راپۆرت: (رۆژنامه)
به‌پێی راپۆرتێكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقی، سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار زیاتر له 24 ملیۆن دۆلاری به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان خه‌رجكردوه.
به‌پێی راپۆرته‌كه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا كردوه‌و تا رۆژی 30/6/2008 ئاماده‌كراوه له یاسای رێنماییهكانو یاسا‌و سیستم‌و رێنماییه‌كان، كه‌ره‌سته جێگیر‌و گهنجینهییهكان، پاره له سندوق‌و بانكه‌كاندا، حساباتی داهاتو خهرجییهكانو
به‌خشین پێكهاتوه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار (كه دیارینه‌كراوه كێ له خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه پارانه به‌رپرسه)، به چه‌ند شێوه‌یه‌ك‌و له چه‌ند كاتێكی جیاوازدا ئه‌و خه‌رجیانه‌ی ئه‌نجامداوه بێئه‌وه‌ی "لێكۆڵینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچونی بۆ كردبێت".
راپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقی له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ¼ - 30/6/2008 فه‌سڵی دوه‌م
أ – یاسا‌و سیستم‌و رێنماییه‌كان
یه‌كه‌م: تا مێژوی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته چاودێرییه یاسایه‌كی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دانه‌نراوه كه تایبه‌تمه‌ندیی (اختصاصات) و ئه‌ركه‌كانی دیاری بكات.
دوه‌م: تا ئێستا هه‌یكه‌لی سیستمی تایبه‌ت به سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دانه‌نراوه كه ئاستی فه‌رمانبه‌ری (المستوى الوظيفي)و یه‌كه ئیدارییه‌كانی به په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و یه‌كه ئیداریانه دیاری بكات.
سێیه‌م: ده‌سه‌ڵاتی دارایی‌و ئیداریی تایبه‌ت به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار دیاری نه‌كراوه.
چواره‌م: ئه‌و شوناسه پیشه‌ییه (توصيف) دانه‌نراوه كه به‌پێی رێبه‌ری لیست‌و رێوشوێنه‌كان دابنرێت كه تایبه‌تمه‌ندیی (اختصاصى) هه‌ر ناونیشانێكی پیشهییو مهرجو سیفه‌تی پێویستی كاركردن له‌و پیشه‌یه دیاری بكات.
ب- كه‌ره‌سته جێگیر‌و گهنجینهییهكان (موجودات الثابتة و المخزنيية):
یه‌كه‌م: له ساڵی 2006دا سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار (17) ئۆتۆمبیل‌و ئامێری كاره‌بایی‌و كۆمپیوته‌ری وه‌ك دیاری له كۆماری كۆریای باشور وه‌رگرتوه، به‌ڵام هیچ لیژنه‌یه‌ك پێكنه‌هێنراوه بۆ وهرگرتنو دیاریكردنی ژماره‌ی ئه‌و كهلوپهلانهو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان.
دوه‌م: لیستی سهرژمێریو وردبینی وه‌رگرتنی ئۆتۆمبیل‌و ئه‌و چه‌كانه نییه كه نوسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و دو جێگره‌كه‌ی پێش‌و و یه‌كه ئیدارییه‌كانی پێش‌و پێشكه‌شیان كردوه به ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، له تۆماری سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریشدا ئه‌و كه‌لوپه‌لانه دیارینهكراونو تا ئێستا هه‌ڵوێستی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌وباره‌یه‌وه رون‌و ئاشكرا نییه، ئه‌مه‌ش پێویستی به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كه بۆ دیاریكردنی هه‌مو ئه‌و ئۆتۆمبیل‌و چهكو كه‌لوپه‌لانه‌ی تر كه سه‌رۆكایه‌تیی پێشوی كۆمار‌و یه‌كه‌ی ئیدارییه‌كانی وه‌ریانگرتوه.
سێیه‌م: چه‌ند تابلۆیه‌كی هونه‌ریی به بڕی 192 هه‌زار دۆلار كراون‌و له تۆماری كه‌لوپه‌له‌كاندا تۆمار نه‌كراوه، ناوی ئه‌و كه‌سه‌ش نه‌نوسراوه كه ئه‌و تابلۆیانه‌ی وه‌رگرتوه، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆی كۆنترۆڵنه‌كردنی.
ج- پاره له سندوق‌و بانكه‌كاندا (النقد في السندوق والمصارف).
یه‌كه‌م: لاوازیی رێوشوێنه ناوخۆییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار له‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كه له بانكه‌كاندا هه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی هاوتاكردنی حساباتی جاری له بانه‌كه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ك لهدواییهكو ئه‌و هاوتاكردنی حسابانی جاریهش هه‌رچه‌نده له 31/12/2006دا هاتوه، به‌ڵام به مێژوی 23/9/2007 ئاماده‌كراوه.
دوه‌م: ده‌ركه‌وتنی حساباتی جاری (دۆلار) كراوه (مفتوح) له لقی مه‌نسوری بانكی رافیده‌ین له تۆماری دارایی وه‌ك داهات كه له 31/12/2006دا هاتوه به‌پێچه‌وانه‌ی سروشتییه‌وه كه رێژه‌كه‌ی 4 ملیار‌و 564 ملیۆن دیناره.
سێیه‌م: له سندوقی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا زیاده‌یه‌ك به بڕی 17 هه‌زار دۆلار هه‌بوه‌و پاساوی بهڕێوهبهریـَتی ناوبراویش ئه‌وه بوه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه هی به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاری پێش‌و بوه، دیوانی چاودێری دارایش داوای كردوه كه چه‌كی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه وهربگێرێتو له حساباتی (ئه‌ماناتدا)و هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له‌و سندوقه‌دا بزانرێت.
د- حساباتی داهاتو خه‌رجییه‌كان (المدينة والدائنة):
یه‌كه‌م: رێوشوێنی پێویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پێشینه (سلفه) راگیراوه‌كان كه بڕی 7 ملیار‌و 137 ملیۆن دیناره، سه‌ره‌ڕای كۆتاییهاتنی ئه‌و هۆكاره‌ی كه بۆی دانراوه.
دوه‌م: ده‌ركه‌وتنی حسابی (استقطاعات) ی حساباتی كه‌سانی تر كه له 31/12/2006دا هاتوه وه‌ك داهات (مدینا) به رێژه‌ی 36 ملیۆن دینار به‌پێچه‌وانه‌ی سروشتی حساباتی داهاتی، دیوانی چاودێریی دارایش داوای ئه‌نجامدانی پشكنینی كردوه له هۆكاری ئه‌و جیاوازییه‌و ئاماده‌كردنی كشوفاتی شرۆڤه‌یی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته.
ه- به‌خشین (منح)
یه‌كه‌م: بڕی 410 هه‌زار دۆلار وه‌ك به‌خشین دراوه به ژماره‌یه‌ك رێكخراو به‌بێ بونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به تۆماركردنی ئه‌و رێكخراوانه له چوارچێوه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كاندا له به‌ڕێوه‌به‌رێتی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی پلاندانان، هه‌روه‌ها هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش نییه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و لایهنانهوهو ئامانجه‌كانی سه‌رفكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش نادیاره.
دوه‌م: بڕی 130 هه‌زار وه‌ك قه‌رز دراوه‌ته چه‌ند لایه‌نێك به‌بێ بونی هیچ شتێك كه وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه به وه‌سڵ بسه‌لمێنێت.
سێیه‌م: بڕی 390 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌رز دراوه‌ته چه‌ند رێكخراوێكی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌بێ بونی به‌ڵگه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌و بڕوانامه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و رێكخراوانه.
چواره‌م: بڕی (1011) هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌رزو هاوكاریی بۆ چه‌ند لایهنو دامه‌زراوه‌ی مرۆیی سه‌رفكراوه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك به‌بێ بونی هیچ شتێك كه به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پرۆژانه‌و به‌دواداچونیان بسه‌لمێنێت به‌پێی مه‌رجه‌كانی پێدانی ئه‌و قه‌رزو هاوكاریانه.
پێنجه‌م: بڕی 3 ملیۆن‌و 485 هه‌زار دۆلار بۆ ئه‌نجومه‌نی بوژاندنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ سهفكراوه به‌مه‌بستی ئه‌نجامدانی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆژانه‌و چۆنیه‌تی پارهداركردنو جێبه‌جێكردنیان دیاری بكرێت، به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ستی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ش رون نه‌كراوه‌ته‌وه‌و هیچ شتێكیش نییه كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بسه‌لمێنێت.
شه‌شه‌م: بڕی 293 هه‌زار دۆلار بۆ چه‌ند خێزانێك سه‌رفكراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند قه‌رزێكی مانگانه به بڕی 664 هه‌زار دۆلار كه دراوه‌ته چه‌ند رێكخراوێك به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێویستیان پێیه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك هه‌بێت وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و خێزانانه‌وه بسه‌لمێنێت، به‌ڵگه‌ش نییه سه‌باره‌ت به تۆماركردنی ناوی ئه‌و رێكخراوانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تایبه‌ت به رێكخراوه مهندهنییهكان.
حه‌وته‌م: بڕی 239 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌رز دراوه‌ته رێكخراوه جهماوهرییهكانو خێزانی شه‌هیدان به‌بێ بونی هیچ شتێك كه وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بسه‌لمێنێت له‌لایه‌ن ئه‌و كهسو لایه‌نانه‌ی كه سودمه‌ند بون.
هه‌شته‌م: بڕی 39 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌رز دراوه‌ته چه‌ند خێزانێكی زه‌ره‌رمه‌ند له رێكه‌وتی 14/12/2005 به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێك هه‌بێت سه‌رفكردنی ئه‌و بره پاره‌یه بسه‌لمێنێت.
نۆیه‌م: بڕی 102 هه‌زار دۆلار وه‌ك قه‌رز بۆ ژماره‌یه‌ك خێزان سه‌رفكراوه‌و به‌پێی یاداشتێك (مذكرة) ده‌ركه‌وتوه كه ژماره‌ی خێزانه سودمهندهكان له‌و پاره‌یه 181 خێزانه، له‌كاتێكدا كه له لیسته هاوپێچهكاندا 52 خێزان بوه، جگه له‌وه هیچ شتێك نییه وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن خێزانه سودمهندهكانهوه بسه‌لمێنێت.
ده‌یه‌م: بڕی 108 هه‌زار دۆلار دراوه‌ته رێكخراوی خێزانی به‌خته‌وه‌ر (الاسرة السعيدة) له دیاله بۆ كڕینی پشك له یه‌كێك له كۆمپانیاكانداو دابه‌شكردنی قازانجه‌كانی ئه‌و پشكه به‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كاندا، به‌ڵام ناوی كۆمپانیا‌و ئه‌و پشكانه نه‌هاتوه‌و داهاتی ئه‌و پشكانهش دیاری نه‌كراوه.
و- خه‌رجییه‌كان:
یه‌كه‌م: به‌ڵگه‌نامه (مستند)ی خه‌رجییه‌كان به ئه‌وله‌ویاتی پشتگیریی ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌كراوه.
دوه‌م: بڕی 21 ملیۆن دینار وه‌ك (جلوبه‌رگ) بۆ پاسه‌وانانی سه‌رۆك كۆمار سه‌رفكراوه به‌بێ بونی ئه‌وله‌ویانی ئوسوڵی كه سه‌رفكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بسه‌لمێنێت.
سێیه‌م: بڕی 280 هه‌زار دۆلار دراوه به هه‌ندێك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبیل بۆیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق 90 ملیۆن دیناری داوه به ئه‌ندام په‌رله‌مانان به‌مه‌به‌ستی كڕینی ئۆتۆمبیل، ئه‌مه‌ش ئیزدواجیه‌تی له سه‌رفكردندا دروستكردوه.
ز- دامهزراندنو موچه‌كان:
پشت به نه‌خشه‌ی تایبه‌تی موچه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌ستراوه‌و به‌وپێیه‌ش موچه‌و ده‌رماڵه‌كان به دۆلار‌و له‌به‌ر رۆشنایی بودجه‌ی پلاندانانی ساڵی 2006ه‌وه دانراوه كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئیئتیلافی كاتی (هه‌ڵوه‌شاوه) دانراوه، دواتریش به ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆك كۆمار رێژه‌ی موچه‌و ده‌رماڵه‌كان به بڕی 100% زیادكراوه‌و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریش پشتی به خشته‌ی هاوپێچی بودجه‌ی ساڵی 2004 به‌ستوه بۆ دیاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی به‌بێ پاڵپشتێكی یاسایی، به‌وپێیه‌ی ئه‌و بودجه‌یه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دهبێتو موچه‌كانیش به دیناری عێراقی‌و به شكاندنه‌وه‌ی (1500) دینار به‌رامبه‌ر به یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی دیاریكراوه له‌بری نرخی سه‌رفكردن به نرخی واده‌ی سه‌رفكردنی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیاده‌یه‌كی زۆر له موچه‌كانیان.
دوه‌م: له موچه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و دو جێگره‌كه‌ی سه‌رفكردنی ده‌رماڵه‌ی گه‌شتی ناوخۆیی‌و میوانداریی تێدایه كه له بودجه‌ی پلانداناندا هاتوه كه به‌پێی لیستی مانگانه سه‌رف دهكرێتو به‌شێوه‌ی دیاریكراو به‌بێ پشتبهستنو ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی به پێشینه‌و ئه‌وله‌ویاتی پێویست.