سازدانی: دیار به‌كر
بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری عێراق له دیدارێكی تایبه‌تی رۆژنامه‌دا باس له كاره‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كات كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سوپای عێراق‌و پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان پێكهاتوه‌و جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌كۆی هه‌شت خاڵی په‌یوه‌ندیدار به هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌نها له‌سه‌ر دو خاڵ رێككه‌وتن نه‌كراوه، ئه‌وانیش ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌و بودجهكهیهتی، ئاشكراشی ده‌كات كه كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌كه به‌بێ نوسراوی فه‌رمی راگیراون.
* له‌ماوه‌ی رابردودا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به سوپا پێكهات، ده‌توانن مه‌به‌ست له پێكهێنانی لیژنه‌كه‌و پێكهاته‌كه‌ی رون بكه‌نه‌وه؟
بابه‌كر زێباری: لیژنه‌كه له‌لایه‌ن نوری مالیكی، سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها د. به‌رهه‌م ساڵح‌و رافع ئهلعیساویو د. رۆژ نوری شاوهیسو من‌و وه‌زیری بهرگریو لیوا شێروانو لیوا جه‌بار یاوه‌رو هادی ئهلعامریو ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی‌و عه‌بدولكه‌ریم سامهڕاییو حوسین سنێد له حیزبی ده‌عوه ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ن، كه لیژنه‌یه‌كی زۆر به‌هێزه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌زاره‌تی بهرگریو ناوخۆ‌و ئاسایشی نهتهوهییو چۆنیه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر‌و رێكخستنی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له ئه‌ستۆی لیژنه‌كه‌دایه.
* ئێستا كاری ئه‌و لیژنه‌یه به‌چی گه‌یشتوه؟
بابه‌كر زێباری: كێشه‌كانی ئه‌م لیژنه‌یه كێشه‌گه‌لی زۆرن، تا ئێستا نزیكه‌ی شه‌ش دانیشتن كراوه ته‌نها مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه تاوتوێكراوه، چونكه ئێمه مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه‌مان پێشخست بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كلایی بكرێته‌وه، له كۆی هه‌شت خاڵیش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه له‌نێوان به‌غداو هه‌رێم، ته‌نها دو خاڵ یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌و بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه له‌سه‌ر هه‌رێم بێت یان به‌غدا، كه دو خاڵی زۆر گرنگن سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر چه‌ند دانیشتنێكی تر ئه‌نجام بدرایه ئه‌م دو خاڵه‌ش یه‌كلایی ده‌كرایه‌وه، چونكه هه‌مو ئه‌ندامانی به‌شداربوی لیژنه‌كه به‌جدی ههوڵدهدهنو ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ربكرێت.
* نزیكه‌ی دو مانگه لیژنه‌كه دانیشتنی نه‌كردوه، بۆچی؟
بابه‌كر زێباری: به‌فه‌رمی هیچ نوسراوێك بۆ ئێمه نه‌هاتوه كه رونی بكاته‌وه بۆچی دانیشتنی كاری لیژنه‌كه دواخراوه، ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كان به‌رده‌وام بونایه تا ئێستا سه‌رجه‌م كێشه‌كان چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ستنیشان ده‌كرا.
* ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتون چین؟
بابه‌كر زێباری: له‌سه‌ر ته‌نزیمی پێشمه‌رگه كه بكرێت به فه‌وجی مهشاتو میلاك‌و جۆری چه‌ك، كه چه‌كی پێشمه‌رگه وه‌ك فه‌وجه‌كانی دیكه‌ی عێراقی ده‌بێت، هه‌یكه‌لیه‌تی چۆنیه‌تی رێكخستنی فه‌وجه‌كان به لیوا ده‌بێت، له روی ئیداری‌و ته‌كنیكی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق دهبێتو فه‌رمانیش به هاوبه‌شی له سه‌رۆكی ههرێمو فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا وه‌رده‌گرن، به جۆرێك فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی جولاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه.
* ته‌نها كاری لیژنه‌كه به‌سه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان، یاخود پێویسته دواتر په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدات؟
بابه‌كر زێباری: له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌كه له هه‌مانكاتدا سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌و هه‌ردو جێگری سه‌رۆك وهزیرانو نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم له به‌غدا ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ن، گرنگیی خۆی ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا هه‌ندێك مه‌سه‌له هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مانه‌ی باسم كردن، بۆیه ده‌بێت به یاسادا تێپه‌ڕبێت، یان بچێته به‌رده‌م په‌رله‌مان، بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی میزانیه‌ی پێشمه‌رگه حكومه‌ت بڕیاری بۆ بدات یان بچێته به‌رده‌م په‌رله‌مان.
* روانین‌و بۆچونی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به میزانیه‌و ژماره‌ی پێشمه‌رگه چۆنن؟ هه‌رێم داوای چی دهكاتو به‌غدا چی پێشكه‌ش كردوه‌و ئاراسته‌كان چۆن دهإوات؟
بابه‌كر زێباری: كاتی خۆی (100) هه‌زار پێشمه‌رگه‌و (90) هه‌زار خانه‌نشین بۆ كوردستان دیاری كرابو. به‌ڵام له‌سه‌رده‌می پۆڵ برێمه‌ر، به خانهنشینو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌وام ده‌كه‌ن، بڕیاری (70) هه‌زاری بۆ درا، حكومه‌تی عێراقیش پێی رازییه، به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان داوای زیاتر ده‌كات. حكومه‌تی به‌غدا پاساوی ئه‌وه ده‌هێنێته‌وه كه ئه‌گه‌ر له داهاتودا هه‌رێمێكی دیكه له عێراق دروست بكرێت، ئه‌وا حكومه‌تی عێراق ناچار ده‌بێت ئه‌و ژماره‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێی رازی بوه، بۆ ئه‌ویش رازی بێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌مان پێ وتون كه هه‌رێمی كوردستان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه، پێویستی به ژماره‌یه‌كی زۆرتر هه‌یه، ئه‌گه‌ریش ئه‌م ژماره‌یه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستنیشان نه‌كرێت، ره‌نگه رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان‌و شاخه‌كان بكه‌ن به پێگه‌ی مهشقهكانیانو چاڵاكییهكانیش له‌وێوه به‌ڕێوه‌بچێت.
* كه وابێت هه‌رێم داوای پێشمه‌رگه‌ی زۆری كردوه‌و به‌غداش پێی رازی نییه؟
بابه‌كر زێباری: هه‌رێمی كوردستان داوای پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆری كردوه، به‌غداش به ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م رازییه، به‌رای من ده‌بێت هه‌ردولا سازشی زیاتر بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بگه‌ن به رێككه‌وتن، هه‌رواش ده‌بێت.
* ئه‌ی سه‌باره‌ت به میزانییه‌ی پێشمه‌رگه، بۆچی تا ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك؟
بابه‌كر زێباری: بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، له میزانییه‌ی سه‌روه‌ری دهردهچێتو (17%)ی پشكی هه‌رێمی كوردستانی تێدایه، حكومه‌تی هه‌رێم داواده‌كات میزانییه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری بێت، كه تا ئێستا له‌سه‌ری رێكنه‌كه‌وتون. ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن ئه‌وكاته موچه‌ی پێشمه‌رگه وه‌ك سه‌ربازی عێراق ئه‌ژمار دهكرێتو خه‌رجیشی وه‌ك سوپای عێراق بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
* ئێوه وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی هۆكاری كێشه‌ی پێشمه‌رگه له نێوان ههرێمو به‌غدا بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟ هه‌ڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه كه كاتی خۆی كردویه‌تی چین؟
بابه‌كر زێباری: هه‌مو لایه‌ك له‌مه‌دا به‌رپرسه، حكومه‌تی ههرێمو حكومه‌تی عێراقیش، سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه، هه‌رێمی كوردستان ره‌نگه كه‌مته‌رخه‌میی كردبێت، بۆیه پێویسته زیاتر پێداگیری بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێشمه‌رگه، چونكه دواكه‌وتنی زیان به پێشكه‌وتنی پێشمه‌رگه ده‌دات به‌رامبه‌ر سوپای عێراق له روی ته‌كنیكی سهربازیو داراییه‌وه، بۆیه وای ده‌بینم ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌مته‌رخه‌میی هه‌بوبێت، ته‌نها له‌مه‌دایه، پێویستیشه لایه‌نی هه‌رێمی كوردستان كاتێك سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن تا مه‌سه‌له‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن نه‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان.
* به‌پێی یاسا سه‌ربازییه‌كان بڕیاری سه‌ربازی له عێراق چۆن دهردهچێتو له‌مه‌دا لایه‌نی یاسایی ره‌چاو كراوه؟
بابه‌كر زێباری: ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی عێراق به‌گوێره‌ی سیستمی ئه‌وروپی رێكخراوه، بۆیه پێویسته په‌یڕه‌وی لێبكرێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی یاسای كۆن ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و یاسای تازه بۆ سیستمی سه‌ربازی عێراق بڕیاری بۆ نه‌دراوه، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی چه‌كداری عێراق لایه‌نه‌كانی تری له بڕیاردان په‌راوێز خستوه.
* كه‌وابێت نه‌بونی یاسای تازه‌ی سیستمی سه‌ربازیی كێشه‌ی دروستكردوه؟
بابه‌كر زێباری: بێگومان كێشه‌ی دروستكردوه، چونكه ئه‌گه‌ر یاساكه بڕیاری بۆ بدرێت، به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه ده‌سه‌ڵاته‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی چهكدارو وه‌زیری بهرگریو سوپاسالاری عێراق دیاری ده‌كرێت، ئێستا له نه‌بونی یاساكه ده‌سه‌ڵاته‌كان په‌راوێزخراوه.
* به‌ڕای تۆ ئه‌وه‌ی له خانه‌قین‌و جه‌له‌ولاو سه‌عدیه رویدا هۆكاری چی بو؟
بابه‌كر زێباری: له‌ڕاستیدا هیچ كێشه‌یه‌ك له خانه‌قین نه‌بو، ته‌نها ههڵچونو لهیهكترتێنهگهیشتن نه‌بێت له نێوان سوپای عێراق‌و پێشمه‌رگه.
* حكومه‌تی عێراق له‌وه‌ی له خانه‌قین ئه‌نجامیدا زیاتر ئامانجێكی سیاسی هه‌بو نه‌وه‌ك سه‌ربازی، بۆچی ئامانجی سیاسی؟
بابه‌كر زێباری: ئه‌مه راسته، چونكه ناوچه‌كه ده‌كه‌وێته نێو ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان‌و له سنوری حكومه‌تی فیدراڵیدایه، چونكه كاتی خۆیشی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی ئێستا بو، تا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش به گوێره‌ی ماده‌ی 140ی ده‌ستور یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه له ژێر سه‌رپه‌رشتی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌بێت.
* سوپای عێراق هیچ ده‌سكه‌وتێكی سهربازیو سیاسی له خانه‌قین تۆمار كرد؟
بابه‌كر زێباری: نه‌خێر هیچ ده‌سكه‌وتێكی سه‌ربازی كه شیاوی باس بێت له خانه‌قین تۆمار نه‌كرا، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه خودی كێشه‌كه له‌وه‌دابو سوپای عێراق بڕیاری گواستنه‌وه‌ی فه‌وجێكی داب‌و له خانه‌قین كه هه‌موی كورد بون، فه‌وجێكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب جێگه‌ی بگرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامدرا، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌مه رازی نه‌بون.