راپۆرت: دیه فازل
شاره‌زایانی بواری راگه‌یاندن، پێیانوایه میدیا له كوردستاندا به‌شێوازێكی سروشتی له‌دایك نه‌بوه له‌سه‌ره‌تای دروست بونییه‌وه، تا ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تاكانی میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ رۆژنامه حیزبی‌و ره‌سمییه‌كان خوڵقاندوه، كه ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت بیگه‌یه‌نن، هه‌ربۆیه ده‌ركه‌وتنی میدیای ئههلیو سه‌ربه‌خۆ مایه‌ی قبوڵكردن نییه له‌لایه‌ن دهسهڵاتدارانو به‌رپرسانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه.
كاركرنی میدیا به‌چی ئاراسته‌یه‌كه؟
پرۆسه‌ی میدیا پرۆسه‌یه‌كی ته‌واوكارییه به‌وپێه‌ی ده‌بێت پێداویستییه‌كی سیاسی‌و فهرههنگیو ئابوری هه‌بێت، ئینجا كه‌ناڵ دروست بێت، به‌ڵام له‌كوردستان وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر مامۆستای كۆلێژی راگه‌یاندنی زانكۆی سلێمانی ئاماژه‌ی پێدا ئه‌و ته‌واوكارییه نییه، حیزب قسه ده‌كات تا په‌یامی خۆی به‌خه‌ڵك بڵێت گوێ ناگرێت له‌وه‌ی خه‌ڵك له كاردانهوهكهیدا چی ده‌ڵێن: بۆیه زۆركات ده‌بینین میدیای ئێمه به‌یه‌ك ئاڕاسته ئیشی كردوه ئه‌وه‌نده‌ی كاردانه‌وه بوه ئه‌وه‌نده بكهرو كردار نه‌بوه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌ست به‌وه‌ناكات، كه خوێنه‌رو بیسه‌ری كورد پێویستی به ده‌سه‌ڵات نییه ده‌سه‌ڵات پێویستی به‌وانه، تا په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن.
جیاوازییه‌كی دیكه‌ی میدیای كوردی، كه هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه په‌یامه‌كان ئاراسته‌ی وه‌رگر ناكرێت، له‌و باره‌یه‌وه ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی روداو وتی: " له‌كوردستان كه‌موكورتییه‌ك هه‌یه كه هه‌واڵ‌و راپۆرت‌و زانیارییه‌كان به خه‌ڵكه‌وه نابهستڕێنهوه، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ده‌زگاو رۆژنامه حیزبیه‌كاندا ده‌بینرێت، په‌یامه‌كان ئاراسته‌ی خه‌ڵك ناكرێن، ئه‌مه‌ش جیاوازی ئێمه‌یه له‌گه‌ڵ كهناڵو ده‌زگا میدیاییه ئه‌وروپییه‌كاندا".
میدیای حیزبی مشه‌خۆری بودجه‌ی گشتین
له‌زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتو، پێداویستی بازاڕ میدیای دروست كردوه به‌پێچه‌وانه‌وه له‌كوردستان ده‌زگاو رۆژنامه حیزبیه‌كان، نه‌ك باج نادهنو پێویستی بازاڕ نه‌یهێناونه‌ته كایه‌وه له‌بودجه‌ی گشتیش ده‌خۆن، له زه‌ره‌ریشدا ده‌ژین، چونكه ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆیان سه‌رف ده‌كرێت، به‌ده‌ستی ناهێنێته‌وه.
حیزب هه‌یه له‌كوردستان لانی كه‌م (3-4) كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی له هۆتبێردو نایلسات هه‌یه، كه ته‌نیا بودجه‌ی مانگانه‌ی شوێنی ئه‌و كه‌ناڵانه (350) بۆ(450) هه‌زار دۆلاره، ئه‌مه جگه له‌و ژماره زۆره‌ی كارمه‌ند، كه كار له‌و ده‌زگایانه‌دا دهكهنو جگه له‌و رۆژنامه‌و گۆڤار‌و رادیۆیانه‌ی دیكه، كه موڵكی هه‌مان حیزبن‌و مانگانه بودجه‌یه‌كی خه‌یاڵییان بۆسه‌رف ده‌كرێت.
وه‌ك هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی لێوه‌كرد: بونی ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ گرنگه، چونكه لانی كه‌م له‌بودجه‌ی گشتی ناخۆن، زانیارییه‌كان وا بڵاوناكه‌نه‌وه كه كه‌سێكی دیاری كرا‌و ده‌یه‌وێت بیڵێت، بۆیه ئه‌مانه له‌دنیادا جیا ده‌كرێنه‌وه له رۆژنامه‌و كه‌ناڵه حیزبیه‌كان، چونكه یان پشت به‌فرۆشتنی خۆیان ده‌به‌ستن، یان سه‌رمایه‌دارێك، یان گروپێك ده‌ریان ده‌كه‌ن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و پاره‌یه‌ی تێدا خه‌رج ده‌كرێت به‌رپرسیارن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و: "میدیای ئه‌هلی یه‌كێك لهگرنگییهكانی ئه‌وه‌یه، كه تێكه‌ڵی بازاڕ بوه‌و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ئابوری نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌مه‌ندو به‌هێز دهكاتو لاوازی ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی حیزبه‌كان ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت ئابوری نهتهوهییو ئاسایشی ئابوری ده‌هێننه خواره‌وه، چونكه به‌بێ ئه‌وه‌ی شتێك پێشكه‌ش بكه‌ن له‌پاره‌ی گشتی ده‌خۆن".
نه‌بونی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنی بودجه‌ی میدیاكان
تائێستا له‌كوردستان یاسایه‌ك نییه، كه بودجه‌ی حیزبه‌كان رێكبخات، تا به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه حیزبه‌كان پشتگیری میدیاكان بكه‌ن، یان میدیای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت، یان رێگری له‌وه بكات زۆربه‌ی میدیا حزبییه‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ت به‌ڕێوه‌نه‌برێن.
ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه باسی له‌وه‌كرد: كه ته‌نیا یاسای رۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه له‌ئێستادا، "به‌ڵام ئه‌و یاسایه هێنده فراوان‌و گشتگیر نییه‌و ته‌نیا بواری رۆژنامه‌گه‌ری ده‌گرێته‌وه، هه‌ربۆیه پێویسته یاسایه‌كی دیكه هه‌بێت كه گشت كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بگرێته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پێویسته یاسایه‌كی دیكه هه‌بێت بۆ گشت كه‌ناڵه‌كانی میدیا‌و له‌ئێستادا پرۆژه‌یه‌كیش له به‌رده‌ستدایه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و بۆشاییه‌ی كه هه‌یه.
بونی یاسایه‌كی دیكه بۆ بواری راگه‌یاندن ره‌نگه نه‌توانێت بونی ئه‌م هه‌مو كه‌ناڵه سنوردار بكات، هه‌ربۆیه وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مان رونی كرده‌وه: پێویسته ئه‌وه له‌یاسای حیزب‌و بودجه‌ی حیزبه‌كاندا دیاری بكرێت، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه‌ی دارایی حیزب ئاشكرا بێت ئه‌وا ده‌زانرێت چۆن ئه‌و پاره‌یه سه‌رفده‌كات، ئینجا ئه‌گه‌ر چه‌ندین كهناڵیشی هه‌بێت ئازاده به‌مه‌رجێك به‌ڕاستی خزمه‌ت به‌بواری راگهیاندنو رۆژنامه‌گه‌ری بكه‌ن.
شتێك هه‌یه به‌ناوی میدیای سه‌ربه‌خۆ؟!
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچونانه‌ی باس لهوهدهكهن، كه میدیای سه‌ربه‌خۆ له‌كوردستان بونیان هه‌یه، نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات پێیوابو: له ئێستادا له‌كوردستان هه‌ركه‌س‌و سه‌نته‌رو كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێت خۆی بناسێنێت رۆژنامه‌یه‌ك ده‌رده‌كات، هه‌موشیان ده‌نوسن گشتی سه‌ربه‌خۆیه، كه نازانێت مانای سه‌ربه‌خۆ بون‌و ئه‌هلی چییه؟ له‌هیچ شوێنێكی جیهاندا شتێك نییه به‌ناوی رۆژنامه یان كه‌ناڵی میدیای سه‌ربه‌خۆ، چونكه ئه‌و كه‌ناڵه كۆمپانیایه‌ك، یان حیزبێك یان سه‌رمایه‌دارێك لایه‌نی داراییه‌كه‌ی دابین ده‌كات زۆر كاتیش ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری له‌پشت ده‌بێت".
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات وتیشی: "باوإم به‌وه نییه كه‌ناڵێك هه‌بێت به‌ناوی كه‌ناڵ یان رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌هلی، هیچ رۆژنامه‌یه‌ك له‌كوردستان به‌ئه‌هلی نازانم، چونكه ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت ئه‌هلی، كه ده‌یانخوێنیته‌وه به راشكاوانه لایه‌نگرییان پێوه دیاره، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ناویان رۆژنامه‌ی حیزبییه راسته‌وخۆ ئاراسته‌كه‌یان دیاره، كه لایه‌نگری حیزب دهكهنو ئۆرگانی ره‌سمیی ئه‌و حیزبه‌ن.
نكۆڵی له میدیای ئه‌هلی ناكرێت
له به‌رامبه‌ردا، به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كان یان ئه‌وانه‌ی ده‌زگایه‌كی میدیای حیزبی به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن نكۆڵی له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌زگای میدیا‌و رۆژنامه‌ی ئه‌هلی بونیان هه‌بێت له كوردستان، به‌ڵام رێبین ره‌سول به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاسك، ئه‌و بۆچونه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا : "ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ڵێن ده‌زگاو رۆژنامه‌ی ئه‌هلیمان نییه له كوردستان ئه‌وانه‌ن كه سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای حیزبی دهكهنو له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كان هیچی دیكه نابینن‌و باوه‌ڕیان پێی نییه‌و باوه‌ڕیان به ده‌زگای سهربهخۆو ئه‌هلی نییه".
چونكه به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسك، ناكرێت ئه‌و راستییه نه‌بینین كه ئێستا ده‌زگای ئه‌هلی بونی هه‌یه له‌كوردستان‌و له 9 ساڵی رابردودا رۆڵیان هه‌بوه له‌ئاشكراكردنی گهندهڵییهكانو له دروستكردنی بۆچونی ره‌خنه‌یی نوێ، هه‌مو ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ده‌زگای ئه‌هلی نییه له‌كوردستان: "بانگه‌شه‌ی پوچ‌و بێبینهمایهو بۆ سإینهوهی ئه‌و كاریگه‌ریه‌یه كه ده‌زگای ئه‌هلی خه‌ریكه دروستی ده‌كات له‌كوردستان‌و هیچ سودیشی نابێت، جگه له چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك، هه‌ربۆیه، ده‌بێت واقیعیانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه بكرێت".
هێرشی سه‌ر میدیای ئه‌هلی به‌كوێ ده‌گات؟
شوان محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه، پێی وابو: " ئه‌و هێرشه‌ی ده‌كرێته سه‌ر میدیا ئه‌هلییه‌كان بابه‌تێكی نوێ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی مهترسیو نیگه‌رانییه ئه‌و زمانه پڕ هێرشو تۆمهتباركردنهیه كه میدیای حیزبی ده‌یكاته سه‌ر لایه‌نه‌كانی تر‌و پێناچێت ئاقیبه‌ته‌كه‌ی خێر بێت".
به وته‌ی سه‌رنوسه‌ری ئاوێنه، سیاسی‌و رۆژنامه‌نوس له‌ڕوی ئهركو ماف‌و ئه‌و پێگه‌یه‌ی له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌یانه دو كائنی جیاوازن، :" به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه سیاسیه‌ك نه‌توانێت ببێته رۆژنامهنوسو رۆژنامه‌نوسێكیش نه‌توانێت ببێته سیاسی"، نیگه‌رانیش بو له‌وه‌ی: "به‌شێكی زۆری سیاسی‌و رۆژنامه‌نوسه‌كانی وڵاتی ئێمه له‌بری ئه‌وه‌ی په‌یامه جوان‌و مرۆڤ دۆستیهكهی رۆژنامه‌نوسی رۆڵی هه‌بێت له‌گۆڕینی تێروانینیان به‌رامبه‌ر دیموكراسی‌و یه‌كتر قبوڵكردن كه‌چی دیماگۆجییانه كاری رۆژنامه‌گه‌ری به‌كارده‌هێنن بۆ دژایه‌تیكردن‌و سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر"، پرسی گه‌وره‌ش له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌یه، كه ئایا سه‌ركرده سیاسییه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان نییه، كه ئه‌م شێوه‌یه له‌گوتار ده‌بێته مایه‌ی به‌رپابونی شه‌ڕێك، كه چه‌ندین جار نه‌فره‌تی لێكراوه؟ ئایا ئه‌وه‌ی ئێستای ده‌یكه‌ن یاریكردن نییه به ئاگر؟
هه‌واڵ پاره ناكات
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پسپۆڕی بواری راگه‌یاندن، پێیوابو: كه ده‌زگای راگه‌یاندنه حیزبیه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داراییه‌كه‌یان له بودجه‌ی گشتی‌و حیزبه‌كانه‌وه ده‌رده‌چێت نه گوێ به تیراژ ده‌ده‌ن، نه‌گوێ به ریكلام ده‌ده‌ن، نه بهچاپهمهنیو فرۆشتن، له هه‌موشی گرنگتر ئه‌وه‌یه گوێ به هه‌واڵ ناده‌ن هه‌واڵ له وڵاتی ئێمه‌دا پاره ناكات له به‌رئه‌وه‌ی كێبإكێ له‌نێوان كه‌ناڵه‌كاندا له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری رۆژنامه‌گه‌ری نییه، به‌ڵكو ئه‌و حیزبه‌ی كه‌ناڵه‌كه ئاراسته ده‌كات خۆی چی ئه‌وێت ئه‌وه پێشكه‌ش ده‌كات".
رۆژنامه‌ی حیزبی‌و سیاسیی‌و ئه‌هلی
ئێستا‌و له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژارنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی كوردستاندا، كه جۆرێك لهكێبڕكێو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتر له نێو كه‌ناڵه حیزبی‌و ئه‌هلییه‌كاندا ده‌بینرێت، به‌شێك له رۆژنامه‌نوسان پێیانوایه: كه له‌كوردستان به‌هۆی بونی بارودۆخێكی نوێی سیاسیه‌وه جۆرێك رۆژنامه‌و ده‌زگای میدیای دیكه‌ش هاتوه‌ته كایه‌وه.
ئاكۆ محه‌مه‌د سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی روداو له‌و بڕوایه‌دایه، كه له‌ئێستادا ده‌زگاكانی میدیا دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر ده‌زگا حیزبی‌و سیاسی‌و ئه‌هلییه‌كاندا، كه هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیان هه‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا رێبین ره‌سوڵ ئه‌مه بهنهرێتێكی نوێ ده‌زانێت، كه به‌رپرسه حیزبییه‌كان چه‌ند رۆژنامه‌نوسێك كۆده‌كه‌نه‌وه‌و پاره‌یان ده‌ده‌نێ بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه یان گۆڤارێك تا به‌رگرییان لێبكات كاتێك كه ره‌خنه‌یان لێدهگیرێتو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و كهسو لایه‌نانه بده‌نه‌وه كه له روی ئایدۆلۆژیاوه ناگونجێن له‌گه‌ڵیان".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه یوسف محه‌مه‌د شاره‌زا له‌بواری میدیا، پێیوایه: دیارده‌ی نوێ له‌بواری میدیادا هه‌یه :" هه‌ندێك رۆژنامه هه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی نێو حیزبه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی دهكرێنو ئه‌مانه ده‌كرێت ناوبنرێن به رۆژنامه‌ی نیمچه سه‌ربه‌خۆ، كه حیزب به‌ته‌واوی سیاسه‌تی خۆیی به‌سه‌ردا ناچه‌سپێنێت، به‌ڵكو زیاتر دهربإینه له بیروبۆچونی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك له‌ناو حیزبێكی دیاری كراودا ".
میدیا نیمچه ئه‌هلییه‌كان ده‌بنه به‌دیلی میدیای حیزبی؟
ئه‌و جۆره رۆژنامانه‌ی كه به رۆژنامه‌ی نیمچه حیزبی یان سیاسی ناوده‌برێن، كه ره‌نگه پێویستیه‌ك هێنابنیه كایه‌وه تا ببنه به‌دیلێك بۆ رۆژنامه حیزبیه‌كان، چونكه به بۆچونی یوسف محه‌مه‌د رۆژنامه حیزبیه‌كان، ئه‌گه‌ر دابهشنهكرێن به‌سه‌ر داموده‌زگا حكومی‌و حیزبیه‌كاندا ره‌نگه خوێنه‌رێكی ئه‌وتۆیان نه‌بێت، هه‌ربۆیه سه‌ركرده حیزبیه‌كان به‌شوێن به‌دیلێكدا ده‌گه‌ڕێن كه ئه‌و رۆژنامه نیمچه حیزبیانه‌یان كردوه‌ته به‌دیل بۆ ئه‌و رۆژنامه حیزبیانه،
هه‌نگاونان به‌ره‌و پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌نوس
هه‌رچه‌نده به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواری راگه‌یاندن رۆژنامه‌نوسی نێو كه‌ناڵه حیزبیه‌كان بهگشتیو به‌شێك له ئه‌هلییه‌كانیش زۆركات له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایانه‌وه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆیان بهكاردههێنرێنو رۆژنامه‌نوسیش بۆ دابینكردنی ژیانی خۆیان ده‌چنه بواری راگه‌یاندنه‌وه، هه‌ربۆیه ناتوانن گۆڕانكاری بكه‌ن.
به‌ڵام، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه‌كرد، كه له‌چه‌ند ساڵی رابردودا میدیای ئه‌هلی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردوه به‌ره‌و پڕۆفیشناڵی: "چونكه چاوی ده‌ره‌وه‌ی زۆر له‌سه‌ره‌و كێبڕكێ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه حیزبیهكانیشدا ده‌كات، هه‌نگاوێكیش گه‌ر به‌سواری كیسهڵیش بێت هه‌ر هه‌نگاوه، چونكه هه‌ر ده‌گات".
"ته‌نیا گه‌ڕه‌ك ماوه رۆژنامه ده‌ربكات"
له كوردستان ههڵئاوساویهك له‌بواری راگه‌یاندندا هه‌یه چه‌ندین كهناڵو رۆژنامه‌و رادیۆمان هه‌یه له‌وانه هه‌مو حیزبه‌كان كه‌ناڵی بیستراو خوێندراو بینراویان هه‌یه سه‌ره‌ڕای چه‌ندین میدیای ئههلیو سهربهخۆو نیمچه سه‌ربه‌خۆ، ئه‌مه‌ش وایكردوه ژماره‌یه‌كی له راده‌به‌ده‌ر راگه‌یاندنكار له‌كوردستاندا دروست بێت، ئه‌مه‌ش "زۆروبۆری" له‌بواری كاری راگه‌یاندا دروستكردوه، له‌وباره‌یه‌وه نه‌ژاد عه‌زیز، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌بات، پێی وابو: "ئه‌وه‌ی به رۆژنامه‌نوس دابنرێت له كوردستان، ره‌نگه ئه‌گه‌ر زۆر خاتریان بگرین له (80) رۆژنامه‌نوس تێپهإ ناكات، هه‌ربۆیه بونی ئه‌و رێژه زۆره له‌رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسان له‌جێگای خۆیدا نییه وای لێهاتوه "ته‌نیا گهإهك ماوه رۆژنامه ده‌ربكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه نهجوگرافیای كوردستان‌و نهخهڵكیش توانای دارایی‌و كاتی ئه‌وه‌نده‌یان هه‌یه ئه‌و هه‌مو رۆژنامه‌و گۆڤاره بخوێننه‌وه".
زۆرێك له‌رۆژنامه‌نوسان‌و شاره‌زایانی بواری راگه‌یاندن كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ده‌بێت دان به‌و راستیه‌دا بنرێت، كه ئه‌مإۆ رۆژنامه‌گه‌ری ئه‌هلی ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی زانیارین هه‌ربۆیه ده‌بینین ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی له‌ساڵانی رابردودا خه‌ڵك هه‌ستی پێنهكردونو قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كردون ئێستا زانیاری‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ناتوانرێت پشتگوێبخرێن، توانیویانه رۆڵی خۆیان ببینن له‌پێدانی زانیاری بهخهڵكو ئاشناكردنیان بهمافو ئه‌ركه‌كانیان.