دیمانه: گۆڤاری لڤین
لڤین: دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ندێك له لیست‌و لایه‌نه‌كان باسیان له پێشێلكارییه‌كی زۆر كرد، ئێوه به‌گشتی پڕۆسه‌كه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: پڕۆسه‌یه‌كی زۆر زۆر گرنگ بو له روی سیاسییه‌وه. نزیکه‌ی سه‌د ساڵه كورد خه‌بات دهكاتو شۆڕش به‌دوای شۆڕش به‌رپا ئه‌كات دژ به رژێمی عێراق، بۆ مافه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و كۆمه‌ڵاتییه‌كانی تێده‌كۆشێت. دیاره به‌رهه‌می خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان له راپه‌ڕیندا تاجی سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌رنا، دواتر په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراو حكومه‌تی هه‌رێم پێكهات، هه‌ژده ساڵه كورد ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست خۆوه‌یه‌تی، به شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئاشتی‌و سه‌ركه‌وتنه‌وه. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌تایبه‌ت به‌ده‌ست یهكێتیو پارتییه‌وه بوه. به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌ژده ساڵه ئێستا كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان هۆشیاریی سیاسی‌یان گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌م ده‌سه‌ڵاته بڵێن: نا. نا بۆ دیموكراتینهبون. خه‌ڵك داوای ئازادی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن، دژی گه‌نده‌ڵی قسه ده‌كه‌ن و ده‌نگ به‌رزده‌كه‌نه‌وه، هه‌مو چین‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و زۆر له ره‌وت و رێكخراوه سیاسییه‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی رۆشنبیرانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌و (نا)یه‌یان به ده‌سه‌ڵات وت. گوێیان نه‌گرت، ره‌نگه ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی كه ئێستا له ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تدان، بڵێن: ئه‌وه ئازادی‌و دیموكراتی نییه كه هه‌مو كه‌س به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌ستییه‌وه ره‌خنه ده‌گرێ و به ئازادی قسه‌ده‌كات؟ ره‌نگه ئه‌مه وابێ، به‌ڵام ئه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه ده‌سه‌ڵات بڵێت: تۆ هه‌ر چی ده‌ڵێیت بڵێ، منیش چۆنم ویست له به‌رژه‌وه‌ندی خۆم ده‌یكه‌م. واته ده‌سه‌ڵاتێكی بێباكه‌و ئازادییه‌كی شكڵیی هه‌یه. بودجه شه‌فاف نییه، ده‌سه‌ڵات كۆنتڕۆڵه بۆ هه‌ردو حیزب، خه‌ڵك له‌سه‌ر ده‌نگدان دهردهكرێتو ده‌گوێزرێته‌وه، وه‌كو ئه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به‌نده بن‌و حزب و ده‌سه‌ڵات كڕیبنی. ئه‌وانه زۆربه‌یان پۆست و پله‌ی حكومییان هه‌یه لایان ئه‌به‌ن، ده‌سه‌ڵات به‌وانه‌ی خوارتر ئه‌ڵێت: مادام ده‌نگت به لیستی گۆڕان داوه، موچه‌كه‌ت ده‌بڕین، به تایبه‌ت له سنوری پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان و کۆیه له كاتێكدا ئه‌مانه ئه‌ركێك جێبه‌جێ دهكهنو مافێكیان هه‌یه، كه ئه‌و موچه‌یه خێزان و خۆیانی پێ ده‌ژێنن. ئه‌ركی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كار بۆ خه‌ڵك بدۆزێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان له‌م رێگه‌یه‌وه بێكاری دروستده‌كه‌ن.
كه دهشپرسرێت بۆ موچه ده‌بڕن؟ ده‌ڵێت من موچه‌م نه‌بڕیوه، به‌ڵكو گواستومه‌ته‌وه و كێشه‌ی هه‌یه. باشه كه‌سێك كێشه‌ی هه‌بو له كاره‌كه‌یدا، (10) ده كه‌س كێشه‌ی هه‌بو، (100) سه‌د كه‌س كێشه‌ی هه‌بو، یاخود ئه‌مه به پلان‌و به‌رنامه‌یه. بۆپێش هه‌ڵبژاردن كێشه‌ی نه‌بو؟، ئه‌وانه‌ش كه له هێزه‌كانی ئاسایش‌و پۆلیس و پاسه‌وانی سنور و هێزی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌نگیان به لیستی (گۆڕان) داوه، نزیكه‌ی چه‌ندین هه‌زار بون. ئه‌كرێ ئه‌مه هه‌موی ده‌ركه‌ن یان خۆیان گرفت بۆخۆیان دروست ده‌كه‌ن قهیناكا حزبه‌کان با پۆسته سیادییه‌كان هی خۆیان بێت، به‌ڵام بۆچی مامۆستا‌و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و فه‌رمانبه‌ر ده‌رده‌كرێت، پۆست و پله‌ی لێبسه‌ننه‌وه و بیگوازنه‌وه و زیندانی بكرێ و موچه‌ی ببڕێ و ده‌ربكرێ؟! ئه‌بێت هه‌مو شتێكی خواره‌وه‌ش كه له‌جومگه‌كانی حكومه‌تدایه به ئاره‌زوی خۆیان ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكه‌ن؟، حكومه‌ت هی خه‌ڵكه یا ئه‌م دو حزبه؟.
لڤین: با واز له دیوه ئهخلاقییهكهی ئه‌م دیارده‌یه بهێنینو باس له دیوه یاسایی‌و سیاسییه‌كه‌ی بكه‌ین، پێتوانییه ئه‌گه‌ر كه‌سێك كار بۆ حیزبه‌كه‌ی خۆی نهكاتو كار بۆ لیستێكی دیكه بكات، ئه‌و حیزبه مافی خۆیه‌تی موچه‌ی نهداتێو كاره‌كه‌ی لـێ بسه‌نێته‌وه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌گه‌ر تۆ پۆستێكی باڵای حیزبیت دابێت به كهسێكو كار بۆ پیاده‌كردنی سیاسه‌تی حیزبه‌كه‌ی نه‌كات، حه‌قی خۆیه‌تی لای به‌رێ. به‌ڵام ئه‌م بۆچونه‌ش قسه‌ی خۆی له‌سه‌ره، چونكه ئه‌و كه‌سه ده‌ڵێت من له‌گه‌ڵ بیروبۆچونه‌كانی تۆدا نیم‌و ئه‌م حیزبه‌ش ته‌نها تۆ دروستت نه‌كردوه، منیش له دامه‌زراندنیدا خه‌باتم كردوه‌و قوربانیم داوه، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك دهرمدهكهیت؟ پله و موچه‌م ئه‌بڕی، جگه‌له‌وه بۆچونه‌كانی ئێوه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌له‌كه‌م یه‌كناگرێته‌وه.
باشه منیش ده‌ڵێم تۆ به چ حه‌قێك رۆژانه میلیۆنێك دۆلار له بودجه‌ی پارێزگای سلێمانی و گه‌رمیان ده‌به‌یت بۆ حیزبه‌كه‌ت، له كاتێكدا خه‌ڵك له گهرمیانو هه‌ڵه‌بجه برسییه و بێكاره؟ لێره‌ش له‌سه‌ر ده‌نگدان من ده‌رئه‌كه‌ی، ئه‌گه‌ر موچه له دارایی حیزب ئه‌ده‌ن باشه، به‌وه‌ش من هه‌ر شهریكم له‌و بودجه‌یه، چونكه به‌رهه‌می خه‌باتی هه‌مو لایه‌كمانه كه‌م تازۆر.
لڤین: ره‌نگه ئێستا كه‌سانێك هه‌بن بڵێن ئێوه به‌رپرسن له دروستبونی ئه‌م دۆخه سیاسییه‌و بۆچی (18) ساڵ قبوڵتان كرد، له كاتێكدا هه‌موتان به‌رپرسی باڵا‌و كه‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار بون؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئێمه له ساڵی (2004)ـه‌وه ئه‌م قسانه ده‌كه‌ین‌و یاداشتیشمان داوه‌ته به‌ڕێز سكرتێر‌و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی حیزبهكهمانو وتومانه ئه‌م كێشانه هه‌یه. به‌ر له‌مه‌ش هه‌ر وتومانه‌و گفتوگۆمان له‌سه‌ر كردوه كه ئێمه بوینه‌ته چینێكی سیاسی دابڕاوین له‌خه‌ڵك ئیمتیازه‌كان هه‌ر بۆ خۆمانه. خه‌ڵك ئه‌مه‌مان لـێ قبوڵ ناكات‌و ده‌بێت رو له میلله‌ت بكه‌ین. به‌ڵام كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی‌و خویی هه‌بون كه وایانلێكردوین له سنورێكی دیاریكراودا شته‌كان باس بكه‌ین نه‌ك به‌ئاشكرا، وه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ‌و مه‌ترسیی هێزی دهرهكیو مانه‌وه‌ی رژێمی سه‌دام. كه ئه‌و شه‌ڕ و هۆكارانه نه‌مان، ئێمه ئه‌و شتانه‌مان هێنانو به ئاشكرا باسمان كردن‌و وتمان به‌و سیسته‌مه رازی نابین. دوای هاتنی ئه‌مریكاش، ده‌رگایه‌كی تر كرایه‌وه‌و هه‌مو مه‌ترسییه‌كان ره‌وینه‌وه. بۆیه داوای چاكسازی‌و ریفۆرممان کرد، ئێمه (5) ساڵ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رۆیشتین‌و نه‌یانكرد، ئه‌مڕۆ به سبه‌ینێیان له‌گه‌ڵ كردین، جارجاره‌ش ئه‌یانوت ئه‌مه كێشه و ناكۆكی ناو مه‌كته‌ب سیاسی و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تییه، هه‌روه‌ها ده‌یان وت یه‌کێتی رێکخستنه‌کانی له گه‌شه‌سه‌ندنه و 10 ده هه‌زار ئه‌نداممان زیادكردوه له سلێمانی، جه‌ماوه‌ر ناڕازی نییه.
لڤین: جارجار ده‌نگێك له‌نێو لیستی (گۆڕان)و باڵی ریفۆرمه‌وه ده‌بیسترێت، كه ده‌ڵێت ئێوه هێشتا خۆتان به یه‌كێتی ده‌زانن. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئێوه وه‌كو باڵی ریفۆرم ده‌تانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری یه‌كێتی بن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئێمه ئێستا وه‌ك باڵی ریفۆرم له (ی.ن.ک) به‌شێكین له لیستی گۆڕان.
لڤین: وه‌كو رۆژنامهنوسانو چاودێرانی سیاسی‌و به‌رپرسه حیزبییه‌كان ده‌یڵێن، یه‌كێتی له قه‌یراندایه‌و ئه‌گه‌ر زو نه‌كه‌وێته خۆی، ئاینده‌یه‌كی مه‌ترسیدارترو پڕگرفتتر روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه، تۆ له‌مباره‌یه‌وه چی دهڵێیتو ئایندهی یه‌كێتی چۆن ده‌بینیت؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: من ئایندهی یه‌كێتی به باش نابینم‌و یه‌كێتی به‌ره‌و داخراوبون و بچوكبونه‌وه ده‌چێت. هه‌مو پینه‌و په‌ڕۆیه‌كیش، ده‌یانگه‌یه‌نێته ئه‌م ئاكامه‌ی ئێستا. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی (2006)ی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كێتیدا، پاره‌یان به‌خشییه‌وه، زه‌وییان دابه‌شكرد، ده‌سه‌ڵاتیان به‌كارهێنا، سه‌یاره‌و ده‌مانچه‌یان بهخشییهوهو ئه‌مانه هه‌موی به رێژه‌ی جۆراوجۆر، جگه له ترس و تۆقاندن و هه‌ڕه‌شه‌کردن، هه‌روه‌ها راگه‌یاندنیان به‌كارهێنا. به‌ڕێز سكرتێری گشتی لایه‌نگر بو، كه ده‌بو ئه‌و له سه‌روی ئه‌و ئاسته بوایه. به‌مه‌ش به‌شێكی زۆری مه‌ڵبه‌نده‌كانیان برده‌وه. بۆیه كاك نهوشیروانو كاك محه‌مه‌د تۆفیق هاتنه ده‌ره‌وه. ئێمه وه‌ك باڵی ریفۆرم ماینه‌وه‌و ململانێی خۆمان كرد له‌پێناو چاكسازی و ریفۆرم. ئێمه هه‌مو كێشه‌كانمان دیاریكرد‌و له رێگه‌ی که‌ناڵه‌کانی حزبه‌وه. كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌ب سیلسی و سه‌ركردایه‌تیمان كرد به‌و مه‌یدانه و داكۆكی له بۆچون و راكانمان، هه‌تا هه‌ندێك له ئه‌ندامان سه‌لماندیان، به‌ڵام ئه‌وانی تر نه‌یانویست بیسه‌لمێنن و دواتریش یاداشتێكمان دایه به‌ڕێز سكرتێری گشتی‌و دوای ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌یه‌كمان پێدا. دواتر ده‌ستمان له به‌رپرسیارێتی كێشایه‌وه‌و پاڵپشتیی لیستی (گۆڕان)مان كرد. ئه‌مجاره‌شیان ئه‌وان له هه‌ڵبژاردن ئه‌زمونی 2006یان دوباره‌كرده‌وه و به‌هه‌مان رێچكه و شێواز رۆیشتن به ته‌خشان و په‌خشان كردن له هه‌مو رو ئاست و بوارێكدا که دادی نه‌دان، له‌به‌رده‌می ده‌نگی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك شكستیانخوارد. بۆیه ده‌بێت هه‌ست به‌و سزایه‌ی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن، له‌کاتێکدا لیستی گۆڕان به پشتیوانیی خه‌ڵك توانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستبهێنین.
ئێمه له‌ناو شاری سلێمانیدا (152) هه‌زار ده‌نگمان هێنا، ئه‌وان (94) هه‌زار ده‌نگیان هێنا. له كاتێكدا خۆیان ده‌ڵێن: له‌ناو شاری سلێمانیدا (70) هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه. ئه‌ی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان چیی لێهات كه ده‌یانوت (300) هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه؟ هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی و نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێز مام جه‌لال و سه‌رجه‌م مه‌كته‌به‌كانی (ی.ن.ك)، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ پارتیدا ئه‌وه‌نده ده‌نگه‌یان هێناوه. ئێمه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان (307) هه‌زار ده‌نگمان هێناوه‌و ئه‌وانیش (266) هه‌زار ده‌نگیان هێناوه. له (187) بنكه‌ی ناو شاری سلێمانیدا ئه‌وان له ته‌نها بنكه‌یه‌كدا له ئێمه‌یان برده‌وه، ئه‌ویش به جیاوازیی (17) ده‌نگ. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه شاری كۆیهشمان لـێ بردنه‌وه كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی نیشتمانیدایه.
لڤین: كه ده‌ڵێیت كۆیه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدایه، مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه كه تا ئێستاش كوردستان دو ئیداره‌یه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: تا ئێستاش كوردستان دو ناوچه‌یه، دو ئیداره‌یه و دو داراییه و دو هێزی چه‌کداره. به شێوه‌یه‌كی شكڵی پهرلهمانو حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه و یه‌كی نه‌گرتۆته‌وه، تائێستا مودیر ناحیه‌یه‌كی پارتی له ناوچه‌یه‌كی یه‌كێتیدا نییه‌و به پێچه‌وانه‌شه‌وه. من تێناگه‌م ئه‌مانه بۆ له خۆیان ناپرسن ئه‌گه‌ر ئه‌و دو ئیداره‌یه یهكیبگرتایهتهوه، مێژو بۆ كێی ده‌نوسی؟ بۆ به‌ڕێزان مام جهلالو کاک مه‌سعود بارزانیی ده‌نوسی؟، یان بۆ ئه‌ندامانی سهركردایهتیو مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانیان؟ به‌ڵام نازانم بۆچی نایكه‌ن؟ ئه‌وه نزیكه‌ی 11 ساڵه گفتوگۆ له‌سه‌ر یه‌كخستنی ئه‌م دو ئیداره‌یه هه‌یه، كه له 12-2-1998وه یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكرد له شه‌قڵاوه نه‌یتوانیوه ئه‌م دو ئیداره‌یه یه‌كبخات، ئه‌مه گوناهی كێیه؟ ئه‌مه صیراعی عه‌ره‌ب ئیسرائیلیه؟ ئێمه ئه‌م پرسیاره‌مان له‌به‌ر چاوی خۆیان چه‌ندین جار كردوه، وتومانه تا هه‌ردولا نه‌یه‌نه ناوچه‌ی یهكترو به یه‌كدا نه‌چین، ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه ئهسڵو ئه‌ساسی نییه. تا ئێستا دو حكومهتو دو داراییه‌و دو ئیداره‌یه و دو هێزی چه‌کداره، ئه‌وه‌ش كه ده‌ڵێن یهكیگرتوهتهوه، خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه، سه‌یر ئه‌وه‌یه له‌ملاشه‌وه به ئێمه ئه‌ڵێن ئه‌یانه‌وێ ئه‌ماره‌تی بابان دروست ئه‌که‌ن.
لڤین: تۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له مه‌كته‌بی سیاسی بویت‌و سه‌روكارت له‌گه‌ڵ ژماره‌و داتادا هه‌بو، له لیستی (گۆڕان)یش به‌هه‌مانشێوه. دوای بردنه‌وه‌ی سلێمانی كه چه‌قی لایه‌نگرانی یه‌كێتی بو، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێوه ئێستا جێننفوزی یه‌كێتی كوێیه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌وه له سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) بپرسن، بڵێن ئه‌وه داتا‌و ژماره‌كان، ژماره‌كانی خۆتان كوان؟ ئێوه بپرسن كوا قاعیده‌ی یهكێتیو یه‌كێتی چیی لێهات؟ ئه‌وان با ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵام بده‌نه‌وه، قاعیده‌یه‌ی یه‌كێتی بۆچی ئاوای لێهاتو بۆچییش شكستی هێنا؟
لڤین: ره‌نگه هه‌ندێكیان بڵێن به‌هۆی دروستبونی لیستی گۆڕانه‌وه بو، كه به‌شێك بون له یهكێتیو جێده‌ستیان له یه‌كێتیدا هه‌بوه، ئاساییشه بتوانن له كاتێكی ئاوادا ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی په‌رت بكه‌ن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: گۆڕان و پێكهاته‌كه‌ی بیروباوه‌ڕی جیاوازی هه‌بو، كه وابو، گۆڕان راستی كرد که ئه‌مان وت دابڕاون له جه‌ماوه‌ر گوێیان نه‌ئه‌گرت، ده‌ركه‌وت كێ راسته، بۆ ئه‌وان دان به‌و راستیه‌دا نانێن كه وه‌ك رۆژ دیاره؟
لڤین: به‌ڵام هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان به لیستی گۆڕان داوه، یه‌كێتی نه‌بون؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: من ناڵێم هه‌موی یه‌كێتییه. پێكهاته‌ی گۆڕان به‌شێكی باڵی ریفۆرمه که زۆری له خه‌تی گشتی، یه‌كێتی شۆڕشگێڕان، كۆمه‌ڵه، ئاڵای شۆڕش، سۆسیالیسته که به‌شێکن له جوڵانه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیش پاسۆك و زه‌حمه‌تكێشانی تێدایه، پێشمه‌رگه‌ی دێرین‌و رێكخستنی پارتی تیایه كه دانیشتوه، شیوعی‌و پیاوی ئایینی تیایه ، چهپو دیموكراتیشی تیایه، هه‌روه‌ها به‌شی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری بێلایه‌ن و پان و به‌رین، به‌تایبه‌تی گه‌نجان و ژنان. ئه‌مه جگه له هه‌ڵبژارده‌ی رۆشنبیران كه رۆڵی زۆر گرنگیان هه‌بوه له ئاڕاسته‌ی خه‌ڵك به نوسین و وتار و گفتوگۆی واقعی و به‌پێز له‌سه‌ر روبه‌ری سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن.
لڤین: كه وابو، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د دایت ده‌ڵێت "گۆڕان مهنجهڵێكهو سه‌ری زۆری تێدایه"؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌وه ده‌یه‌وێت بۆ مه‌به‌ستی تر ئه‌و قسه‌یه بكات. ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی جهماوهرینو توانیومانه خه‌ڵك له ده‌وری به‌رنامه‌ی سیاسیی خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه. خاڵی به‌هێزی به‌رنامه‌كه‌مان له‌وه‌دایه كه هه‌مو لایه‌نه‌كانی له‌خۆگرتوه.
ئه‌و قسه‌یه‌ش، كه ئه‌و كاكه‌یه كردویه‌تی، كێشه نییه‌و خۆمان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان كردوه كه بیروباوه‌ڕی جیاوازمان تێدایه. ئه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان چییه؟ سۆسیالیستی تێدا نییه؟! ئاڵای شۆڕشی تێدا نییه؟! شۆڕشگێڕان‌و كۆمه‌ڵه‌ی تێدا نییه؟! عه‌شایه‌ری تێدا نییه!؟ ئه‌ی ئه‌وه چ مهنجهڵێكه؟ سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی واقیع نابینێت‌و له چاوی ئه‌و راپۆرتانه‌وه كه ئه‌مانه بۆیان ده‌نوسن، بارودۆخه‌كه ده‌خوێننه‌وه و سیاسه‌ت نه‌خش ئه‌كه‌ن. بۆیه توشی ئه‌و شكسته هاتن.
لڤین: عارف قوربانی كه كادیرێكی باڵای راگه‌یاندنی یه‌كێتییه، ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ی ده‌ورو خولی تاڵهبهنییان داوه، وایانكردوه كه سكرتێری گشتی به چاوی خۆی بارودۆخه‌كه نهخوێنێتهوهو لێكدانه‌وه‌كانی بۆ دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی دروست نه‌بن، ئه‌گه‌رنا چاوی ئه‌و له هه‌موان واقیعبینتر بوه. تۆ چی ده‌ڵێیت، یاخود كێ به‌رپرسه له‌و دۆخه‌ی كه ئێستا یه‌كێتیی تێكه‌وتوه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: هه‌مویان به‌رپرسن له به‌ڕێز مام جه‌لاله‌وه تا خواره‌وه، چونكه هه‌مو ئه‌و شتانه‌مان پێوتون، له كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی له ئازاری 2007 جه‌سته‌ی یه‌كێتیمان توێتوێ كرد، له‌به‌ر رۆشنایی راپۆرتی مه‌كته‌بی چاودێری و پشكنین كاك دكتۆر فوئاد مه‌عسوم وتی ئه‌وه (30) ساڵه كۆبونه‌وه‌ی ئاوام نه‌كردوه. که به راشکاوانه ده‌ست خراوه‌ته سه‌ر کێشه‌و برینه‌کان، به‌رێز به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنیش وتی راسته كادری ئۆرگانه‌كان له‌ئاستی به‌رپرسیارێتیدا نین و كاره‌كانیان بۆ نابرێت به‌ڕێوه، به‌ڵام چاره‌سه‌ری بۆ نادۆزنه‌وه. هه‌ر كه‌سێک به‌رپرسیارێتیی زیاتری هه‌بێت، زیاتر به‌رپرسه. هه‌مو ئه‌وانه‌مان باسكردوه و پێمان وتن رۆژێك دێت په‌نجه‌ی په‌شیمانی ده‌گه‌زن، ئه‌مه ئه‌و رۆژه‌یه.
لڤین: زۆرێك له به‌رپرسه باڵاكانی یه‌كێتی ده‌ڵێن یه‌كێتی له‌مساڵدا كۆنگره دهبهستََێت، ئێوه وه‌كو باڵی ریفۆرم به‌شداریی كۆنگره ده‌كه‌ن؟
عومه‌ری سه‌د عه‌لی: بۆ ئه‌وه هێشتا زوه.
لڤین: پێده‌چێت نه‌تانه‌وێت ده‌ستبه‌رداری یه‌كێتی ببن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌وه له كاتێكی تردا وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام چاره‌نوسی ته‌نها به‌ده‌ست ئه‌وان نییه‌و به‌ده‌ست هه‌مومانه‌وه. به چ حه‌قێك ئه‌وان بانگه‌شه‌ی یهكێتیبون و سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌وان یه‌كێتییان گه‌یانده ئه‌و رۆژه‌ی ئێستا، نه‌ك باڵی ریفۆرم، ئێمه به‌دوای ئیمتیازات و پله‌وپایه‌دا نه‌گه‌ڕاوین، وه‌ك خه‌ڵكی سلێمانی ده‌ڵێت: ئێمه له‌پاڵ حه‌جه‌كه‌دا بوین، هه‌ر چییهكمان بویستایه، بۆیان ده‌كردین. به‌ڵام ده‌ستبه‌رداریشی بوین، بۆ زانیاریتان ره‌نگه تا ئێستاش من‌و دو كه‌سی تر بزانن، من كه وه‌ك كارگێڕ، مه‌كته‌بی سیاسیم جێهێشتوه، (5) ملیۆن دۆلارمان پاشه‌كه‌وت كردوه، تا ئێستاش ره‌نگه ژماره‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی نه‌زانن. ئێستا ره‌نگه تێی بروكێن هه‌ریه‌كه بڵێ به‌شه نهسریهم ئه‌وێ، ئه‌مه‌مان له نه‌سرییه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی گێڕاوه‌ته‌وه. ئێمه به‌و شێوه‌یه كارمان بۆ یه‌كێتی كردوه.
لڤین: بۆ له‌مه‌ودوا وه‌كو باڵی ریفۆرم ده‌تانه‌وێت ده‌ستتان له یه‌كێتیدا ههبێتو به ئاڕاسته‌یه‌كدا بیجوڵێنن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئێمه ته‌مه‌نێكی زۆرمان له خه‌باتدا به‌سه‌ربردوه. ئێمه خه‌باتمان بۆ گه‌ل و نیشتمان كردوه، حیزب وه‌سیله‌یه‌ك بوه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی گه‌له‌كه‌مان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، له بارودۆخێكی تایبه‌تدا بۆ پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت، تۆ ده‌سه‌ڵاتت چییه؟!، به‌ڵام ئه‌وا له‌به‌رده‌می جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندامانی یه‌کێتی و واقیعهكهداین بزانین به‌كوێ ئه‌گه‌ین.
لڤین: تۆ ده‌ڵێیت حیزب ئامرازه بۆ گه‌یشتن به ئامانج. ئێوه كه له یه‌كێتی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه، به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی له په‌یڕه‌وی ناوخۆ لاتانداوهو ماف‌و ئه‌ركتان نییه له‌و حیزبه‌دا. ئه‌وه‌یان چۆن لێكده‌ده‌یته‌وه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌وان له په‌یڕه‌و لایانداوه و ئاماده نه‌بون کۆنگره بگرن، بۆیه په‌یڕه‌و چه‌ند شه‌رعیه‌تی بۆ ئه‌وان هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ش شه‌رعیه‌تی هه‌یه بۆ ئێمه، ئه‌گه‌ر بابه‌تییانه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین، به چ حه‌قێك ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و حیزبه‌ن. ئه‌وان تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتیان زهوتكردوه له‌روی سیاسی و ئیداری و مالی و رێكخراوه‌یی، به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه خه‌ڵكی پێ ده‌رده‌كه‌ن، ئه‌وان له په‌یڕه‌وی ناوخۆ لایانداوه و شكست له‌دوای شكستیان به‌سه‌ر یهكێتیداهێناوه و پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان نه‌ماوه.
لڤین: با راشكاوتر بم، ئێوه ده‌تانه‌وێت لێره‌وه ململانێ له‌سه‌ر مێژو و چاره‌نوسی یه‌كێتی دهستپێببكهن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئێمه ئه‌م ململانێیه، به زۆرانی بیروباوه‌ڕی سیاسی ده‌زانین بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی هێمنو سه‌رده‌مییانه ئه‌نجامی بده‌ین. له یه‌كێتیدا بیروباوه‌ڕی جیاواز هه‌بوه، یه‌كه‌م گۆڕانی ئێمه به‌ر له به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات بۆ پاڵپشتی لیستی گۆڕان و بون به به‌شێك له لیسته‌كه، که ئه‌و هۆشیارییه سیاسییه‌ی لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له كوردستان دروست كرد، ئه‌مه گۆڕانه، ئه‌وه بو خه‌ڵك له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان به ده‌سه‌ڵاتی وت: (نا) كه (ی.ن.ك) به‌شێكی گرنگی ده‌سه‌ڵات بو.
لڤین: دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، لیستی گۆڕان (25) كورسیی له په‌رله‌مانی كوردستان گرت كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتییه‌وه، برد به بڕوای تۆ یه‌كێتی ده‌توانێت وه‌كو جاران ركابه‌ری سه‌ره‌كی بێت‌و بتوانێت ململانێ له‌گه‌ڵ پارتیدا بكات؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌و پرسیاره له سه‌رکردایه‌تی یه‌كێتی خۆی بكه، یه‌كێتی دێت خه‌ڵكی قوڕبه‌سه‌رو فه‌رمانبه‌ر كادره‌كانی خواره‌وه ده‌رده‌كات، بۆ محاسبه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناكات كه چ جۆره سیاسه‌تێكیان په‌یڕه‌و كرد، كه گوێیان له‌و راپۆرت و ئاماره دور له راستیانه ئه‌گرت و سیاسه‌تیان له‌سه‌ر دائه‌ڕشت كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌و شكسته‌یان به‌سه‌ریدا هێنا؟!
لڤین: هه‌نێك له چاودێرانی سیاسی پێیانوایه گۆڕان له روی قورسایی‌و هێزه‌وه یه‌كێتیی تێپه‌ڕاندو ده‌یه‌وێـت له‌گه‌ڵ پارتیدا ململانێكانی ده‌ستپێبكات، لێكدانه‌وه‌تان بۆ ئه‌م رایه چییه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئێمه هاتوین له‌سه‌رخۆو به هێمنی له‌رێی ململانێی سیاسی گۆڕان بكه‌ین بۆ گۆڕینی سیستمی حكوم به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به‌هۆی سندوقی ده‌نگدانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به قازانجی كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵكه بۆ گه‌یشتن بهمافهڕهواكانی خۆیان كه له ئازادی و دیموكراتی و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ و وه‌كیه‌كی له‌به‌رده‌م یاسادا و ...خۆی ده‌بینێته‌وه، نه‌ك به شه‌ڕو هه‌ڕه‌شه.
لڤین: ئێوه وه‌كو لیستی گۆڕان، سهنگو قورسایی خۆتان له‌و ئاسته‌دا ده‌بینن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: به‌ڵێ، نزیكه‌ی نیو ملیۆن ده‌نگمان هێناوه، پێكهاته‌ی لیسته‌كه و پشتیوانی چین و توێژه‌كان بۆی، به‌تایبه‌تی گه‌نج سه‌نگ و قورسایی زۆری پێداوه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ساخته‌كاری‌و فێڵانه‌یان نه‌كردایه، ئێستا له ریزی پێشه‌وه بوین. ئێوه خۆتان بینیتان له ماوه‌ی مانگێكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا، له سلێمانی و گه‌رمیان و کۆیه چ حهشرێك بو له‌نێوان لیسته سیاسییه‌كاندا، له هه‌ولێرو دهۆك باسی چی ههبولهچاو سلێمانیدا، تا رۆژی هه‌ڵبژاردن. ئه‌ی خێره له دهۆك له (85%)و له هه‌ولێر نزیكه‌ی (80%)و له سلێمانی (74%) ده‌نگ بدات. ئه‌مه به چ مه‌نتقێك؟!َ ته‌نانه‌ت له رێژه‌ی زیادكردنی دانیشتواندا غه‌در له سلێمانی كراوه‌و زیاده‌ی رێژه‌ی دانیشتوان له دهۆكو هه‌ولێر زیاتره تا سلێمانی. له‌چه‌ند ساڵی رابردودا ئه‌مه‌ش به‌هۆی نه‌بونی سه‌رژمێری گشتی كه (10) ده ساڵه داوا ئه‌كرێت.
لڤین: به‌پێی زانیاری‌و داتاكانی ئێوه، رێژه‌ی كورسییه "ته‌زویر"ه‌كانی لیستی كوردستانی چه‌نده؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: تا سه‌عات سێ، له هه‌ولێرو دهۆك (40%)ی خه‌ڵك ده‌نگی داوه ئه‌وه زانیاری هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ی کۆمسیۆنی باڵا خۆیه‌تی. چۆن به‌و چوار سه‌عاته‌ی دوای گه‌یشته ئه‌وه‌نده؟! ئێمه به لانیكه‌مه‌وه (8) تا (10) كورسی غه‌درمان لێكراوه.
لڤین: ئێوه كاتێك كه له‌ناو یه‌كێتیدا بون ده‌تانوت به‌شێك له كێشه‌كان ئه‌وه‌یه یه‌كێتی سازشی زۆری بۆ پارتی كردوه‌و ئه‌مه‌تان به هۆكاری بچوكبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌زانی، ئێستاش باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌مجاره یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێته‌وه‌و ده‌ستبه‌رداری نابێت، تۆ پێتوایه یه‌كێتی به‌و پۆسته هه‌ژمونی سیاسیی خۆی دروستبكاته‌وه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: به‌ڵێ ئێمه ئه‌وه‌مان وتوه. ئێستاش یه‌كێتی نه‌ك پۆستی حكومه‌ت، په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌یه‌كه‌وه وه‌رگرێ، تا ئه‌وه ئه‌دایی شێوازی كاركردنی بێت، هیچ پێشكه‌وتنێك به‌ده‌ستناهێنێت. ده‌بێت یه‌كێتی سیسته‌مه‌كه‌ی بگۆڕێت نه‌ك ده‌موچاوه‌كان و كه‌سه‌كان. گه‌ر وانه‌كات هه‌ژمونی سیاسی دروست ناكه‌ته‌وه و بۆی ناگه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه یهكێتیو پارتی حكومه‌تیان كردوه به مڵكی خۆیان نه‌ك هی خه‌ڵك، له وه‌زیرێكه‌وه تا چایچییهكیان له‌به‌ینی خۆیان به‌شكردوه. ئه‌مه سیسته‌مه دیموكراتی و عادلهكهیه كه باسی ده‌كه‌ن.
لڤین: چۆن چاره‌سه‌ری كێشه‌یه "ده‌ركراو"و "نان‌بڕاو"ه‌كان ده‌كه‌ن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: یه‌كه‌م كاری فراكسیۆنی گۆڕان پێویسته له پارله‌ماندا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بێت كه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی جیاواز له كاره حكومییه‌كانیان ده‌ركراون. پێیانبڵێن ئه‌گه‌ر ئَێوه وا ههڵسوكت بكه‌ن،ئه‌مه ناڕه‌وایه و حكومه‌تی خه‌ڵك نین. ئه‌بێت ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. هه‌روه‌ها داواكردن له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه قبوڵی ئه‌مجۆره ره‌فتاره‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌كات، چونكه ئه‌مه مه‌ترسی زۆره له ئاینده‌دا ببێ به‌ڕێ و ره‌سمی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن.
لڤین: جگه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئه‌نجامه‌كانی، وه‌كو باڵی ریفۆرم به‌رنامه‌ی سیاسیی داهاتوتان چییه‌و به چییه‌وه سه‌رقاڵن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئێستا به‌شێكین له گۆڕان‌و پاڵپشتیی گۆڕان ده‌كه‌ین، خۆمان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئاماده ده‌كه‌ین.
لڤین: ئێوه وه‌كو باڵی ریفۆرم به‌شێكتان دڵتان هه‌م له‌لای گۆڕانه‌و هه‌م له‌لای یه‌كێتییش، ئایا هیچ دانیشتنێك نه‌بوه بۆ ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی له‌ناو یه‌كێتیدا، ئه‌و ئه‌گه‌ره به دور ده‌زانیت؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: تا ئێستا هیچ شتێك نه‌بوه له هیچ لایه‌كمانه‌وه، ئه‌وانه براده‌ری ئێمهنو قسه‌مان پێكه‌وه هه‌یه‌و ره‌نگه له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا یه‌كتر ببینین و دانیشتنمان هه‌بێ، هه‌رچی ئێمه زۆر لێیان زویر و نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر ره‌فتاریان، له ده‌ركردن و لابردن و دورخستنه‌وه و نانبڕینی براده‌ره‌كانمان.
لڤین: ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بێت، ئێوه ئاماده‌ن دابنیشن‌و گفتوگۆ بكه‌ن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئێمه تازه هێزێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و په‌رله‌مانی گه‌وره‌ین، كه‌س ناتوانێ په‌راوێزمان بخات، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ واقع ته‌عامول ده‌كه‌ین له‌رێگه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی سیاسیه‌وه، ههروههاكه هه‌ڵوێستیان گۆڕی و دانیاننا به‌و واقیعه‌دا كه هه‌یه، ئیلغای هه‌مو ئه‌و ئیجرائاته ناڕه‌وایانه‌یان كرد ئه‌وسا گرفت نییه.
لڤین: هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه لیستی گۆڕان هێناونی، قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی لیسته‌كه نییه، به‌ڵكو ده‌نگه ناڕازییه‌كانی یهكێتیو پارتی ئه‌و قهبارهیهیان داوه به لیسته‌كه، نه‌ك ئه‌وان لیستی گۆڕانیان قبوڵه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌وانه به ئێمه ده‌ڵێن ده‌نگی ناڕازییان كۆكردوه‌ته‌وه، بۆ مه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ركه‌وتن نییه كه له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی و به‌رنامه بۆ که‌رکوک و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و مافی ژنان و خه‌می گه‌نجان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ئاوه‌دانكردنه‌وه...، ده‌نگی ناڕه‌زایی كۆبكه‌یته‌وه. تۆ خه‌ڵك بگه‌یه‌نیته ئه‌و هۆشیاره سیاسییه كه خه‌ڵك ده‌نگت پێبدات، به مانایه‌كی تر به‌رنامه‌كه‌ی گۆڕان پرسی ناڕه‌زایی هه‌مو خه‌ڵك له خۆبگرێ و هه‌مو چین و توێژێك و تاكێکی كۆمه‌ڵگه به‌به‌رنامه‌ی خۆی بزانێ و داكۆكی له مافی ئه‌و بكات، خۆیان به كه‌ره‌سته‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه‌یه بزانن، لیستی گۆڕانیش ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ی له‌یه‌ك كه‌ناڵدا كۆكردبێته‌وه و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی پێ به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌وه ده‌ستكه‌وت نییه؟ من ئه‌مه به گۆڕانكاری چه‌ندایه‌تی ده‌زانم له شێوازی كاركردندا، كه ده‌نگه ناڕازییهكانمان كۆكردوه‌ته‌وه. ئه‌وان كه ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه، بۆ كۆیان نه‌كرده‌وه؟ ئه‌م ده‌نگه ناڕازییانه كه كۆمانكردونهتهوه، نه عه‌یبه‌و نه شوره‌یی. ئێمه له سه‌ر ئه‌مه كار ده‌كه‌ین که یه‌کێکه له رێگاکانی خزمه‌تکردن، چونکه ئه‌وانیش به‌شێکی گرنگی کۆمه‌ڵن. رێگه‌ی راستی خه‌باتیش هه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناڕازی خه‌ڵكه له‌پێناوی داخوازی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكدا.
تێبینی: ئه‌م دیمانییه له گۆڤاری لڤین ژماره 100دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر گرنگی ناوه‌ڕۆکی دیمانه‌که سبه‌ی به‌پێویستی زانی بڵاوی بکاته‌وه...