راپۆرت: شاڵاو فه‌تاح
یاساغكردنی ده‌ته‌په
داخستنی پارتی ده‌ته‌په بۆ زۆرێك له ناوه‌نده ناوخۆییه‌كانی توركیا‌و جیهانیش شۆكئامێزبو، ئه‌مه‌ش به كاردانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی جه‌ماوه‌ری كورد‌و رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپادا ده‌ركه‌وت.
دادگای ده‌ستوری توركیا له رۆژی هه‌ینی (11/12/2009) به‌تێكڕای ده‌نگ بڕیاری داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (ده‌ته‌په) درا به "تاوانی بونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه"و به‌مشێوه‌یه‌ش كاری سیاسیی له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌م پارته به ئه‌حمه‌د توركی سه‌رۆكی پارتهكهشهوه قه‌ده‌غه‌كرا.
ئه‌م بڕیاره له كاتێكی زۆر ناسكدا درا، كه زۆرێك له میدیای جیهانی به گه‌وره‌ترین مه‌ترسییان دانا بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی كرانه‌وه به‌ڕوی كورد دا. له باره‌ی داخستنی ده‌ته‌په‌وه، هاشم كیلیچ، سه‌رۆكی دادگای ده‌ستوری وتی: (11) قازی دادگای باڵای توركیا بڕیاریان له‌سه‌ر ئه‌وه داوه، كه ده‌ته‌په بوه‌ته خاڵی سه‌ره‌كی چالاكییه‌كان دژی یه‌كگرتویی وڵات‌و نیشتمان.
دواتر وتی: سه‌رۆكی ده‌ته‌په واته ئه‌حمه‌د تورك، له‌گه‌ڵ ئایسه‌ل تورك‌و (35) ئه‌ندامی دیكه‌ی ئه‌و پارته بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ چالاكیی سیاسی‌یان لێ یاساغكراوه، ئه‌وه‌شی باسكرد كه ته‌واوی دارایی حیزبه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
پارتی ده‌ته‌په (21) كورسی له پهرلهمانو (550) كورسییه‌كه‌ی توركیادا هه‌یه.
ده‌ستپێكێكی نوێ له‌گه‌ڵ كورد دا؟
كاردانه‌وه‌ی ده‌ته‌په چاوه‌ڕوانكراو بو، چونكه پێش ده‌رچونی بڕیاری یاساغكردنهكهش په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په، كه ژماره‌یان (21) په‌رله‌مانتاره له كۆی (550) ئه‌ندام، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌یان له په‌رله‌مان كرد، دیاره كشانه‌وه به مه‌به‌ستی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه نایه‌ت، چونكه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌توانن تاكۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به سه‌ربه‌خۆیی له په‌رله‌ماندا بمێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا له په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه، نه‌ك له كاری سیاسیی وه‌ك جۆناسان هێد، (بی.بی.سی) له ئه‌سته‌مبوڵ رایگه‌یاند: په‌رله‌مانتاران رێگه‌ی ناوه‌ندیان گرتوه‌ته‌به‌ر، به مانای ئه‌وه‌ی دهستلهكارناكێشنهوه، به‌ڵام ته‌نیا له په‌رله‌مان ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره ته‌نیا سیاسیی لێوبهخهندهی كورده‌كانی یاساغكرد. جه‌ماوه‌ری ده‌ته‌په دوای ده‌رچونی بڕیاره‌كه ههڵچونو له چه‌ند شارێكی باشوری خۆرهه‌ڵات (ناوچه‌ی كورد) ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد، ده‌ستبه‌جێ جه‌ماوه‌ری توڕه، به‌تایبه‌ت له باشوری خۆرهه‌ڵات چونه ده‌ره‌وه‌و پێكدادان له‌گه‌ڵ پۆلیسدا دروستبو.
ئه‌م بڕیاره چوار مانگ دوای په‌یمانی حكومه‌ت به ده‌ستپێكێكی نوێ له‌گه‌ڵ كه‌مینه كورده‌كه‌ی دێت. به‌هیوای ئه‌وه‌ی به به‌خشینی مافی زیاتری گوزارشتكردن كۆتایی به پاڵپشتیكردنی چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه بهێنرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی یاساغكردنی ده‌ته‌په‌وه پڕۆفیسۆر مایكڵ گه‌نته‌ر، كه شاره‌زاییه‌كی كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌و چه‌ندین كتێبی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: زۆر دڵگرانم به بڕیاری دادگای ده‌ستوری توركیا به داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا توركیا (27) پارتی سیاسیی جیاوازی داخستوه.
زۆرێك له‌وانه پارتی ئاشتیخوازی پرۆكورد بون له‌وانه، پارتی كاری خه‌ڵك (هه‌پ) (1993)، پارتی دیموكرات (ده‌پ) (1994)، پارتی دیموكراتی خه‌ڵك (هاده‌پ) (2003)، ده‌ته‌په تاكه پارتی كوردی بو، كه له‌دوای په‌رله‌مانی توركیاوه له (14) ساڵی رابردودا.
داخستنی ده‌ته‌په ئه‌تمۆسفیرێكی سیاسیی نابه‌كام دروستدهكاتو ئه‌وه‌ش دوپاتده‌كاته‌وه، كه ده‌ستپێشخه‌ریی ئاشته‌وایی توركیا‌و كرانه‌وه‌ی كوردی له‌وه لاوازتره سه‌ركه‌وتو بێت.
سه‌ره‌تا كه ده‌ستپێشخه‌ریی دیموكراسیی له توركیا په‌یمانی به كورده‌كان ده‌دا، كه كێشه‌ی ده‌یان ساڵه‌یان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌م بڕیاری داخستنه ئه‌و گه‌شبینییه ناهێڵێتو پڕۆسه‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی كوردییش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
نه‌ك ته‌نیا كورد، به‌ڵكو ته‌واوی توركیا لاوازتر ده‌بێت به‌وه‌ی، كه رویدا.
مایكڵ گه‌نته‌ر پێیوایه؛ داخستنی ده‌ته‌په گورزێكه به‌ر دیموكراتی كه‌وتوه، له‌مباره‌یه‌وه به رۆژنامه‌ی وت: دیموكراسییه‌ت مافه‌كان به ده‌ته‌په ده‌به‌خشێت، وه‌ك چۆن به هه‌مو پارته‌كانی دیكه‌ی ده‌به‌خشێت، كه كه‌مپه‌ین بۆ بیروباوه‌ڕی خۆیان بكه‌ن به ئاشتیخوازانه، به داخستنی ده‌ته‌په، دادگای ده‌ستوری توركیا زلله‌یه‌كی توند له پڕۆسه‌ی دیموكراسیی له توركیا‌و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ په‌یوه‌ندیكردن به رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ده‌دات.
ئه‌م دۆخه ئه‌وه‌م بیردێنێته‌وه، كه فه‌ره‌نسییه‌كان راهاتبون له باره‌ی بۆربۆنهكانهوه ده‌یانوت: "هیچ فێرنه‌بون، بۆیه هیچ نییه بیریان بچێته‌وه".
به مانایه‌كی دیكه، توركه‌كان هیچ شتێك فێرنه‌بون له‌وه‌ی چۆن كێشه‌ی كورده‌كان به دروستی‌و زیره‌كانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بیریان نه‌چوه كه چه‌نده له كورده‌كان ده‌ترسێن.
ئه‌م بڕیاره ناسۆره كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه له‌سه‌ر به ئه‌ندامبونی ئه‌و ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌ی، كه ئه‌تاتورك دروستیكرد تا ببێته یه‌كێك له خۆرئاوا.
دواتر مایكڵ گه‌نته‌ر له باره‌ی داخستنی ده‌ته‌په‌و كاریگه‌ریی ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ره‌نگه ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌بێت، كه له‌م دواییانه‌دا زۆرێك له به‌رپرسانی توركیا ئیراده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بو، نه‌ك ته‌نیا له‌ڕوی ئابورییه‌وه، به‌ڵكو له‌ڕوی سیاسییه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن. سیاسه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك وه‌زیران به پیاده‌كردنی (سفر كێشه)، یان نه‌بونی كێشه له‌گه‌ڵ دراوسێكاندا له‌نێویاندا حكومه‌تی هه‌رێم له‌وانه‌یه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی فهشهلهێناندا بێت.
ئه‌مه هه‌واڵێكی باش نییه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نیا كات ده‌توانێت پێمانبڵێت؛ كه چۆن چاره‌نوسی په‌كه‌كه كاریگه‌ریی درێژ به‌جێدێڵێت؟.
گول داوای كۆبونه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی گشت پارته‌كان ده‌كات:
عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆكی توركیا له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر ناڕه‌زاییه‌كان رایگه‌یاند: كه دادگای ده‌ستوری توركیا دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و ده‌بێت هه‌موان رێز له بڕیاره‌كانی بگرن، گول كه به سه‌ردانێكی ره‌سمیی له مۆنتینگرۆ بو له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی: ده‌بێت رێز له بڕیاری دادگای ده‌ستوری توركیا به داخستنی ده‌ته‌په بگرن.
له باره‌ی بإیاری دادگاوه به داخستنی ده‌ته‌په گول وتی: هیواخوازم سه‌ركرده‌ی پارته‌كان هێنده هۆشیاربن، كه پارته‌كانیان بپارێزن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌ستورو یاساكان رونن، دادگا چی پێده‌كرێت؟ توركیا پلورالیزمی له ئامێزگرتوهو ده‌یه‌وێت ستانده‌ره‌كانی دیموكراتییهتیش به‌رزبكاته‌وه، بونی سیستمی فرهحیزبییش مانای ئه‌وه‌یه، كه بیروڕای جیاواز پارتی جیاوازه‌وه قبوڵده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌مه به مانای بانگه‌شه‌كردن بۆ دابه‌شكردنی وڵات نایه‌ت، به‌ڵام گول ده‌ستبه‌جێ داوای كۆبونه‌وه‌ی ته‌واوی پارته‌كانی توركیای كرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی كرانه‌وه‌ی دیموكراسیی، به‌هۆی داوای سه‌رۆك كۆماره‌وه گشت پارته‌كانی توركیا ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر به‌شداریكردن ده‌ربڕی ته‌نیا پارتی كۆماری گه‌ل (جه‌هه‌په) نه‌بێت.
گول له لێدوانێكدا، كه له وڵاتی ئه‌لبانیا بۆ رۆژنامه‌نوسان دوا، وتی: "هه‌موان ده‌بێت ژیربن، ئامانجی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستی ئه‌وه‌یه، كه توندوتیژیی هانبدات لهلایهكو له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌وه بیسه‌پێنێت، ده‌بێت ئه‌و هه‌له‌یان پێنهبهخشرێت". دواتر گول وتی: ئه‌مڕۆ رۆژی هاوكارییه، ره‌نگه چه‌ند بیروبۆچونێكی جیاواز‌و سیاسه‌تی جیاوازمان هه‌بێت، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌مو پارته سیاسییه‌كان پێویسته كۆببنه‌وه، پێویسته راستگۆیانه بدوێین‌و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات كۆبونه‌وه‌كه داخراو ده‌بێت. (جه‌هه‌په) تاكه پارته، كه پێشوازی له بیرۆكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی پارته‌كان ناكات، ته‌نانه‌ت گه‌ر داوای سه‌رۆك كۆماریش بێت.
سه‌رۆكی (جه‌هه‌په) ده‌نیز بایكاڵ ته‌نیا دوجار چوه‌ته ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تی له خولی سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدوڵا گولدا.
ئۆنۆر ئۆیمهنی جێگری سه‌رۆكی (جه‌هه‌په) رایگه‌یاند: كه پێیوانییه ده‌نیز بایكاڵی سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌ی بیرۆكه‌ی كۆبونه‌وه‌ی گشت پارته‌كانی پێباشبێت، ئه‌و وتی: رای سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرایه، پێموانییه پێویستی به كۆبونه‌وه‌ی پارته‌كان بێت.
یه‌كێتی ئه‌وروپا توركیا ئاگادارده‌كاته‌وه:
رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه مۆتیڤێكی كاریگه‌ره له‌سه‌ر دیموكراسییه‌تی توركیا، چونكه توركیا به‌جدیی هه‌وڵی بونه ئه‌ندام له‌و رێكخراوه‌دا ده‌داو رێكخراوه‌كه‌ش داخوازی بونی ستانده‌ره‌كانی دیموكراسییه‌ته له توركیادا، به‌مشێوه‌یه هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكی كاریگه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر توركیا. كێشه‌ی كوردیش یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ك به‌شێك له پڕۆسه‌ی دیموكراسیی له توركیا وه‌ریده‌گرێت، هه‌ربۆیه له باره‌ی یاساغكردنی ده‌ته‌په‌وه یه‌كێتی ئه‌وروپا توركیای ئاگاداركرده‌وه له كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كاره. رێكخراوی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ستبه‌جێ توركیای ئاگاداركرده‌وه له‌وه‌ی یاساغكردنی ده‌ته‌په ده‌بێته هۆی پێشێلكردنی مافی كورده‌كان‌و كشانه‌وه له هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جوداییخوازهكان.
توركیا مێژویه‌كی درێژی هه‌یه له داخستنی ئه‌و پارتانه‌ی، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی، له‌نێویاندا پارته ئیسلامیی‌و كوردییه‌كان.
ئه‌و حیزبانه‌ی له توركیا یاساغكراون:
توركیا، هه‌رچه‌نده سیستمێكی فره‌حیزبی په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌ڵام زۆرێك له حیزبه‌كان، به‌تایبه‌ت پارته ئیسلامیی‌و كوردییه‌كان روبه‌ڕوی دادگای ده‌ستوری ده‌كرێنه‌وه‌و یاساغدهكرێنو دامهزرێنهرهكانیشیان كاری سیاسی‌یان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له بونی باڵێكی سه‌ربازیی به‌هێز له توركیادا، كه خۆیان به "پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمار" دهزاننو مافی ئه‌نجامدانی كوده‌تا به‌خۆیان ده‌ده‌ن له كاتی "مه‌ترسیی دروستبون له‌سه‌ر كۆمار"دا. مێژوی یاساغكردنی پارته‌كان له توركیادا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆمار‌و له‌دوای ده‌ستوه‌ردانه سه‌ربازییه‌كه‌ی (1980)ه‌وه ئه‌م دیارده‌یه په‌ره‌یسه‌ندوه.
دیاره یاساغكردنی كاری سیاسییش ته‌نیا ئه‌و پارتانه ناگرێته‌وه، كه دادگای ده‌ستوری یاساغیان ده‌كات، به‌ڵكو چه‌نده‌ها پارت‌و رێكخراوی "نایاسایی" له توركیادا هه‌ن، نمونه‌ی (پارتی كرێكارانی كوردستان، حیزبوڵڵا، پارتی ماویستی كۆمۆنیست، حیزبی ته‌حریر،...چه‌ندانی دیكه).
راسته زۆرێك له‌و پارتانه‌ی، كه یاساغدهكرێن ئیسلامیی یان كوردیین، به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت، كه پارته‌كانی دی هیچ مه‌ترسییه‌كیان له‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو پارته چه‌په كۆمۆنیسته‌كان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كۆماره‌وه روبه‌ڕوی دادگا بونه‌ته‌وه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه لیستی گرنگترین ئه‌و پارتانه‌ن، كه له توركیا یاساغكراون.
پارته چه‌په‌كان:
پارتی كرێكارانی تورك (توركی ئیشچی پارتیسی) (1961)
كۆمیونیستی یه‌كگرتوی توركیا (توركی بیرلهشیك كۆمونیست پارتیسی)
پارته دینییه‌كان:
پارتی كۆماری پێشكه‌وتنخواز (تهراككیپهرڤهر جمهورییه‌ت فیركاسی) (3/6/1925)
پارتی نیزامی میللی (میلی نیزام پارتیسی) (20/5/1971)
پارتی ره‌فاه (ره‌فاه پارتیسی) (22/2/1998)
پارتی فه‌زیله‌ت (فه‌زیله‌ت پارتیسی) (22/6/2001)
پارته كوردییه‌كان:
پارتی كاری خه‌ڵك (ههڵكین ئه‌مه‌ك پارتیسی) (6/1993)
پارتی دیموكرات (دیموكراسی پارتیسی) (16/6/1994)
پارتی دیموكراتی خه‌ڵك (ههڵكین دیموكراسی پارتیسی) (13/3/2003)
پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكرات (دیموكراتیك ڤه تۆپلوم پارتیسی) (11/12/2009)