دیمانه: هێمن لهۆنیو به‌رهه‌م عومه‌ر
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كی لیستی گۆڕان له سلێمانی جمه‌ی ده‌هات له خه‌ڵكی‌و كاندیدهكانو سه‌ركرده‌كانی ئه‌م لیسته له پێشوازی خهڵكیدابون، رۆژنامه‌ی به‌ره‌و گۆڕان له ده‌رفه‌تێكدا محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، كاندیدی لیستی گۆڕانی دواند. ئه‌و وه‌ك ئه‌و هه‌زاره‌ها خه‌ڵكه‌ی كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی شه‌وانی پاڵپشتی لیستی گۆڕان گه‌شبینه‌و له‌هه‌مان كاتدا داوا له ده‌سه‌ڵاتی ئێستای كوردی ده‌كات كه بیر له ساخته‌كاری نه‌كاته‌وه.
*با سه‌ره‌تا له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی شه‌وانی سلێمانیه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین بۆ لیستی گۆڕان، ئایا ئێوه چاوه‌ڕێی ئه‌و به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه زۆره‌ی جه‌ماوه‌رتان ده‌كرد؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینین له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كانی شه‌وان خه‌ڵكی خۆیان ده‌یكه‌ن، ئێمه كه‌سمان هاننهداوهو تهداخولمان تێدانهكردوه، به‌ڵام خه‌ڵكی به تایبه‌تی گه‌نجان ئێواران دێنه ده‌ره‌وه‌و ده‌ستده‌كه‌ن، بهئاههنگو خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌ك ئێمه پێشبینی ئه‌وهاتنه ده‌ره‌وه‌و حه‌ماسه‌ته زۆره‌ی گه‌نجانمان نه‌ده‌كرد.
*ئه‌ی له شوێنه‌كانی دیكه جه‌ماوه‌ری گۆڕان چۆنه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: بێگومان ههرشوێنێكو سروشتی خۆی هه‌یه، به‌ڵام له هه‌ولێرو شوێنه‌كانی دیكه‌و دهۆكیش جه‌ماوه‌ره به گه‌رمی هاتونه‌ته پێش‌و له پێشبینی ئێمه زیاتر‌و باشتر بوه.
*باس له‌وه ده‌كرێت خه‌ڵكێكی زۆر خۆبه‌خشانه هاتونه‌ته نێو ئه‌م بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌وه به به‌خشینی ماڵ‌و سامان ئه‌گه‌ر بكرێت زانیاری زیاترمان بده‌یتێ؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئه‌وه‌ی ده‌یبینیت له ئاڵا‌و وێنه‌و جلوبهرگو بنكه‌كانی لیستی گۆڕان هه‌موی له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌ی گۆڕانه‌وه به‌شێوه‌ی خۆبه‌خش دراوه‌و خه‌رجیه‌كی زۆر زۆركه‌م له‌سه‌ر ئێمه كه‌وتوه.
*له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و كهرنهڤاڵانهی گۆڕان ئایا كاردانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش چۆن ده‌بینن؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: تائێستا هێزه‌كانی پۆلیس‌و ئاسایش له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی باش جوڵاونه‌ته‌وه‌و كارێكی باش ده‌كه‌ن، به‌ڵام به پچڕپچڕ شت رو ده‌دات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باشه.
*ئێستا هه‌ندێك كه‌س ئێوه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به شه‌ڕه په‌ڕۆ؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئێمه بهكهسمان نهوهتوه شه‌ڕه په‌ڕۆ بكهنو كه‌سیشمان هاننه‌داوه. ئه‌وه‌ی ده‌یبینین حهماسیهتی خهڵكییو پاڵپشتییانه بۆ لیسته‌كه‌مان.
*له سه‌روبه‌ندی كامپه‌ینی هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك له هێزه ركابه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وشه‌ی گۆڕان وشه‌یه‌كی قورسی شۆڕشگێڕانه‌یه‌و كوردستان ئێستا پێویستی به چاكسازییه، نه‌ك گۆڕان تۆ وه‌ڵامت چییه بۆ ئه‌وقسانه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: باشه بۆ ئۆباما گۆڕان بكات به‌دروشم بۆ وڵاتێكی گه‌وره‌ی دیموكراتی دامه‌زراوه‌یی وه‌كو ئهمهریكاو قورس نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌م دروشمه بۆ ده‌بێت بۆ هه‌رێمی كوردستان قورس بێت؟ گه‌ر ئه‌مه‌ریكا پێویستی به گۆڕان بێت ئه‌وا ئێمه سه‌د جار پێویستمان به گۆڕانه. ئێمه باوه‌ڕمانوایه ئه‌و دروشمه هیچ قورس‌و شۆڕشگێڕانه نییه‌و به‌ڵكو كارێكی پێویستی مه‌ده‌نیانه‌یه.
*ئایا ئێوه بێ ئومێد بون له چاكسازی بۆیه گۆڕانتان كرد به ئه‌وله‌ویه‌ت یان شتی دیكه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: گۆڕان له چاكسازی فراوانتره. ئێمه پێمانوایه سیستمی سیاسی كوردستان پێویستی به گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی هه‌یه. گۆڕانكارییه‌ك كه په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ‌و دادگایه‌كی سهربهخۆو حكومه‌تێكی شهفافو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مهدهنیو میدیای ئازادی لێبكه‌وێته‌وه ، چونكه ئه‌م پێنج شته كۆڵه‌كه‌ی به‌ڕێوبردنی سیستمێكی تهندروستو دیموكراتن.
*ئێستا گومانێك هه‌یه‌و ده‌نگۆ بڵاوده‌كرێته‌وه كه دوای هه‌ڵبژاردن ئێوه ده‌ڕۆنه‌وه ناو لیستی كوردستانی‌و دروستكردنی ئه‌م لیسته جیاوازه بۆ راكێشانی ده‌نگی ناڕازییه له كه‌سانی دیكه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئه‌وه ته‌نها شایعهیهو ئهسڵو ئه‌ساسی نییه.
*سه‌رۆكی لیستی گۆڕان به ئه‌ندازیاری داستانه‌كانی شاخ‌و راپه‌ڕین ناسراوه، به‌ڵام ئێوه وازتان له گوتاری رابردو هێناوه ئه‌مه له‌چیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئێمه باسی ئێستا ده‌كه‌ین، ئێمه ئه‌مانه‌وێت بڵێین چیتان بۆ ده‌كه‌ین له ئێستادا یان دوانزه ساڵی دیكه چی ده‌كه‌ین، نه‌ك چیمان كرد له رابردودا. ئێمه ئێستامان به‌لاوه گرنگه كه ده‌بێت چی بكرێت بۆ ئه‌م میلله‌ته. خه‌ڵك كه داوای گۆڕان ده‌كات مه‌به‌ستی گۆڕانی ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه‌و هیچ پێویست ناكات باس له رابردو بكه‌ین.
*له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئایا مه‌ترسی تهزویراتتان هه‌یه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: پێموایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای كوردی گه‌ر په‌نا به‌رێته به‌ر ته‌زویر ئه‌وا حه‌یای هه‌رێمی كوردستان ده‌بات. بۆیه هیوادارم بیر له تهزویركردن نه‌كه‌نه‌وه، چونكه دنیا چاوی له‌سه‌رمانه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌م پرۆسه‌یه چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت له‌وه‌ی به‌غدا باشتر نه‌بێت نابێت خراپتر بێت.
*ئێوه پێتانوایه له هه‌رێمی كوردستان هیچ نه‌كرابێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یهكێتیو پارتیه‌وه؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: ئێمه ده‌ڵێین ده‌توانرا بیست قاتی ئه‌وه‌ی ئێستا بكرایه، هه‌روه‌ها زۆرێك له‌و پرۆژانه‌ی كه ئه‌نجام دراون هیچ جه‌دوایه‌كی ئابوری نییه‌و هه‌ندێكیان له‌به‌ر بێ به‌رنامه‌یی پاره‌یه‌كی زۆری تێچوه‌و زۆربه‌شیان له روی كوالیتیه‌وه خراپن. پرۆژه كراوه كه ده‌توانرا به پاره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه سی پرۆژه‌ی باشی پێ ئه‌نجام بدرایه ئه‌مه‌ش هه‌موی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گهندهڵیو ناشهفافبونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
*بۆ دوای هه‌ڵبژاردن به‌رنامه‌تان چییه، ئایا به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له‌وانه‌یه خۆمان حكومه‌ت دروست بكه‌ین
*هه‌ندێك به‌رپرس باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له یه‌ك كۆڵانیش یه‌كه‌م نابن؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: هه‌ركه‌س ئازاده پێشبینی بكات‌و ئهوهیواش ده‌ڵێت بۆچونی خۆیهتیو ئازاده.
*شه‌وی رابردو گه‌نجه‌كانی سلێمانی هاواریان ده‌كرد "به‌وخوایه‌ی به‌حه‌واوه ده‌سه‌ڵات یه‌ك مانگی ماوه" تۆ وه‌ك ئه‌وان گه‌شبینیت؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: خه‌ڵك ئازاده چ دروشمێك دروست ده‌كات یان ده‌یڵێته‌وه‌و منیش به‌ش به‌حاڵی خۆم گه‌شبینم.
به‌ره‌و گۆران: په‌یامت بۆ گۆڕان خوازان؟
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: داوام وایه هه‌مومان به‌شدارییه‌كی گه‌رم بكه‌ین له كامپهینو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا. ئێمه پشتمان به خوا‌و میلله‌ت به‌ستوه‌و هیوادارم خه‌ڵكی به‌ده‌نگ لیسته‌كه‌مانه‌وه بێن‌و پشگیریمان لێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت لهلایهنگرانو هه‌وادارانی گۆڕانخواز ئه‌وه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی هێمنانه‌و مۆدێرنانه پاڵپشتی خۆیان بۆ لستی گۆڕان دوپات بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها خۆیان له قسه‌ی تهشهیرو ناشیرین به دور بگرنٍ، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی لیستی گۆڕان له‌وه‌دانییه.