دیمانه: فازڵ نه‌جیب، محه‌مه‌د شێخ فاتیح
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، ده‌ڵێت له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی داوای شهفافیهتو دادپهروهرییو سه‌روه‌ریی یاسا‌و بهدامودهزگاكردنی یهكێتیو پلانی ناوخۆیی‌و ههرێمایهتیو حكومه‌تێكی بهرنامهداریان كردوه، سه‌باره‌ت به سزادانیشیان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات به ره‌سمی ئه‌ندامێتیان راگیراوه‌و نازانن را‌گرتن چییه، چونكه ئه‌وه مه‌فهومێكی زۆر سه‌یره‌و له په‌یڕه‌وو پرۆگرامی یه‌كێتیدا را‌گرتن نییه، ئه‌وان به ته‌سریحێكی مه‌لا به‌ختیار ته‌جمید كراون كه له كوردستانی نوێ‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه، به نوسراوێكیش پێیان راگه‌یه‌نراوه كه "ئه‌ندامێتیتان راده‌گیرێت"، پێیوایه ئه‌وه‌ش نه تهجمیده نه ته‌علیقه، به‌ڵكو تهوقیفهو ئه‌وه‌ش له په‌یڕه‌و پرۆگرامی ناوخۆی یه‌كێتیدا نییه.
*ئایا ئه‌و وه‌زعه سیاسییه‌ی ئێستا كه جارێكی دیكه پێكهاته سیاسییه‌كانی دابهشكردوهتهوه بۆ چه‌ند خانه‌یه‌كی بچوكتر، ئایا له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبونێكی ته‌ندروستی سیاسیانه‌یه یان له‌سه‌ر ئه‌ساسی تۆڵه‌كردنه‌وه‌و رقلێبونهو چ كاریگه‌رییه‌كی ئیجابی ده‌بێت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: بونی لیستی جیاواز، ده‌رئه‌نجامی ئیجابی دهبێتو ئه‌و جیاوازیی‌و تهحالوفانه هه‌م له‌ناو یهكێتیو هه‌م له‌ناو پارتیدا‌و هه‌م له‌ناو حیزبه‌كانی دیكه‌و خه‌ڵكیشدا دروستبوه، ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌رچۆنێكیش بێت، له ئیجابیاتی ئه‌م واقیعه‌ی كه دروستبوه، كه‌مناكاته‌وه، راسته هه‌مو ململانێكان بۆ ده‌سه‌ڵاته‌و هیچ گومانێكی تێدانییه، به‌ڵام هه‌ر سه‌رده‌مه‌و به‌جۆرێك ململانێ دهكرێتو ئاراسته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا چۆن بگۆڕین‌و چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێكمان ده‌وێت بۆ پهرلهمانو حكومهتو ده‌زگا قه‌زاییه‌كان، چۆن ته‌نزیمی بازاڕ ده‌كه‌ین‌و تێڕوانینمان چییه بۆ رێكخستنی زانكۆ‌و په‌یوه‌ندییه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان. ئه‌گه‌ر ئێمه گه‌یشتینه ده‌سه‌ڵات، بۆ ئه‌وانی دیكه رونده‌بێته‌وه كه چ په‌یامێك ته‌رجومه‌ی واقیع ده‌كه‌ین‌و دنیابینیمان بۆ مه‌سه‌له‌كان چۆنه.
*ئه‌و ماوه زۆره‌ی كه ئێوه (باڵی ریفۆرم) كه له‌ناو یه‌كێتیدا بون، ئایا تێڕوانین‌و پهیامو دنابینییهكی جیاوازتان هه‌بوه تا ئێستا ئێمه چاوه‌ڕوانی جیاوازبونتان لێبكه‌ین، هه‌ستده‌كه‌م ئه‌وه پرسیاری هه‌مو چاودێرێكه، وه‌ڵامی ئێوه چییه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: پرسیاركردن سه‌ره‌تای گۆڕانه‌و هه‌مو كه‌س مافی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌مان لێبكات، ماوه‌ی (5) ساڵه ئێمه له‌ناو یه‌كێتیدا داوای ریفۆرم‌و گۆڕانكاریی ده‌كه‌ین، به‌جۆرێك كه له هه‌مو میدیاكاندا ئه‌و باڵه‌ی ناو یه‌كێتی به باڵی ریفۆرم ناسرابو، دیاره له‌و پێنج ساڵه‌ی پێشودا خوێندنه‌وه‌ی زۆر جیاواز هه‌بو بۆ باڵی ریفۆرم‌و پهیامهكهیانو داواكانیان، له‌و نێوه‌نده‌شدا قسه‌ی زۆر كراوه، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه گوایه ئێمه به‌رنامه‌مان نییه، كه ئه‌وه راست نییه، چونكه چه‌ندین یاداشت‌و پرۆژه‌مان ته‌سلیمی سكرتێری گشتی‌و مه‌كته‌بی سیاسی كردوه‌و داواكارییهكانیشمان شتی زۆر قورس نه‌بوه، چونكه یه‌كێتی له‌ئاستی ئه‌وه‌دابوه ئه‌و داواكاریانه بۆ چاكسازیی جێبه‌جێ بكات، كه نه‌یكردوه، به‌رپرسیارێتی مێژویی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وان.
*به‌ڵام د.فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت هیچ مه‌شروعێكی نوسراو نه‌دراوه به یه‌كێتی تا ره‌فزی كردبێته‌وه‌و ئه‌و قسانه هه‌موی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ده‌كرێت به دۆكیومێنت شته‌كانمان بڵاوبكه‌ینه‌وه بۆ وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌و، من شه‌خسی خۆم وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامانی باڵی ریفۆرم له‌ماوه‌ی ئه‌و (5) ساڵه‌دا زیاتر له (15) وتارم له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه تێڕوانینی ئێمه بوه بۆ گۆڕانكاریی‌و چاكسازیی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه پرۆژه‌و قسه‌ی جدیی نه‌بێت ئه‌ی چییه؟
*فوئاد مه‌عسوم ده‌ڵێت له‌ناو یه‌كێتیدا واته ئایا له كۆمیته‌ی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی‌دا مه‌سه‌له‌ی چاكسازیی‌و گۆڕانكاریی مه‌تره‌ح بوه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: له كۆتایی 2007دا كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كمان كرد كه كاك فوئاد مه‌عسوم خۆی له كۆبونه‌وه‌كاندا بو، رای ئه‌و ئه‌وه‌بو كه وتی من مه‌سئولیه‌تم له‌ناو یه‌كێتیدا زۆر بینیوه، به‌ڵام تائێستا كۆبونه‌وه‌ی وا باش‌و شهفافو راشكاوانه نه‌بوه، چونكه ئه‌وه‌ی له‌ژێر به‌ڕه‌دا بو، خرایه سه‌ر به‌ڕه‌و هیچ شتێك نه‌ما باسی لێوهنهكرێت، ئه‌ویش به ئاماده‌بونی سكرتێری گشتی، جگه له‌وه‌ش كاك نه‌وشیروان له‌دوای ساڵی 2001ه‌وه زۆر نوسراوی گرنگی بڵاوكرده‌وه له‌سه‌ر زانكۆ‌و حكومهتو ده‌زگای دادوهرییو بازاڕ‌و په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رنامه نه‌بێت، چییه؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش براده‌رانی باڵی ریفۆرم له مه‌كته‌بی سیاسی هه‌م موزهكهرهیهكیان دایه مه‌كته‌بی سیاسی‌و سكرتێری گشتی، هه‌م پرۆژه‌یه‌كیش، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه پرۆژه نه‌بن ئه‌ی چین؟
ئێمه له سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی داوای شهفافیهتو دادپهروهرییو سه‌روه‌ریی یاسا‌و بهدامودهزگاكردنی یهكێتیو پلانی ناوخۆیی‌و ههرێمایهتیو حكومه‌تێكی بهرنامهدارمان كردوه، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌وه پرۆژه‌و به‌رنامه نییه چییه؟ باشه ئه‌وان با خۆیان ئه‌و شتانه بكه‌ن كه شتی زۆر بهدیهیو سه‌ره‌تایین بۆ یه‌كێتی، تائێستا كام سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی چوه‌ته حكومهتو پهرلهمانو یه‌كێتی نیشتمانی به‌رنامه‌یه‌كی پێدراوه‌و پێی وتوه فه‌رمو جێبه‌جێی بكه؟
*ئامانجه نزیك مه‌وداو دورمه‌وداكانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی چییه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه ناو ئه‌م یه‌كێتی نیشتمانییه‌ی ئێستا؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ده‌كرێت بۆ هه‌مو روداوێك له‌كاتی خۆیدا قسه‌یه‌كی تازه هه‌بێت، له‌دوای هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ری نوێ بێته پێشه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێستا، ئه‌وه‌یه كه به‌ڕه‌سمی ئه‌ندامێتی ئێمه راگیراوه، من نازانم را‌گرتن چییه، چونكه ئه‌وه مه‌فهومێكی زۆر سه‌یره‌و له په‌یڕه‌وو پرۆگرامی یه‌كێتیدا را‌گرتن نییه، ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه به ته‌سریحێكی كاك مه‌لا به‌ختیار ته‌جمید كراوین كه له لاپه‌ڕه یه‌كی رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ‌دا بڵاوبوه‌ته‌وه، ئه‌و نامه‌یه‌ی كه نێردراوه ده‌ڵێت "ئه‌ندامێتیتان راده‌گیرێت"، ئه‌وه‌ش نه تهجمیده نه ته‌علیقه، به‌ڵكو تهوقیفهو ئه‌وه‌ش له په‌یڕه‌و پرۆگرامدا نییه.
*ئه‌گه‌ر گریمان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له په‌یڕه‌ودا هه‌یه، ئایا بڕیاره‌كه شه‌رعیه‌تی هه‌یه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: شه‌رعیه‌ت نه لای ئه‌وانه‌و نه لای ئێمه‌یه، چونكه ئێمه ماوه‌ی (9) ساڵه كۆنگره‌مان نه‌به‌ستوه، پێش ماوه‌یه‌ك د.كه‌مال فوئاد قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردین‌و وتی دێن بۆ كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، من‌و براده‌ره‌كانم وه‌ڵاممان ئه‌وه‌بو كه به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ڵوێستی خۆیان گۆڕی‌و به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه‌یان پێنه‌كردین، نازانم بۆچی هه‌ڵوێستیان گۆڕاوه‌و ترسی ئه‌وان له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه ئێمه به‌شداریی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كه‌ین، خۆ ئێمه چیمان ده‌كرد، كۆمه‌ڵێك كه‌س بوین‌و هه‌ر قسه‌ی خۆمان ده‌كرد، ئیتر دوای ئه‌وه دهرماندهكهن یان هه‌ر شتێك ئاره‌زوی خۆیانه.
باسی كۆنگره بكه‌م، قهراربو كۆنگره ببه‌سترێت، كه‌چی ئه‌و كۆنگره ئیستعرازییهشیان بۆ نه‌به‌سترا، وتیان پلینیۆم ده‌به‌ستین، كه‌چی ئه‌وه‌شیان پێنه‌كرا. دواتر وتیان كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌به‌ستین، كه بڕیاربو ئێمه‌ش بانگ بكه‌ن، كه‌چی ئه‌وه‌شیان نه‌كرد، ئه‌م ماوه‌یه كۆمه‌ڵێك بڕیاریانداوه به په‌له‌پروزێ، نازانم ئه‌م پهلهپروزێیه بۆچی؟ ئه‌وان ده‌بو زۆر موئه‌سه‌ساتی ئیشیان بكردایه، چونكه خۆئێستا ناو یه‌كێتی موعاره‌زه‌ی فیعلی تێدا نه‌ماوه.
*هۆكاره‌كه‌ی چییه، ئایا یه‌كێتی له هیچ قۆناغێكی دیكه‌دا ئاوا شپرزهبوه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: یه‌كێتی شكستی زۆر گه‌وره‌ی بینیوه‌و زۆر ئاسایی بوه به‌لایه‌وه، وه‌ك كاره‌ساتی هه‌كاری‌و (31)ی ئاب، كه‌چی ئاوا شپرزه نه‌بوه‌و هه‌ڵساوه‌ته‌وه، ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌وان بكه‌یت كه بۆچی وا شپرزه‌ن. ئێستا من با نمونه‌ت بۆ باسبكه‌م، مه‌كته‌بی رێكخستن ده‌ڵێت (500 هه‌زار) ئه‌ندامم هه‌یه، مه‌كته‌بی ریكخراوه‌كان ده‌ڵێت (500 هه‌زار) ئه‌ندامم هه‌یه، پێشمه‌رگه‌و ده‌زگاكانی دیكه‌ش، ئه‌مه جگه له پێشمه‌رگه‌و ئاسایش‌و هتد، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه نیوه‌ی راستبێت، لای پارتیش هه‌مان ژماره هه‌یه، ئه‌گه‌ر نیوه‌ی هه‌ردو ژماره‌كه‌ی هه‌ردولا راستبێت، به‌و پێیه زیاتر له یه‌ك ملیۆن ئه‌ندامیان هه‌یه، هه‌ریه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی خۆشی بێت ده‌كاته دو ملیۆن ده‌نگ، ئیتر بۆ وا سه‌غڵه‌ت بون‌و خۆیان شپرزهكردوه.
*ده‌وترێت كه‌ڵه‌كه‌كردنی كێشه‌كان‌و دیارینه‌كردنی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی به‌شێك بوه له سیاسه‌تی یه‌كێتی له ته‌مه‌نی ئه‌و حیزبه‌دا، هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته چییه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: نه‌به‌ستنی كۆنگره، یانی كه‌ڵه‌كه‌كردنی كێشه، راسته كۆمه‌ڵه‌و شۆڕشگێڕان كۆنفرانسی خۆیان به‌ستوه، ئێمه له مێژوی یه‌كێتیدا تا ساڵی 1992 كۆنگره‌مان نه‌به‌ستوه، له‌دوای ئه‌و ساڵه‌وه كۆنگره نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه تا ساڵی 2001، ئه‌وه‌ش (9) ساڵی دیكه‌یه كۆنگره‌مان نه‌به‌ستوه.
*له‌دوای 1992 كه كۆنگره نه‌به‌سترا، ئایا ئه‌و ره‌خنانه‌ی ئێستا هه‌بو كه بۆچی كۆنگره نابه‌سترێت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌وكاته‌ش خیلاف زۆر بو، به‌ڵام شه‌ڕی ناوخۆ‌و (31)ی ئابی به‌سه‌ردا هات، ئه‌وه‌ش گرتنی كۆنگره‌كه دواده‌خات، جگه له‌وه‌ش وهجهی ململانێكه گۆڕاوه، چونكه ئه‌و ململانێیه‌ی ئێستا ده‌كرێت، نه‌ده‌كرا له سه‌ره‌تای راپه‌ڕیندا بكرایه، ئه‌وكات نه حكومه‌ت به‌ته‌واوی دامه‌زرابو، داموده‌زگاكان بڵبون، ئابڵوقه‌ی ئابوریمان له‌سه‌ر بو، مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی ناوخۆی به‌سه‌رداهات، دوژمنی ده‌ره‌كیمان هه‌بو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له 2003دا حكومه‌تی به‌عس دهڕوخێتو هه‌وڵی چه‌سپاندنی مافه‌كان ده‌ده‌یت له دهستورداو جۆرێك له حه‌سانه بۆ كورد دروستده‌بێت، ترس له‌سه‌ر حكومهتو په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ماوه، بۆیه ئێستا ئاراسته‌ی ململانێكان به‌جۆرێكی دیكه‌یه، ئێستا ئێمه پێویستمان به رێكخستنی ناوخۆی كوردستانه به‌جۆرێك كه هاوڵاتیبون رێكبخرێتو خه‌ڵكی هه‌ستبكات كه هاوڵاتی ئه‌م وڵاته‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ستیكرد هاوڵاتییه، ئه‌وه به‌رگریی له حكومهتو خاكه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌ستی نه‌كرد، هه‌ڵبه‌ت كه به‌رگریی ناكات، هاوڵاتیبونیش به دابینكردنی مافه‌كان‌و دادپهروهرییو داخوازییه‌كان ده‌بێت، حكومه‌ت ده‌بێت لایه‌نی كه‌می ژیانی هاوڵاتییه‌كانی دابین بكات‌و سه‌رو سامانیشی بپارێزێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌شی به‌جێنه‌هێنا، ده‌بێته حه‌سحه‌سی شه‌و.
*حكومه‌ت ئه‌و دو مافه‌ی بۆ هاوڵاتییان دابینكردوه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: نه‌خێر دابینی نه‌كردوه، ئه‌گه‌ر دابینی بكردایه، ئه‌و ناڕه‌زاییه نه‌ده‌بو، خه‌ڵك داوای شه‌فافیه‌تی بودجه‌و گرێبه‌سته نهوتییهكانو شیرینی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت ده‌كات، باج‌و خه‌راجی ئه‌م وڵاته بۆ كوێ ده‌ڕوات؟ بازاڕ چۆن ته‌نزیم كراوه‌و فه‌لسه‌فه‌ی حكومه‌ت چییه له رێكخستنی بازاڕدا؟ یه‌كێتی كه فه‌لسه‌فه‌كه‌ی سۆسیال دیموكراته، ده‌بێت چاودێریی بازاڕ بكات‌و رێكی بخات‌و هاوسه‌نگی بكات، به‌ڵام ئه‌وه ناكات‌و بازاڕ قۆرخكراوه، له ئه‌وروپا حكومه‌ت كه بازاڕ رێكده‌خات‌و باج له سه‌رمایه‌داره‌كان وهردهگرێتو ده‌یداته‌وه به خه‌ڵكه فه‌قیرو هه‌ژاره‌كه، ئه‌وانیش ده‌چنه‌وه بۆ بازاڕ بۆ شت كڕین‌و به‌وه‌ش جوڵه‌یه‌كی دیكه ده‌درێته بازاڕ.
*ئایا له پێنج ساڵی رابردودا ئه‌م قسانه‌تان كردوه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: من له وتاره‌كانی پێشومدا باسمكردوهو چه‌ندینجاریش له كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیدا باسكراوه.
*ته‌سه‌ور ده‌كه‌یت ئه‌و یه‌كێتییه‌ی بێ ئێوه كۆنگره ده‌به‌ستێت، چۆن یه‌كێتییه‌كه‌و ئه‌گه‌ر كۆنگره به‌بێ ئێوه‌ش ببه‌سترێت، ئایا شه‌رعیه‌تی ده‌بێت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئێستا ئه‌وان به‌ڕه‌سمی ئێمه به یه‌كێتی نازانن، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌یان شه‌رعی نییه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی له سنوری ته‌واجودی خۆیدا ده‌نگی زۆر بهێنێت یان ده‌نگی كه‌م بهێنێت، دو شتی زۆر جیاواز ده‌بێت بۆی. ئێمه له باڵی ریفۆرمدا ئه‌ندامێتیمان راگیراوه تا كۆنگره، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی (3) ساڵ پێش ئێستا‌و به‌ستنی پلینیۆم، به‌ڕاستی له‌ژێر گوشارێكی زۆردا بوین تا گه‌یشتوه‌ته ئه‌م حاڵه‌ی ئێستا، كه به ئیحترامه‌وه دهرماندهكهن. من له كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیدا پۆسته‌كه‌م پێدراوه، به‌ڵام بێئه‌وه‌ی با‌نگم بكه‌ن بۆ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی، پۆسته‌كه‌یان لێسهندومهتهوه، له‌كاتێكدا كه من نهمیستوه ببمه به‌رپرسی ئه‌و مه‌كته‌به. ده‌بو ئه‌وان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بانگیان بكردمایهو بیانوتایه له‌به‌ر ئه‌و ئیعتباره پۆسته‌كه‌ت لێده‌سه‌نینه‌وه تۆ رات چییه، ئه‌وكاتیش منیش رای خۆم پێده‌وتن.
*ته‌سه‌ور ده‌كه‌یت كۆنگره‌ی داهاتوی یه‌كێتی ببه‌سترێت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: كۆنگره‌یه‌كی دیارینه‌كراوه‌و له‌وانه نییه ئه‌و كۆنگره‌یه ببه‌سترێت، ئه‌گه‌ر بشبهسترێت، پێموانییه له كۆنگره‌ی دو باشتربێت، ته‌نیا كۆنگره‌یه‌كی "ئیستعرازی" چه‌پڵه‌ڕێزان دهبێتو هه‌مو شته‌كان حازردهكهنو رتوشێكی دهكهنو تێیده‌په‌ڕێنن.
*ئه‌و هه‌ڵبژاردنه چ پهیوهندیو كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ناوخۆی یه‌كێتی هه‌یه، ئایا هه‌ڵبژاردن بۆ گۆڕینی واقیعی سیاسی‌و ئیدارییه یان یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی خیلافاتهكانی ناوخۆی یه‌كێتی، چونكه هه‌ندێك له رهخنهگرانو چاودێران پێیانوایه كه ئه‌و خیلافاتهی ئێستا په‌یوه‌ندی به بهرژهوهندیو ململانێی ناوخۆی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه نه‌ك دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی بۆ خه‌ڵكی كوردستان؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: به موتڵه‌قی بۆچونه‌كه وانییه، چونكه ئێمه ده‌مانتوانی ئیداره‌ی ململانێكانمان بكه‌ین له‌ناو یه‌كێتیدا، ئه‌و لیسته‌ی كه جیاوازه له لیستی یهكێتیو پێی ده‌ڵێن لیستی گۆڕان، ئێمه له‌پێناوی پاڵپشتیكردنی ئه‌و لیسته‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو خه‌می خه‌ڵك‌و داخوازیی خه‌ڵك، وازمان له هه‌مو ئیمتیاز‌و پله‌وپایه‌یه‌كی خۆمان هێناوه، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت خه‌می خه‌ڵك ههڵگرینو بیبه‌ینه ناو په‌رله‌مان، چ په‌یوه‌ندییه‌كی به ناوخۆی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه، من پرسیار له ئێوه ده‌كه‌م؟ ئه‌م لیسته لیستی خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه خراپ به‌كارهێنراوه.
*ئه‌گه‌ر یه‌كێتی كه‌متر له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی خۆی ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وكات وه‌زعی یهكێتیو رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: سه‌رتاپای هاوكێشه سیاسییه‌كان له كوردستاندا دهگۆڕێتو به‌دڵنیاییش له ناوخۆی یه‌كێتیشدا گۆڕانكاریی روده‌دات، ئه‌وكات ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌و پرسیاره له‌خۆی بكات كه بۆچی ده‌نگی كه‌می به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی له‌خۆی كرد‌و وهڵامیشیدایهوه، ئه‌وكات مه‌لامیحی یه‌كێتی رۆشن ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامیشی نه‌دایه‌وه، ئه‌وكات زیاتر یه‌كێتی گلۆر ده‌بێته‌وه.
*ئه‌وه‌ی كه پارتی نیوه‌ی كورسییه‌كانی لیستهكهیانی داوه به یه‌كێتی، جۆرێك له پشتیوانی نییه بۆ یهكێتیو جۆرێكیش له لایه‌نگری نییه بۆئه‌وه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌سه‌ر نه‌یاره‌كانیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: به‌وه ته‌وازن راناگیرێت، به‌ڵكو به شتی دیكه راده‌گیرێت، كۆبونه‌وه‌ی مام جهلالو كاك مه‌سعود به دو قۆڵی، به راسپارده‌و بڕیاره‌كانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ته‌وازن راگیراوه، ئه‌وان كه به لیستی هاوبه‌ش دابه‌زیون، ئایا بۆ پاراستنی رێككه‌وتنه ستراتیژییهكهیه یان به‌رامبه‌ر به شتێكی دیكه‌یه؟
*به‌ڕای ئێوه به‌رامبه‌ر به چی دیكه‌یه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئێمه ورده‌كاریی كۆبونه‌وه‌كه نازانین، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌م بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه كه هه‌ندێك پۆستی سیادیی بدرێته پارتی‌و سازش كراوه.
*ئایا ئه‌وه سازشكردنی یه‌كێتییه یان قه‌باره‌و مافی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: هه‌م سازشكردنهو هه‌م قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆیه‌تی.
*ئه‌و نانبڕینه‌ی ئێستا كه یه‌كێتی له‌دژی هه‌ڤاڵه‌كانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات، چ كاریگه‌ییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر سومعه‌ی یهكێتیو داهاتوی ئه‌و حیزبه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به ئیراده‌و قه‌ناعه‌تی خۆی هاوڕێكانی خۆی دهردهكاتو نانیان ده‌بڕێت، پێیان ده‌ڵێت یان پاكانه بكه یان خۆت ساغبكهرهوهو موچه‌ی پاسه‌وانه‌كانیان دهبإێت، ئه‌وه سه‌رچاوان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ژێر فشاری پارتیدایه، به‌ڕاستی ئه‌وه شتێكی جوان نییه بۆ یهكێتیو هیچ قیهمێكی تێدا نامێنێت.
*هیچ زانیارییه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی یه‌كێتی له‌ژێر فشاری پارتیدا بێت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه براده‌رانی ئێمه له پۆسته‌كانیان دهربكهنو له ئاسایش‌و فهرماندهییو پۆسته‌كانی دیكه‌دا ده‌ربكرێن.
*ئه‌وه بۆچونی ئێوه‌یه یان زانیاریی ده‌قیقه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌وه زانیاری ده‌قیقه‌و له براده‌رێكی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌رمگرتوه كه به‌وشێوه‌یه ئیجرائات بكه‌ن.
*كه‌واته بۆچی یه‌كێتی ئێوه ده‌رده‌كات به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌دا بۆچی ئه‌و فشاره دروستده‌كات؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئێستا ئه‌مانه پاره به ته‌كیه‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان دهدهنو پاسه‌وانیان بۆ دابین ده‌كه‌ن، پاره به هه‌مو حیزبه‌كان ده‌ده‌ن به ئیسلامییهكانیشهوهو پاسه‌وانه‌كانیان موچه‌ی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆیه، ئێ كاكه ئێمه ده‌مانه‌وێت هیچ نه‌بێت هه‌روه‌ك ئه‌وانه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، نه‌ك بچن ته‌نانه‌ت موچه‌ی پاسه‌وانی ئه‌ندام پهرلهمانهكانیشیان بڕیوه كه ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی ناقانونییه، چونكه په‌رله‌مانتار حه‌سانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه. ئێمه له كۆمه‌ڵێك شت‌دا شه‌ریكین، له دروستكردنی یه‌كێتی، له خوێن‌و سه‌نگه‌رو خهباتو سهركهوتنو قوربانیدان‌و هه‌مو شتێك‌دا، ئێستا به چ مه‌نتقێك ئه‌و براده‌رانه وا مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر یه‌ك مسقاڵ لۆژیكیشی تێدابێت هه‌ر قه‌ینا.
*ئایا پارتی به‌و جۆره سیاسه‌ته تۆڵه‌ی زیاتر له چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك له ململانێی خوێناویی له یه‌كێتی ده‌كاته‌وه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: جا ئه‌وه كه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه؟ ئه‌گه‌ر پارتی وا بیربكاته‌وه كه به‌و رێگایه تۆڵهبكاتهوه، ئه‌ویش خۆی ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه. با بێینه سه‌ر راستییه‌كه، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی رازی بێت له‌ژێر گوشاری پارتیدا ئه‌و ئیجرائاتانه بكات، ئاخۆ چیتری به‌سه‌ردا سه‌پاندوه، ژێربه‌ژێر بۆ دوای هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه لێكدانه‌وه‌یه‌كی مه‌نتیقیانه‌یه بۆ دوای هه‌ڵبژاردن.
*چۆن ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه‌و ئه‌و هه‌ڵه‌یه چییه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌و حیزبه‌ش وه‌ك یه‌كێتی خیلافی تێدایه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی لای ئێمه هه‌ڵنه‌تۆقیوه، ئێستا ئێمه كۆمه‌ڵێك هاوڕێین له‌ناو یه‌كێتیدا كه خیلافمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا، به‌شێك له ئێمه ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ هه‌مو دنیا وتوێژ بكات‌و په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی هه‌بێت، كه‌چی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی خۆی نایكات، هه‌قه ئه‌وانه ماڵه‌كه‌ی خۆیان چاك بكه‌ن له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئیجرائاتی نه‌شیاوو نایاسایی ئه‌نجامبده‌ن، كه ئه‌نجامێكی زۆر خراپی ده‌بێت.
*ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه به پاره‌ی میلله‌ت له‌دژی گروپێكی دیاریكراو ده‌كرێت، چه‌ند شه‌ڕێكی شه‌رعییه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئێستا یه‌كێتی هه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر هی ته‌نیا كه‌سێكه یان گروپێكه، قبوڵه، به‌ڵام ئه‌وه بودجه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌یه كه پێی ده‌ڵێن هه‌رێمی سلێمانی به قه‌زاو ناحیه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی گه‌رمیان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی ئیجرائاته‌كان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانیدا كراوه، واته ئه‌وه‌ی نانی بڕاوه‌و ده‌ركراوه‌و له پۆسته‌كه‌ی لابراوه، زۆربه‌یان خه‌ڵكی پارێزگای سلێمانین كه له‌كاتێكدا بودجه‌كه هی خه‌ڵكی سلێمانییه، ئاخر ئه‌وه چ لۆژیكێكی تێدایه به بودجه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی شه‌ڕی خه‌ڵكی سلێمانی بكه‌یت. یه‌كێتی له هه‌ر جێگایه‌كی دنیابێت، به حیزب‌و كه‌سایه‌تی‌و مهكاتیبهكانییهوه، هه‌مویان له‌و بودجه‌یه ده‌خۆن كه بۆ خه‌ڵكی سلێمانی هاتوه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئه‌م شاره ده‌ژین، تۆ ئه‌وه بهێنه به‌رچاوی خۆت‌و چۆن ته‌سه‌وری ده‌كه‌یت، ئه‌وه شتێكی قورسه.
یه‌كێتی پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م شاره‌یه به قه‌زاو ناحیه‌كانییه‌وه، گرنگیی ئه‌م شاره‌ش له دروستبونییه‌وه بۆ كورد‌و جوڵانه‌وه‌كه‌ی جێگای بایه‌خی زۆربوه، یه‌كێتی نه‌ده‌بو وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سلێمانیدا بكات، ئیحتیرامو ئیراده‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره نهگرێتو له هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومهتو حیزب وه‌لایان بخات.
ئێستا كه بودجه ده‌درێت به حیزبه‌كان، بۆ نمونه یه‌كگرتوی ئیسلامیی كه ئیستحقاقی خۆیه‌تی، نزیكه‌ی (300) هه‌زار دۆلاری ده‌ده‌نێ كه زۆر كه‌متره له ئیستحقاقی ئینتیخابی‌ی خۆی، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه موئه‌سه‌سه‌ی یه‌كێتی هه‌یه مانگانه نزیكه‌ی (2) ملیار دینار وه‌رده‌گرێت، ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه رێكخراوه دیموكراتییه‌كان له حكومه‌تی وه‌رده‌گرێت، یه‌ك ملیۆن دۆلاره، جگه له‌وه‌ی نزیكه‌ی (270) ملیۆنیش له ئیداره‌ی گشتی وه‌رده‌گرێت، كه ئه‌وه‌ش زیاتره له ملیار‌و نیوێك دینار، ئه‌وه جگه له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه یه‌كێتی له حكومه‌تی ده‌سه‌نێت كه مانگانه (30 بۆ 35) ملیۆن دۆلاره. یه‌كگرتوی ئیسلامیی حیزبێكه خاوه‌نی ئیستحقاقی ئینتیخابی‌ی خۆیهتیو نوێنه‌ری هه‌یه له په‌رله‌ماندا، كه‌چی یه‌ك له‌سه‌ر پێنجی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان پاره‌ی ده‌ده‌نێ.
*ئێوه به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بون، وتت كه له ئیشكردن له‌و جێگایه رازی نه‌بویت، بۆچی؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: پێش (2) مانگ نامه‌یه‌كم بۆ سكرتێری گشتی نوسیوه‌و باسی ئه‌وه‌م بۆ كردوه كه ئه‌و مه‌كته‌به‌ی من كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌یه، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه نییه.
*چۆن؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌بێت سیاسه‌تی یه‌كێتی له‌ئاستی ده‌ره‌وه‌دا دابڕێژێت، ئێ من ئاگام له زۆربه‌ی مه‌كته‌به‌كان نه‌بوه‌و ئیشه‌كان له‌پشته‌وه‌ی من كراوه، هه‌ندێك مهكتهبیش كه په‌یوه‌ندییه‌كی بچوكیان هه‌بوه پێمانه‌وه، ئه‌وه له ویژدان‌و قه‌ناعه‌تی خۆیانه‌وه بوه. من دوجار نامه‌م بۆ مام جه‌لال نوسیوه‌و به پرۆژه‌یه‌كیش باسی ئه‌وه‌م كردوه كه ده‌بێت ئیش‌و رۆڵی ئه‌و مه‌كته‌به به‌وجۆره بێت، به‌ڵام تائێستا هیچ جارێك وه‌ڵامیان نه‌داومه‌ته‌وه، دواجار پێموت كه من له‌و مه‌كته‌به لابه‌و كه‌سێكی دیكه بخه‌ره ئه‌وێ كه جێی متمانه‌ی خۆت بێت، ئه‌ویش بۆئه‌وه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی یهكێتیو رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌كرد.
*ئه‌و حه‌مله‌ی نانبڕینه زیان به پێگه‌و ئیعتباری یه‌كێتی ناگه‌یه‌نێت له‌نێو سۆسیال دیموكراته‌كاندا؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌وانیش وه‌ك جاران نین، ئێستا ئه‌و رێكخراوه پڕبوه له حیزبه‌كانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی‌و ئه‌فریقاو ئاسیا، كه پێده‌چێت هیچ سیفه‌تێكی سۆسیال دیموكراتیان تێدانه‌بێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی سۆسیال دیموكرات بریتییه له مافی مرۆڤ‌و دادپهروهرییو دیموكراسی، كه تهسهوردهكهم به‌شێك له‌و گروپانه نه دیموكراسی بن‌و نه ئاگایان له مافه‌كانی مرۆڤ بێت‌و نه به‌ته‌نگ دادپه‌روه‌رییه‌وه بن.
*له‌كه‌یه‌وه ئه‌و گۆڕانكارییه له‌نێو ئه‌و رێكخراوه‌دا دروستبوه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: نزیكه‌ی (10) ساڵێك ده‌بێت ئه‌و گۆڕانكارییانه دروست بوه‌و بۆته هۆی ئه‌وه به‌و ئاقاره‌دا بڕوات، ئه‌و رێكخراوه جاران قورساییه‌كی زۆری هه‌بو، ئێستا له‌ناو رێكخراوه‌كه‌شدا موعاره‌زه هه‌یه له‌وه‌ی كه به‌و ئاقاره خراپه‌دا دهبرێتو رۆشتوه. جاران بون به ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌دا زۆر قورس بو، به‌ڵام ئێستا به‌وجۆره نییه، بۆیه ئێستا هیچ ترسێكی له‌و رێكخراوه نییه كه سزای بدات.
*كه‌ناڵێك هه‌یه كه ئێوه شكات له یه‌كێتی بكه‌ن لای له‌سه‌ر نانبڕین‌و ئه‌و شتانه‌ی ئێوه به خروقاتی ده‌زانن، چونكه كاتی خۆی هه‌رچی باره‌گای یه‌كگرتو هه‌بو له بادینان، پارتی سوتاندیو ده‌نگی ئه‌و حیزبه‌ش به هیچ شوێنێك نه‌گه‌شت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچو، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئێستا نه له‌و پرۆسه‌یه‌ی ئه‌وكاته ده‌چێت، نه كاته‌كه‌شی ئه‌وكاته‌یه، بۆیه به‌راورد ناكرێت.
*نا‌توانیت یه‌كگرتو به‌راورد بكه‌یت به‌م براده‌رانه‌ی یه‌كێتی، یان ته‌نیا زروفهكهیه كه ئه‌و شێوه مامه‌ڵه‌یه تێیدا قابیلی قبوڵ نییه؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: هه‌ردوكیان پێكه‌وه راستن، ئێستا لیستی جیاواز زۆره‌و چاودێری نێوده‌وڵه‌تی زۆره، جگه له‌وه‌ش كاك مه‌سعود ئێستا ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان، بۆیه ناكرێت ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی 2005 له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوی ئیسلامیی بكات، ئه‌گه‌ر بیكات، به چ مه‌نتیقێك ده‌یكات، ئه‌و ده‌یه‌وێت ببێته سه‌رۆكی هه‌مو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندانو باسی دیموكراسیه‌ت ده‌كات، چۆن ده‌توانێت له یه‌كگرتوی ئیسلامیی بدات‌و مقه‌ڕی هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د دابخه‌یت، چۆن خه‌ڵكی ده‌نگت ده‌ده‌نێ؟ تۆ نه‌هێڵیت خه‌ڵكی وه‌ك مافی سروشتی خۆی له سنوری بارزان‌و مێرگهسورو بادینان بانگه‌شه بۆ لیسته‌كانیان بكه‌ن، ئێ تۆش له واقیعدا نابیته سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و ته‌نیا سه‌رۆكی پارتی ده‌بیت.
*ئایا مه‌سعود بارزانی ئه‌و حاڵه‌ته‌ی تێپه‌ڕاندوه‌و ده‌توانێت وه‌ك یه‌ك سه‌رۆكی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان بێت؟
شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا: كاك مه‌سعود ده‌بێت ئه‌و حاڵه‌ته تهجاوزبكات، چونكه ئه‌و تائێستاش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌و هه‌ر شتێك روبدات، ئه‌و مه‌سئولی یه‌كه‌مه له‌ڕوی ویژدانی‌و مێژوییه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و نانبڕینه‌ی ئێستاش له سلێمانی هه‌یه، ده‌بێت ئه‌و قبوڵی نه‌كات، ئه‌ویش به‌رپرسیارێتی به‌رده‌كه‌وێت، چونكه وه‌ك ته‌ئكیدم كرده‌وه یه‌كێتی له‌ژێر گوشاری پارتیدا ئه‌م ئیجرائاتانه ده‌كات، تۆ بڵێی كاك مه‌سعود ئاگای له‌م مه‌رجانه‌ی حیزبه‌كه‌ی نه‌بێت، به‌ته‌ئكید ئاگاداره.