سه‌ده‌ها له هاولاَتیان رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان له خۆپیشاندانێكی توندوتیژدا، داوای خزمه‌تگوزاری باشتریان ده‌كرد
-IWPR- پیره‌مه‌گرون - چارلس ماكدێرمد ، تیاری راس
سه‌ده‌ها له پۆلیس و سه‌ربازی حكومی له شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون كۆبونه‌وه له رۆژی 23ی كانونی یه‌كه‌م ، پاش رۆژێك له په‌شێوی و فه‌رته‌نه به‌سه‌ربرد كه ده‌یه‌ها بریندار و سوتانی ئۆتۆمبێلی پۆلیسی لێكهوتهوه. ئه‌و رۆژه گه‌وره‌ترین توندوتیژی شه‌قام بو له كوردستانی عیراق له پاش ساڵی 2006ه‌وه.
خۆپیشانده‌ره بێچهكهكان له به‌ره‌به‌یانه‌وه هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربرینی توره‌ی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر هه‌ژاری خزمه‌تگوزاری شارۆچكه‌كه‌یان، وه‌ك خۆشیان ئاماژه‌یان پێكرد، بونی گه‌نده‌ڵیه‌كی بهربلاَو له‌ناو لێپرسراوه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه‌دا هه‌یه.
به‌دانانی به‌ردو بلۆك رێگاكانی سه‌ر ئه‌و شارۆچهكهیان گرتبو و هه‌روه‌ها په‌لاماری بینای شاره‌وانی شارهكهشیاندا.
هۆكاری خێرا بۆ كه‌وتنه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كان به‌هۆی ده‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاوات تۆفیق شه‌وێك پێشتر له‌سه‌ر شاشه‌یه‌كی تیڤیه‌وه و خه‌ڵكی شارۆچهكهكهی به "كوێر" ناوزه‌ند كردبو به‌وه‌ی پێشكه‌وتنه‌كان نابینن.
سه‌ره‌تا جه‌ماوه‌ره‌كه به‌سه‌ر پۆلیسی شارۆچكه‌كه‌دا زاڵبون و په‌لاماری به‌رێوبه‌ری ناحیه‌كه‌یان دا ،سه‌لام عومه‌ر، كا هاتبوه لایان بۆ مه‌به‌ستی هێمنكردنهوهیان.
پۆلیس له شاری سلێمانیه‌وه بانگكرا بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌ران له‌رێگه‌ی ته‌قه‌كردن به ئاسماندا، بهلاَم پاشه‌كشێیان پێكرا. له‌وێدا دو ئۆتۆمبێلی گولله نهبری پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و سوتێنران.
پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه ناوه‌كه‌ی به‌هۆی سه‌لامه‌تیه‌وه ناهێنرێت هه‌ندێك له روداوه‌كانی ئه‌ورۆژه‌ی بۆ په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی (IWPR)گێرایه‌وه.
" له به‌رپرسێكی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان‌مان دا ، كاتێك به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ش هات بۆ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێت وازبهێنن لهوهیشمان دا. كاتێك نوێنه‌ری مام جه‌لال هاته ناوچهكهكه به‌ر به‌ردمان دا. دوای به‌دوای سه‌رۆكی شارهوانیهكهماندا گه‌راین بهلاَم نه‌مان دۆزییه‌وه خۆی شاردوه‌ته‌وه."
به پی َی شایه‌تحاڵه‌كان هێزه‌كانی چالاكی مه‌ده‌نی و سه‌ربازه‌كان كه به ئۆتۆمبێلی پرچه‌ك ودۆشكهوه به تۆزنانهوه و خۆیان كردوه به شارۆچكه كه‌دا و ته‌قه‌یان كردوه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ههڵهاتودا.
له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌و، ئه‌و شارۆچه‌كه كه دانیشتوانی نزیكه‌ی 24000 هه‌زاره له ترس‌دا بون، ترس له‌وه‌ی كه هێزه‌كان ماڵ به ماڵ به‌دوای خۆپیشانده‌راندا بگه‌رێن.
" شاره‌كه هێمن بوه‌ته‌وه، بهلاَم هه‌مو لایه‌ك ده‌ترسێت، هێزه‌كان ده‌وروبه‌ری بینیا حكومیه‌كان و ماڵی بهرپسهكانیان داوه." به‌كر گورون ، 25،هاولاَتیهكی شارۆچكه كه به ته‌له‌فون به په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی راگه‌یاند.
"ئێمه زۆر ده‌ترسین، له‌وه‌ی كه شه‌و بێنه ناو ماڵه‌كانمان و ده‌ست به گرتنی هاولاَتیان بكه‌ن. من له ماڵه‌وه ناخه‌وم و خۆم ده‌شارمه‌وه." گورون وتی.
حاكم قادر به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی به په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتی رایگه‌یاند كه‌وا حه‌ڤده له پیاوانی پۆلیس برینیدارن.
به پی َی سه‌رچاوه‌كانی خۆپیشانده‌ران و ته‌ندروستی بێت زۆرێك له خۆپیشانده‌رانیش برینداربون و یه‌كێكیان له نه‌خۆشخانه‌یه به‌هۆی به‌ركه‌وتنی گوله‌وه.
حاكم قادر ئیدانه‌ی سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرد‌و وتی كه‌سمان نه‌گرتوه، ئه‌و هۆشیاریدا به‌وه‌ی كه هه‌ركه‌س یاسای شكاندبێت ده‌گیرێت.
قادر له رێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه له پیره‌مه‌گرونه‌وه وتی :" ئێستا بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه."
" هیچ پێویستی نه‌ده‌كرد ئه‌و خه‌ڵكه به‌و شێوه‌یه بهاتنایه‌ته سه‌ر شه‌قام ، گه‌ر كێشه‌شیان هه‌یه ئه‌وا ده‌بوایه وه‌فدێكیان بناردایه‌ته لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان." قادر وتی.
دانیشتوانی شارۆچكه‌كه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكی شارهوانیهكهیان ئاوات تۆفیق كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه دانراوه هاولاَتیان و شارۆچه‌كه‌ی پشت گوێ خستوه. زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی باسیان له نه‌بونی كاره‌با و سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ و ئاویان ده‌كرد.
"ئه‌و شاخه ده‌بینیت؟"سه‌ركه‌وت موحه‌مه‌د ئه‌مین وتی ،له‌گه‌ڵ هێماكردنی بۆ شاخێكی به‌رزی لوتكه به‌فراوی كه شاره‌كه‌ش به‌و شاخه‌وه ناونراوه،" به‌قه‌د به‌رزی ئه‌و شاخه رقم له‌سه‌رۆكی شارهوانیهكهمانه"
تۆفیق كه ماوه‌ی چوار ساڵه سه‌رۆك شاروانییه ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له خراپی ئیداری ئه‌و ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌رشه‌قامی خه‌ڵكه‌كه ئه‌و داوای لێبوردنی له‌خه‌ڵكه‌كه كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه به "كوێر" ناوی بردون.
داوای لێبوردنه‌كه رێگه‌ی له نزیكهوی ئه‌و 700هاولاَتیهنهگرت كه له كاتژمێر چواری دوای نیوه‌رو هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گای سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌جێهێڵراو و هه‌ستان به‌شكاندنی په‌نجه‌ره‌كانی به‌به‌رد وشێواندنی باخچه‌كه‌ی به‌رده‌می. خۆپیشانده‌ران په‌رته‌وازه‌بون پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له‌سه‌ر بانهكهكانی بنكه‌یه‌كی نزیكی یه‌كێتیه‌وه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان كرد به ته‌قه‌كردن به‌سه‌ر یاندا.
هه‌روه‌ك بینرا له‌لایه‌ن رێپۆرتهرهكانی په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ وئاشتیهوه خه‌ڵكی ده‌ستیكرد به‌راكردن و هه‌ندێكیان به قۆناغه تفه‌نگ لێیاندرا و ئه‌وانی دیكه‌ش خۆیان خسته نێو كۆلاَنهكانهوه.
پیره‌مه‌گرون له ساڵی 1988دروست كراوه وه‌ك كامپێكی ئاواره بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه راگوێزراون وه‌ك به‌شێك له هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفالی دژ به كورد.
له ئێستاد ئه‌م شاره به شاری پارتی ئۆپۆزسیۆنن گۆڕان داده‌نرێت.هه‌ندێك له هێزه‌كانی ئاسایش گۆڕانیان بۆ ئه‌و په‌شێوییه تۆمه‌تباركرد، تۆمه‌تێك كه خه‌ڵكی شاره‌كه ره‌تیان ده‌كرده‌وه.
" هیچ كه‌سێك له پشت ئه‌م خۆپیشاندانه‌وه نییه." ستار خدری 50 ساڵ كه فه‌رمانبه‌رێكی مه‌ده‌نییه كه به‌هۆی ترسی له‌وه‌ی له كاره‌كه‌ی ده‌ربكرێت به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌ی نه‌كردبو وتی.
هاولاَتیانی دیكه‌ی شارۆچه‌كه هۆكاری نارهزاییهكهیان گه‌رانده‌وه بۆ بونی گه‌نده‌ڵی و هیچی تر كه بوه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییان نه‌بێت.
"په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه، ئه‌مرۆ هه‌موی په‌یوه‌ندی به خزمه‌تگوزارییه‌وه هه‌یه كه بۆمان نه‌كراوه‌و په‌یمانیان پێداوین: ئاو و كاره‌با و زێراب و هیچمان نییه. بۆیه ئێمه‌ش ئاوا كاردانه‌وه‌مان بوه" موسته‌فا ئه‌حمه‌د ته‌مه‌ن 70 ساڵ وتی.
"ئێمه سبه‌ینێش دێینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین."
ئه‌حمه‌د لهدروستوبنی شارۆچكه‌كه‌وه له‌وی َدهژی و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه نزیكه‌ی 1000 له قوربانیانی كه‌سوكاری ئه‌نفال له‌م شارۆچكهیهدان.
ئه‌و وتی خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه بێزاربون ئه‌وه‌نده گوێیان له په‌یمان و قسه‌ی جێبه‌جێنه‌كراو بوه.
" من 20 ساڵ له‌مه‌و به‌ر له‌ماڵی خۆم وه‌ده‌رنرام و هێنراومه‌ته ئه‌م شوێنه‌و تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم سودی نه‌بوه‌و یه‌ك جگه‌ره‌شی نه‌داومه‌تێ." ئه‌و وتی. " ناتوانین بێ خزمه‌تگوزاری بژین و ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ هه‌ر بۆ ئه‌وه بوه."
خۆپیشاندانه‌كه‌ی پیره‌مه‌گرون به گه‌وره‌ترین په‌شێوی داده‌نرێت له‌دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه له ساڵی 2006 رویدا كه ئه‌ویش هه‌ربۆ نه‌بونی خزمه‌تگوزاری بو. ئه‌و كاته‌ش سه‌ربازه كورده‌كان له شارۆچكه‌كه‌دا بلاَوبونهوه و ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد و گه‌نجێك كوژراو چه‌ندین كه‌سی دیكه ده‌ستگیر كران.
هێزه‌كانی ئاسایش كوردی تۆمه‌تباركران به‌به كارهێنانی توندتیژی له‌به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌رانی خۆپیشاندانه‌كانی پێشوی نێوان ساڵه‌كانی 2005 بۆ 2006.پاش پهشێویهكهی هه‌ڵه‌بجه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێزی چالاكی مه‌ده‌نی دروست كرد كه ته‌نها دارێك و ده‌مانچه‌ی كاره‌باییان پێه‌یه.
راوان سابیر نوێنه‌رێكی ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ دو چه‌كداردا به‌ره‌وه روی شارۆچكه‌كه هاتن پاش ئه‌وه‌ی ته‌قه‌كان بیستران.
سابیر دانیبه‌وه‌دانا كه خه‌ڵكه له‌به‌ر نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و وته‌كانی سه‌رۆك شاره‌وانی هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
" خه‌ڵك باوه‌ری وایه كه خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئاست داواكارییه‌كانیان نییه" سابیر وتی.
سابیر ئه‌وه‌شی وت كه‌چه‌ند مانگێك له‌مه‌و پێش حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستیكردوه به چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئاو رێگاوبان به‌ڵام هێشتا ته‌واو نه‌بون.
ئه‌و وتی "داواكارییه‌كانیان و هۆكاره‌كانی ئه‌م خۆپیشاندانه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران روندهكهمهوه."وتیشی هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش هاتوم بزانیم چی دهگوزهرێـت.
جه‌لال كه‌ریم بریكاری وه‌زیری ناوخۆ‌و حاكم قادر دوای بلاَوپێكرد ن و كپ كردنه‌وه‌ی په‌شێویه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه كۆبونهوهیكیان گرێدا.
خۆپیشانده‌ران ده‌یانوت به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌و دو هاولاَتیهی كه ئه‌وان ده‌یانوت ده‌ستگیر كراون به‌رنه‌درێن و خزمه‌تگوزارییه‌كانمان بۆ چاك نه‌كرێن.
" ئێمه ده ساڵ له‌دوای هه‌مو شوێنه‌كانی ئه‌م ناوچه‌ین." سه‌ركه‌وت خالید ته‌مه‌ن 27 ساڵ ی كرێكار كه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌دا كردبو وتی. " زۆربه‌ی شوێنه‌كانی دیكه قیرتاوكراون، بهلاَم لای ئێمه گه‌ر باران ببارێت ده‌بێت جزمه لهپێبكهین بۆ ئه‌وه‌ی له قوڕ رزگارمان بێت."
پۆلیسێكی شارۆچكه‌كه كه نه‌یوست ناوی خۆی ئاشكرا بكات وتی نیوه‌ی هاولاَتیان ئاویان نییه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌شی یه‌ك كاتژمێر ئاویان هه‌یه له سێ رۆژدا.
ئه‌و سیانزه ساڵه له‌و شاره ده‌ژی و به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه به‌شداری له خۆپیشاندانه‌كه‌دا نه‌كرد.
پێشه‌وا خه‌سره‌وه،قوتابی دواناوه‌ندی، وتی كه له هاورێكانیه‌وه گوی َی له‌وه بو كه خۆپیشاندانه‌وه پاش ته‌واكردنی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی له‌دوای نیوه‌رۆدا به‌شداری تێدا كردوه.
"به دڵنیایه‌وه تا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن برۆین خه‌ڵكی به‌ره‌وه خۆپیشاندان ده‌روات . خه‌ڵكی چاوی كراوه‌ته‌وه، گه‌نده‌ڵی قبوڵ ناكات. تاكه‌ی خه‌ڵكی به په‌یمانه جێبهجێنهكراوهكانهوه بتلێته‌وه؟ خه‌سره‌و ئه‌مه‌ی وت.
چارڵس ماكدێرمد و تیاری راس سه‌رنوسه‌ری په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشتین (IWPR)له سلێمانی. ستافی په‌یمانگاكه‌ش هێمن لهۆنی له پیره‌مه‌گرون و ره‌حمان غه‌ریب و مه‌ریوان حه‌مه‌سعید له سلێمانیه‌وه به‌شداری ئه‌م راپۆرته‌یان كردوه.