‌ره‌تاوه داواتانكرد نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێنه ناو پرۆسه‌كه‌وه ئێستاش ره‌خنه‌ی زۆرتان له دیمستۆراو تیمه‌كه‌ی هه‌یه ئه‌مه بۆ؟
حه‌سه‌ن تۆران: ره‌خنه‌ی ئێمه له دیمستۆرا و تیمه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دهسهلاَتهی بۆیان دیاریكراوه تهجاوزیانكردووه و پاشانیش وه‌ك پێویست گوێیان له توركمان نه‌گرتووه.
سبه‌ی: زۆرجار كورد و حیزبه كوردستانیه‌كان موبادهرهیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئێوه پێشكه‌شكردووه، دواجاریش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاته كه‌ركوك و ویستی له‌گه‌ڵتان دابنیشێ و گوێ له‌كێشه‌و داواكاریه‌كانتان بگرێ ئێوه ئه‌و دانیشتنهتان ره‌تكرده‌وه بۆ؟
سبه‌ی: ئێمه هیچ كات ده‌رفه‌تی گفتوگۆمان ره‌تنه‌كردۆته‌وه، بهلاَم چه‌ندینجار دانیشتوین له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی و به‌ڵێنیان داوه‌و دواتر لێی پاشگه‌زبوونه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ كه‌ركوك كه ئێمه نه‌چووین له‌گه‌ڵی دابنیشین، یه‌كه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی چۆنێتی بانگهێشتنامه‌كه له ئاستی پێویستدا نه‌بوو، پاشانیش ئه‌و سه‌ردانه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ داواكه‌ی لیستی برایه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر كوردستان، چونكه ئه‌و داوایه‌ی لیستی برایه‌تی هه‌ڵه‌بوو ته‌نها داوای لایه‌نێك بوو، بۆیه پێمان وابوو ئه‌و دانیشتنه كاته‌كه‌ی گونجاو نیه.
سبه‌ی: هه‌میشه ئێوه باس له زه‌مانات له كورد ده‌كه‌ن ئه‌و زهماناتانه چین كه ئێوه داوای ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو كورد به داواكاریه‌كانتان قایل بوو له به‌رامبه‌ردا ئێوه قایل ده‌بن به گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوك بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
حه‌سه‌ن تۆران: هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن له 31/1/2007 ئێمه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال دیدارمان سازكرد و (8) داواكاریمان پێشكه‌شكرد، له كۆنگره رۆژنامهوانیهكهشیدا باسی كرد كه رازی بووه به سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانمان، دواتر له‌گه‌ڵ لیستی برایه‌تی كۆبووینه‌وه یه‌ك خاڵیان قبوڵنه‌كرد، ئێمه وتمان زمانی توركمانی له كه‌ركوك مافی ده‌ستوریه و با له تابلۆی پارێزگاوه ده‌ستپێبكه‌ین ته‌نانه‌ت پارێزگار بهڵێنیدا ئه‌وه بكرێت، به‌ڵام دواتر له‌ژێر كاریگه‌ری لیستی برایه‌تیدا له‌و به‌ڵێنه پاشگه‌زبووه‌وه، باشه زه‌مانات چیه بۆ توركمان له‌كاتێكدا رێگرن له‌نوسینی تابلۆیه‌ك به زمانی توركمانی كه مافێكی ده‌ستووریه ئه‌ی بۆ داواكاریه‌كانی دیكه چی ده‌ڵێن، پاشان سه‌رۆك كۆمار قایله به داواكاریه‌كانی ئێمه لیستی برایه‌تی رێگری ده‌كات ئه‌ی زه‌مانات چیه بۆ ئێمه.
سبه‌ی: پاش ململانێیه‌كی زۆر دواجار ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و یاسایه‌كی تایبه‌ت به كه‌ركوكی ده‌ركرد، ئێوه تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و یاسا نوێیه‌دان؟
حه‌سه‌ن تۆران: به‌ر له‌م یاسایه یاسای (24) له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندكرا كه ئه‌و یاسایه هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌ممان بوو دواتر ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئه‌و یاسایه‌ی ره‌تكرده‌وه و دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان ته‌نازولیان له‌هه‌ندێ بڕگه‌ی كرد، یاساكه به‌وشێوه‌ی ئێستا په‌سه‌ندكرا كه به‌شێوه‌ی ته‌وافوق بوو، من وا ئه‌زانم ئه‌و یاسایه كۆتایی هه‌موو شته‌كان نیه و سه‌ره‌تای كاره‌كانه، چونكه هه‌ندێ بڕگه‌ی تێدایه كه لیژنه‌ی بۆ دروست ده‌كه‌ن كه پێش مانگی ئازاری ساڵی داهاتوو راپۆرتی خۆیان بۆ په‌رله‌مان به‌رزده‌كه‌نه‌وه، پێموایه له‌یاساكه زیاتر پێویستمان به گۆڕانكاری له سیاسه‌ت و رازی بوونه به كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه، به‌گشتی ئێمه له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ندێ سه‌رنج به‌یاساكه رازیین چونكه كاری لیژنه‌كان به ته‌وافوق ده‌بێت.
سبه‌ی: گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له‌سنوری پارێزگای دیاله و دواجاریش هه‌بوونی جۆرێك ترس له شه‌قامی كوردیدا سه‌باره‌ت به مه‌ترسی به‌هێزبوونه‌وه‌ی سوپا و به‌كارهێنانی بۆ سه‌ركوتكردنی گه‌لانی عێراق، تاچه‌ند ئێوه ئه‌و مه‌ترسیه به‌دیده‌كه‌ن؟
حه‌سه‌ن تۆران: ئێمه وای ده‌بینین كه له‌و كێشه‌یه‌دا بگه‌ڕێینه‌وه بۆ یاسا‌و ده‌ستوری عێراقی كه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌و په‌یوه‌ندی هه‌ردوو سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌ی دیاریكردووه، پاشان عێراق خاوه‌نی سه‌روه‌ری خۆیه‌تی و پێویستی به سوپایه‌كی به‌هێز هه‌یه تاكو بیپارێزێ له‌تیرۆر و ده‌ستی ده‌ره‌كی له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نیه كه سوپاكه‌ی لاوازبێت، ئێمه‌ش دژی ئه‌وه‌ین سوپا دژی گه‌لانی عێراق به‌كاربهێنرێ و پێشێلی مافی مرۆڤ بكات، بهلاَم هیچ مهترسیهكمان له‌سوپای عێراقی ئێستا نیه و خوازیارین سوپایه‌كی به‌هێز بێت و كۆنترۆڵی هه‌موو عێراق بكات.
سبه‌ی: به رای تۆ رێگه چاره چییه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئێوه و كورد؟
من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر نیه‌تمان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بێت ده‌بێت رێز له راو بۆچونی یه‌كتر بگرین، بۆ گفتوگۆ و دانیشتنیش ره‌فزی هیچ لایه‌نێك نه‌كه‌ین، ئه‌وه یه‌كێكه له بنه‌ماكانی دیموكراتی ده‌رفه‌تی گفتوگۆ و دانوستان به‌رده‌وام هه‌یه.