پێویستبو له بودجه‌ی ساڵی 2008دا مانگانه موچه‌ی هه‌ر مامۆستایه‌ك 1037دۆلار بوایه
راپۆرت: فازڵ نهجیبو محه‌مه‌د شێخ فاتح
له 6 ساڵی رابردودا زیاتر له 31 ملیار دۆلار له به‌غداوه گه‌یشتوه‌ته ده‌ستی هه‌ردو وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ولێرو سلێمانی‌و به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش دانیشتوانی كوردستان پێویستیان به 3 هه‌زار قوتابخانه هه‌یه‌و تائێستاش 1002 گوند بینای قوتابخانه‌ی تێدا نییه، له‌كاتێكدا ئه‌و 3 هه‌زار قوتابخانه‌یه به 6%ی ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه دروستده‌كرا.
بودجه‌ی ساڵی 2008 كه‌بریتییه له 8 ملیار‌و 258ملیۆن دۆلار‌و به‌شی هه‌ر یه‌كێك له خوێندكارانی كوردستان له‌و بودجه‌یه كه یه‌ك ملیۆن‌و 176هه‌زارو 331 قوتابیین، ته‌نیا بۆ یه‌ك ساڵی خوێندن، نزیكه‌ی 1700دۆلاره، ئه‌ویش بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له بواره‌كانی خوێندنگه‌و كتێب‌و ساردكه‌ره‌وه‌و گه‌رمكه‌ره‌وه‌و رێگاوبانو ئاسایش‌و بواره‌كانی دیكه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه، به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی په‌وه‌رده له قۆناغی 9ی بنه‌ڕه‌تی رێژه‌ی ده‌رچون بۆ ساڵی (2007- 2008) 55.32%ه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ئاستی خوێندن به رێژه‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه.
له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانیش ساڵی رابردو، له شاری هه‌ولێر بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌شی زانستی له خولی یه‌كه‌مدا بۆ پۆلی 12 ئاماده‌یی رێژه‌ی ده‌رچون كه‌متره له 16%و له سلێمانییش كه‌متره له 25%.
ئێستا ئێوه بپرسن له قوڵایی شاره‌كان، له ناحیه‌و قه‌زاكان، له لادێ دورهدهستو په‌راوێزه‌كان، چ خوێندكارێك به بإی نزیكه‌ی 1700دۆلار خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شكراوه؟ به‌وه‌ش ئه‌گه‌ر خێزانێك ئه‌گه‌ر 3 منداڵی بخوێنن، پێویسته له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا حكومه‌ت به بإی زیاتر له 5 هه‌زار دۆلار خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشكهشیشكراوه، بۆ ئاستی خوێندن به‌و جۆره نزمه؟
خوێندنگه‌كانی كوردستان
له‌سایه‌ی ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی كوردستاندا به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان، تائێستا 1002 گوند له هه‌رێمدا بینای قوتابخانه‌یان نییه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی ئه‌وه ده‌كات كه سیستمی خوێندنی سویدی له كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كات.
ئه‌مه‌یه سیستمی سویدی
زرار تاهیر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان، ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا رایگه‌یاندبو: به‌پێی ئاماره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه (1002) گوند له كوردستاندا بینای قوتابخانه‌یان نییه‌و (1637) قوتابخانه‌ش (2 یان 3 یان 4) ده‌وامی تێدا ده‌كرێت....
دایكان‌و باوكان‌و مامۆستایان ئێوه بپرسن داخۆ كێ به‌رپرسه له‌م حاڵه‌ته؟
به‌پێی راپۆرتی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی سیستمێكی ته‌ندروستی خوێندن‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بینا، پێویسته نزیكه‌ی (3) هه‌زار قوتابخانه له شار‌و شارۆچكهكانو گونده‌كانی هه‌رێمدا دروستبكرێن‌و ئاماره ره‌سمییه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌و 3 هه‌زار قوتابخانه‌یه به 1 ملیار‌و 633 ملیۆن‌و 126 هه‌زار دۆلار دروستده‌كرێن.
له 6 ساڵی رابردودا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به كاشی له به‌غداوه هاتوه‌ته سلێمانی‌و هه‌ولێر، زیاتر له 31 ملیار دۆلاره كه ئه‌گه‌ر كه‌متر له 6% ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه تهرخانبكرایه بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌كان، ئه‌وكات ته‌واوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كان له‌سه‌ر شێوازێكی نوێ قوتابخانه‌ی بۆ دروستده‌كرا..
ئێستا ئێوه بپرسن، كوردستان كه هێشتا پێویستی به 3 هه‌زار قوتابخانه‌یه‌و 6% بودجه‌ش بۆ دروستكردنی قوتابخانه ته‌رخان نه‌كراوه، ئه‌ی چی له 94% ی بودجه‌كه كراوه؟
دروستكردنی 3 هه‌زار خوێندنگه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م، بڕی 1 ملیار‌و 750 ملیۆن دۆلاری تێده‌چێت، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه:
*دروستكردنی 1000 خوێندنگه‌ی 12 پۆلی كه به‌های هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك 750 هه‌زار دۆلار بێت( واته 75 ده‌فته‌ر دۆلار)، ده‌كاته 750 ملیۆن دۆلار.
*دروستكردنی هه‌زار خوێندنگه‌ی 9 پۆلی كه به‌های هه‌ر دانه‌یه‌كیان 625 هه‌زار دۆلار بێت (واته 62 ده‌فته‌رو 50 وه‌ره‌قه)، ده‌كاته 625 ملیۆن دۆلار.
*دروستكردنی 1000 خوێندنگه‌ی 6 پۆلی كه به‌های هه‌ر دانه‌یه‌كیان 375 هه‌زار دۆلار بێت (واته 37 ده‌فته‌رو 75 وه‌ره‌قه) ده‌كاته 375 ملیۆن دۆلار.
*به‌وه‌ش كۆی گشتی هه‌ر سێ هه‌زار خوێندنگه‌كه 1 ملیار‌و 750 ملیۆن دۆلاره.
ئێستا ئێوه بپرسن كه حكومه‌تی هه‌رێم قوتابخانه‌ی بۆ منداڵه‌كانتان دروست نه‌كردوه، به‌و پاره‌یه چ جۆره كۆشك‌و ته‌لارێكی دروستكردوه؟
بۆ كوردستان خوێندن پێویسته یان باره‌گای مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كانی یهكێتیو پارتی؟
به‌پێی ئه‌و زانیارییه بڕواپێكراوانهی له مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیه‌وه ده‌رچون، مانگانه هه‌ریه‌ك له یهكێتیو پارتی 35 ملیۆن دۆلار له بودجه‌ی حكومه‌ت ده‌به‌ن بۆ چالاكییه حیزبییه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه موچه‌ی زۆرینه‌ی كادیره‌كانی حیزب له‌سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌ته، به‌وه‌ش ئه‌و دو حیزبه ساڵانه 840 ملیۆن دۆلاریان له پاره‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ ئه‌و ستایله حیزبایه‌تییه به‌كارهێناوه كه له‌هیچ وڵاتێكی دیموكراتیدا بونی نییه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دو حیزبه له‌به‌رخاتری خوێنی شههیدانو قوربانیدانی نیوسهدهی ئه‌م میلله‌ته، ته‌نیا دو ساڵ ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا نه‌گرتایه، ئه‌وا 1 ملیار‌و 680 ملیۆن دۆلار ده‌گه‌ڕایه‌وه خه‌زێنه‌ی حكومهتو به‌و بڕه پاره‌یه‌ش 2930 خوێندنگه له كوردستاندا دروستده‌كرا، داخۆ بۆ پێشخستنی كوردستان‌و دواڕۆژی منداڵه‌كانتان كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌ندو ناوچه‌و لقی یهكێتیو پارتی پێویستن یان قوتابخانه‌و دابینكردنی ژیانێكی باش بۆ مامۆستایان؟
بێبه‌شبون له خوێندن
جگه له‌و گوندانه‌ی كه بینای قوتابخانه‌یان تێدا نییه، زۆرێك له‌و گوندانه‌ش كه قوتابخانه‌یان تێدایه، خانوی هاوڵاتییاننو هیچ مه‌رجێكی خوێندنیان تێدا نییه، قوتابخانه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانیش دو دهوامو سێ ده‌وامی تێدا ده‌كرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش بودجه‌ی ئه‌و میله‌ته له‌لایه‌ن یهكێتیو پارتییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و هه‌زاران كه‌س له زۆربه‌ی خێروبێره‌كانی ئه‌م كوردستانه بێبه‌شن، له‌كاتێكدا ئه‌وان شه‌ریكی هه‌مو ناوخۆشیو ماڵوێرانی‌و قوربانیدانێك بون. ئه‌و حاڵه‌ته وایكردوه كه نزیكه‌ی 13% ی منداڵی هه‌رێمی كوردستان له خوێندنی سه‌ره‌تایی بێبه‌ش بن.
سایتی وه‌زاره‌تی پلاندانان رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته 7 ساڵ‌و ده‌رفه‌تی خوێندنیان بۆ دابین نه‌كراوه، به‌مجۆره بڵاوكردوه‌ته‌وه:
پارێزگای هه‌ولێر: 16.4%
پارێزگای دهۆك: 12.7%
پارێزگای سلێمانی 9.2%
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه
له سایه‌ی بودجه‌یه‌كی 31 ملیار دۆلاری 6ساڵی رابردودا بۆ سێ شاری بچوكی وه‌ك هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك، 13% منداڵه‌كانتان له خوێندن بێبه‌شبن، چی له‌و پاره‌یه‌ی ئێوه دهكرێتو پلانی ئه‌م حكومه‌ته چیی بوه بۆ پێشخستنی كوردستان؟
ژماره‌ی مامۆستایان
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان، ژماره‌ی مامۆستایان بۆ باخچه‌كانی ساوایان‌و قوتابخانه سهرهتاییو ناوهندییو ئاماده‌ییه‌كان، 71هه‌زارو 995مامۆستایه، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ناردویانه بۆ به‌غدا بۆ پێدانی بودجه‌ی ساڵی 2008، ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران نزیكه‌ی 464 هه‌زاره. به‌و پێیه‌ش مامۆستایان رێژه‌ی له 15% ی هه‌مو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌ت پێكده‌هێنن.
هه‌مو به‌رپرسانی حكومه‌ت باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه 70% بودجه‌ی حكومه‌ت بۆ موچه ده‌ڕوات، كه له راستیدا وا نییه.
ئێستا ئه‌گه‌ر به‌شی مامۆستایان جیابكه‌ینه‌وه، ده‌بێت 896ملیۆن‌و 606هه‌زار دۆلار بێت، به‌و پێیه‌ش پێویسته له ساڵی 2008 دا حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك پاره‌ی كاش 12هه‌زارو 453دۆلاری دابێت به ته‌نیا یه‌ك مامۆستا، واته موچه‌ی هه‌ر مانگێكی مامۆستای باخچه‌كانی ساوایان تا مامۆستایانی ئاماده‌یی، 1037دۆلار بوبێت.
مامۆستایانی به‌ڕێز
ئێستا ئێوه بپرسن كه ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌ناوی ئێوه‌وه دێته هه‌ولێرو سلێمانی، چۆن دابه‌شكراوه‌و چه‌ندی ئه‌و مافه گه‌یشتوه‌ته گیرفانی ئێوه تا ژیانی خۆتانی پێخۆشبكهنو ئاسوده‌بن تا خزمه‌تی زیاتر به قوتابییه‌كانتان بكه‌ن؟
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی كه وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێویستبو له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵی 2008 له‌ناو شاری هه‌ولێرو قه‌زاو ناحییه‌كاندا 118 خوێندنگه دروستبكرێت.
به‌پێی هه‌مان ئامار ده‌بو له پارێزگای سلێمانی 48 خوێندنگه دروستبكرایه كه به‌پێی نه‌خشه‌كانیان زۆرینه‌یان 18 پۆلینو له پارێزگای دهۆكیش 47 خوێندنگه كه ئه‌ویش به‌شی هه‌ره‌زۆریان 18 پۆلین.
ئه‌گه‌ر ئه‌و قوتابخانانه له‌ناو شار‌و شارۆچكه‌كاندا دروستكراون، بۆچی هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك 3 ده‌وامی تێدایه‌و ئه‌گه‌ر دروستیش نه‌كراون، كه نه‌كراون، كوا پاره‌كه‌یان؟
ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نیا پارێزگای هه‌ولێر وه‌ربگرین له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئاماره ره‌سمییانه‌ی كه ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، بودجه‌ی كوردستان له‌ماوه‌ی ساڵانی 2004 تا 2007 زیاتر له 14 ملیار دۆلاره، (كه بودجه‌ی ئه‌و چوار ساڵه به‌قه‌ده‌ر بودجه‌ی ساڵه‌كانی 2008و 2009 یه) ئێستا ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌رتی په‌روه‌رده له پارێزگای هه‌ولێر وه‌ربگرین، ده‌بینین حكومه‌تی هه‌رێم له پایته‌خته‌كه‌ی خۆی كه به بهإونی زۆر پێشكه‌وتوتره له سلێمانی‌و دهۆك، له‌و چوار ساڵه‌دا 369 پرۆژه‌ی به به‌های 171 ملیۆن‌و 883 هه‌زار دۆلار دروستكردوه.
پرۆژه كۆری‌و ئه‌مه‌ریكاییه‌كانیش له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا بریتییبوه له 97 پرۆژه كه به به‌های 47 ملیۆن‌و 610 هه‌زار دۆلاربوه. به‌وه‌ش تێده‌گه‌ین زیاتر له 25%ی هه‌مو ئه‌و پرۆژانه‌ی له‌و پارێزگایه دروستكراون، دورو نزیك په‌یوه‌ندییان به بودجه زه‌به‌لاحه‌كه‌وه نییه‌و كۆمه‌كی وڵاتانی ئهمریكاو كۆریان.