سازدانی: رۆژنامه
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی ئاسایشی سلێمانی پێی وایه ده‌زگای ئاسایش به‌رپرسه له‌و روداوه ئه‌منیانه‌ی كه به‌م دواییه له سنوری پارێزگای سلێمانیدا رویانداوه‌و ره‌خنه له بهدوانهچونی ئاسایش ده‌گرێت به‌رانبه‌ر به‌و دهسترێژیانهی ده‌كرێته سه‌ر هاوڵاتیان و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان و ده‌ڵێت: "ده‌زگا ئه‌مییه‌كانی سلێمانی كه‌مته‌رخه‌من".
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن ئاماژه به‌وه‌شده‌كات كه به‌رده‌وامی كێشه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی و نه‌بونی ئیجرائات له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه بۆشایی له نێوان خه‌ڵك و ئه‌و ده‌زگایه دورست ده‌كات و ئاسایش متمانه‌ی خه‌ڵك له‌ه‌ست ده‌دات و ده‌بێته ده‌زگایه‌كی بێكهڵك و په‌راوێزخراو كێشه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی به‌پله‌ی یه‌كه‌م زیان به یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت به‌و پێیه‌ی له ئیداره‌ی سلێمانیدا باڵاده‌ستن.
رۆژنامه: ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی لێدان و ته‌قه‌كردن و سوتاندنی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان له سنوری پارێزگای سلێمانیدا زۆر بوه، له‌م روانگه‌یه‌وه بارودخۆی ئه‌منیی سلێمانی چۆن ده‌بینیت؟ كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌دای ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ده‌زگاكانی ئاسایش‌و پۆلیس‌و هێزه‌كانی ناوخۆ، ئه‌ركی سه‌رشانیان پاراستنی سه‌رو سامانی خه‌ڵكه به هه‌مو چین‌و توێژهكانو چاك‌و خراپ‌و هه‌مو ئینتیما جیاوازه‌كانییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رچه‌نده ده‌زگای ئاسایش ده‌زگایه‌كی حیزبییهو سه‌ر به یه‌كێتییه، به‌ڵام ئه‌وان سه‌ر به حكومه‌تن‌و كه ده‌زگای حكومه‌تیش بون، هی هه‌مو كه‌سێكن به هه‌مو ئینتیماكانییهوه. ئه‌و فه‌ترانه‌ی پێش‌و بارودۆخه‌كه زۆر باش بو له سلێمانیدا، هیچ شتێك نه‌ده‌بو، ئه‌گه‌ر شتێكی ساده‌ش رویبدایه، ئاڕاسته ده‌كرا بۆ كه‌سێك یان شوێنێك، به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی به‌ر له (25/7)و دواتریش رویانداوه‌و ئه‌وانه‌شی به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه كه‌وتون، یان سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن یان دۆستی گۆڕانن، ئه‌مه بۆ خۆی ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه، ئه‌و چهندكهسهی كه لێیاندراوه‌و ته‌قه‌یان لێكراوه، داوای یاساییان تۆماركردوه، به‌ڵام كه‌سی هێرشكه‌ر نادیاره، ده‌بێت كه‌سێك خۆی بكات به خاوه‌نی، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێیدراوه یان هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه، كێشه‌یه‌كی نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئینتیمای سیاسیی جیاوازه له ئینتیمای سیاسیی دهسهڵاتو حیزبهكانیو ئه‌مه‌ش وای كردوه كه ئه‌وان هیچ به‌دواداچون بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه نه‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ده‌زگائه‌منییه‌كان به‌دواداچونی بۆ بكهنو بزانن كێیه، چونكه هه‌ر بارگرژییه‌ك له سنوری پارێزگای سلێمانیدا دروست بێت، دژ به خۆیان بن یان نا، ئه‌وانه‌ی لێیان دراوه، ئۆپۆزسیۆن بن یان نا، ده‌زگائه‌منییه‌كان لێی به‌رپرسن، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه ئیجرائات ناكهنو گوێی نادهنێو تاوانباره‌كان نادۆزنه‌وه، ئه‌مه كه‌مته‌رخه‌مییه.
رۆژنامه: ئه‌مه جۆرێك نییه له ئیرهابی فیكری، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌نسارولئیسلام له سنوری پارێزگای سلێمانیدا په‌یڕه‌وی ده‌كرد بۆ تۆقاندنی خه‌ڵك؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: فیعله‌ن، چونكه ئه‌وانه‌ش كه سه‌ر به گۆڕانن به ته‌له‌فۆنی نادیار كه ره‌قه‌مه‌كه‌ی ده‌رناچێت هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرێت، یان زیان به ئابورییان دهگهیهننو ئه‌و دهمارانهیان ده‌گرن كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ریان هه‌یه، یان هه‌ڕه‌شه له كه‌سێكی نزیكیان ده‌كه‌ن، یان جوابیان بۆ ده‌نێرن كه واز بهێنن، یان له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌ده‌ن، ئه‌مه له ده‌ره‌نجامی ئه‌و گۆڕانكارییه‌وه دروست بوه كه سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێنایه‌كایه‌وه كه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌ستاوه‌و له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شێوازێكی ئاشتییانه به‌شداریكرد، به‌ڵام ئه‌وان ته‌قه‌بولی ئه‌وه ناكهنو ده‌یانه‌وێت له فیكر بدهنو كه‌س نه‌توانێت بیركردنه‌وه‌ی هه‌بێت به غه‌یری بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وان.
رۆژنامه: قه‌یرانی كه‌مته‌رخه‌میی له ئه‌دای كارمه‌ندانی ئاسایشدایه، یان له سه‌ركرده‌كانیاندا؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: به حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه له ئاسایش كارمكردوه، كارمه‌ندێك یان پۆلیسێك یان ئه‌فسه‌رێك ناتوانێت ئه‌و جۆره كارانه به‌شێوه‌ی شه‌خسی بكات ئه‌گه‌ر تهوجیهێك وه‌رنه‌گرێت له‌سه‌ره‌وه، ته‌قه‌كردن له كه‌سێك یان كوشتنی، ده‌بێت یه‌كێك ته‌حه‌مولی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره یان ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، ته‌وجیهی وه‌رگرتوه كه ئه‌و ئیجرائاته بكات‌و به‌دواداچونیشی بۆ نه‌كه‌ن، به رای من‌و ئه‌وه‌ی كه بیستومه، ئه‌وه‌ی تائێستا كراوه سه‌ره‌وه ئاگای لێیهتیو به به‌رنامه كراوه.
رۆژنامه: زۆرجار ده‌زگای ئاسایش ئیدعای ئه‌وه ده‌كات كه ئاگای له خشه‌ی مارو مێروه له سنوری سلێمانیدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به دوری چه‌ند مه‌ترێك له ده‌زگای گشتیی ئاسایشه‌وه ته‌قه له هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان دهكرێتو به‌ده‌نگییه‌وه ناچن، ئایا ده‌كرێت بڕوا به‌وه بكه‌ین كه ئاسایش بێئاگایه له‌م روداوانه؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: نه‌خێر، خۆم ماوه‌یه‌ك له‌ئاسایشدا بوم، ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك كرابێـتو نهماندۆزیبێـتهوه، یان نهمانگرتبێـت، زانیومانه كێیه، ئه‌گه‌ر وه‌كو تۆ ده‌ڵێیت، فیعله‌ن له‌نزیك ئاسایش ته‌قه بكرێـت، ئه‌وا خۆیان ئاگایان لێیه، بۆیه بۆشی ناچن، هه‌ندێك ئیجرائات هه‌یه كه نایكه‌ن، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌رخۆیان، ئاسایش به كه‌سی لێدراو ده‌ڵێت، بڕۆ داوای یاسایی تۆمار بكه كه داواشی تۆمار كرد ده‌ینێرێت بۆ پۆلیس، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه ئاسایش پێی ده‌كرێت، پۆلیس ناتوانێت بیانكات، چونكه ئاسایش زانیاری‌و سه‌رچاوه‌ی هه‌یه‌و ده‌توانێت به‌دواداچونی بۆ بكات‌و تاوانباره‌كه‌ش بدۆزرێته‌وه، كه نایكات خۆیان لێی به‌رپرسیارن، چونكه هه‌ر كارێكی له‌و بابه‌ته روبدات، ئه‌گه‌ر دژی كه‌سێكی دژ به ئه‌وانیش بێـت، یان هه‌ر تهجاوزاتێك كه په‌یوه‌ندی به بابه‌تی ساسییه‌وه هه‌بێت، به‌تایبه‌ت به بزوتنه‌وه گۆڕانه‌وه، ئاسایش لێی به‌رپرسه نه‌ك پۆلیس.
رۆژنامه: ئه‌م كێشه ئه‌منییانه‌ی كه به‌م دواییه له سنوری پارێزگای سلێماندا رویاندا، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گورز له یه‌كێتی ده‌دات، به‌و پێیه‌ی ئیداره‌ی ئه‌منیی سنوری پارێزگای سلێمانی به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه‌یه؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: به‌ڵێ، وه‌كو سومعه‌ی سیاسی‌و دهسهڵاتو بهڕێوهبردنو پاراستنی سهروهتو سامانی خه‌ڵك، ئه‌م كێشه ئه‌منییانه‌ی سلێمانی سه‌د ئه‌وه‌نده زیان به سومعه‌ی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه خه‌ڵك ئیتر گومان له‌وه ده‌كات كه ده‌زگاكه سهروهتو ماڵی ناپارێزێت‌و ئه‌و كاره ناكات، به‌ڵكو خۆی دێت ئه‌و كارانه ده‌كات، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش متمانه‌ی به‌وه نه‌ما كه ئاسایش به هی خۆی بزانێـت، لێی دهترسێتو خۆی لێ دور ده‌خاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆشاییه‌كی زۆر له نێوان خه‌ڵك‌و ئاسایش‌دا دروست ده‌كات كه ئه‌و بۆ شاییه گه‌وره‌یه‌ش دروست بو، ئاسایش به ته‌نها ده‌مێنێته‌وه‌و هه‌مو كه‌س هاوكاری ناكات‌و كاره‌كانیشی ده‌وه‌ستێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكیش هه‌ستی كرد، ئاسایش خۆی ئه‌و جۆره كارانه ده‌كات، ئه‌گه‌ر زیانه‌كه به خودی ئه‌و كه‌سه‌ش نهگیشتبێت، ئه‌وكات متمانه‌ی نامێنێـتو هاوكاری ناكات‌و لێكدوركهوتنهوه دروست دهبێتو ئاسایش په‌راوێز دهبێـتو ده‌زگایه‌كی بێكهڵك دهردهچێتو خه‌ڵك لێێ دهترستێتو زانیاریشی ناداتێ.
رۆژنامه: به‌رده‌وامی ئه‌م روداوه ئه‌منییانه، له روی سایكۆلۆژی‌و هه‌ستكردن به ئه‌مانه‌ته‌وه، چی له ره‌وتی ژیان ده‌كات له سنوری پارێزگای سلێمانیدا؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: تێك ده‌چێت، ئه‌گه‌ر تێبینی بكه‌یت، ئێستا ئێواران خه‌ڵك زوتر ده‌ڕواته‌وه‌و شار به‌ره‌و چۆڵبون دهچێتو به‌تایبه‌ت كه كاری ته‌قه‌كردن له شه‌ودا ده‌كرێت، ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه‌ش له شه‌واندا، وا ده‌كات خه‌ڵك به‌شه‌وان نه‌چنه ده‌ره‌وه كه شاریش چۆڵبو ئه‌منییه‌تی شار باش نییه، بۆیه خه‌ڵك له‌ده‌ره‌وه هه‌ست ناكات ژیانی له ئه‌ماندایه، له روی ئهمیینهوه خه‌ڵك هه‌ست به ئارامی ناكات، چونكه ده‌زگاكان خۆیان به‌رپرسن‌و مه‌عقولیش نییه ئه‌و هه‌مو شته له سێمانیدا كراوه، ده‌زگا ئه‌مییه‌كان نه‌زانن كێیه.
رۆژنامه: كێ له سه‌رو ئاسایشه‌وه ده‌توانێت له‌و كهمتهرخهمییانه بپرسێته‌وه؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: ئاسایشی گشتی به‌رامبه‌ر به ئاسایشی سلێمانی به‌رپرسه، هه‌ر شتێك له سلێمانیدا روبدات، ده‌بێـت ئاسایشی گشتی ئاسایشی سلێمانی به‌رپرس بكات به‌رامبه‌ر به ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه دهگیرێنهبهرو ئه‌و داوای لێكۆڵینه‌وه بكات كه ده‌ره‌نجامه‌كانی چین. له‌سه‌رو ئاسایشی گشتیشه‌وه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه كه ده‌توانن ئه‌و رێوشوێنانه بگرنه‌به‌ر.
رۆژنامه: دوای (2003) سلێمانی ئه‌زمونێكی تاڵی هه‌بو له‌گه‌ڵ ئهنسارولئیسلامداو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانرا شانه‌كانیان ئاشكرابكهنو ده‌ستگیربكرێن، ئایا ئه‌و شانانه‌ی كه له سنوری سلێمانیدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك، له شانه‌كانی ئه‌نسارولئیسلام به‌هێزترن كه ئاسایش نه‌توانێـت ئاشكرایانبكات، یان خه‌رق بكرێن؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: نه‌خێر وانییه، ئێمه كاتی خۆی ئه‌وانه‌ی كه ته‌نزیمی قاعیده‌و ئه‌نسارولئیسلام بون، هه‌مویانمان ته‌شخیس كرد بو كه كێیه ئه‌و ئیشانه ده‌كات، ئه‌مان كه نایكه‌ن خۆیان به‌دوایدا ناچن، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌ستگیری ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیگرن، روبه‌ڕوی خۆیان ده‌بێته‌وه، چونكه به رای شه‌خسی خۆم ئاسایش خۆی ده‌ستی له‌م مهوزوعانهدا هه‌یه، بۆیه به‌دواداچونیان بۆ ناكات‌و له‌به‌ر سومعه‌ی شه‌خسی خۆشیان بێـت، ده‌بێـت هه‌ندێك رێوشوێن بگرنه‌به‌ر، نه‌ك گوێی خۆیانی لێبخهوێنن، فیعله‌ن، ئاسایش به‌رپرسی یه‌كه‌مه به‌رامبه‌ر به‌وكارانه.
رۆژنامه: تاچه‌ند بهحیزبیبونی ئاسایش كاریگه‌ریی سلبیی له‌سه‌ر كێشه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی‌و بهدوادانهچونی ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌بێـت؟
سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن: له‌سه‌داسه‌د، چونكه ئاسایش لای ئێمه هه‌موی هی یه‌كێتییه‌و لای پارتیش هی پارتییه‌و تائێستاش تێكه‌ڵ نه‌كراونه‌ته‌وه‌و زۆر زه‌حمه‌ته یه‌كی بخه‌نه‌وه.