سازدانی: هۆشیار عهبدولاَ
نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا كه به‌رنامه‌ی روبه‌روی كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) له‌گه‌ڵی سازداوه سه‌باره‌ت به پرسی خۆرێكخستنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵێك باس و خواسی هه‌نوكه‌ی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق بیروبۆچونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌خاته رو.
KNN: باله‌سه‌ره‌تاوه له مۆڵهتهكهتانهوه ده‌ستپێبكه‌ین، ئێوه له‌دوای (25/7) باستان له‌وه ده‌كرد وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له هه‌رێمی كوردستاندا كارده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی قانونی پۆڵ بریمه‌ردا، دواتر په‌ناتان بۆ ئه‌وه برد كه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا مۆڵه‌ت وه‌ربگرن، بۆچی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه له دو هه‌ڵبژاردندا دوجار داوامان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه، له‌هه‌ردو جاره‌كه‌دا وه‌كو دو لیست چوینه‌ته هه‌ڵبژاردنه‌وه، جاری یه‌كه‌م (700) كه‌س پشتیوانی له داواكه‌مان كردوه، ئه‌وه شتێكی ئاساییه له عێراقدا هه‌مو ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردندا كردوه هیچ ئیجازهیهكیان له حكومه‌ت وه‌رنه‌گرتوه، ته‌نیا له‌و رێگه‌یه‌وه هاتونه‌ته ناو ژیانی سیاسییه‌وه، ئێمه‌ش پێمانوابو: له كوردستانیش به‌هه‌مان رێگه ده‌توانین به‌شداریی بكه‌ین، به‌ڵام كاربه‌ده‌سته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆرجار ئینتیقائی سه‌یری قانونه‌كانی عێراق‌و سه‌یری ده‌ستوری عێراقی ده‌كه‌ن، ئه‌و قانونانه‌ی كه به قازانجی تایبه‌تی خۆیان بێت، ئه‌و مادانه‌ی كه به قازانجی تایبه‌تی خۆیان بێت جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی به قازانجی تایبه‌تی خۆیان نه‌بێت، بۆ نمونه كاتی خۆی موچه‌ی وه‌زیره‌كانیان زیاد كرد، یه‌كسه‌ر لێره موچه‌كانیان زیاد كردن، پێمانوتن: بۆ زیادتان كردوه؟، وتیان: وه‌ڵڵا له به‌غدا زیادی كردوه، قانون ده‌رچوه، ئه‌گه‌ر قانونێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌ربچێت موچه كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌وان ده‌ڵێن: وه‌ڵڵا ئێمه عایدی به‌غدا نین، قانونی خۆمانمان هه‌یه، به قانونی خۆمان، یه‌عنی به‌شێوه‌یه‌كی ئینتیقائی موعامه‌له ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه به ئێمه‌یان وت: ئه‌مه ناخوات له كوردستان، ئێمه قانونی ئهحزابو رێكخراوه‌كانمان هه‌یه، ده‌بێت به‌گوێره‌ی ئه‌وه داوای مۆڵه‌ت بكه‌ن، ئێمه داوای مۆڵه‌تمان كرد‌و مۆڵه‌تمان وه‌رگرتوه.
KNN: ئه‌و مۆڵه‌ته بۆچی زه‌رور بو؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌و مۆڵه‌ته زه‌روره بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه حزورێكی سیاسیی، حزورێكی قانونی، حزورێكی رێكخراوهیمان له‌هه‌مو چالاكییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی خۆماندا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین مقه‌ڕاتمان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ ببه‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنگره به‌ڕه‌سمیی ببه‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆنفرانسی محهلـی ببه‌ستین، بۆ ئه‌وه‌یه.
KNN: بۆچونێك هه‌یه، كه پێیوایه: ئه‌و مۆڵهتهتان ته‌نها بۆ ئه‌وه داواكردوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بودجه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: وا بزانم مه‌سه‌له‌ی بودجه به‌شێكه له‌و قانونه‌ی كه له په‌رله‌مانی كوردستاندا دایانناوه بۆ دیاریكردنی كۆمه‌ككردنی دارایی هه‌مو رێكخراوه سیاسییهكانو حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانی عێراق، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، به‌ڵـێ ئێمه داوای بودجه ده‌كه‌ین‌و داواشمان كردوه، به‌ڵام ئێمه مۆڵه‌ته‌كه‌مان ته‌نیا بۆ بودجه نییه، بودجه بۆ جێبهجێكردنو راپه‌ڕاندنی ئیشوكارهكانمانه، ئه‌گینا ئێمه راپه‌ڕاندنی ئیشوكارو چالاكییه‌كانمان نه‌بێت، ئه‌سڵه‌ن ئێمه پێویستیمان به بودجه نییه بۆ ژیانی تایبه‌تی خۆمان، مۆڵه‌تمان وه‌رگرتوه بۆ ئه‌وه بتوانین له‌هه‌مو قه‌زاكاندا مقه‌ڕ بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆڕ‌و كۆمه‌ڵ ببه‌ستین، بۆ ئه‌وه‌ی كه كه‌ی ویستمان خۆپیشاندان بكه‌ین به‌ڕه‌سمیی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئێمه له‌مه‌ولا له‌هه‌مو بواره‌كانی ژیانی سیاسیی كوردستانی عێراقدا هه‌بونێكی ره‌سمیمان هه‌بێت.
KNN: باسی بودجه‌مان كرد، باری داراییتان چۆنه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌سایه‌ی خواوه بارودۆخی داراییمان باشه.
KNN: مه‌سه‌له‌ی خۆڕێكخستنهوهتان به‌چی گه‌یشت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه هێشتا له قۆناغی سه‌ره‌تایی خۆڕێكخستنهوهین، دوای ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی یاساییمان وه‌رگرتوه، پێش ئه‌وه‌ی كه مۆڵه‌تی یاسایی وه‌ربگرین، ئێمه له هه‌ندێ شوێندا، هه‌ندێك ئهنجومهنو لیژنه‌مان دروستكردوه، كه په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان‌و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقییه‌وه هه‌بو، دوای ئه‌وه ئێمه نه‌چوین وه‌كو حیزبه‌كانی دیكه كۆمیته‌و لیژنه‌و لق‌و شتی دیكه‌ی له‌و بابه‌تانه دروست بكه‌ین، ئێستا ده‌ستمانكردوه به خۆڕێكخستن به‌جۆرێك له‌خواره‌وه ده‌ستمانپێكردوه بۆ سه‌ره‌وه، ئێمه وه‌كو هێزێك ده‌توانین شانازیی به‌وه‌وه بكه‌ین، كه كه‌ره‌سته‌یه‌كی گه‌وره‌ی خۆڕێكخستنمان هه‌یه، ئێمه هێزێك نین بڵێین، له‌پێشدا ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رمان دروستكردوه، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بڵاوده‌كه‌ینه‌وه به كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی بچێت پڕوپاگه‌نده بكات بۆ ئه‌م رێكخراوه سیاسییه، بۆ خۆشبه‌ختی ئێمه به‌ره‌و ژوری (400) هه‌زار كه‌س ده‌نگیان پێداوین، له‌ناو ئه‌وانه‌دا خه‌ریكی خۆڕێكخستنین، له‌خواره‌وه ده‌ستمانپێكردوه، له بنكه‌كانی خواره‌وه ده‌ستمانپێكردوه، نه‌ك له‌سه‌ره‌وه.
KNN: گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیی له‌و خۆڕێكخستنهوهیهدا كه چه‌ند جارێكی دیكه‌ش به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كردویت، ئێستا ره‌نگه یهكیانت وتبێت كه ئه‌وه‌یه، كه له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه خۆتان رێكخستوه، به‌ڵام له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆڕێكخستنه‌وه‌ی ئێوه ده‌ته‌وێت بڵێیت چی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ره‌نگه دو تایبه‌تمه‌ندیمان هه‌بێت جیاوازمان بكات له حیزبه ته‌قلیدییه‌كان، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه: ئێمه هه‌وڵمانداوه ئه‌وه‌نده‌ی مومكین بێت ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكه‌ین به‌سه‌ر شاره‌كاندا، واتا هه‌مو شارێك كه‌سایه‌تیی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت، ته‌نانه‌ت بازنه‌كانیش جۆرێك له كه‌سایه‌تی‌و ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت، واتا دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی به‌سه‌ر ئۆرگانه‌كانی ئه‌م رێكخراوه، ئه‌وه یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئێمه، له‌مه‌ش گرنگتر ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌م رێكخستنه تازه‌یه‌دا جۆرێك له سیستمی كاركردنی رێكخراوه‌یی بێنینه كایه‌وه، كه هه‌میشه‌و له‌هه‌مو كۆنگره‌یه‌كدا قابیلـی تازه‌بونه‌وه بێت، واتا ئێمه نایكه‌ین بهحیزبـی كۆمه‌ڵێك كادیری پیشه‌یی، كه هیچ ئیشوكارێكیان نه‌بێت غه‌یری حیزبایه‌تی، ئه‌و سیستمی كاره‌ی كه ئیشی پێده‌كه‌ین، ئێمه ئومێدمان وایه كه سیستمێك بێت هه‌میشه تازه‌بونه‌وه‌ی تیاببێت.
KNN: خۆشت باستكرد، كه قاعیده‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوانتان هه‌یه لانیكه‌م ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان پێداون، هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی كه دیاری ده‌كرێن كه له‌گه‌ڵتان ئیش بكه‌ن بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆز نییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵـێ پرۆسه‌یه‌كی ئاڵۆزه، چونكه ئێمه دیاریمان نه‌كردوه كـێ ئه‌ندامی ئێمه‌یه تائێستا، كـێ ئه‌نداممان نییه، له‌پاش فه‌تره‌یه‌كی دیكه پاش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خۆڕێكخستن گه‌یشته قۆناغی ئامادهكردنو ئه‌نجامدانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌كان، ئه‌وساكه ره‌نگه فۆرمێك بڵاوبكه‌ینه‌وه، كـێ ده‌یه‌وێت ببێت به ئه‌ندام، كـێ ده‌یه‌وێت وه‌كو پشتیوان‌و لایه‌نگر بمێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵسوڕاوه‌كانی ئێمه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر دیارن، ئێمه دو هه‌ڵبژاردنمان بهڕێكردوه، له هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا له هه‌مو شاره‌كاندا ئێمه ئه‌نجومه‌نمان هه‌بوه، كۆمیتهمان هه‌بوه، له هه‌ندێك جێگه گروپمان هه‌بوه، گروپی پشتیوانیمان هه‌بوه، له‌ناو ئه‌مانه‌دا دیاربون، ئه‌وانه‌ی كه هه‌ڵسوڕاو بون‌و كاریان كردوه‌و ماڵ به‌ماڵ گه‌ڕاون، له‌سه‌ر سندوقه‌كان بریكار بون، یان چاو‌دێر بون، له‌شاره‌كاندا سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیان كردوه، ئێمه ههڵسوڕاوهكانمان له‌ناو ئه‌وانه‌دان.
KNN: ده‌وترێت زۆرترین ئیعتیمادتان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه، كه كۆن، یان پێتشتر له یه‌كێتی له‌گه‌ڵتاندا بون؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وه زۆرجار ئه‌و قسه‌یه باسده‌كرێت، ئێمه هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه له یه‌كێتی نیشتمانیی هاتوینه‌ته ده‌ره‌وه، به كادیره سهركردهییهكانو ئه‌وانه‌ی خواره‌وه ژماره‌مان ناگاته (3) هه‌زار كه‌س، ناگاته (2) هه‌زار كه‌س، ئه‌وانه‌ی كه ده‌نگیان به‌ئێمه داوه به‌ره‌و ژوری (400) هه‌زار كه‌سه، ئه‌وانه‌ی كه له حیزبه‌كانی دیكه‌وه هاتون، ئێمه ته‌جروبه‌یه‌كی رابردومان هه‌یه هی زه‌مانی پێشمه‌رگایه‌تی، له زه‌مانی پێشمه‌رگایه‌تیدا ئه‌وكه‌سانه‌ی كه عهسكهرییان ده‌كرد له‌ڕیزی جه‌یشی عێراقدا كه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، سازدان‌و رێكخستنیان له‌ناو ریزی پێشمه‌رگه‌دا زۆر ئاسانتر بو له‌وانه‌ی كه هه‌رگیز سه‌ربازییان نه‌كردبو، ئه‌وانه‌ی كه سه‌ربازییان كردبو، كۆمه‌ڵێك شتی سه‌ربازیی فێرببون، كه له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیدا دوباره ده‌بوه‌وه، زۆر بۆ ئێمه ئاسان بوبۆئهوهی كه كه‌سێك كه ده‌هاته ده‌ره‌وه، به‌ئاسانی بكرێت به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه، بكرێت به فه‌رمانده‌ی كه‌رت، بكرێت به‌جێگری تیپ، بكرێت به فه‌رمانده‌ی تیپ، ئه‌وانه كه تازه بون هیچ تهجروبهیكی ژیانی سه‌ربازییان نه‌بو، چه‌ند مانگێك ده‌بوایه له‌گه‌ڵیان خه‌ریك بیت، بۆ ئه‌وه‌ی فێریان بكه‌یت كه قۆناغی تازه چییه. به‌هه‌مان شێوه ئه‌وانه‌ی له رێكخراوه سیاسییه‌كانه‌وه هاتونه‌ته ناو ئێمه‌وه، نه‌ك به‌ته‌نیا له‌ناو یه‌كێتییه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناو حیزبه‌كانی دیكه‌شه‌وه كه هاتونه‌ته ناو ئێمه، گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌جروبه‌ی ژیانی رێكخراوه‌یی‌و ژیانی سیاسیی‌و ژیانی گشتییان هه‌یه، ئێمه كه‌ڵك له هه‌مویان وه‌رده‌گرین‌و سودیان لێوهردهگرینو بۆ ئێمه ئه‌وه سهروهتێكو سامانێكی گه‌وره‌یه.
KNN: ده‌وترێت كه بزوتنه‌وه‌كه‌تان دابه‌ش بوه بۆ دو ئاست، یاخود دو نه‌وه، یان ئه‌وه‌ی نازانم پێی ده‌ڵێن، حیزبـیو ناحیزبـی، ئه‌وانه‌ی كه پێشتر له حیزبه‌كه‌تان له یه‌كێتی نیشتمانیدا له‌گه‌ڵتان بون‌و ئه‌وانه‌ش كه پێشتر حیزبایه‌تیان نه‌كردوه، زۆرجاریش په‌لده‌هاوێت بۆ ئه‌وه‌ی، كه بڵێن: له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ته‌كه‌تول دروست بوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: پێموایه ئه‌وه شتێكی ئاساییه، ململانـێی نه‌وه‌كان له‌هه‌مو جیهاندا هه‌بوه، له كوردستانیشدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه ئێمه یارمه‌تیمان داون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ململانێیه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا بێته كایه‌وه، جیلـی تازه هه‌وڵ بدات جێگه‌ی جیلـی كۆن بگرێته‌وه، ئه‌وه قانونێكی ته‌بیعییه (نوێ كۆن ده‌بێت، كۆن جێگه چۆڵ ده‌كات بۆ نوێ) ئه‌وه‌ی كه تۆ باسی ده‌كه‌یت ململانێی من پێموایه: ئه‌وه شتێكی زۆر ئاساییه به‌و ئه‌ندازه‌یه نییه، وه‌كو نه‌یاره‌كانی ئێمه زۆر باسـی ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌جروبه‌ی كۆن، ته‌جروبه‌ی پیر له‌گه‌ڵ هیممه‌تی گه‌نجدا تێكه‌ڵاو بكه‌ین، لادێیو شاریی تێكه‌ڵاو بكه‌ین، كۆن‌و تازه تێكه‌ڵاو بكه‌ین، حیزبـیو غه‌یره حیزبـی تێكه‌ڵاو بكه‌ین، من هه‌ر بۆ نمونه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه ئه‌وه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌و قسه‌یه كه تۆ كردتو خه‌ڵك ئه‌وه دوباره ده‌كه‌نه‌وه، تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ورد نییه، ئێمه له شارێكی وه‌كو شاری سلێمانیدا به‌تایبه‌تی له‌ناو شاره‌كه‌دا له‌سه‌ر سندوقه‌كان پێویستیمان به (1096) كه‌س بوه بۆ بریكاری، بۆ سه‌رپه‌رشتی بنكه‌كان پێویستیمان (180) كه‌س بوه، بۆ سه‌رپه‌رشتی بازنه‌كان پێویستیمان به زیاتر له (40) كه‌س بوه، هه‌مو ئه‌وانه‌ی كه له یه‌كێتی هاتونه‌ته ده‌ره‌وه له شاری سلێمانیدا كۆنه‌كانی كه جه‌نابت باسـی ده‌كه‌یت ژماره‌یان ناگاته (200) كه‌س، یان (300) كه‌س، باقیه‌كه‌ی دیكه‌مان له‌كوێوه هێناوه؟.
KNN: زۆرجار باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له دیدار‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی دیكه‌شدا، به‌وه‌ی كه ئێوه شێوازێكی نوێ له كاری سیاسیی له كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنن، یان لانیكه‌م شێوازێكی نوێ له كاری سیاسیی كه له ئه‌زمونی حیزبه ته‌قلیدییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ناچێت. سیماكانی ئه‌م تازه‌ییه، دوای تێپه‌ڕبونی دو هه‌ڵبژاردن به‌سه‌ر ئه‌زمونی بزوتنهوهكهتاندا چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: یه‌كێك له‌گرنگترین ئه‌و ئه‌زمونانه‌ی كه ئێمه ئێستا تاقیدهكهینهوهو دامان هێناوه، ئه‌زمونی دانانی چهكو هه‌ڵگرتنی دروشمی سیاسییه، ئێمه جوڵانه‌وه‌كه‌مان له باتی ئه‌وه‌ی به تفه‌نگ شه‌ڕ بكات‌و له باتی ئه‌وه‌ی له‌كاتی ناكۆكیدا په‌نا بۆ چه‌ك بهرێتو ئیحتیكام بۆ چه‌ك به‌رێت، په‌نای بۆ دهنگدانو بۆ قسه‌كردن بردوه، بۆ یه‌كه‌مینجاره له‌مێژوی تازه‌ی میلله‌ته‌كه‌ماندا، ئێمه موعاره‌زه‌یه‌كی مه‌ده‌نیمان له‌چوارچێوه‌ی قانونه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هێناوه‌ته كایه‌وه كه ده‌وری خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش ده‌بینن له ئاشكراكردنی ئه‌و شتانه‌ی كه پێویسته میلله‌ته‌كه‌مان بیزانن، من پێموایه، به‌ته‌نیا ئه‌و سه‌روه‌رییه باس بكه‌ین، ئه‌و داهێنانه باس بكه‌ین، پێموایه، ئه‌وه شتێكی تازه‌یه لهجوڵانهوهی كورددا، ئێوه خۆتان ده‌زانن كه كورد به‌ده‌ست شه‌ڕی ناوخۆوه چه‌ند توشی ده‌ردو نه‌هامه‌تی بوه، بۆ یه‌كه‌مینجاره كه وامانكردوه، جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسیی بێته پێشه‌وه، به‌بێ به‌كارهێنانی چه‌ك، به‌بێ به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه په‌نا به‌رێت بۆ توندوتیژیی، جۆرێك له كاری سیاسیی هێمنانه، كاری سیاسیی قانونی، كاری سیاسیی مه‌ده‌نی بێنێته كایه‌وه، ئومێدمان وایه، ئه‌مه سه‌ره‌تای قۆناغێكی تازه بێت له ژیانی میلله‌ته‌كه‌ماندا.
KNN: یه‌كێك له‌و سیماته ناشیرینانه كه پێشتریش ئێوه له خیتابی ئیعلامی خۆتاندا نهقڵتان كردوه، كردنه‌وه‌ی باره‌گای حیزبی بوه له گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵان‌و شار‌و شارۆچكه‌كاندا، سیاسه‌تی ئێوه بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گا چۆنه له كوردستاندا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین كه كه‌مترین ژماره‌ی باره‌گامان هه‌بێت، هه‌وڵده‌ده‌ین، له‌هه‌ر قه‌زایه‌كدا له باره‌گایه‌ك زیاترمان نه‌بێت، پێشنیازمان كردوه بۆ فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستاندا كه پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكه‌ن، له‌و پڕۆژه‌یه‌دا وه‌كو به‌شێك له تهعدیلكردنی قانونی ئه‌حزاب، یاخود وه‌كو پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی باره‌گای حیزبه‌كان له‌ناو شاره‌كاندا، پێمانوایه، هه‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆری باره‌گای حیزبی له‌ناو شاره‌كاندا، له‌ناو كوچه‌و كۆڵانه‌كاندا، له‌ناو شه‌قامه‌كاندا، بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌بار به‌سه‌ر میزانیه‌ی گشتییه‌وه، ده‌بێت به‌بار به‌سه‌ر دراوسێكانیشهوه، دراوسێكانیش هه‌راسان ده‌كات، ئازادیی خه‌ڵكیش تێكده‌دات، بۆیه پێمان باشه، نه‌ك هه‌ر ئێمه، به‌ڵكو حیزبه‌كانی دیكه‌ش ژماره‌ی باره‌گاكانی خۆیان له‌ناو شاره‌كاندا كه‌م بكه‌نه‌وه.
KNN: ده‌وترێت كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆنگره نابه‌ستێت، ئێوه پێشتر پێتانوابوه، هه‌مو رێكخستنێك پێویستی به كۆنگره هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی نوێ بێت‌و لهنوێبونهوه نه‌وه‌ستێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، ئێمه نه‌ك هه‌ر كۆنگره ده‌به‌ستین، پاش ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خۆڕێكخستنه‌وه ته‌واو بو، فۆرمی داواكاری ئه‌ندامێتیی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئهندامگیریمان ته‌واو كرد، ئێمه نه‌ك هه‌ر كۆنگره‌ی گشتیی ده‌به‌ستین، یان كۆنگره‌ی نیشتمانی ده‌به‌ستین، به‌ڵكو كۆنفرانسـی محه‌لی شاره‌كانیش ده‌به‌ستین، واتا له‌هه‌مو شاره‌كاندا كۆنفرانسی محه‌لی ده‌به‌ستین، كۆنفرانسه محه‌لییه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌وه نابێت كه چه‌ند كه‌سێك هه‌ڵبژێرن بۆ مهسئولیهتو ئه‌وانه، به‌ڵكو زۆر تر كۆنفرانسه محه‌لییه‌كان بۆ ئه‌وه بێت كه پێویستییه‌كانی هه‌لومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، رۆشنبیری بزانین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌میشه ئێمه به‌رنامه‌ی تازه پێشكه‌ش بكه‌ین‌و بهێنینه كایه‌وه.
KNN: مه‌سئولییه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا چییه، ته‌كلیفه، یان ته‌شریفه، ئه‌ركه، یان رێزلێنانه، كامیانه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بێگومان، لای ئێمه ئه‌ركه.
KNN: په‌یوه‌ندیتان به هێزه كوردستانییه‌كانه‌وه چۆنه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: تائێستا په‌یوه‌ندییه‌ك كه پێی بوترێت، په‌یوه‌ندیی سیاسی، له‌نێوان ئێمه‌و له‌نێوان حیزبه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تی یهكێتیو پارتیدا نییه. له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتاره‌كانی ئێمه، ئه‌وان ده‌بینن، ئه‌وان هی ئێمه ده‌بینن، گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌ناو هۆڵی په‌رله‌ماندا، جاروباریش كه سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری هه‌مو لایه‌نه‌كان بانگ ده‌كات، نوێنه‌ره‌كانی ئێمه‌ش ده‌چن بۆ ئه‌وێ، به‌ڵام وه‌كو په‌یوه‌ندیی دوقۆڵی، تائێستا له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداردا په‌یوه‌ندیمان نییه، ئومێدمانوایه كه له پاشه‌ڕۆژدا باش ببێت.
KNN: له گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌تاندا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، یاخود ئه‌و زمان زبریهی كه له راگه‌یاندنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌رامبه‌ر به گۆڕان به‌كارهات، بێده‌نگیتان هه‌ڵبژارد، بۆچی؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌لومه‌رجی كوردستان بارگرژتر نه‌بێت.
KNN: له كۆنگره‌كه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیشدا، له كۆنگره‌ی (3)دا، تاڵه‌بانی دیسان هێرش، یاخود باسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كردوه، لانیكه‌م، به‌خراپ یاخود ناباش، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بێده‌نگیتان هه‌ڵبژارد؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، له‌به‌ر هه‌مان سه‌به‌ب، بۆ ئه‌وه‌ی بارگرژی زیاتر دروست نه‌بێت، پاش ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه زۆر موراعاتی وه‌زعی ئه‌و براده‌رانه‌مان كرد، وه‌زعی ئه‌و كه‌سانه‌مان كرد كه له كۆنگره‌كه‌دا بون‌و ئومێدمان وابو كه كۆنگره‌یه‌كی هێمنو سهركهوتوبێتو باش به‌ڕێوه‌بچێت، له‌به‌رئه‌وه ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌مان كرد، چیمان پێده‌ڵێن، جوابمان نه‌دانه‌وه.
KNN: باسی كۆنگره‌مان كرد، ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی (3)ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستانت به‌لاوه چۆنه، یاخود ته‌علیقت له‌سه‌ری چییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: من هیچ تهعلیقێكم له‌سه‌ری نییه‌و نامه‌وێت هیچ ههڵسانگاندنێكیشی له‌سه‌ر بڵێم، به‌ڵام له‌ناخی دڵه‌وه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌م، سه‌ركه‌وتو بن‌و قۆناغێكی تازه له ژیانی رێكخراوه‌كه‌یاندا ده‌ستپێبكه‌ن، كه به خێر‌و خۆشی میلله‌ته‌كه‌مان‌و به قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان بێت.
KNN: به‌ڵام كه‌سێك كه نیوه‌ی عومری خۆی له بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی‌دا به‌سه‌ربردبێت، ئێستا راسته لێی جیابوه‌ته‌وه، یان بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه، به‌ڵام هیچ ته‌علیقێكی له‌سه‌ر نه‌دا، شتێكی ئاساییه به‌ڕای به‌ڕێزت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، ئێستا ئێمه جوڵانه‌وه‌یه‌كی دیكه‌مان به‌ڕێخستوه، بێجگه له‌وه‌ش هێشتا زوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێك بكه‌ین بۆ ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره.
KNN: په‌یوه‌ندیتان به میدیای ئازاده‌وه چۆنه، ئه‌و میدیایه‌ی كه ده‌وترێت، هه‌مو شتێك كه ده‌نوسن، یاخود كه ده‌یڵێن، ئێوه له‌پشتییه‌وه‌ن، یاخود راستتر ئه‌وه‌ی كه ئێوه خاوه‌نی میدیای ئازادن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: له‌ڕاستیدا ئێمه خاوه‌نی میدیای ئازاد نین، ئێمه ته‌له‌فزیۆنمان هه‌یه، رادیۆمان هه‌یه، رۆژنامه‌مان هه‌یه، سایتمان هه‌یه به‌ناوی خۆمانه‌وه‌و هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی بڵاویده‌كه‌ینه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم له‌كه‌س بكه‌ین، به‌ناوی خۆمان‌و به‌وێنه‌ی خۆشمانه‌وه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه بێگومان پشتیوانیی له میدیای ئازاد ده‌كه‌ین، هه‌ندێك لایهنو هه‌ندێك كه‌س كه ئێمه به‌وه تاوانبار ده‌كه‌ن كه ئێمه له‌پشتی میدیای ئازاده‌وه‌ین، یاخود هه‌موی به‌قسه‌ی ئێمه ده‌كات، له‌ڕاستیدا ئه‌وه راست نییه، ئێمه راسته له‌پشتی میدیای ئازاده‌وه‌ین، چونكه یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی كه ئێمه ئیشی بۆ ده‌كه‌ین، دابینكردنی ئازادیی راده‌ربڕینه له كوردستاندا‌و ئێمه پێمان خۆشه هه‌مو حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان فێری ئه‌وه ببن، له‌باتی ئه‌وه‌ی تفه‌نگ به‌كاربهێنن، له‌باتی ئه‌وه‌ی حه‌بسخانه به‌كاربهێنن، بواری راگه‌یاندن به‌كاربهێنن بۆ دیفاعكردن له‌خۆیان، له‌هه‌مان كاتدا بۆ رونكردنه‌وه‌ی بیر‌و بۆچونه‌كانی خۆیان، من لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نم، ئێمه مهسئولیهتمان، ته‌نیا به‌و داموده‌زگایانه‌ی راگه‌یاندنه كه خۆمان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین، ئه‌وانه‌ی دیكه، ئه‌و سایتانه‌ی كه ئێمه لێی مه‌سئول نین، ، یاخود ئه‌و گۆڤارانه‌ی له‌بواری میدیای ئه‌هلیدا ده‌رده‌چن، ئه‌وانه خۆیان سه‌ربه‌خۆن، خۆیان به‌رپرسن لهبیروبۆچونهكانی خۆیان.
KNN: راتان له‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كه‌ی كوردستانتان چۆنه، لهكارهنیان رازیین، یان سیاسه‌تی گۆڕانیان جێبه‌جێ كردوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌وانه خۆیان جۆرێك له ئازادییان هه‌یه له‌ئیشوكاره‌كانی خۆیاندا، بڵێم سه‌د له‌سه‌د لێیان رازیم، یان لێیان ناڕازیم، ناتوانم وا بڵێم، چونكه هێشتا ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیان ته‌واو نه‌بوه، هێشتا (3)ساڵی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ كاركردن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌توانم بڵێم، نیوه رازیمو نیوه ناڕازیم.
KNN: ده‌وترێت، ئێوه وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یان له‌ڕێی كاركردنی فراكسیۆنهكهتانهوه، هه‌ڵبه‌ته فراكسیۆنه‌كه‌ی بهغداتان تائێستا ئیشی نه‌كردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر نییه، به‌ڵام ده‌وترێت، كه ئێوه ئه‌زمونی ئۆپۆزسیۆنێكی سلبیتان ته‌قدیم كردوه، یاخود رۆڵێكی ئیجابیتان نییه له بنیاتنانی كاری دامهزراوهییو له باشكردنی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: كێن ئه‌وانه‌ی وامان پێده‌ڵێن، ئه‌وه ئه‌وانه‌ن كه سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتن، با بڕۆن ته‌گبیر بۆ خۆیان بكه‌ن، زۆر جار باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، وه‌ڵڵا ئه‌مه ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌ندروست نییه‌و ئه‌مه ئۆپۆزسیۆنێكی پۆزه‌تیڤ نییه‌و ئه‌مه ئۆپۆزسیۆنێكی سه‌لبیه، با بڕۆن خۆیان به ده‌سه‌ڵاتێكی پۆزه‌تیڤ‌و ده‌سه‌ڵاتێكی وه‌كو خۆیان باسی ده‌كه‌ن، هه‌قی وایه ئه‌وانه‌ی كه ئیش بۆ ئه‌وان ده‌كه‌ن، ته‌گبیر بۆ مه‌سئوله‌كانی خۆیان بكه‌ن، ته‌گبیر بۆ ئێمه نه‌كه‌ن، ئێمه موعارهزهینو خۆمان ده‌زانین چی ده‌كه‌ین.
KNN: بۆچونتان، یاخود چاوه‌ڕوانیتان له فراكسیۆنه‌كه‌ی بهغداتان چۆنه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئومێدم وایه كه كاری زۆر باش بكه‌ن.
KNN: له‌وێ، له به‌غدا ده‌توانن چی بكه‌ن؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌توانن زۆر شت بكه‌ن، ده‌توانن دیفاع له‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ستوری عێراقدا سه‌لمێنراون، ده‌توانن ئه‌گه‌ر له‌كوردستان، هه‌ندێك كێشه هه‌یه چاره‌سه‌ریان نه‌كرێت، بیبه‌نه به‌غدا، ده‌توانن زۆر شت بكه‌ن.
KNN: تا چه‌ند به‌جدیی به‌شداریتان كردوه له ئیئتیلافی لیسته كوردستانییه‌كان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: به‌ڵێ، ئێمه به‌شدارییه‌كی جدیمان كردوه، ئه‌وه دو لایه‌نی هه‌یه، لایه‌نێكی پابه‌ندییه به پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه، كه بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه زیاتر‌و زۆرتر سور نه‌بین له‌هه‌مو لایه‌نه‌كانی تر به‌تایبه‌ت كه ئێمه به‌ته‌مای هیچ پۆستێكی گه‌وره‌نین، له‌وان كه‌متر پابه‌ندی ئه‌و پرسه نه‌ته‌وه‌ییانه نابین، بێگومان ئێمه پابه‌ند ده‌بین به پرسه نهتهوایهتییهكانهوهو له‌وه‌دا هاوبه‌شین له‌گه‌ڵیاندا، له‌مه‌سه‌له‌كانی دیكه‌دا سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی فراكسیۆنه‌كه‌ی خۆمان ده‌پارێزین بۆ ده‌ربڕینی بیروبۆچونه تایبه‌تییه‌كانی خۆمان.
KNN: بۆچونتان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، به‌ڕای ئێوه، له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
KNN: خیتابی سیاسیتان به‌رامبه‌ری چۆنه، داوا ده‌كه‌ن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت، یاخود دواخستنی به‌لاتانه‌وه ئاساییه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێمه پێمانوایه، هه‌رچی زوتر بكرێت، باشتره.
KNN: ده‌وترێت، له‌ئێستاوه له خۆئاماده‌كردندان؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن ببێت، خۆمان بۆ ئاماده كردوه، سبه‌ینێش بێت هه‌ر ئاماده‌ین، دو سبه‌یش بێت هه‌ر ئاماده‌ین.
KNN: شتێكی دیكه‌ش ده‌وترێت، ده‌وترێت بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی، نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی كاندید ده‌كات؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: هه‌ندێك رۆژنامه هه‌یه، به هه‌ڵبه‌ستی هه‌واڵی درۆ ده‌ژی، ئه‌وه یه‌كێكه له‌و هه‌واڵانه.
KNN: له‌كۆتاییدا، دو پرسیاری تایبه‌ت له ژیانی شه‌خسیی خۆت لێبكه‌م. له‌ماوه‌ی رابردوداو پێش دروستكردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كێك بوی له‌وانه‌ی له‌بواری نوسیندا، به‌تایبه‌تی له بواری رۆژنامه‌وانییه‌وه، له بواری ئه‌و مێژوه‌ی كه خۆت تیایدا ژیاویت، دۆكیۆمێنتت كردوه‌و نوسیوته، ئێستا به‌ته‌واوه‌تی لێی دور كهوتویتهتهوه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئێستا زۆری وهختهكهم ته‌رخانكردوه بۆ ئه‌و كاره سیاسییه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام هێشتا دانه‌بڕاوم له‌و بواره رۆشنبیرییه‌ی كه كاتی خۆی كارم تیا كردوه.
KNN: واته له‌ئاینده‌دا ئه‌زمونه‌كانی شێوه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كان، په‌نجه‌كان یه‌كتر ده‌شكێنن، هه‌مو ئه‌و كتێبانه‌ی تری كه بڵاوتكردونهتهوه سه‌باره‌ت به مێژوی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌رهه‌می دیكه ده‌بینین؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: ئه‌گه‌ر پێویستی كرد.
KNN: دوا پرسیارم ئه‌وه‌یه كه ئێستا كاتی مۆندیاله، نه‌وشیروان مسته‌فا هانده‌ری چ وڵاتێكه؟
نه‌وشیروان مسته‌فا: بۆ من، هه‌مو ئه‌و تیپانه وه‌كو یه‌ك وان، به‌ڵام ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌كه‌م، رۆژێك له رۆژان، تیپی كوردستان به ئاڵای كوردستانه‌وه له‌ناو مۆندیالدا به‌شداری بكه‌ن.