دیمانه: به‌رهه‌م عومه‌ر
به‌رزان هه‌ورامی، ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان- لیژنه‌ی پیشه‌سازی‌و وزه، له‌م دیداره‌ی رۆژنامه‌دا باس له گرفته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (DNO)ی نه‌رویجی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان راسپێردرابو بۆ چه‌ند كارێك كه له‌ماوه‌ی رابردودا ئه‌نجامی نه‌دابو، ده‌بوایه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌دواداچونیان بۆ بكردایه له‌كاتی بانگهێشتكردنی ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان بۆ په‌رله‌مانی كوردستان".
رۆژنامه: گرفته یاسایی‌و كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشییه‌كان له چیدا ده‌بینیته‌وه؟
به‌رزان هه‌ورامی: له كوردستاندا ئه‌نجومه‌نی نه‌وت‌و گاز دامه‌زراوه، كه هه‌ریه‌ك له وه‌زیری پلاندانان‌و دارایی‌و سامانه سروشتییه‌كان ئه‌ندامی بۆردی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ن، هه‌رچییه‌ك په‌یوه‌ندیی به بابه‌ته‌كانی نه‌وته‌وه هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ده‌ربإێت، من ده‌پرسم ئایا ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئاگاداریی هه‌یه له‌و حه‌واڵه‌و پاره‌گۆڕكێیه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێشتر پێی هه‌ستاوه؟ ئایا ئه‌و كارئاسانییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كردویه‌تی بۆ كۆمپانیای (DNO)ی نه‌رویجی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا بوه؟ له‌كاتێكدا ناوی كۆمپانیای (گه‌نه‌ل)ی توركیش هاتوه‌ته ناوه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی به‌پێی یاسای نه‌وت‌و گاز هیچ به‌رپرسێكی باڵای حكومیی به راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ نابێت به‌شداریی بكات له هیچ مامه‌ڵه‌و كڕین‌و فرۆشتنی پشك‌و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كاندا. له یاسای نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستاندا به‌ته‌واویی ئاماژه دراوه به‌وه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كه‌سێك ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتیی گشتیی حكومیی باڵای هه‌بێت راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆ سودمه‌ندبن‌و به‌شداربن له پشكه‌كانی نه‌وتدا، به‌وپێیه‌ش رێگه نه‌دراوه كه وه‌زیر یان هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌شداریی له كڕین‌و فرۆشتنی ئه‌و پشكانه‌دا بكات.
رۆژنامه: ئه‌و وابه‌سته‌بونانه‌ی كۆمپانیای (DNO) هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ بۆرسه‌ی ئۆسلۆ، ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بوایه پێشتر ئاگاداری ئه‌و رێوشوێنانه بوایه به‌رله‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكردایه؟ به واتایه‌كی دیكه نه‌ده‌بو حكومه‌تی هه‌رێم له‌وه دڵنیا بوایه كه كڕین‌و فرۆشتنی پشكه‌كانی (DNO) به نهێنیی ئه‌نجامنه‌دراوه؟
به‌رزان هه‌ورامی: حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت موتابه‌عه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته بكات‌و بۆشی نییه ئه‌و كاره بكات كاتێك لایه‌نی سێیه‌م دێته ناوه‌وه، چونكه حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت مه‌رجی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا، چونكه كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتنی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه له‌باره‌ی ئیلتیزاماتی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه، به‌ڵام هه‌ركاتێك حكومه‌تی هه‌رێم بۆی ده‌ركه‌وت كه لایه‌نی سێیه‌م داغڵ بوه له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كاندا‌و حكومه‌تیش ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌و كاته حكومه‌ت ده‌توانێت ئیشكردنی ئه‌و كۆمپانیایه رابگرێت، به‌ڵكو ده‌توانێت گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌و كۆمپانیاكه خۆشی زیانه‌كانی خۆی ده‌گرێته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسای نه‌وت‌و گازی هه‌رێم رێكخراوه به بڕگه‌یه‌ك.
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌كاتی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستدا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرا بێت، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت توانای دارایی‌و ته‌قه‌نی‌و پسپۆڕی‌و شاره‌زایی‌و یاساییبونی كۆمپانیاكه ئاشكرابێت، به‌ڵام وه‌كو ئه‌و سه‌رمایه‌داره یه‌مه‌نییه‌ی كه له‌ساڵی (2004)دا پاره‌ی داب‌و به (DNO) به‌بێ ئاگاداریی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا تازه‌كه‌ی نه‌وت‌و گاز گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ به‌نده‌كانی یاسای ژماره (22)ی نه‌وت‌و گازی هه‌رێمی كوردستاندا رێكیخستنه‌وه، ئه‌و پیاوه پشكه‌كانی (DNO)ی كإیبو، به‌وپێیه‌ی گرێبه‌ستی هه‌بو له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمدا، هه‌ربۆیه كاتێك حكومه‌ت پێیزانی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و سه‌رمایه‌داره‌كه‌ش زه‌ره‌رمه‌ند بو.
رۆژنامه: هه‌ندێك له شاره‌زایانی بواری نه‌وت‌و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وت له به‌غدا، ده‌ڵێن كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوه‌ته جێگه‌ی كاری كۆمپانیا نا شه‌فافه‌كان، ئه‌وه تا چه‌ند راسته؟
به‌رزان هه‌ورامی: له راستیدا ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه هاتون، كۆمپانیای زه‌به‌لاحی نه‌وتیی نین، كۆمپانیای ناوه‌ندی‌و مامناوه‌ندن، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و گله‌ییانه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق وه‌كو گله‌ییه‌ك به‌رده‌وام له حكومه‌تی هه‌رێمی ده‌كه‌ن‌و ره‌خنه‌ی لێده‌گرن.
زیانی پێدانی مۆڵه‌ت به كۆمپانیای ناوه‌ندی ئه‌وه‌یه كه له‌وانه‌یه به‌هۆی نه‌بونی شاره‌زایی ته‌واوه‌وه نه‌وتی قورس‌و سپی تێكه‌ڵ بكه‌ن له‌كاتی ده‌رهێنان له‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ی (3-4) ملیار به‌رمیل نه‌وتی تێدا بێت، له‌وانه‌یه ئاو‌و نه‌وت تێكه‌ڵاوبێت، ئه‌وه‌ش زیانێكی گه‌وره ده‌دات، كه هه‌مومان پێویسته له خه‌میدابین.
له راستیشدا ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان زۆر هانده‌ر نییه، له روی سیستمی بانكی‌و ژێرخانی ئابوری‌و جیابونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و ته‌شریعاتی پێویست، كۆمپانیای دڵنیایی.. هتد، ئه‌مانه كه بنه‌ماكانی ئابورین له وڵاتی ئێمه‌دا نییه یان لاوازن له‌م قۆناغه‌دا، سه‌ره‌إای ئه‌وه كۆمه‌ڵێك كارئاسانی‌و لێخۆشبونمان فه‌راهه‌مكردوه له روی باج‌و له روی دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی گونجاوی ئاسایشیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمپانیاكان وه‌كو پێویست نایه‌نه هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هه‌ربۆیه حكومه‌تی هه‌رێم له‌م قۆناغه‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی مه‌رجی خۆی به‌سه‌ر كۆمپانیاكاندا بسه‌پێنێنێت، زۆرجار چاوپۆشیی كردوه‌و كارئاسانیی بۆ كردون، ئه‌وه‌ش هونه‌ری وه‌به‌رهێنانه، چونكه ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئاسایشی عێراق باشبێت، كۆمپانیاكان نایه‌ن بۆ هه‌رێم وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
له‌سه‌ر شه‌فافیه‌تی گرێبه‌سته‌كان، پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاوبگیرێت كه ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی تێدابێت، پێویستی به شاردنه‌وه نابێت، له راستیشدا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا واژۆی كردون تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر شه‌فافیه‌تی تێدایه، چونكه ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه ملكه‌چی یاساكانی وڵاته‌كانی خۆیانن‌و ده‌بێت شه‌فاف بن، ئه‌گه‌ر لای خۆشمانه‌وه ئیراده‌یه‌ك هه‌بێت بۆ گه‌نده‌ڵی‌و نا شه‌فافییه‌ت، كۆمپانیاكان ئاماده‌نین ئه‌و كاره‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چونكه كاتێك ئه‌وان دێن ملیاره‌ها دۆلار له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌خه‌نه بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه، هه‌رگیز نایانه‌وێت له‌شێوه‌ی به‌رتیل‌و پاره‌ی ژێربه‌ژێردا كێشه بۆخۆیان دروست بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر ئاشكرا ده‌بن، ئه‌وان بۆیان هه‌یه كه پاره‌یه‌كی دیاریكراو دیاری بكه‌ن بۆ خه‌رجكردن له‌و وڵاته‌ی بۆی ده‌چن، كه پێیده‌وترێت (service develop ) بۆ هاتوچۆ‌و خه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵێك پێداویستی دیكه، كه خۆیان هه‌یانه كه وابزانم له ملیۆنێك دۆلار تێناپه‌إێت، ئه‌گه‌ر له‌و پاره‌یه زۆرتر بێت، وڵاته‌كانی خۆیان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه پێناچێت بابه‌تی به‌رتیل‌و ئیمتیازات پێدان هیچ بنه‌مایه‌كی هه‌بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له (sub contract) كاندایه له‌گه‌ڵ (مه‌قاولی سانه‌وی)، ئه‌و كۆمپانیا ناوخۆییانه‌ی كاره‌كانی كۆمپانیا سه‌ره‌كییه‌كه وه‌رده‌گرن، زۆرجار ئه‌و مه‌قاولانه رویداوه كه كه‌سانێكی تێدایه به‌رپرسن یان سه‌ر به‌حیزبێكی دیاریكراوه‌و قۆرغكراوه، لێره‌وه نا شه‌فافیه‌ت دروستده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌پێی یاسا تائێستا رێكنه‌خراوه‌و ئه‌و كاره له ئه‌ستۆی كۆمپانیاكاندایه.
رۆژنامه: ئه‌گه‌ر تۆ له‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌ماندا ئاماده‌بویتایه، داوای رونكردنه‌وه‌ت له‌سه‌ر چی ده‌كرد له وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان؟
به‌رزان هه‌ورامی: ئه‌و دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان له‌كاتی خۆیدا بو، ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستاندا كاتی خۆی یه‌ك پرسیارمان كرد، داوامانكرد كه واژۆكردنی كۆتایی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان بهێنرێته ناو په‌رله‌مانه‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌و پێشنیازه سه‌رینه‌گرت، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا راده‌یه‌ك موبه‌ریره‌كان باوه‌ڕپێكراو نه‌بون، به‌وپێیه‌ی موزه‌كه‌ره‌ی ته‌فاهومی نێوان كۆمپانیاكه‌و دیراسه‌كردنی له كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه، له‌سه‌ر بنه‌مای جیاكاریی ده‌سه‌ڵاته‌كان، پێویسته ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان جیاوازبێت له ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه، ئه‌وه‌ش ده‌بوه رێگر له‌به‌رده‌می په‌رله‌مان كه له‌و ورده‌كارییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا ده‌ستێوه‌ردان بكات،
هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی یاسایه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی رێكه‌وتبوین، له‌ساڵی (2007)دا ده‌سته‌یه‌ك دروست بو، ده‌سته‌ی فیدراڵی نه‌وت‌و گاز، كه چه‌ند كه‌سێكی كوردستانیشی تێدابو، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆی هه‌بو رێنمایی بۆ هه‌مواركردن ده‌ربكات، به‌گوێره‌ی ده‌ستوریش هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاری لێبدات، ئیتر بنه‌مای ده‌ستوریی ده‌بێت، ئه‌وكاته‌ش ده‌بێت لیژنه‌ی ئیتیحادی وابه‌سته‌بێت پێوه‌ی، به‌گوێره‌ی ده‌ستوریش ئه‌وكاته نابێت هیچ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌ك له‌و بڕیاره‌دا روبدات، به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ش ده‌بوایه ئه‌و ده‌سته‌یه بیانتوانیایه گفتوگۆ‌و راسپارده‌یان له‌سه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنانه بكردایه‌و گۆڕانكارییان تێدا ئه‌نجام بدایه، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌یبه‌تی په‌رله‌مان جوان نه‌ده‌بو، كێشه‌كه لێره‌دابو كه ئه‌و پێشنیازه سه‌رینه‌گرت، به‌ڵام ئێمه شتێكمان كرد، سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان خرایه ژێر چاودێریی په‌رله‌مان‌و سه‌ر به په‌رله‌مانی كوردستانه، ده‌بێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سندوقه‌كه كه وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان (ئاشتی هه‌ورامی) سه‌رۆكی ئیدارییه‌كه‌یه‌تی، ره‌زامه‌ندبن له‌سه‌ر خه‌رجكردنی، بۆ دابینكردنی به‌رزیی ئاستی شه‌فافیه‌ت‌و دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی داهاته‌كاندا، به‌داخه‌وه ئه‌و سندوقه تائێستا دانه‌مه‌زراوه، ئه‌گه‌ر ئێمه له په‌رله‌ماندا بوینایه، پرسیاری هۆكاری دانه‌مه‌زراندنی ئه‌و سندوقه‌م ده‌كرد كه له ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی نه‌وت‌و سامانه سروشتییه‌كانه، هه‌روه‌ها ته‌علیماتی مالیی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان ده‌بوایه بچوایه‌ته ئه‌و سندوقه‌وه، له‌وێشه‌وه په‌رله‌مان ده‌توانێت موتابه‌عه‌ی ورده‌كاریی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان‌و چۆنێتیی رێوشوێنه‌كانی بكات، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی سندوقه‌كه دانه‌مه‌زراوه، ئه‌و زانیارییانه‌ش دیارنین‌و په‌رله‌مانیشی لێ گاردار نییه.
جگه له‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس له فرۆشتنی نه‌وتی خاوی كوردستان، بریتییه له كۆمپانیای به بازاڕكردنی به‌روبومه نه‌وتییه‌كان، (كۆتۆ) هیچ كه‌سێكی دیكه بۆی نییه بیفرۆشێت به‌پێی یاساكه، به‌ڵام هێشتا كۆتۆ دانه‌مه‌زراوه، ئه‌گه‌ر (سۆمۆ) پێیهه‌ڵده‌ستێت به راستی ئه‌وه له یاساكه‌ی خۆماندا به‌وشێوه‌یه ده‌ستنیشاننه‌كراوه، به‌ڵكو ده‌بێت كۆمپانیاكه‌ی خۆمان (كۆتۆ) پێی هه‌ستێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی یاساكه‌یه.
له سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كاندا شتێكی دیكه هه‌یه، ئه‌و پاره‌ی نه‌وته ده‌چێته سه‌ر حسابی بانكی (DFI) له ئه‌وروپا، له‌و بانكه‌وه ده‌بوایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پاره‌كه بچوایه‌ته سه‌ر حسابی (كۆتۆ)، نه‌ك بچێته‌وه سه‌ر حسابی گشتیی به‌غدا‌و له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی فیدراڵیدا بێت، ئێستاش كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌ڵێت نزیكه‌ی (4) ملیار دۆلارمان هه‌یه، ئێستا ده‌بوایه ئه‌و پاره‌یه له‌و سندوقه‌دا بوایه، به‌ڵام وابزانم خراوه‌ته سه‌ر حسابی بانكی حكومه‌تی هه‌رێم له (HSBC)، كه ئه‌مه‌ش ئه‌و چوارچێوه یاساییه نییه كه له یاساكه‌ی نه‌وت‌و گازدا دیاریكراوه.