سازدانی: رۆژنامه
د.بورهان یاسین مامۆستای زانكۆی لوند له سوید، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ "رۆژنامه"، كه درێژه‌دان بو به‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی ده‌رباره‌ی ( باشوری كوردستان دوای (25/7) ئهرزههژی سیاسیی‌و ئه‌گه‌ره‌كان به‌ڕوی داهاتودا، كه له (15/10/2009) بڵاویكردوه‌ته‌وه، پێی وایه كه گۆڕان نه‌ك هه‌رده‌بێت چاوی له‌وه‌بێت، كه په‌لبهاوێژێت بۆ ئاستی عێراقیی، به‌ڵكو له ئاستی كوردستانی مهزنو ئیقلیمیی‌و جیهانیشدا ستراتیژ‌و ناسنامه‌ی خۆی بخه‌مڵێنێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات گۆڕان ده‌توانێت به پارتی‌و یه‌كێتی بڵێت گۆڕان نابێت له كوردستان ته‌نگی پێههڵبچنرێتو نان‌بڕاو بكرێت‌و له به‌غدا داوای برایه‌تی لێبكرێت.
رۆژنامه : بۆچی پێویسته گۆڕان بچێته به‌غداو به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی عێراق بكات؟
د. بورهان یاسین: راسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و گلهییو گازندانهیه، كه له ماوه‌ی (18) ساڵی رابردودا به‌هۆی دهسهڵاتو سیستمێكی گه‌نده‌ڵ بهرههمهاتبو، ئه‌و دهرهاوێشتهیهش، ده‌رهاویشته‌ی دو ده‌نگ بو، ده‌نگێكی نێو حیزب‌و ده‌نگێكی ده‌ره‌وه‌ی حیزب، به‌ڵام له (25/7)ه‌وه، كه گۆڕان نزیكه‌ی نیو ملیۆن ده‌نگی هێنا، وه‌ك هێزێكی سه‌ركه‌وتوی سیاسیی هاته باشوری كوردستان، ئه‌مه‌ش روبه‌ڕوی به‌رپرسیارێتی دیكه‌ی ده‌كاته‌وه، كه رو له به‌غداو سیاسه‌تی كورده به‌رامبه‌ر به عێراق، گۆڕان ئه‌گه‌ر فرسه‌تی مانه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌وه به‌وه‌ده‌بێت، كه خۆی به خاوه‌نی هه‌مو ئاسته‌كانی سیاسه‌ت بكات.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك مه‌سه‌له بۆخۆی رانه‌كێشێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر گشت مه‌سه‌له‌كان، گۆڕان نه‌ك هه‌ر ده‌بێت چاوی له‌وه‌بێت، كه په‌لبهاوێژێت بۆ ئاستی عێراقیی‌و له به‌غدا نوێنه‌رایه‌تی كورد بكات، به‌ڵكو له ئاستی كوردستانی مهزنو ئیقلیمیی‌و جیهانییشدا ستراتیژ‌و ناسنامه‌ی خۆی بخه‌مڵێنێت.
گۆڕان ناتوانێت خۆی له باشوری كوردستان قه‌تیس بكات، چونكه قه‌تیسبونی له باشوری كوردستان واتای خۆدزینه‌وه‌یه له مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان، به‌رامبه‌ر به به‌غداو به‌رامبه‌ر به‌و مه‌سه‌لانه‌ی ره‌هه‌ندی كوردستانی مهزنو ئیقلیمیی‌و جیهانی ده‌گرنه خۆ.
رۆژنامه : چونی گۆڕان بۆ به‌غدا، تاچه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌هێزبونی پێگه‌ی له كوردستان ده‌بێت؟
د. بورهان یاسین: چونی گۆڕان بۆ به‌غدا ته‌نانه‌ت به ژماره‌یه‌كی كه‌متر له‌وه‌ی گۆڕان خۆی پێشبینی ده‌كات، به هێزبونی پێگه‌ی گۆڕانه له كوردستان، چونكه ئه‌و كاته مه‌یدانی سیاسه‌تكردن بۆ خۆی فراوان دهكاتو به‌مه‌ش پارتیی‌و یه‌كێتیی ده‌بێت له ئاستێكی دیكه‌وه حسابی بۆ بكه‌ن، لێره‌وه گۆڕان ده‌توانێت به پارتیی‌و یه‌كێتیی بڵێت؛ گۆڕان نابێت له كوردستان راوبنرێتو ته‌نگی پێهه‌ڵبچنرێت و نان‌بڕاو بكرێت‌و له به‌غداش داوای برایه‌تی لێبكرێت، به‌ڵكو فۆرمهلهیهك پێشكه‌ش بكات، كه برایه‌تی راسته‌قینه له كوردستانه‌وه دهستپێدهكاتو له به‌غدا گوزارشت له‌خۆی ده‌كات.
به بۆچونی من، چونی گۆڕان بۆ به‌غدا زیاتر له ده‌رفه‌تێك به گۆڕان ده‌به‌خشێت، ئه‌مڕۆ شه‌قامی كوردی جگه له گهندهڵییو سیستمی گه‌نده‌ڵ كۆمه‌ڵێك نیگه‌رانیی هه‌یه، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له باشوری كوردستان روبه‌ڕوی زۆر ترس‌و ئه‌گه‌ره، كه ئه‌و ئه‌گه‌رانه پێویسته كه‌سانێك هه‌بن خۆیان به ساحێبی بزانن.
رۆژنامه : چۆن گۆڕان بتوانێت ئه‌و جوڵه‌یه‌ی له مه‌یدانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی هێنا بیباته ئاستی عێراقیش؟
د. بورهان یاسین: گه‌نده‌ڵیی سیستمی سیاسیی خۆی له سیاسه‌تی كورد له به‌غداش دا ده‌بینێته‌وه، خاڵی زۆر گرنگیش ئه‌وه‌یه، كه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له‌وه تێبگه‌ن كه گه‌نده‌ڵیی سیستمی سیاسیی خۆی له سیاسه‌تی كورد له به‌غداش دا ده‌بینێته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی له به‌غدا ده‌كرێت سیاسه‌تی دو حیزب (یه‌كێتیی، پارتییه) سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نییه، گۆڕان ئه‌گه‌ر بچێته به‌غداو ئه‌و خیتابه پیاده بكات كه كورد ده‌بێت وه‌ك نه‌ته‌وه نوێنه‌رایه‌تی بكرێت له به‌غدا، نه‌ك وه‌ك چه‌ند حیزبێك‌و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت، نه‌ك پۆست بۆ چه‌ند حیزبێك.
ئه‌مه بۆخۆی گۆڕانێكی چۆنایه‌تی ده‌بێت، كه گۆڕان ده‌توانێت بیخاته چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی خۆیه‌وه‌و بتوانێت ئه‌و جوڵه‌یه‌ی له مه‌یدانی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی هێنا بیباته ئاستی عێراقیش.
رۆژنامه : گۆڕان هیچ مه‌یلێكی هه‌یه بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی، یان لایه‌نی عه‌ره‌بی به‌شدار له حكومهتو په‌رله‌مانی عێراق؟
د. بورهان یاسین: پێده‌چێت گۆڕان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵگرتبێت، كه له‌وه‌شدا گۆڕان به ته‌نها نییه‌و ره‌نگه كۆمه‌ڵێك حیزب‌و لایه‌ن هه‌م له‌لایه‌نی كوردستانی‌و هه‌م عێراقی ئه‌و باسه‌یان بۆ دوای ههڵبژاردنهكانو ئاشكرا بونی ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵگرتبێت، چونكه ئه‌و ژمارانه‌ی كه ده‌رده‌كه‌ون له‌ئه‌نجامیی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌بنه پێگه‌ی دیپلۆماسیكردن له‌سه‌ر ئه‌و ژمارانه، هه‌ر بۆیه خۆبه‌ستنه‌وه به هه‌ندێك چوارچێوه‌وه له‌ئێستاوه كارێكی باش نییه، له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان بیری لێبكرێته‌وه باشتره ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش دو جۆر ده‌بن، جۆرێكیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردیی‌و ئه‌وی دیكه له‌سه‌ر ئاستی عێراقییه.
رۆژنامه : له‌ماوه‌ی رابردودا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئیسلامی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شیان تاوتوێكرد، پێتوایه بۆ كورد كه ئاشكرایه ئه‌مجاره سه‌نگی له‌به‌غدا داده‌به‌زێت، له‌ئێستاوه خۆی بخاته ناوههربهرهیهكهوهو كارته‌كانی خۆی ئاشكرابكات، كارێكی ئهقلاَنیانهو دروسته؟.
د. بورهان یاسین: كورد له به‌غدا (یهكێتییو پارتیی) وا پیشانی ده‌دات، كه لایه‌نی شیعه‌ی هه‌ڵبژاردوه، چونكه ده‌بینرێت زیاتر مجامه‌له‌ی لایه‌نی شیعی ده‌كه‌ن، لێره‌شدا یه‌كێتی له‌وكاته‌ی خۆی له‌و حیزبی ده‌عوه نزیك ده‌كاته‌وه پارتی تاڕاده‌یه‌ك خۆی دور راده‌گرێت هه‌ربۆیه وا ده‌بینرێت، كه له‌ئاینده‌دا ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی یهكێتییو پارتیی دروست بكات.
هه‌ربۆیه راگرتنی ئه‌و جۆره هاوپه‌یمانێتیانه كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردن، نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراقیی به‌ڵكو له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی گۆڕان له ئاستی كوردستانیشدا ره‌نگده‌داته‌وه، ره‌نگه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ئه‌و هاوپهیمانێتیانهش هه‌بێت، كه پێشتر له كوردستاندا وه‌ك هاوپه‌یمانێتی ستراتیژی به‌رهه‌م هاتون.
رۆژنامه : ئامانج له به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی پێشوه‌ختی پارتیی‌و یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌به‌كان چییه؟
د. بورهان یاسین: ره‌نگه ئه‌و تێزه راست ده‌ربكه‌وێت، كه پارتیی‌و یه‌كێتیی له ده‌ره‌وه‌ی بازنه به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆر كات وه‌ك حیزب ره‌فتار ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیی، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌وێته ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتی بۆ نمونه، ده‌خوازێت هێزی خۆی پیشانی پارتی بدات، نه‌ك له رێگه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی به ده‌ستی ده‌هێنێت له به‌غدا، به‌ڵكو له رێگه‌ی هاوپه‌یمانێتی كردن، كه له راستیدا ئه‌وه دیپلۆماسیه‌تی هاوپهیمانیكردنه، كه لێره‌دا ده‌كرێت یه‌كێتیی سه‌ربكه‌وێت له هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی شیعی، یان هه‌رلایه‌نێكی عهرهبو به پێچه‌وانه‌شه‌وه ره‌نگه درزێك بكه‌وێته نێو هاوپه‌یمانێتییه ستراتیژییه‌ی كه له‌گه‌ڵ پارتی هه‌یه‌تی، به‌و واتایه‌ی كه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی ئێستا دروست ده‌بن، ده‌كرێت شیرێكی دوسهربێت، سه‌رێك ئامانج بپێكێت سهرێكیش خۆی بپێكێت.
رۆژنامه : تاچه‌ند ئومێدی ئه‌وه ده‌كرێت، كه گۆڕان خوازان به‌هه‌مان گڕوتینی هه‌ڵبژاردنی (25/7) به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن؟
د. بورهان یاسین: به‌بۆچونی من گۆڕان ده‌نگی زیاتر ده‌هێنێت له‌م هه‌ڵبژاردنه، چونكه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی (25/7/2009) هه‌ڵبژاردنی پێگه‌ی بون به ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه بۆ خۆی هه‌ڵبژاردنێكی ستراتیژیی زۆر راست بو، كه دوای (18) ساڵ له نه‌بونی ئۆپۆزسیۆن، خۆت بكه‌یته ئۆپۆزسیۆن‌و ئه‌و قوربانیانه‌ی له بون به ئۆپۆزسیۆنت ده‌كه‌وێته‌وه قبوڵی بكه‌یت، ئه‌وا به بۆچونی من؛ ئه‌و متمانه‌یه‌ی به گۆڕان دراوه به‌هێزی ده‌كات، لاوازی ناكات.
رۆژنامه : پێتوایه گۆڕان به‌شداریی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات، یان هه‌ر وه‌ك ئۆپۆزسیۆنیش له به‌غدا كار ده‌كات؟
د. بورهان یاسین: زوه بزانین له‌سه‌ر ئاستی عێراق گۆڕان چ ئیختیارێكی ده‌بێت، ئایا ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵده‌بژێرێت، یان به‌شدار ده‌بێت له حكومه‌تی عێراقیدا، به بۆچونی من به‌شداریكردن له حكومه‌تی عێراقیی، ناكاته هه‌مان ئه‌وه‌ی كه به‌شداریی بكه‌یت له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
چونكه تۆ ده‌ستنیشانی حكومه‌تی هه‌رێمت له‌و ماوه دورو درێژه وه‌ك حكومه‌تێكی گه‌نده‌ڵ كردوه، خۆشت وه‌ك گروپێكی سنوردار به تواناكانتهوهو به ئامانجی گۆڕانكاریی له كاراكته‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌چێته نێو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌وه، ئه‌وا خه‌ته‌ری ئه‌وه هه‌یه كه خۆت توشی ئه‌و ناساغییه ببیت، له‌بری ئه‌وه‌ی بتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌یت، به‌ڵام له به‌غدا كێشه‌كان كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه، مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵییش، له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو عێراق ده‌بێته یه‌كێك له سه‌رئێشه‌كان بۆ هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كانی نێو په‌رله‌مانی عێراق، نه‌ك ته‌نیا بۆ گۆڕان، ئه‌وه‌ی ده‌بێته كاری ئه‌وله‌ویه‌تی گۆڕان له به‌غدا مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی ههرێمو به‌غدا.
ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین، كه ئایا گۆڕان ده‌توانێت رێگه‌ی ئه‌و به‌ره‌وپێش چونه نێگه‌تیڤانه بگرێت، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، یان پشگیریی له‌و پێشهوهچونه پۆزه‌تیڤانه بكات، كه دیسان چاوه‌ڕوان ده‌كرێن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان.