راپۆرت: رێبین فه‌تاح
به‌هۆی ئه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا مه‌خمور بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر موسڵ‌و به‌ته‌واوی له هه‌رێمی كوردستان داببڕێت، به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه، له چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌یان خێزانی عه‌ره‌بی هاورده دوای ده‌ركردنیان له ساڵانی دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقدا، دووباره بۆ مه‌خمور گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌پێی وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ كه‌مته‌رخه‌میی ئیداره‌ی قه‌زاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه، دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نن كه به‌رپرسانی ناوچه‌كه خه‌ریكی زێدهڕۆییو جێگیركردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیانن، نه‌ك خزمه‌تكردن به‌ناوچه‌كه.
هاوكێشه‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه
له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كه له ساڵی 2005 ئه‌نجامدرا، كورده‌كان به لیستی 730 لیستی (هاوپه‌یمانی كوردستان) به‌شدارییان كرد، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی 98%ی ده‌نگه‌كانی له سنووری قه‌زای مه‌خمور به‌ده‌ستهێنا، ئه‌گه‌رچی رێژه‌ی كورد له‌و ناوچه‌یه‌دا له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو، به‌ڵام به‌وهۆیه‌وه كه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌نگیان به‌و لیسته دا‌و توانرا له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا خواستی كورد‌و عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه له‌یه‌كتر نزیك بكرێته‌وه، به‌جۆرێك كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خواستی كورده‌كاندا بێت. له ساڵی 2006دا كاتێك راپرسیی له‌سه‌ر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ئه‌نجامدرا، هه‌مان رێژه ده‌نگیان به "به‌ڵێ" بۆ ده‌ستوور دا، ئه‌مه‌ش وه‌ك پشتگیرییه‌ك له خواستی كورد له عێراقدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ئێستادا مه‌ترسیی دروستده‌كات، ئه‌وه‌یه كه چاوه‌ڕوان ناكرێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراقدا هه‌مان شت دووباره‌بێته‌وه، ته‌نانه‌ت به وته‌ی محه‌مه‌د شێروانی كه هاوڵاتییه‌كی ناوچه‌كه‌یه، مه‌ترسیی ئه‌وه‌ش له‌ئارادا هه‌یه كه پاڵێوراوو لیستی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنن، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی ئاماری كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له قه‌زای مه‌خمور، ژماره‌ی ده‌نگده‌ره عه‌ره‌به‌كان به هه‌زاران ده‌نگده‌ر له‌پێش كوردهكانهوهنو له ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌پێی پێویست هه‌وڵی رازیكردنی دڵی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه نه‌دراوه، تا دووباره پشتگیریی له خواستی كورده‌كان بكه‌ن، كارنه‌كردن بۆ رازیكردنی دڵی عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه، وایكرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌راج كه ئه‌فسه‌رێكی عه‌ره‌به له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی ناحیه‌كه داوای ئه‌وه بۆ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه كه ناحیه‌كه‌یان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر موسڵ یان تكریت، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
عه‌ره‌ب له مه‌خمور زۆرینه‌یه
به‌ر له پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، وه‌كو به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی ته‌عریبكردنی شارۆچكه‌كه، ته‌واوی یه‌كه ئیدارییه‌كانی قه‌زای مه‌خمور له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، به‌ڵام هه‌ر له ساڵی 2003 به‌دواوه، زۆرینه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی مهخمورو ناحیه‌كانی ده‌وروبه‌ری، بۆ كه‌سانی به نه‌ته‌وه كورد گه‌ڕێنرانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه قایمقامیه‌تی ئه‌وكاتی مه‌خمور (به‌وپێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باڵایه له ناوچه‌كه‌دا)، ته‌واوی به‌رپرسه عه‌ره‌به‌كانی فه‌رمانگه‌كانی لابرد‌و له جێگه‌یاندا به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌ری كوردی دامه‌زراند، تا ئێستاش هه‌ر له قایمقامه‌وه تا زۆرینه‌ی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی خواره‌وه كوردن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌مه‌شه‌وه زۆرینه‌ی دانیشتووانی قه‌زای مه‌خمور سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی رۆژنامه كه له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی مهخمورو ده‌وروبه‌ری به كورد‌و عه‌ره‌به‌وه كه‌متر له (37000) ده‌نگده‌ر ده‌بێت، له‌م نێوه‌نده‌شدا ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی عه‌ره‌ب (22000) ده‌نگده‌رو ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی كوردیش نزیكه‌ی (14800) ده‌نگده‌ر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه عه‌ره‌به‌كان به زیاتر له حه‌وت هه‌زار ده‌نگده‌ر له‌پێش كوردهكانهوهن.
ره‌نگه ئه‌م ئه‌نجامه به‌لای كورده‌كانه‌وه دڵخۆشكه‌ر نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له واقیعدا ئاماده‌یی هه‌یه، چاره‌نووسی كورد له ناوچه‌كه‌دا دیاری ده‌كات.
تا ئێستا به‌رپرسه كورده‌كانی ناوچه‌كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و (100) هه‌زار مهخمورییهی له سه‌رده‌مانی به‌عسدا له ناوچه‌كانی خۆیان دوورخراونه‌ته‌وه‌و پسوڵه‌ی خۆراكیان خستووه‌ته سه‌ر هه‌ولێر، پسوڵهكانیان بۆ سه‌ر موسڵ بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا مافی ده‌نگدانیان له ناوچه‌كه‌دا هه‌بێت، به وته‌ی قایمقامی ناوچه‌كه‌ش كاره‌كه گه‌یشتووه‌ته موسڵ‌و له‌وێدا ته‌واو ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ئاماره‌كان زۆریی رێژه‌ی عه‌ره‌ب به به‌راورد له‌گه‌ڵ كورده‌كان ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام قایمقامی مه‌خمور باسی له‌وه‌كرد كه ژماره‌ی كورد‌و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا "تا راده‌یه‌ك وه‌ك یه‌ك وایه"، به وته‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌د هه‌زار مه‌خمورییه پسوڵه‌ی خۆراكیان بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر موسڵ، به‌دڵنیاییه‌وه رێژه‌ی كورد له عه‌ره‌ب زۆرتر ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا.
عه‌ره‌به هاورده‌كان دووباره بۆ مه‌خمور ده‌گه‌ڕێنه‌وه
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست رۆژنامه كه‌وتوون، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2003دا ته‌واوی عه‌ره‌به هاورده‌كانی دانیشتووی قه‌زای مه‌خمور بۆ ناوچه‌كانی پێشوویان رهوانهكرانهوه، به‌ڵام له چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌یان خێزانی عه‌ره‌بی هاورده دووباره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو شاری مه‌خمور، له‌كاتێكدا دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق، ئیداره‌ی ئه‌وكاتی شاره‌كه ته‌واوی عه‌ره‌به هاورده‌كانی له شاره‌كه دهركردو یه‌كێك له كۆمه‌ڵگه دیاره‌كانی ته‌عریب (قهریه نه‌سر) به هاوكاریی هێزه‌كانی ئه‌مریكا تێكدراو عه‌ره‌به هاورده‌كانی لێدهركرا، به‌پێی وته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ئیداره‌ی ئێستای شاره‌كه كه‌مته‌رخه‌من له به‌رامبه‌ر دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان. محه‌مه‌د عوبێد وه‌ك دانیشتوویهكی شاری مه‌خمور، به نیگه‌رانییه‌وه باسی له گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كان كرد‌و سه‌رسوڕمانی خۆشی نیشاندا به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی شاره‌كه رێگریی له گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به هاورده‌كاندا ناكات‌و به‌رپرسانی شاره‌كه‌ی به "كه‌مته‌رخه‌م" زانی له به‌رامبه‌ر رێنه‌گرتن له دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی هاورده‌كان.
ئیبراهیم شێخه‌ڵڵا، قایمقامی مه‌خمور به وه‌كاله‌ت، له دیدارێكی رۆژنامه‌دا كه ده‌قه‌كه‌ی له ژماره‌كانی داهاتوودا بڵاوده‌كرێته‌وه، ره‌تیده‌كاته‌وه هه‌ر عه‌ره‌بێكی هاورده له ماوه‌ی رابردوودا بۆ مه‌خمور گه‌ڕابێته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا ته‌نها یه‌ك خێزانی عه‌ره‌ب رووی كردووه‌ته شاره‌كه‌و ئه‌میش دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌تووه كه عه‌ره‌بی ره‌سه‌نی شاره‌كه‌یه‌و له ساڵانی هه‌شتاكاندا ناوچه‌كه‌ی جێهێشتووه‌و ئێستا گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
دیمستۆرا چی له قه‌راج ده‌وێت
ستیڤان دیمستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌میانه‌ی ئاماده‌كردنی پرۆژه پێشنیازه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا سه‌ردانی ناحیه‌ی قه‌راجی كرد‌و له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه كۆبووه‌وه، یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره عه‌ره‌به‌كانی قه‌راج به‌ناوی خالد عه‌بدوڵڵا سمبس كه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌راجه (به‌وهۆیه‌وه كه ده‌رچووی یاسا نییه)، به‌ناوی دانیشتووانی ناوچه‌كه‌و ژماره‌یه‌ك له عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌وه داوایان له دیمستۆرا كرد كه ناحیه‌ی قه‌راج بخرێته سه‌ر موسڵ یان تكریت، چونكه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێت قه‌راج بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌ولێر، به‌وهۆیه‌وه كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كوردییه‌وه هیچ گرنگییه‌كیان پێ‌نادرێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی لای حكومه‌تی كوردستانه‌وه دروستكرد، له‌كاتێكدا دیمستۆرا وه‌ك خواستێكی ره‌وای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی دانا، هه‌ر دوای ئه‌مه‌ش خۆپیشاندانێك له‌ناو سه‌نته‌ری قه‌زای مه‌خمور ئه‌نجامدرا، به‌شێك له خۆپیشانده‌ره‌كان دروشمی دژی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیان ده‌وته‌وه، كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌خمور بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كارێكی ئاسان نییه. ئه‌وه‌ی ئه‌م گومانه به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای موسڵه، كه به‌پێی لێكدانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و ژماره‌و ئاماره‌كانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا نابێت.
گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان جمه‌یان دێت‌و كوردنشینه‌كان چۆڵ
له رووی پێكهاته‌ی كارگێڕییه‌وه مه‌خمور به‌سه‌ر ناوه‌ندێكی قه‌زاو سێ ناحیه‌ی (قه‌راج، دیبه‌گه، گوێڕ) دابه‌ش ده‌بێت، له‌و سنووره‌شدا زیاتر له (200) گوندی كوردنشین‌و عه‌ره‌بنشین هه‌یه. له رووی شوێنگه‌ی جوگرافیشه‌وه مه‌خمور ته‌نها 63 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ولێره‌وه دووره.
به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه كه له یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستی خستوون، ژماره‌ی دانیشتووانی ناوه‌ندی قه‌زاكه پێك دێت له (22000) كهسو له ناوه‌ندی قه‌زادا ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌م له عه‌ره‌ب ههنو كورده‌كان زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی پێكده‌هێنن، به‌ڵام له ده‌وروبه‌ری مه‌خموردا باره‌كه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، كورده‌كان كه‌مینه‌و عه‌ره‌ب زۆرینه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌وهۆیه‌وه كه ته‌نها ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له گونده كوردنشینه‌كان ئاوهدانكراونهتهوهو ئه‌وانی دی له‌وكاته‌وه كه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه چۆڵكران، تا ئێستا به وێرانه‌یی ماونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا ته‌واوی گونده عه‌ره‌بنشینه‌كانی سنووری مه‌خمور ئاوهداننو ژیان تێیاندا ئاساییه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ژماره‌ی دانیشتووانی عه‌ره‌ب له سنووره‌كه‌دا له ژماره‌ی كورد زۆرتربێت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی مه‌خمور، ناوه‌ندی قه‌زای مه‌خمور ته‌نها 30 گوند له‌خۆده‌گرێت، كه 15 گوندی عهرهبو 15 گوندیشیان كوردنشینن، به‌ڵام له ناحیه‌ی قه‌راج 36 گوندی عهرهبنشینو 38 گوندی كوردنشین هه‌یه، ئه‌گه‌رچی كورده‌كان 2 گوند زیاتریان له عه‌ره‌به‌كان هه‌یه، به‌ڵام به‌وهۆیه‌وه كه ته‌واوی گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان ئاوهداننو گونده كوردنشینه‌كان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه رێژه‌ی عه‌ره‌به‌كان له‌و ناحیه‌دا به به‌راورد له‌گه‌ڵ كورده‌كان به راده‌یه‌ك به‌رزه كه ده‌توانرێت بوترێت ناحیه‌ی قه‌راج گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی عه‌ره‌بنشینه له سنووری قه‌زای مه‌خموردا. له ناحیه‌ی گوێڕ 20 گوندی عهرهبنشینو 33 گوندی كوردنشین هه‌یه، به‌ڵام دیسانه‌وه گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان ئاوهدانو گونده كوردنشینه‌كان، ته‌نها چه‌ند گوندێك نه‌بێت ئه‌وانی دیكه ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناحیه‌ی دیبه‌گه (كه‌ندێناوه)دا هیچ گوندێكی عه‌ره‌بنشین بوونی نییه‌و گونده كوردنشینه‌كانیش 45 گوند ده‌بن، به‌ڵام ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به گشتی ژماره‌ی گونده كوردنیشنهكان له سنووری مه‌خموردا له ژماره‌ی گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان زۆرتره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی گونده كوردنیشنهكان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه‌و عه‌ره‌به‌كانیش له شوێنه‌كانی خۆیاندا ماونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه رێژه‌ی عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا له كورد زۆرتره.
ئه‌مریكییه‌كانیش خزمه‌ت به گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان ده‌كه‌ن
به‌هۆی ئه‌وه‌ی گونده كوردنشینه‌كان تا ئێستا به ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌بێت ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكییه‌كانیش خزمه‌ت به گونده عه‌ره‌بنشینه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا هاوپه‌یمانان به هاوكاریی ئیداره‌ی مه‌خمور 28 قوتابخانه‌یان بۆ 28 گوندی عه‌ره‌بنشینی سنووری كارگێڕیی مه‌خمور دروستكردووه، فێرخوازانی ئه‌و قوتابخانانه ته‌مه‌نیان له (15 تا 30) ساڵ دهبێتو هه‌ر فێرخوازێك مانگانه بڕی (150,000) دیناری چاپی تازه‌ی عێراقی پێده‌درێت، پرۆژه‌كه‌ش ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌خایه‌نێت، له‌كاتێكدا ئه‌و پرۆژه‌یه هیچ گوندێكی كوردنشینی نه‌گرتووه‌ته‌وه، قایمقامی مه‌خمور جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له گونده عهرهبنشینهكاندا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تا رێگربێت له دروستبوونی هێزه‌كانی سه‌حوه‌و ئیسناد له ناوچه‌كه‌دا، چونكه هه‌ر فێرخوازێك مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات هۆكاری ئابووری به‌ره‌و پێكهێنانی ئه‌و هێزانه‌یان نه‌بات.
مهخمورییهكان له خزمه‌تگوزارییه‌كان بێبه‌شن
قه‌زای مه‌خمور كه تا ئێستا له رووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای (موسڵ)ه، دانیشتووانه‌كه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌نێوان موسڵ‌و هه‌رێمی كوردستاندا به‌ته‌واوی په‌راوێزخراون، به بۆچوونی سالار ره‌شید كه هاوڵاتییه‌كی نیشته‌جێی مه‌خموره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه شارۆچكه‌كه له رووی كارگێڕییه‌وه به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه، پارێزگای موسڵ په‌راوێزی خستووه‌و حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌یه‌وێت له بودجه‌ی پارێزگای موسڵدا ناوچه‌كه ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدا جێبه‌جێبكرێت.
به‌كر ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 20ی قه‌ره‌چووغ له مه‌خمور، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه بودجه‌ی مه‌خمور له‌سه‌ر پارێزگای موسڵه‌و پێویسته له موسڵه‌وه پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ مه‌خمور جێبه‌جێبكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه بودجه‌ی شاره‌كه له موسڵه، په‌یوه‌ندیی به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه نییه.
قهرهبووكراوهكانیش بۆ مه‌خمور ناگه‌ڕێنه‌وه
سوڵتان رۆسته‌م، به‌رپرسی نووسینگه‌ی مه‌خموری ماده‌ی 140 بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ده‌ركراوه‌كان، باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و كورده مهخموریانهی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حیزبی به‌عسدا له مه‌خمور دوورخراونه‌ته‌وه، له ماده‌ی 140دا قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه، به وته‌ی ئه‌و له ماوه‌ی رابردووش‌دا (2554) له مه‌خمورییه ده‌ركراوه‌كان به بإی ده ملیۆن دیناری عێراقی قه‌ره‌بوو كراونه‌ته‌وه، سوڵتان رۆسته‌م جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه ته‌واوی ئه‌وانه‌ی چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان وه‌رگرتووه، نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌وان رۆژانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هۆكاری نهگهڕانهوهكهشی بۆ ئه‌وه گێڕایه‌وه كه تا ئێستا پسوڵه‌ی خۆراكی ئه‌و خێزانه ده‌ركراوانه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر موسڵ.
ژماره‌یه‌ك له‌و مهخموریانهی چه‌كی قه‌ره‌بووه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، بۆ رۆژنامه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به‌هۆی كه‌میی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌وه كه پێی قهرهبووكراونهتهوه، ناتوانن بۆ مه‌خمور بگه‌ڕێنه‌وه‌و ئێستاش له هه‌ولێرو شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا درێژه به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، ئه‌و ده‌ركراوانه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخیان بۆ دروست بكرێت یان له‌شوێن گونده‌كانی خۆیان خانوویان بۆ دروست بكرێت، چونكه به ده ملیۆن دینار هیچ شتێك ناكرێت. قایمقامی مه‌خموریش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ له ناوچه‌كه‌دا وه‌ك بیرۆكه له‌لایان گه‌ڵاڵه كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا كاری له‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ڵمه‌تی لابردنی به‌رپرسه كارگێڕییه‌كان
به‌ر له ساڵ‌و نیوێك یه‌كه‌م قایمقامی مه‌خمور له شوێنه‌كه‌ی لابرا، دوابه‌دوای ئه‌و چه‌ندین به‌رپرسی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی ناوچه‌كه له پۆسته‌كانیان لابران‌و كه‌سانی دیكه خرانه جێگه‌یانه‌وه، له‌وانه‌ش (به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، بهإێوهبهری سایلۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس‌و ئه‌وانی دی)، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ناوچه‌كه كه به پێویستی نه‌زانی ناوه‌كه‌ی بهێنرێت، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی قایمقامی نوێی مه‌خمور، ده‌ستی كردووه به ململانێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه له‌كاتێكدا ئیداره‌ی مه‌خموریان خسته سه‌رپێ، شه‌وو رۆژیان به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌داو هه‌ر له سه‌ره‌تای ئازادیی عێراقه‌وه له ناوچه‌كه‌دا دامهزرانو خزمه‌تی ناوچه‌كه‌یان كرد‌و به خۆبه‌خشانه‌و به مووچه‌یه‌كی كه‌م كاریان كرد‌و ته‌نها له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه هاوكاریی ده‌كران، وتیشی: "زۆر به‌داخه‌وه پێویستبوو ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه رێزیان لێبگیرێت، نه‌ك به‌وشێوه‌یه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی چه‌ند كه‌سێكدا كه‌سایه‌تیان تێك بشكێنرێت"، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه فه‌رمانبه‌رێكی په‌روه‌رده‌ی مه‌خموره وتی: "من وه‌ك فه‌رمانبه‌رێك به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه ده‌توانم بڵێم به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده‌ی ئێمه، مامۆستا به‌هرام، خزمه‌تێكی باشی به سنووری مه‌خمور گه‌یاند، بڕواناكه‌م هیچ كه‌سێك شوێنی ئه‌و بگرێته‌وه".
زێده‌ڕۆییه‌كان له مه‌خمور په‌ره‌ده‌سێنن
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست رۆژنامه كه‌وتوون، له ماوه‌ی حه‌وت تا هه‌شت مانگی رابردوودا چه‌ندین پارچه زه‌وی به‌رفراوان كه رووبه‌ره‌كه‌یان هه‌زاران مه‌تر ده‌بێت، به‌شێوه‌ی زێدهڕۆییو به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی شاره‌وانیی ناوچه‌كه، پرۆژه‌ی بازرگانییان له‌سه‌ر جێبه‌جێكراوه، له‌وانه‌ش دروستكردنی چه‌ند پیشانگایه‌كی ئۆتۆمبیل‌و چێشتخانه‌و كارگه‌ی ئاو‌و چه‌ند شوێنگه‌یه‌كی دیكه كه به‌مه‌به‌ستی بازرگانی به‌كارده‌هێنرێن. له به‌داواداچوونێكی رۆژنامه‌شدا ده‌ركه‌وتووه كه خاوه‌نانی ئه‌و پرۆژانه، كارمه‌ندانی قایمقامیه‌ت‌و كه‌سانی نزیكی قایمقامی ناوچه‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كردنه‌وه‌ی پرۆژه زێده‌ڕۆكانی ناوچه‌كه كه نه‌ویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بۆ رۆژنامه باسی له‌وه‌كرد كه زێده‌ڕۆییه‌كان له‌په‌نای قایمقامیه‌تی شاره‌كه‌وه ئهنجامدراونو له ته‌رخانكردنی زهوییهكانیشدا شاره‌وانیی ناوچه‌كه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌و ره‌زامه‌ندیشی وه‌رنه‌گیراوه.
قایمقامی مه‌خمور ره‌تیكرده‌وه كه هیچ پرۆژه‌یه‌كی بازرگانی به‌شێوه‌ی زێدهڕۆییو نایاسایی له سنووره‌كه‌یاندا جێبه‌جێكرابێت، باسی له‌وه‌شكرد كه هه‌ر له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك دوكانی زێده‌ڕۆیی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی قه‌زاكه‌وه تێكدراون، به وته‌ی ئه‌و له ساڵی 2007 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانییه‌وه نه‌خشه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ شارۆچكه‌كه دانراوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه نه‌توانرێت به‌ته‌واوی زێده‌ڕۆییه‌كان كۆنترۆڵ بكرێن.
خاكه كانزاییه‌كه په‌راوێزخراوه
مه‌خمور كۆنترین شارۆچكه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، له ساڵی 1927 بووه‌ته قه‌زاو 63 كیلۆمه‌تر له باشووری شاری هه‌ولێره‌وه دووره، سێ ناحیه‌و زیاتر له (200) گوند له‌خۆده‌گرێت، خاكێكی به‌پیتی كشتوكاڵی هه‌یه، سه‌دان بیره نه‌وت له سنووره‌كه‌دا هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ی كه كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كاریان له‌سه‌ر ده‌كات، كه‌وتوونه‌ته ئه‌و سنووره‌وه، له رووی كانزاییه‌وه مه‌خمور به یه‌كێك له ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان داده‌نرێت، دووه‌مین سایلۆی گه‌وره له‌دوای سایلۆی به‌سره له عێراقدا ده‌كه‌وێته قه‌زای مه‌خموره‌وه، كه دانه‌وێڵه‌ی زۆربه‌ی باكووری عێراقی تێدا كۆدهكرێتهوهو ساڵانه زیاتر له 200 هه‌زار ته‌ن دانه‌وێڵه وه‌رده‌گرێت.
به‌ڵام وه‌ك دانیشتووانی ناوچه‌كه رایده‌گه‌یه‌نن كه وێڕای ئه‌وه‌ی مه‌خمور ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده له رووی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق‌و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه په‌راوێزخراوه، محه‌مه‌د عوبێد جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه پێویستبوو حكومه‌تی هه‌رێم هانی وه‌به‌رهێنه‌كان بدات له ناوچه‌كه‌یاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی مه‌خمور به‌ده‌ست بێكارییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌وهۆیه‌وه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به گشتی پشت به كشتوكاڵ دهبهستنو له ساڵانی بێبارانیدا بێكار ده‌مێننه‌وه، ناوبراو بۆچوونی خۆشی ده‌خاته‌ڕوو كه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌به‌رهێنانی له ناوچه‌كه‌دا بكردایه، ئه‌و پرۆژانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ده‌ستی كاریان راده‌كێشا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بوو له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان، به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانیش مه‌ترسیی ئه‌وه نامێنێت كه كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ته‌واوی ناوچه‌كه له‌ده‌ست بدات.