دیمانه: نه‌وزاد سدیق محه‌مه‌د
د.سامان فه‌وزی مامۆستای یاسای رۆژنامه‌نووسی له‌زانكۆی سلێمانی پێیوایه بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌كاری رۆژنامه‌نووسی زۆر پێویسته‌و گه‌ر رۆژنامه‌نووسان خۆیان به‌شداریی نه‌كه‌ن لهگهڵاڵهكردنی ئه‌و یاسایه‌دا ئه‌وا ده‌سه‌ڵات به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پیشه‌كه‌دا ده‌كات.
فه‌وزی له‌دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سایتی سبه‌ی وتی: به‌لامه‌وه سه‌یر بوو پرۆژه‌یاسای كاری رۆژنامه نووسی به‌ماوه‌یه‌كی ئێجگار كه‌م، نه‌گه‌یشته مانگێك په‌سه‌ندكرا و وه‌كو یاسایه‌ك ئیتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. به‌داخه‌وه به‌هۆی په‌له كردنه‌وه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێكه‌وتووه و پێشبینی ده‌كرێت له‌كاتی جێبه‌جێكردنیشیدا له لایه‌ن دادگاكان زیاتر هه‌ڵه‌ی تیا ببینرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
*ده‌كرێت به‌كورتی باسی ئازادیی ڕاده‌ربڕینمان له یاسا و به‌ڵگه‌نامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بكه‌ن؟
د.سامان فه‌وزی: له‌وه‌ته‌ی باس له ئازادییه گشتیه‌كان و باس له مافه سروشتییه‌كان ده‌كرێت، له دۆكیومێنته یاساییه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا باس له ئازادیی ڕاده‌ربڕین كراوه، سه‌ره‌تا له بیری لایه‌نگرانی یاسا سروشتییه‌كان و له بیری لایه‌نگرانی مافه سروشتییه‌كان قسه له‌سه‌ر ئازادیی ڕا ده‌ربڕین كراوه، به‌ڵام بۆ یه‌كه‌مین جار مه‌سه‌له‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین به‌شێوازێكی ڕوون و ئاشكرا هاته ناویاساكانهوه له‌دوای بهدۆكیومێنتكردنی مافه سروشتیه‌كان بوو پاش شۆڕشی فه‌ره‌نسیی و دوای شۆڕشی ئه‌مه‌ریكی بوو كه بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شێوازێكی زۆر ڕوون و ئاشكرا و به‌بێ هیچ لێڵییه‌ك باس له ئازادیی ڕاده‌ربڕین كرا.
جارێكی تر به‌شێوازێكی یاساییتر له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه كه له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ له 10-12-1948و له مادده‌ی 19ی ئه‌و جاڕنامه‌یه‌دا ئاماژه به‌ئازادیی ڕاده‌ربڕین كراوه، به‌ڵام به‌شێوازێكی زۆر ڕوون و ئاشكراتر له په‌یماننامه‌ی مافه مه‌ده‌نیی و سیاسییه‌كان كه له‌ساڵی 1966 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رچووه. له مادده‌ی 19دا باس له ئازادیی ڕا ده‌ربڕین ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات هه‌موو مرۆڤێك مافی ئازادیی ڕاده‌ربڕینی هه‌یه، به‌ڵام ئازادیی ڕا ده‌ربڕین وه‌ك هه‌موو ئازادییه‌كانی دیكه، ره‌ها نییه، به‌ڵكو سنورداره به‌هه‌ندێك به‌های دیكه كه كۆمه‌ڵگه بایه‌خی پێده‌دات له‌كاتێك ئازادیی ڕاده‌ربڕین له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌هایانه‌ی دیكه‌دا به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون و هه‌ر بۆیه له جاڕنامه‌ی مافه مه‌ده‌نیی و سیاییه‌كان له ساڵی 1966 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه له‌و مادده‌یه‌دا كه باس له ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئازادیی ڕاده‌ربڕین سنورداره به‌دوو سنور، واته كۆت‌و به‌ند كراوه به دوو شت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه نه‌بێته هۆی ناوزڕاندن و هه‌ڵماڵینی ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كان و كۆت‌و به‌ندی دووه‌میش ئه‌وه‌یه نه‌بێته هۆی زه‌ره‌ردان له سیستمی گشتیی و ئادابی گشیتی".
ته‌نانه‌ت خودی جاڕنامه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤیش باسی له‌وه كردووه كه ئازادیی ڕاده‌ربڕین به‌شێوازێكی ره‌ها نییه، بگره له چوارچێوه‌ی ئه‌و بههایهدایه كه كۆمه‌ڵگا پێی داوه، كاتێك ئه‌و به‌هایه ده‌شكێنرێت ئه‌وه ئازادیی ڕاده‌ربڕین نییه‌و ده‌بێته جنێودان و تاوانكردن، چونكه ڕا ده‌ربڕینیش وه‌ك هه‌ر ئامرازێكی دیكه ده‌شێت تاوانی پێبكرێت، ئه‌مه له جاڕنامه جیهانییه‌كاندا، بێگومان جارنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ كه له ساڵی 1950 پارله‌مانی ئه‌وروپی ده‌ریكردوه، جارێكی تر به‌شێوازێكی زۆر گرنگ باس له ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌كات، ئه‌مڕۆ هیچ دۆكۆمێنتێك و هیچ یاسایه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی نییه گرنگی به ئازادیی ڕاده‌ربڕین نه‌دات، ته‌نانه‌ت یه‌كێك له ده‌زگا گرنگه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ داكۆكیكردن و چاودێریی مه‌سه‌له‌ی ئازادیی ڕاده‌ربڕین ده‌كات له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، كاتێكیش یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان باس له ئازادیی ڕاده‌ربڕین بكه‌ن بێگومان ده‌بێت ئه‌و بنه‌ما گرنگانه‌ی یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان بڕژێته ناو یاسا ناوخۆییه‌كانیشه‌وه بۆیه ده‌بینین له زۆربه‌ی وڵاتانی دونیا چ له ده‌ستوریاندا، چ له یاساكانی رۆژنامه‌نوسیی یان هه‌ر یاسایه‌كی دی تایبه‌ت به ڕاده‌ربڕیندا ئاماژه به‌ئازادیی ڕاده‌ربڕین كراوه.
له عێراق دوای 1968 كاتێ یاسای چاپه‌مه‌نی عیراقی ده‌رچوو، به‌شێوازێكی باش باس له ئازادیی ڕاده‌ربڕین كراوه، به‌ڵام به‌كۆمه‌ڵێك كۆت و به‌ند كۆت كراوه، بۆنمونه قسه نه‌كردن له سه‌ر سه‌ركرده یان بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی هیچ بابه‌تێك كه ببێته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان یان وڵاتانی تری دراوسێدا، به‌ڵام تا كار گه‌یشته سه‌ر ده‌ركردنی یاسای چاپه‌مه‌نی له هه‌رێمی كوردستان ساڵی 1993 له‌وێدا وه‌كو شۆڕشێك وابوو به‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی پێشووتری عیراقی كه كه‌م یان زۆر په‌یوه‌ندییان بهڕادهربڕینهوه هه‌بووه، دوایی له یاسای چاپه‌مه‌نی ژماره‌ی 10ی ساڵی 1993 كه پارله‌مانی كوردستان ده‌ریكردووه باس له شێوازێكی گرنگتری ئاقاری ڕاده‌ربڕین كراوه و باس له‌مه‌سه‌له‌ی سانسۆر كراوه كه له سه‌ر هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن دانه‌نرێت، یا له سنوری یاسادا نه‌بێت، ئێستاكه‌ش له رووی پراكتیكه‌وه جگه له‌و قانونه هه‌ندێك قانونی دیكه‌ش هه‌یه كه په‌یوه‌ندیان زۆر هه‌یه به‌ئازادیی ڕاده‌ربڕینه‌وه، به‌هۆی تێپه‌ڕ بوونی كوردستان به‌دۆخێكی ناله‌بار و نائارامی سیاسیی، ده‌بینین لێره و له‌وێ به‌هه‌ندێك یاسا له‌و ئازادیی ڕاده‌ربڕینه كه‌م ده‌كرێته‌وه، له‌نێویاندا یاسای دژه تیرۆر كه په‌ڕ و باڵی ئازادیی ڕاده‌ربڕینی كردووه، ڕه‌نگه وه‌ڵام بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌وه بێت كه به‌بارودۆخێكی نائاسایی تێده‌په‌ڕین، له‌م بارودۆخه‌شدا گرنگترین شت ئازادیی ڕا ده‌ربڕین و پیاده كردنی سیستمه و به‌دیهێنانی ئارامی و ئاسایشه بۆ هاوڵاتییان.
*پێتانوایه پێویسته یاسایه‌كی رۆژنامه نووسیی هه‌بێت؟ خه‌سڵه‌تی ئه‌و یاسایه ده‌بێت چۆن بێت؟
د.سامان فه‌وزی: یاسا چۆته ناو هه‌موو بوار و كه‌لێنه‌كانی ژیانه‌وه، هه‌ر له مه‌سه‌له‌ی هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێل تا هاتووچۆی فڕۆكه، تاوه‌كو به‌كارهێنانی ئاو و ده‌ریاكان و هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیان، هه‌موو جۆره پیشه‌كان یاسای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه، بۆیه پیشه‌یه‌كی وه‌كو رۆژنامه‌نووسیش زۆر ئاساییه یاسای تایبه‌تی به‌خۆی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رۆژنامه نووسان سنوری كاره‌كانیان بزانن و ئه‌و سنورانه بزانن كه پێویسته تێپه‌ڕی نه‌كه‌ن كاتێك ده‌یانه‌وێت راِی خۆیان ده‌ڕ ببڕن. ئه‌گه‌ر یاسایه‌ك نه‌بێت بۆ رۆژنامه‌نووسیی، بێگومان یاسایه‌كی تر به‌شێوازێكی ناڕاسته‌وخۆ كاروباری رۆژنامه نووسیی رێكده‌خات، ئه‌ویش یاسای سزادانه بۆیه چاكتر وایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژنامه نووسان كه‌متر ئاگاداری یاسای سزادان و یاساكانی دیكه‌ن، یاسایه‌كی تایبه‌ت به رۆژنامه نووسان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له ناوه‌نده ئه‌كادیمی‌و په‌یمانگاكان یاخود له‌و خوله جۆراوجۆرانه‌ی كه بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێته‌وه هه‌موو ئه‌و به‌ند و ماددانه‌یان پێڕابگهیهنرێت كه په‌یوه‌ندیداره بهپیشهكهیان، بوونی یاسایه‌ك بۆ رۆژنامه نووسیی، كۆت و به‌ندكردنی ئازادیی رۆژنامه نووسی نییه.
*ئه‌ی چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و مشتومڕه‌ی كه ئێستا له كوردستان هه‌یه له‌سه‌ر یاسای رۆژنامه نووسی؟
د.سامان فه‌وزی: نزیكه‌ی سێ بۆ چوار ساڵه سه‌ندیكای رۆژنامه نووسان سه‌رقاڵی گۆڕینی یاسای چاپه‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستانه و گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسییه، واته گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسایه‌ك تایبه‌ت بێت به‌كاری رۆژنامه‌نووسی و فراوانتر بێت له یاسای چاپه‌مه‌نی كوردستان و یاسای چاپه‌مه‌نی به‌جێ بهێڵێن ته‌نها بۆ رێكخستنی كاروباری كتێب و چاپكراوه ناخولهكییهكان.
له‌ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا سه‌ندیكای رۆژنامه نووسانی كوردستان كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه و كۆنفرانسی بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه كردووه و كه‌م یازۆر پسپۆران قسه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه كردووه، به‌ڵام ئه‌و پرۆژه یاسایه هه‌رچۆنێك بێت كاتێك پێشكه‌شی پارله‌مان كرا بێگومان بێ كه‌موكوڕیی نه‌بووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌كرا كه له پارله‌مان ئه‌و كهمو كوڕییانه چاره‌سه‌ر بكرێت به‌حوكمی ئه‌وه‌ی پارله‌مانیش ژماره‌یه‌كی زۆری یاساناسی تێدایه و پێویست وایه ئالییهتێكی به‌جێیان هه‌بێت بۆ پێدا چوونه‌وه‌ی یاساكان له رێگای هانابردن بۆ هه‌ندێك كه‌سی پسپۆر كه له ده‌ره‌وه‌ی پارله‌مانن، یارمه‌تی بدرێن بۆ چاكردن و هه‌مواركردنی ئه‌و یاسایانه، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه له رۆژنامه‌كان گوێمان لێده‌بێت، له ده‌قی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی پارله‌مان كه چۆته ده‌ره‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت جێبه‌جێ بكرێت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه، به‌داخه‌وه ده‌وترێت كه پارله‌مان هه‌ندێك له بڕگه و مادده‌كانی گۆڕیوه‌و نه‌ك به‌شێوازێ به‌ره‌و باشتری ببات، به‌ڵكو به‌ره‌و خراپتری ببات.
من ناتوانم به‌وردی قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌م، چونكه ئه‌وه‌ی گوێم لێبووه له رۆژنامه‌كاندا ده‌شێت كه‌م و زیادی هه‌بێت به‌ڵام یه‌كێك له‌و شتانه‌ی دڵنیام پارله‌مان ده‌ستكاریی كردووه ئه‌و سزایه‌بوو كه بۆ رۆژنامه نووس دانراوه، دیاره ته‌نها سزا نییه كه باس له غه‌رامه ده‌كه‌ین، له پاڵ ئه‌وه‌شدا قه‌ره‌بوو هه‌یه، كه‌سی زه‌ره‌ر لێكه‌وتوو ده‌توانێت داوا له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌كان به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و غه‌رامه‌یه كه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌چێت، له پرۆژه یاساكه‌دا كه سه‌ندیكا دایناوه و تا ده‌گاته پارله‌مان ملیۆنێك بۆ دوو ملیۆن دینار بووه، به‌ڵام له پارله‌مان كراوه به‌دوو بۆ شه‌ش ملیۆن دینار ئه‌مه‌ش بڕێكی ئێجگار زۆره له رۆژنامه‌نووس بسه‌نرێت، هه‌موومان ده‌زانین كه رۆژنامه‌نووسی له وڵاتی ئێمه‌دا پیشه‌یه‌كه كه‌س به‌و هۆیه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند نابێت، بۆیه پێبژاردنی شه‌ش ملیۆن دینار به رۆژنامه‌نووسێك جگه له‌وه‌ی كه كه‌سی زه‌ره‌رمه‌ند داوای قه‌ره‌بوو كردنه‌وه بكات، سزایه‌كی ئێجگار قورسه و دیاره به‌ره‌و قورس‌تر كردنی سزاكانی رۆژنامه نووسیی چووین نه‌ك سوككردنی، كه هه‌موومان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان له پارله‌مانی كوردستان ده‌كرد.
*باسی ئه‌وه‌تان كرد كه‌پێویست بوو پارله‌مان هه‌ندێك كه‌موكوڕی پرۆژه یاساكه پڕ بكاته‌وه، به‌ڵام بینیمان كه په‌له‌ی له‌په‌سه‌ندكردنی كرد، ئێوه ئه‌وه چۆن لێك ده‌ده‌نه‌وه؟
د.سامان فه‌وزی: له وڵاتی ئێمه یاسا هه‌ر به‌په‌له ده‌رده‌كرێت، هه‌ر بۆیه پڕ ده‌بێت له خه‌له‌ل و كه‌موكوڕیی، هه‌ر ئه‌وه‌نده نابات دوای چه‌ند مانگێك، دوای ساڵێك دوو ساڵ بۆیان ده‌رده‌كه‌وێت كه پڕه له كهمو كوڕیی و جارێكی تر پیای ده‌چنه‌وه ئه‌ویش به‌هه‌موار كردن بێت یان به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای پێشوه‌خته‌كه و ده‌ركردنی یاسای دیكه بێت. له فه‌ره‌نسا یاسای شارستانی له ساڵی 1804 كه زیاتر له دوو سه‌د ساڵ ده‌بێت ده‌رچووه تاوه‌كو ئێستاش له دادگاكانی فه‌ره‌نسا كاریپێده‌كرێت. یاسای رۆژنامه نووسیی فه‌ره‌نسی له 1886 ده‌رچووه، تا ئه‌م ساته‌ش كاریپێده‌كرێت جگه له هه‌ندێك هه‌موار كردنی كه‌م نه‌بێت، چونكه كاتێك یاسای شارستانی فه‌ره‌نسی دانرا، دوای 10 ساڵ ئه‌م یاسایه دانرا، كاتێك یاسای رۆژنامه نووسیی فه‌ره‌نسی دانرا كۆمه‌ڵێك ساڵی پێویست بوو جگه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان تێدا كرد هه‌موویان پسپۆر بوون له لیژنه‌ی دانانی یاساكه‌دا، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه‌دا په‌له‌مانه له‌ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆیه ده‌بینین پڕ ده‌بێت له‌و هه‌موو كهمو كوڕییه، ئه‌وه‌شی به‌لامه‌وه سه‌یر بوو پرۆژه‌یاسای كاری رۆژنامه نووسی بوو كه به‌ماوه‌یه‌كی ئێجگار كه‌م، نه‌گه‌یشته مانگێك پرۆژه یاساكه په‌سه‌ندكرا و وه‌كو یاسایه‌ك ئیتر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. به‌داخه‌وه به‌هۆی په‌له كردنه‌وه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێكه‌وتووه و پێشبینی ده‌كرێت له‌كاتی جێبه‌جێكردنیشیدا له لایه‌ن دادگاكان زیاتر هه‌ڵه‌ی تیا ببینرێت.
*مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی تر هه‌یه كه‌ئه‌ویش مافی ده‌ستكه‌وتنی زانیاریی‌و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته، ئێوه چۆن ئه‌و مافه لێكده‌ده‌نه‌وه؟
د.سامان فه‌وزی: به‌قه‌ده‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئازادیی ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كانیش گرنگه و دوو مه‌سه‌له‌ن له یه‌كتری جیا ناكرێنه‌وه، ئازادیی ڕاده‌ربڕین تۆكمه نابێت ئه‌گه‌ر ئازادیی ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كانی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت، خۆشبه‌ختانه ده‌ڵێم له پرۆژه‌ی یاسای كاری رۆژنامه‌نوسیی دواییدا، كه له‌لایه‌ن سه‌ندیكاوه ئاماده كراوه و پسپۆران كه‌م تا زۆر قسه‌یان تێدا كردووه، مه‌سه‌له‌ی ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان چۆته ناو پرۆژه یاساییه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌جۆرێكی لاوازیش بێت. مه‌به‌ستم له‌وه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو كارمه‌ندێكی میری ئه‌و زانیارییه‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه بیڕهخسێنن بۆ رۆژنامه‌نووسان، مه‌به‌ستم زانیاری نا نهێنییه، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بێت و زانیارییه‌كه نه‌به‌خشێت به‌رۆژنامه‌نووس یان بیشارێته‌وه، ده‌بێت سزای ئه‌و كارمه‌نده چی بێت یان چ ئالییهتێكمان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته، ئه‌مه‌ی تیا باس نه‌كراوه له كاتێكدا هه‌موو بنه‌مایه‌كی یاسایی له دوو به‌ش پێك دێت له گریمانه‌و حوكم، له‌م پرۆژه یاسایه‌دا باس له گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كارمه‌ندی میری ده‌بێت زانیارییه‌كان بڕه‌خسێنێت بۆ رۆژنامه‌نووس، به‌ڵام باس له‌وه ناكات ئه‌گه‌ر نهیڕهخساند سزاكه‌ی چیده‌بێت، یان چ ئالییهتێكمان هه‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته، ئه‌مه‌ش كهمو كوڕییهكه. به‌ر له‌وه‌ی یاساكه بگاته پارله‌مان من چه‌ندین جار باسم لێكردووه، ده‌بوایه وه‌كو یاسای دانیماركیی یان فه‌ره‌نسیی یان هه‌ر وڵاتێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی ئه‌وروپا، ده‌بوایه به‌و شێوازه باسی له ده‌ستكه‌وتنی زانیارییه‌كان بكردایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه پێویسته كارمه‌ندی میری هه‌موو زانیارییه‌كی نانهێنی بڕه‌خسێنێت بۆ رۆژنامه‌نووسان و ئه‌گه‌ر نهیڕهخساند ئه‌وه لیژنه‌یه‌ك هه‌بێت كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سكاڵای خۆی به‌رز بكاته‌وه و ئه‌و كارمه‌نده‌ش به‌سزای ئیداریی خۆی بگات.
*باسی شه‌فافیه‌تمان كرد، ڕێككه‌وتنی ستراتیجی هه‌یه له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا كه به‌هۆی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه چه‌ند بڵاو كراوه‌یه‌ك داخراوه‌و ناوه‌رۆكی خودی رێككه‌وتنه‌كه‌یش ئاشكرا نییه!
د.سامان فه‌وزی: دیاره ئه‌و رێكه‌وتنانه له زوروفێكی تایبه‌ته‌وه هاتۆته ئاراوه و هه‌موومان ده‌زانین ماوه‌یه‌كی زۆر شه‌ڕ له‌نێوان ئه‌و دوو پارته‌دا هه‌بووه و ئێستاش ئه‌گه‌ر چی شه‌ڕێكی راگه‌یه‌نراو له نێوانیاندا نییه، به‌ڵام كه‌م یان زۆر جۆرێك له بێ متمانه‌یی له‌نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا ماوه، ئه‌و دوو حیزبه‌ش كاتێك له نێوانی خۆیاندا ڕێككه‌وتنی ستراتیجیی ئه‌به‌ستن، ئازادن كه باس له‌وه بكه‌ن راگه‌یاندنه‌كانیان دژ به‌یه‌كتری قسه نه‌كه‌ن، ئه‌مان ده‌توانن راگه‌یاندنه‌كانی خۆیان ده‌مكوت بكه‌ن به‌ڵام ده‌نگی راگه‌یاندنه‌كانی حیزبه‌كانی دیكه و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆی دیكه‌یان پێ ده‌مكوت ناكرێت، بۆیه هه‌ر كاتێك رێككه‌وتنێك ده‌به‌ستن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، به‌لای من رێككه‌وتنێكی شیاوه چونكه ته‌نها قسه له‌سه‌ر ئیعلامی خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وكاته قسه له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كانی غه‌یری ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ناكه‌ن، بۆیه حاڵه‌تێكی ئاساییه و ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و نامتمانییهوهیه كه تائێستاش كه‌م یان زۆر له‌نێوان ئه‌و دوو حیزبه‌دا ماوه.
*به‌ڵام ئه‌وه وایكردووه هه‌ندێك بڵاو كراوه‌ش دابخرێت، واته فشاره‌كه ته‌نها بۆسه‌ر بڵاوكراوه حیزبیه‌كان نییهبۆسهر ناحیزبییهكانیشه؟
د.سامان فه‌وزی: داخستنی رۆژنامه خۆی له‌خۆیدا كارێكی نایاساییه، یاسا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌داخستنی رۆژنامه نادات، ته‌نانه‌ت له یاساكانی سه‌رده‌می به‌عسیش له مادده‌ی 84ی سزادانی عیراقی‌دا باس له‌وه ده‌كرێت ته‌نها بۆ دوو مانگ دادوه‌ر ده‌توانێت رۆژنامه‌یه‌ك دابخات، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر حوكمدرابێت به‌كردنی تاوانێك كه له جۆری تاوانی گه‌وره بێت، واته جینایه (تاوان).
داخستنی رۆژنامه له هه‌رێمی كوردستان كارێكی سه‌دا سه‌د نایاساییه، به‌ڵام كاتێك حیزبێك رۆژنامه‌یه‌كی خۆی داده‌خات یاخود رۆژنامه‌یه‌ك داده‌خات كه خۆی ته‌مویلی ده‌كات یان ته‌مویله‌كه‌ی ده‌بڕێت، ئه‌مه كارێكی ئاساییه و لای خۆیه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت رۆژنامه‌یه‌كی غه‌یری رۆژنامه‌كانی خۆی داخست بێت كه ئۆرگانی خۆی نییه، من پێموایه ئه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی وا روویدابێت به‌كارێكی نایاسایی داده‌نرێت.
*هه‌میشه له‌به‌رامبه‌ر ئازادیی ڕا ده‌ربڕیندا، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دێته ئاراوه. ئایا ئه‌مه ره‌وایه به‌بیانووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بواری ئازادیی راده‌ربڕین كه‌م بكرێته‌وه؟
د.سامان فه‌وزی: ململانێیه‌كی توند‌و تۆڵ له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵكیدا هه‌یه، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گشتیی په‌یدا بووه، ئه‌م جۆره ململانێیه هه‌بووه، ئه‌مڕۆش كه ده‌بینین خه‌ڵكی داوای ئازادیی زیاتری رۆژنامه‌نووسیی ده‌كات، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه ده‌سه‌ڵات داوای پاراستنی ئاسایشی گشتی ده‌كات، ڕه‌نگه هه‌ندێ جار له‌پشت زاراوه‌ی ئاسایشی گشتی و سیسته‌می گشتییه‌وه ده‌سه‌ڵات به‌رژه‌وه‌ندییه حیزبییهكانی خۆی یان به‌رژه‌وه‌ندییه نامهشروعهكانی خۆی بپارێزێت، هه‌ندێك جاریش بۆ درێژه‌دانه به‌حوكمڕانی خۆی و نه‌گۆڕینی خۆی، له هه‌ندێك له وڵاته دیكتاتۆرییه‌كاندا به‌ناوی سیستمی گشتی و ئاسایشی گشتییه‌وه هه‌موو جۆره ده‌نگێكی جیاواز و ڕه‌خنه‌یه‌ك بۆ سه‌ر سیاسه‌ت و حكومه‌ت خه‌فه ده‌كرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه بزانین ئه‌مه به‌كارهێنانێكی خراپی ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ن، له وڵاتی دیموكراتیدا ئه‌م ده‌سته‌واژانه وجودیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو خۆیان جێبه‌جێ ده‌كرێن نه‌ك ته‌فسیری فراوانی بۆ بكرێت یاخود له ماناكه‌ی خۆی لاببرێت، مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی گشتی یان سیستمی گشتیی له هه‌موو یاسا پێشكه‌وتووه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپادا هه‌یه بهجاڕنامه جیهانییه‌كانی مافی مرۆڤیشه‌وه، به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا كه كو‌لتورێك له دیموكراتیان تێدایه، ده‌زانن كه ئاسایشی گشتی و سیستمی گشتی بریتییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵكی نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تێك یان تاكه حیزبێك. رۆژنامه‌نووسان دوو دڵن له‌مه‌سه‌له‌ی ئاماژه‌پێدان به‌چه‌مكی مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی گشتیی له‌ناو یاسای رۆژنامه‌نوسیدا، یان كه ئێستا ئه‌و پرۆژه‌یه له پرۆژه‌ش ده‌رچووه به‌ڵام هێشتا نه‌چۆته قاڵبی جێبه‌جێكردنه‌وه، ترسه‌كه‌یان له‌وه‌دایه كه چه‌ند حاڵه‌تێكمان له دادگاكانی كوردستان هه‌بووه، كاتێك بابه‌تێك دابه‌زیوه‌ته سه‌ر حیزب یان ده‌سه‌ڵاتدارێكی تایبه‌ت، له دادگاكان‌دا به‌داخه‌وه كه‌م یان زۆر، هه‌ندێك له دادوه‌ره‌كان له‌ژێر كاریگه‌ریی حكومه‌ت و حیزبدان به‌شێوازێك ئه‌و نوسینانه لێكدراوه‌ته‌وه كه دژ به‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی و دژ به‌ئاسایشی گشتییه و سزایه‌كی زۆر گه‌وره و قه‌به سه‌پێنراوه‌ته سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه. ئه‌م دوو دڵییه‌ی رۆژنامه‌نووسان له‌وه‌وه دێت. بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دوو دڵییه ده‌ربچین و له‌هه‌مان كاتدا له‌و ئه‌گه‌ره‌ش لابده‌ین كه ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵات تهفسیرێكی فراوان بكات، باشتر وایه تهحدیدێكی ئه‌م دوو چه‌مكه بكه‌ین، واته پێناسه‌یان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پێناسه‌یه‌دا هه‌م دادگاكان نه‌توانن پیایدا تێپه‌ڕ بن و هه‌م رۆژنامه‌نووسان نه‌توانن بابه‌تێك بنوسن زیان به‌ئاسایشی گشتی و سیستمی گشتی بگه‌یه‌نێت، ئه‌و ئاسایشی گشتی و سیستمی گشتییه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو خه‌ڵكیی ده‌هێنێته دی نه‌ك ته‌نها حیزبێك یان حكومه‌تێكی دیاریكراو.
*باسی ئازادیی ڕا ده‌ربڕینتان كرد، ده‌وترێت ماف ده‌سه‌نرێت نادرێت، رۆڵی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان چۆن ده‌بینیت له‌چه‌سپاندنی ئه‌و ئازادییه‌ی له‌كوردستان هاتۆته كایه‌وه؟
د.سامان فه‌وزی: له‌و كاته‌وه‌ی كه جاڕنامه‌كانی مافی مرۆڤ چۆته ناو یاساوه یان راگه‌یه‌نراوه هه‌موو ئه‌و راگه‌یاندن و ئه‌و بهیاساییكردنانهی به‌ند و مادده‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كه پێشووتر له خه‌یاڵی فه‌یله‌سوفه‌كان و بیریاره سیاسیی و یاساییه‌كاندا بووه، به‌زه‌خت و فشاری خه‌ڵكی چۆته ناو دۆكیومێنته‌كان، هه‌ر له میساقی گه‌وره‌وه بگره، په‌یماننامه‌ی گه‌وره‌وه له ساڵی 1915 تا ده‌گاته ئه‌و جاڕنامه‌یه‌ی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤ كه له دوای دوو ساڵ له شۆڕشی فه‌ره‌نسی ساڵی 1791 تاده‌گاته جاڕنامه‌ی ده‌ستوری ئه‌مه‌ریكیی و جاڕنامه‌كانی دیكه، كاتێك باس له ئازادیی ڕاده‌ربڕین كراوه، ئازادیی ڕاده‌ربڕین له ژێر داواكاری و فشاری خه‌ڵكییه‌وه هاتۆته دی. كاتێك پارله‌مانی كوردستان دروستكرا، جارێكی تر له ژێر فشاری خه‌ڵكیی و رۆشنبیراندا بوو، كه یاسای چاپهمهنییهكی پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه دابنرێت له چاو یاسای چاپه‌مه‌نی به‌عسدا كه له ساڵی 1969دا ده‌ریكردبوو، له ژێر فشاری رێكخراوه جۆربه‌جۆره‌كان و رۆژنامه‌نووسان، به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌نووسه سهربهخۆكاندایه، كاتێك سه‌ندیكا كه‌وته خۆی و یاسایه‌كی دیكه بۆ كاری رۆژنامه‌نووسیی گه‌ڵاڵه بكات، له‌و یاسایانه‌دا به‌باشترین شێوه باس له ئازادیی ڕا ده‌ربڕین بكرێت، بۆیه من پێم وایه ئه‌گه‌رچی جۆرێك له رێكخستنی پته‌و له‌نێوان رۆژنامه‌نوساندا نییه، سه‌ندیكایه‌كی جێ باوه‌ڕی هه‌موو رۆژنامه نوسانمان نییه كه كاری بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كردبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی هاتۆته دی له مه‌سه‌له‌ی پیاده‌كردنی یاساییانه‌ی ئازادیی رۆژنامه‌نووسی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین، دیسان ده‌یگه‌رێنمه‌وه بۆ هه‌وڵ و كۆششی رۆژنامه نووسان، جا به‌شێوازێكی ڕێكخراو بێت یان ناڕێكخراو، ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌مان بۆ حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵات جێ بهێشتایه، ئه‌وا ده‌سه‌ڵات ئه‌و یاسایه‌ی ده‌رنه‌ده‌كرد و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌و شێوازه كه جیاوازه له‌گه‌ڵ رابردوو باسی له ئازادیی ڕاده‌ربڕین و ده‌رگاكانی كه‌م یان زۆر به‌رامبه‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕین واڵا نه‌ده‌كرد. دیاره هه‌موو مافێك ده‌سه‌نرێت و نادرێته‌وه، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كه هه‌میشه وه‌كو یاری په‌تپه‌تێن وایه، ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت بۆخۆی رابكێشێت و به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات بێت زۆر ترین یاسا له‌سه‌ر سیستمی گشتی و ئاسایشی گشتی ده‌رده‌كات، زۆر ترین یاسا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تیرۆر ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س قسه نه‌كات، به‌لای خه‌ڵكیشه‌وه به‌ڵێ بێ یان نه‌خێر، ئه‌وه‌نده بوار به‌و یاسایانه ده‌دات سیستمی پێ ڕابگیرێت، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی پێبێته دی، بۆیه ئه‌وه‌ی هاتۆته‌دی داواكاری خه‌ڵكیی و ئیش و تێكۆشانی رۆژنامه نووسان بووه، به‌خۆیان بزانن یان نه‌یزانن ئه‌وه هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆیانه.
*ئێوه پرۆژهیاسایهكتان گه‌ڵاڵه‌كردووه بۆ كاری رۆژنامه‌نووسی، ئێستا راگه‌یاندنی ئینته‌رنێتی هه‌یه‌و زۆرترین گله‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی لهسایتهكانه، ئایا توانراوه له‌ڕێی یاساوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و سایتانه‌دا بكرێت؟
د.سامان فه‌وزی: باسی ئهوهتكرد ئه‌و پڕۆژه یاسایه‌ی ئێوه گهڵاڵهتان كردووه، من ئه‌م زانیارییه ڕاست ئه‌كه‌مه‌وه، ئه‌م پڕۆژه یاسایه من گه‌ڵاڵه‌م نه‌كردووه، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان گهڵاڵهیكردووه، به‌ڵام له چه‌ند دانیشتنێكیاندا بانگهێشتی چه‌ند كه‌سێكیان كردووه، یه‌كێ له‌وانه من بووم و هه‌ندێك سه‌رنج و تێبینیم داوه پێیان، هه‌ندێكیان به‌لاوه په‌سه‌ند بووه و خستوویانه‌ته ناو پرۆژه‌كه‌وه و هه‌ندێكی تریان قه‌ناعه‌ت پێنه‌بووه و فه‌رامۆشیان كردووه. سه‌باره‌ت بهسایته ئینتهرنێتییهكانیش، به‌داخه‌وه له‌و پرۆژه یاسایه‌دا به‌هیچ شێوازێك ئاماژه به‌ڕاگه‌یاندنی ئینته‌رنێتیی واته میدیای ئینته‌رنێتیی نه‌كراوه، دیاره سه‌ندیكاش قسه‌ی خۆی هه‌یه، رێكخستنی ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆ پێویستی به‌یاسایه‌كی دیكه هه‌یه و رێكخستنی راگه‌یاندنی ئینته‌رنێتیش پێویستی به‌یاسایه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه. به‌ڵام من پێم وایه ئه‌گه‌ر ئیشێكی جدیی له‌و یاسایه بكرایه، ئه‌و ماوه‌ی سێ ساڵه به‌س بوو نه‌ك هه‌ر یاسای رۆژنامه نووسیی، بگره یاسای راگه‌یاندنی كوردیمان ده‌ربكردایه، به‌هه‌موو كه‌ناڵه جیاجیاكانییهوه، ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و ئینته‌رنێت و رۆژنامه‌ی ته‌قلیدی و كاغهزیشهوه.
*هه‌ندێك پێیان وایه له دوای راپه‌ڕینه‌وه، كێرڤی ناوزڕاندن له‌ناو رۆژنامه‌نووسی كوردیدا له‌هه‌ڵكشاندایه، ئه‌مساڵیش رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لهڕاپۆرتێكدا سه‌ركۆنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا، هه‌ڵكشانی كێرڤی ناوزڕاندن‌و داكشانی كێرڤی ئازادیی راده‌ربڕین چۆن ده‌بینن؟
د.سامان فه‌وزی: دیاره به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی ناوزڕاندن له رۆژنامه‌نوسی كوردیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كار كردنی رۆژنامه نووسی، كارابوونی رۆژنامه نووسی كوردی له دوای راپه‌ڕینه‌وه، پێش راپه‌ڕین زیاتر رۆژنامه‌نووسیی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئه‌ده‌بیی بووه، كه‌متر ڕه‌خنه‌ئامێز بووه، ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه ئامێزیش بوایه كه‌متر بووه له‌و سێ شته موحهرهمهی پێی ده‌وترێت سالسی موحه‌ره‌م ئه‌ویش سێكس و ئایین و سیاسه‌ته، به‌ڵام له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه ئه‌م سێ شته تابوو كراوه و زیاتر كه‌وتۆته ژێر قسه و باسی رۆژنامه‌نووسانه‌وه، كاتێك كه زیاتر كه‌وتبێته ژێر قسه‌و باسی رۆژنامه نووسان بێگومان ئه‌وه‌ی كار بكات هه‌ڵه‌ش ده‌كات، من پێم وایه رۆژنامه‌نووسان ئێستا به‌ڕاستیی كار ده‌كه‌ن، ئێستا به‌ده‌وری خۆیان هه‌ڵساون، بۆیه له‌ناو ئه‌و هه‌موو بابه‌ت و هه‌واڵه‌ی بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت كێرڤی ناوزڕاندن روو له‌زیاد بوون بكات. ئه‌مه له‌پاڵ نه‌بوونی یاسایه‌كی تۆكمه، له پاڵ تازه‌یی رۆژنامه‌گه‌ریی وه‌كو پیشه له‌ڕووی ئه‌م وڵاته‌دا له چاو نه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری رۆژنامه‌نووسیی به‌توانا كه ئاگاداری یاساكانی رۆژنامه‌نووسیی بێت، بگره سێ به‌شی زیاتری ئه‌وانه‌ی كاری رۆژنامه‌نوسی ده‌كه‌ن ئاگاداری یاسا و ئه‌خلاقی رۆژنامه‌نووسیی نین، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كێرڤی ناوزڕاندن روو له‌زیاد بوون بكات، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش كێرڤی لێپێچینه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه رووی له‌زیادبووندایه، من ئه‌و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته بۆ رۆژنامه‌نووس بۆ دوو جۆره لێپرسینه‌وه ده‌گه‌ڕێنمه‌وه.
لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان لێپرسینه‌وه‌یه‌كی یاساییه و ئه‌وی تریان نایاساییه، ئه‌وه‌ی له ڕاپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هاتووه و گله‌یی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ده‌یكه‌ن، زیاتر تایبه‌ته به‌و لێپرسینه‌وه نایاساییانه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسان ده‌یكه‌ن. رۆژنامه‌نووس جاری وا هه‌یه ده‌ڕفێنرێت، رۆژنامه‌نووس جاری وا هه‌یه لێی ده‌درێت، لهخۆپشاندانهكاندا كامێراكه‌ی لێده‌سه‌نرێت و ده‌درێت به‌زه‌ویدا، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ره‌كانی دیكه‌دا، ئه‌گه‌ر چی پێناسی رۆژنامه‌نووسیی پێیه ده‌ستگیرده‌كرێت‌و ده‌خرێته زیندانه‌وه، یان كاسێته‌كه‌ی لێده‌سه‌نرێت، به‌شێوازێك له شێوازه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ئه‌مانه لێپرسینه‌وه‌ی نایاسایین و له یاسادا رهوانییه.
كه‌م یان زۆر ئه‌مجۆره لێپرسینهوهیهمان هه‌یه ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێك جار ده‌بینین له به‌رئه‌وه‌ی رایه‌كی گشتی هه‌یه دژ به‌و جۆره لێپرسینه‌وه‌یه، له تاریكه شه‌ودا یاخود له ژێر په‌رده و پێچ و په‌نا ئه‌و جۆره لێپرسینه‌وانه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووساندا ده‌كرێت، به‌ڵگه بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌سێك باس له‌وه ناكات كه ده‌ستی هه‌بێت له لێدانی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌دا، یاخود كه‌سی بكه‌ر نادۆزرێته‌وه. جۆرێك لێپرسینه‌وه‌ی ترمان هه‌یه كه لێپرسینه‌وه‌ی یاساییه، واته كه‌سی ناوزڕێنراو ڕێگه‌ی یاسا ده‌گرێته به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له رۆژنامه‌نووسان.
پێموایه ئه‌و جۆره لێپرسینه‌وه‌یه تا خاوه‌نی ئه‌و یاسای چاپه‌مه‌نی هه‌رێمی كوردستان بین كه له ساڵی 1993 دا ده‌ر چووه، حاڵه‌تێكی ته‌واو دروسته، كاتێك داوا له سه‌ر رۆژنامه‌نووس به‌رز بكرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی بڵاویكردۆته‌وه بدرێته دادگا و دواجار دادگا ده‌زانێت ئه‌و بابه‌ته‌ی بڵاویكردۆته‌وه به‌راست ڕاده‌ربڕین و ئازادیی ڕاده‌ربڕینه یان چۆته قاڵبی جنێودان و ناو زڕاندن، چونكه له‌پاڵ مافی ڕاده‌ربڕین مافی به‌رامبه‌ریش مافێكی دیكه هه‌یه پێی ده‌وترێت ماف له‌ناوبانگ، بۆیه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی كارێكی ئاساییه، به‌ڵام لێپرسینه‌وه‌ی ئاسایش و لێپرسینه‌وه نایاساییه‌كان پێم وایه كارێكی نابه‌جێیه و پێویسته له ڕێگای پۆلیس و دادگا مه‌ده‌نییه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رۆژنامه نووسان بكرێت.
*تۆ پێت وایه دیارده‌ی زیادبوونی ته‌شهیر یان ناو زڕاندن دیارده‌یه‌كی دروسته؟
د.سامان فه‌وزی: له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه‌ی كوردیدا، ئه‌و زۆر قسه‌كردنه‌ی له وڵاتی ئێمه‌دا هه‌یه، زۆر ڕه‌خنه گرتنه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش روو له زیادبوون ده‌كات، ئه‌مه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌یمانگای رۆژنامه‌نووسیی و به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆ ته‌مه‌نێكی كورتی هه‌یه، له‌پاڵ ئه‌وه كه‌مترین ئه‌و ده‌ورانه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان ئه‌كرێته‌وه هێشتا ئه‌و ژماره ناو زڕاندنهی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له ئاستێكی كه‌مدایه، به‌ڵام بۆخۆم ئه‌گه‌ر ڕا له‌سه‌ر ناو زڕاندن بده‌م ئه‌وه تاوانه و پێم خۆش نییه به‌هیچ شێوازێك هه‌بێت، به‌ڵام له هیچ وڵاتێك نییه له پاڵ ئازادیی ڕاده‌ربڕین ناو زڕاندن روو نه‌دات، كه‌م یان زۆر روو ده‌دات، به‌تایبه‌تی لای ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی تازه ده‌ستیانداوه كاری رۆژنامه‌نووسیی. باشترین كۆمه‌ڵگا ئه‌وه‌یه زۆرترین ئازادیی ڕاده‌ربڕین و كه‌مترین ناو زڕاندنی تێدا بێت، یاخود هه‌ر تیای نه‌بێت، به‌ڵام كه ئه‌و ناو زڕاندنهش له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه كه ڕه‌شبینم بكات، نه‌خێر ده‌بێت ئه‌و كۆمه‌ڵه هۆكاره‌ی باس مكرد چاره‌سه‌ری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ناو زڕاندن كه‌م بكه‌ینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان.
*تێكڕای سه‌رنجه‌كانتان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكه‌ی كاری رۆژنامه‌نووسی كوردستان چین؟
د.سامان فه‌وزی: به‌داخه‌وه مه‌فروز وابوو ئێستا باس له پرۆژه یاسا نه‌كه‌ین، به‌ڵكو باس له یاسا بكه‌ین، چونكه ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی سه‌ندیكا گه‌ڵاڵه‌ی كردووه كاتێك چۆته به‌رده‌می پارله‌مان، له‌وێ په‌سه‌ند كراوه، واته له پارله‌مان چۆته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه‌دا نییه، بۆیه ناتوانم قسه له‌سه‌ر ئه‌و دهستكارییانه بكه‌م كه پارله‌مان كردوویه‌تی به‌سه‌ریدا، به‌ڵام وه‌كو پڕۆژه یاسا تا ئه‌و ساته‌ی دراوه‌ته پارله‌مان، من پێموایه خاڵی زۆر بێ هێز و لاوازیشی تێدا هه‌بووه، خاڵه زۆر به‌هێزه‌كانی له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه سزای به‌ندكردن له‌ناو ئه‌و پرۆژه یاسایه‌دا نه‌ماوه. كۆمه‌ڵێك مافی به‌خشیوه به‌رۆژنامه‌نووسان كه پێشووتر له دیراسه و دۆكیومێنته‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌رۆژنامه نووسان باسی لێوه نه‌كراوه. شێوازێكی تازه له ده‌ركردنی رۆژنامه گیراوه‌ته به‌ر ئه‌ویش ده‌ركردنی رۆژنامه‌یه له رێگای ئاگاداركردنه‌وه نه‌ك له رێگای مۆڵه‌ت و داواكردنی مۆڵه‌ت بۆ ده‌ركردنی رۆژنامه له لایه‌ن وه‌زیری رۆشنبیرییه‌وه، تاده‌گاته كۆمه‌ڵێك ئیجابیاتی دیكه كه له‌و پرۆژه یاسایه‌دا هه‌یه، به‌ڵام خاڵی لاوازیش له‌و پرۆژه یاسایه له‌وه‌دا خۆیده‌بینێته‌وه كه هه‌ندێك له چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌كان پێویستی به‌ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتره و ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه و باس له گه‌یاندنی ئه‌لیكترۆنیی واته ئینته‌رنێتیی به‌هیچ شێوازێك نه‌كراوه، هه‌ندێك مافی دیكه هه‌یه كه وا پێویست بوو له‌و پرۆژه‌یه‌دا بدرایه به‌رۆژنامه‌نووسان یاخود بخرایه‌ته ناو یاساكه‌وه، به‌داخه‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار جه‌ختمان له‌سه‌ر كرده‌وه به‌ڵام هه‌ر نه‌خرایه ناو یاساكه‌وه، بۆ نمونه له‌ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه مافه‌ی كاتی خۆی من داوام كردووه له رۆژنامه‌و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا، دهستبهسهرنهكردنی رۆژنامه‌نووسه له‌سه‌ر تاوانی رۆژنامه‌گه‌ریی، به‌داخه‌وه له وڵاتی ئێمه له رێگه‌ی دهستبهسهركردنهوهوه كه جیاوازه له زیندانیكردن‌و بریتی نییه له سزا، به‌ڵكو رێوشوێنێكی ئیحتیاتییه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تاوانبار ڕانه‌كات، له‌رێگه‌ی دهستبهسهركردنهوهوه رۆژنامه نووس سزاده‌درێت. رۆژنامه‌نووسمان هه‌بووه ماوه‌ی 30 رۆژ له‌ناو به‌ندیخانه‌دا بووه به‌بیانووی دهستبهسهركردنهوهوه (تهوقیفكردن) له‌كاتێكدا ده‌رچووه بێتاوانه یان داواكه‌ی كۆتایی پێهاتووه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه نووسان له‌سه‌ر تاوانی رۆژنامه‌نووسیی له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر ناكرێن، ده‌بوایه مه‌سه‌له‌ی دهستبهسهرنهكردنی رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر تاوانی رۆژنامه‌نووسیی به‌ندێكی دیكه بوایه له‌ناو ئه‌و مافانه‌ی دراوه به‌رۆژنامه‌نووس. جگه له كۆمه‌ڵێك مافی دیكه‌ش ڕه‌نگه ئێستا به‌ته‌واوی بواری قسه‌كردنمان نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه له‌به‌رده‌ستماندا نییه، بۆ ئه‌وه‌ی ورد تر بووینایه‌و ده‌مانتوانی كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌ی دیكه له پرۆژه یاساكه بگرین هه‌ر له پێناسه كردنی رۆژنامه‌وه كه پێم وایه پێناسه‌یه‌كی هه‌ڵه بۆ رۆژنامه كراوه، تاوه‌كو ده‌گاته به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی نایاسایی له‌ناو پرۆژه یاساكه‌دا، ئه‌مانه هه‌موو جێگای لایه‌نه سلبییه‌كانی ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و كاره‌ی سه‌ندیكا كردوویه‌تی جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه، چونكه له‌پاڵ ئه‌و كهموكوڕییانهدا كۆمه‌ڵێك ئیجابیاتی دیكه‌ش له پرۆژه یاساكه‌دا هه‌یه، كه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ یاساكانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری خۆمان من پێم وایه هه‌نگاوی بۆ پێشه‌وه ناوه.