سازدانی: ستاره عارف
یوسف محه‌مه‌د مامۆستای زانسته سیاسیه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی، ئاماژه به‌وه ده‌كات په‌رله‌مان خۆی شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه‌و خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه، هه‌روه‌ك پێشیوایه به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه كهململانێكان به‌و ئاقاره‌دا بڕوات كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ململانێكان له‌ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه یه‌كلایی بكرێته‌وه، وتیشی: "ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌وه دڵنیابێت ئه‌گه‌ر ململانێكان له‌ڕێگه‌ی فره‌یی پهرلهمانو ده‌نگدانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌ڕێوه نه‌چێت، بێگومان ئه‌نجامی باش نادات به‌ده‌سته‌وه".
* هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت، گۆڕانێك به‌قازانجی خه‌ڵك بێنێته ئاراوه؟
یوسف محه‌مه‌د: ئه‌وه‌نده‌ی گرنگه هه‌ڵبژاردنێكی پاك‌و شه‌فاف ئهنجامبدرێتو له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵاوه نه‌هێڵرێت كه‌موكورتی تێ بكهوێتو هه‌موو لیست‌و قه‌واره سیاسیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه بتوانن ململانێی سیاسی بكه‌ن، ئه‌وه‌نده ئه‌نجامه‌كه‌ی گرنگ نییه، ئه‌وه گرنگه ئه‌و وێنه ناشیرینه‌ی له‌میدیای جیهانیدا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه روونتر بێته‌وه، كه خه‌ریكه جیاوازی نێوان وێنه‌ی به‌غداو هه‌رێم ته‌واو پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، ئێستا وێنه‌ی به‌غدا روونترهو ده‌وڵه‌تێكه كه به‌ره‌و دیموكراسی هه‌نگاوی پته‌و ده‌نێت له‌كاتی دروستبوونی ده‌سه‌ڵاتی تازه‌وه شایه‌دی چوار هه‌ڵبژاردن بووین لهعێراقو دوو ئه‌نجومه‌نی یاسایی له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئاشكراوه، كه له17ساڵ ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمدا دوو ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵبژێردراوه، یه‌كێكیان ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی ئێستایه كه شه‌رعیه‌تی له‌ده‌ستداوه، واتا هێنده‌ی گرنگه ئه‌و وێنه شێواوه راست بكه‌ینه‌وه، ره‌نگه هێنده ئه‌نجامه‌كانی گرنگ نه‌بێت، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موومان چاودێری ئه‌م پرۆسه‌یه بكه‌ین، تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و هاوكێشه سیاسیه‌ی له‌هه‌رێمدا هه‌یه هاوسه‌نگ بكرێته‌وه، به‌وه‌ی ده‌بێت یان ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات بكرێت، یان ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی به‌هێز له‌په‌رله‌مانی داهاتوودا هه‌بێت.
* ئایا پێتوایه ئه‌و ململانێیه به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌بچێت، كه بتوانێت ئه‌و هاوسه‌نگییه سیاسییه بگه‌ڕێنێته‌وه؟
یوسف محه‌مه‌د: له‌ڕاستیدا به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه كهململانێكان به‌و ئاقاره‌دا بڕوات‌و به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ململانێكان له‌ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌وه دڵنیابێت ئه‌گه‌ر ململانێكان له‌ڕێگه‌ی فره‌یی پهرلهمانو ده‌نگدانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه به‌ڕێوه نه‌چێت، بێگومان ئه‌نجامی باش نادات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌گه‌رهه‌یه ئه‌و ململانێیانه‌ی كهپهردهیان به‌سه‌ردا دهدهینو رێگریان لێده‌كه‌ین، سه‌ربكێشن بۆ رووداوی توندوتیژی، بۆیه له‌پێناو مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌و بۆ گێڕانه‌وه‌ی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی بۆی‌و لاسه‌نگ نه‌بونی هه‌رچی زیاتری هاوكێشه‌ی نێوانی ههرێمو ناوه‌نده، پێویستمان به‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دیموكراسیانه هه‌یه، كه رێگه بده‌ین سه‌رجه‌م لیسته‌كان بێ جیاوازی‌و بێ ئه‌وه‌ی كانتۆناتی داخراو له‌هه‌رێمدا هه‌بێت، ململانێ بكهنو كێشه‌كانیش له‌م رێگه‌یه‌وه یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه.
* به‌ڕای تۆ كورد به‌فیعلی ئه‌م پیشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له‌ده‌ستداوه، یان ته‌نیا له‌ئاستی راگه‌یاندندا باس ده‌كرێت؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌واقیعی هه‌یه‌و من قسه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌هێنم، كه هه‌فته‌ی پێشوو گله‌یی له‌ئه‌مریكییه‌كان كردوو وتی: ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد واده‌رنه‌چوو پشتگیری كێشه‌كانیان نه‌كردین له‌گه‌ڵ به‌غدا.
* كه‌واته سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته گره‌نتیه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پشتگیرییه له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا؟
یوسف محه‌مه‌د: سهركهوتنو دیموكراسیبوونی هه‌ڵبژاردن‌و نه‌بوونی كێشه، رێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ گۆڕینی وێنه‌ی شێواوی هه‌رێم له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، ئه‌و كاته ده‌توانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه به‌ئاراسته‌ی دیموكراسیبوونی هه‌رێم هه‌نگاو هه‌ڵده‌نێین.
* چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌كرێت، دیموكراسیانه‌و بێ گرفت بچێته پێشه‌وه، خاڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ ساڵی 2005و ئه‌وانی تردا له‌چیدا ده‌بینیت؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌ڵێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت، ئێستا لیستی جیاواز هه‌یه پێده‌چێت له‌په‌رله‌مانی داهاتوودا لیستی ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، ئه‌مه‌ش رێگا خۆشكه‌ره له‌داهاتوودا ململانێیه‌كی سیاسی ئه‌وتۆ بێته كایه‌وه‌و له‌په‌رله‌ماندا ده‌نگی ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز هه‌بێت، ئه‌زموونی دیموكراسی كه‌ڵه‌كه كردنه، ره‌نگه په‌رله‌مانی داهاتوو زیندوتر بێت له‌م په‌رله‌مانه، ئه‌گه‌ر ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات نه‌یه‌ته كایه‌وه، به‌ڕاستی سیستمی دیموكراسی بێ بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی كارا ناچه‌سپێت، ئه‌و كاته سیستمی دیموكراسی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت، كهململانێیهكی سیاسی له‌نێوان دهسهڵاتو ئۆپۆزسیۆندا له‌ئارادا بێت‌و هه‌میشه ئۆپۆزسیۆن چاودێر‌و فشارێك بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆ جێبه‌جێ كردنی بهڵێنو داخوازییه‌كانی خه‌ڵك‌و كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات، ئه‌مه وا ده‌كات ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام له بهخۆداچوونهوهدا بێت‌و ئه‌م ململانێیه به‌قازانجی خه‌ڵك ده‌شكێته‌وه‌و دیموكراسییه‌ت ده‌چه‌سپێت. ئه‌و كاته هه‌ڵبژاردن مانادار ده‌بێت كه هاوڵاتی سه‌رپشك بكرێت له‌نێوان چه‌ند به‌رنامه‌و پێدراوێكدا یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی لیستێك له‌چه‌په‌وه بۆ راست دروستبكه‌ین‌و به‌خه‌ڵك بڵێین، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ئه‌مه‌یه‌و ناشته‌وێت هه‌ر ئه‌مه‌یه.
* گه‌ره‌نتی چییه كه هاوڵاتی ده‌نگه‌كانی پارێزراو دهبێتو فێڵی لێناكرێت، ئه‌مه كاری كێیه مافی هاوڵاتیان بپارێزێت؟
یوسف محه‌مه‌د: مافی هه‌ر هاوڵاتیه‌كه به‌ئازادانه ده‌نگ بدات‌و موماره‌سه‌ی ئیراده‌و ده‌نگی خۆی بكات، گره‌نتی یه‌كه‌م بریتییه له‌هوشیاری هاوڵاتی كه به‌ئیراده‌ی خۆی به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات. گره‌نتی دووه‌م كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێ لایه‌نانه كار بكات، تاڕاده‌یه‌ك نیشانه‌كانی كۆمسیۆن به‌وشێوه سه‌ربه‌خۆیه دیاره هه‌رچه‌نده له‌م رۆژانه‌ی رابردوودا مه‌كته‌بی سیاسی حیزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌به‌یاننامه‌یه‌كیاندا باسیان له‌وه كردووه، كه لیسته‌كه بۆ كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و له‌كۆمسیۆنی هه‌رێمدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، پێویسته كۆمسیۆن وه‌ڵامی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بداته‌وه، ده‌بێت ئه‌م كێشه‌یه له‌ڕێگه‌ی یاساوه یه‌كلایی بكرێته‌وه، نه‌ك كۆمسیۆن له‌ژێر كاریگه‌ری سیاسی بڕیاری له‌و شێوه‌یه بدات. له‌و باوه‌ڕه‌دام كێشه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت كه پێكدێت له‌ده‌نگدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و پاسه‌وانی سنوور كه پێش هه‌ڵبژاردن ده‌نگ ده‌ده‌ن هێشتا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه، كه ناویان له‌تۆماری گشتی ده‌نگداندا ناسڕرێتهوهو ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت كه دوو جار ده‌نگ بده‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌توانرێت تۆمارێكی تایبه‌ت به‌هێزه‌كانی ئاسایش‌و پۆلیس بۆ ده‌نگدان دروست بكرێت‌و ناویان له‌تۆماری گشتیدا بسڕرێته‌وه، بۆیه پاراستنی مافی ده‌نگده‌ر له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵاوه به‌شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵو پیشه‌ییانه گره‌نتی دهكرێتو تۆماری ناوی ئه‌م هێزانه‌ش له‌تۆماری ناوی گشتی جیابكرێته‌وه. هێزه سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دهسهڵاتو كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی جیدی موكوإبن، كه هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌فافانه به‌ڕێوه بڕوات گره‌نتیه‌كی دیكه ده‌سه‌ڵاته كه دڵنیابێت له‌هه‌ستیاری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و هه‌وڵی شه‌فافی بۆ فه‌راهه‌م بكات، چونكه هه‌رێم ئه‌مڕۆ پێویستی به‌هه‌ڵبژاردنێكی پڕۆفیشناڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سهنگو قورسایی خۆمان بزانین.
* له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵات هێرشێكی میدیایی له‌به‌رامبه‌ر لیست‌و لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكردووه، ئه‌مه ترس نییه لهدهستاودهستكردنی ده‌سه‌ڵات كه هێشتا له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا نه‌بووه‌ته فهرههنگێكو ده‌سه‌ڵات فێرنه‌بووه خۆی كورسیه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت؟
یوسف محه‌مه‌د: شتێكی ئاساییه ئه‌و كاته‌ی ده‌نگی جیاواز‌و ئۆپۆزسیۆن دێته كایه‌وه‌و ده‌یه‌وێت ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنێتو كارا بێت، ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌وێته ركابه‌رێتی ئه‌م لیستانهوهو هه‌وڵ ده‌دات جه‌ماوه‌ر له‌مانه كۆنه‌بنه‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ریه‌تی مافی بانگه‌شه‌ی ئازاد بۆ هه‌موولایه‌ك بڕهخسێنێتو خۆی به‌دوور بگرێت له‌تانه‌ی ناڕه‌وا كه ده‌درێته پاڵ لیسته سه‌ربه‌خۆكان. ده‌سه‌ڵاتیش مافی ململانێی هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی شه‌ریفانه هه‌ندێك ده‌زگای نیشتمانی هه‌یه له‌ململانێكانی هه‌ڵبژاردندا به‌كارنه‌هێنرێت.
* هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، ئێستا ماوه‌كه‌شی درێژكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه تاچه‌ند یاساییه؟
یوسف محه‌مه‌د: به‌داخه‌وه په‌رله‌مان خۆی شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه، خه‌ریكی ده‌ركردنی بڕیاری ناشه‌رعیشه، له‌مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه په‌رله‌مان ره‌وایه‌تی نه‌ماوه، چونكه به‌پێی ماده‌ی 46 یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێم، پێویست ده‌كات یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان (10) رۆژ پاش راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن بێت، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 له(25/2) راگه‌یه‌نراو كۆبوونه‌وه، به‌پێی ماده‌ی (51)ی هه‌مان یاسا ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان چوار ساڵه بۆیه له‌كۆتایی مانگی شوباتی ئه‌مساڵدا په‌رله‌مان شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌مه ناكۆكن بابچن له‌دادگای فیدراڵی به‌غدا شه‌رعیه‌تی خۆیان بسه‌ننه‌وه. ساڵی چواره‌می په‌رله‌مان پڕ جوڵه‌تر بوو گه‌لێك بڕیار‌و یاسای باشیان ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی‌و یه‌كێتی له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه رێگر نه‌بوونایه ره‌نگه په‌رله‌مانێكی چالاكترمان هه‌بوایه.
درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ههرێمو په‌رله‌مان نایاساییه، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی په‌رله‌مان تا4/6یش ره‌وایی بمایه، په‌رله‌مان ناتوانێت ماوه‌ی خۆی درێژ بكاته‌وه ته‌نیا هاوڵاتیان ده‌توانن، چونكه هاوڵاتیان بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ په‌رله‌مانیان به‌نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژاردووه، بۆیه هه‌موو درێژكردنه‌وه‌یه‌كی ماوه‌ی په‌رله‌مان ناشه‌رعیه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ماوه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه، بۆسه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
له‌مباره‌دا په‌رله‌مان به‌نیازه له‌م خوله‌دا بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوور بدات، بێ ئه‌وه‌ی بیخاته ریفراندۆمه‌وه، بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوور له‌هه‌موو جیهاندا به‌دوو شێوه‌یه، یان ده‌سته‌یه‌كی كاتی دامه‌زرێنه‌ر له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت یان گروپێك یان په‌رله‌مان ده‌ستوور ده‌نووسێته‌وه‌و ده‌یخاته راپرسییه‌وه، یان ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كه ههڵیشنهبژێردرابێت، هه‌ر ده‌بێت ده‌ستوور بنووسێته‌وه‌و بیخاته راپرسی خه‌ڵكه‌وه.
* سه‌رۆكی هه‌رێم داوایكرد، ئه‌گه‌ر راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه بێت خۆی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه، بۆچی به‌لایه‌وه باش نییه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت؟
یوسف محه‌مه‌د: ناتوانین گومان له‌نیه‌ت نه‌كه‌ین، پێده‌چێت له‌كوردستاندا رێڕه‌وێك له‌ئارادا بێت، كه‌ئاراسته‌ی سیستم به‌ره‌و نیمچه پاشایه‌تی یان كۆماری ویراسی به‌رێت، ناتوانین گومان نه‌كه‌ین له‌وانه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم زیاد بكرێت‌و كه‌سیش به‌شێوه‌یه‌كی دیار ركابه‌ری نه‌كات، ئه‌مه مه‌ترسییه بۆ سه‌ر دیموكراسی له‌هه‌رێمداو هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه تادهسهڵاتێكی زیاتری ههبێتو بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌توانێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات گومان دروستده‌كات به‌تایبه‌تی كه‌ده‌بینین "شه‌خسه‌نه" له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌م ئاراسته‌یه بڕوات سیستمێكی شێوه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌كوردستاندا دروست ده‌بێت، پێویسته سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی تێكه‌ڵه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان‌و په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ههڵبژێردرێتو ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوورداربن سیستمی په‌رله‌مانی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی گره‌نتی له‌ئارادا بێت كه به‌ره‌و دیكتاتۆری نه‌ڕوات.
* پێتوانیه ترسی ئه‌وه بێت په‌رله‌مانی داهاتوو زیندوتربێتو چاودێری ئه‌داو كاره‌كانی بكات، بۆیه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژاردنی پێ باش بێت؟
یوسف محه‌مه‌د: دوور نییه، نه‌بوونی ركابه‌ر بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ئه‌زمونه‌كه‌مان باش نییه، لهپرۆژهكهماندا بۆ چاكسازی ده‌ستووری هه‌رێم پێشنیازمان كردووه، كه سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی كاتی هاوبه‌شه‌وه هه‌ڵبژێردرێت بریتیبن له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وكاته ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم سنووردار ده‌بن وێڕای ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌درێت به‌سه‌رۆكی ههرێمو سیستمی په‌رله‌مانی دهبێتو سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكردنیش دهبێتو په‌رله‌مانیش چاو‌دێر ده‌بێت به‌سه‌ریه‌وه.