راپۆرت: فه‌رمان عه‌بدولره‌حمان - رێباز مه‌حمود - رۆمان زاگرۆس
به‌رپرسان به‌ڵێن ده‌ده‌ن زیاتر چاودێری هێزه‌كانی ئاسایش بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند ده‌نگۆیه‌كی پێشێلكردنی مافه‌كانی خسته‌ڕو.
به‌ندیخانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رنامه‌ی ملكۆ عه‌باس محه‌مه‌ددا نه‌بو، "كه‌سێك كه ده‌بێته تیرۆرست پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ده‌ستگیر بكرێت چونكه ده‌زانێ كاره‌كانی ئه‌نجامێكی وه‌های لێ ده‌كه‌وێته‌وه،"، ملكۆ وتی: "ده‌مویست ببم به پارێزه‌ر یان مامۆستا".
ملكۆ، كه ته‌مه‌نی ٢٢ ساڵه، له قوتابخانه‌یه‌كی ئێواران ده‌یخوێند له قۆناغی ئاماده‌ییدا كاتێك له ئازاری ٢٠٠٨دا له شاری سلێمانی ده‌ستگیر كرا. ملكۆ له شوباتی ئه‌مساڵدا ئازاد كرا دوای ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساغ نه‌بویه‌وه سه‌باره‌ت به تێوه‌گڵانی له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو له به‌رده‌م یه‌كێك له هوتێله نایابه‌كانی شاره‌كه‌دا.
ملكۆ ده‌ڵێت له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیدا به كێبڵ لێی دراوه‌و كاره‌بایان لێی داوه‌و به ده‌سته‌كانی هه‌ڵیان واسیوه‌و له ژوی ئینفرادیدا به‌ند كراوه.
له كاتی قسه‌كردنیدا بۆ په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ‌و ئاشتی دوای دومانگ له ئازادكردنی، ملكۆ خه‌یاڵی له شوێنێكی تر بو، ناوه‌ناوه چاوه‌كانی زه‌ق ده‌كردو له بێده‌سه‌ڵاتیدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌موچاوی ده‌كرد، وه‌ك بڵێی وشه‌كان به‌ته‌نها نه‌یانده‌توانی په‌یامه‌كان بگوازنه‌وه.
ملكۆ وتی "له وڵاتێكدا ده‌ژیم كه یاسا ته‌نها له‌گه‌ڵ بێ ده‌سه‌ڵاتان لێپرسینه‌وه ده‌كات، هه‌ست به خۆشی ناكه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئازادیش كراوم، ده‌ترسم دوباره ده‌ستگیر بكرێمه‌وه".
ملكۆ یه‌كێكه له‌و ده‌یان نمونانه‌ی كه له راپۆرتێكی به‌م دواییانه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌ڵه‌تی، كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نه له پێناو مافه‌كانی مرۆڤ هه‌وڵده‌دات و ئه‌و راپۆرته هێزه‌كانی ئاسایشی له هه‌رێمی كوردستاندا به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن.
رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستایشی چه‌ند به‌ره‌وپێش چونێكی به‌م دواییانه ده‌كات له بواری مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمه‌كه‌دا، ده‌ڵێت خه‌ڵكێك هێشتا له به‌ندیخانه‌كاندا ئازار ده‌درێن و چه‌ند ساڵێكیش به‌بێ هیچ تۆمه‌تێك ده‌ستگیر ده‌كرێن.
سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامێكدا بۆ راپۆرته‌كه به‌ڵێنی داوه كه به داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ وا له هێزه‌كانی ئاسایش بكات زیاتر هه‌ست به لێپرسراوی بكه‌ن. لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازییه‌كی گه‌رمی له‌و به‌ڵێنه كردوه‌و رایگه‌یاندوه هیواخوازه ئه‌و وشه "ئه‌رێنیانه" كرداریان له‌گه‌ڵدا بێت.
هه‌ندێك به‌رپرسی كورد هێرشیان كرده سه‌ر راپۆرته‌كه كاتێك له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا ده‌رچو، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه رق و كینه‌ی تێدایه‌و راستییه‌كان ده‌شێوێنێت. به‌یاننامه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند تۆمه‌ته‌كانی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌ت ده‌كاته‌وه چونكه "هیچ پێشێلكارییه‌كی مافه‌كانی مرۆڤ روی نه‌داوه".
هه‌روه‌ها عومه‌ر عه‌بدولره‌حمان، پارێزه‌رو ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه له په‌رله‌مانی كوردستان، باسی له‌وه‌كرد لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵی داوه ناوی هه‌رێمه‌كه "بزإێنێت"، وتیشی "ئه‌م راپۆرته نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌و بێ بنه‌مایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌موكوڕییه‌كیش هه‌بێت، ئه‌وا به‌و شێوه‌یه مه‌ترسیدار نین هه‌روه‌ك باس ده‌كرێت"، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد حكومه‌تی هه‌رێم خه‌ریكی دروستكردنی باڵه‌خانه‌ی نوێیه تا له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی به‌ندیخانه‌دا بگونجێن‌و زۆربه‌ی به‌ندكراوه‌كان ئێستا له قوتابخانه گۆڕاوه‌كان و باڵه‌خانه سه‌ربازییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
عه‌بدولره‌حمان وتی كۆمیته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان و پێشێلكارییه‌كان كردوه به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، "به‌ندكراوه‌كان له ره‌وشی خۆیان رازین. له زۆرێك له به‌ندیخانه‌كاندا، به‌ندكراوه‌كان كتێبخانه‌و كۆمپیته‌ریان هه‌یه".
لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی له ره‌وشی ملكۆدا ئه‌وه ده‌خاته رو كه ناوبراو به‌ڵگه‌ی به‌هێزی له‌به‌رده‌ستدایه تاكو ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه له‌گه‌ڵیدا كراوه راست بكاته‌وه.
ملكۆ‌و دایكه ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵه‌كه‌ی نۆ رۆژ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م هۆتێلی سلێمانی پالاس ده‌ستگیر كران كه تیایدا دو كه‌س كوژران و ده‌یانی تر بریندار بون. ده‌ستگیكردنیان هاوكات بو له‌گه‌ڵ جه‌ژنی نه‌ورۆزی كوردان كه ساڵانه به كردنه‌وه‌ی ئاگر یادی ده‌كرێته‌وه.
ملكۆ وتی "دایكم و من هه‌واڵێكی باش بوین به‌لای هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه - ئێمه بوین به سوته‌مه‌نی ئاگره‌كه‌یان"، چه‌ند كاتژمێرێك دوای ده‌ستگیكردنیان، هێزه‌كانی ئاسایش وێنه‌ی ملكۆ و دایكیان له كۆنفڕانسێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌كه په‌خش كرد.
نه‌هرۆ عه‌باس محه‌مه‌د، كه برای ملكۆیه‌و له‌و كاته‌دا له سویسرا ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد، له رێگای ته‌له‌فزیۆنێكی كوردییه‌وه به ده‌ستگیركردنیانی زانی. كاتێك بیستی خێزانه‌كه‌ی به تیرۆرست وه‌سف ده‌كرێن، نه‌هرۆ گه‌ڕایه‌وه سلێمانی و هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ بۆ ئازاد كردنیان.
هه‌روه‌ها ملكۆش ده‌ڵێت به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی زانی كه ئاڕاسته‌ی كرابون. چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ده‌ستگیركردنی، كاتێك ملكۆ خه‌ریكی نانخواردن بوه له‌سه‌ر یه‌كێك له په‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كان له به‌ندیخانه‌دا وێنه‌ی خۆی له وتارێكدا دیوه كه ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هۆتێله‌كه بوه.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ملكۆ چه‌ند جارێك ئه‌شكه‌نجه دراوه، جارێكیان دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك كاره‌بای لێ ئه‌درێت توانای میزكردنی نامێنێت و پێویستی به چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌بێت.
له نۆڤێمبه‌ری ٢٠٠٨دا، ملكۆ و دایكی له‌گه‌ڵ شه‌ش گۆمالێكراودا به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێنه‌وه. ملكۆ و دایكی هه‌ردوكیان بێ به‌ری ده‌كرێن. چوار كه‌سی تر سزای مه‌رگیان بۆ ده‌بڕدرێته‌وه، یه‌كێكیان ئامۆزای ملكۆیه كه ده‌ڵێن ئه‌ندامی گروپێكی ئیسلامی بوه كه په‌یوه‌ندی به قاعیده‌وه هه‌یه.
سه‌ره‌ڕای بێ به‌ریبونیان، ملكۆ و دایكی سێ مانگی تریان له به‌ندیخانه به‌سه‌ر برد‌و له شوباتی ئه‌مساڵدا ئازاد كران.
قادر حه‌مه جان، به‌رپرسی نوێی ئاسایشی گشتی له سلێمانی، به IWPRی وت، "ده‌زگاكانی ئاسایشی ناوخۆ ناتوانن كه‌سێك به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بهێڵنه‌وه كه له لایه‌ن دادگاوه بێ به‌ری كراوه. هێشتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌م شێوه‌یه پێشێلكردنی یاسایه."
حه‌مه جان له كاتی ده‌ستگیكردنی ملكۆدا به‌رپرس نه‌بوه. حه‌مه جان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ئاخۆ ملكۆ ده‌توانێت داوای یاسایی تۆمار بكات له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی، وتی "با له رێی دادگاوه داوای مافی خۆی بكات. دادگا بڕیار له‌سه‌ر هه‌ر چییه‌ك بدات ئێمه جێبه‌جێی ده‌كه‌ین... هیچ كه‌سێك و هیچ ده‌زگایه‌ك له‌سه‌روی یاساوه نییه".
حه‌مه جان ئه‌وه‌شی وت كه هه‌ر سه‌روه‌ت‌و سامانێكی بنه‌ماڵه‌ی محه‌مه‌د كه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابێت، له‌وانه‌ش خانویه‌ك كه هی برای ملكۆیه، ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه بۆیان.
سه‌ید بومێندۆحا، كه لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌كی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییه‌و كاری له‌سه‌ر راپۆرته‌كی كوردستان كردوه، وتی وه‌ڵامی حه‌مه جان "زۆر ئه‌رێنییه". هه‌روه‌ها ستایشی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانیشی كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌م نزیكانه به‌ڵێنی داوه هه‌ڵه‌كانی هێزه‌كانی ئاسایش راست بكاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆمێندۆحا وتی "ده‌بێت ببینین ئاخۆ ئه‌م وشانه هه‌نگاوی كرده‌نیان به‌دوادا دێت".
بومێندۆحا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد لێكۆڵه‌ره‌وانی هێزه‌كانی ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له پێویستیان به مه‌شق و راهێنان هه‌یه له‌سه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و چاككردنی شێوازه‌كانیان له ماوه‌ی "شه‌وێكدا" شتێكی مه‌حاڵه. بومێندۆحا وتیشی تاقیكرنه‌وه‌ی "یه‌كلاییكه‌ره‌وه" ئه‌و كاته‌یه كاتێك هێزه‌كانی ئاسایش به‌هۆی هێرشێكی له ناكاوه‌وه پاڵه‌په‌ستۆیان له‌سه‌ر دروست ببێت.
هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌هۆی ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه به‌دوره له‌و هێرشه "تیرۆرستیانه"ی رۆژانه له عێراقدا روده‌ده‌ن و ئه‌و وڵاته‌یان شێواندوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چالاكوانان و شیكارزانان ده‌ڵێن ئارامی له‌م جۆره نابێت له‌سه‌ر حسابی مافه‌كانی مرۆڤ بێت.
نوری تاڵه‌بانی، كه په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆو ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانه، وتی هیچ بیانویه‌ك نییه بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ره‌ڕای هه‌بونی "چه‌ند هه‌وڵێك له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه بۆ خستنه‌وه‌ی نائۆقره‌یی".
هه‌ندێك له شاره‌زایان ده‌ڵێن سه‌رنه‌كه‌وتنی هێزه‌كانی ئاسایش له چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكوڕییه‌كان له‌وانه‌یه له كۆتاییدا زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی كورده‌كان بگه‌ینێت.
دكتۆر سالار با‌سیره، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی سلێمانی، هۆشیاریدا كه راپۆرتی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه‌یه ببێته مایه‌ی "كه‌مبونه‌وه‌ی پاڵپشتیی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كورده‌كان".
ئه‌له‌ند مه‌حوی، به‌رپرسی بانكی زانیاریی مافه‌كانی مرۆڤ كه رێكخراوێكی ناحكومییه، ده‌ڵێت ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشی كوردی ئه‌نجامیان داوه "به‌راده‌یه‌كی زۆر دۆزی كورد‌و وێنه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه خراپ كردوه".
به بڕوای نه‌هرۆ، كه برای ملكۆیه، كوردستانی عێراق رێگایه‌كی دوری له‌پێشه تا بتوانێت ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته بگۆڕێت. نه‌هرۆ وتی "ئه‌گه‌ر دیموكراسی قوتابخانه‌یه‌ك بێت، ئه‌وا ئێمه له قۆناغی یه‌كه‌می داین".
نه‌هرۆ نایه‌وێت هیچ كه‌سێك سزا بدرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به دایك و براكه‌ی كراوه له به‌ندیخانه‌دا، له بری ئه‌وه، نه‌هرۆ ئێستا خه‌ریكی هه‌ڵمه‌تێكه‌و داوا ده‌كات ده‌سه‌ڵاتداران به ئاشكرا بێ تاوانیی دایك و براكه‌ی بگه‌یه‌نن – ئه‌م هه‌نگاوه "رێزیان" ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. نه‌هرۆ ده‌ڵێت ئێستاش خێزانه‌كه‌یان به‌ده‌ست په‌ڵه‌ی تیرۆره‌وه ده‌ناڵێنن.
هه‌واڵی گرتنی ملكۆ به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له سه‌رتاسه‌ری كوردستانی عێراق په‌خشكرابو. به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن له‌وه‌تی ملكۆ ئازاد كراوه دو مانگ به‌ر له ئێستا، په‌یمانگای رۆژنامه‌وانیی جه‌نگ و ئاشتی یه‌كه‌م ده‌زگای راگه‌یاندنه كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ساز بكات.
فرمان عه‌بدولره‌حمان و رێباز مه‌حمود دو په‌یمانێری راهێنراوی IWPRن. رۆمان زاگرۆس سه‌رنوسه‌ری په‌یمانگاكه‌یه له عێراق.