راپۆرت: پشتیوان سه‌عدوڵڵا
له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردودا، حكومه‌تی عێراق بڕی (741)ملیار‌و (420)ملیۆن دیناری سه‌رفكردوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئاواره‌و هاورده له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوای بڕی (653)ملیار‌و (250)ملیۆن دیناری تر كراوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه، به‌ڵام هێشتا قۆناغی یه‌كه‌می مادده‌ی (140) كه ئاسایكردنه‌وه ته‌واو نه‌بوه.
به‌پێی دوا راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی، لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی (140)، له ساڵی (2007)وه تا (30/11/2009) له هه‌ر سێ پارێزگای (كه‌ركوك، دیاله، نه‌ینه‌وا) ئاواره‌و هاورده به بڕی (741)ملیار‌و (420)ملیۆن دینار قهرهبوكراونهتهوه، هه‌روه‌ك داوای بڕی (653)ملیار‌و (250)ملیۆن دینار كراوه‌و تا ئێستا سه‌رفنه‌كراوه، به‌وپێیه (63158) مامه‌ڵه قهرهبوكراونهتهوهو (56323) مامه‌ڵه قه‌ره‌بو نه‌كراونه‌ته‌وه.
دوای روخاندنی رژێمی پێشوی عێراق، ئیداره‌یه‌كی كاتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان دامه‌زراو به‌پێی بڕیاره‌كانی ئه‌و ئیداره‌یه، ئه‌نجومه‌نی حوكمی عێراق پێكهاتو یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه نوسییه‌وه‌و ماده‌ی(58)ی له‌و یاسایه‌دا جێگیركرد كه تایبه‌تبو به كێشه‌ی كه‌ركوك‌و ئه‌و ناوچانه‌ی كه كێشه‌یان له‌سه‌ربو، دواتر له (30/1/2005) كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیی عێراق هه‌ڵبژێرراو حكومه‌تی عێراقی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه پێكهێنا به سه‌رۆكایه‌تی د.ئیبراهیم جه‌عفه‌ری‌و دوباره حكومه‌تی قۆناغی گواستنه‌وه راسپێررایهوه به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(58).
به‌پێی خاڵی یه‌ك له بڕگه‌ی (ا)ی ماده‌ی 58 "پێویسته حكومه‌ت له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا سه‌رجه‌م راگوێزراوو هاورده‌و دورخراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه شوێنی خۆیان‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان بكات‌و به‌شێوه‌یه‌كی دادگه‌رانه قهرهبویانبكاتهوه". به‌پێی خاڵی دوه‌می هه‌مان مادده "سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی كه له ناوچه‌كانی دیكه‌وه هاورده‌كراون بۆ كه‌ركوك، پێویسته حكومه‌تی عێراق گره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كانی خۆیان بكات‌و خه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌و قه‌ره‌بوی پێویستیان بكاته‌وه‌و شوێنی نیشتهجێبونیشیان بۆ دابینبكات".
دواتر ماده‌ی(58) خرایه چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقه‌وه‌و ریزبه‌ندی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوری عێراقی وه‌رگرت، دیسانه‌وه به‌پێی ماده‌ی(140) ده‌بێت، ناوچه‌جێناكۆكه‌كان به سێ میكانیزمی (ئاساییكردنه‌وه، سهرژمێرییكردن، ریفراندۆم) چاره‌نوسیان یه‌كلاییبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ك له كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكیشدا، حكومه‌تی عێراق پابه‌ندكراوه به‌مادده‌ی(140)ه‌وه، به‌پێی بإگهی(22) له كارنامه‌ی حكومه‌تی مالیكی "حكومه‌ت پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140) له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كه پشت ده‌به‌ستێت به ماده‌ی(58) له یاسای كاتی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌م جێبهجێكرنهش به‌سێ قۆناغ ده‌بێت (ئاساییكرنهوه، سه‌رژمێریی، ریفراندۆم)، له كه‌ركوك‌و ناوچه‌كانی دیكه كه ناكۆكییان له‌سه‌ره، حكومه‌تیش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانیه‌وه هه‌نگاوی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی قۆناغی ئاسایكردنه‌وه".
شێرزاد عادل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ماده‌ی(140)و قوربانییان‌و پاكتاوی ره‌گه‌زی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستور، حكومه‌تی عێراق پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140)و هه‌روه‌ها له كارنامه‌ی نوری مالیكیشدا، باس له‌وه‌كراوه كه حكومه‌ت مولته‌زیمه به جێبه‌جێكردنی ماده‌كه، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵ تا ئێستا بڕگه‌یه‌كی بچوكی قۆناغی یه‌كه‌م جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌ویش قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئاواره‌و هاورده‌یه كه به رێژه‌یه‌كی كه‌م قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه، چونكه (10ـ20)ملیۆن دینار بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه‌و نابێته هۆی ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان.
وتیشی: "پێویستبو په‌رله‌مانی عێراق، موحاسه‌به‌ی حكومه‌تی بكردایه، به‌هۆی باپهندنهبونی به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140)ه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بو لیستی هاوپه‌یمانی فشاری بكردایه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده ده‌ستورییه‌و دواتریش بۆ موحاسه‌به‌كردنی حكومه‌ت، چونكه حكومه‌تی عێراق نایه‌وێت (140) جێبه‌جێبكرێت‌و هاوكاری هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌چونی قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌و ماده‌یه ناكات، بۆیه به رای من، به‌م شێوازه‌ی ئێستا، حكومه‌ت ناتوانێت قۆناغی یه‌كه‌می ماده‌كه كه ئاساییكردنه‌وه‌یه، تێبه‌په‌ڕێنێت".
پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140)
له رۆژی(9/8/2006) لیژنه‌ی باڵای حكومی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی(140)پێكهات كه ده‌بو مادده‌كه به سێ هه‌نگاو جێبه‌جێبكات. دوای ساڵێك له پێكهێنانی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140)، لیژنه باڵاكه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد به مه‌به‌ستی میكانیزمی جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می ماده‌ی(140)، به‌تایبه‌ت قه‌ره‌بوكردنه‌وه.
به‌پێی بڕگه‌ی (ب)ی بڕیاری ژماره (2)ی(16/1/2007)ی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140) "قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی راگوێزراون‌و كۆچیانپێكراوه به بڕی (10) ملیۆن دینار". هه‌روه‌ك به پێی بڕگه‌ی (1)ی بڕیاری ژماره (3)ی(1/2/2007) "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌مو خێزانه هاورده‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره‌و ماده‌ی(140) ده‌یانگرێته‌وه بۆ ناوچه‌كانی پێشوی خۆیان‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی (20)ملیۆن دیناریان پێ بدرێت".
ناوچهجێناكۆكهكانی سنوری پارێزگای كه‌ركوك كه ماده‌ی (140)ده‌یانگرێته‌وه‌و قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه (پارێزگای كه‌ركوك به ته‌واوی قه‌زاو ناحییه‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ قه‌زای قه‌زای داقوق، دوزخورماتو، چه‌مچه‌ماڵ، كه‌لار، كفری، تازه‌خورماتو).
ناوچه جێناكۆكه‌كانی سنوری پارێزگای موسڵ كه ماده‌ی(140) ده‌یانگرێته‌وه‌و قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه(قه‌زای سنجارو ناحییه‌كانی، قه‌زای شێخان‌و ناحییه‌كانی، قه‌زای حه‌مدانییه‌و ناحییه‌كانی، قه‌زای تلكێفو ناحییه‌كانی، ناحییه‌ی به‌عشیقه، ناحییه‌ی قه‌حتانییه، قه‌زای مهخمورو ناحییه‌كانی، ناحییه‌ی زمار، قه‌زای عه‌قره‌و ناحییه‌كانی).
ناوچهجێناكۆكهكانی سنوری پارێزگای دیاله كه ماده‌ی(140) ده‌یانگرێته‌وه‌و قه‌ره‌بوده‌كرێنه‌وه(قه‌زای خانه‌قین‌و ناحییه‌كانی، جه‌له‌ولا، سه‌عدییه، قه‌زای میقدادییهو ناحییه‌كانی، قه‌زای به‌له‌دروز له‌گه‌ڵ ناحییه‌ی مه‌نده‌لی، قه‌زای به‌دره‌و ناحییه‌ی جه‌سان، ناحییه‌ی مه‌یدان، ناحییه‌ی قۆره‌تو).
لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140) له هه‌رسێ پارێزگای كه‌ركوك‌و دیاله‌و موسڵ، سێ نوسینگه‌ی تایبه‌تی هه‌یه: (نوسینگه‌ی پارێزگای كه‌ركوك كه ئۆفیسه‌كه‌ی له ناو شاری كه‌ركوكه، نوسینگه‌ی پارێزگای دیاله كه ئۆفیسه‌كه‌ی له شاری خانه‌قینه، نوسینگه‌ی پارێزگای موسڵ كه ئۆفیسه‌كه‌ی له قه‌زای مه‌خموره).
له سنوری هه‌ر سێ پارێزگای (كه‌ركوك، دیاله، نه‌ینه‌وا)دا هه‌زاران مامه‌ڵه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه تا ئێستا چه‌كیان بۆكراوه، ئه‌و ئاوارانه‌ی له‌م پارێزگایانه‌دا چه‌كیان بۆ كراوه ژماره‌یان (52174) مامه‌ڵه‌یه‌و بڕی (521) ملیار‌و (740)ملیۆن دیناریان بۆ سه‌رفكراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و هاوردانه‌ی كه چه‌كیان بۆ كراوه‌و قهرهبوكرانهوهتهوه ژماره‌یان (10984) مامه‌ڵه‌یه‌و كه بڕی (219)ملیار‌و (680)ملیۆن دیناریان بۆ سه‌رفكراوه، به‌وپێیه، له‌و ماوه‌یه‌دا ئاواره‌و هاورده، به بڕی (741)ملیار‌و (420)ملیۆن دینار قهرهبوكراونهتهوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه (32906) مامه‌ڵه‌ی ئاواره كه چه‌كیان بۆ كراوه، به‌ڵام قهرهبونهكراونهتهوه، بإی قهرهبوكردنهوهكهیان ده‌كاته (329)ملیار‌و (60)ملیۆن دینار، هه‌روه‌ها (5498) مامه‌ڵه‌ی هاورده كه چه‌كیان بۆ كراوه، به‌ڵام قهرهبونهكراونهتهوه، بإی قهرهبوكردنهوهكهیان ده‌گاته (109)ملیار‌و (960)ملیۆن دینار، به‌و پێیه كۆی بودجه‌ی مامه‌ڵه‌ی (ئاواره‌و هاورده) كه چه‌كه‌كانیان له لیژنه‌ی داراییه (439)ملیار‌و (20)ملیۆن دیناره.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی (12343) مامه‌ڵه‌ی ئاواره كه ئێستا له لیژنه‌ی دارایینو تا ئێستا چه‌كیان بۆ نه‌كراوه، هه‌روه‌ها (3495) مامه‌ڵه‌ی هاورده ئێستا له لیژنه‌ی دارایینو تا ئێستا چه‌كیان بۆ نه‌كراوه.
سه‌ره‌ڕای سێ ساڵ له كاركردن، به‌ڵام تا ئێستا لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێكردنی ماده‌ی(140) قۆناغی یه‌كه‌م (ئاساییكردنه‌وه)ی ماده‌كه‌ی تێ نه‌په‌ڕاندوه، هاوكات به بۆچونی چاودێران، سستییه‌كی زۆر له كاره‌كانی لیژنه‌كه‌دا ده‌بینرێت.
جوان حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ماده‌ی (140)و قوربانییان‌و پاكتاوی ره‌گه‌زی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به رۆژنامه‌ی راگه‌یاند: ئیشوكاره‌كانی لیژنه‌ی باڵا له قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئاواره‌و هاورده كه‌موكورتی تێدایه، چونكه تا ئێستا كۆمه‌ڵێك خێزان قهرهبونهكراونهتهوه، له‌كاتێكدا مافی خۆیانه قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش ئیشوكاره‌كانی لیژنه‌ی باڵا به سستی بهڕێوهدهچێتو كاتی زۆر به‌فیڕۆ ده‌درێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، بێئاگایی لیژنهكهیانی له چۆنێتیی جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ماده‌ی(140) ده‌ربڕی، "ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی ماده‌ی (140)ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، هیچ رۆڵ‌و چالاكییه‌كی نییه، بۆیه وه‌كو لیژنه‌كه زانیاریی ئه‌وتۆمان له‌سه‌ر چۆنێتیی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانی قه‌ره‌بوكردنه‌وه نییه".
قه‌ره‌بوكردنه‌وه، هۆكار نه‌بوه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئامانجی حكومه‌تی عێراق له قه‌ره‌بوكردنه‌وه، ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچهجێناكۆكهكانه، به‌ڵام به بڕوای شارهزایانو چاودێران، سیستمی قه‌ره‌بوكردنه‌وه نه‌بوه‌ته پاڵپشت بۆ ئاساییكردنه‌وه.
به بۆچونی له‌تیف فاتیح، رۆژنامهنوسو شاره‌زا له مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك، سیستمی قه‌ره‌بوكردنه‌وه له عێراقدا نه‌یتوانیوه بارودۆخی ناوچه‌جێناكۆكه‌كان ئاساییبكاتهوهو هۆكاریش نه‌بوه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌و هاورده‌كان بۆ شوێنی خۆیان، چونكه عه‌ره‌به هاورده‌كان قهرهبوهكه وهردهگرنو له به‌رامبه‌ردا ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی پێشوی خۆیان، جگه‌له‌وه‌ش سیستمی قه‌ره‌بوكردنه‌وه عه‌داله‌تی تێدانییه‌و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌بی هاورده (20)ملیۆن دینار دانراوه، به‌ڵام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كوردی ئاواره (10)ملیۆن دینار دانراوه.