ئاماده‌كردنی: فه‌رمان عه‌بدولڕه‌حمان
"ماوه‌یه‌كه تادێت ره‌وتی پێچه‌وانه‌ی كاركردن به یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان لای هه‌ندێك رۆژنامه‌و گۆڤار په‌ره‌ده‌سێنێت". ئه‌مه چه‌ند دێڕێكه له به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان كه رۆژی (1)ی ئه‌م مانگه بڵاویكرده‌وه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه ترسناكانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك رۆژنامه‌و میدیای حیزبی بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ستراتیژێكی سیاسی، هه‌مو ئیتیك‌و ئاكارێكی رۆژنامه‌نوسییان تێپه‌ڕاندوه، سه‌ندیكا راشیگه‌یاندوه "ئه‌و جۆره زمانه‌ی نوسین‌و تانه‌و ته‌شه‌ره به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین".
تای هه‌ڵبژاردن به‌ری نه‌داون
ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له رۆژی (22)ی حوزه‌یرانی (2009)كیفایه‌ت بو بۆ ئه‌وه‌ی زمانی میدیای حیزب ئاوێته‌ی توندوتیژی‌و زمانێكی برینداركه‌رو ته‌شهیرئامێز ببێت‌و به بڕوای چاودێران ئه‌و قۆناغه په‌یوه‌ندی به كاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌بوه كه له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا به (تای هه‌ڵبژاردن) ناسراوه‌و ئامانج لێی دژایه‌تیكردنی ئه‌و هێزانه بوه كه ركابه‌ری ده‌سه‌ڵاتیان كردوه له ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و سه‌ركه‌وتنی لیستی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی‌و مسۆگه‌ركردنی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی (11)قه‌زای پارێزگاكه له كۆی (15)قه‌زا، یه‌كێتی له‌به‌رده‌م پارتیدا توشی ئیحراجییه‌كی گه‌وره هات، به تایبه‌تی كه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی به پارتییان راگه‌یاندبو، لیستی گۆڕان له (5)كورسی زیاتر ناهێنێت‌و هه‌ندێكی دیكه‌یان تا (10)كورسییان بۆ خه‌مڵاندبون، به‌ڵام لیستی گۆڕان (25)كورسی به ده‌ستهێناو له سلێمانیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی مسۆگه‌ر كرد كه ئه‌وه‌ش وه‌كو رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاوی كرده‌وه، سه‌ركرده باڵاكانی یه‌كێتییان توشی شۆككرد.
میدیای یه‌كێتی‌و پرسی به‌خۆداچونه‌وه
به‌رپرسانی یه‌كێتی دوای ئاشكراكردنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڕیاری نوێكردنه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌یاندا به كاروباره‌كانی یه‌كێتی‌و ده‌زگاكانیدا، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رپرسی چه‌ند مه‌ڵبه‌ندێكی یه‌كێتی له‌سه‌ر كار لابران، هاوكات، سه‌رنوسه‌رو جێگری سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی (كوردستانی نوێ)ش له‌سه‌ر كارلابران.
هه‌ندێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی پێیانوایه، به‌شێك له شكسته‌كه‌یان له‌وه‌دابوه كه راگه‌یاندنه‌كه‌یان له ئاست پێویستدا نه‌بوه‌و وه‌ڵامی ئه‌و نوسین‌و راپۆرت‌و به دواداچونانه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه كه میدیای ئه‌هلی له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می‌و گه‌نده‌ڵییه‌كانی حیزب‌و حكومه‌ت بڵاویكردوه‌ته‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی له چاوپێكه‌وتنێكی هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت: "من به براده‌رانم ده‌وت، وه‌ڵامی ئه‌و نوسینانه بده‌نه‌وه، به‌ڵام نه خۆیان ده‌یانكرد‌و نه ده‌یانهێشت منیش وه‌ڵام بده‌مه‌وه".
به‌ڵام پێده‌چێت مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی یه‌كلاكردبێته‌وه‌و بڕیاریدابێت بۆچونه‌كه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی به‌رجه‌سته بكات‌و به زمانێكی توند وه‌ڵامی هه‌مو نوسین‌و كارێكی رۆژنامه‌وانی بده‌نه‌وه كه ده‌رباره‌ی یه‌كێتی‌و ئیداره‌كه‌ی ده‌نوسرێن، جگه له‌وه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند، له رۆژی 10ی ئابی رابردوه‌وه پلانی هه‌ڵمه‌تێكی راگه‌یاندن دژی كۆمپانیای وشه‌و لیستی گۆڕان داڕێژراوه، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ته‌نها له ژماره‌ی (4965 - 4969)ی كوردستانی نوێ كه (5)ژماره‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه ده‌كات (21)نوسینی جیاواز دژی كۆمپانیای وشه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه خاڵی هاوبه‌شیان زمانێكی توند‌و زبره.
چاودێرانی سیاسی پێیانوایه، ئه‌گه‌ر ستراتیژی به‌خۆداچونه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ئیعلامییه‌ی بێت، ئه‌وا شكستی گه‌وره‌تر چاو‌ڕێی ده‌كات، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش مشتومڕی زۆری له نێو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا دروستكردوه.
نوسه‌رو نه‌فه‌سه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆ
هه‌ندێك له رۆژنامه‌نوسانی سه‌ربه‌خۆ پێیانوایه، هه‌وڵه‌كانی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار به تایبه‌تی یه‌كێتی له بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تی ناڕۆژنامه‌وانی‌و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (موهاته‌رات) بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه میدیای ئه‌هلی‌و كاری رۆژنامه‌گه‌ری له شكۆی خۆی بێنێته‌خواره‌وه.
سۆران عومه‌ر، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رێگا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه میدیای حیزبی باكی به‌سه‌ر ئاینده‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه‌وه نییه‌و ده‌یه‌وێت پێگه‌ی رۆڵی میدیا له‌به‌رچاوی مرۆڤی كورد بێبایه‌خ بكات به‌وپێیه‌ی كه "كاری رۆژنامه‌گه‌ری هه‌موی موهاته‌رات‌و شه‌ڕه‌جنێوه"، رونیشیكرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه سودیان نابێت‌و میدیای ئه‌هلی له‌سه‌ر پێی خۆی راده‌وه‌ستێت‌و كاریگه‌رییه‌كانیشی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه درێژه‌یان ده‌بێت.
به بڕوای چاودێران، زۆرێك له‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی كه كاراكته‌ری بزواندنی ئه‌و زمانه ته‌شهیرئامێزه‌ن هه‌مان ئه‌و نوسه‌رو ئه‌كتیڤستانه‌ن كه "ته‌پڵه‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیان گه‌رمكردوه‌و قه‌ڵه‌می شه‌ڕی ناوخۆبون". سۆران عومه‌ر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی میدیای حیزب ده‌ستی پێكردوه هه‌مان نه‌فه‌سی راگه‌یاندنی شه‌إی ناوخۆی پێوه زاڵه كه راگه‌یاندنی پارتی‌و یه‌كێتی به یه‌كیانكرد، وتیشی: "ئێستاش كاراكته‌ره‌كان هه‌مان كاراكته‌رن‌و هه‌مان زمان به‌كار ده‌هێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره به ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌دا".
به‌ڵام فه‌رهاد عه‌ونی، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان پێیوابو، ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی به زمانی ته‌شهیرو توندوتیژی ده‌نوسن هه‌ندێكیان له‌به‌ر پله‌وپایه‌و ده‌ستكه‌وتی مادیه، هه‌ندێكیشیان ده‌یانه‌وێت بارودۆخه سیاسییه‌كه بقۆزنه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه ده‌ركه‌ون‌و بناسرێن‌و شوێنپێی خۆیان قایم بكه‌ن، هه‌ندێكیشیان ده‌یانه‌وێت له وڵاتێك مافی په‌نابه‌ری پێوه‌ربگرن.
له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری (2009)دا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویانكرده‌وه كه هه‌ر رۆژنامه‌نوسێك له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پابه‌ندی ئیتیكه‌كانی كاری رۆژنامه‌نوسی نه‌بێت‌و په‌نا بۆ ته‌شهیرو ناوزڕاندنی كه‌سایه‌تییه‌كان به‌رێت ئه‌وا له راپۆرتی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوساندا‌و له لیستی ره‌شدا ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و هۆشیاریدانه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان نه‌بوه رێگر له‌به‌رده‌م مه‌كینه‌ی ئیعلامی یه‌كێتی‌و پارتیدا، به‌ڵكو له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی سێهه‌می په‌رله‌مانی كوردستان به زمانێكی برینداركه‌رو توند روبه‌ڕوی میدیای ئه‌هلی‌و میدیای ئۆپۆزسیۆن بونه‌وه، له‌گه‌ڵ ته‌واوبونی كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا میدیای یه‌كێتی به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر هێرشه‌كانی، كه‌چی تائێستا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان هیچ رۆژنامه‌نوسێكی نه‌خستوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه‌و كاره نائیتیكییه رۆژنامه‌وانییه‌كانیشیانی ئیدانه نه‌كردوه.
فه‌رهاد عه‌ونی، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌وان پابه‌ندن به به‌ڵێنی خۆیانه‌وه‌و بڕیاریانداوه له‌و راپۆرتانه‌دا كه هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك بۆ رای گشتی بڵاویده‌كه‌نه‌وه، ناوی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه بڵاوبكه‌نه‌وه كه بنه‌ماكانی ئیتیكی رۆژنامه‌نوسییان به‌زاندوه‌و زمانی ته‌شهیرو موهاته‌راتیان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
زۆرێك له رۆژنامه‌نوسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان بێلایه‌ن نییه‌و سه‌ر به یه‌كێتی‌و پارتییه ته‌نها له‌سه‌ر میدیای حیزب دێته قسه‌و بۆ میدیای ئه‌هلی هه‌ڵوێستی نییه، یاخود لاوازه.
سۆران عومه‌ر وتی: "سه‌ندیكا له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌كرێته سه‌ر میدیای ئه‌هلی كه‌ڕولاڵه، به‌ڵام بچوكترین شتی میدیای حیزبی گه‌وره ده‌كات‌و له‌سه‌ری دێته قسه".
هاوكات، له ژماره (557)ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا نه‌به‌ز گۆران وتارێكی نوسیوه به ناوی (ده‌زانم هه‌موتان لێم توڕه‌ن) تیایدا نوسیویه‌تی: "(18)وتارم له‌به‌رده‌ستدایه له ماوه‌كانی رابردودا پیاوانی حیزب نوسیویانه‌و باس له بێئه‌خلاقی‌و به‌دإه‌وشتی من ده‌كه‌ن‌و تۆمه‌تم ده‌خه‌نه سه‌ر، كه‌چی سه‌ندیكا بێده‌نگه".
ده‌رباره‌ی ئه‌و قسانه، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان داكۆكی له سه‌ندیكاكه‌ی كرد كه سه‌ربه‌خۆو بێلایه‌نه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاویده‌كه‌نه‌وه ده‌ریده‌خات كه چه‌ند بێلایه‌نانه كاریان كردوه.
میدیا "ئه‌هلییه‌كان"ی زمانحاڵی حیزب
به‌رپرسانی یه‌كێتی‌و پارتی پێیانوایه كه میدیای ئه‌هلی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسین كه ئامانجیان ناشیرینكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردیه، له‌وباره‌یه‌وه مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت: "چوار پێنج ساڵه ده‌ڵێم كوردستانپۆست سایتی ئه‌وانه، هه‌تا رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌و هاوڵاتیش هی ئه‌وانه".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: "یه‌كێتی ده‌یه‌وێت له روی راگه‌یاندنه‌وه قه‌ره‌بوی چه‌ند ساڵی رابردو بكاته‌وه‌و پێیوایه میدیای ئه‌هلی‌و كۆمپانیای وشه گورزی لێوه‌شاندوه، هه‌ربۆیه له پلانیدایه چه‌ندین رۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایت‌و بڵاوكراوه‌ی جیاواز به ناوی ئه‌هلییه‌وه دروست بكات‌و پاره‌و بودجه‌یه‌كی زۆریشی بۆ ته‌رخانكردوه كه بڕیاردراوه به زمانی ته‌شهیرو تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه، دژایه‌تی لیستی گۆڕان‌و كۆمپانیای وشه بكات".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جگه له‌و چه‌ندین گۆڤار‌و بڵاوكراوانه‌ی له بودجه‌ی هه‌رێم پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه، له هه‌فته‌ی رابردودا دو وێبسایتی كوردی كرانه‌وه به ناوه‌كانی (ئێستا نێت، په‌یڤ نێت) كه جنێوفرۆشی یه‌كێكه له كاره سه‌ره‌كییه‌كانیان.
هاوكات، ئه‌و بابه‌تانه‌ی دژی كۆمپانیای وشه ده‌نوسرێن له یه‌كێك له‌و دو وێبسایته‌دا بڵاوده‌بنه‌وه، له ژماره (4966)ی (كوردستانی نوێ)دا نوسینێكی تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ناوی (كڕوزانه‌وه‌كه‌ی KNN) كه هه‌مان بابه‌ت له وێبسایتی (ئێستا نێت)یشدا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
دیمه‌نه‌ناته‌باكان
سۆران عومه‌ر، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رێگا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌و زمانه توندوتیژو پڕته‌شهیره‌ی میدیای حیزب دژی نه‌یاره‌كانی به‌كاریده‌هێنێت به‌رامبه‌ر حیزبی به‌عس به‌كاری نه‌هێناوه.
ئه‌وه‌ی خاڵی كۆمیدی‌و سه‌یره له‌و نێوه‌نده‌داو رۆژنامه‌نوسانی جدیشی توشی سه‌رسوڕمانێكی كۆمیدی كردوه ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی خۆیان سه‌رنوسه‌ری بڵاوكراوه ته‌شهیری‌و موخابه‌راتییه‌كانن، باس له ئیتیكی رۆژنامه‌نوسی ده‌كه‌ن.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی پارادۆكسه‌كانی میدیای حیزبی‌دا، وێبسایتی (پی ی‌و كه‌ی میدیا) كه‌مپینێكی بۆ پاراستنی میدیای كوردی له كاری نائیتیكی بڵاوكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له هه‌مان وێبسایت‌و له كه‌مێك خوارتری لینكی كه‌مپینه‌كه‌دا، لینكی ئه‌لیكترۆنی گۆڤارێك هه‌یه كه به بڕوای سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسانی جدیی "ناشیرین‌ترین گۆڤاره له روی ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نوسییه‌وه". ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌و كه‌مپینه‌ی سایتی (پی ی‌و كه‌ی میدیا)دا بڵاویكردوه‌ته‌وه، كه‌سانێك پشتگیری‌یان لێكردوه كه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ناشیرین‌ترین لاپه‌ڕه‌یان له بواری رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی نوسییه‌وه له رۆژنامه‌ی هه‌ولێر.