سازدانی: رۆژنامه
ساڵی رابردو مامۆستا جه‌مال عه‌بدولی كه‌سایه‌تیی ناسراو، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ته‌كلیفی لێده‌كرێت كار بۆ پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه له هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌ڵام دوای (6)جار چونی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ههرێمو هه‌وڵه‌كانی بۆ پێكهێنانی ئه‌و ده‌سته‌یه، سه‌ره‌نجام كاره‌كان جۆرێك لهساردو سڕی تێده‌كه‌وێت.
جه‌مال عه‌بدول له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی رۆژنامه‌دا ده‌ڵێت: "له سه‌ره‌تاوه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر كه زانرا من به راستمهو بهمو له‌و مه‌رجانه نایه‌مه خواره‌وه كه ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌و بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕو متمانه‌یه بۆ دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، هه‌ستم كرد له‌وه ده‌چێت كه كاره‌كه به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات له ده‌زگایه‌كی كارا‌و باوه‌ڕپێكراو متمانه‌پێدراوی هه‌موانه‌وه كه ده‌سته‌به‌ری به‌رهه‌ڵستی كردنێكی ژیرانه‌و هێمنانه‌و یاساپارێزی‌و بێجیاوازیو به‌چاوی چاكه‌ی گشتییه‌وه روانینه هه‌مو شتێكه‌وه، ببێته (یان بكرێته) ده‌سته یان لیژنه‌یه‌كی دهستهمۆو ئه‌ڵقه له‌گوێی وه‌ك ئه‌و سه‌دان ده‌سته‌و ده‌زگاو ئه‌نجومه‌نانه‌ی كه دروست كران".
رۆژنامه: له‌م رۆژانه‌دا مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له هه‌رێمی كوردستان، به گه‌رمی قسه‌و باسی له‌سه‌ر دهكرێتو پڕۆژهیاسایهكیش له‌و باره‌یه‌وه گه‌ڵاڵه‌كراوه، به‌ڕێزتان چۆن له‌م مه‌سه‌له‌یه دهڕواننو گرنگیی پێكهێنانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه له‌چیدا ده‌بیننه‌وه، له‌كاتێكدا (18)ساڵه ئه‌زمونی حوكمڕانی له كوردستان بهدهربوه له بونی لایه‌نێكی گرنگ كه له‌گه‌نده‌ڵی ئیداریی بكۆڵێته‌وه؟
جه‌مال عه‌بدول: بێگومان، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌هه‌مو بابهتهكانیهوهو له‌هیچ كۆمه‌ڵێكدا نوێ‌و ناكاو نییه، به‌ڵكو ئه‌نجامی چه‌ند هۆیه‌كی جیاوازه كه له‌كۆمه‌ڵێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر ده‌گۆڕێت به‌پێی جیاوازیی پێشكه‌وتن‌و بارودۆخی مێژویی‌و سیستمی سیاسیی‌و ئابوری‌و روناكبیری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دابونهریتو چهمكو به‌هاكان په‌یدا ده‌بێت، بۆیه پێویسته مرۆڤ بزانێت چۆن ره‌فتاری له‌گه‌ڵ دهكاتو رێباز‌و به‌رنامه‌یه‌كی تایبهتو تۆكمه‌و گونجاو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و بهرههڵستیو هه‌وڵی نه‌هێشتنی داده‌نێت، دیاره رێگاكانی كارتیاكردنی تا راده‌یه‌كی زۆر له‌یه‌ك دهچنو شوێنه‌وارو كاریگه‌ریی وێرانكه‌ری بۆ هه‌موان چونیهكه، بۆیه هه‌مو هه‌وڵێك بۆ بنهبڕو لهناوبردنو ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی، ده‌بێت به‌هاوكاری‌و هه‌ره‌وه‌زی هه‌موان بێت‌و ئه‌ركێكی نیشتمانی‌و نهتهوهییو مرۆڤایه‌تیی ئه‌ستۆی هه‌موانه.
به‌باوه‌ڕی من، ئه‌گه‌ر حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان به‌خۆیاندا نه‌چنه‌وه‌و په‌ند له‌و هه‌مو ئه‌زمونه كردهییو كاره‌سات‌و مه‌ینه‌تییانه‌ی هه‌ژده‌ساڵی رابوردو وهرنهگرنو له‌جیاتی درێژه‌دان بهلایهنبازیی تهسكو ئه‌زمونی په‌رله‌مانێكی حیزبێنراو ئیفلیجكراوو سه‌پێنراو، به بڕیارێكی بوێرانه‌ی سیاسی‌و ره‌چاوكردنی ئه‌و بارودۆخه هه‌ژیو پڕ ناڕهزاییو بێزاریی‌و به‌ره‌و ئاڵۆزی چوهی كوردستان‌و له روانگه‌ی چاكه‌ی گشتی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌وه روانینه هه‌مو شتێك‌و باوه‌ڕهێنان به دیموكراسی‌و دهسهڵاتگۆڕكێو ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات ره‌فتار نه‌كه‌ن، هه‌مو شتێكمان له‌ده‌ست دهچێتو مێژویش ره‌حم به كه‌س ناكات...!
بێگومان، به‌خۆداچونه‌وه‌و هه‌ر بیركهوتنهوهو بیركردنه‌وه‌یه‌ك له پێویستیی بونی ده‌زگایه‌كی خاوێنی‌و بهرههڵستپێكردنێكی راستگۆیانه‌و دڵسۆزانه‌ی هه‌مو جۆره گه‌نده‌ڵییه‌ك له‌م به‌شه نیمچه ئازاده‌ی باشوری كوردستاندا، خۆی له‌خۆیدا روداوێكی گرنگ‌و وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌و مێژوییه له ره‌وتی كاروبار بهڕێوهبردنو ملكه‌چیی هه‌موان بۆ سه‌روه‌ریی یاسا‌و رێزگرتنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له هه‌مو بوارێكی ژیان‌و گێڕانه‌وه‌ی باوهإو متمانه‌ی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ‌و كۆمه‌ڵ‌و ده‌سه‌ڵاته كه بنه‌مای ئاشتی‌و ئارامی‌و گه‌شه‌و پێشكه‌وتنه‌و تا رۆژێك زوتر دروست بكرێت دره‌نگه.
رۆژنامه: تا چه‌ند ئاگاداری ئه‌و پڕۆژه‌یاسا ئاماده‌كراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانیتو رۆڵی به‌ڕێزتان له دروستكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا چییه كه له رابردودا وا بڵاوكرایه‌وه كه یه‌كێكن له‌و كه‌سانه‌ی كاری تێدا ده‌كه‌ن؟
جه‌مال عه‌بدول: ئه‌و پڕۆژه‌یاسا و پێڕه‌وه‌ی كه بۆ ده‌سته‌ی خاوێنی ئاماده‌كرا، شه‌ش حه‌وت كۆبونه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی بۆ كرا‌و له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه تاوتوێ كراوه، له‌سه‌ره‌تاوه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لـێ‌كرا، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر كه زانرا من به راستمهو بهمو له‌و مه‌رجانه نایه‌مه خواره‌وه كه ده‌سته‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌و بنه‌مای گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕو متمانه‌یه بۆ دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و هیچ دهستهبژێریو پهڕاندنو ههڵاوێردنێكی تێدا نابێت بۆ كهسو دوره خاترانه‌و چاوڕاوه، ئه‌و گهرموگوڕیو پهرۆشو بهپیرهوهچونهی نه‌ماو هه‌ستم كرد له‌وه ده‌چێت كه كاره‌كه به‌ره‌و ئه‌وه بڕوات له ده‌زگایه‌كی كارا‌و باوه‌ڕپێكراو متمانه‌پێدراوی هه‌موانه‌وه كه ده‌سته‌به‌ری به‌رهه‌ڵستی كردنێكی ژیرانه‌و هێمنانه‌و یاساپارێزی‌و بێجیاوازیو به‌چاوی چاكه‌ی گشتییه‌وه روانینه هه‌مو شتێكه‌وه، ببێته (یان بكرێته) ده‌سته یان لیژنه‌یه‌كی دهستهمۆو ئه‌ڵقه‌له‌گوێی وه‌ك ئه‌و سه‌دان ده‌سته‌و ده‌زگاو ئه‌نجومه‌نانه‌ی كه دروست كران‌و دهكرێنو پاش ماوه‌یه‌ك، هه‌ر ناو قه‌واره‌یه‌كی بوده‌ڵه‌و كزۆڵه‌ی بێدهسهڵاتو هیچ له‌باردا نه‌بوو هیچ پێنه‌كراو فه‌رامۆشكراو ده‌مێنێته‌وه‌و هیچی تر...!!
رۆژنامه: پێویسته جۆری ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئیش له‌و ده‌سته‌یه‌دا ده‌كه‌ن له روی نهزیهیو شاره‌زاییه‌وه چۆن بێت؟ چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه به ته‌واوه‌تی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه بێت له كهموكورتیو گه‌نده‌ڵییه‌كان؟
جه‌مال عه‌بدول: ئاشكرایه، بهرهنگاریو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، له‌م بارودۆخه ئاڵۆز‌و تایبه‌ته‌ی كوردستاندا به‌هیچ ده‌زگاو لایهنو ده‌سه‌ڵاتێك به‌ته‌نیا ناكرێت، ده‌بێت ئه‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه، مهبهستو ئامانج‌و كار‌و ههوڵو كۆششی یهكبینهو بهردهوامو به‌كۆمه‌ڵ‌و هاوكارییه‌كی دڵسۆزانه‌و به‌شداری‌و هه‌ره‌وه‌زی هه‌موان بێت.
بۆیه ده‌بێت هه‌مو ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌زگایه خه‌ڵكی تا ئه‌وپه‌ڕی توانست خاوێن‌و راستگۆ‌و بوێر‌و له‌خۆبوردوو به‌هه‌ڵوێست‌و دنیادیده‌و شاره‌زاو بهئهزمونو له پسپۆڕیی خۆیاندا كارامه‌و سه‌رڕاست‌و دڵسۆز‌و ههتهرو ناوبانگ جوان‌و خوڕهوشتبهرز خه‌مخۆرو بهتهنگهوهبوی رابوردوو ئێستا‌و ئایندهی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌ی بێت‌و هیچ په‌ڵه‌یه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئاكاریی پێوه نهبێتو ئه‌و ده‌زگا یان ده‌سته‌یه‌یش به‌مجۆره بێت:
(1) له‌ژێر سایه‌ی هیچ یه‌كێك له‌سێ ده‌سه‌ڵاته‌كان (یاسادانان‌و كارگێڕی‌و داوه‌ری)دا نه‌بێت.
(2)به بڕیارێكی سیاسیی گشتی دابمهزرێنرێتو هه‌مو سه‌ركرده‌و رێبه‌ره سیاسییه‌كانی كوردستان، ملكهچیو پێبه‌ندیی خۆیان بۆ یاسا‌و بڕیاره یاساییه‌كانی ئه‌و ده‌زگایه له رێی میدیا هه‌مه‌جۆره‌كانی كوردستانه‌وه به‌خه‌ڵكی كوردستان رابگه‌یه‌نن.
(3) ئامانجی سه‌ره‌كیی ده‌زگاكه، بهرههڵستیو رێگرتنو بوارنه‌دان بێت به‌گه‌نده‌ڵی، پێش لێكۆڵینه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌و به‌پێی یاسا سزادانی خه‌ڵكی.
رۆژنامه: چه‌ند پێویسته ئه‌م ده‌سته‌یه سود له ئه‌زمونی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی به‌غدا وه‌ربگرێت؟
جه‌مال عه‌بدول: ئه‌و ده‌سته‌یه، پێویسته سود له‌ئه‌زمونی هه‌مولایه‌ك (دورو نزیك) وه‌ربگرێت له‌پێناوی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه سهختو گرنگ‌و پیرۆزه‌دا.
رۆژنامه: چه‌ند گرنگه ئه‌و ده‌سته‌یه قه‌زییه‌ی سیاسیی تێكه‌ڵ نهكرێتو حیزبه‌كان نه‌توانن ده‌ست بخه‌نه ئیش‌و كارهكانیانهوهو ئاڕاسته‌ی نه‌كه‌ن؟، چونكه خۆتان ده‌زانن له رابردوداو تائێستاش حیزب ده‌ستی خستوه‌ته ناو هه‌مو كایه‌كانی حكومه‌ته‌وه؟
جه‌مال عه‌بدول: سه‌ركرده‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدارو هه‌مو حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارو بێده‌سه‌ڵاته‌كانی كوردستان، ویست‌و خواستی چاكسازی‌و پاكسازیو ریشه‌كێشی گه‌نده‌ڵی، لهقسهوه بكه‌نه ویستی كارپێكردنو جێبهجێكردنو نه‌هێڵن مه‌كته‌بی سیاسی‌و رێكخستن‌و مه‌ڵبه‌ندو لق‌و كۆمیته‌و لیژنه ناوچه‌كانیان، به‌هیچ جۆر‌و بڕوبیانوو پاساوێك ده‌ست بخه‌نه كاروباری داموده‌زگاكانی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه، سزا دابنرێت بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌و بڕیاره دهردهچنو سه‌رپێچی ده‌كه‌ن، هه‌ر كهسێكو له‌هه‌ر پله‌یه‌كدا بن. هه‌مو مه‌ڵبه‌نده كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌و ده‌زگا حیزبییانه‌ی هه‌مو حیزبه‌كان كه بونه‌ته هۆی ریسواكردن‌و بێدهسهڵاتكردنی ده‌زگا حكومهتییه هاوشێوهكانیانو باوهڕپێنهمانی خه‌ڵك پێیان‌و بونه‌ته ههوێتو ماكی گه‌نده‌ڵی، دابخرێن...!و زۆری تریش...!؟
رۆژنامه: په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند ده‌توانێت رۆڵببینێت له هاوكاریكردنی ئه‌و ده‌سته‌یه‌دا؟
جه‌مال عه‌بدول: با پارله‌مان چاكسازیی‌و بیرازبكرێت، ئه‌وسا بواربدرێت سهربهخۆو ئازادانه كاره‌كانی بكات‌و خۆی لهكۆتو پێوه‌ندی لایهنبازیی ته‌سك رزگار بكات‌و ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات‌و له وه‌زیره‌كان بپرسێته‌وه‌و هه‌ركاتێك پێویستی كرد متمانه‌یان لێبسێنێتهوهو بودجه‌ی هه‌رێم تاوتوێ بكات‌و به رونی ئاشكرای بكات‌و خه‌ڵكی كوردستانیان لێ‌ئاگادار بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری، بژاربكرێت له خه‌ڵكی گهندهڵو ناشایسته‌و ده‌رگای دادگاكان بخرێته سه‌رپشت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ستهمو بێدادی‌و سكاڵای هاوڵاتییانو بوارنه‌دات هیچ كه‌سێك ده‌ستی تێكدان بخاته كاروبار‌و بڕیاره‌كانیه‌وه.