دیمانه: به‌رهه‌م عومه‌ر
جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 یه‌كێكه له‌و مه‌رج و داواكارییانه‌ی شاندی دانوستاندنكاری ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان له به‌غدا، ده‌یانه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ بدۆزنه‌وه، به‌ڵام ئه‌و شانده به‌رله‌وه‌ی به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕی بكه‌ون بۆ داكۆكیكردن له‌و ماده‌یه، "چاویان به خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و ئه‌و به‌رپرسانه نه‌كه‌وتوه كه رۆژانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 دا ده‌كه‌ن.
له‌م دیمانه‌یه‌ی (سبه‌ی)دا، كاكه‌ڕه‌ش سدیق، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی (140) و به‌رپرسی ئۆفیسی (كه‌ركوك)ی جێبه‌جێ كردنی ماده‌كه، باس له‌و ئاسته‌نگانه ده‌كات كه له پێنج ساڵی رابردودا له به‌غدا خراونه‌ته به‌رده‌م ماده‌ی 140 و ده‌ڵێت: "پێشنیارمان هه‌یه بۆ زیاتر كاراكردنی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140، به‌ڵام شاندی دانوستاندنكاری كورد راوێژیان پێ نه‌كردوین".
سبه‌ی: له ساڵی 2010دا، ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخانكراوه بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی پرۆسه‌ی (به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن)ی خه‌ڵكی شاره‌كه، ئایا ئه‌و بودجه‌یه تاچه‌ندێك له‌گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌ی جێبه‌جێ كردنی ماده‌كه‌دا ده‌گونجێت؟
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئه‌مساڵ ته‌رخانكراوه بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140، ته‌نها 172 ملیار دیناری عێراقیه، پێمان وایه ئه‌و بودجه‌یه كه‌مه و به‌شناكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا له عێراقدا 4 ئۆفیسی دیكه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق كراوه‌ته‌وه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی سیاسه‌تی راگواستن و به‌زۆر نیشته‌جێكردن و شه‌ڕی ئێران و عێراقه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتوه.
له‌به‌رئه‌وه ئه‌و بودجه‌یه‌ی ته‌رخانكراوه، دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر 7 ئۆفیسدا، له‌كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی فۆرمی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یان پڕكردوه‌ته‌وه له هه‌رسێ ئۆفیسته‌كانی (خانه‌قین و سنجار و كه‌ركوك) زیادیان كردوه و پاره‌ی ته‌رخانكراویش به‌شی ئه‌وه ناكات كه به یه‌كسانی به‌سه‌رهه‌مویاندا دابه‌ش بكرێت.
ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه بۆ ئه‌و 7 ئۆفیسه‌ی قه‌ره‌بوكردنه‌وه سه‌ر به ماده‌ی 140، ئه‌و به‌شه‌ی به‌ر كه‌ركوك ده‌كه‌وێت باوه‌ڕناكه‌م 3 هه‌زار خێزان بتوانن قه‌ره‌بو وه‌ربگرنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه به‌ڕای ئێمه ئه‌و پاره‌یه بڕێكی زۆر كه‌مه و له‌ئاستی گه‌وره‌یی ئه‌و زیان و گرفتانه‌دا نییه كه دوچاری خێزانه‌كانی ناوچه جێناكۆكه‌كان بوه‌ته‌وه.
ئێمه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كه‌می بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی كه‌ركوك، داوامانكردوه كه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانبكرێت بۆ ئه‌و 4 ئۆفیسه‌ی له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقدا كراونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر بودجه‌ی ئێمه به‌جێ نه‌هێڵن، به‌ڵام تائێستا حكومه‌تی عێراقیی ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین به‌هه‌مو لایه‌كه‌وه گوشار بخه‌ینه سه‌ر حكومه‌تی عێراقی بۆئه‌وه‌ی بودجه‌ی ماده‌ی 140 زیاد بكات.
سبه‌ی: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، تا چ ئاستێك كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر سستكردنی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و دواكه‌وتنی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كانی ئه‌و ماده‌یه؟
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: به دڵنیاییه‌وه دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی كاریگه‌ری خراپی دروستكردوه له‌سه‌ر قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140، ده‌بینین كه‌وا شاندی دانوستاندنكاری كورد چونه‌ته به‌غدا و كۆبونه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقیه‌كاندا، ئه‌گه‌رچی هێڵی سوریان دیاری نه‌كردوه بۆ هیچ كه‌سێك، به‌ڵام یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت جیبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140، واته هه‌مومان گومانمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی پێش‌و هه‌وڵی جدی نه‌داوه بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 و بۆیه ئه‌و شاندی دانوستاندنكاره ده‌یه‌وێت له به‌غدا گرنتیه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی ماده‌كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌رگرێت، بیگه‌یه‌ننه بنبه‌ست له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 به‌بێ هیچ گرفتێك به‌ڕێوه‌بچێت.
(سبه‌ی): چیتانكردوه بۆ كاراكردنی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140؟
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: به‌رده‌وامین له هه‌وڵه‌كانمان و چه‌ند شتێكی نوێ هه‌یه له‌و بواره‌دا، ده‌مه‌وێت بیڵێم، له چه‌ند رۆژی رابردودا له‌گه‌ڵ نێرده‌ی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (یۆنامی) دانیشتنمان سازكرد و دو پێشنیارمان خسته‌ڕو: كه هه‌وڵ بدرێت لیژنه‌ی باڵا میزانیه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌بێت بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی قه‌ره‌بوكردنه‌وه له نێو ماده‌ی 140دا، هه‌مو جارێك نه‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و دوباره پێویست به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكاته‌وه و په‌رله‌مان بڕه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات، ئه‌وه‌ش زۆر ئاسانه بۆ زوتر راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی ماده‌ی 140 ئه‌و كاره كاریگه‌ری باشی ده‌بێت، هه‌روه‌ك چۆن بۆ ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ركردنی موڵكه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ئه‌و میزانیه‌یه دابین كراوه، چونكه ته‌نها به‌و شێوه‌یه ماده‌ی 140 و قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردنی چالاك ده‌بێت.
خاڵێكی دیكه كه ئێمه پێشنیارمان كردوه بۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ عێراق، ئه‌وه‌یه به‌شێكی ماده‌ی 140 ناوی (ده‌سته‌ی موڵكه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان)ه كه ئێمه 36 هه‌زار داوای یاساییمان هه‌یه له‌و بواره‌دا، پێشتر گروپه‌كه‌ی (ئه‌حمه‌د به‌راك، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ركردنی زه‌وییه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان) زۆر خاوه خاویان ده‌كرد و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی داوا یاساییه‌كانی كه‌ركوكیان وه‌ڵام نه‌ده‌دایه‌وه و ته‌گه‌ره‌یان ده‌خسته‌به‌رده‌م یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی موڵكه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، بۆیه ئه‌مجاره داوامانكردوه كه كوردێكی كه‌ركوك ببێته ئه‌ندامی ئه‌و ده‌سته‌یه.
ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی دانوستاندنكاری ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كانمان تێگه‌یاندوه و به ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێكدا كردوه، بۆئه‌وه‌ی له گفتوگۆكاندا ئه‌و هه‌نگاوه عه‌مه‌لییانه بنرێت بۆ زیاتر كاراكردنی هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140، چونكه به‌م دو پێشنیاره‌ی ئێمه ده‌توانین دڵنیابین له كارابونی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140.
سبه‌ی: تائێستا چه‌ند عه‌ره‌بی هاورده و كوردی به‌زۆر راگوێزراو قه‌ره‌بویان وه‌رگرتوه؟
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: ئه‌و عه‌ره‌به هاوردانه‌ی فۆرمی قه‌ره‌بویان پڕكردوه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن له‌رێگه‌ی یاساوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێنه‌كانی خۆیان ژماره‌یان 28 هه‌زار خێزانه، ئێمه له لیژنه‌ی باڵای جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140، توانیومانه نزیكه‌ی 22 هه‌زار خێزان بخه‌ینه ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ره‌بو ده‌یانگرێته‌وه، له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا له‌چه‌ند ساڵی رابردودا ته‌نها 9 هه‌زار خێزان تائێستا چه‌كیان وه‌رگتوه بۆ وه‌رگرتنی 20 ملیۆن دینار، واته نزیكه‌ی 12 هه‌زار خێزانی هاورده ماوه‌ته‌وه و چه‌كیان پێ نه‌دراوه له‌به‌رئه‌وه‌ی پاره نه‌بوه، كورده‌كانیش (ئاواره- راگوێزراوه‌كان) نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرن (10 ملیۆن دینار).
سبه‌ی: ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه ماده‌ی 140 جێبه‌جێ بكرێت و خه‌ڵكانێك هه‌بێت له به‌غدا ته‌گه‌ره بخاته به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێ كردنی و رۆتیناتی كاره‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بێت، پێشبینی ده‌كه‌یت ماده‌كه به‌چه‌ند ساڵی دیكه جێبه‌جێ بكرێت؟
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه كاربكرێت بۆ ماده‌ی 140، ئه‌وا به 5 ساڵی دیكه‌ش له قۆناغی قه‌ره‌بوكردنه‌وه رزگارمان نابێت، له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئالیاتی چاكتر و ئه‌كتیڤتر و گونجاوتر بۆ ماده‌كه ده‌ستنیشان بكرێت و هه‌مو لایه‌نه‌كان بهێنرێنه پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێ بكرێت، به‌وپێیه‌ی ماده‌ی 140 چاره‌نوسسازه بۆ گه‌لی كورد و هه‌مو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
سبه‌ی: كه‌واته تۆ به‌باشی ده‌زانیت كه شاندی دانوستاندنكاری ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان راوێژ به ئێوه بكه‌ن، به‌رله‌وه‌ی دانوستاندن بكه‌ن له‌گه‌ڵ پێكهاته و لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ ماده‌ی 140؟
كاكه‌ڕه‌ش سدیق: ئێمه گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه شاندی دانوستاندنكاری ئیئتیلافی لیسته كوردستانیه‌كان به‌رله‌وه‌ی بچنه به‌غدا بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان، چاویان به‌خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و ئه‌و به‌رپرسانه نه‌كه‌وتوه كه رۆژانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی جێبه‌جێ كردنی ماده‌ی 140 دا ده‌كه‌ن و داوای راپۆرت و رونكردنه‌وه‌یان لێ نه‌كردوین، ئه‌وه‌ش جێگه‌ی داخه، ده‌بوایه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌ركوك وتوێژیان بكردایه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌دا خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌شداری پێ بكرێت، به‌و پێیه دانیشتوانی شاره‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه رۆژانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و جێبه‌جێ كردنی ماده ده‌ستورییه‌كه، له‌وانه‌یه پێشنیار و بۆچونی گونجاویان هه‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ته‌نگه‌ژه و ئاسته‌نگانه‌ی خراوه‌ته به‌رده‌م خه‌ڵكی شاره‌كه بێهیواكردنی پێكهاته‌كانی شاره‌كه.