دیه فازڵ
سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت: "تا ئێستا مه‌سه‌له‌ی بودجه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و دانانی سندوقه‌كانی ده‌نگدان له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم‌و كاتی هه‌ڵبژاردن‌و به‌شداریكردنی كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان‌و حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه".
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی 12/2دا هه‌مواركردنه‌وه‌ی چواره‌می بۆ یاسای ژماره(1)ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامدا، به‌ڵام چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردن ماونه‌ته‌وه كه ده‌بو به‌ر له له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكرایه.
فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی‌بالاَی‌سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رونیكرده‌وه كه نه‌توانراوه ئه‌و دانیشتنه بكرێت‌و په‌رله‌مانیش چاوه‌ڕوانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی نه‌كردوه‌و یاساكه‌ی په‌سه‌ند كردوه، هه‌ربۆیه بڕیاروایه ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆمسیۆن‌و پسپۆڕی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی هه‌ولێر بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لقه‌كانی كۆمسیۆن له هه‌ولێر‌و سلێمانی‌و دهۆك‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت، بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
له به‌رامبه‌ردا دلێر محه‌مه‌د شه‌ریف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌ی ره‌تكرده‌وه كه پێویست بێت كۆمسیۆن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان ئه‌و خاڵانه یه‌كلابكاته‌وه كه په‌یوه‌ندیان به دابینكردنی بودجه‌و چۆنێتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه هه‌یه، چونكه په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌و ته‌نها یاساكه ده‌رده‌كات‌و ورده‌كاریان پێویسته كۆمسیۆنی باڵا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم باسی لێوه‌بكه‌ن.
به‌ڵام هه‌ندرێن محه‌مه‌د ساڵح، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه ته‌ئكیدی كرده‌وه كه تا ئێستا ئه‌وه یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه كێ ده‌نگ ده‌دات، به‌و مانایه‌ی ته‌نها هاوڵاتی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم مافی ده‌نگدانیان ده‌بێت یان سندوقی ده‌نگدان له چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی عێراق‌و ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره داده‌نرێت، تا كورده‌كان به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه پێویسته په‌رله‌مان دیاری بكات.
له‌و خاڵانه‌ی تا ئێستا یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه، گرنگترینیان كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه كه له یاساكه‌شدا دیاری نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده باس له‌وه‌كراوه كه له 19/5دا هه‌ڵبژاردن بكرێت، به‌ڵام هیچ شتێكی ره‌سمی نییه، پێویسته پێشوه‌خت كۆمسیۆن ئاماده‌یی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه نیشانبدات‌و دواتر له رۆژی ده‌رچونی یاساكه‌وه له په‌رله‌مان تا (60) رۆژی دیكه، سه‌رۆكی هه‌رێم به فه‌رمانێكی ره‌سمی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه دیاری بكات.
هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن رێگری بێته به‌رده‌م، ئه‌وا ده‌توانێت داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردن بكات، به وته‌ی حاكم سه‌ردار عه‌بدولكه‌ریم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، گه‌وره‌ترین رێگر كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بێته به‌رده‌م كۆمسیۆن، كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، چونكه كاتێكی زۆر‌و ئاماده‌كاریی پێویسته.
هه‌روه‌ك ئاماده‌كردن‌و كۆپیكردنی پسوڵه‌ی ده‌نگدان‌و پێداویستییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆ هه‌رێم ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام وه‌ك سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژده‌ی پێدا، ئه‌گه‌ر پسوڵه‌كه له هه‌ولێر چاپ بكرێت، ئه‌وا ماوه‌و پاره‌و كاتێكی كه‌متری ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌مه بواری ساخته‌كاریی زیاد ده‌كات‌و مسۆگه‌ر نییه، هه‌ربۆیه باشتروایه له ده‌ره‌وه بهێنرێن.
هه‌رچه‌نده له یاساكه‌دا باس نه‌كراوه‌و په‌رله‌مانتارانیش دژی ئه‌وه‌ن رێگا به كورده‌كانی ده‌ره‌وه نه‌درێت به‌شداریی ده‌نگدان بكه‌ن، به‌ڵام كۆمسیۆن ئه‌وه‌ی یه‌كلاكردوه‌ته‌وه كه ناتوانرێت كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداریان پێبكرێن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمدا، فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری ته‌ئكیدی كرده‌وه كه كار‌و كێشه‌ی زۆر دێته به‌رده‌م كۆمسیۆن، ناتوانرێت له‌م ماوه كه‌مه‌دا كه ماوه، بنكه‌ی ده‌نگدان له ئه‌وروپا دابنرێت‌و كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌شداریی پێبكرێن له ده‌نگداندا، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی ناتوانرێت خه‌ڵكی پارێزگاكان جیابكرێنه‌وه، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رونیشیكرده‌وه گه‌ر بیانه‌وێت ئه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رتاسه‌ری عێراق دوباره بكرێته‌وه، ناكرێت، چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر ورد نه‌بوه‌و نامانه‌وێت ئه‌و ئه‌زمونه دوباره بكه‌ینه‌وه.
كێشه‌ی كات له‌نێوان په‌رله‌مان‌و كۆمسیۆن تا ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، دلێر محه‌مه‌د شه‌ریف پێیوایه كۆمسیۆن كه‌مته‌رخه‌مه، ئه‌گه‌ر نا، ده‌زانرا كه دوای 4 ساڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان‌و حكومه‌ت، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه، هه‌ربۆیه ده‌بو پێشتر ئاماده‌كاریی ته‌واویان بكردایه، چاوه‌ڕوانی هه‌مواری یاساكه‌یان نه‌كردایه، به‌ڵام حاكم سه‌ردار ئه‌و بۆچونه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و پێیوابو ئه‌گه‌ر یاسایه‌كی رون‌و ئاشكرا نه‌بێت، ناتوانرێت ئاماده‌كاریی بكرێت.
جگه له نادیاریی كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، تا ئێستا بودجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش دیاری نه‌كراوه كه كێ سه‌رفی ده‌كات، حكومه‌تی ناوه‌ند یان هه‌رێم، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌ندامانی باڵای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵا نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی له به‌غداوه چاودێریی ده‌كرێت، پێویسته حكومه‌تی عێراق بودجه‌كه‌ی دیاری بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا محه‌مه‌د قه‌ره‌داغی، سكرتێری یاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، ته‌ئكیدی كرده‌وه كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمیشه‌وه بودجه‌ی ته‌واو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دابینكراوه‌و هه‌ركات كۆمسیۆن پێویستی بێت، بۆی سه‌رف ده‌كرێت.