Print
 ئۆپۆزسیۆنی‌ كوردستان و چاودێری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم
Saturday, December 5, 2009

راپۆرت: به‌رهه‌م خالید
پاش سێ‌ مانگ تێپه‌ڕبون به‌ سه‌ر یه‌كه‌مین دانیشتنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، تائێستا ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست به‌ ئه‌ركی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ هه‌ڵسێت، په‌رله‌مانتارانی‌ ئۆپۆزسیۆنیش هۆكاری‌ ئه‌وه‌ بۆ دره‌نگ پێكهێنانی‌ لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، چاودێرێكی‌ سیاسیش پێیوایه‌، تائێستا ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌ی‌ رونی‌ نییه‌و فراكسیۆنی‌ ده‌سه‌ڵات خستویه‌تیه‌ گه‌مه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ ئه‌ركه‌كانی خۆی بیرچوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ خۆی‌ رێكبخاته‌وه‌و خۆی‌ له‌و گه‌مه‌ سیاسییانه‌ ده‌ربازبكات، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌یبه‌تی ئۆپۆزسیۆنبون له‌ یه‌كه‌م ئه‌زمونیدا شكست نه‌هێنێت.

بونی‌ لیستی‌ جیاواز له‌ دوایین هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان‌و پێكهاته‌ی‌ خولی سێیه‌می‌ په‌رله‌مان‌و مانه‌وه‌ی‌ (35)كورسی له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ فراكسیۆنی‌ ده‌سه‌ڵات، گۆڕانێكی‌ ریشه‌یی بو له‌ سیمای‌ نه‌خشه‌ی‌ نوێی سیاسیی هه‌رێمدا كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئاكامی‌ نزیكه‌ی‌ (18)ساڵ‌ له‌ مۆنۆپۆڵی‌ ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی‌ كوردستان‌و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانه‌وه‌ بو.

ئه‌گه‌رچی‌ تائێستا ئۆپۆزسیۆن نه‌یتوانیوه‌ به‌ ئه‌ركی‌ راسته‌قینه‌ی‌ خۆی هه‌ڵسێت، به‌ڵام شۆڕش حاجی‌، هه‌ڵسوڕاوی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان پێیوایه‌، ئۆپۆزسیۆن به‌ (35)كورسییه‌وه‌ ده‌توانێت رۆڵێكی‌ زۆر كاریگه‌ری‌ هه‌بێت، ئه‌ویش له‌ رێگای‌ پێشكه‌شكردنی‌ پڕۆژه‌‌و هه‌روه‌ها گفتوگۆكردنی‌ ئه‌و پإۆژانه‌ی له‌لایه‌ن فراكسیۆنی‌ ده‌سه‌ڵات‌و فراكسیۆنه‌كانی‌ دیكه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێن، ئه‌وه‌ش له‌ كۆتاییدا به‌ سودی‌ خه‌ڵك ده‌شكێته‌وه‌.
حاجی‌ له‌ لێدوانێكی‌ پێشوتردا بۆ رۆژنامه‌ وتی: "ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌رچو كه‌ فراكسیۆنی‌ ده‌سه‌ڵات هه‌ر پإۆژه‌یاسایه‌كی‌ هه‌بو به‌بێ‌ گفتوگۆكردن‌و ره‌خنه‌یه‌ك ببێته‌ بإیاری په‌رله‌مانی‌ كوردستان".

به‌ بۆچونی‌ ئه‌و، ئه‌ركی‌ گرنگ‌و كاریگه‌ری‌ ئۆپۆزسیۆن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ چاودێری‌ وردی‌ ئه‌دای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بكات، بۆئه‌وه‌ی‌ بتوانن رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆنێكی‌ راسته‌قینه‌ بگێإن له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، له‌پێناو خزمه‌تكردنی‌ پإۆسه‌ی‌ سیاسی‌و دیموكراسی له‌ كوردستاندا.

له‌ دانیشتنی‌ په‌رله‌ماندا كه‌ تایبه‌ت بو به‌ متمانه‌ به‌خشین به‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، هه‌ردو فراكسیۆنی‌ گۆإان‌و یه‌كگرتو دانیشتنه‌كه‌یان جێهێشت‌و په‌رله‌مانتارانی‌ كۆمه‌ڵیش ئه‌گه‌رچی‌ له‌ ناو هۆڵی په‌رله‌مان مانه‌وه‌، به‌ڵام ده‌نگیان به‌ كابینه‌كه‌ نه‌دا كه‌ ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ وته‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ ئه‌و لیستانه‌، سه‌ره‌تای‌ كاری ئه‌وان بوه‌ وه‌ك فراكسیۆنی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌ماندا.

عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتو له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌وان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن هه‌ستاون به‌ ئه‌ركی‌ ئۆپۆزسیۆنی خۆیان، ئه‌وه‌شی‌ به‌ نمونه‌ هێنایه‌وه‌ كه‌ له‌و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ی‌ په‌رله‌ماندا، هه‌مو كات موداخه‌له‌و قسه‌ی‌ خۆیان هه‌بوه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كان، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی‌ باشی هه‌بوه‌، له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌شی‌ نه‌شارده‌وه‌ كه‌میی‌ دانیشتنه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ ئاسته‌نگه‌كانی‌ به‌رده‌م كارابونی‌ رۆڵی‌ ئۆپۆزسیۆن كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ك په‌رله‌مانتاران، هه‌ربۆیه‌ له‌ په‌یإه‌وی‌ ناوخۆی‌ په‌رله‌ماندا پێشنیازیانكردوه‌ كه‌ په‌رله‌مان به‌ ئیلزام هه‌فتانه‌ لانیكه‌م دو كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات.

ده‌رباره‌ی‌ چۆنێتیی‌ چاودێریكردنی‌ ئه‌دا‌و كاری‌ حكومه‌ت، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتو به‌ رۆژنامه‌ی‌ راگه‌یاند: په‌رله‌مانتارانی‌ ئۆپۆزسیۆن به‌ گشتی‌ به‌رده‌وامن له‌ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رنج‌و ره‌خنه‌و داواكانی‌ خه‌ڵك بگه‌یه‌ننه‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان‌و له‌لایه‌كی‌ دیكه‌شه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كاندان، بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌رباره‌ی‌ كارنامه‌‌و پإۆژه‌كانیان زانیارییان پێبده‌ن له‌پێناو له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كاره‌كانیان، هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر نییه‌ حكومه‌ت پێكهێنراوه‌، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندنیشه‌وه‌ به‌رده‌وام ره‌خنه‌كان‌و كه‌موكوإییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات ده‌گه‌یه‌ننه‌ خه‌ڵك‌و وتیشی: "دواكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تیش هۆكارێكه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆن نه‌توانێت به‌ قورسایی خۆیه‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت".

كه‌موكوإییه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ سیاسیی هه‌رێم‌و خراپی‌ كاره‌كانی‌ حكومه‌ت له‌ رابردودا كه‌ره‌سته‌‌و ره‌خنه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ لیسته‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن بون له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ته‌مموزی‌ رابردوی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا، هه‌رئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ وته‌ی ده‌ستبه‌كاربونیدا وه‌ك سه‌رۆكی‌ حكومه‌ت بڵێت "با ئۆپۆزسیۆن به‌ كاری‌ لابه‌لاوه‌ سه‌رقاڵمان نه‌كات"، به‌ڵام به‌ بڕوای‌ چاودێرانی‌ سیاسی، ئۆپۆزسیۆن له‌ ته‌مه‌نی‌ سێ‌ مانگه‌ی‌ خۆیدا نه‌یتوانیوه‌ له‌ ئاست ئه‌ركه‌كانیدا بێت.

رێبین ره‌سوڵ‌، رۆژنامه‌نوس‌و چاودێری‌ سیاسی ده‌رباره‌ی‌ ئه‌و پرسه‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كرد، رۆڵی ئۆپۆزسیۆن ئه‌زمونێكی‌ تازه‌یه‌ له‌ هه‌رێمدا‌و تائێستا زه‌مینه‌سازییه‌كی‌ له‌بار نه‌بوه‌ بۆ ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وه‌ی‌ ئێستاش ئۆپۆزسیۆن له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پیاده‌ی‌ ده‌كات له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌و ده‌وڵه‌مه‌ند نییه‌، به‌ واتایه‌كی‌ تر ئامانج‌و ستراتیژیه‌تی‌ ئۆپۆزسیۆن دیارنییه‌و زیاتر به‌ شێوه‌ی‌ ریكلامی‌ راگه‌یاندن كارده‌كات، نه‌ك له‌ شێوه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ په‌رله‌مانی‌، هه‌ندێكجار په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ ئۆپۆزسیۆن له‌ دوای‌ دانیشتنه‌كان ده‌ڵێن، سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مان رێگه‌ی‌ نه‌داین قسه‌بكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان میوان بن له‌ په‌رله‌مان، له‌ كاتێكدا ئه‌وان ئه‌ركیانه‌ قسه‌ی خۆیان بكه‌ن‌و رۆڵی په‌رله‌مانتار ببینن نه‌ك رۆژنامه‌نوس، رێبین به‌ رۆژنامه‌ی‌ وت: "تائێستا ئۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌ی‌ رونی‌ نییه‌و له‌ ئاست به‌ڵێنه‌كانیدا كه‌مته‌رخه‌مه‌‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌سه‌ڵات گه‌مه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك به‌إێوه‌ ده‌بات كه‌ ئۆپۆزسیۆن سه‌ری لێبشێوێت، له‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتو بوه‌، بۆیه‌ ئه‌ركی‌ ئۆپۆزسیۆنه‌ خۆی‌ رێكبخاته‌وه‌و خۆی‌ له‌و گه‌مه‌ سیاسییانه‌ ده‌ربازبكات، بۆئه‌وه‌ی‌ هه‌یبه‌تی ئۆپۆزسیۆنبون له‌ یه‌كه‌م ئه‌زمونیدا شكست نه‌هێنێت".

به‌ بڕوای‌ ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌، له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن پێویسته‌ خۆی‌ له‌ كاری‌ نمایش ده‌رباز بكات، چونكه‌ ئه‌و شه‌إانه‌ی‌ تائێستا كراون شه‌ڕی‌ ئۆپۆزسیۆن خۆیان بوه‌ نه‌ك خه‌ڵك، بۆیه‌ ده‌بێت به‌ به‌رنامه‌ی‌ كارو پڕۆژه‌یاسا بیسه‌لمێنن كه‌ ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنن‌و وتیشی: "ده‌بێت ئۆپۆزسیۆن ئه‌و پڕۆژانه‌ پێشكه‌ش بكات كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی‌ خه‌ڵكدان، هه‌ر كاتێكیش فراكسیۆنی‌ ده‌سه‌ڵات قبوڵی‌ نه‌كرد، ئه‌وكاته‌ بۆ رایگشتی‌ رونبكرێته‌وه‌، به‌وه‌ش پاڵپشتی‌ جه‌ماوه‌ری‌ بۆ ئۆپۆزسیۆن زیاد ده‌كات".

Sbeiy.com © 2007