سازدانی: هیوا جه‌مال
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه "یه‌كێتی بڕیاریداوه له‌مه‌وداو په‌یڕه‌وی ناوخۆی جێبه‌جێبكات‌و ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌و لابدات، سزای ده‌دات"، ده‌ركردنی ئه‌و 4 كه‌سه‌ش كه (ره‌گ)یان راگه‌یاند "به هه‌قی" یه‌كێتی دهزانێتـ، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌گه‌ڵیدا، عیماد ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت رێكخستن له‌ناو رێكخستنی یه‌كێتیدا دروستبكه‌ن، ئه‌وه كارێكی ناشهرعییهو قابیلی قبوڵ نییه"، ده‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش به كاردانه‌وه له یه‌كێتیدا له‌قه‌ڵه‌م دهداتو ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی یه‌كێتی فعل نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌كردایه، ئه‌وه هیچ رووی نه‌ده‌دا".
• دوای ده‌ركردنی پێنج "كادیری پێشكه‌وتووی" یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، یه‌كێتی به‌ره‌وكوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی خاوه‌ن رابردوو و مێژووه، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته، به مان‌و نه‌مانی ئه‌و پێنج كادیره له یه‌كێتی، مه‌ساری یه‌كێتی گۆڕانكاریی وای تێدا نابێت كه وه‌رچه‌رخانێك دروستبكات، یه‌كێتی زۆرجار كادیری له‌مان باڵادهستترو پێشكه‌وتووتری له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له لێپێچینه‌وه‌كان بێت سه‌باره‌ت به‌مانه یان به‌رامبه‌ر به كاسانی دیكه، یه‌كێتی بڕیاریداوه له‌مه‌وداو په‌یڕه‌وی ناوخۆی جێبه‌جێبكات‌و ئه‌وه‌ی له په‌یڕه‌و لابدات، سزای ده‌دات.
• له قسه‌كانتدا وتت به مان یان ده‌رچوونی ئه‌و كه‌سانه هیچ له مه‌ساری یه‌كێتی ناگۆڕێت، ئه‌ی بۆچی دهرتانكردن؟
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی لێپێچینه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه بێئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بێت، ئه‌مان خۆیان به‌یانێكیان ده‌ركردووه فراكسیۆنێكیان دژ به هه‌موو قیاده‌ی یه‌كێتی ده‌ركردووه، ئه‌م قیاده‌یه به بڕیارێك دروست نه‌بووه، له كۆنگره‌یه‌كدا ده‌نگی هێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان داوای كۆنگره‌و له كۆنگره‌شدا داوای ده‌نگنه‌دان به‌م هه‌ڤاڵانه‌ی ئێستایان بكردایه، ئاسایی بوو، به‌ڵام بڵێن با یه‌كێتی قیاده‌ی نه‌مێنێت، ئه‌ی كێ ئیداره‌ی بكات تا كۆنگره سازده‌كرێت.
ئه‌وان ده‌یانتوانی قسه‌ی خۆیان بكه‌ن، پێش ئه‌م به‌یانه‌ش زۆر قسه‌یان كردووه‌و نووسیوه، به‌ڵام كه خۆیان جیاده‌كه‌نه‌وه له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی، قیاده قبوڵی ناكات، هیچ حیزبێكیش ئه‌مه قبوڵ ناكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانوتایه ئێمه مینبهرێكین له‌ناو یهكێتیو بیروڕای خۆمان ده‌رده‌بڕین، ئاسایی بوو، به‌ڵام ئه‌وان به‌یان دهردهكهنو قیاده ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
• كه‌واته ده‌توانن بڵێن كه ئه‌مان له‌چاو مینبه‌ره‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتی ته‌نها جیاوازییان ده‌ركردنی ئه‌و راگه‌یاندنه‌یه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: دوای یه‌كبوونی كۆمه‌ڵه‌و شۆڕشگێڕان‌و هێڵی گشتی مینبه‌ر به ره‌سمی نه‌بووه‌و نه‌ناسراوه، به‌ڵام ئاراسته‌و جیاوازیی له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه، به‌تایبه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌كێتی، زیاتر له‌یه‌كتری ترازانێكی رێكخراوه‌یی، شه‌خسی، به‌رژه‌وه‌ندی دروستكرد له‌ناو یه‌كێتیدا، به‌ڵام پێكه‌وه‌ژیانیش هه‌یه، جا هه‌یه شته شه‌خسییه‌كانی به‌سه‌ردا زاڵبووه وه‌ك له شته فیكری‌و سیاسییه‌كان، ئه‌مه‌یه گرفتی ناو یه‌كێتی.
• وه‌ك ده‌وترێت جگه له‌م گروپه چه‌ند گروپێكی تر هه‌ن له‌ناو یه‌كێتیدا، بۆچی ئه‌م گروپه ده‌ركران‌و ئه‌وانی دیكه هیچییان پێنه‌وترا؟
عیماد ئه‌حمه‌د: هه‌ر حیزبێك مه‌رجی ئه‌ندامێتی خۆی هه‌یه‌ن كه ئیلتیزامكردنه به حیزبه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه‌كه له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، په‌یڕه‌وو پرۆگرامی حیزبه‌كه‌ی قبوڵ بكات، خیانه‌ت نهكاتو چه‌ند مه‌رجێكی دیكه‌ش هه‌یه، له یه‌كێك له‌مانه ده‌ربچێت ده‌بێت به ئه‌ندامی حیزبه‌كه‌ی خۆتی نه‌زانیت، ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت رێكخستن له‌ناو رێكخستنی یه‌كێتیدا دروستبكه‌ن، ئه‌وه كارێكی ناشهرعییهو قابیلی قبوڵ نییه، ئه‌فكارو بیروبۆچوونو گفتوگۆی جیاواز ئاساییه، به‌ڵام دروستكردنی رێكخستن‌و ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ی ناوخۆ‌و قیاده‌ی جیاواز، ئه‌مه هیچ حیزبێك قبوڵی ناكات، هه‌قه ئه‌وانه‌ی كه به‌وشێوه‌یه ده‌كه‌ن، ده‌ستبه‌جێ خۆیان له یه‌كێتی جیابكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌كێتییه‌و قیادهكهی ئه‌وه‌نده خراپه، بۆ حیزبێكی تازه دروستناكه‌ن؟ خۆ مه‌یدانی كوردستان به‌رفراوانه، ئه‌وكاته ئه‌وانه‌ی له یه‌كێتیدا كارده‌كه‌ن ده‌توانن بیگوازنه‌وه بۆ حیزبه نوێییه‌كه، به‌ڵام به نهێنی ئیشكردن له‌ناو یه‌كێتیدا شتێكی خراپه.
• به‌ڵام ئه‌و چوار كه‌سه خۆیان راگه‌یاندووه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: خۆیان راگه‌یاندووه به چی؟ به به‌دیل؟ ئه‌وه كۆنگره‌یه.
• ئه‌وه هه‌ڵوێسته‌یه‌كی نوێیه له یه‌كێتی ده‌بینرێت، تا ئێستا كه‌س له په‌یڕه‌وو پرۆگرامی ناوخۆی یه‌كێتی لاینه‌داوه، وا كه‌س دهرنهكراوهو ئه‌مان ده‌ركران؟
عیماد ئه‌حمه‌د: نا له‌ناو یه‌كێتیدا زۆر شت بووه، ئه‌زموونی بزووتنه‌وه، ئه‌زموونی ئاڵای شۆڕش، زۆر شت بووه، ئیمكانه دوای ئه‌مانیش شت رووبدات، ئه‌م یه‌كێتییه ته‌مه‌نێكی دوورودرێژی له‌وشێوه‌یه هه‌یه.
• مه‌به‌ستم لادانه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، كه‌س لاینه‌داوه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: كه‌س نه‌هاتووه به‌یانێكی له‌وشێوه‌یه ده‌ربكات.
• واته كه‌س له په‌یڕه‌وی ناوخۆ لاینه‌داوه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: هه‌ركه‌سه‌و به قه‌باره‌ی خۆی، تۆ ئه‌گه‌ر قیاده‌ی یه‌كێتی بوویتایه چیت ده‌كرد؟
• من رۆژنامه‌نووسم په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: قیاده‌ی یه‌كێتی هه‌قی خۆیه‌تی كه ئه‌وه‌ی كردووه.
• به‌ڵام شتێكی تر باسده‌كرێت‌و ده‌وترێت كه زیان له یه‌كێتی ده‌دات له سۆسیال دیموكرات، ئه‌وه به قۆرخكردنی ئازادییه‌كان ناوده‌برێت، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت؟
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی بێ دوژمن نییه، چ له ناوه‌وه‌و چ له ده‌ره‌وه، رێگه‌كه‌شی زۆر ته‌خت نییه، جۆره‌ها كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی له‌به‌رده‌مدایه، به‌رپرسیارێتیی یه‌كێتیش رۆژ به رۆژ قورس‌تر ده‌بێت، به‌وپێیه‌ش گرفته‌كان زۆرتر ده‌بن ئه‌مانه‌ش كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت، چۆن یه‌كێتی كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی فعل نه‌بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌وه‌یان نه‌كردایه، ئه‌وه هیچ رووی نه‌ده‌دا، جا ئه‌مه به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ خۆ یه‌كێتی دهستو قاچی نه‌به‌ستراوه، ئێستا سكرتێره‌كه‌ی جێگری سكرتێری سۆسیال دیموكراتی دونیایه (یه‌كێك له 37 جێگره‌كه‌یه‌تی، رۆژنامه)، سه‌رۆك كۆماری عێراقه، له كوردستان‌و عێراق شه‌ریكه، یه‌كێتی ئه‌و یه‌كێتییه نییه كه جاران حسابی بۆ ده‌كرا، ئێستا به‌رپرسیارێتییه‌كی گه‌وره‌ی له‌ئه‌ستۆیه.
ئه‌وه‌ش كه ده‌ڵێن یه‌كێتی شكستی خواردووه‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات، له حه‌قیقه‌تدا وانییه، له دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی پهرلهمانو پارێزگاكان، ده‌نگی باشی هێناوه‌و له پارێزگاكان یه‌كه‌م ده‌نگیان هێنا، وه‌فدێكی یه‌كێتی ده‌چێته چین، سه‌رۆكی چین، سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی ئێمه ده‌بینێت، ناڵێین بێ كه‌موكوڕی نین، به‌ڵام ده‌یان سهروهرییو ئینجازاتمان هه‌یه، بۆ ئه‌وانه هه‌مووی فه‌رامۆش بكرێن، به‌ڵام له‌سه‌ر دوو سلبیات هه‌ڵوێسته بكرێت، له په‌یڕه‌وی یه‌كێتیدا ره‌خنه‌و ره‌خنه له‌خۆگرتن هه‌یه، یه‌كێتی خۆی مه‌كته‌بێكی دروستكردووه بۆ چاودێری‌و پشكنین.
• باسی مه‌كته‌بی بهدواداچوونو پشكنینت كرد، ئێوه وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی تا ئێستا كاره دیاره‌كانی چین؟
عیماد ئه‌حمه‌د: راپۆرتێكی تێروته‌سه‌لی سه‌باره‌ت به باری رێكخستن به‌رزكرده‌وه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و بووه بڕیارێك له مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تی، زۆرجار شت هه‌بووه ئه‌وان موتابه‌عه‌یان كردووه.
• بۆیه ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه ئێستا هه‌ن زۆرتر تیشكیان ده‌خرێته سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كرێت ئه‌وانه‌ش كه مه‌كته‌بی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تین، خۆیان ئاماده‌كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵوێستانه، ئه‌مه بۆ له قیاده‌ی یه‌كێتیدا هه‌یه، بۆچی یه‌كێتی دان به‌خۆیدا ناگرێت له‌سه‌ر ئه‌و جۆره كرده‌وانه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: یه‌كێتی مێژووه‌كه‌ی وایه، بواری ئیشكردن‌و ئازادی‌و جۆره شێوازێكی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی هه‌قی خۆیه‌تی به‌رگریی له خۆی بكات، ئه‌گه‌ر قیادهكهی به‌رگریی لێنه‌كات، ئه‌ی به‌رپرسیارێتی چییه، ئه‌گه‌ر یه‌كێك غه‌در له یه‌كێتی بكات، نابێت به‌رگریی بكات، ئێوه بۆ هه‌میشه ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ی هێرشی له‌سه‌ره قاچ‌و ده‌ستی ببهسترێتو هیچ نه‌ڵێت، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ناو ئێمه‌دا ئه‌و جۆره كارانه (راگه‌یاندی گروپ‌و ده‌سته) حاڵه‌تێك دروستده‌كات كه له‌ناو كه‌وادرو قاعیده‌ی یهكێتیو خه‌ڵكی كوردستاندا، ئیلتیزامات به‌رامبه‌ر خودی یهكێتیو قیاده‌ی یه‌كێتی نه‌هێڵێت.
سه‌یربكه چۆن خه‌ڵك له نیشتمان ههڵدێتو دوورده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه له قازانجی كێیه، ئێمه بۆ رۆحیه‌تی نیشتمانی‌و به‌رپرسیارێتی نه‌خه‌ینه مێشكی خه‌ڵكییه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانیشیان پیشان بده‌ین، ئه‌مه گومان ده‌كرێت كه خه‌ڵكی دژ به كوردستان له‌پشتی ئه‌و وروژاندنانهوه بێت، بۆ ئێستا خه‌ڵكی دژ به كوردستان پێیان خۆشه قیاده‌ی كوردستان قیاده‌یه‌كی باشی رێكوپێكی عه‌یاره 24 بێت، ئه‌گه‌ر مه‌وقعی قیاده‌ی سه‌ركردایه‌تیی ئێستای كوردستان به‌روارد بكه‌یت به قیاده‌ی هه‌موو شۆڕشه‌كانی پێشتر، ئه‌وه‌ی به‌وانه‌ی ئێستا كراوه به هیچ كه‌س له قیاده‌كانی مێژووی كورد نه‌كراوه، له سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی كۆنه‌وه، له شێخ مه‌حموده‌وه له شۆڕشی مه‌لا مسته‌فاوه، سه‌ره‌ڕای خهباتو تێكۆشان‌و ماندووبوونیان، ئه‌وه‌ی كه قیاده‌ی كوردستانی ئه‌و رۆڵه‌ی هه‌یه، له چ سه‌رده‌مێكدا هه‌یبووه. هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان بێنه پێشه‌وه، ئێمه میحوه‌رێكی ئه‌ساسین له‌ناوی عێراقدا، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی هه‌یه به قیاده‌ی سیاسیی كورد‌و مام جه‌لال نه‌بووبێت، كێ كردوویه‌تی، ئه‌وانه‌ی ئێستا دانیشتوون له ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وان ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌یان هێناوه، یان خه‌ڵكی رهشوڕوتی كوردستان به قیاده‌ی یهكێتیو لایه‌نه‌كانی تر‌و له‌ناو یه‌كێتیش به رابه‌رایه‌تیی مام جه‌لال بووه، دوای مام جه‌لالیش مه‌كته‌بی سیاسی‌و به‌ره‌وخوار به پله‌به‌ندی سه‌روه‌ریی هه‌موومانه، ئه‌گه‌ر عهیبێكیش هه‌بێت هی هه‌موومانه.
• راسته ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئێستا ئه‌ركی زۆره، بهرپرسیارێتیو مه‌ترسی زۆره، به‌ڵام ئیمتیازاتی زۆریشی هه‌یه، تۆ كه باسی ئه‌وه ده‌كه‌یت، راسته شۆإشهكانی دیكه‌ی مێژووی كورد ئه‌و بهرپرسیارێتیو ئه‌ركه‌یان له‌ئه‌ستۆ نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئیمتیازاتیان هه‌بووه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: ئه‌وه‌نده‌ش ده‌ستكه‌وتیان بۆ میلله‌ته‌كه‌یان نه‌هێناوه، یه‌كێتییه‌ك دوای هه‌ره‌س به‌رامبه‌ر به شۆڕشی چه‌كداریی به‌رامبه‌ر بهعسو دیكتاتۆریه‌ت، خه‌باته‌كه‌ی بهێنێت، رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێش ببچێتو سكرتێره‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بێت‌و وه‌زیری كوردی ههبێتو زۆرجار به ڤیتۆی كورد كه‌سانی ئه‌ساسی لابراون، بۆ ئه‌مه ده‌وری سهركردایهتیو یهكێتیو لایه‌نه‌كانی تر نه‌بێت، ئه‌مه ئه‌ركه، تۆ ده‌ڵێیت ئیمتیازاتیشی تێدایه، خۆ ئه‌م ئیمتیازاته به‌ده‌رنییه له‌و ئیمتیازاتانه‌ی هه‌موو كوردی كیاناتی كوردستان‌و ناوچه‌كه‌ی تێدایه، له هه‌موو دونیا وه‌زیر ئیمیتیازاتی خۆی هه‌یه، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌روایه، جا كهمو زیاد، ئه‌وه شتێكی تره.
• راستییه‌ك هه‌یه نكۆڵی لێناكرێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به هه‌موو خه‌ڵك (ئه‌وانه‌ی وازیانهێناوه، ده‌ركراون، دانیشتوون، حیزبه‌كانی تر، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان)، ئه‌م ئه‌زموونه‌یان دروستكردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جگه له ناوخۆ هۆكاری ده‌ره‌كیش ده‌ستیان له دروستكردنی ئه‌م ئه‌زموونه‌دا هه‌بووه، بۆ ئیمتیاز بۆ هه‌مووان نه‌بێت؟
عیماد ئه‌حمه‌د: بۆ راگه‌یاندن ئه‌وه ده‌رناخات كه هه‌مووان به‌شداربوون، بۆ هه‌ندێك رۆژنامه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی ئێستا هه‌یه پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتی حكومه‌تی به‌عسدا ده‌توانرا ئه‌وه بكرێت؟ ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی ناو عێراق‌و كوردستان باڵاده‌ست بێت ده‌توانرێت ئه‌و ئازادییه ده‌سته‌به‌ر بكات؟ ماوه‌یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه لایه‌نێك باڵاده‌ست بووه، ئه‌وه‌ی لێره ده‌كرێت ده‌توانرا له‌وێ بكرایه؟ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ئێمه بێ عه‌یبه نین، قابیلی هه‌ڵه‌ین، كه ههڵهشكرا، ده‌بێت لێپێچینه‌وه بكرێت، به‌ڵام ناكرێت خه‌ڵكێك خۆی بكاته فریشته‌و فریادإهسو خهباتو تێكۆشان‌و ماندووبوونی خه‌ڵكیش به‌فیڕۆ بدات، جا خه‌ڵك هه‌یه موسته‌فیده لێی، خه‌ڵكیش هه‌یه گه‌نده‌ڵه‌و هه‌شه باشه.
• به‌ڵام ده‌كرێت ره‌ش بكرێته سپی‌و سپی بكرێته ره‌ش؟
عیماد ئه‌حمه‌د: زۆرجار هه‌یه ئێوه ره‌شتان كردووه‌ته سپی‌و سپیتان كردووه‌ته ره‌ش.
• مه‌به‌ستت له ئێمه چییه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: مه‌به‌ستم رۆژنامه‌كه‌ی ئێوه‌یه، رۆژنامه‌كه‌ی ئێوه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ر هه‌ركی، سه‌رۆكی حیزبی الحریه والعداله كوردستانیه) له سوریاوه ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆك جاشه‌و میژوویان هه‌ر جاشایه‌تی بووه‌و خزمه‌تی به‌عسیان كردووه، جوێن به حكومه‌ت ده‌دات، بۆ ده‌یكه‌یت؟ ئه‌مه سیاسه‌تی رۆژنامهكهته، من كه ئه‌وه ده‌ڵێم ره‌خنه‌م له هه‌موو شته‌كانی حیزبهكهمو خۆم‌و حكومه‌ته‌كه‌م هه‌یه، ئێمه هه‌ندێك شت ده‌ڵێین، ئه‌گه‌ر لای ئێوه بێت ده‌یكه‌نه مانشێت.
• ئێمه ده‌یان شتمان لایه‌و ئاگاداری زۆر شتین، به‌ڵام نهمانكردووه به هه‌واڵیش نه‌ك مانشێت؟
عیماد ئه‌حمه‌د: له‌وبڕوایه‌دام هه‌رچیتان لابێت له‌دژی سه‌ركردایه‌تیی كورد ده‌یكه‌نه مانشێت، یاخوا تهسهورهكهی من وانه‌بێت، ده‌شێت تۆ جیابیت، ئه‌ی خه‌ڵكی تر؟ لاوازكردنی یه‌كێتی نه له قازانجی دیموكراتی‌و ئازادی‌و نه له قازانجی ئاینده‌یه له كوردستاندا، هه‌ندێك كه‌س هه‌یه به‌مه‌به‌ست‌و نامه‌به‌ست هه‌وڵده‌دات یه‌كێتی به‌ره‌و لاوازبوون‌و نه‌مان ببات، چ له ناوه‌وه‌ی یه‌كێتی چ له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی.
• به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها یه‌كێتی نییه، حیزبه‌كانی تریش مه‌ترسییان له‌سه‌ره‌و دوژمنی خۆیان هه‌یه، ئه‌ركی ئێمه نییه وه‌ك رۆژنامه‌نووس به‌رگریی له حیزبه‌كه‌ی تۆ بكه‌ین، وه‌ك چۆن به‌رگریی له هیچ حیزبێكی تر ناكه‌ین، ئێوه خۆتان بۆ به‌رگریی ناكه‌ن؟
عیماد ئه‌حمه‌د: من ناڵێم به‌رگریی لێبكه‌ن، بهرگریكردنهكه ئه‌ركی من‌و كادیره‌كانی یه‌كێتییه، یه‌كێتی مه‌به‌ست نییه، ئامرازه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك‌و كوردستان.
• تۆ له سه‌ره‌تاوه باسی ئهوهتكرد كه یه‌كێتی تۆكمهیهو باكی نییه بۆ لێبوونه‌وه‌ی گروپ‌و ده‌سته، بۆچی به قسه‌و ره‌خنه‌ی كه‌سێك له سوریاوه یان هه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌وه‌نده سه‌غڵه‌ت ده‌بن؟
عیماد ئه‌حمه‌د: سه‌غڵه‌ت نه‌بووم، چ كاریگه‌رییه‌كه‌ی هه‌یه، تۆ حه‌قی خۆته چی ده‌نووسیت، ئێوه حه‌قی خۆتانه چی دهنووسنو ئێمه ته‌داخولی تێدا ناكه‌ین، به‌ڵام ئێوه ته‌داخول له هه‌موو شتێكی ئێمه‌دا ده‌كه‌ن.
• با زۆر نه‌چینه ورده‌كاریی هه‌ندێك شته‌وه كه ناخوازێت، ئێستا یه‌كێتی ئه‌وه‌ی لێده‌خوێنرێته‌وه بووبێته حیزبی دووهمو سه‌ركرده‌كانیشی له رووی ده‌روونییه‌وه ئاماده‌گییان هه‌یه، ئه‌وه تا چه‌ند ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: وانییه، ئێمه حیزبی دووه‌م نین، هاوپه‌یمانێتی ستراتیجیمان له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه، شه‌ریكی ئه‌ساسین له كوردستاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی تهوافوقو تهوازونو مساوات، چ له به‌غدا چ له كوردستان رێكه‌وتووین، له هه‌ڵبژاردنیش بۆ پارێزگاكان، یه‌كێتی زۆرینه‌ی ده‌نگی هێناوه، دوای رێككه‌وتنه ستراتیجییه‌كه شێوازی ئیشكردنی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر پارتی گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه، پارتی به هاوپه‌یمانی ستراتیجی خۆمان ده‌زانین، ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ی نێوان هه‌ردوولا ژیانییه بۆ كورد‌و كوردستان، له‌مكاته‌دا هیچ سه‌ركه‌وتنێك بۆ بێ تهباییو یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد به‌تایبه‌ت یهكێتیو پارتی به‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه یه‌كێتی بكه‌ینه قوربانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ش نابێت ببێته قوربانی حیزبایه‌تییه‌كی ته‌سك.
• به‌ڵام خه‌ڵك‌و رۆشنبیران نموونه به دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ پارتی‌و كه‌م ده‌سه‌ڵاتیی وه‌زیره‌كان له هه‌ولێر ده‌هێننه‌وه، ئایا به‌وشێوه‌یه بێده‌سه‌ڵاتن؟
عیماد ئه‌حمه‌د: ئێمه ئه‌وه به حیزبی دووه‌م له‌قه‌ڵه‌م ناده‌ین، ئه‌و رێككه‌وتنه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی كردووه، هه‌ندێك هه‌ڤاڵانی تر كه ئێستا دانیشتوون له رێككه‌وتنه‌كه‌دا بوون، وه‌ك كاك نه‌وشیروان مسته‌فا كه ئه‌وكات جێگری سكرتێری گشتی بووه، خۆی تێیدا بووه، سه‌رۆكایه‌تی دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه، ئه‌وكات پارتی داوایانكرد سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ پارتی‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی، سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئهوانو سه‌رۆكی كۆمار بۆ ئێمه، یه‌كێتیش قبوڵی كرد.
ئه‌و هه‌سته‌ش كه باسی ده‌كه‌یت، (هه‌ستی كه‌م دهسهڵاتیو حیزبی دووه‌م)، من له هه‌ولێر وه‌زیرم، شتی له‌وجۆره‌م نه‌بینیوه، یه‌كێك نه‌توانێت خۆی ئیش بكات‌و بیكاته بیانوو، ئه‌وه جیایه، به‌ڵام كه بڵێیت یه‌كێتی له هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی كه‌متره، خۆ پارتیش له سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی كه‌متره، ده‌سه‌ڵاتی لقی پارتی كه له هه‌ولێره به‌قه‌د لقی سلێمانییه؟ یان لق ده‌سه‌ڵاتی به‌رامبه‌ر به مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی هه‌یه؟ ئێ مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێرو دهۆكیش وایه به‌رامبه‌ر لق، ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكه، خراپیشه، به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه حیزبی دووه‌م بین، قبوڵی بوونی خۆشمان به حیزبی دووه‌م ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌ده‌ین ئه‌وه رووده‌دات، ئه‌و له‌یه‌كتری خوێندن‌و یه‌كتری شكاندنه‌ی ناو یه‌كێتی، یه‌كێتی لاوازده‌كات‌و به‌ره‌و نه‌مان ده‌یبات.
• هه‌نگاوێك زیاتر بنێین، سه‌باره‌ت به سه‌ركرده‌كانمان له به‌غدا، زۆرجار ده‌وترێت ئه‌وه‌نده‌ی سه‌ركرده‌كانمان له به‌غدا بۆ ئیمتیازاتی شه‌خسی هه‌وڵده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده بۆ مه‌سه‌له ستراتیجییه‌كان خه‌م ناخۆن، له‌دوایین گۆڕانكاریشدا هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی درایه ده‌ست لیژنه‌و هه‌ر خۆشیان وتیان "هه‌رشتێك بده‌یته لیژنه ده‌مرێت"، ئێوه وه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی بۆ له‌وه‌تان نه‌پێچاوه‌ته‌وه، بۆ پرۆژه‌یه‌كی روونتان نییه بۆ به‌غدا؟
عیماد ئه‌حمه‌د: ناڵێین هیچ سه‌رینه‌گرتووه، به‌ڵام بۆ هه‌ندێك شت له‌گه‌ڵتدام، زۆرشت سه‌ریگرتووه، ئه‌م ئه‌زموونه‌ی هه‌مانه ده‌ستكه‌وته.
• ئه‌وه راسته، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك شتی تر هه‌یه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: ئه‌وه ململانێیه، تۆ وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، مێژوویه‌ك، په‌روه‌رده‌یه‌ك، ئه‌وان (عه‌ره‌ب) به‌شێوه‌یه‌كی جیا، كه ئه‌و شتانه زۆرجار جیاوازیی دروستده‌كات، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییانه به مه‌وقعی به‌هێزی كورده، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌عسدا چۆن گفتوگۆ ده‌كرا؟ له سه‌رده‌مه‌كانی تردا مامه‌ڵه‌ی جیا ده‌كرا، ئێستا یاسای نهوتو غاز‌و ناوچه‌ی ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان‌و مه‌وزوعی تر هه‌یه، كه له سه‌رده‌مه‌كانی تردا نه‌بوون، به‌رژه‌وه‌ندیی لاكه‌ی تر، تا دوێنی شیعه له‌گه‌ڵماندا بووه، سه‌ره‌تا هه‌موو شیعه، دوایی به‌شێكی، دوایی جیاوازیی كه‌وته نێوان شیعه‌كان خۆیان، دواتر له‌نێوان ئێمه‌و شیعه‌دا، ئه‌مه ژیانه، ناتوانین به مهسارێك بڕۆین رۆژێك له رۆژان ناكۆك نهبینو تاهه‌تایه پێكه‌وه بین.
• كورد چ سوودێكی له‌و وێستگه سیاسیانه وه‌رگرتووه كه بۆ نموونه رۆژێك له رۆژان كورد‌و شیعه هاوپه‌یمانی به‌هێزی یه‌كتربوون؟
عیماد ئه‌حمه‌د: نا زۆرشتمان ئیستیفاده لێكردووه.
• بۆ نموونه چی؟
عیماد ئه‌حمه‌د: ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كه ئێستا هه‌مانه.
• ئه‌وه‌ی هه‌مانه پێش رووخانی به‌عسیش هه‌مان بووه؟
عیماد ئه‌حمه‌د: ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه نه‌چه‌سپاو بوو، ده‌ستكه‌وتێكی ناده‌ستووری بوو، بێ ئیمكانییه‌ت بوو، هه‌ر حاڵه‌تێك دروستبوایه له قه‌له‌قدا بووین، ئه‌و كۆمه‌ڵه شتانه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت، ناڵیم مه‌یدانه‌كه كراوه‌یه‌و چیت بووێت جێبه‌جێی ده‌كه‌یت، ئه‌وانیش به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، شیعه له كه‌ركوكدا هه‌ن، وه‌زیری نهوتو دارایی شیعه‌یه، مالیكی بیر له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه خزمه‌تی خۆی‌و مهزههبو خه‌ڵكی خۆی بكات، بۆ بۆ ئێمه رهوابێتو بۆ ئه‌وان ره‌وا نه‌بێت، خه‌ڵك وا ته‌سه‌ور ده‌كات ئێمه هه‌موو داواكانمان بهێنینه دیو مهكاسبهكان بۆ خۆمان بێت، به‌ڵام لایه‌نه‌كه‌ی تریش ده‌سته‌وستان راوه‌ستێت.
• ناوترێت نابێت جیاوازیی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و جیاوازییانه چۆن سوودی لێده‌بینرێت؟
عیماد ئه‌حمه‌د: نه‌چووینه‌ته ژێر باری تهسلیمبوونو قبوڵكردن، ئه‌وه‌ی ئێمه داوامانكردووه به‌شێكی هاتووه‌ته دیو به‌شێكی ماوه، كه‌س ته‌نازولی له‌وه نه‌كردووه، ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كه‌ی تر بیگه‌یه‌نینه مریشكهڕهشهو كشانه‌وه له حكومه‌ت، چی رووده‌دات؟
• ئه‌وه كاری سهركردهكانمانه، سه‌ركردایه‌تیی كورد نازانێت چۆن مامه‌ڵه ده‌كات؟
عیماد ئه‌حمه‌د: ئه‌وكاته به‌رپرسیارێتی 4 ملیۆن كورد‌و مووچه‌ی خه‌ڵك چۆن زامن ده‌كه‌یت؟ چۆن به‌ڵای ده‌وروبه‌ر له‌خۆت دووردهخهیتهوه، دۆستایه‌تیی ئه‌مریكا ده‌گاته چ مستهوایهك كه ده‌یه‌وێت عێراق به ئارامی به‌ڕێوه‌به‌رێت؟ ئه‌مانه له چ هاوكێشه‌یه‌كدا حساب ده‌كرێت؟ ئێمه گه‌یاندوومانه‌ته ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستا.
• كورد له هه‌ندێك حاڵه‌تدا مامه‌ڵه‌كردنی زۆر روون نییه، بۆ نموونه له پرۆژه‌یاسای نهوتو غازدا سوننه رێگره، كه‌چی كورد بووه‌ته كه‌واسوری به‌رله‌شكر، بۆ كورد ئه‌مه ده‌كات؟
عیماد ئه‌حمه‌د: زۆر راسته، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زۆر قسه‌مان له‌سه‌ر كردووه.
• ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌مریكا به بیانووی ته‌ندروستیی مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه به‌دوای به‌دیل له سوننه‌دا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
عیماد ئه‌حمه‌د: هیچی له‌وشێوه‌یه نییه، ئه‌وه به خێر به كورد نه‌به‌خشراوه‌و حه‌قی ره‌وای خۆمانه‌و به‌پێی ده‌نگی خۆمان دووه‌م لیستینو سه‌رۆك كۆمارمان به‌ركه‌وتووه، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م لیست بووینایه سه‌رۆك وه‌زیرانمان ده‌ست ده‌كه‌وت، جا له‌وانه‌یه عه‌ره‌ب یان كوردیش هه‌بێت پێی خۆش نه‌بێت مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری عێراق بێت.
• ئه‌گه‌ر له به‌غداوه بگهإێینهوه بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و یهكێتیو دوا پرسیار، كۆنگره‌ی یه‌كێتی به كوێ گهیشتو كه‌ی ده‌به‌سترێت؟
عیماد ئه‌حمه‌د: دوا كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بإیاردرا ئه‌و لیژنانه‌ی دروستكراوه تا 10/12 راپۆرتی خۆیان ئاماده‌بكه‌ن، سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وی ناوخۆ‌و راپۆرتی سیاسی‌و شێوه‌ی كۆنگره‌كه، پێویسته شته‌كان هه‌مووی ئاماده‌بكه‌ن‌و له‌و رۆژه‌دا به ئاماده‌بوونی هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی كۆبوونه‌وه بكرێت‌و پاشان سه‌ركردایه‌تی كۆبێته‌وه‌و دوا بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، ئیمكانه پلینیۆمیش ببه‌سترێت.
هیوادارام هه‌موو لایه‌نه‌كانی ناو یه‌كێتی به هه‌موو ئاراسته‌و به‌شه‌كانییه‌وه هه‌وڵی له‌یه‌كتری قبوڵكردن بده‌ین، كۆنگره‌یه‌كی یه‌كگرتوو و سه‌ركه‌وتوو به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گرنگه‌ی كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆی یه‌كێتی به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامی بده‌ین، خوێنی شه‌هیده‌كان‌و رهنجو ماندووبوونی پێشمه‌رگه‌و كادیره‌كانمان به‌فیڕۆ نهدهینو دوژمنانی گهلو نیشتمانه‌كه‌مانی پێ شادنهكهین.
پڕۆفایل:
عیماد ئه‌حمه‌د
- ساڵی 1955 له‌دایكبووه.
- ساڵی 1994 بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان.
- له حیزب‌دا ئه‌م به‌رپرسیارێتیانه‌ی وه‌رگرتووه: به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك، به‌رپرسی مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری، سه‌رپه‌رشتیاری ده‌ڤه‌ری بادینان...
- له‌دوای راپهإینی 1991ی گه‌لی كورده‌وه چه‌ندین پۆستی وه‌رگرتووه، له‌وانه: جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری ته‌ندروستی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان، دوا پۆستی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ئاڵای شۆڕش
- سه‌ره‌تا ناوی گۆڤارێك بووه شه‌هید ئارام بڵاویكردووه‌ته‌وه، دواتر بووه به رێكخراو.
- له سه‌ره‌تای مانگی 11ی 1985دا سیان له قیادهییهكانی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار، شێخ عهلیو پشكۆ نه‌جمه‌دین، له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانییه‌وه ده‌ستگیركراون.
دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و سێ كه‌سه، به سه‌رۆكایه‌تیی سالار عه‌زیز، عیماد ئه‌حمه‌د، مامۆستا جه‌عفه‌رو ئاسۆ عهلیو ژماره‌یه‌كی تر، به‌رده‌وامییان به ئاڵای شۆڕش زێوێو خواكورك‌و ناوچه‌ی بادینان‌و ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر داوه.
- له ساڵی 1989دا كه قیادیهكانی ئازادكران، له شاری ره‌زاییه‌ی ئێران چالاكییان ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له ساڵی 1989دا به‌شێكی ئاڵای شۆڕش له‌گه‌ڵ زه‌حمه‌تكێشان یه‌كیانگرت.
- له ساڵی 1992دا له كۆنفرانسێكدا له سلێمانی ناوه‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ (كۆمه‌ڵه‌ی سۆسیالیستی كوردستان)و دواتر چووه‌ته ناو حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه‌وه.
- هه‌ر له ساڵی 1993دا ژیارهیهكیان به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌لا به‌ختیار چوونه‌ته یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان
له ساڵی 1976 له‌گه‌ڵ دروستبوونی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان دروستبووه.
- سه‌ركرده دیاره‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی شار بریتی بوون له عه‌لی عه‌سكه‌ری، ره‌سوڵ مامه‌ند، عومه‌ر ده‌بابه، خالد سه‌عید، تایه‌ری عه‌لی والی... له ناوه‌وه‌ش ساڵح یوسفی، كاردۆ گه‌ڵاڵی...
- له ساڵی 1979 به‌شێكیان له یه‌كێتی جیابوونه‌ته‌وه.
- له ساڵی 1980 محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له یه‌كێتی جیابووه‌ته‌وه‌و چووه‌ته ئه‌و حیزبه‌وه.
- ئێستا محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حیزبهكهیهو ناوی (حیزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستانه)و خۆیان به درێژكراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیست ده‌زانن.