دیمانه: مه‌ریوان مه‌لا حه‌سه‌ن
زرار تاهیر ئه‌مین سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: حه‌قه په‌رله‌مانی كوردستان پرۆژه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كانی كوردستان بكاته یاسا‌و له‌لایه‌ن حكومه‌تیشه‌وه جێبه‌جێبكرێت.
له‌میانی ئه‌م دیمانه‌یه‌دا كه رۆژنامه‌ی رۆژنامه له‌گه‌ڵیدا كردویه‌تی، زرار وتیشی: "له‌ڕێنماییه‌كانی پێدانی پێشینه‌ی خانوبه‌ره وه‌زاره‌تی دارایی‌و وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی غه‌درێكی زۆریان له خه‌ڵكی گونده‌كان كردووه‌و پێویسته چاو به‌ڕێنماییه‌كاندا بخشێنرێته‌وه".
ئه‌مه ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
*نه‌وشیروان مسته‌فا پرۆژه‌یه‌كی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كانی كوردستان خستوه‌ته‌ڕوو، خوێندنه‌وه‌تان بۆ پرۆژه‌كه چییه؟
زرار تاهیر: به راستی ئه‌م پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگه، حه‌قی خۆیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و پرۆژه‌یه به‌هه‌ند وه‌ربگرێت‌و هه‌وڵبدات پرۆژه‌یه‌كی تۆكمه دابڕێژێت‌و په‌رله‌مانی كوردستانیش یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دێهاته‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت، چونكه هه‌موومان ده‌زانین گونده‌كانی كوردستان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و شوێنی ئه‌و تێكۆشه‌رانه بوون كه نه‌یانویستووه له‌ژێر سێبه‌ری داگیركه‌ران بن‌و له‌ناو شاره‌كان بمێننه‌وه، ته‌نانه‌ت نانی منداڵه‌كانیان ده‌دا به‌و پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانه كه تێیانده‌كۆشی‌و شۆڕ‌شیان ده‌كرد له‌پێناوی رزگاركردنی گه‌له‌كه‌یان، تا ئێستاش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان 90% تا 95%ی خه‌ڵكی گونده‌كانن، به راستی خه‌ڵكی گونده‌كان زه‌حمه‌تێكی زۆریان بینیوه، خه‌باتێكی زۆریان كردووه شانبه‌شانی هێزی پێشمه‌رگه، بۆیه پێویسته ئه‌و هه‌وڵ‌و ماندووبوونه‌یان له‌بیر نه‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌مانه پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم حكومه‌تیش پێی باشه پرۆژه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه هه‌بێت گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی پێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه.
*باس له‌وه ده‌كرێت پرۆژه‌كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ن، ده‌توانن ئه‌وه‌مان زیاتر بۆ روونبكه‌نه‌وه؟
زرار تاهیر: ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه كاك نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماده‌ی كردووه، له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاماده‌بكه‌ین‌و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ین، دوای بڕیار له‌سه‌ردانی ئاراسته‌ی حكومه‌تی بكات بۆ جێبه‌جێكردنی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو گوند‌و دێهاته‌كانی كوردستان تێیدا سوودمه‌ندبن.
*ده‌توانن خاڵه ئیجابییه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ستنیشان بكه‌ن كه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستان خراوه‌ته‌ڕوو؟
زرار تاهیر: به راستی پرۆژه‌كه زۆر لایه‌نی له‌خۆگرتووه، یه‌ك له‌و لایه‌نانه ئه‌وه‌یه كه باس له بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ساڵانه بڕێك له پاره‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان، ئه‌وه ئه‌گه‌ر به ساڵێك دوو ساڵیش نه‌بێت، به چه‌ند ساڵێك ده‌توانرێت گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن، بۆ نموونه تا ئێستا بودجه‌ی ساڵی 2009 نه‌نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و په‌رله‌مانی كوردستان، واتا بڕیاری له سه‌ر نه‌دراوه، بۆیه من به‌دڵنیاییه‌وه پشتگیریی له‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌م كاك نه‌وشیروان كه ده‌ڵێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا بودجه‌دی ساڵی 2009 نه‌نێردراوه بۆ په‌رله‌مان‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه‌واته ده‌كرێت بابه‌كان بگۆڕدرێت، بۆ نموونه بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی دانراوه (نه‌فه‌قاتی ته‌شغیل) ئه‌وه دیاریكراوه، به‌ڵام ده‌كرێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دانراوه (نفقات ئیستسمار) ده‌كرێت كه‌م بكرێته‌وه، له هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌شێك، بۆیه ئه‌و رێژه‌یه‌ی كاك نه‌وشیروان دایناوه كه رێژه‌ی 20% له بودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانرێت دێهاته‌كان تێیدا سوودمه‌ندبن، ده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه. كاك نه‌وشیروان له‌و پرۆژه‌یه‌دا داوای كردووه ده‌سته‌یه‌ك دابمه‌زرێنرێت كه پێكبێت له سه‌رۆكی ده‌سته‌كه‌و جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران، ئه‌ندامه‌كانیش له وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و وه‌زیری دارایی‌و كشتوكاڵ‌و پلاندانان بن، ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه به‌و شێوه‌یه دابمه‌زرێت، ده‌سه‌ڵاتێكی باشیان ده‌بێت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته باشه‌ش ده‌توانێت به‌دواداچوون بكات، ده‌توانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی ساڵانه داده‌نرێت به‌شێوه‌یه‌كی باش سه‌رفی بكات له بواره جیاجیاكاندا، وه‌ك پشتیوانی كشتوكاڵ بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پشتیوانی بكرێت له كه‌رتی كشتوكاڵ، ئه‌وه خۆی ده‌بێته ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان یان دروستكردنی شاری نوێ به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن كه هه‌موو پێداویستییه‌كی تێدابێت، به راستی ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه سه‌ربكه‌وێت، پرۆژه‌یه‌كی زۆر باش ده‌بێت‌و خه‌ڵكی گونده‌كان سوودمه‌نده‌بن، له هه‌مانكاتدا داوای كردووه بایه‌خ به ره‌زو دانه‌وێڵه بدرێت، هه‌روه‌ك داوای كردووه حكومه‌ت ره‌زانه بدات به خاوه‌ن ره‌زو سه‌رانه بدات به خاوه‌ن مه‌ڕ‌وماڵاته‌كان، به راستی ئه‌وه هاندانێكی باشه بۆ جوتیاران‌و دانیشتووانی گونده‌كان.
*پێتانوایه ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌و دێهاتیانه‌ی ئێستا له شاره‌كاندا نیشته‌جێن جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گونده‌كانیان؟
زرار تاهیر: من وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان، پشتگیریی ته‌واو له‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌م‌و من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و پرۆژه‌یه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كۆچكردن له لادێكان به‌ره‌و شار كه‌م ده‌بێته‌وه‌و له‌وانه‌یه كۆچی به‌پێچه‌وانه رووبدات، واته خه‌ڵكه‌كه له شاره‌كانه‌وه بۆ دێكان كۆچ بكه‌ن، چونكه جوتیار ئه‌گه‌ر هه‌موو پێداوستییه‌كانی بۆ دابینكرا، وه‌ك رێگه‌وبان‌و خانووبه‌ره‌و یامه‌تیدانی له رووی كشتوكاڵ‌و چاندن، بانكی كشتوكاڵی پشتیوانیی له‌و جوتیارانه كر‌و به‌روبوومی جوتیارانی به نرخێكی باش كڕییه‌وه، ئه‌وه‌شه ده‌بێته هاندانی جوتیاران بۆ به‌ره‌وپێشچوون.
*وه‌ك لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئێستا چ پرۆژه‌و پێشنیازێكتان له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كانی كوردستانه‌وه هه‌بووه؟
زرار تاهیر: به‌ر له‌و پرۆژه‌یه ئێمه له لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مان زۆرجار پێشنیازمان كردووه كه خه‌ڵكی گونده‌كان زۆر مه‌غدورن، جوتیارێك له‌و گوندانه به‌رهه‌می ساڵێكی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌یه‌كه‌وه خواردوویه‌تی، له‌به‌رئه‌وه ده‌مێكه بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه‌و داوامان له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كردووه كه پێویسته گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌نگمانه‌وه هاتووه، بۆ نموونه چه‌ند یاسایه‌كمان ده‌ركردووه له ساڵی 2008دا، له‌وانه پێشینه‌ی خانووبه‌ره ئێمه له‌ناو په‌رله‌مان داوامان كردووه بدرێت به هه‌موو هاوڵاتییان له گوند‌و له شاره‌كان واتا هه‌موو هاووڵاتییه‌ك، به‌ڵام ئه‌و رێنماییه‌ی كه له وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی ده‌ركراون، خه‌ڵكی گونده‌كان ناگرێته‌وه، به‌وه‌ی له رێنماییه‌كان وتوویانه ئه‌گه‌ر زه‌وی تاپۆی هه‌بێت، هه‌موومان ده‌زانین كه خه‌ڵكی گونده‌كان تاپۆیان نییه، كه‌واته لێره خه‌ڵكی گوند سوودمه‌ند نه‌بوون، من لێره‌وه ده‌ڵێم بۆچی خه‌ڵكی گونده‌كان بێبه‌ش بن له پێشینه‌ی خانووبه‌ره، دووباره من لێره‌وه به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی‌و وه‌زاره‌تی هه‌رێم بۆ كاروباری دارایی ده‌ڵێم ئێوه غه‌درێكی زۆرتان له خه‌ڵكی گونده‌كان كردووه، بۆیه پێویستی به چاوپیاخشانه‌وه له بڕیاره‌كان هه‌یه ، من به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانم وتووه خه‌ڵكی گونده‌كان بێبه‌ش بوون، جا یاسای نیشته‌جێبوون له 2/6 3/6 2008 دیسان له‌و یاسایه وتوومانه وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به دروستكردنی شوقه‌و خانوو بۆ هاووڵاتی كه‌مده‌رامه‌ت، نه‌مانوتووه بۆ فه‌رمانبه‌ری كه‌مده‌رامه‌ت، چونكه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك هاووڵاتییه، به‌ڵام هه‌موو هاووڵاتییه‌ك فه‌رمانبه‌ر نییه، مه‌به‌ستمان له هاووڵاتی زیاتر خه‌ڵكی لادێكان بووه، من وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێته‌وه ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كاك نه‌وشیروانم زۆر پێباشه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین بیكه‌ین به پرۆژه‌یاسایه‌ك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی بكه‌ین،
من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ساڵانه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێك پاره له بودجه‌ی هه‌رێم دابنێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان، ئه‌گه‌ر به ساڵێكیش یان دوو ساڵ به‌رهه‌مه‌كه‌ی نه‌بینین، ئه‌وه له چه‌ند ساڵی داهاتوودا به‌رهه‌مه‌كه‌ی به روونی ده‌بینرێت.
پرۆفایل
زرار تاهیر ئه‌مین
-له‌دایكبووی ساڵی 1957ی رانیه. چوارقوڕنه
-ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه.
-سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستانه.