راپۆرت: به‌رهه‌م عومه‌ر
رۆژی 16/3/2010 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماوه‌ی یاسایی ته‌واو بو، ئێستاش عێراق له‌به‌رده‌می قۆناغێكی سیاسی و ده‌ستوری نوێیدایه و له چوار ساڵی ئانده‌دا چه‌ندین گۆڕانگاری گرنگ له پێكهاته‌ی سیاسی و هه‌رێمیی و سیادی كوردستان و عێراقدا روده‌دات، به‌ڵام نه‌بونی هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسی و نیشتمانی یه‌كگرتو له‌لایه‌ن كورده‌وه، مه‌ترسیه‌كانی ئاینده زیاتر ده‌كات له‌سه‌ر چاره‌نوسی به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانیه‌كان.
به‌شێك له چاودێره سیاسیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كورد له‌ڕێگه‌ی سه‌ركرده‌كانی پێشویه‌وه، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆست ده‌كه‌نه‌وه و چاویان له‌وه نییهكه بۆ قۆناغی 4 ساڵی ئایندهی عێراق، چه‌ندین شه‌ڕی ده‌ستوری و یاسایی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند دروست ده‌بێت و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی تا ئێستاش به‌دی هاتون مه‌ترسی لهدهستچونیان زیاتر ده‌بێت.
ئازاد چالاك، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به (سبه‌ی) راگه‌یاند: ده‌بێ نوێنه‌رانی كورد واز له شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پۆست و پله‌وپایه بێنن له به‌غدا، هه‌روه‌ها ده‌بێت هاوپه‌یمانێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، كه دان به‌مافه‌كانی كورد دا بنێت و گره‌نتی جێبه‌جێكردنی خواست و داواكانی كوردی له‌گه‌ڵدا بكرێت، پاشان باس له به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌كان بكرێت.
هاوکات ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوداو له‌كاتی سه‌ردانی لایه‌نه عێراقیه‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌نده‌ی باس له پۆستی سه‌رۆك كۆمار كراوه، ئه‌وه‌نده باس له به‌ده‌ستهێنانی گره‌نتی نه‌كراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه عێراقیانه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند.
به‌گشتی له چوار ساڵی ئایندهی عێراقدا ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسیانه‌ی روده‌ده‌ن بریتین: هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كشێنه‌وه، سه‌رژمێری دانیشتوانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێت (ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نوسی ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌بێت و به‌شه بودجه‌ی كورد یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه كه ئێستا 17%ی بودجه‌ی گشتی عێراق به‌ر كورد ده‌كه‌وێت)، چاو ده‌خشێنرێته‌وه به چه‌ند بڕگه و ماده‌یه‌كی ده‌ستوری عێراقیدا.
هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و چاره‌نوسی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه، ده‌بێت یه‌كلایی بكرێته‌وه، جگه‌له‌وه‌ش، ئێستا له‌لایه‌ن هه‌ندێك هێزی سونه و شیعه‌وه ماده‌ی 140 به ماده‌یه‌كی "ماوه‌به‌سه‌رچو" وه‌سفده‌كرێت، له‌كاتێكدا كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌هۆی دانه‌ڕشتنی یاسای پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق.
پشتیوان سادق، به‌رپرسی لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: له خولی داهاتوی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێرقدا، كورد شه‌ڕێكی ساسیی و دبلۆماسی و ده‌ستوریی زۆر گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه و پێی وایه له 4 ساڵی ئایندهی حكومه‌تی عێراقدا كێبڕكێی سیاسی و ده‌ستوری و بۆ كورد سه‌خت ده‌بێت، هه‌ر بۆیه پێویسته پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت كه ده‌ستور به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكرێت.
پشتیوان سادق، رایگه‌یاند: خولی داهاتوی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق له‌گه‌ڵ خولی رابردو جیاوازی زۆری ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له عێراق و ناوچه‌كه‌دا روده‌ده‌ن، وه‌كو كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا عێراق له‌ڕوی ئابوری و سیاسیشه‌وه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ده‌بنێت، بۆیه ئه‌و قۆناغه‌ی دێته پێشه‌وه ده‌بێت بۆ چه‌سپاندنی ماف و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بێت له‌به‌غدا، پێم وایه كورد ئه‌مجاره شه‌ڕێكی ساسیی و دبلۆماسی و ده‌ستوریی زۆر گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدایه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه عه‌ره‌بییه‌كاندا كۆده‌بنه‌وه و باس له پێكهێنانی هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن بۆ قۆناغی ئاینده، له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكی كۆمار بۆ كورد به سه‌ره‌تای ئه‌و گفتوگۆیانه باس ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی تائێستا ئه‌و دو سه‌ركرده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه كوردییانه دانیشتنیان ئه‌نجام نه‌داوه كه كورسییان به‌ده‌ستهێناوه له په‌رله‌مانی عێراقدا.
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی (زاگرۆس)ی رایگه‌یاندوه: كه مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ كۆی ئه‌و هێزه سیاسییانه کۆده‌بێته‌وه که کورسییان له په‌رله‌مانی داهاتوی عێراقدا ده‌بێت، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له هه‌ڵوێسته‌کان و دهستنیشانکرنی چوارچێوه‌ی گشتیی ستراتیژییه‌تی کاری داهاتو له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجومه‌نی نوێنهرانو حکومه‌تی داهاتو.
به‌ڵام مه‌سعود بارزانی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دو جار چاوی كه‌وتوه به ئه‌یاد عه‌لاوی، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام نه‌داوه له‌گه‌ڵ ئه‌و لیست و قه‌واره سیاسیه كوردییانه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كورسیان به‌ده‌ستهێناوه و باس لهوهشدهكرێت كه له‌و كۆبونه‌وانه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی هاوپه‌یمانی نێوان لایه‌نی كورد و عه‌ره‌ب كراوه.
فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه مه‌رجه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كاندا ئه‌وه‌یه كه پابه‌ندبن به ده‌ستوری عێراقی و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140، هه‌روه‌ها جه‌ختی كردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان كورد وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له عێراقدا و حكومه‌تی داهاتو، له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه و كاریگه‌ر، كه ده‌ستی هه‌بێت له دروستكردنی بڕیاره سیاسیه‌كاندا.
فوئاد حسێن، ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كه دیداره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی بارزانی و عه‌لاوی به مه‌به‌ستی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی بوبێت و ده‌ڵێت : "عه‌لاوی له کۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانی هه‌بوه و هه‌ردولا به‌رده‌وامن له دیداره‌کانیان بۆ راوێژ‌و راگۆڕینه‌وه له‌سه‌ر پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسی".
له‌هه‌مان كاتدا به‌شێكی دیكه له سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پۆسته‌كانی نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عێراق په‌رله‌مانییه و له په‌رله‌مانه‌وه چاودێری ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه ده‌كرێت و سه‌رۆكی وڵات و حكومه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێكه له په‌رله‌مانه كارا و چالاكاكهكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له ماوه‌ی رابردوشدا كورد ته‌نها كێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوه كه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ند به‌پێی یاسا رێكنهخستوهتهوه، كه ئه‌وه‌ش له په‌رله‌ماندا ده‌كرێت.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، لێپرسراوی سه‌نته‌ری تراتیجی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: "نه‌خشه‌ی سیاسی كورد جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نیه له‌و داخوازیانه‌ی له 2005دا هه‌یبوه و ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه دوباره بكاته‌وه و هیچ شتێكی تازه له‌پێش نیه".
ده‌رباره‌ی وه‌رگرتنی یه‌کێک له پۆسته سیادییه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و کۆمار و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی داهاتوی عێراق له‌لایه‌ن کورده‌وه، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، رونیکرده‌وه وه‌رگرتنی هه‌ر پۆستێکی سیادی بۆ كورد زۆر گرنگه و رایگه‌یاند: "پۆستی سه‌رۆک کۆمار هێزێكی مه‌عنه‌وی زۆر گه‌وره بۆ پێگه‌ی سیاسی كورد له عێراق په‌یدا ده‌كات و ناوبانگێكی زۆریش بۆ هه‌ر كه‌سێك دروست ده‌كات كه ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت".
هاوکات ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که له‌هه‌مو حاڵه‌تێكدا وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک کۆمار ده‌ستكه‌وتێكی مه‌عنه‌وییه، به‌شێكیش له‌و وڵاتانه‌ی كه فره نه‌ته‌وه‌ن، زۆرجار بۆ سه‌لماندنی لێبورده‌یی خۆیان و نه‌هێشتنی جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانیاندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و پۆسته بده‌ن به كه‌مینه‌كان".
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد، له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا بۆ (سبه‌ی) باسی له‌وه‌شکرد، که پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش بایه‌خێكی زۆری هه‌یه بۆ كورد، به‌وپێیه‌ی عێراق خۆی له ناوه‌ڕۆكدا سیستمێكی په‌رله‌مانیی هه‌یه‌و وتی: "ئه‌گه‌ر كورد بتوانێت پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌توانێت به‌هۆی ئه‌م پۆسته‌وه به‌رگری له به‌شێكی زۆر له‌مافه‌كانی خۆی بكات، به‌ڵام یه‌كێك له كه‌موكوڕیه‌كانی ئه‌م پۆسته ئه‌وه‌یه كه زیاتر پۆستی یاسادانانه".
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیدا كه خاوه‌نی 24 كورسی بو، جه‌لال تاڵه‌بانی، سكرتێری ئه‌و حیزبه‌ی كاندید كردبو بۆ پۆستی سه‌رۆكی كۆمار، به‌ڵام له‌كاتێكدا ژماره‌ی كورسیه‌كانی كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر خۆی له‌و ئاسته‌دا ده‌بینێته‌وه كه هه‌مان كه‌س بۆ ئه‌و پۆسته ده‌پاڵێوێته‌وه و سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیدا كه كردنی جه‌لال تاڵه‌بانی به سه‌رۆكی كۆمار مه‌رجی هه‌مو هاوپه‌یمانییه‌ك بێت، له‌بری مه‌رجه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان.
پشتیوان سادق، به‌رپرسی لقی 2ی پارتی له هه‌ولێر ئه‌وه‌شی به (سبه‌ی) راگه‌یاند: وه‌رگرتنی پۆسته‌كان گرنگ نین، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه چۆن عه‌قڵیه‌تی عه‌ره‌ب رابهێنرێت له‌سه‌ر قبوڵكردنی جێبه‌جێ كردنی ده‌ستور و به‌رپابونی دیموكراسیه‌ت له عێراقدا، هه‌روه‌ها كورد ده‌بێت خۆی جدی بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی عه‌ره‌بی و پرۆسه‌ی حكومڕانی له عێراقدا، ده‌بێت خۆمان وه‌كو بهشدارپێكراوێك نه‌بینین، به‌ڵكو خۆمان وه‌كو هاوبه‌ش (شریك) له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ئه‌ژمار بكه‌ین.
شۆڕش حاجی، هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به (سبه‌ی) راگه‌یاند: پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له ماوه‌ی چوارساڵی داهاتودا كار بۆ جێبه‌جێكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان بكه‌ن، پێی وابو پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی ته‌شریفاتی و بێده‌سه‌ڵاته و ناتوانرێت له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌كاربهێنرێ، ره‌نگه سه‌رۆكی په‌رله‌مان گونجاوترین پۆست بێت بۆ كورد.
له‌باره‌ی گرنگیدانی كورد به كام له پۆسته سیادییه‌كانی عێراق، شۆڕش حاجی وتی: "كورد مافی خۆیه‌تی كه یه‌كێك له پۆسته سیادییه‌كانی به‌غدا وه‌ربگرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت كورد پۆستێك هه‌ڵبژێرێت كه زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت له خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستاندا".
ئه‌وه‌شی وت: "لای هه‌مو خه‌ڵك رون بۆته‌وه كه سه‌رۆك كۆمار ده‌سه‌ڵاته‌كانی پێشوی نامێنێت و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نامێنێت و مافی ڤیتۆش به هه‌مان شێوه له‌ده‌ستی سه‌رۆكی كۆماردا نابێت، بۆیه پێمان وایه پۆستی سه‌رۆك كۆمار، پۆستێكی ته‌شریفاتی و بێده‌سه‌ڵاته و ناتوانرێت له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندا به‌كاربهێنرێت. ره‌نگه سه‌رۆكی په‌رله‌مان گونجاوترین پۆست بێت بۆ كورد".
هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو كه پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتودا كار بۆ هێنانه‌دیی بكه‌ن، بریتییه له هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردن و نه‌هێشتنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، له‌هه‌موشی گرنگتر جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، به‌جۆرێك كه خزمه‌ت به به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و پرۆسه‌ی دیموكراتی بكات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه گۆڕان ده‌یه‌وێت ئه‌و بارگرژی و توندوتیژییانه‌ی له كوردستان دژ به لایه‌نگرانی گۆڕان ئه‌نجام ده‌درێن، كۆتاییان پێبهێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له به‌غدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بن و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كورد بكه‌ن به‌بێ جیاوازی.
له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش كه باس لهوهدهكهن گوایه گۆڕان یه‌كڕیزی كوردی تێكداوه، شۆڕش حاجی وتی: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دا نین و نامانه‌وێت ماڵی كورد و یه‌كڕیزیی كورد تێكبده‌ین، ئێمه پێمان وایه بونی چه‌ند فراكسیۆنێكی كوردی له په‌رله‌مانی به‌غدا مانای پارچه‌پارچه‌بونی ده‌نگی كورد ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ئێمه خۆمان به نوێنه‌ری كورد ده‌زانین و له‌هه‌وڵدا ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه‌ی كه زیان به میلـلهتهكهمان ده‌گه‌یه‌نن و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی سیاسی خۆمانین".