راپۆرتی: سه‌نگه‌ر جه‌مال
دوای حه‌وت ساڵ له روخانی دیكتاتۆر له عێراقدا، هێشتا هه‌لومه‌رجه‌كه واده‌خوازێت حكومه‌تێكی فره‌لایه‌نی ته‌وافوقی به به‌شداریی لیسته براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێكبهێنرێت‌و هیچ هێزێكیش نایه‌وێت ئۆپۆزسیۆن بێت.
هه‌مو به‌شدارن
هه‌رچه‌نده نه‌بونی ئۆپۆزسیۆن ده‌ستبه‌ردار نه‌بون له پۆست‌و پله‌وپایه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌شێكی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئه‌وه بۆ هه‌لومه‌رجی ئێستای عێراق ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌و به‌شداركردنی هه‌مو لایه‌نه‌كانیش به به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق‌و كوردستان ده‌زانن.
شۆڕش حاجی، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه، رونیكرده‌وه، كه "به‌ده‌ست ئێمه نییه بڕیار بده‌ین، ئایا ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت، یا حكومه‌تی شه‌راكه‌تی ته‌وافوق بێت"، پێشیوایه: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران‌و حكومه‌تی داهاتوی عیراقیش وه‌ك ئه‌وه‌ی رابردو به ته‌وافوق ده‌بێت، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی عێراق‌و باری ئاسایش‌و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كیی‌و یاسای هه‌ڵبژاردن‌و "بمانه‌وێ‌و نه‌مانه‌وێ، حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق ده‌بێت ته‌وافوقی بێت‌و له هه‌مو پێكهاته‌كان پێكدێت، مه‌رج نییه هه‌مو لیسته براوه‌كان، به‌ڵام ده‌بێت شیعه‌و سونه‌و كوردیشی تێدابێت، بڕواشم وایه حكومه‌تی ته‌وافوقی تائێستا له به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستانه".
هه‌روه‌ك زانا رۆستایی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، بۆ رۆژنامه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كار رێكه‌وتون‌و له‌وه‌دا پێیانباشه حكومه‌تی داهاتوی عێراقی حكومه‌تێكی شه‌راكاتی نیشتمانیی بێت‌و هه‌مو پێكهاته‌كان تێدیدا به‌شداربن بێ ئۆپۆزسیۆن، وتیشی: "تائێستا رۆشنبیریی ئۆپۆزسیۆنبون له عێراق ته‌نها به توندوتیژیی ته‌عبیری لێده‌كرێت‌و نه‌گه‌یشتوه‌ته ئه‌و قۆناغه‌ی گفتوگۆیه‌كی شارستانی به‌خۆیه‌وه ببینێت، بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كوردیش باشه هه‌مولایه‌نه‌كان له حكومه‌ت به‌شداربن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه د.مه‌حمود عوسمان، كاندیدی هه‌ڵبژێردراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی كوردستانی، هه‌رچه‌نده پێیوایه: بۆ عێراق‌و كورد‌و وڵاته‌كه‌و بۆ بارودۆخی دیموكراسی باشتره ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت "زۆرێك له لایه‌نه‌كان سیقه‌یان به‌یه‌كتر نییه، ئه‌گه‌ر نا سیاسه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت‌و حكومه‌ت هه‌بێت".
كورد چی پێویسته؟
جگه له پۆستێك له سێ پۆسته سیادییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عێراق، كه وه‌ك ئیستیحقاقی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌توانێت یه‌كێكیان وه‌ربگرێت‌و ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كانیش بڕیاریداوه دوباره سه‌رۆككۆمار بدرێته‌وه كورد، كورده‌كان ده‌یانه‌وێت له (5) وه‌زاره‌ته سیادییه‌كه‌ی عێراق وه‌زاره‌تی گرنگ به‌ده‌ستبهێنرێت.
شۆڕش حاجی، پێیوایه: بۆ (4) ساڵی داهاتو له هه‌مویان كاریگه‌رتر سه‌رۆك وه‌زیرانه، كه زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، دوای ئه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كاریگه‌ریی‌و ده‌سه‌ڵات‌و سودی زیاتر ده‌بێت بۆ كورد، به‌ڵام ئێمه له ئیئتیلافی لیسته كوردستانییه‌كان پێشنیارمان كردوه، پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته كورد له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ندێ له شۆڤێنیه عه‌ره‌به‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه عێراق وڵاتێكی عه‌ره‌بییه‌و بۆئه‌وه‌ی له دنیای عه‌ره‌بی دانه‌بڕێت ده‌بێت سه‌رۆكه‌كه‌ی عه‌ره‌ب بێت، وتی: " پێمانباشه ئه‌و پۆسته بۆ كورد بێت، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌می كردوه‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نه‌ماوه‌و مافی ڤیتۆشی بوێت، له حكومه‌تیش ده‌مانه‌وێت ئه‌و وه‌زاره‌ته سیادییانه‌مان به‌ربكه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی پشكمان هه‌بێت له جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی عێراق، یا وه‌زاره‌تی دارایی‌و نه‌وت بدرێته كاندیدی كورد بۆئه‌وه‌ی كورد به‌شداربێت له بودجه‌ی عێراق‌و مه‌سه‌له‌ی نه‌وت‌و دابه‌شكردنی سامانه سروشتییه‌كانی عێراق".
رۆستایی، جگه له پۆستی سه‌رۆككۆمار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه: كه له (5) وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانیش به‌لانی كه‌مه‌وه یه‌كێكیان بۆ كوردبێت، وتیشی: "پێمانوایه (25%)ی وه‌زاره‌ت‌و موئه‌سه‌ساته‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق‌و ئه‌و ده‌زگایانه‌ی له حكومه‌ت‌و كۆمسیۆن‌و سه‌فاره‌ت‌و سوپا‌و ئه‌و شتانه مافێكی نه‌ته‌وه‌وییه بۆ كورد".
كورد هه‌ماهه‌نگی كێبێت؟
دانانی نه‌خشه‌ی رێگه‌و به‌رنامه‌ی كار له‌لایه‌ن ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كانه‌وه، به یه‌كه‌م كاری له‌وجۆره داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی ره‌خنه‌یه تائێستا نوێنه‌رانی كوتله‌كه سه‌ردانی به‌غدایان نه‌كردوه‌و دوای راگه‌یاندنیشی كۆبونه‌وه‌یان نه‌كردوه.
د.مه‌حمود، به‌پێویستی ده‌زانێت زوتر نوێنه‌رانی ئیئتیلافی لیسته كوردستانییه‌كان بچونایه‌ته به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵیان هه‌بێت به‌ڵام "دوای راگه‌یاندنی ئیئتیلافه‌كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك كێشه دروستبو، پێده‌چێت كاریگه‌ریی هه‌بوبێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گرژییه‌ك په‌یدابوه، چونكه دوای ئه‌وه تائێستا كۆنه‌بونه‌ته‌وه"، وتیشی: "به‌رژه‌وه‌ندیی كورد له‌وه‌دایه له‌گه‌ڵ هه‌مو لیسته‌كان په‌یوه‌ندییان هه‌بێت، له‌ڕێی جوگرافییه‌وه زۆر له لیستی عیراقییه‌وه نزیك‌و تێكه‌ڵاوین، كه ئه‌وان له موسڵ‌و كه‌ركوك‌و دیاله باڵاده‌ستن‌و خه‌ڵكیان هه‌یه ده‌توانن كێشه‌مان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ر بكه‌ن‌و ده‌توانن كێشه‌شمان بۆ دروستبكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێویسته له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت".
هه‌روه‌ك رۆستایی، ده‌ڵێت: "كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هیچ لیستێك نییه، به‌ڵكو كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه، كه ئایا تا چه‌ند ئه‌و به‌رنامه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد‌و خه‌ڵكی كوردستانه، تائێستاش هیچ لایه‌نێكمان دیارینه‌كردوه بۆئه‌وه‌ی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵیان بكه‌ین".
لای خۆشییه‌وه شۆڕش حاجی، وتی: "هیچ لایه‌كمان ره‌فز نه‌كردوه، هه‌ر لایه‌نێك به‌رنامه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێمه نزیكتر بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و زیاتر كارده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی له‌گه‌ڵ ته‌شكیل بكه‌ین، ئیتر ئه‌وه شیعه، یا سوننه، یا هه‌ر لیستێك بێت".