سازدانی: كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لجه‌زیره
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین سه‌رۆكی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستانی عێراق میوانمانه
ئه‌لجه‌زیره: ئه‌م كاته‌ت باش به‌ڕێز نه‌وشیروان
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌م كاته‌ی ئێوه‌ش باش.
ئه‌لجه‌زیره: دوای ئه‌وه‌ی لیسته‌كه‌تان توانی به ده‌نگی جه‌ماوه‌ر رچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌ردو حیزبی دێرین و ناسراوی كوردی"یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی تاڵه‌بانی و پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی" بشكێنێ له هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئێستا راو بۆچونتان چیه‌و چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتوی عێراق ده‌ڕوانن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شێكه له هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كان له سه‌رانسه‌ری عێراقداو بۆچونمان وایه پرۆسه‌ی كاركردنی سیاسی به‌رده‌وامه و ئێمه‌ش هاوبه‌شی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ین، بۆیه هیوادارین به سه‌ركه‌وتویی كۆتایی پێ بێت.
ئه‌لجه‌زیره: كه‌واته ئێوه گه‌شبینن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ گه‌شبینین.
ئه‌لجه‌زیره: هه‌ندێ كه‌س پێیان وایه نه‌خشه‌ی نوێی لیستی گۆڕان به په‌یوه‌ندیكردنی"جه‌وهه‌ر نامیق" سه‌ركرده‌ی پێشوی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ندێ كه‌سایه‌تی تر به لیستی گۆڕانه‌وه، فراوان بوه، هه‌ندێكی تر به پێچه‌وانه‌وه پێیان وایه ده‌نگه‌كانتان كه‌م ده‌كات، خۆتان ئه‌م بابه‌ته چۆن ده‌بینن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: دوای سه‌ركه‌وتنمان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێمان وایه بزوتنه‌وه‌كان فراوان بوه. ئێمه پێمان وانیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها تایبه‌ت بێت به توێژێكی تایبه‌تی كۆمه‌ڵگا یاخود به ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی دیاری كرا‌و، به‌ڵكو ده‌كرێ له‌ژێر سێبه‌ری كاركردنی بزوتنه‌وه‌كه‌دا چه‌نده‌ها بۆچون و ره‌نگی جیاواز له ناو توێژ‌و چینه‌كانی كۆمه‌ڵگاو ئاڕاسته سیاسیه‌كانی تر پێكه‌وه ته‌نها گوتارێكی سیاسی كۆمان بكاته‌وه. بۆیه سنوری كاركردنی ئێمه به شێوه‌یه‌كی باش فراوانی به خۆیه‌وه بینیوه‌و پێمان وایه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو به فراكسیۆنێكی به هێزه‌وه ده‌ڕۆینه په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
ئه‌لجه‌زیره: زۆرباشه، ئه‌ی سروشتی په‌یوه‌ندی ئێوه چۆنه له‌گه‌ڵ حیزبه كوردیه‌كانی تر هه‌ر له پارتی و یه‌كێتیه‌وه كه كوردستان به‌ڕێوه ده‌به‌ن تا ئه‌و حیزبانه‌ی تر له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن دان؟.
نه‌وشیروان مسته‌فا: په‌یوه‌نی بزوتنه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌مو حیزبه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستانی عێراق ئاساییه، ئێمه له په‌رله‌مانێكدا به‌شدارین هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار تێیدا زۆرینه‌ن و به‌شدارین له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی یاسادانان كه له كوردستانی عێراقدا هه‌یه. بۆیه په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌ردو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه و حیزبه‌كانی تریش زۆر ئاساییه. له ئاینده‌شدا به گوتارێكی هاوبه‌شی جیاواز له‌م گوتاره‌ی كه ئێستا باڵاده‌سته پێكه‌وه هاوبه‌ش ده‌بین.
ئه‌لجه‌زیره: ئه‌و جیاوازیه چیه له گوتاری ئێوه‌دا هه‌یه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، گوتاری ئێمه جیاوازه به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردیش وه‌ك هه‌مو كۆمه‌ڵگایه‌كی تر له چه‌ند توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر و له چه‌ند ئاراسته‌یه‌كی سیاسی جیاواز پێكهاتوه، لێره‌دا گوتاری ئێمه گوتارێكی عه‌قڵانی دادپه‌روه‌رانه‌ی جیاوازه له‌و گوتاره عه‌فه‌ویه دڵگه‌رمانه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌وروژێنێت بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن. گوتاری ئێمه گوتاری بونیادنانی ده‌وڵه‌تی یاسا سه‌روه‌ره هه‌ر بۆیه گوتاری ئێمه له روانگه‌ی هاوبه‌شی سیاسیشه‌وه له گوتاری ئه‌وان جیاوازه، گوتاری ئێمه له روی سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم به مه‌ركه‌زه‌وه جیاوازه، چونكه ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی ئێستا هه‌یه په‌یوه‌ندی حیزبه‌كانه به حكومه‌تی مه‌ركه‌زی به‌غداده‌وه ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ په‌یوه‌ندیه‌كان له په‌یوه‌ندی حیزبه‌وه بگوێزینه‌وه بۆ په‌یوه‌ندی گه‌ل به حكومه‌تی مه‌ركه‌زیه‌وه.
ئه‌لجه‌زیره: ئایا لیستی گۆڕان ده‌ڕواته پاڵ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌گه‌ر بانگهێشتی بكرێ بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م خواسته؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له روی ئامانج و بنه‌مای كاردكردنه‌وه یه‌ك ئامانج و بنه‌مامان هه‌یه، به‌ڵام له روی شێوازی كاركردنه‌وه ئێمه له‌وان جیاوازین و باوه‌ڕناكه‌م له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكدابێ هاوپه‌یمانی سیاسی دروست بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین تا دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌كان ببینین و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ده‌ین.
ئه‌لجه‌زیره: به‌ڕێز نه‌وشیروان پێش كه‌مێ له‌مه‌وبه‌ر وتت په‌یوه‌ندی ئێستای هه‌رێم به حكومه‌تی مه‌ركه‌زه‌وه په‌یوه‌ندی حیزبه‌كانه، تێڕوانینت بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندیه چیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: دوای روخانی رژێمی پێشوی عێراق، حیزبه كوردیه‌كان كوردستانیان به‌ڕێوه ده‌برد، ئه‌و حكومڕانیه به‌شێوه‌یه‌ك بو حیزب هه‌مو سه‌رچاوه‌كانی ژیانی قۆرخ كردبو بۆخۆی له‌به‌رئه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێم به به‌غداده‌وه په‌یوه‌ندی حیزبی بون كه له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبانه‌وه ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌ڕێوه ده‌برا. به‌ڵام ئێستا ئێمه كۆمه‌ڵگایه‌كی ده‌ست له‌ناو ده‌ستمان ده‌وێ، له‌لایه‌ك مه‌به‌ستمانه سارد‌و سڕی نێوان گه‌لی كورد‌و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی و له‌لایه‌ك سارد‌و سڕی په‌یوه‌ندیه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب، تێ بپه‌ڕێنین. ده‌مانه‌وێ ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌كی نوێی وه‌ها دروست بكه‌ین له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و لێكگه‌یشتن و ته‌واوكردنی یه‌كتر بونیاد نرابێ.
ئه‌لجه‌زیره: به‌ڕێز نه‌وشیروان ده‌كرێ بڵێین ئه‌و سارد‌و سڕیه‌ی باست لێوه‌كرد له نێوان ئێوه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانیشدا هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ئێوه پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستانتان به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته‌وه سه‌ر لایه‌نگرانتان تا ئه‌و رادده‌یه‌ی وه‌ك خۆتان باستان لێوه كردوه كوشتن و گرتن و نانبڕین له‌ناو ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا هه‌بوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ ئه‌مه راسته، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ته‌مموزی رابوردو ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نگرو پشتیوان و ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگیان پێدابوین روبه‌ڕوی ده‌ركردن بونه‌وه له ناو وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه گوازرانه‌وه‌و پله‌كانیان لێ سه‌ندرایه‌وه. تا ئێستاش به‌شێك له لایه‌نگرو هه‌ڵسوڕاوانمان روبه‌ڕوی لێدان و سوكایه‌تی پێكردن و جنێو پێدان ده‌بنه‌وه تا رادده‌ی تیرۆركردن.
ئه‌لجه‌زیره: ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كتان هه‌یه ئه‌و روداوانه بسه‌لمێنێ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌مو ئه‌وانه‌ی روبه‌ڕوی ئه‌و حاڵه‌تانه بونه‌ته‌وه رۆشتونه‌ته دادگا، بۆیه من لێره‌دا نامه‌وێ ده‌ستی تۆمه‌تباركردن بۆ هیچ لایه‌نێك رابكێشم، به‌ڵام ئه‌وه‌نده هه‌یه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی روبه‌ڕوی ئه‌و حاڵه‌تانه بونه‌ته‌وه له هه‌ڵسوڕاو و لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بون.
ئه‌لجه‌زیره: وابزانم ئێوه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ش سكاڵاتان كردوه لای حكومه‌تی عێراقی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیشه‌وه، ئایا تائێستا هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و سكاڵایانه له‌و لایه‌نانه‌و هه‌روه‌ها دادگاكانه‌وه وه‌ك خۆتان باستان لێوه‌كرد به ده‌ست ئێوه گه‌شتوه‌ته‌وه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، دادگا به‌رده‌وامه له لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆی، له‌و لایه‌نانه‌ی تریشه‌وه وه‌ڵامی ئه‌وه‌مان دراوه‌ته‌وه كه به‌رگری له بزوتنه‌وه‌كه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌لجه‌زیره: به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌كاندا پشێویه‌ك له نێوان ئێوه‌و سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی دروست بو سه‌باره‌ت به سروشتی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوكتان به رژێمی پێشوی عێراق و ئه‌مریكیه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها سروشتی فه‌رمانداری له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، هۆكاری ئه‌و پشێویه چی بو، یاخود ئێستا كۆتایی پێهاتوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه له‌گه‌ڵ برا سه‌ركرده‌كانمان له زۆرێك بابه‌تی بنه‌ڕه‌تیدا ناكۆكین، به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه. ئێستا له كوردستان حكومه‌ت تێهه‌ڵكێشه به حیزبه‌كان، ته‌نانه‌ت دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان حكومه‌تی كوردی به‌ڕێوه ده‌به‌ن. له هه‌مو كایه‌و شوێنه‌كانی تریشدا هه‌ر له زانكۆ و مزگه‌وت و بازاڕ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌ته‌وه بگره تا كاروباری رۆژانه‌ی خه‌ڵك ده‌ستێوه‌ردانی حیزب به‌دی ده‌كرێ. له‌به‌رئه‌وه ئێمه داوامان لێكردون ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كانیان له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت جیابكه‌نه‌وه.
به‌ڕێز نه‌وشیروان بۆئه‌وه‌ی قسه‌كانت زیاتر رونتربن تۆ زیاتر مه‌به‌ستت پارتی دیموكراتی كوردستانه به سه‌ركردایه‌تی بارزانی و یه‌كێتی نیشتمانی به سه‌ركردایه‌تی تاڵه‌بانی، مه‌گه‌ر وانیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ راسته.
ئه‌لجه‌زیره: فه‌رمو
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ باس له‌و دو حیزبه ده‌كه‌م.
فه‌رمو به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گه‌یاندنی بۆچونه‌كانت.
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر پشتگیری حیزبت نه‌بێ نا‌توانیت ببیته دادوه‌ر، نا‌توانیت ببیته وتاربێژی مزگه‌وتێ، سه‌رۆكی زانكۆیه، نا‌توانیت ببیت به سه‌رۆكی كۆلیژێ. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه ئێمه داوامان كردوه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ین حیزب له حكومه‌ت جیا بكه‌ینه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی حكومه‌ت بتوانێ بۆ كاروباره رۆژانه‌كانی خۆی یه‌كلا ببێته‌وه. بۆ نمونه دامه‌زراوه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس هه‌مویان سه‌ر به سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كانن و ته‌نها به رواڵه‌ت سه‌ر به حكومه‌تن، بۆیه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین پشتیوانی حیزب له‌م داموده‌زگایانه بگۆڕین به پشتیوانی حكومه‌ت لێیان و به‌ڕاستی بخرێنه سه‌ر وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانیان، ئه‌مه‌یه ناكۆكیه‌كانی ئێمه. هه‌روه‌ها شه‌فافیه‌ت له بودجه‌دا زۆر به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، كه‌س نازانێ چۆن بودجه‌ی حكومه‌ت خه‌رج ده‌كرێ. ئێمه له هه‌رێمی كوردستان له سه‌دا حه‌ڤده‌ی بودجه‌ی عێراق وه‌رده‌گرین، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره له‌م ساڵدا حكومه‌ت بودجه ده‌نێرێ بۆ په‌رله‌مان بۆ تاوتوێكردنی.
ئه‌لجه‌زیره: تۆ ده‌ته‌وێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به گه‌نده‌ڵی تاوانبار بكه‌یت وا به‌وشێوه‌یه مه‌به‌سته باس له بودجه‌ی دیاریكراوی هه‌رێم بكه‌یت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: مه‌به‌ستمان تاوانباركردن نیه، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێ گه‌نده‌ڵی به هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه ده‌ربخه‌ین هه‌ر له گه‌نده‌ڵی ئیداری و داراییه‌وه بیگره تا گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئه‌خلاقی به‌ربڵاو كه له كوردستاندا هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌یه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێین به‌هه‌مو جۆره‌كانی وه‌ك مه‌حسوبیه‌ت و ده‌ستوه‌ردانی حیزب له كاروباری حكومه‌ت.
ئه‌لجه‌زیره: كه‌واته تۆ ده‌ته‌وێ ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه‌م بكه‌یته‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌مه له‌ناو كاری ئێمه‌دا نیه.
ئه‌لجه‌زیره: له‌ناو كاره‌كانی ئێوه‌دا نیه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ.
ئه‌لجه‌زیره: راوبۆچونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چیه سه‌باره‌ت به كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد وه‌ك كه‌ركوك و گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئێوه سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانی كوردستان هه‌ڵویستێكی نا ره‌زامه‌ندانه بو له په‌رله‌مانی عێراقدا، تۆ چ رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م گرفتانه پێشنیار ده‌كه‌یت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداد ده‌كرێن به دو به‌شه‌وه، به‌شێك له كێشه‌كان كۆنن و له رژێمه‌كانی پێشوتره‌وه ماوه‌ته‌وه به تایبه‌ت كێشه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی به جێ ناكۆكه‌كان ده‌درێنه قه‌ڵه‌م، كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی نوێی تریش هه‌یه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هیچ رۆلێكی نه‌بوه له دروستبونیان. بۆ كێشه‌ی جێ ناكۆكه‌كان ده‌قێكی ده‌ستوری هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی، تائێستا ئێمه پابه‌ندین به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و مادده‌یه له رێگه‌ی گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن نه‌ك له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه یاخود هه‌ر رێگه چاره‌یه‌كی تر. ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی ئێمه به كێشه نوێیه‌كانیشه‌وه هه‌یه وه‌ك گرێبه‌سته‌كانی نه‌وت، پێمان وایه ده‌بێ شه‌فافیه‌ت هه‌بێ له چۆنیه‌تی داڕشتنی گرێبه‌سته‌كانداو لایه‌نه‌كانی گرێبه‌سته‌كه‌و دابه‌شكردنی داهاته‌كان له‌گه‌ڵ ئاشكراكردنی ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌سته‌كان بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، هه‌روه‌ها پێمان وایه ده‌بێ ئه‌و گرێبه‌ستانه به په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقیشدا بڕوات.
ئه‌لجه‌زیره: به‌ڕێز نه‌وشیروان وه‌ك ده‌زانن عێراق زۆرینه‌ی عه‌ره‌به و وه‌ك وڵاتیش ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بیه، به‌ڕێزتان ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ی عێراق و ئینتیمای عێراق به جیهانی عه‌ره‌بیه‌وه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ یاخود ده‌بێ ئه‌و په‌یوه‌ندی و ئینیمایه به‌ڕای تۆ چۆن بێ؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه پێمان وایه پێكهاته‌ی گه‌لی عێراق له دو پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی پێكهاتوه واته نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌ی كورد. راسته نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب زۆرینه‌یه له عێراقدا، به‌ڵام رازی نابین به به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له رێگه‌ی زۆرینه و كه‌مینه‌وه، زۆرینه‌ی عه‌ره‌بی و كه‌مینه‌ی كوردی. به‌ڵكو ئێمه داوای وڵاتێكی یه‌كگرتوی فیدراڵی ده‌كه‌ین كه تێیدا به‌پێی رێكه‌وتنی هه‌مو پێكهاته‌كانی عێراق وڵات به‌ڕێوه ببرێ.
ئه‌لجه‌زیره: نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستانی عێراق زۆر سوپاست ده‌كه‌م بۆئه‌وه‌ی له‌م چاوپێكه‌تنه‌دا له شاری سلێمانیه‌وه له‌گه‌ڵماندا بویت.
نه‌وشیروان مسته‌فا: سوپاس.