سازدانی: هوشیار عه‌بدوڵا
نه‌وشیروان مسته‌فا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی به‌رهه‌می جۆری حوكمڕانیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسییه له كوردستان نه‌ك دیارده‌یه‌كی كه‌سیی بێت.
ئه‌م وتانه‌ش وه‌ك بۆچونێك له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ماوه‌یه‌كه ده‌سه‌ڵات له كوردستان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه، كه لێپێچینه‌وه له چه‌ند كه‌سێك به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی وه‌ك موزایه‌ده‌ی سیاسیی به‌كاردێنێت.
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا، كه كه‌ناڵی knn له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا سازیداوه، ناوبراو له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌دوێت.
Knn: ماوه‌یه‌كه راگه‌یاندنه‌كانی دهسهڵاتو به‌تایبه‌ت راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) خۆیان وه‌كو هێزێك ده‌رده‌خه‌ن، كه ئه‌وان دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیی ده‌كه‌ن، زۆرجار باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هۆكاری گه‌نده‌ڵیی ئه‌و كادیرانه بون، كه ئێستا له لیستی گۆڕان دان‌و ئه‌وان بونه‌ته هۆكاری گه‌نده‌ڵیی له كوردستاندا.
نه‌وشیروان مسته‌فا: من وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت به پرسیارێكی به‌رامبه‌ر ده‌ده‌مه‌وه‌و هه‌ر خۆشم وه‌ڵامی پرسیاره‌كه ده‌ده‌مه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه؛ ئایا گه‌نده‌ڵیی دیارده‌یه؟، گه‌نده‌ڵیی شتێكه هی تاكه یاخود گه‌نده‌ڵیی شتێكی سیستماتیكهو به‌رهه‌می شێوه‌ی بهڕێوهبردنو جۆری حوكمڕانییه.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئێستا ئه‌و فایلهیان هێناوه‌ته پێشه‌وه‌و بێگومان هه‌ركاتێك به‌ره‌نگاریی‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌و به گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی هه‌بێت باشه‌و له‌سه‌ر هه‌ر ئاستێك بكرێت كارێكی باشه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی له كوردستاندا وه‌كو دیارده نیشان نه‌ده‌ن، به‌ڵكو بیكه‌ن به دیارده‌یه‌كی كه‌سیی، یانی شهخسهنهی كاره‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه پێمانوایه؛ له كوردستاندا شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی سیاسیی له كوردستاندا سیستمی ئیداریی‌و سیستمی مالیی، ئه‌مه ژینگه‌یه‌كی دروست كردوه بۆ له دایكبونو خولقاندنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی، من هه‌رگیز باسی ئه‌وه ناكه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه لای ئێمه كۆبونه‌ته‌وه هه‌موی فریشته‌یه‌و هه‌رچی له لاكانی دیكه‌یه شه‌یتانه، بێگومان له هه‌مو لاكان‌دا خه‌ڵكی تیادایه، كه ئینسانی كامڵ نین‌و كه‌موكوڕییان تێدایه له‌لای ئێمه ئینسانی باشی تیایه‌و له لاكانی دیكه‌یش ئینسانی باشی تێدایه، ره‌نگه كه‌سانێك هه‌بوبن له‌لای ئێمه له جارێك له جاره‌كاندا له گه‌نده‌ڵیی تێوه‌گلابن، به‌ڵام به‌داخه‌وه شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حوكم له‌و وڵاته‌ی ئێمه سیستمی سیاسیی سیستمی ئیداریی‌و سیستمی مالیی له‌م وڵاته كارێكی وایكردوه، كه گه‌نده‌ڵیی بوه‌ته به‌شێك له‌و سیستمه، سیستمه‌كه خۆی بوه به ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ هه‌ڵهاتنی گه‌رای گهندهڵییو ئه‌مانه‌ش به‌جۆرێك گه‌نده‌ڵییان باراندوه به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌دا وه‌كو خۆڵبارانی لێهاتوه، چۆن تۆ به هیچ جۆرێك پێت‌خۆش نییه كه خۆڵ هه‌ڵبمژیت، به‌ڵام مهجبوریشی كه ئه‌گه‌ر خۆڵباران بێت خۆڵ هه‌ڵده‌مژیت هه‌ر به‌و جۆره‌ش گه‌نده‌ڵیش له‌و وڵاته وای لێهاتوه ئه‌گه‌ر پێت‌خۆش بێت‌و نه‌بێت به جۆرێك له جۆره‌كان تێوه‌ی دهگلێیت.
Knn: ئایا پێتوایه، كه كۆمه‌ڵه كه‌سانێك كه ئه‌گه‌ر جۆرێك تێوه‌گلانیان هه‌بێت ئیتر مانای ئه‌وه‌یه، كه ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌وه جارێكی دیكه ناكرێت ئه‌وانه بخرێنه پرۆسه‌یه‌كه‌وه كه كادیرێكی باشیان لێ ده‌ربچێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ بێگومان، به بۆچونی ئێمه پێمانوایه سیستمێكی به‌ڕێوه‌بردنی باش له‌ناو ئه‌و سیستمه‌دا ئینسانی خراپی تیادابێت یان جێی نابێته‌وه یا چاك ده‌بێت، یا ده‌چێته زیندانه‌وه یا به‌شێك ده‌بێت له سیستمه باشه‌كه، له سیستمێك‌دا كه گه‌نده‌ڵیی تیا ببێت به سیستمێكی سیستماتێك پیاوی باشیشی تیادا بێت یا ده‌بێت له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی گه‌نده‌ڵییه‌كه بڕوات یا ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی سیستمه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وه‌كو باسمكرد ژینگه‌كه كاتێك كه سیستمی سیاسیی ژینگه‌ی گه‌نده‌ڵیی دروست ده‌كات شتێكی ئیعتیادییه.
Knn: زۆرباشه له‌سه‌ر ژینگه‌كه ده‌مه‌وێت تۆزێك رونكردنه‌وه‌ی زیاترم پێبده‌یت كاتێك ده‌ڵێیت ژینگه‌كه یاخود تاكه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی گشتیی یا به ناچاری گه‌نده‌ڵ ده‌كات ئێمه خاوه‌نیی ژینگه‌یه‌ك بین، كه تاكه‌كان به ناچاریی گه‌نده‌ڵ ببن ئه‌مه تاكه‌كانن یاخود سیستمه‌كه‌یه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، تۆ له وڵاتێكدا كاتێك بته‌وێت ته‌عین بیت پێویستی به‌وه بێت كه واسیته‌یه‌ك بكه‌یت یا ئه‌وه‌ی كه پشتگیریی حیزبیت پێ بێت بته‌وێت خان‌و بكه‌یت، بۆ قه‌رز وهرگرتنو زه‌وی وه‌رگرتن پێویستیت به واستهبێت، بته‌وێت پهساپۆرتو جنسیه‌ی عێراقی ده‌ربێنی پێویستی به واسیته هه‌بێت، بته‌وێت له جامیعه‌و خوێندنی باڵا بخوێنیت پێویستی به واسیته هه‌بێت، بێگومان ئه‌مه به‌شێكه له گه‌نده‌ڵیی ئه‌مه‌ش سیستمه‌كه وای لێكردوه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیستمه قانون سه‌روه‌ر بوایه‌و ده‌زگای لێپرسینه‌وه ههبوبایه بۆ ئه‌مجۆره كارانه‌و ئه‌گه‌ر شان به‌شانی هه‌بونی گه‌نده‌ڵییه‌ك لێپرسینه‌وه‌ش بوبایه، بێگومان ئه‌و ته‌شه‌نه‌ی نه‌ده‌كرد له وڵاتێكدا كه لێپرسینه‌وه نه‌بوبێت له وڵاتێكدا كه سه‌رچاوه‌كانی دارایی هه‌موی به‌ده‌ست حیزبه‌وه بێت، یان به‌ده‌ست حكومه‌ته‌وه بێت كه‌س نه‌زانێت كه چۆن پاره په‌یدا دهكرێتو چۆن سه‌رف ده‌كرێت له وڵاتێكدا كه هێزه چه‌كداره‌كان هه‌موی به‌ده‌ست خۆته‌و به ئاره‌زوی خۆت به قازانجی خۆت به‌كاری بێنیت له وڵاتێكدا، كه هه‌مو سهرچاوهكانو زانیاری له‌سه‌ر گهندهڵییو له‌سه‌ر داهاتو له‌سه‌ر خهرجو له‌سه‌ر جۆری تهعینبونی كاربه‌ده‌سته گه‌وره‌كان به‌ده‌ست حیزبه‌كانه‌وه بێت، له وڵاتێكدا كه ناڕۆشنیی هه‌بێت له وڵاتێكدا كه تاریكی هه‌بێت له دابه‌شكردنی سامانی وڵات‌و له دابه‌شكردنی دهسهڵاتو له تهعیناتو له هه‌مو ئه‌و شتانه، بێگومان ئه‌وه ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ له‌دایكبونی گه‌نده‌ڵیی.
Knn: باشه ئه‌مه وایكردوه كه ئه‌م ژینگه‌یه فاسدكهر یاخود ژینگه‌یه‌ك بێت، كه وایكردوه زۆرێك له تاكه‌كان فاسد بن به‌تایبه‌ت قسه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه هه‌تا له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆر جار ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی كه كراوه له كوردستاندا تا راده‌یه‌ك هه‌مان ئه‌و گوزارشته بوه، كه وه‌كو تۆڕێكی ماسی ماسییه گه‌وره‌كانی لێ رزگار بون‌و بچوكه‌كانی گرتوه. رای به‌ڕێزت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم، كه گه‌نده‌ڵیی به‌و شكڵه هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی گرتبێته‌وه هه‌مو تاكه‌كانی گرتبێته‌وه ئێستاش باوه‌ڕم وایه كه به‌شی هه‌ره‌زۆری تاكه‌كانی كورد كه‌سانێكی پاكن دژی گه‌نده‌ڵین ئه‌وانه‌ی، كه له گه‌نده‌ڵیی تێوه‌گلاون ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌من ئه‌وانه‌ن، كه ده‌توانین بڵێین له ریزی یه‌كه‌می دهسهڵاتو له رێزی دوهمدانو وه‌گه‌رنا خه‌ڵكه‌كه‌ی دیكه خه‌ڵكی پاكنو دژی گه‌نده‌ڵین.
Knn: ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆرجار وه‌كو دیارده ده‌به‌سترێته‌وه به وه‌لائی سیاسییه‌وه، كه‌سێك كه وه‌لائێكی سیاسیی دیاریكراوی هه‌بێت ئیتیهام ده‌كرێت، كه‌سێك كه وه‌لائی سیاسیی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌سه‌ڵات بێت په‌رده‌پۆش ده‌كرێت.
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ده‌قاوده‌ق وایه، هه‌تا ئه‌و زه‌مانه‌ی تۆ لهگهڵیانبیتو هه‌رچییه‌ك بكه‌یت به‌و شه‌رته‌ی دڵسۆز بیت له روی سیاسییه‌وه بۆ ئه‌وان بیتو وه‌لائی سیاسیت بۆ ئه‌وان ههبێتو ئیتاعهتت هه‌بێت بۆ ئهوانو گوێڕایه‌ڵ بیت، به‌ڵێ هه‌موت بۆ په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن، كاتێك كه تۆ له‌وان جیا ده‌بیته‌وه‌و له‌وان داده‌بڕێیت، ئینجا وه‌كو چه‌كێكی سیاسیی بهكاردههێنرێیت بۆ مه‌رامێكی سیاسیی‌و بۆ شكاندن‌و ناو زڕاندنی ئه‌و كه‌سانه.
Knn: مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه، كه مه‌له‌فه‌كانی گه‌نده‌ڵیی ده‌شارنه‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، بێگومان ده‌یشارنه‌وه.
Knn: قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر تۆ هه‌یه له رۆژنامه‌ی هاوڵاتی باس له‌وه ده‌كرێت، كه تۆ بایی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێمی پێ بڕوخێت دیكۆمێنتت لایه، به‌ڵام كه‌شفت نه‌كردوه بۆ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: جارێ یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه من نیم، حه‌ز ده‌كه‌م دڵنیابن له‌وه، وه ئه‌وه‌ش بۆ پاكانه نایڵێم، به‌ڵام من نه‌بوم، من كابرایه‌كم پێموایه هه‌مو میهنهیهك پێویستی به‌وه‌یه جۆرێك له ئهخلاقو ئیتیكی خۆی هه‌بێت.
به نمونه باسی بكه‌ین كابرایه‌ك سه‌رتاشه، یان ژنێك ساڵۆنی حهلاقهی هه‌یه، ژنێك ده‌چێته لای ئه‌و سه‌ری چاك بكات، كاتێك ده‌بینێت كه سه‌ری كه‌چه‌ڵه یا سه‌ری پڕه له برین، ئه‌و كه‌سه‌ی كه سه‌ری ئه‌و كه‌سه چاك ده‌كات ئه‌خلاقی میهنهكهی وای داوا لێده‌كات كه نابێت بڕوات له‌ملاولا باسی ئه‌وه بكات ئه‌ها فلان كه‌س فلان عه‌یبی هه‌یه، منیش به حوكمی ئه‌وه‌ی كه له مهوقعێكی مه‌سئولیه‌تێكی بهرزدابوم به سه‌دان مه‌له‌فی جیاجیا نه‌ك هه‌ر مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵیی، مه‌له‌فی ئه‌خلاقی زۆره‌ها خێزان كه‌وتوه‌ته به‌رده‌ستم هی ژن هی پیاو هی كوإ هی كچ، مه‌له‌فی دزی كه‌وتوه‌ته به‌رده‌ستم مه‌له‌فی جاسوسیی كه‌وتوه‌ته به‌رده‌ستم مه‌له‌فی شتی خراپ كه‌وتوه‌ته به‌رده‌ستم، به‌ڵام ئه‌خلاقی سیاسیی من رێگه‌ی به من نه‌داوه، كه ته‌شهیر به هیچ كه‌سێك بكه‌م‌و ناوی هیچ كه‌سێك به‌رم، له كاتی پێویستدا ئه‌گه‌ر پێویستی كردبێت باسمان كردوه، كه فڵان كه‌س شتی له‌سه‌ره‌و له هه‌ندێك مناسهبهتدا باسمان كردوه، به‌ڵام من ئه‌و جیهه‌ته نه‌بوم، كه به تایبه‌تی ئێمه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌بوین كه بتوانین هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون بده‌ین به دادگا تاوه‌كو هینی بكه‌ن، من كابرایه‌كی سیاسیم وه‌كو سیاسیی هاتوه‌ته به‌رده‌ستم ده‌متوانی به‌كاری بێنم وه‌كو چه‌كی سیاسیی بۆ تهشهیرو ناوزڕاندن، به‌ڵام ئه‌خلاقی سیاسیم رێگه‌ی به‌وه نه‌داوه.
Knn: كاك نه‌وشیروان ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجی له گوزارشت، یاخود له وتاری تۆ دابێت هه‌میشه كه باس له گه‌نده‌ڵیی یا كۆمه‌ڵێك چه‌كمی دیكه‌یش ده‌كرێت له شه‌خسه‌نه لای ده‌به‌یت، ده‌یخه‌یته سه‌ر سیستمه‌كه ده‌توانیت پێم بڵێیت كاتێك ده‌ڵێیت پێویسته ئه‌م سیستمه بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كه دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیی راسته‌قینه بكرێت مه‌به‌ستت كام سیستمی حوكمه‌یه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، له سیستمێك‌دا كه بودجه‌ی گشتیی ئاشكرابێت چۆن سه‌رف دهكرێتو چۆن بێت، له سیستمێك‌دا، كه یاسا سه‌روه‌ر بێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك كه‌موكوڕی هه‌بو مخالفه‌ی هه‌بو به‌بێ جیاوازی پله‌و پایه‌ی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانه‌وه بدرێت به دادگا، له سیستمێك‌دا، كه سه‌رچاوه‌كانی زانیاری تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌كه‌ت نه‌كات له به‌رده‌ستی رۆژنامهنوسو له به‌رده‌ستی ئیدیعای گشتیی‌و له به‌رده‌ستی ئه‌وانه‌دا بێت، به‌ڵێ له‌و سیستمه گه‌نده‌ڵیی كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ریش ببێت گه‌نده‌ڵیی ده‌بێته زاهیرهیهكی فه‌ردی نابێته زاهیرهیهكی نیزامیی، بۆ نمونه فه‌رقی به‌ینی به‌غداو كوردستان بكه، له كوردستاندا ته‌نیا یه‌ك ده‌زگا هه‌یه پێی ده‌وترێت دیوانی چاودێری دارایی، ئێستا حاڵی حازر دو دیوانی چاودێری هه‌یه یه‌كێكیان له هه‌ولێرو یه‌كێكیان له سلێمانی، یه‌كێكیان یه‌كێتیی دایناوه‌و یه‌كێكیشیان پارتیی دایناوه له هه‌مان كاتدا له به‌غدا چه‌ندین ده‌زگا هه‌یه بۆ لێپێچینه‌وه‌ی زاهیرهی گه‌نده‌ڵیی له سه‌روی هه‌مویانه‌وه هه‌یئه‌تی نه‌زاهه هه‌یه، كه هه‌یئه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقییه‌وه دیاری دهكرێتو باوه‌ڕیان پێ ده‌درێت، له په‌نای ئه‌واندا دیوانی چاودێری دارایی هه‌یه له په‌نای ئه‌واندا موفهتیشیهتی عام له هه‌مو وه‌زاره‌تێكدا هه‌یه، كه ئه‌ویش دیسان ئیشه‌كه‌ی لێپێچینه‌وه‌یه، له په‌نای ئه‌واندا به ته‌نیشت ئه‌وانه‌وه لیژنه‌یه‌ك هه‌یه بۆ نه‌زاهه‌ت له په‌رله‌مانی عێراقیدا، كه ته‌عقیبی هه‌مو ئه‌و شتانه دهكاتو ده‌توانێت هه‌ر وهزیرێكو هه‌ر كه‌سێكی بوێت بانگی كات بۆ لێپرسینه‌وه له كوردستانه‌كه‌ی ئێمه‌دا ته‌نیا یه‌ك ده‌زگا هه‌یه، ئه‌و ده‌زگایه‌ش له‌ژێر كۆنترۆڵی حیزبدایه.
Knn: پێتوانییه دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه له كوردستان‌و له شێوه‌ی ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌شێك له‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات، كه ئێستا به‌ڕێزت باست كرد؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: نه‌خێر من پێموانییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه تائێستا هه‌مو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت هه‌مو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه له كوردستاندا دروست ده‌كرێت، هه‌موی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبدایه له رێگه‌ی حیزبه‌وه دروست ده‌كرێن به ته‌زكییه‌ی حیزب دروست ده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایانه بێ لایه‌ن نین، ده‌زگای نه‌زاهه یان ده‌زگای دیوانی چاودێری دارایی پێویسته له‌سه‌ر بنچینه‌ی پیشه‌یی له‌سه‌ر بنچینه‌ی عه‌داله‌ت له‌سه‌ر بنچینه‌ی جۆرێك له بێ لایه‌نی له كاروباره‌كانی وڵات‌دا دروست بكرێت، من گومانم هه‌یه له‌وه‌ی كه ئێستا حاڵی حازر هه‌رچی ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه له كوردستاندا دروست بكرێت بتوانێت بێ لایه‌نی خۆی بپارێزێت بتوانێت له هه‌یمه‌نه‌ی حیزب له ده‌سه‌ڵاتی حیزب له ئامۆژگاری حیزب له فه‌رمانی حیزب ده‌رچێته ده‌ره‌وه.
Knn: باشه له‌و كاته‌دا ده‌بێت په‌نابه‌رێت بۆ نه‌زاهه‌ی عێراقی یه‌عنی تۆ په‌نابردن بۆ نه‌زاهه‌ی عێراقی چۆن ده‌بینیت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من پێموایه په‌نابردن بۆ هه‌یئه‌تی نه‌زاهه‌ی عێراقی یان هه‌ر ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی فیدراڵی له كوردستاندا عه‌یب نییه، ئێمه به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی تائێستا به‌شێكین له عێراق، میزانییه‌ی ئێمه بودجه‌ی ئێمه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه دێت ئازوقه‌ی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه دێت سوته‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه دێت، ته‌نانه‌ت دا‌و ده‌رمانیش به‌شێكی زۆری له به‌غداوه دێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش عه‌یبێكی تیانییه دوای ئه‌وه به گوێره‌ی ده‌ستوری عێراقی به‌ره‌و ژوری (10) هه‌یئه‌تی موسته‌قیل هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ندێك له‌و جومگه گرنگانه‌ی ده‌وڵه‌ت، كه له عێراقدا هه‌یه له‌وانه بۆ نمونه، كومسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌وانه هه‌یئه‌تی نه‌زاهه كۆمه‌ڵێك داموده‌زگای دیكه هه‌یه، كه ئه‌مانه ده‌زگای فیدراڵین هیچ عه‌یبێكی تیانییه، كه ئه‌مانه بێن بۆ كوردستان له كاتێكدا تۆ رێگه ده‌ده‌یت به رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، عێراق رێگه ده‌دات به مونه‌زه‌مه‌ی شه‌فافیه‌تی عاله‌می بێت ته‌ماشای ئه‌مانه بكات، خۆی چه‌ندین كۆمپانیای لێكۆڵینه‌وه‌ی مالییان له ئهمریكاو له شوێنه‌كانی دیكه‌وه بانگ كردوه، چ عه‌یبێكی تیایه ئه‌گه‌ر ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ئێمه به جۆرێك له جۆره‌كان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدابێت، من نمونه‌یه‌كی بچوكت بۆ باسكه‌م له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی دواییدا تۆ وه‌ك ده‌نگده‌رێكی كورد یا هه‌ر ده‌نگده‌رێكی كورد من له ویژدانی ده‌نگده‌رێكی كورد ده‌پرسم، ئه‌و پێیوابو موچه‌خۆرێكی حیزبی كه پشتیوانی له حیزبێك ده‌كات له‌سه‌ر سندوقه‌كه دابنیشێت بۆ موراقبه یاخود عێراقییه‌كی بێ لایه‌ن بێنی له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی سندوقه‌كه بكات به‌بێ لایه‌نی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی له هیچ حیزبێك بكات، كامیان باشتره؟ بێگومان ده‌ڵێیت بێ لایه‌نه‌كه باشتره له‌به‌ر ئه‌وه له حاڵه‌تێكی واشدا په‌نا بردن بۆ هه‌یئه‌تێكی نه‌زاهه‌ی بێ لایه‌ن باشتره له‌وه‌ی كه هه‌یئه‌تێكی نه‌زاهه‌ی لایهندارت هه‌بێت له كوردستاندا.
Knn: زۆرجار نه‌یاره‌كانت بۆ ئه‌مه ره‌نگه تاوانبار یاخود تۆمه‌تبارت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێوه په‌نا ده‌به‌ن بۆ عێراقی عهرهبیو زۆرجاریش به تایبه‌ت باس له كۆنه به‌عسییه‌كان یا شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌بی ده‌كرێت له به‌رامبه‌ردا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێموایه ئه‌وه به‌شێكی بوختانه، قسه‌یه‌كی راست نییه كه ئێمه په‌نامان بۆ شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌بی بردوه، وابزانم كه‌سیش ناتوانێت موزایه‌ده به‌سه‌ر ئێمه‌دا بكات، هه‌رچی ئێمه بناسێت ده‌زانێت ئێمه ده‌یان ساڵ له ململانێ دابوین له‌گه‌ڵ شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی له‌پێناوی مافه نهتهوهیهتییهكانی گه‌لی كوردا، من نه‌بوم ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ستم تێكهڵاوكردوه له‌گه‌ڵ به‌عسدا، ئێمه شه‌إی به‌عسمان كردوه شه‌ڕی شۆڤینیزممان كردوه‌و له هه‌مو قۆناغه‌كانی كه ئێمه به‌شداریمان كردوه له ژیانی سیاسیی كوردستان‌و عێراقدا ئه‌وه‌نده‌ی توانیومانه هه‌وڵمان داوه كه مافه‌كانی گه‌لی كورد جێبه‌جێ بكرێت، من پێشموایه كه ده‌وڵه‌تی عێراق دوژمنی ئێمه نییه نابێت به چاوی دوژمنه‌وه سه‌یری ده‌وڵه‌تی عێراق بكه‌ین ده‌وڵه‌تی عێراق سه‌رۆكی كۆماری كورده، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی كورده، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كورده، وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو كورده، وه‌زیری پیشه‌سازی كورده، وه‌زیری ژینگه كورده، سه‌رۆكی ئه‌ركانی جه‌یش كورده جیاواز له په‌رله‌مان، كه (58) نوێنه‌ری كورد له په‌رله‌مانی عێراقی هه‌یه من به چاوی دوژمن ته‌ماشای پایته‌ختی عێراق ناكام ته‌ماشای ده‌وڵه‌تی عێراق ناكه‌م، به‌ڵكو وه‌كو به‌شدار وه‌كو هاوبه‌ش چاو له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ش هیچی تیانییه ئێمه له هه‌ندێ حاڵه‌تدا په‌نا به‌رینه‌به‌ر مه‌ركه‌ز به‌تایبه‌ت ئه‌و مهركهزهی كه ئێمه خۆمان شه‌ریكین تیایدا.
Knn: ئه‌مه دژاو دژییه‌كی تیایه له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا یا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقی ده‌بێته‌وه، كه له‌م حاڵه‌تانه‌دا هه‌رێم په‌نابه‌رێته به‌ر ده‌سته قانونییهكانی مه‌ركه‌ز؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به گوێره‌ی جۆره‌ی تێگه‌یشتنی من نه‌ك پێچه‌وانه نییه، به‌ڵكو ده‌قاوده‌ق له‌گه‌ڵ ده‌ستوردا ده‌گونجێت.
Knn: با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر دۆخه ناوخۆییه‌كه‌ی گه‌نده‌ڵیی، پێتواییه كه ئه‌و كادیرانه یاخود ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی كه نیزامێكی گه‌نده‌ڵ یاخود گهندهڵكهر كاری تێدا كردبێت یه‌عنی كادیره كۆنه‌كان ده‌توانن سه‌ر له‌نوێ له سیستمێكی رێكوپێكدا رێك بخه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروستدا ئاراسته بكرێن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌پێشه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم؛ به شانازییه‌كی گه‌وره‌وه ده‌ڵێم به‌شێكی هه‌ره زۆری هاوڕێ ناسراوه‌كانی ئێمه ئه‌وانه‌ی كه له‌م جوڵانه‌وه‌یه‌دا هاوكاری من بون‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ده‌رچون بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له‌وانه نین، كه به هیچ جۆرێك له گه‌نده‌ڵیی تێوه‌گلابن، من شانازی ده‌كه‌م له لایه‌كه‌وه به‌وان له لایه‌كی دیكه‌یش ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و كادیرانه‌ی كه له حیزبه‌كاندا بون یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت كێ راستی كرده‌وه هه‌ر كادیره‌كانی حیزبی شیوعی سۆڤیه‌تی پۆڵۆنیاو بولغاریاو هه‌نگاریاو چیكۆسۆلفاكیاو ئه‌ڵمانیای شهرقیو ئه‌مانه رۆمانیا كێ گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی سیاسیی كرد له وڵات‌دا هه‌ر كادیر‌و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبانه‌ی كه له حكومهتدابون یه‌عنی چ عه‌یبێكی تیایه ئه‌گه‌ر كادیری حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان پاش ئه‌وه‌ی كه نا‌ئومێد ده‌بن له‌وه‌ی كه گۆڕان له‌ناو داخیلی حیزبه‌كاندا ناكرێت له رێگه‌ی گۆڕینی حیزبه‌وه ناتوانن گۆڕین له په‌یكه‌ره‌ی دهوڵهتو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن، چ عه‌یبێكی تیایه ئه‌گه‌ر بێن له جوڵانه‌وه‌یه‌كی وه‌كو گۆڕاندا به‌شداریی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌شداربن له گۆڕین‌و له چاككردنی باری سیاسیی وڵاته‌كه‌و سیستمی سیاسیی وڵاته‌كه، پێموایه هیچ عه‌یبێكی تیانییه به ته‌جروبه‌ی میلله‌تان به عه‌كسه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده به‌وه.
Knn: یه‌عنی ئه‌م خیتابه‌ی تۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كهسانهشه، كه له ده‌ره‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئێوه‌ن كه گۆڕانه؟، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه زۆرجار له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه دنیا به رهشو سپی ده‌بیندرێت ئه‌وه‌ی ئێوه یان ئێوه به زه‌روره‌ت دنیا به رهشو سپی نابینن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من حه‌ز ده‌كه‌م لێره‌دا یه‌ك خاڵ رون بكه‌مه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئێمه ئه‌م بزوتنه‌وه‌ی ئێمه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆمان به جێگره‌وه‌ی یه‌كێتیی یان به جێگره‌وه‌ی پارتیی نازانین، ئێمه پێمانوایه پارتیی وه‌كو حیزبێك مێژویی هه‌یه‌و دهمێنێتو یه‌كێتیش وه‌كو حیزبێكی مێژویی هه‌یه‌و ده‌مێنێت، ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ین ده‌نگێكی تازه‌ین رێبازێكی تازه‌ین به شێوه‌یه‌كی ئیشكردنی تازه هاتوینه‌ته مهیدانو له ته‌نیشت ئه‌وانه‌وه دانیشتوین ئێمه خۆمان به به‌دیلێكی ئه‌وان نازانین ئێمه به‌شی خۆمان هه‌یه له‌و وڵاته ده‌توانین كاری تیابكهینو ئیشی تیابكه‌ین ئه‌وانیش مه‌جالی ئیشكردنیان هه‌یه‌و ئێمه‌ش مه‌جالی ئیشكردنمان هه‌یه، ئێستا بۆچونی سیاسیمان بۆ جۆری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه جیاوازه ئێمه به‌و رێگه‌یه دهیكهینو بێگومان ئه‌وه‌ی كه دێت له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌شداریی بكات هه‌ندێك له‌وانه‌ن، كه وه‌ختی خۆی له حیزبه‌كاندا به‌شدارییان كردوه‌و به‌ڵام به‌شێكیشی له‌وانه‌ن، كه هه‌رگیز حیزبایه‌تیان نه‌كردوه‌و خه‌ڵكی بێ لایه‌نن خه‌ڵكی ئه‌وانه‌ن كه قازانجیان هه‌یه له چاككردنی باری ژیانی سیاسیی ئێستای كوردستانی عێراقدا.
Knn: تۆ پێشتر له‌ناو حیزبداو دواتر كه وازتهێناوه، ئێستا كه گۆڕان سه‌ركه‌وتوه له خیتابی خۆتدا زۆر دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیت راگه‌یاندوه، ئێستا كه بونه‌ته قه‌واره‌یه‌كی به‌هێز یاخود كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانیی له په‌رله‌مانی كوردستاندا به هه‌مان ئاراسته‌و به هه‌مان حه‌ماس درێژه ده‌ده‌ن به دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵیی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، بێگومان.