سازدانی: هۆشیار عه‌بدوڵا
كه‌ناڵی ئاسمانی KNN له (به‌رنامه‌ی روبه‌ڕو)دا میوانداری عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوی یه‌كێتی و كه‌سایه‌تی دیاری ئێستای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد، سه‌باره‌ت به بارودۆخی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌و دۆخه هه‌ستیاره‌ی كه ئێستای دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان پیادا تێده‌په‌ڕێت، هه‌روه‌ها ئه‌ركه نوێیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا.
KNN: كاك عومه‌ر، پێشتر كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) بویت، ته‌مه‌نێكی درێژت له‌ناو یه‌كێتیدا به‌سه‌ر بردوه، ئێستا له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا یه‌كێكیت له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، به‌ڵام هاوكات ئێوه تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی كه تۆ و هاوڕێكانت تا دوا ساته‌كانی مانه‌وه‌تان له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌وڵتانداوه ریزه‌كانی یه‌كێتی تێك بده‌ن؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌و تۆمه‌تباركردنه‌ی ئێمه، كه گوایه ماوه‌یه‌كی زۆر ماونه‌ته‌وه له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، تا دواكاتهكان كارمانكردوه بۆ تێكدانی یه‌كێتی.. ئه‌وه تۆمه‌تباركردنێكی ناڕه‌وایه، مانه‌وه‌ی ئێمه تادوا هه‌ناسه بۆ ئه‌نجامدانی ریفۆرم بوه له ناو یه‌كێتیدا، له‌ڕوی سیاسی و ئابوری و ئیداری و كارگێڕی.. و له هه‌مو بواره‌كاندا.
ئه‌و گرفتانه له دایك بوی پێنج و دو رۆژێك نه‌بو، مێژوییه‌كی كۆنی هه‌یه، له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه، ئێمه زۆرجار له به‌رده‌می مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی باسی ئه‌وه‌مان كردوه، كه خه‌ریكه توێژێك یان چینێكی سیاسی دروست ده‌بێت، له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا و له دروستبوندایه و دروستیشبوه، كه خه‌ریكه داده‌بڕێت له میلله‌ت و خاوه‌نی هه‌مو ئیمتیازات و خۆشیه‌كانه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه له‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، چونكه زۆریان له سهركردهكاندایه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌بێت چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دابنێین، ئێمه ته‌نانه‌ت قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌دای حكومه‌تیش كردوه و به‌رده‌وام بوین له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه، هه‌ر بۆیه ئه‌م تۆمه‌تباركردنه ناڕه‌وایه و گرفته‌كان درێژه‌ی كێشا تا دوای (1996).
له‌و كاته‌دا ئیداره‌یه‌ك هه‌بو كه به ده‌ست یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌وه بو، له دوای شه‌ڕی ناوخۆ، به‌داخه‌وه ئه‌و ئیداره‌یه دوكه‌رت بو، دو حكومه‌ت دروست بو، كه ئێستاش تاڕاده‌یه‌ك له ناوه‌ڕۆكدا هه‌ر درێژه‌ی ئه‌وكاته‌یه و ئاسه‌واره‌كانی ماوه، ئێمه ویستمان چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له شه‌ڕی ناوخۆدا بوین، ئیداره‌كه‌ی یه‌كێتی و یه‌كێتی خۆشی كهوتوبوه بارودۆخێكی تایبه‌ته‌وه كه چه‌ند گه‌مارۆیه‌كی ئابوری و سیاسی له‌سه‌ر بو له‌لایه‌ك رژێمی عێراق له خواره‌وه‌و له رۆژئاواوه گه‌مارۆی پارتی و له دواوه سنورمان به ده‌ره‌وه دیاریكراو بو، له‌به‌رئه‌وه نه‌ده‌توانرا كێشه‌كانی حیزب و ئیداره و هێزی پێشمه‌رگه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ئه‌وه‌بو له دوای روخانی رژێمی فاشی له عێراقدا و رزگركردنی عێراق بارودۆخێكی تازه هاته پێشێ، هه‌روه‌ها له 12/2/1998یش یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكرد له شه‌قڵاوه، ئه‌وه‌ش ئاشتیه‌كی هێنایه پێشێ، ده‌رگایه‌ك كرایه‌وه، جگه له‌وه‌ی پێش پرۆسه‌ی ئازادی عێراقیش ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ورامان كۆمه‌ڵێك هێزی تیدابو دژ به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌جه‌نگان، به‌ڵام گورزێكیان خوارد‌و نه‌مان، به‌وه‌ش ده‌رگاكان كرایه‌وه، دواتر ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی ناوخۆ هه‌ڵیدایه‌وه و ئێمه داوامان كرد كه پێویسته چاك سازی بكرێت، ریفۆڕم بكرێت له حیزب و ئیداره و هێزی پێشمه‌رگه‌دا، بۆئه‌وه‌ی هه‌موی به قازانجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه و حكومه‌ته‌كه‌مان یه‌كبخرێته‌وه له‌گه‌ڵ براده‌رانی پارتی، له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه، وه‌كو (ئاسایش، پۆلیس، دارایی، چه‌كداریی، ئیداریی، هێزی پێشمه‌رگه و چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك)، به‌ڵام به داخه‌وه نه‌كرا، دوایی ئێمه له مانگی 10ی 2004 یاداشتێكمان دایه به‌ڕێز سكرتێری گشتی و به‌ڕێزان له كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و مه‌سه‌لانه.
به‌ڕێز سكرتێری گشتی، ره‌زامه‌ند بو به بابه‌ته‌كه و وتی: به‌سه‌رچاو، ئه‌وه راسته و چاره‌سه‌ری ئه‌كه‌ین، به‌ڵام به داخه‌وه كێشه‌كان چاره‌سه‌رنه‌كرا، له‌بری ئه‌وه ده‌ستیان برد بۆ هه‌ندێك له‌و خه‌ڵكانه‌ی یاداشته‌كانیان ئیمزاكردبو، هه‌ندێكیان له‌وانه به‌لای خۆیاندا راكێشا، له باتی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، ئێمه و ئه‌و براده‌رانه نزیكه‌ی دو ساڵ وه‌ستاین، چونكه ئه‌وسا به‌ڕێز سكرتێری گشتی وه‌كو ئه‌ندامی مه‌جلیسی حكوم و وه‌كو سه‌رۆك كۆمار له به‌غدا بو، تا دو ساڵ ئێمه به‌بێ ئه‌و په‌نجه‌مان نه‌كرد به ئاودا، به‌ڵام هچیش نه‌كرا و به‌رده‌وام بون كه براده‌ران ڕابكێشن بۆ لای خۆیان و بۆ بیروبۆچونهكانیان.
پاشان قۆناغی هه‌ڵبژاردنی كادیره‌كان كرا بۆ ئۆرگانه‌كان، له پێش هه‌موشیانه‌وه بۆ مه‌كته‌بی رێكخستن و مه‌ڵبه‌نده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی رێگایه‌ك بگرینه‌به‌ر بۆ تازه‌كردنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ژیانی حیزبی، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش دهستێوهردنی تێداكرا له‌لایه‌ن به‌رێز سكرتێری گشتییه‌وه، ته‌نانه‌ت ترس و تۆقاندنی تێدابو، هه‌ڕه‌شه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پله‌و پۆستیان له خه‌ڵك ده‌كرد، ته‌خشان و په‌خشانیان كردن به‌پاره‌وه ده‌ستی پێكرد، له باتی ئه‌وه‌ی بێن چاكسازی بكه‌ن و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك به مونافه‌سه‌یه‌كی شه‌ره‌فمه‌ندانه بێنه ئۆرگانه‌كانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه كه‌وتنه ته‌خشان و په‌خشانی پاره‌و پۆست و پلهكانهوه، ئینجا هه‌ڕه‌شه‌وگوڕه‌شه له خه‌ڵك و ترساندن و پۆست و پله له‌م و له‌و سه‌ندنه‌وه، ته‌نانه‌ت وای لێهات به‌داخه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌وه بو كه خه‌ڵكی تیا بكوژرێت.
به‌ڕێز سكرتێری گشتی لایه‌نگریی كرد، خۆی هات و قسه‌ی كرد و ده‌زگای راگه‌یاندنی به‌كارهێنا، كه ده‌بو سكرتێری گشتی له سه‌رو ئه‌و شتانه‌وه بێت، وه‌كو برایه‌كی گه‌وره و باوكێك سه‌یری مه‌سه‌له‌كانی بكردایه، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و كاره به‌و شێوه‌یه كرا.
ئێمه نایشارینه‌وه به‌لامانه‌وه یه‌كێتی ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێڵی سور بوه، به‌ڕێز سكرتێری گشتی هێڵی سور بوه، پێمان وتون ئه‌وانه هێڵی سورن بۆ ئێمه، به‌ڵام ئه‌بێت پیاچونه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت و گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك هه‌بێت و ئه‌و غه‌در و ناحه‌قیانه جوبران بكرێنه‌وه، ئه‌وه بو كۆبونه‌وه‌یه‌كی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كرا، كۆمه‌ڵێك رێوشوێن گیرایه‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان، مافی ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه زوڵمیان لێكراوه و به ناهه‌ق ده‌نگیان پێنه‌دراوه به‌و شێوازه‌ی كه ویستیان.
به‌ڵام شتێكی ئه‌وتۆ له‌و هه‌نگاوانه نه‌كرا كه تونێتی بشكێنێت، ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ش كاریكرده سه‌ر به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا و عاجز بو به‌رامبه‌ر به‌و ره‌وشه‌ی هاته پێشه‌وه.
رێكخراوێك كه هه‌مو ته‌مه‌نی خۆمان و گه‌نجێتی خۆمان پێداوه، ئه‌و هه‌مو شه‌هیدانه‌ی میله‌ته‌كه‌ی خۆمان پێبه‌خشیوه و به دیموكراتی وئازادی له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كار بكه‌ین و راوبۆچونی جیاوازیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ش مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ بكرێت، ئیتر زۆر بێتاقه‌ت بو.
كاك نه‌وشیروان له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال قسه‌ی كردبو، كه بڕیاریداوه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه و جێگری سكرتێری گشتی نه‌بێت و مه‌سه‌له‌ی رۆشنبیری بگرێته ده‌ست و ده‌زگایه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی دابنێ، به‌ڵام ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتمانی كودرستانه و راو بیر و بۆچونی ده‌بێت.
ئێمه چوین بۆ به‌غدا كاك نه‌وشیروان بێ‌ئومێد ببو، له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا پێشنیاره‌كه‌ی كاك نه‌وشیروان باسكرا، خۆشی هات وتی من سه‌رقاڵی ئه‌و كاره ده‌بم، خوا هه‌ڵناگرێت براده‌ران زۆریان قسه‌یان كرد‌و وتیان پێمان ناخۆشه و كاك نه‌وشیروان له خه‌باتی چه‌كداری و خه‌باتی ژێزهمینی به‌شداری له‌گه‌ڵ كردوین، ئه‌وه بو زۆر وه‌سفی كاك نهوشیراوانیان كرد. دوای ئه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان قسه‌ی خۆی كرد و رۆیشته ده‌ره‌وه، براده‌ران به ئیجابی قسه‌یان كرد، بڕیاریاندا له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه ئه‌و كشانه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان له پۆستی جێگری سكرتێری گشتی هه‌ڵپه‌سێردرێ و ئیشی پێنه‌كرێت. من خۆشم به به‌ڕێز مام جه‌لالم وت، مام جه‌لال كاك نه‌وشیروان خهیاراتی تری له به‌رده‌مدا بو، ئه‌و خهیاراتانهی تری نه‌كرد له‌به‌ر پاراستنی ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانیش وتیان باشه، ئه‌وه ئێمه ئه‌وبڕیاره ههڵیئهپهسێرین.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان له كۆبونه‌وه‌كه به داخه‌وه هه‌فته‌یه‌كی نه‌برد، مام جه‌لال دو جێگری بۆخۆی دانا، ئه‌و براده‌رانه‌ش كه جێگری سكرتێری گشتین، هیچ بیریان له‌وه نه‌كرده‌وه كه بڵێن: كاك نه‌وشیروان براده‌رێكی كۆنمان بوه، له‌مێژه ئیش له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌كات، هه‌مو ته‌مه‌نی خۆیداوه به كوردایه‌تی، به‌تایبه‌تی كه سکرتێری كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران بوه و جێگری سكرتێری گشتی بوه، یه‌كسه‌ر جارێ خه‌می پێگه‌كه‌ی خۆیان بو، بۆیه داوای جێگه‌كه‌ی كاك نه‌وشیروانیان كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی به مه‌كته‌بی سیاسی بڵێت، ئێمه ئه‌و كاته له مه‌كته‌بی سیاسی بیستمان كه ئه‌و بابه‌ته راگه‌یه‌نرا، هه‌رچه‌نده ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێز سكرتێری گشتی بو، به‌ڵام ئه‌ده‌بیه‌ن هه‌ق بو پرسیارێكی بكردایه و بڵێیت ئێمه ئه‌و كاره ئه‌كه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی نمایشێك ساز بكه‌ن، ویستیان به كاك نه‌وشیروان بڵێن كه ده‌مێنیته‌وه یان نامێنیته‌وه؟ وتیان عومه‌ر تۆ بچۆ، وتم من ناچم، دوایی كاك ئه‌رسه‌لان و كاك به‌ختیاریان نارد، كاك نه‌وشیروانیش له‌و بارودۆخه‌دا زیاتر په‌ست ببو، هه‌ر بۆیه وتی كاری وا ناكه‌م، فه‌رمو من ئه‌ندامێكی یه‌كێتیم، خۆتان چی ئه‌كه‌ن بیكه‌ن.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ناو یه‌كێتیدا ئێمه ماینه‌وه تا كۆتاییه‌كانی 2008، به‌ڵام له‌و مانه‌وه‌یه‌دا هه‌میشه هه‌ر رۆژه‌ی شتێكیان ئه‌هێنا، به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای 2007 و كۆتایی 2006دا شتێكیان هێنایه پێشێ، گوایه ئێستا كۆمپانیای وشه و رۆژنامه‌ی رۆژنامه، دژی ئێمه قسه ئه‌كه‌ن و ئه‌بێت هه‌ڵوێست له كاك نه‌وشیروان وه‌ربگیرێت، وتمان بۆ؟ چیبوه؟ چی نوسیوه؟ ئه‌و بابه‌ته‌شیان له‌به‌ر ئه‌وه‌بو كه وایان ده‌زانی ئه‌گه‌ر كاك نه‌وشیروان به یه‌كجاری بڕواته ده‌ره‌وه، ئیتر دنیا شامی شه‌ریف ده‌بێت و هه‌مو شتێك ته‌واو ئه‌بێت.
له كۆبوهنهوهیهكی مه‌كته‌بی سیاسی‌دا به ئاماده‌بونی به‌ڕێز سكرتێری گشتی، دانیشتبوین و قسه‌كراو داواكرا هه‌ڵوێست وه‌ربگرین له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی كاك نه‌وشیروان ئه‌یانكات، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر روی رۆژنامه‌كه باسی كهمو كوڕیه‌كانی ئیداره و ئه‌و شتانه ئه‌كرێت، داوتر ئێمه داوامانكرد له به‌ڕێز مام جه‌لال، من خۆم پێم وت به‌ڕێزت هه‌قه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌بیت، ئه‌وه به‌جێیبهێڵه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و موناقه‌شه‌ی ئه‌كه‌ین، له دوای موناقه‌شه‌كردن ئه‌یهێنینه‌وه بۆ تۆ، مام جه‌لال وتی پێم باشه و رۆیشت، ئێمه‌ش بوین به دو كۆمه‌ڵ‌و وه‌كو دو تیم بوین، ئه‌و چوار براده‌ره‌مان وه‌كو مه‌كته‌بی سیاسی به‌رێزیان (كاك مسته‌فای سه‌ید قادر، كاك عوسمانی حاجی مه‌حمود، كاك جه‌لال جه‌وهه‌ر و من) دژی ئه‌وه‌بوین كه هه‌ڵویست له كاك نه‌وشیروان وه‌ربگرین، ئه‌وان ئه‌یان وت ئه‌بێ كاك نه‌وشیروان په‌شیمان بێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی جیاوازییه‌ك هه‌بو له دیدوبۆچونهكانیانداو رێكه‌وتبون له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه، به‌ڵام هه‌بو نه‌رم بو، هه‌بو ره‌ق، به‌ڵام پێمان وتن كاك نه‌وشیروان شهخیسیهتێكه، كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیه، ژماره‌یه‌كه له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا و یه‌كێتی زه‌ره‌ر له‌وه ده‌كات كه كاك نه‌وشیروان له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمان بێت، كاك نه‌وشیروان له ناوه‌وه‌ی یه‌كێتی بێت باشتره و ئێمه سودی لێوه‌رده‌گرین و ئه‌وه به قازانجی یه‌کێتی ته‌واو ئه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانمان برده‌وه بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال، ئه‌ویش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان وه‌ستا و ئه‌مه‌ش تێپه‌ڕی.
ماوه‌یه‌كی تر دیسان مه‌سه‌له‌كان هه‌ڵیدایه‌وه، له ئازاری 2007 له كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیدا شته‌كان ته‌واو زه‌ق بوه‌وه، ئه‌وكات جگه له‌و چواره‌مان ژماره‌یه‌كی تری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیمان له‌گه‌ڵ بو كه له‌گه‌ڵ دیدو بۆچونه‌كانمان بون، له‌وانه (كاك سه‌فینی مه‌لا قه‌ره، كاك عوسمان بانیمارانی، مامۆستا جه‌مالی حاجی محه‌مه‌د، كاك كوردۆ قاسم، كاك ئاسۆ عه‌لی، كاك شه‌ماڵ عه‌بدول وه‌فا)، به گفتوگۆیه‌كی گه‌رم له كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی له سه‌ر هه‌مان مه‌سه‌له و باسی هه‌مو كێشه‌كانمان كرد یه‌كێك له‌وانه به‌رێز كاك فواد مه‌عسوم بو وتی من 30 ساڵه له ناو یه‌كێتی نیشتیماندام كۆبونه‌وه‌ی وا نه‌كراوه.
KNN: له‌ڕوی چیه‌وه وانه‌كراوه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: له روی ئه‌وه‌ی كه به‌راشكاوی باسی كێشه‌كانی دارایی، ئیداری سیاسی، رێكخراوه‌یی، پێشمه‌رگه.. هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه خرانه سه‌ر بێخ و قسه‌ی له سه‌ركرا، ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له‌ی بارودۆخی ناوخۆمان.
ئنجا له كۆبونه‌وه‌ی دوه‌مدا مام جه‌لالیش ئاماده‌بو، وتمان ئه‌مه كێشه‌كانه ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌ری بكه‌یت، به‌و پێیه‌ی موساڵه‌حه‌ی گشتی له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا به تۆ ئه‌كرێت، پێویسستمان به رێفۆڕم و موساڵهحهیه(ئاشتبونه‌وه) گشتییه، چونكه رێفۆڕم بهبَی موساڵه‌حه‌ی گشتی ناكرێت، وتمان به‌ڕێزت موساڵه‌حه له‌نێوان تاڵه‌بانی و بهازانی و یه‌كێتی و پارتی، نێوان شیعه و سونه‌ی عه‌ره‌ب، له به‌ینی جه‌بهه‌كانی ئیسلامی و علمانی ئه‌كه‌یت، نێوان جه‌بهه‌كانی ناو شیعه، له‌نێوان جه‌بهه‌كانی ناو سوننه ئه‌كه‌یت، جاری وا هه‌یه جه‌نابت موساڵحه له نێوان ئه‌مریكا و ئێرانیشدا ده‌كه‌یت و رێكیان ئه‌خه‌یت، ئه‌ی باشه موساڵه‌حه‌ی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆچی ناكه‌یت، موساڵه‌حه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان یه‌عنی له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فا.
KNN: كاك عومه‌ر ئه‌م قسانه‌تان ئه‌م هه‌وڵه‌تان ته‌نها له‌ناو كۆبونه‌وه‌كاندا بو یاخود خۆتان له ده‌ره‌وه‌ش هه‌وڵتان ده‌دا له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: به‌ڵی، له ناو كۆبونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی و له ناو كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی، جارێكیش ئێمه وه‌كو ئه‌و چوار براده‌ره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی (كاك عوسمان، كاك مسته‌فا، كاك جه‌لال و من)یش، چوینه لای مام جه‌لال له به‌غدا، باسی هه‌مو ئه‌و مه‌سه‌لانه‌مان بۆ كرد، هه‌تاوه‌كو له كوردستانی نوێ نوسرا: كه ئێمه‌ی بینیوه له سه‌ر ریفۆڕم قسه‌مانكرد و باسی كاك نه‌وشیروان مستهفاشمان كرد به تایبه‌تی كه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له ده‌ست تۆدایه و ئه‌بێ بكرێت.
KNN : ئه‌و داخوازییانهتان هیچی نه‌كرا؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: هیچی نه‌كرا، هه‌ر ئه‌مڕۆ به سبه‌ینێی له‌گه‌ڵ كرا، دیاره ئه‌وساش له‌ده‌ره‌وه كۆمه‌ڵێك له براده‌ر كه كادری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بون، هه‌م كادری پێشمه‌رگایه‌تی و راگه‌یاندن و ئیداریی بون، به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد به ناوی ره‌گه‌وه، داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان كردبو، كۆمه‌ڵێك راو دید و بۆچونیان هه‌بو.
كۆبونه‌وه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجامدرا و زۆر به توندی له سه‌ر ره‌گ قسه‌یان كرد، به ئێمه‌شیان وت: پێویسته ئێمه هه‌ڵوێست له سه‌ر ره‌گ وه‌ربگرین و براده‌رانی ره‌گ ده‌ربكه‌ین، ئێمه‌ش بۆ ئه‌وكاته به راستی زانیبومان شته‌كان ئه‌گاته بنبه‌ست و خۆمان ئاماده‌كردبو یاداشتێكی ترمان نوسیبو بۆ به‌ڕێز مام جه‌لال و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی.
به‌راستی ئێمه به‌ته‌مای ئه‌وه نه‌بوین كه ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌وه‌یه كه براده‌رانی ره‌گ كه له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌رده‌كرێن، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز مام جه‌لال باسی ئه‌وه‌یكرد كه كۆبونه‌وه‌ی كردوه له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی و مه‌كته‌بی رێكخستن باشبوه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه كۆبونه‌وه‌ی كردوه به‌هه‌مان شێوه باش بوه و وتی: ئه‌م نوقتهیهش هه‌یه (ره‌گ) كه به‌و شێوه‌یه ئیش ده‌كه‌ن و له ده‌ره‌وه‌ن و باشوایه فه‌سڵیان بكه‌ین له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به راستی ئێمه ئه‌و چواره‌مان دژی وه‌ستاین.
ئیتر به‌ڕێز مام جه‌لال وتی: دیاره ئێمه دو تیمین، دو بۆچونی جیاوازمان هه‌یه و بیتاقه‌ت بو له‌وه و كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشت، ئێمه‌ش وتمان باشه، ئه‌و یادهشتهمان هه‌یه، كاك به‌ختیار وتی: من ئه‌یبه‌م یاداشتهكهتان، ئیتر له‌گه‌ڵ كاك عه‌دنان و كاك ئه‌رسه‌لان یاداشته‌كه‌یان بۆبرد، ئینجا دوای یاداشته‌كه‌ش ئێمه چه‌ند جارێك هه‌وڵی ترماندا، به‌ڵام به ئه‌نجام نه‌گه‌یشت.
دوای ئه‌وه‌ش ئنجا پرۆژهیهكامان پێدا، بۆ چاككردنی وه‌زعی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به‌ناوی ئه‌و چوار خۆمان و ئه‌و براده‌رانه‌ی سه‌ركردایه‌تیش.. ئه‌مانه هه‌موی هه‌وڵدان بوه، به‌ڵام ئیتر گه‌یشتینه بنبه‌ست.
ئێستاش كه ئه‌وان تاوانبارمان ده‌كه‌ن كه ئێمه ماوینه‌ته‌وه له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا تا ریزه‌كانی یه‌كێتی تێك بده‌ین، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌مو ههوڵانهشمان هه‌بوه كه نه‌یانكردوه، من ده‌مه‌وێت خه‌ڵك وا تێنه‌گات، به ته‌نگ كێشه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه نه‌بوین، به‌ڵام كه چار نه‌ماو ده‌سه‌ڵات نه‌ما و لایه‌نه‌كه‌ی دیكه به هیچ جۆرێك قبوڵی تۆی نه‌كرد و دید و بۆچونه‌كانی نه‌ویستیت و ریفۆڕم نه‌كات، ته‌نانه‌ت خۆتان ئاگاتان لێیه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسی له‌مه‌كته‌بی سیاسی كرا، به‌ڕێز مام جه‌لال خۆی كردی، كاك نه‌وشیروانیشی له‌گه‌ڵ بو ده‌زگایه‌كی لێپرسینه‌وه‌یان دانا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه روی گه‌نده‌ڵن و خه‌ڵكی فاسدن له هه‌مو بواره‌كانی رێكخراوه‌یی و پێشمه‌رگه و ئیداریی.. به‌ڵام هیچ شتێك له‌وه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرا.
KNN: كاك عومه‌ر دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانتان دروست كرد، ئێستا یه‌كێك له‌و تۆمه‌تانه‌ی تر كهدهدرێته پاڵتان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشتر باڵی ریفۆرم بون، ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان دروستكردوه و ئه‌وانه‌ن كه‌له یه‌كێتی جیابونه‌ته‌وه و خوێنی نوێی و خه‌ڵكی تازه‌تان له‌گه‌ڵدا نیه، رای بهڕیتان چیه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: له جیهاندا، زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ی به قۆناغی كێشه و گرفتی سیاسی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕن، له‌هه‌مان كاتدا ره‌وت و بۆچونی جیاوازیش له‌نێو حیزب و هێزه سیاسیه‌كانیاندا دروست ده‌بێت، ره‌وتێك كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی و بۆ خزمه‌تگوزاری و بۆ چاكسازی كار ئه‌كات، له ناو میله‌ته‌كه‌ی ئێمه‌شدا ئه‌م ئه‌حزاب و هێزه سیاسیانه به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه‌وه، ره‌وتێكی تێدا دروست بوه، كه داوای چاكسازی و ریفۆڕمی كردوه، خۆ كارێكی خراپیان نه‌كردوه، به‌ڵام تۆمه‌تبار ده‌كرێن.
ئیمه نزیكه‌ی نیو ملیۆن هاوڵاتی ده‌نگیان پێداوین، 25 كورسی په‌رله‌مانمان هه‌یه و خه‌ڵكی نوێ چونه‌ته پێشێ، بڕۆن سه‌یری ئه‌و فراكسیۆنه بكه‌ن، هه‌موی خه‌ڵكی تازه‌یه، خوێنده‌وار و ئه‌كادیمی و كارگێرین هێناومانه‌ته پێشه‌وه، ئه‌وانه‌ش سه‌ركرده‌ن له بواری یاسا دانان‌و چاودێری داموده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن حکومه‌ت ئه‌كه‌ن.
KNN: كاك عومه‌ر ته‌خمینی كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیش هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: بۆ په‌رله‌مانی عێراقیش له داهاتودا، خه‌ڵك خۆیان ده‌یبینن، كه ئێمه هه‌مو خه‌ڵكی زانستی و به‌توانا و خه‌ڵكی رۆشنبیر .. له هه‌مو چین و توێژهكانمان هێناوه‌ته پێشه‌وه، له روی جوگرافی و پیشه‌یی و ره‌گه‌زه‌وه.. له هه‌مو خه‌ڵكه‌كانی تێدایه‌و خه‌ڵكی به توانا‌و به‌هێز و بهكهفائات و لێهاتون، ئه‌ی باشه ئه‌مانه سه‌ركردایه‌تی ناكه‌ن؟ ئه‌ی كێیه سه‌ركردایه‌تی ئه‌كات؟ خۆ هه‌ر ئه‌وه‌نیه بڵێیت چوار كه‌س له لایه‌نێكی سیاسی‌دا كاره‌كان ئه‌كه‌ن..
KNN: به شتێكی‌تر تاوانبارتان ده‌كه‌ن، كه ئێوه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانتان دروستكرد بۆ وه‌رگرتنی پۆست و پله‌وپایه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: باشه، جا ئه‌گه‌ر بۆ وه‌رگرتنی پله‌وپایه‌یه، ئێمه پۆست و پله‌وپایه‌مان نه‌بو له ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بوین بۆ ئیمتیازات و پۆست و پله‌وپایه بوایه، "ئه‌و براده‌رانه خۆشیان ده‌زانن"، ئه‌گه‌ر بماینایه‌ته‌وه باوه‌ڕم وایه زیاتریشیان بۆ ده‌كردین، به‌ڵام ئێمه په‌یوه‌ندیمان به مه‌سه‌له‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه هه‌بو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌كان، نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان، ئاوات و ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و چین و توێژه زه‌حمه‌ت كێشه‌كان و گه‌نجان و ژنان و شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندام و ئه‌نفالكراوه‌كانمان و شار‌و گونده‌كانمان و كیمیابارانكراوه‌كان و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌مان له‌به‌رچاو بوه.
ئێمه لێره چ ئیمتیازاتێكمان هه‌یه، لێره نه پاره هه‌یه، نه سیاره هه‌یه، جگه له‌وه‌ش با بڵێین ئه‌وه ئێمه بۆ ئیمتیازات ئه‌و كاره‌مان كرد، ئه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ده‌نگی داوه بۆ ئێمه، چونكه ته‌نها هه‌ر ئه‌وانه نین كه له سه‌ره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌ویستوه و هاتونه‌ته ناو گۆڕانه‌وه، به‌ڵكو له پله‌كانی خواره‌وه‌ش خه‌ڵك ده‌ستی له موچه و پله‌كه‌ی هه‌ڵگرتوه، گوازراوه‌ته‌وه و نانی بڕاوه و هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ری، سوكایه‌تی پێئهكهن، هه‌موی قبوڵ ئه‌كات و به شانازیشه‌وه ئه‌ڵێت من نرخی ئه‌وه ئه‌ده‌م كه هه‌ڵوێستێكی سیاسیم هه‌یه، ئه‌ڵێت پێویسته من باجی بده‌م و له هه‌مو مه‌سه‌له‌یه‌كیشدا كه مرۆڤ هه‌ڵوێستێكی سیاسی هه‌بو ئه‌بێت خۆی ئاماده بكات بۆ نرخه‌كه‌ی.
KNN: دوای ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، كه سه‌نگی ئێوه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ركه‌وت، پشێویه‌كی ئه‌منی په‌یدا بوه له سنوری پارێزگای سلێمانیدا، رای به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت به‌م فهلهتانه ئه‌منیه چیه، پێتان وایه ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌بێت؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: له‌راستیدا ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه له‌و لێدان و كوشتن و توندوتیژی و نانبڕین و گرتن و ئازاردان و سوكایهتیپێكردن.. به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه هه‌واداری گۆڕانن، یان له‌گه‌ڵ گۆڕانن یان ده‌ورێكیان هه‌یه له ناوگۆڕاندا، به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی تر نه‌كراوه، مه‌سه‌له‌ن به‌رامبه‌ر هه‌وادارانی یه‌كێتی نه‌كراوه، به‌رامبه‌ر هه‌وادارانی پارتی نه‌كراوه، به‌مه‌ش گومانێك په‌یدا ده‌بێت، كه ده‌سه‌ڵات له دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه بێت، یان هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی له دوای ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه بێت.
گومانه‌كه‌ش له‌وه‌وه‌یه، كه تا ته‌له‌فزیۆنی KNNو تا رۆژنامه‌ی رۆژنامه و تا سایتی سبه‌ی و تا خه‌ڵك قسه‌ی نه‌كرد، نه ده‌سه‌ڵات قسه‌ی كرد، نه رۆژنامه حیزبیه‌كان قسه‌یان كرد، جاری وا هه‌یه خه‌به‌ری وا بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.. "قسه‌ی زۆر سه‌یر"، به‌ڵام ئه‌م هه‌واڵانه‌یان بڵاو نه‌ئه‌كرده‌وه و هیچ خۆیان نه‌ده‌كرد به خاوه‌نی، كه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و رۆژنامه‌ی ئازاد به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی و ئاوێنه، باسی ئه‌م روداوانه‌یان كرد زهختێكیان له سه‌ر دروست بو، ئنجا خۆیان كرد به خاوه‌نی و ئێستا به‌ڕێز مام جه‌لال داوای كردوه گوایه له رۆژنامه به‌دواداچونی ئه‌م مه‌سه‌لانه بكه‌ن.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه ئایا ده‌زگاكانیان ناتوانن به‌دوای ئه‌و بابه‌تانه‌دا بچن و بزانن كێیه؟ هه‌ر بۆیه ئه‌م بابه‌ته گومانێك په‌یدابكات كه ئه‌مان خۆیان له دوای ئه‌و مه‌سه‌لانه‌وه بن و خۆیانن خه‌ڵك ئه‌گرن و خۆیانن خه‌ڵك ئه‌فڕێنن له خه‌ڵك ده‌ده‌ن و رێگه ئه‌ده‌ن خه‌ڵك ئه‌و كارانه بكات، ئیتر ئه‌گه‌ر خۆیان بن یان مه‌قاشێك هه‌یه له‌و نێوه‌نده‌دا.
KNN: قسه‌یه‌كی تر له سه‌ر ئێَوه ده‌كرێت له سه‌ركردایه‌تی گۆڕان كه ناو خۆتاندا ناكۆكن، رای به‌ڕێزت چیه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: له سه‌ر چی ناكۆک بین؟ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئیمتیازاته، ئه‌وا ئیمتیازات لای ئێمه نیه، پۆست و پله لای ئێمه نیه، له سه‌ر چی ناكۆک بین؟ ناكۆكی له بیروبۆچون و شێوازی ئیشكردن.. هه‌بێت شتێكی ئاساییه له هه‌مو رێكخراوێكدا شێوازی ئیشكردن ئه‌گه‌ر بیر‌و بۆچونی جیاوازی تێدابێت، تهكتیكێكدا له شتێك‌دا..ئه‌وه قه‌یناكه.
له‌م رۆژانه‌دا شتێكیان نوسیبو له‌سه‌ر من و كاك قادر‌و كاك سالار گوایه، له رۆژنامه‌ی چاودێردا، یه‌عنی نازانم له كوێوه ئه‌م خه‌به‌ره‌ی هێناوه، له سه‌رچی و بۆچی نازانم..من چه‌ند كۆبونهوهیهكیشم كردبو له سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، پێنجوێن و عه‌ربه‌ت، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، به‌ڕێز مامۆستا جه‌مالم له‌گه‌ڵ بو، وتی عومه‌ر من له به‌ر تۆیه‌م نه‌خۆشم، چونكه هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن كاك جمال كاتی خۆی بریندار بو، ئێستا توشی ئازارێك بوه 24 سه‌عاته ئه‌م ئازاره‌ی له‌گه‌ڵدایه، عه‌سه‌ب و ده‌ماره‌كانی زامار بوه، ئینجا وتی زۆرم ئازار هه‌یه ده‌بێت بچم ده‌رزییه‌ك له‌خۆم بده‌م.
ئیتر وایان بڵاوكردبویه‌وه كه ئینشقاق بوه و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ی خۆی هێناوه‌ته ده‌ره‌وه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا و ئه‌و براده‌رانه هه‌ستاون وتویانه تۆ چۆن دژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان قسه ده‌كه‌یت؟ قبوڵ ناكه‌ین.. له‌كاتێكدا من له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی گۆڕان و به‌رنامه‌ی گۆڕان و ئه‌ركه‌كانی گۆڕانم كردوه.
دوایی به‌ڕاستی كارگهشیته ئه‌وه‌ی من له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌چه‌ند براده‌رێكم وت: به‌ڕاستی كاتێك ئێمه‌ش یه‌كێتی بوین درۆی وامان ده‌كرد؟
KNN: قسه‌یه‌كی تر ئێستا له‌ناو خه‌ڵكدا باس ده‌كرێت و له میدیای حیزبی به تایبه‌تی له میدیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا زۆر ئاماژه‌ی پێده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه شه‌وانه كه چه‌ند كه‌سێك نیشان ده‌درێن، كه بۆ نمونه ده‌ڵێن: ئه‌مانه به نوێنه‌رایه‌تی 3هه‌زاركه‌س له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان "به لێشاو ئه‌گه‌ڕێنه‌وه" ناو یه‌كێتی، رای به‌رێزت له‌وباره‌یه‌وه چیه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: من ئه‌گه‌ر بڵێم خه‌ڵكێك نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی، موباله‌غه‌یه، ره‌نگه تاك و تهرایهك له‌ملا و له‌ولا هه‌بێت كه له برسێتی و نه‌بونیدا گه‌ڕابێته‌وه كاتێك ره‌شه خێزانێكی هه‌یه موچه‌كه‌یان بڕیوه، له‌به‌ر ئه‌وه چوه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی، ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی جێگه‌ی ره‌خنه‌یه له ده‌سه‌ڵات و له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه بڕیاربو لیژنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه دابنێن ئه‌و نانبڕاوانه به زوترین كات كه مافی خۆیان بۆ بگهڕِێننهوه و موچه‌كانیان بۆ خه‌رج بكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه و پاسه‌وانی سنور، یان فه‌رمانبه‌ری حكومی، چونكه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تی (یه‌كێتی) نییه، حكومه‌تی خه‌ڵكه، تۆ له دائیره‌یه‌كی حكومیدا ئه‌ركێك جێبهجێدهكهیت له به‌رامبه‌ر ئه‌وه مافێكت هه‌یه مافه‌كه‌ش موچه‌یه‌كه ئهتدهنێ خۆت و خێزانتی پێ به‌ڕێوه ده‌به‌یت له باتی ئه‌وه‌ی ئیشت بۆ بدۆزنه‌وه نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌یه، دهربكرێیت و بێنانت بكه‌ن، حكومه‌ت له وڵاتان ئیش بۆ رۆڵه‌كان و هاونیشتمانیه‌كانی ده‌دۆزێته‌وه، ئه‌مان ده‌ری ئه‌كه‌ن و نانی ئه‌بڕن له سه‌ر هه‌ڵوێستی سیاسی.
KNN: ئه‌وه‌ی نیشان ده‌درێت زیاتر شه‌ڕێكی سایكۆلۆژییه؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: ئه‌مه شهڕێَكی ده‌رونیه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌یكه‌ن، تاك و تهرایهك هه‌یه له خه‌ڵك گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئێمه هیچ كێشه‌یه‌ك نیه، خۆ ئێمه خه‌ڵكمان نه‌به‌ستۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌ڵێت له چوارقوڕنه 2500 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی، من ده‌پرسم ئایا مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی چوارقوڕنه 2500 كه‌سی هه‌یه؟ ئه‌مه‌ش وه‌كو كاتی رێكخستنه‌كانیان لێ‌كرد "ئه‌و كاته‌ی له یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بوم" براده‌رێكی مه‌كته‌بی رێكخستن وتی 526 هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه.
وتم كاكه كه 526هه‌زار ئه‌ندام یه‌عنی هه‌مو ماڵێكی كورد كه‌سێكی ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه، ئیتر خه‌ممان چیه بۆ هه‌ڵبژاردن، دوایش ده‌ركه‌وت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئۆرگانهكاندا به‌و هه‌مو كێبه‌ركێیه‌ی له نێوان كوتله‌كاندا هه‌بو ته‌نها 230 هه‌زار كه‌سیان بۆ هاته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، چونكه قسه‌كانیان بنه‌مای نه‌بو جهیشێك له خه‌ڵكیان دروستكردوه و پاره‌ی حكومه‌ت ئه‌به‌ن.
ئێستاش با ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2010 له مانگی ئازاردا ده‌ركه‌وێت، ئه‌و كاته وه‌ڵامی ئه‌و "هه‌زران"هی باسی لێوه ده‌كه‌ن خۆیان وه‌ریده‌گرنه‌وه، یان ئه‌وه‌تا كه له ئێستاوه خۆیان ئاماده كردوه بۆ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا و دواتر به‌هه‌مومان بڵێن: ئه‌ی نه‌مان وت "به هه‌زاران كه‌س" گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناو یه‌كێتی؟ ئه‌گینا ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیه، ئه‌نجامه‌كانیشی ده‌رئه‌كه‌وێت، جاران چۆن ئه‌یانوت 526 هه‌زار كه‌س له رێكخستنهكانماندایه، هه‌ر هه‌مان شته، چونكه ئه‌وان ریفۆرمیان به هیچ شێوه‌یه‌ك ناوێت، ئه‌وه ئێمه هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام هیچ له‌وان ناگۆڕێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئسلوبی ئیشكردنیان به‌و شێوه‌یه‌یه، كه خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر و قواعیدیان رازی ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه خه‌ڵكه‌كانی ئێمه (گۆڕان) چونه‌ته‌وه نێو یه‌كێتی.
KNN: سه‌باره‌ت به بارودۆخی داراییتان، ئێوه 25 كورسیتان هه‌یه له په‌رله‌مانی كوردستاندا، بۆچی بودجه‌تان پێناده‌ن، له‌كاتێكدا تا ئیستاش كۆمه‌ڵێك پارت و هێز هه‌یه كه كورسیان له په‌رله‌ماندا نیه، به‌ڵام بودجه‌یان هه‌یه له حكومه‌تدا؟
عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: به‌ڵێ، ئه‌بوایه ئه‌م ئیداره‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی به‌مه‌نتقی بیری لێبكردایهتهوه و بڵێ هێزێك یان كوتله‌یه‌كی سیاسی ، فراكسیۆنێك له په‌رله‌مان 25 كورسی هه‌بێت كه نیوملیۆن كه‌س ده‌نگی بداتێ، ئایا مه‌نتیقه؟ مه‌عقوله؟ بودجه‌یه‌كی نه‌بێت، وه‌كو به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێكرد ئێستا زۆر حیزب هه‌یه له هه‌ڵبژاردندا كورسی نه‌هێناوه، به‌ڵام مانگانه موچه‌ی خۆی وه‌رئه‌گرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌یان نه‌كردوه.
پرۆژه‌یه‌ك هه‌بو له لایه‌ن فراكسیۆنی گۆڕانه‌وه، هه‌روه‌ها فراكسیۆنی هاوپه‌یمانیش پرۆژه‌یه‌كی هه‌بو، به‌ڵام دواتر هه‌ردو پرۆژه‌كه‌یان له‌یه‌كدا بۆ بودجه‌ی لایه‌ن و ئه‌حزاب و كیاناتی سیاسی، ئه‌بوایه به تایبه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان خۆی ئه‌و مهزوعهی بهێنایه‌ته پێشێ كه ئه‌مه ناهه‌قیه كه ئه‌كرێت و ئه‌بێت بودجهیهكییان بۆ ببڕێته‌وه، به داخه‌وه پشتگوێ‌یان خست و دواخراوه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه پشوی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌رچی فراكسیۆنی گۆڕان داوایشكرد چه‌ند یاسایه‌كیش هه‌یه به‌رێی بكه‌ین بۆ خه‌ڵك، هه‌روه‌ها پشوی په‌رله‌مان دوا بخه‌ین بۆ 15ی مانگی 1/ 2010، به‌ڵام نه‌یانكرد.
مه‌گه‌ر له‌دوای 1/3/2010ه‌وه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكرێته‌وه، بڕی هاوكاری حكومه‌تیش بۆ كیان و قه‌واره‌كان و حیزبه‌كان به‌پێی ژماره‌ی كورسیه‌كان ده‌بێت و ئه‌وه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی ده‌زانم بۆ فراكسیۆنی گۆڕان، له‌مه‌ودوا خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت له بهردهستدانابێت و به ئاره‌زوی خۆیان مانگانه 30 یان 35 ملیۆن دۆلار ببه‌ن، له‌مه‌ودوا بودجه‌ی هه‌رێم نابێت به ئازادانه له‌به‌رده‌ستیاندابێت و كه‌س ئاگای لێنه‌بێت، ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه كه گۆڕان كردی، جا ئه‌وی دیكه‌شیان ئایا حكومه‌ت چۆن ئه‌به‌ن به‌ڕێوه ئه‌دایان چۆن ئه‌بێت، ئه‌وكاته په‌رله‌مان خۆی چاودێره له‌و مه‌سه‌لانه‌دا.