سازدانی: رۆژنامه
د.بورهان یاسین، لێكۆڵه‌ری سیاسی و كه سایهتیهكی دیاری بزاڤی نه‌ته‌وه‌ی كورده له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان. له‌م چاوپێكه‌وتنه تایبه‌ته‌دا رۆژنامه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك باس و خواسی سیاسی دواندویهتی.
رۆژنامه: سه‌ره‌تا، با له‌و پرسیاره‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، ئێوه وه‌ك كاسایهتییهكی سه‌ربه‌خۆ، بۆچی پشتیوانیی "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان"تان كرد؟
د.بورهان یاسین: له راستیدا، ساڵانێكی زۆره یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ی كه له لایه‌كه‌وه سڵم نه‌كردوه‌ته‌وه له ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵاتی كوردی‌و له لایه‌كی تریشه‌وه، له بڵاوكردنه‌وه و پێشكه‌شكردنی كۆمه‌ڵێك ههڵسهنگاندنو بیروبۆچونو پرۆژه، به ئومێدی ئه‌وه‌ی دواجار خزمه‌ت به ره‌وتی گۆڕانكاری له كوردستان بكه‌ن. بۆ نمونه: له كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌و بابه‌تدا، هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵانی (1990)كان له ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه بۆ سه‌ر بزاڤی سیاسیی له كوردستان‌و له خوێندنه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كۆتایی (1980)كان‌و سه‌ره‌تای (1990)كان‌و دانی هه‌ندێك ته‌سه‌ور رو به داهاتو، كۆمه‌ڵێك ره‌خنه‌و بۆچونی جدیم پیادهكردوه كه ده‌خزێنه خزمه‌ت پرۆسه‌ی گۆڕین‌و نوێبونه‌وه‌و تهندروستبونی بزاڤی كوردایه‌تی: بۆ نمونه، باسم له گرنگی به دامهزراوهكرنی بزاڤی سیاسی كوردستان‌و نوێبونه‌وه له‌و بزاڤه‌دا، له لایه‌نی ئایدیۆلۆژی‌و رێكخراوه‌یی‌و سیاسییه‌وه‌و ئامرازی خهباتو ...هتد كردوه.
له‌م پێشه‌كییه‌م بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ت، ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه ساڵانێكه خۆم به یه‌كێك له ده‌نگه گۆڕانخوازه‌كان دهزانمو هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه به سروشتیم زانیوه كه تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌كرێت، پشتگیریی له بزاڤی گۆڕان بكه‌م.
له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ر وه‌ك له بابهتێكمدا كه به‌ر له نزیكه‌ی ساڵێك بڵاوبوه‌ته‌وه، باسم كردوه، ده‌ركه‌وتنی بزاڤی گۆڕان له باشوری كوردستان ئهرزههژێكی سیاسیی بو، روداوێكی زۆر گرنگ بو، به راده‌یه‌كی گرنگ كه ده‌كرێت بڵێین، مێژوی هاوچه‌رخی باشوری كوردستان ده‌كاته دو به‌شه‌وه: به‌ر له ده‌ركه‌وتنی گۆڕان‌و دوای ده‌ركه‌وتنی گۆڕان. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بۆ خۆم سروشتیتر ئه‌وه بو كه هه‌ڵوێستێكی پۆزه‌تیڤم هه‌بێت له‌و روداوه مێژوییه‌دا تا بێهه‌ڵویست بم، یا خراپتر له‌وه، هه‌ڵوێستی نێگه‌تیڤم به‌رامبه‌ری هه‌بێت.
هه‌ڵبه‌ته له هه‌ڵوێستی خۆمدا، تائێستا زۆر تهحهفوزم له چه‌ند لایه‌نی ئه‌و بزاڤه له روی ئایدیۆلۆژی‌و سیاسی‌و رۆڵی ئه‌و پێكهاته‌یه‌ی كه به كۆڵه‌كه‌و بڕبڕه‌ی پشتی ئه‌و بزاڤه ده‌ژمێردرێت هه‌بوه.
له دیدێكی كوردستانییه‌وه، باوه‌ڕم وایه كه بزاڤی كوردایه‌تی له هه‌مو پارچه‌كانی كوردستان، پێویستی به نوێبونه‌وه هه‌یه، به مانایه‌كی تر، ئه‌و كوردایه‌تییه له روی فیكریه‌وه كۆن بوه كه بۆ زه‌مه‌نێكی زۆر پێشتر‌و هه‌لومه‌رجه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و زه‌مه‌نه له قاڵب دراوه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕان به ئاشكرا خۆی بكات به ئامراز‌و پلاتفۆڕمی نوێبونه‌وه‌ی كوردایه‌تی، ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی ئه‌و بزاڤه له‌و ئه‌ركه‌دا ئاسۆیهكو ده‌روازه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕین‌و نوێبونه‌وه له بزاڤی كوردایه‌تیی به‌شه‌كانی تری كوردستانیشدا بكرێت.
له راستیدا زۆرێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه بزاڤی گۆڕان باسی لێوهكردون، به هه‌مان راده بۆ به‌شه‌كانی تری كوردستانیش گرنگن، ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له كۆیاندا ده‌كرێت، ناویان بنێین نوێبونه‌وه‌ی كوردایه‌تی. بۆ نمونه‌ی گۆڕانكاری له ماهیه‌تی حیزب‌و حیزبایه‌تی، گۆڕانكاریی ئایدیۆلۆژی‌و سیاسی، به مه‌ده‌نیكردنی خه‌باتی كوردایه‌تی، به‌دامه‌زراوكردنی بزاڤی كوردایه‌تی، سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، بهرجهسهتهكردنی كلتورێكی سیاسیی بیناكراو له‌سه‌ر به‌ها دیموكراسییه‌كان‌و مه‌فهومه هه‌ره مۆدێرنه‌كه‌ی كوردستانیبون (هاوڵاتیبون)و زۆر بابه‌تی تریش.
هه‌ر له‌و بۆچونه‌وه، ئه‌گه‌ر چی له گوتاری سیاسیی سه‌رانی گۆڕان خۆیاندا، ئه‌م ره‌هه‌نده (واته ره‌هه‌ندی گۆڕان له سونگه‌ی كوردستانی مه‌زنه‌وه) به ته‌واوه‌تی غایبه، من وه‌كو كوردستانییه‌ك، گرنگی بزاڤی گۆڕان له‌و ره‌هه‌نده كوردستانییه‌وه به مێژویی ده‌زانم. بۆ ئه‌وه‌شی ئه‌و ره‌هه‌نده‌ی گۆڕان ببێت به راستی‌و به پانتایی ته‌واوی كوردستانی مه‌زندا بڵاوبێته‌وه، گرنگه سه‌رانی گۆڕان هه‌ڵسه‌نگاندنێكی جیدی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بكهنو له‌و رۆشناییهشهوه گوتارێك بخه‌مڵێنن كه ئه‌و ره‌نگدانه‌وه‌یه‌ی تیادا بهدیبكرێتو به‌هه‌مانشێوه كوردستانیانی پارچه‌كانی تر، به‌و گرنگییه‌وه له بزاڤی گۆڕان بڕوانن‌و لێی نزیك ببنه‌وه.
ئاخر، بۆ نمونه، مه‌سه‌له‌یه‌ك كه گۆڕان وروژاندویهتیو بۆ هه‌مو به‌شه‌كانی كوردستان گرنگه، كلاسیكیبونی به‌شی هه‌ره زۆری حیزبه كوردستانییه‌كانه كه زیاتر هه‌ڵگری كلتوری سیاسیی بهلشهفیزمنو به كۆمه‌ڵێك كیشه‌ی ئایدیۆلۆجی‌و سیاسی‌و رێكخستنیه‌وه ده‌ناڵێنن. زۆر به كورتی ئه‌وڕۆ كلتورێكی سیاسی له كوردستانی مه‌زن باڵاده‌سته كه هی به كه‌مزانینی خه‌باتی ئه‌ویتره، خۆنواندن له رێگه‌ی ئینكاركردنی بون‌و خه‌باتی ئهویترو زۆر كێشه‌ی جیدی تر كه ده‌كرێت له كلتورێكی سیاسی‌دا كۆیكهیتهوه كه تیایدا دو پره‌نسیپی هه‌ره گرنگی كوردستانیبونو دیمۆكراسیبونی راسته‌قینه زۆر لاوازن.
لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌ش بڵێین كه له گوتاری كوردستانیكرنی مه‌سه‌له‌ی گۆڕانكاری له ئاستی كوردستانی مه‌زندا پێویست ناكات بزاڤی گۆڕان خۆی بكات به برا گه‌وره‌و هه‌ڵه‌ی كلتوری براگه‌وره‌یی سیاسی دوبارهكاتهوه، به‌ڵكو ئه‌وه به‌سه له كات‌و بابه‌تی پێویستدا قسه‌و باسه‌كانی ئه‌و بزاڤه مه‌دا هه‌ره فراوانه كوردستانیهكهش وه‌رگرن.
رۆژنامه: تۆ له هه‌ڵبژاردنی 7ی ئازاری رابردو كاندیدی ئه، بزوتنه‌وه‌یه بویت، بۆچی ئه‌و بڕیاره‌تدا؟
د.بورهان یاسین: له راستیدا بڕیارێكی ئاسان نه‌بو وه تا راده‌یه‌كی زۆر به‌شێك له‌وه‌ی پێشتر وترا یاریده‌ده‌ره له رونكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌م.
به كورتی، بزاڤێك كه دروشمی ئۆپۆزیسیۆنبونی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵگرتوه‌و ئهندامانو لایه‌نگرانی ئاماده‌ن قوربانی پێویست بده‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ناكرێ مرۆڤیش له هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لیدا، نه‌ك هه‌ر به نوسین‌و قسه‌و باس، ئه‌وه ده‌رنه‌خات كه نه‌ك هه‌ر دڵخۆشه به‌و پێشوهچونه، به‌ڵكو ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه عه‌مه‌لییه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌رشانیی، جا با ئه‌و ئه‌ركه، له ئه‌نجامدانیدا، ختوره‌تی قوربانیدانی گه‌وره‌ش له‌خۆ بگرێ.
جگه له‌وه‌ش ئه‌و پرسیاره‌ی ئێوه مانایه‌كی تر یا پرسیارێكی تر له ناواخنی خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: چۆن ده‌كرێ بورهان یاسین باوه‌ڕی نه‌بوبێ به ده‌وڵه‌تی عێراق وه تا ئێستاش باس له باشوری كوردستان (نه‌ك كوردستانی عێراق) بكات‌و به ئاشكرا له بزاڤی ریفراندۆمدا داوای سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستانی كردبێ، خۆی بهربژێربكات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا. له‌م سونگه‌ی پرسیاریشه‌وه دیسان خۆ بهربژێكردن بڕیارێكی ئاسان نه‌بو. وه جگه له قسه‌كانی پێشترم، له وه‌ڵامی ئه‌م به‌شه‌ی پرسیاریشدا ده‌توانم بڵێم:
1) ساڵانێكی زۆره به نوسین‌و كۆڕ‌و سیمینار‌و چالاكیه مهدهنكیانو زۆر شێوه‌ی خه‌باتی تر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، وه‌ك كه‌سێكی بێلایه‌ن، خۆم له بزاڤی كوردایه‌تیدا خه‌ریك كردوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جار روبه‌ڕوی ئه‌و ره‌خنه‌یه بومه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه من له كوردستاندا حزوری عهمهلیم نیه، ئه‌گه‌ر چی، هه‌ر به پێی ئه‌و لۆژیكه، ده‌سه‌ڵاتێكی كوردیش حوكمڕانی وڵات ده‌كات! له وهڵامو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرس‌و موفارهقهیهدا ده‌ڵێم: ئه‌وه‌م رهفزكرۆتهوه كه له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتێكی تا سه‌ر یه‌سقان گه‌نده‌ڵ بژیم، ده‌سه‌ڵاتێك كه به‌شێك له سیاسیه‌كانی به‌ر له نیوڕۆ له پۆسته سیاسی‌و ئیداریه ره‌سمیه‌كاندا ده‌بینرێن به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆ خه‌ریكی قهچاغچیێتیكردنن به كاڵایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ستراتیژی وه‌ك نه‌وت. له لایه‌كی تره‌وه، خۆبهربژێركردنم مانای چون بو بۆ كوردستان له ژێر سێبه‌ری بزاڤێكدا كه شه‌رێكی مه‌ده‌نیانه‌ی راگه‌یاندوه به‌رامبه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیه. هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه‌م وه‌ك پشتگیری بو له‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه له چوارچێوه‌ی بزاڤی گۆڕانه‌وه خه‌باتێكی هێژا دژ به‌و گه‌نده‌ڵیه ده‌كه‌ن؛
2) هه‌رگیز رازی نه‌بوم وه نیم به‌و ده‌ستوره‌ی عێراق كه هه‌یه وه باوه‌ڕیشم وا بوه، ئێستاش باوه‌ڕم وایه، كه چۆن عه‌ره‌بی سوننه كاتی خۆی له رێگای به‌شداری حیزبی ئیسلامیه‌وه (كه كه‌مێك بون له كه‌مایه‌تی سوننه‌ی عه‌ره‌ب) له پڕۆسه‌ی سیاسی‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له 2005 كۆمه‌ڵێك مه‌رجی فه‌رز كرد یه‌كێ له‌وانه ماده‌ی 142، بزاڤی گۆڕان ده‌یتوانی و ئێستاش ده‌رفه‌تی هه‌یه كه داوای به‌سه‌رخستنی سه‌قفی ده‌ستوری بكات له‌و جێگایانه‌ی باس له مافی كورد‌و مه‌سه‌له په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێ؛ به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی كه گۆڕان وه‌ك بزاڤ و وه‌ك لیست له ژێر ئه‌م ده‌ستوره مۆری نه‌كردوه. هه‌ر به‌م لۆژیكه‌ش، یه‌كێك له خاڵه‌كانی پرۆگرامی تایبه‌تی خۆم له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن مافی ریفرانده‌م بو بۆ خه‌ڵكی كوردستان وه خاڵێكی تریش گهرٍانهوه بو بۆ ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه له حاڵه‌تی هه‌ر بهروڕوبونهوهیهكو قه‌یرانێكی سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا؛
3) زۆربون ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، ئێستاش زۆرن، كه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستورو هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی رێكه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر كراوه، باوه‌ڕیان به ئه‌جێندای ته‌واو جوداو "نه‌نوسراو" هه‌یه‌و زۆرن ئه‌وانه‌ی كه بیر له جۆرێك له شیعیستان ده‌كه‌نه‌وه‌و زۆرن ئه‌وانه‌ی كه ده‌خوازن له رۆشنایی فكرێكی عروبیه‌وه هه‌رچی ئاساری فیدڕاڵی‌و دابه‌شكردنی دهسهڵاتو پێ‌زانین به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد (به تایبه‌تی ماده‌ی 140) بسڕنه‌وه وه زۆریشن ئه‌وانه‌ی ته‌نانه‌ت به روحێكی كوده‌تایی له چوارچێوه‌ی په‌رله‌مانی عێراقدا به ئه‌جێندا شاردراوهكانیانهوه سیاسه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌م توخمانه هه‌مویان بۆ سیاسه‌تكردن چونه‌ته پهرلهنانی عێراقه‌وه، نه‌ك به زه‌روره‌ت بۆ چه‌سپاندنی عێراقێكی "دیمۆكرات‌و فیدڕاڵ".
به كورتی، من ده‌مخواست وه‌ك كوردستانیه‌كی واقیعبین، به هه‌مو توانایهكهم له پێگه‌یه‌كی سیاسی زۆر پێشه‌وه خه‌بات بۆ ئه‌و شتانه بكه‌م كه باوه‌ڕم پێیانه. هه‌ر لێره‌شه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه كاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان به كوردستانی ده‌زانن چه‌كی واقیعیبون له ده‌ست ئۆتۆنۆمیخوازهكان ده‌رێنن: تۆ ده‌كرێ كوردستانی بیتو واقیعبینیش بیت. به مانایه‌كی تر، كاتی ئه‌وه هاتوه كوردستانیان پیشانی بده‌ن كه ئه‌وان كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی ئایدیالیست نین كه ته‌نها هه‌ندێ خه‌ونی خۆش دهبیننو ئاره‌زوه سیاسییه‌كانیان له هه‌ندێك شعری جوان‌دا ده‌رده‌بڕن، به‌ڵكو ئه‌وان خه‌ڵكانێكن كه له مه‌رجه سه‌خته‌كانی سیاسهتو سیاسه‌تكردن ده‌گه‌ن وه هه‌ر له‌و سونگه‌یه‌شه‌وه دهستوهئهژنۆ به دیار هه‌ندێ دروشمه‌وه دانانیشن، به‌ڵكو ده‌توانن له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجه دژواره‌كانی سیاسه‌تدا سیاسه‌ت بكه‌ن!.
رۆژنامه: بۆچی كه خۆت‌و لیسته‌كه‌ت له‌دهۆك ده‌نگی پێویستتان نه‌هێنا یه‌كسه‌ر گه‌ڕایته‌وه ئه‌وروپا ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی بێئومێدبونت بو لهدهرنهچونی خۆت‌و لیسته‌كه‌ت له‌وپارێزگایه و سه‌ختی به‌رده‌وام بونی ره‌وتی گۆڕین‌و گۆڕانخوازی له‌ناوچه‌ی بادینان؟.
د.بورهان یاسین: له راستیدا گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وروپا به هۆی بێ ئومێدی نه‌بو. خۆبهربژێركدنم به‌شێك‌و مهقتهعێك بو له نه‌فه‌سێكی درێژ له خه‌باتی كوردایهتیمدا و هه‌ر به‌و پێیه‌ش مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌روه‌ك ئه‌زمونه سیاسیه‌كانی ترم به پارچه‌یه‌كی دانه‌بڕاو له‌و خه‌باته ده‌ژمێرم. جگه له‌مه‌ش، مامه‌ڵه‌ی من له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی گۆڕان له كوردستان له نه‌فه‌سێكی درێژه‌وه بوه. له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه به گشتی یه‌كێك له كێشه‌كانی سیاسه‌تكردن نهفهسكورتیه.
هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وروپا یه‌كسه‌ر نه‌بو، به‌ڵكو به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی به‌دواداچونێك ده‌رباره‌ی بزاڤی گۆڕان له ده‌ڤه‌را به‌هدینا له رۆشنایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك مامه‌وه‌و به یارمهتیو به‌شداری ستافهكانی گۆڕان له‌و ناوچه‌یه، بهدواداچونهكهم ئه‌نجامدا. دواجار، گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌وروپا شتێكی سروشتی بو:
1) من نههاتبومه كوردستان بۆ مانه‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردن ده‌رنه‌چوم، به مانایه‌كی تر هاتنه‌وه‌م بۆ كوردستان ته‌نها له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی خۆپاڵاوتنم بو له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. تا ئێستا جێگه‌و رێگه‌ی ژیانم له ئه‌وروپایه؛
2) هه‌رچه‌نده بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئیجازه‌ی شه‌ش مانگم له كاره‌كه‌م وهرگرتوبو به‌ڵام به شێوه‌ی چاوه‌ڕوانكراو له كاره‌كه‌مه‌وه هه‌ندێ ئه‌ركم پێ ئه‌سپێردرا كه ده‌بێ بۆ ئه‌نجامدانی له كۆتای مانگی 5وه سه‌ره‌تای مانگی له‌سه‌ر كار بومایه؛
3) له راستیدا، به پێچه‌وانه‌ی بێئومێدبون، من به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گۆڕان له ده‌ڤه‌را به‌هدینا به ده‌ستیهێنا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بو، هه‌رچه‌نده به داخه‌وه سه‌ركرده‌كانی گۆڕان ئه‌و پێزانینهیان نه‌بوه. به تایبه‌تی له‌و راگه‌یاندنه‌ی كه له رێگه‌ی KNNه‌وه درا به بۆنه‌ی كۆتایهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هیچ ئاماژه‌یه‌كی تایبهتیو شایسته‌ی تیا نه‌بو ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی به‌هدینا.
رۆژنامه: گۆڕان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌سنوری پارێزگای دهۆك، دو هێنده‌ی هه‌ڵبژاردنی 25/7ی ساڵی پار ده‌نگی هێنا، هه‌ندێك له‌چاودێران ده‌ڵێن، به‌رزبونه‌وه‌ی كێرڤی جه‌ماوه‌ری گۆڕان له‌بادینان لهوههڵبژاردنه په‌یوه‌ندی به‌كه‌سایه‌تی تۆوه هه‌بوه، رای به‌رێزتان؟.
د.بورهان یاسین: به باوه‌ڕی خۆم ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه گۆڕان به‌ده‌ستیهێنان به پله‌ی یه‌كه‌م هی بێزاری جه‌ماوه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره بو، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر به پێی بێزاری راسته‌قینه بێت كه له‌و ده‌ڤه‌ره هه‌یه ده‌بوایه ده‌نگه‌كانی گۆڕان زۆر زیاتر‌و بگره چه‌ند باره زیاتر بونایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵك ئازاد نیه له ده‌نگدان. هۆكاره‌كه‌ی تر له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی گۆڕان رۆڵی ماندونه‌ناسانه‌ی ستافی گۆڕان بو، له ناو دهۆكو له قه‌زاو ناحیه‌و لادیكَان له ده‌ڤه‌ره‌كه. به تایبه‌تی ده‌خوازم ئاماژه به رۆڵی به‌ڕێز كاوه به‌رواری بكه‌م كه وه‌ك گۆڕانخوازێك بۆ جاری دوه‌م له نه‌رویج گه‌ڕابویه‌وه و یارمه‌تیه‌كی زۆری داین له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا.
له لایه‌كی تره‌وه ئێمه‌ش (من‌و خوشك‌و برایانی ناو لیسته‌كه‌ی گۆڕان له سنوری پارێزگای دهۆك) به‌بێ دو دڵی‌و سڵه‌مینه‌وه ئه‌و ئهركو تهحهددایهمان قه‌بوڵ كردوه، له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری راده‌به‌ده‌ری چالاكی سیاسی له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبی ده‌سه‌ڵاتیشدا له‌م ناوچه‌یه، له كاتی بانگه‌شه‌دا هه‌رگیز شانبه‌شانی ستاف‌و چالاكوانانی گۆڕان بوین و تا توانیشمان چوینه ناو جه‌ماوه‌ر بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی بانگه‌شه.
له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به جوانی ببینرێ و به جیدی‌و گرنگی‌و به هه‌ند هه‌ڵگرتنی زۆره‌وه سه‌ركردایه‌تی گۆڕان كار له‌سه‌ر ئه‌و ژماره‌یه، كه له ده‌ڤه‌را به‌هدینا به‌ده‌ست هاتوه بكات، كه من به داخه‌وه به راشكاوانه ده‌ڵێم نه‌كراوه، هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م به لایه‌نێكی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كرد!
رۆژنامه: به‌رای ئێوه كه ئه‌و ماوه‌یه له‌سنوری پارێزگای دهۆك مانه‌وه، بۆچی خواست بۆ گۆڕان (گۆڕان وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتیو سیاسی نه‌ك وه‌ك حیزب) له‌ناوچه‌ی بادینان لاوازه، ئایا ئه‌م خواسته لای خه‌ڵكه‌كه‌ی لاوازه یان دهسهلاَت له‌وناوچه‌یه ئاسته‌نگه؟.
د.بورهان یاسین: جارێ سه‌ره‌تا كه‌س ناتونێ نكۆڵی له‌وه بكات كه له روداوه سیاسیهكانو گۆڕانكاریه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، به گشتی، ناوچه‌ی به‌هدینا لهسهرخۆییو درهنگكهوتنێكی پێوه دیاربوه. ئه‌گه‌ر بشمانه‌وێ ئه‌و دیارده‌یه هه‌ندێ جوانبكهین ده‌توانین بڵێین جیا له ناوچه‌كانی تر، به تایبه‌تی جیاواز له ناوچه‌ی سلێمانی‌و ده‌وروبه‌ری، ده‌ڤه‌را به‌هدینا نهفهسدرێژیهكی به‌رچاوی پێوه دیار بوه، جا با ئه‌و نهفهسدرێژیه مانایه‌كی سه‌لبیش به‌خۆوه بگرێ، وه‌ك بۆ نمونه دره‌نگكه‌وتنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له راپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری 1991دا. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و ده‌ڤه‌ره زه‌ریبه‌ی دو شت ده‌دات كه یه‌كێكیان بونی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های پارتیه و ئه‌ویتریشیان زه‌ریبه‌ی دابه‌شبونی باشوری كوردستانه له نێوان ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌كێتی كه ره‌گ و ریشه‌كانی بۆ ساڵانێكی دورو درێژی دابه‌شكردنی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان بۆ دو ناوچه‌ی هه‌یمه‌نه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی. به داخه‌وه ئه‌و دابه‌شبونه، كه ده‌كرێ وه‌كو كاریسه‌یه‌كی سیاسی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد هه‌ژمار بكرێ، له چوارچێوی ئه‌و له‌یه‌كگه‌یشتنه ناموقهددهسهی كه پێی ده‌وترێ هاوپه‌یمانی ستراتیژی (پارتی‌و یه‌كێتی) دهها به‌رجه‌سته‌و قوڵتر كراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه، به‌پێی ئه‌و ئاگاداریه‌ی من هه‌مه له باری سیاسی له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بێزاری له ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و خواست بۆ گۆڕان له‌وه زۆر زیاتره كه تۆ بتوانی به ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه هه‌ڵسه‌نگێنی كه له هه‌ڵبژارنی 7/3دا به ده‌ست هاتوه.
هه‌ر له سونگه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی وهڵامهكهمدا، ده‌ڵێم تهحددایهكی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌رده‌م بزاڤی گۆڕان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دیواره‌ی نێوان بههدیناو سۆران (كه من به دیواری به‌رلین، وه‌ك شهبهاندن، ناوزه‌دم كردوه) ببینێ‌و به راشكاوانه‌تر باس له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات و دروشمی روخاندنی ئه‌و دیواره به‌رزكاته‌وه. به خوێندنه‌وه‌یه‌كی راستگۆیانه له‌م روانگه سیاسییه تاڵه‌و به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی روخاندنی ئه‌و دیواره گۆڕان ده‌توانێ ببێ به بزاڤی هه‌مو باشوری كوردستان و له‌م رێگایه‌وه نه‌ك هه‌ر مۆری بهناوچهییبونو (هه‌ندێك جار گوناهباركردن به ناوچه‌گه‌ریش) له‌سه‌ر خۆی لادا. نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، به‌ڵكو گۆڕان بشبێ به هه‌ڵگرو په‌یڕه‌وكاری پڕۆژه‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له خه‌مڵاندنی پانتایی سیاسی نه‌ته‌وه‌دا له باشوری كوردستان. جگه له‌وه‌ش به كارێكی ئه‌وها، گۆڕان ده‌توانێ یه‌كێك له بنه‌ماكانی جوگرافیای سیاسی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ بههژێنێو به جیدی لاوازی بكات.
رۆژنامه: وه‌ك لێكۆله‌ره‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و به‌ئاگا له بارودۆخی كوردستان، كه به‌رده‌وام به‌دواداچونتان هه‌یه‌و، ئه‌گه‌رچی دوریشن له‌سه‌رزه‌مینی روداوه‌كان، به‌ڵام پێتانوایه، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كوێوه دهستیپێكردو بۆ كوێ گوزه‌رده‌كات؟
د.بورهان یاسین: به باوه‌ڕی خۆم، به زۆر پێوه‌ر، ساڵێك‌و ئه‌وه‌نده له ته‌مه‌نی گۆڕان زیاتر چیرۆكی سه‌ركه‌وتنه تا هه‌ر شتێكی تر. هه‌روه‌ك له بابه‌ته‌كه‌مدا به‌ر له نزیكه‌ی ساڵێك ئاماژه‌م پێكردوه، گۆڕان كۆمه‌ڵێك مێتودی كاركردن‌و جیهانبینی سیاسی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد كه پێشتر تا راده‌یه‌كی زۆر له باشوری كوردستان بونیان نه‌بو یا زۆر لاواز بون، له‌وانه‌ش بۆ نمونه ئۆپۆزیسیۆن بون، خۆڕاگه‌یاندن وه‌ك بزاڤێكی مه‌ده‌نی، ره‌فزكردنی دیارده‌ی نێگه‌تیڤانه‌ی پڕچهككردنو به میلیشیاكردنی حیزب‌و بانگه‌شه‌كردن بۆ كلتورێكی سیاسی نوێ له‌مه‌ڕ تێگه‌یشتن له سیاسهتو مه‌رجه‌كانی خه‌باتی سیاسی. له لایه‌كی تره‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شی دوه‌می پرسیاره‌كه‌ت زه‌حمه‌تتره. به هه‌ر حاڵ، وه‌ڵامه‌كه ده‌كرێ دو شێوه‌ی هه‌بێ كه یه‌كێكیان هیواخواستنه و ئه‌وه‌ی تریان ته‌واو جیایه، ئه‌ویش دانی هه‌ندێ پێشبینییه رو له داهاتو. له راستیدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ش له‌و هه‌ردو سونگه‌یه‌وه پێویستی به قسه‌ی زۆره. زۆر به كورتی، گۆڕان له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێكی زۆری ته‌حه‌ددا دایه كه هه‌ندێكیان ئاستی ئایدیۆلۆژی‌و هه‌ندێكیان ئاستی ریكخراوهییو هه‌ندێكیشیان ئاستی سیاسه‌تی عه‌مه‌لی، به تایبه‌ت له به‌غدا، ده‌گرنه خۆ. به باوه‌ڕی خۆم ئه‌ركێكی هه‌ره قورسی سه‌ر شانی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوه‌تی خۆی رزگاركات له سێبه‌ری قورسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو ده‌خوازێ كه هه‌ندێكیان په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له مێژویهكانهوه هه‌یه‌و هه‌ندێكیان ئایدیۆلۆژین وه هه‌ندێكیشیان په‌یوه‌ستن به سیاسه‌تی عه‌مه‌لیه‌وه.
هه‌ر بۆ نمونه، له روی سیاسه‌تی عه‌مه‌لیه‌وه ئه‌وه‌ی له فهترهیهكدا رویدا ئه‌وه‌بو كه په‌یوه‌ندیه‌كی "باشتری" گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی به په‌یوه‌ندیه‌كی خه‌راپتر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ته‌واو بو، ئه‌گه‌رچی پێچه‌وانه‌كه‌شی (په‌یوه‌ندی خراپ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی گۆڕانی پاڵدا به‌ره‌و په‌یوه‌ندی باشتر له‌گه‌ڵ پارت) ده‌كرێ راست بێت. له ئاستی تهكتیكیدا ئه‌وه ده‌گوترێ كه گۆڕان ناتوانێ هاوكات ململانێی پارتی‌و یه‌كێتی بكات؛ ئه‌گه‌ر ئه‌م تێزه‌ش له ئاستی تاكتیكدا راست بێت ئه‌وا هه‌رگیز، له ئاستی ستراتیژیدا، "موجامه‌له‌ی" زێده‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایهنو ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌نده‌ڵ له ئاكامدا گران ده‌كه‌وێ له‌سه‌ر بزااڤی گۆڕان. دواجار، گۆڕان نابێ شتێك بكات كه حاڵه‌تێكی دژایه‌تی دروست بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و متمانه جه‌ماوه‌ریه گه‌وره‌یه كه ئه‌و بزاڤه به‌ده‌ستیهێناوه، یا بنه‌ما هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌م متمانه‌یه بهه‌ژێنێ!.
رۆژنامه: به‌دیاری كراوی ره‌خنه‌كانت له‌سه‌ر ماوه‌ی یه‌كساڵی كاركردنی (فراكسیۆنی گۆڕان) له‌په‌رله‌مانی كوردستان چیه؟
د.بورهان یاسین: به گشتی ئه‌م فراكسیۆنه چالاك بوه و توانیویه‌تی وه‌ك هێزێكی سه‌ره‌كی ئۆپۆزیسیۆن رۆڵێكی چالاك ببینێ له په‌رله‌ماندا. به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی بودجه‌دا فراكسیۆنی گۆڕان مێژویان بۆ خۆیان‌و بزاڤی گۆڕان تۆمار كرد، كه بڕوام وایه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه یاریده‌ده‌ری گۆڕان بو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3دا.
له لایه‌كی، یه‌كێك له‌و تێبینیانه‌ی كه مرۆڤ ده‌توانێ هه‌یبێت ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گروپه په‌رله‌مانیه كه‌متر گرنگیداوه به ره‌هه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێم. بۆ نمونه له‌سه‌رو به‌ندی سه‌فه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا و قسه‌كردنی له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌رفه‌ت ره‌خسا بۆ فراكسیۆنی گۆڕان كه هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌رباره‌ی ره‌هه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێم، هه‌ر نه‌بێ بۆ خه‌ڵكی كوردستان، رونبكه‌نه‌وه. ده‌كرا له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌دا جگه له دیدی گۆڕان ده‌رباره‌ی ره‌هه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی هه‌رێم، سیاسه‌ته كوردستانیهكانیشی (واته هی بزاڤی گۆڕان) ئاشكرا بكه‌ن. تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من ئاگادارم، ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم فراكسیۆنی گۆڕان له‌و بۆنه‌یه‌دا رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه بیروبۆچونی ئه‌و فراكسیۆنه‌ی دیار كرد له‌سه‌ر یه‌كێك له ره‌هه‌نده‌كانی قسه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه له په‌رله‌ماندا كردی، كه ئه‌ویش بابه‌تی میدیا بو به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی تێرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان. له كاتێكدا ده‌بێ ئه‌وه بگوترێ كه یه‌كێك له‌و كاره باشانه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان و بزاڤه‌كه كردبێتیان گرنگیدان بوه به‌و بابه‌ته، كه تا ئێستاش ئه‌و گرنگیدانه هه‌ر به‌رده‌وامه. له لایه‌كی تره‌وه، گرنگ‌و پێویست بو له‌و ده‌رفه‌ته‌دا ئه‌و فراكسیۆنه بۆچونی خۆی ده‌رباره‌ی چونی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ توركیا رونبكردایهتهوه. له راستیدا ئێمه حه‌ز بكه‌ین یا نا ئه‌وا توركیا هه‌رده‌م، به‌شێوه‌یه‌ك یا شێوه‌یه‌كی تر، كێشه‌ی كورد له توركیا به باشوری كوردستانه‌وه، هه‌تتا بگره به‌بێ بابه‌تی بونی بنكه‌كانی PKKش، گرێده‌دات. ئه‌ی باشه لایه‌نه كوردیه‌كان بۆ ئه‌و به‌یه‌كه‌وه گرێدانه نهبێنن و هه‌وڵی خه‌مڵاندنی سیاسه‌تێكی پڕ به پێست نه‌ده‌ن له‌و باره‌یه‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه له‌نه‌بونی سیاسه‌تێكی ئه‌وهادا بهرپرسیهكی زۆر ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی PKKش. ئێستاش ئه‌و هێزه ئه‌سیری روح گهورهییهكو خۆبه‌زلزانی‌و جیهانبینی ئایدیۆلۆژی‌و سیاسیێكه كه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دابڕانه‌و په‌رته‌وازییه‌ی كه هه‌یه له هه‌ڵوێسته‌كاندا.
رۆژنامه: ئێستا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌وڵی ئۆرگانیزهكردندایه، به‌ڕای ئێوه، پێویسته چی بكات بۆئه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی گۆڕان كامڵ بكات؟
د.بورهان یاسین: سه‌ره‌تا وا ده‌زانم گۆڕان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتو بو، كه په‌له‌ی نه‌كردوه له مه‌سه‌له‌ی خۆرێكخستنی، یا راشكاوانه‌تر بڵێین له بهحیزببون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌وه‌ده‌چێت كه‌وا بهحیزببون مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمییه ده‌بێ زو، یا دره‌نگ روبدات، ئه‌و شته‌ی تر كه رویداوه‌و ته‌ندروسته ئه‌وه‌یه كه ئه‌م باسوخواسی به حیزببونه له‌ناو ژماره‌یه‌كی كه‌م له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان سنوردار نه‌كراوه، به‌ڵكو بگره شۆڕبوه‌ته‌وه بۆ ناو جه‌ماوه‌ریش، ئه‌مه خۆی له خۆیدا یارمه‌تیده‌ره له‌وه‌ی كه تاكی چالاكڤانی گۆڕان خۆی وه‌ك ژماره‌یه‌كی ساده نه‌بێنێ له‌ناو ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌دا، به‌ڵكو وه‌ك چۆنایهتییهكی گرنگ كه ده‌توانێت كاریگه‌ریی زۆری هه‌بێ له‌سه‌ر ره‌وتی بهحیزببون، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو داوه‌تكردنی گۆڕانخوازان بۆ ئه‌وه‌ی بیروبۆچونو پإۆژهی خۆیان له‌مه‌ڕ بهحیزببونو پرۆگرامی سیاسیی ئه‌و حیزبه‌ی دروستده‌كرێت، رۆڵی گرنگی ده‌بێت له به دیموكراسیكردنی سیاسه‌ت له وڵاتی ئێمه‌دا، ئه‌گه‌رچی ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێت، كه بۆ سه‌ركرده‌كانی گۆڕان كارێكی یه‌كجار قورسه كه ئه‌و هه‌مو بیر‌و بۆچون‌و پڕۆژانه پۆلێن بكهنو كهناڵیزهیان بكه‌ن بۆ كۆنگره‌ی دامه‌زراندن، (یا كۆنگره‌ی یه‌كه‌م)ی گۆڕان!.
رۆژنامه: نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ڵێت: ئێمه حیزبێكی عهقائیدیو ئایدیۆلۆژی نین، ده‌كرێت جه‌نابتان، هه‌م رای خۆتان‌و هه‌م رونكردنه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بۆچونه بده‌ن، ئایا ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو بێت، یان خاوه‌ن لائیحه، یان بڵێم، به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی كۆمه‌ڵایه‌تی رۆشنبیریی به‌رفراوان بێت؟
د. بورهان یاسین: ئه‌و قسه‌یه به شێوه‌ی جیاجیا كراوه، یا هه‌رنه‌بێ خه‌ڵكی به شێوه‌ی جیاجیا ته‌رجه‌مه‌و تێگه‌یشتنی بۆ كردوه، دیاره بۆ تێگه‌یشتنی زیاتر له‌و قسه‌یه داوا له خۆی بكرێت باشتره بۆ ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه‌ی زیاتر بدات له‌م باره‌یه‌وه، به‌ڵام به بۆچونی خۆم له‌وانه‌یه مه‌به‌ست له وشه‌ی عهقیدیو ئایدیۆلۆژی زیاتر هه‌وڵ بێت بۆ خۆ دورگرتن، یا راستتر بڵێین: دورگرتنی گۆڕان له هه‌وڵی یهكڕهنگكردنی ئایدیۆلۆژی ئه‌و حیزبه‌ی كه له بزاڤه‌كه ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش وابێت ئه‌وا بۆچونه‌كه گرنگ‌و پێویسته، چونكه هه‌ر زو ئێمه ده‌زانین كه له‌ناو بزاڤی گۆڕاندا بۆچونی ئایدیۆلۆژی جودا جودا هه‌ن، پاراستنی ئه‌م فرهڕهنگیهش راسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی خۆدورگرتن له "یهكڕهنگكردنی ئایدیۆلۆژی" ده‌بێت. له تێڕوانینێكی گشتیشدا، ناكرێ خۆت له بۆچونی ئایدیۆلۆژی دور بگرێت، چونكه زوربه‌ی جار هه‌ر بۆچونێكی سیاسیی خاڵی لێوهدهرچونێكی فیكری (تۆ بڵێ ئایدیۆلۆژی) له‌پشته‌وه‌یه، به مانایه‌كی تر ئه‌و بۆچونه فیكرییه سه‌رچاوه‌ی ئیلهامو خاڵی بۆ گه‌ڕانه‌وه (reference)ه بۆ بۆچونه سیاسییه‌كه.
له لایه‌كی تره‌وه من زۆرتر په‌نام بردوه‌ته به‌ر چمكی به‌لشه‌فی (یا حیزبی به‌لشه‌فی، هه‌ندێك جار به لینینیش ناوزه‌د ده‌كرێ) له باسكردنی حیزبه‌كانی سه‌ر پانتایی كوردستانی مه‌زن، نه‌ك هه‌ر باشور، به بۆچونی خۆم ئه‌و چه‌مكه (واته چه‌مكی بهلشهفیو به‌لشه‌فیزم) له فراوانكردنیدا ده‌كرێ گوزارشت بێت له كۆمه‌ڵێ شتی گرنگ له مێژوی حیزبی شیوعی سۆڤیه‌تی، شیوعیه‌كانی ئه‌وروپای رۆژههڵاتو ته‌جره‌به‌ی سۆڤیهتو وڵاتانی مه‌نزومه‌ی سۆسیالیستی پێش‌و له دهوڵهتدارییو سیستمی سیاسی‌دا، له فراوانكردنی جوغرافیشدا ئه‌و ئه‌زمونه له جیهانی سێیه‌م به فراوانی تاقیكراوه‌ته‌وه.
له چه‌مكی به‌لشه‌فی، یا به‌لشه‌فیزم كۆمه‌ڵێك دیارده كۆبونه‌ته‌وه كه رزگاربون لێیان پێویسته:
1) خۆ وێناكردن وه‌ك حیزبی سه‌ركرده‌و پێشڕهوو پێشه‌نگ.
2) سه‌پاندنی ره‌وایه‌تی سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچونێكی ئایدیۆلۆژی (زۆرجار دۆگمایه‌كی ئایدیۆلۆژی)، نه‌ك رهوایهتیو نوێنه‌رایه‌تی دیمۆكراسی.
3) سه‌پاندنی ئیراده‌ی تاكه حیزبێك له‌سه‌ر ته‌واوی پانتایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیی نه‌ته‌وه، به مانای یه‌كسانكردنی پانتایی نه‌ته‌وه، یا ده‌وڵه‌ت به پانتایی حیزب، كه ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك گرژیی‌و ململانێی (هه‌ندێك جار خوێناویشی) لێده‌كه‌وێته‌وه.
4) خۆ، یا راستتر بڵێین حیزبی خۆ، به هه‌مو شتزانیو قه‌بوڵنه‌كردنی ئه‌و راستییه‌ی كه حیزبه‌كه‌ی ئه‌و ته‌نیا ژماره‌یه‌كه له‌ناو ژماره‌كان، زۆر جار له نوكته سیاسییه كوردییه‌كاندا، بۆ نمونه ده‌وترێ حیزبی فڵانی به ئهندامانو سه‌ركرده‌كه‌ی به یه‌ك قابله‌مه دۆڵمه تێر ده‌خۆن، به‌داخه‌وه ئه‌م نوكته‌یه دهربإی كه‌لتورێكی سیاسیی سه‌قه‌ته‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وی تر به‌هیچ زانین‌و به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرتنی پێهه‌ڵده‌گرێت.
5) شتێك كه له سایه‌ی كه‌لتوری حیزبه به‌لشه‌فیه‌كان گه‌شه‌ی كردوه فه‌رزكردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌تدا، دواجار له‌سه‌ر حسابی حیزبی به‌هێز دامه‌زراوه‌ی بێهێزی دهوڵهتو كۆمه‌ڵگه‌ی بێهێزو تاكێكی بێهێز به‌رهه‌مدێت، ئه‌م پێشوهچونهش له بۆچونی ماركسی-لینینی پێههڵدهگرێ، له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ئامرازێكه له ده‌ست چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا (تۆ بڵێ دواجار له ده‌ستی حیزبی ئه‌و چینه) دژ به چینێكی تر، ئه‌وه‌ش ئاسانكاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی حیزب كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت بكات، هه‌ر له‌و بۆچونهوهیه كه ستالین به تایبه‌تی له (1930)هكاند پإۆسهیهكی كۆمه‌ڵكوژی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی سۆڤیه‌تدا پیاده كرد له رێگه‌ی به‌كاربردنی ماكینه‌ی ده‌وڵه‌ت. 6) دیموكراسی مه‌ركه‌زی، كه په‌راوێزی زۆر ناهێڵێته‌وه بۆ گه‌شه‌كردنی ئیراده‌و تواناكانی داهێنانی ئهندامانو جه‌ماوه‌ری حیزب.
به‌ش به حاڵی خۆم حه‌ز ده‌كه‌م له‌و بابه‌ته‌دا، جگه له‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ی پێشتر، به گرنگییه‌كی تایبه‌تیه‌وه جه‌خت بكه‌مه‌وه سه‌ر دو مه‌فهومی كوردستانیبونو دیموكراسیبونی راسته‌قینه له هه‌ر هه‌وڵێكدا بۆ رێكخستنی تاكه‌كان له چوارچێوه‌ی پانتایی نه‌ته‌وه‌دا، لێره‌دا كوردستانیبون نه‌ك به زه‌روره‌ت به مانا ئیتنییهكهی، به‌ڵكو به مانا هه‌ره فراوانه‌كه‌ی (هاوڵاتیبون) كه ئه‌ویش به ده‌ستورو یاسا رێكده‌خرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ماف‌و ئازادییه‌كانی تاكه‌كانی پارێزراو دهبێو پانتایی نه‌ته‌وه‌ش، به‌بێ جیاوازیی سیاسیی‌و ئایینی‌و ره‌گه‌زی‌و چینایه‌تی، هی هه‌مو تاكه‌كان ده‌بێت.
رۆژنامه: گۆڕان كه ده‌ڵێت، من شێوازێكی نوێی حیزبایه‌تی پهیإهو ده‌كه‌م‌و لاسایی حیزبه ستالینی‌و ته‌قلیدییه‌كان ناكه‌مه‌وه، تێگه‌یشتنی تۆ بۆ ئه‌م مۆدێله چییه‌و ده‌بێت چۆن بێت؟
د. بورهان یاسین: باوه‌ڕم وایه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له ناواخنی وه‌ڵامی پێشوترمدا ده‌بێ.
رۆژنامه: گۆڕان چۆن ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جیلی نوێ‌و جیله كۆنه‌كه‌ی پێش خۆی بكات، ئه‌م دوانه كه ئێستا له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه‌دا سهنگو قورسایی خۆیان هه‌یه، به چ میكانێزمیك كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن؟ جێ یه‌كتر چۆڵ بكه‌ن؟ یان پێكه‌وه میكانیزمی هاوبه‌ش بۆ سه‌رخستنی بزوتنه‌وه‌كه بدۆزنه‌وه؟
د. بورهان یاسین: پێشه‌كی ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی گهوههرییهو كار له‌سه‌ر كردنیشی بۆ دواڕۆژی بزاڤی گۆڕان یه‌كجار گرنگه.
هه‌ڵبه‌ته له ئه‌زمونی كاری حیزبی له دیموكراسییه رۆژئاواییهكانیشدا ئه‌وه ده‌ركه‌وتوه، كه حیزبه سیاسییه‌كان توانای كۆكردنه‌وه‌ی پیر (نه‌وه‌ی كۆن)و گه‌نج (نه‌وه‌ی نوێ)یان به یه‌كه‌وه هه‌یه، جگه له‌وه‌ش حیزبه‌كان، زوربه‌ی زۆریان، رێكخراوی گه‌نجانی تایبه‌ت به خۆیان هه‌ن، به‌ڵام نه‌ك له شێوه‌ی سیستمه به‌لشه‌فیه‌كان كه له چوارچێوه‌یه‌كدا رێكخراوی گهنجانو رێكخراوه جهماوهرییو پیشه‌ییه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ونه ژێر سێبه‌ری قورس‌و كۆنترۆڵی حیزب.
له دیموكراسییه رۆژئاواییه‌كاندا رێكخراوی گه‌نجان سه‌ربه‌خۆیی زۆری هه‌یه به‌رامبه‌ر به حیزب‌و زوربه‌ی جاریش ده‌نگی ره‌خنه‌گرانه به‌رامبه‌ر به حیزب‌و داواكاریی لێی بۆ نوێبونه‌وه لای رێكخراوی گه‌نجان ده‌رده‌چێت.
بۆ ئه‌وه‌ی رۆلی گه‌نج (تۆ بڵێ نه‌وه‌ی نوێ) به سه‌ركه‌وتویی ده‌ستنیشان بكرێ‌و جێگه‌و پێگه‌ی نه‌وه‌ی گه‌نج له باشوری كوردستان زامنبكرێ پێویسته:
1) رێكخراوی گه‌نجانی گۆڕان سه‌ربه‌خۆییه‌كی زۆری هه‌بێ نه‌ك، وه‌ك ئه‌زمونی سیستمه تۆتالیتاره‌كان، یا ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه ئێستا له باشوری كوردستان‌و وڵاتانی ناوچه هه‌یه، له‌ژێر سێبه‌ری قورسی حیزب‌دا هیچ په‌راوێزێكی سه‌ربه‌خۆیی بۆ نه‌مێنێته‌وه.
2) باوه‌ڕهێنان به‌وه‌ی كه فیكر كۆن ده‌بێ وه له‌وه‌ش زیاتر زۆر جار كه‌سه‌كان، هێزه سیاسییهكانو حیزبه‌كان ده‌بن به ئه‌سیری فیكرێك كه بۆ زه‌مه‌نێكی زوتر، واته بۆ هه‌لومه‌رجی سیاسیی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتوریی پێشتر، كه له لایه‌ن حیزبه‌كه‌وه خۆی به‌رهه‌مهاتوه، له لایه‌كی تره‌وه، شتێكی سروشتییه، بگره پێویستیشه، كه فیكر‌و به‌رنامه سیاسییه‌كان نوێبونه‌وه‌ی به‌رده‌وامیان به‌سه‌ردا بێت.
له لایه‌كی تره‌وه، چونكه زۆر جار نه‌وه‌ی كۆن ده‌بێ به ئه‌سیری بۆچونه كۆنه‌كان، ئه‌و نه‌وه‌یه توانای نوێكردنه‌وه‌ی فیكر‌و جیهانبینییه‌كانی نابێت، ئه‌گه‌ر چی خواستێكی له‌و جۆره‌شی هه‌بێ، له باشترین حاڵه‌تدا نه‌وه‌ی كۆن ده‌بێ ئه‌وه قه‌بوڵ بكات، كه پێویستی به كهناڵو ده‌روازه‌ی كراوه‌یه رو به بۆچونه نوێكان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رنه‌بێ بۆچونه نوێكان ده‌رفه‌تی بترمهكردنی بۆچونه كۆنه‌كانی هه‌بێ، هه‌تتا بگره بواریشیان هه‌بێ به ته‌واوه‌تی جێگه‌ی بۆچونه كۆنه‌كان بگرنه‌وه.
3) مه‌سه‌له‌یه‌كی یه‌كجار گرنگ ئه‌وه‌یه، كه په‌یوه‌ندیی نه‌وه‌ی كۆن‌و نوێ ده‌بێ له سۆنگه‌ی كه‌لتوری سیاسیی‌و به‌ها دیموكراسییه‌كانه‌وه ببینرێ‌و مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بكرێت‌و رێكبخرێت، بۆ نمونه كاتێك سه‌ركرده‌یه‌ك ده‌ڵێ: ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونی شاعیرانه، ئه‌وا له دیدێكی دیموكراسیانه‌وه، جگه له‌وه‌ی ئه‌م بۆچونه به ته‌واوه‌تی مافی دیموكراسیانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌مڕۆ له ژیاندانو باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه پێشێل دهكاتو له هه‌مان كاتیش‌دا هیچ په‌راوێزێك بۆ نه‌وه‌ی نوێ‌و نه‌وه‌ی سبه‌ینێ ناهێڵێته‌وه، كه ئه‌و مافه ره‌وا به‌خۆ ببینن‌و خه‌باتیشی بۆ بكه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی كه گۆڕان پێویسته خوێندنه‌وه‌ی جدیی بۆ بكات ئه‌وه‌یه، كه له باشوری كوردستان نه‌وه‌یه‌ك (مه‌به‌ست نه‌وه‌ی راپه‌ڕینه، ئه‌وانه‌ی له ساڵی (1991)و ده‌وروبه‌ری ئه‌و ساڵه له‌دایك بون) سه‌ری هه‌ڵداوه كه ته‌واو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌یمه‌نه‌و كاریگه‌ریی زمان‌و كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست پێگه‌یشتوه، له راستیدا سیاسه‌تی ئه‌وڕۆ زیاتر ده‌رباره‌ی سبهینێو دواڕۆژی ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه، هه‌ر ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه كه سه‌ركرده‌و ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی سیاسه‌تی سبه‌ینێی باشوری كوردستان پێكده‌هێنن، له‌م باره‌یه‌وه، هه‌ر وه‌ك له هه‌ندێ جێگه‌ی تریش گوتومه: باشوری كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری كوردستان له‌به‌رده‌م حاڵه‌تێكی مێژویی تاك (unique) دایه: كورد به گشتیی، واته له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی مه‌زن، بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌بێت به خاوه‌نی نه‌وه‌یه‌ك كه دور له هه‌یمه‌نه‌ی زمان‌و كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌ی سهردهستو كاریگه‌ریی نێگه‌تیڤانه‌ی چه‌پی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست گه‌شه‌ی كردوه‌و دواڕۆژ هی ئه‌و نه‌وه‌یه‌یه، نه‌ك هی نه‌وه‌ی كۆن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته نه‌وه‌ی كۆن بزانێ كه ئه‌و دوێنێی هه‌بو وه ده‌كرێ ئه‌مڕۆشی هه‌بێ، به‌ڵام مه‌رج نییه سبه‌ینێی هه‌بێ، بێگومان سبه‌ینێ هی ئه‌و نه‌وه نوێیه‌یه!
رۆژنامه: ئایا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانێت وه‌ك حیزبێكی پهرلهمانیو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان گهرموگوڕو دواتر نیشتنه‌وه بێت؟ تۆ مۆدێلێكی وای حیزبایه‌تی بهسهركهوتو ده‌زانیت، مه‌به‌ستمه بڵێم: ئایا خه‌ڵكی لای ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوه حیزبایه‌تییه سه‌روسه‌ودایان چۆن ده‌بێت؟
د. بورهان یاسین: له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ناگونجێ ته‌نیا بزاڤی گۆڕان وه‌ك حیزبێكی په‌رله‌مانی خۆی رێكبخات، واته حیزبێك كه ته‌نیا كاتی هه‌ڵبژادنه‌كان ده‌ركه‌وێت، تۆ وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هێزی ده‌سه‌ڵات بهرهوإویت كه خاوه‌نی، جگه له هه‌یكه‌لی حیزب، سازمانی سیخوڕی‌و هێزی چه‌كدار (تۆ بڵێ میلیشیا)و كۆمه‌ڵێ كۆمپانیای زه‌به‌للاحی ئاشكرا‌و وه‌همین، له‌به‌ر ئه‌وه تۆ له بارێكی ئه‌وهادا ناكرێ نارێكخراو بیت.
له راستیدا ئه‌وه خۆی له خۆیدا بار‌و ئه‌ركێكی قورسه كه گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ره‌فزی ئه‌وه‌ی كردوه، كه خاوه‌نی ده‌زگای سیخوڕی‌و میلیشیاو كۆمپانیا‌و چالاكی ئابوری نایاساییی بێت، ئه‌وه ته‌حه‌ددایه‌كی گه‌وره‌یه، كه گۆڕان به‌رامبه‌ر حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌یكات، به‌و مانایه‌ی كه ناهاوسه‌نگییه‌كی یه‌كجار زۆر له ته‌رازوی هێز (له توانا مادی‌و مرۆییه‌كانی بزاڤی گۆڕان به‌رامبه‌ر به حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات) هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه گۆڕان پێویستی به بنه‌مایه‌كی رێكخراوه‌یی هه‌یه بۆ له چوارچێوه‌دانی هێزو تواناكانی خۆی.
له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئێستاوه گرنگه بزاڤی گۆڕان چاوی له ئه‌وه نه‌بێ، كه كاتێك خۆی ده‌كات به حیزب هه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی پشتگیریی له به‌رنامه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن به زه‌روره‌ت ببن به ئه‌ندامی مولته‌زیم‌و كارای ئه‌و حیزبه بن، كه دروستی ده‌كات، له راستیدا له سیستمه دیموكراسییه‌كانی رۆژئاوادا ژماره‌ی پشتگیرانی حیزبێك چه‌نده‌ها جار زیاتره له ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه، به هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ش داهێنان ده‌بێت بۆ بزاڤی گۆڕان ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی ئه‌و شێوازه نوێیه له حیزبایه‌تی بكات، به‌و مانایه‌ی كه مه‌رج نییه هه‌ر هه‌مو لایه‌نگرانی حیزب، به مانا ته‌قلیدییه‌كه‌ی حیزبیبون، حیزبی بن‌و ئه‌ندامی چالاك بن، له‌و داهێنانه سیاسییه‌شدا ئه‌ركی گۆڕان ئاسان نابێت، چونكه ئه‌مڕۆ نه‌ك هه‌ر لایه‌نگرانی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌بێ حیزبی بن، به‌ڵكو به ده‌یان هه‌زار كه‌س له باشوری كوردستان به نادڵیو بگره به زۆرداریی ده‌كرێن به حیزبی. ئه‌مه‌ش به ئامرازی جۆراوجۆر، ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نمونه داخرانی ده‌رگای زۆرێك له ماف‌و ئیمتیازه‌كان به‌ڕوی خه‌ڵكی ناحیزبیدا یه‌كێك له‌و ئامرازانه بێت.
رۆژنامه: گۆڕان چۆن ده‌توانێت هاوسهنگییو هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان پرسه كوردستانی‌و عێراقییه‌كاندا بكات؟ كامیان بخاته خزمه‌تی كامیانه‌وه؟
د. بورهان یاسین: پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، به‌ر له ساڵێك، نوسیومه‌و وتومه كه ئه‌و به‌یه‌كه‌وه گرێدانه ئاسان نابێت، له لایه‌كی تره‌وه به‌رده‌وام لایه‌نگریی ئه‌وه‌ش بوم كه گۆڕان به راشكاوانه به حیزبه‌كانی دهسهڵاتو به جه‌ماوه‌ریش بڵێت، كه ناكرێ گۆڕان له كوردستان نان‌بڕاو بكرێت‌و له به‌غداش داوای برایه‌تی لێبكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به یه‌كه‌وه گرێدانی به‌غداو كوردستان كۆمه‌ڵێك پرهنسیپو تهرتیباتو میكانیزمی گه‌ره‌كه، كه دواجار كاری زۆری پێویسته.
به هه‌ر حاڵ زۆر جار سیاسه‌تكردن له‌سه‌ر بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه تهرتیبدانی دژایه‌تییه‌كان ده‌كرێ، نه‌ك لهیهكجیاكردنهوهیانو به‌م شێوه‌یه‌ش مه‌سه‌له‌كان به ره‌ش، یان سپی نامێننه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر له بابه‌تی ناوبراومدا ئه‌و بۆچونه‌م پیادهكردبو، كه گۆڕان له كوردستان له سیغه‌ی ئۆپۆزسیۆنبون به‌ولاوه هیچ ئه‌لته‌رناتیڤێكی تری نییه، پێویسته ئه‌وه بكات، به‌ڵام له به‌غدا پێویستی به هاوكارییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات به یه‌ك لیست له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا دابه‌زێت: به مانایه‌كی تر له به‌غدا هاوكاریی، به‌ڵام ته‌حه‌فوزو سه‌ربه‌خۆییه‌وه.
بۆ نمونه، له بابه‌تی نه‌وتدا كه ئه‌مڕۆ به تاڵان دهبرێو قاچاغچیێتی پێ ده‌كرێ، ده‌بێ گۆڕان به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی تری هه‌بێ بهرهوڕوبونهوهیهكی راشكاوانه، به‌ڵام مه‌ده‌نیانه، له‌گه‌ڵ دو حیزبه دهسهڵاتدارهكهو ده‌سه‌ڵاتی شاردراوه‌ی باشوری كوردستان هه‌ڵبژێرێت، ده‌بێ نه‌وت له قاچاغچیێتی پێكردنو تێركردنی چاوبرسیه‌تی هه‌ندێ هێزو كه‌سی چاوبرسی بكرێت، به مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی، واته نه‌وت به نه‌ته‌وه‌یی بكرێت (له مێژودا به‌نه‌ته‌وه‌ییكردنی، یا خۆماڵیكردنی نه‌وت مانای به خۆماڵیكردنو ده‌رهێنانی بوه له چنگ كۆلۆنیالیسته‌كان، به‌ڵام له حاڵه‌تی باشوری كوردستان دهرهێنانیهتی له ده‌ست قاچاغچییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتی شاردراوه. ئه‌م كاڵایه نیشتمانیوه له حاڵه‌تی به هه‌ڵه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنیدا، ده‌كرێ له ئاسته هه‌ره ستراتیژییه‌كاندا، پشتشكێن بێت بۆ كورد له‌بری ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی‌و گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه باڵاكان، لێره‌شدا ئه‌ركی هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، به تایبه‌تی گۆڕان، زۆر قورسه له‌وه‌ی ئه‌و به‌كاربردنه بخرێته خزمه‌ت خێروخۆشی خه‌ڵكی كوردستان‌و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی.
له تێگه‌یشتنی مه‌به‌ستی به‌شی دوه‌می پرسیاره‌كه‌ت كه ده‌ڵێی: (كامیان بخاته خزمه‌تی كامیانه‌وه) زۆر پشتڕاست نیم، به‌ڵام بێگومان هه‌ردوكیان بخاته خزمه‌ت ئامانجه دیموكراسی‌و نیشتمانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان.
رۆژنامه: فراكسیۆنه كوردستانی‌و عێراقییه‌كه‌ی گۆڕان چۆن ده‌توانن خه‌باتی پارله‌مانی‌و شه‌قامی كوردی پێكه‌وه گرێ بده‌ن؟ ئایا هه‌لومه‌رجی ئه‌و خه‌باته له ئاردایه؟ نمونه‌یه‌كمان بده‌رێ؟
د. بورهان یاسین: به‌ڵێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌رچی ئاسانیش نییه، ئه‌و نمونه‌یه‌ی كه پێمان ده‌ڵێ: ئه‌وه مومكینه، بگره زه‌روریشه، هه‌ڵوێسته‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان‌و لایه‌نگرانی گۆڕان بو له مه‌سه‌له‌ی تێرۆركردنی خوێندكار‌و رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان. راسته ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه ئاسان نه‌بو وه گرژی‌و بگره ههإهشهشی هێنایه به‌ر ده‌رگای بزاڤی گۆڕان، به‌ڵام دواجار هه‌ر ئه‌و قه‌یرانه كۆمه‌ڵێك سه‌رئێشه‌ی له گۆڕان كرده‌وه‌و هه‌ندێك گومان‌و نیشانه‌ی پرسیاریشی له‌سه‌ر شێوه كاركردنی سیاسییانه‌ی ئه‌و بزاڤه لابرد، با به رونتر بیڵێن: "نزیكبونه‌وه‌ی" گۆڕان له پارتی به‌ر له‌و روداوه هه‌ندێك نیگه‌رانیی، هه‌تتا بگره لای هه‌ندێك له هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانیش، دروست كردبو، به مانایه‌كی تر، ئه‌م قه‌یرانه بو به چاره‌سه‌رو وه‌ڵام.
به مانایه‌كی دیكه گۆڕان له‌و هه‌ڵوێسته‌یدا پیشانیدا كه راستگۆیه له مه‌سه‌له‌ی به‌رگریكردن له ئازادیی رادهربڕینو رۆژنامه‌وانی وه له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی سه‌ر شه‌قامیشی به ته‌نیا نه‌هێشته‌وه كه داكۆكیكاری هه‌مان مه‌سه‌له بون، به‌م شێوه‌یه یهكانگیربونێك له هه‌ڵوێسته‌كاندا دروست بو.
له بابه‌تی عێراقدا، لایه‌نی كوردی به گشتیی تائێستا سودیان له پشتگیریی جه‌ماوه‌ر، له بهرهوڕوبونهوهكان له‌گه‌ڵ به‌غدا، وه‌رنه‌گرتوه، به راستی ئه‌وه سودوه‌رگرتن نییه له هێزی جه‌ماوه‌ر (تۆ بڵێ هێزی شه‌قام)، كه به‌زۆره‌ملێ‌و به چاوسوركردنه‌وه‌ی حیزب خه‌ڵك بێنیته سه‌ر شه‌قام، ئه‌م سیغه‌یه جه‌ماوه‌ر بێئیراده‌و ئیرادهكهشی سوك ده‌كات له‌بری ئه‌وه‌ی سودی نه‌ته‌وه‌یی له ئیراده‌كه‌ی وه‌رگرێت، لێره‌شدا گۆڕان ئه‌ركێكی قورسی له‌به‌رده‌مه له هه‌ڵگێڕانه‌وه‌و سه‌ره‌وژێركردنی ئه‌و كه‌لتوره سیاسییه سه‌قه‌ته‌و ئافراندنی كه‌لتورێكی سیاسیی كه تیایدا ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر روداوی سیاسیی دروست دهكاتو له خزمه‌ت به دیموكراسیكردنی سیاسهتو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی جه‌ماوه‌رو به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه باڵاكان ده‌بێ نه‌ك خواستی ته‌سكی حیزب، یا خۆنواندنی سه‌ركرده‌كان.
رۆژنامه: گۆڕان له كوردستان ئۆپۆزسیۆنه، ئایا له عێراقیش هه‌روابێت، یان به‌شداریی حكومه‌ت بكات؟ كامیان باشه؟
د. بورهان یاسین: پێشتر هه‌ندێك شتم وت له‌م باره‌یه‌وه، به‌شداریكردنی گۆڕان له حكومه‌ت له به‌غدا به‌قه‌ده‌ر به‌شداریكردن له حكومه‌تی كوردستان پڕ ئیشكالیه‌ت نییه، بگره ئیشكالیه‌تی زۆر كه‌متریشه، ئه‌گه‌رچی له هه‌ردو حكومه‌تدا كێشه‌ی گه‌نده‌ڵیی، به‌و راده‌یه یا راده‌یه‌كی تر، هه‌یه.
هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌بێ مرۆڤ حسێبێكی جدیی بۆ ئه‌و راستییه‌ش بكات، كه ئێستا گۆڕان گرێدراوی هاوكارییه‌كه رو له به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانییه‌كانی تر وه به‌شداریی ئه‌و لایه‌نانه له حكومه‌ت به‌بێ به‌شداریی گۆڕان به ئه‌گه‌ری زۆر ئیشكالیه‌ت بۆ گۆڕان‌و بۆ میكانیزمه‌كانی ئه‌و هاوكارییه دروست ده‌كات، جگه له‌وه‌ش، به‌شداریكردنی گۆڕان له حكومه‌ت پلاتفۆڕمێكو سه‌رچاوه‌یه‌كی هێزو كه‌ناڵێكی كاریگه‌ریی (له‌سه‌ر ئاستی عێراق‌و كوردستان) به‌و هێزه ده‌به‌خشێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه، به‌شدارینه‌كردن له حكومه‌تدا ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی پلاتفۆڕمێكی ئه‌وها گرنگ.
له لایه‌كی تره‌وه ده‌بێ پرسی ئۆپۆزسیۆنبونی هه‌مو كورد له به‌غدا، نه‌ك ته‌نیا هی گۆڕان به‌ته‌نیا، به جدیی باسبكرێ له چوارچێوه‌ی هاوكارییه كوردستانییهكهداو رو له شه‌قامیش ئه‌و باسه به هه‌ند وه‌ربگیرێت، به باوه‌ڕی خۆم گۆڕان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه (واته مه‌سه‌له‌ی ئۆپۆزسیۆنبونی هه‌مو كورد له به‌غدا) وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی سیاسیی بوروژێنێ. له راستیدا هه‌ندێك جار "له ده‌ره‌وه مانه‌وه"، یا هه‌رنه‌بێ هه‌ڕه‌شه‌كردن به له‌ده‌ره‌وه مانه‌وه، په‌راوێزی سیاسه‌تكردن فراوانتر ده‌كات، تا ته‌سكتر، جگه له‌وه‌ش زۆر جار له چونه ناوه‌وه باجی سیاسیی گرانتر ده‌ده‌ی له‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه بمێنیته‌وه! وا ده‌زانم ئه‌گه‌ر ته‌رحكردنی ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه بۆ تاكتیكیش بێت رو له عێراقی عه‌ره‌بی له‌كاتی گفتوگۆكاندا، ئه‌وا له ئاكامدا به ئه‌گه‌ری زۆر لایه‌نه‌كان به جدیتر ده‌ڕواننه كورد، چونكه له‌و حاڵه‌ته‌دا لایه‌نه‌كان (عێراقی‌و ئیقلیمی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی) ده‌زانن كورد بێ چاره (بێ ئه‌ڵته‌رناتیڤ) نییه.
رۆژنامه: سروشتی سیاسیی كوردستان‌و كه‌می لێبورده‌یی وای كردوه هه‌مو بیروبۆچونێكی جیاواز به‌لادان، یان به‌یاخی بون، یان به‌شه‌یتان سه‌یر ده‌كرێت.. ته‌نانه‌ت له‌ناو هه‌مان بزوتنهوهشدا وه‌ك باڵباڵێن پێناسه ده‌كرێت.. ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت دیموكراسیه‌ت بچه‌سپێنین، نابێت ئه‌م دیارده‌ی جیاوازییه به‌دیارده‌یه‌كی ئاسایی بزانین؟
د. بورهان یاسین: هه‌ڵبه‌ته راستتر وایه بڵێین: كه‌لتوری سیاسیی، نه‌ك سروشتی سیاسیی، به‌م مانایه‌ش ته‌حه‌مولكردنی ئه‌ویتر دو ره‌هه‌ندی هه‌یه، ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه: ره‌هه‌ندی ده‌ره‌وه، به مانای قه‌بوڵكردنی هێزو حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی خۆت دێت، له ره‌هه‌ندی ناوه‌وه‌ش ته‌حه‌مولكردنی بیر‌و بۆچونه‌كانی ناو حیزب له‌ناو خۆیدا؛ هه‌ردو رهههندهكهش له‌یه‌كتر جیاناكرێنه‌وه، به داخه‌وه ئه‌و كه‌لتوره سیاسییه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا باوه زیاتر هی تهحهمولنهكردنو ره‌دكردنه‌وه‌ی ئه‌ویتره تا قه‌بوڵكردنی، ئه‌و رهدكردنهوهیهش زۆر شێوه‌ی جیاجیا وه‌رده‌گرێ، له‌وانه بۆ نمونه سڕینه‌وه‌ی مێژوی ئه‌ویتر به‌و مانایه‌ش له هه‌ڵوێسته‌یه‌كی نا دیموكراتیانه‌دا حیزب نه‌ك هه‌ر دهخوازیی پانتایی سیاسیی ئه‌مڕۆ پاوان‌و یه‌كڕه‌نگ بكات، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات پانتایی مێژوش بۆ خۆی قۆرخ بكات‌و ئه‌وی تر، یا ئه‌وانی تر، ده‌كا به نامێژوییو ته‌واوی خه‌باتیشیان ده‌سڕێته‌وه. ئه‌و حیزبه شته‌كان وا وێنا ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له مێژودا هه‌ر خۆی خه‌باتی كردوه‌و ئه‌وانیتریش نه‌ك هه‌ر نه‌بینراو ده‌كرێن، به‌ڵكو زۆر جار مێژوه‌كه‌یان رهشو ناشرین ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی تهخوینو گوناهباركردن به بهكرێگیراویو جاشایهتیو ...هتد. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه زۆر جار له نوسینه‌وه‌ی مێژودا باس له نوسینه‌وه‌یه‌كی دیموكراسیانه له لایه‌ك و نوسینه‌وه‌یه‌كی نادیموكراسیانه له لایه‌كی تره‌وه ده‌كرێت، ئه‌م پۆلێنكردنه‌ی نوسینه‌وه‌ی مێژوه له جیهانی ئه‌كادیمیدا چه‌نده گرنگه ئه‌وه‌نده‌ش له جیهانی سیاسه‌تی عه‌مه‌لیدا گرنگه.
جگه له‌وه‌ش، به‌شێك له كێشه‌ی تهحهمولنهكردنی هێزه سیاسییه‌كان بۆ یه‌كتر په‌یوه‌ندیی به گوتاری ناسیۆنالیستیه‌وه هه‌یه، یا راستتر بڵێین، په‌یوه‌ندیی به به‌چه‌وت به‌كاربردنی ئه‌و گوتاره‌وه هه‌یه، چونكه ئه‌م گوتاره زیاتر گوتاری یهكڕنگكردنه تا فرهڕهنگكردن، به مانایه‌كی تر، له حاڵه‌تی خراپ به‌كاربردنی گوتاری ناسیۆنالیستی ده‌كرێ حیزبێك وا پیشانبدات، كه فرهحیزبیبون په‌رته‌وازه‌یی نه‌ته‌وه‌یی لێدهكهوێتهو هه‌ڕه‌شه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌م سۆنگه‌یه‌وه، یا به‌م به‌هانه‌یه‌وه، ئه‌و حیزبه خۆی به زامنكاری پاراستنی نه‌ته‌وه له‌قه‌ڵه‌م دهداتو به‌م مانایه‌ش ره‌واییه‌تی نوێنهریكردنی ته‌واوی نه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر به‌شێكی، ته‌نیاو ته‌نیا به خۆی ره‌وا ده‌بینێت، یا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی به حیزبێكی "مۆدێرن" یا "عه‌لمانی" ده‌زانێ، تهقلیدییو دینییه‌كان به مه‌ترسیی بۆ مۆدێرنیزم‌و عه‌لمانیه‌ت له قه‌ڵه‌م ده‌دات، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، یا به‌پێی هه‌مان لۆژیك، نابێ ئه‌و هێزه "ته‌قلیدیی"و "دینیانه" بونیان هه‌بێت.
له باشترین حاڵه‌تدا له بونی ئه‌و دژایه‌تییه‌دا قه‌یرانێكی به‌رده‌وام وجودی ده‌بێت، كه هه‌ندێك جار، له یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه، په‌نا ده‌برێته به‌ر گوتار‌و كرداری له‌ناوبردنی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌ویتر.
ئه‌وه‌ی وترا زیاتر قسه‌یه‌ك بو له ره‌هه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی تهحهمولنهكردنی یه‌كتر، به‌ڵام ئه‌و كێشه‌و ئیشكالیه‌تانه، به هۆی یه‌كبونی كه‌لتوری سیاسیی‌و به‌ها گشتییه كه‌لتورییه‌كان، له ره‌هه‌ندی ناوه‌وه‌شدا قوت ده‌بنه‌وه‌و به هه‌مان شێوه ململانێكان له ده‌ره‌وه‌ڕا ده‌هێنێته ناوه‌وه، یاخود به پێچه‌وانه‌وه، یا راستتر بڵێین: ئه‌و كه‌لتوره سیاسییه ئه‌و چوارچێوه‌و بنه‌مایه‌یه، كه ره‌هه‌ندی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی دیارده‌ی تهحهمولنهكردنی یه‌كتر به یه‌كه‌وه گرێده‌دات.
ئه‌گه‌ر قسه‌كه له‌سه‌ر بزاڤی گۆڕانه، ئه‌وا بێگومان دیسانه‌وه ئه‌ركی ئه‌و بزاڤه قورسه له پیاده‌كردنی گوتارێكو ره‌فتارێك، رو له ده‌ره‌وه‌و له ناوه‌وه، كه به‌رجه‌سته‌كردنی پره‌نسیپی فره‌ڕه‌نگییه: "فره‌ڕه‌نگی سه‌رچاوه‌ی هێزه نه‌ك لاوازیی؛ هێزی نه‌ته‌وه‌ش له ئیراده‌ی ئازادیی تاكه‌كان پێههڵدهگرێ، نه‌ك له پێچه‌وانه‌كه‌ی".
بۆ ئه‌و بهرجهستهكردنهش وا باشه گۆڕان له خۆیه‌وه ده‌ستپێبكات. ره‌خنه‌یه‌كی جدیی كه له‌م باره‌یه‌وه پێویسته له گۆڕانی بگرین ئه‌وه‌یه، كه به ئاگا یان به‌بێ ئاگاداری، بزاڤی گۆڕان شانازیی خه‌باتی مه‌ده‌نی ته‌نیاو ته‌نیا بۆ خۆی تۆمار ده‌كات. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێشتر به مهنههجیهتێكی ئاشكرا‌و به‌بێ دو دڵی وه له ئه‌زمونێكی چه‌ند ساڵه‌ییدا یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان ده‌سپێشخه‌رییه‌ی خه‌باتی "مه‌ده‌نی"، یا بڵێ خه‌باتی دور له به‌كاربردنی زه‌بروزه‌نگی، كردوه.
هه‌ر پێزانینێكو حساب بۆكردنێك كه گۆڕان له گوتاری خۆیدا بۆ ئه‌وانی تر بیكات، ئه‌وا گۆڕان راسته‌وخۆ به‌شداریی له به‌رهه‌مهێنانی كه‌لتورێكی جیاواز، له‌وه‌ی كه تا ئێستا له كوردستان باڵاده‌ست بوه، ده‌كات، كه‌لتوری باڵاده‌ست زۆربه‌ی زۆر جار هی نه‌خوێندنه‌وه‌و نهپێزانینی بون‌و خه‌باتی مێژویی ئه‌ویتر (ئه‌وانیتر) بوه.
رۆژنامه: پێتوایه گۆڕان بتوانێت له موعاده‌له‌یه‌كی سه‌ختی به‌رهه‌ڵستكاریی ناوهكییو پێویستی هه‌مئاهه‌نگی له به‌غدادا سه‌ركه‌وتو بێت؟ یان ئێمه ده‌زانین سه‌خترین موعاده‌له ئه‌وه‌یه له ناوخۆدا به‌رهه‌ڵستكارێكی سه‌رسه‌خت بیتو له ده‌ره‌وه‌ش ههمئاههنگو ته‌با، چۆن ئه‌م هاوكێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت به‌ڕای تۆ؟
د. بورهان یاسین: به‌ڵێ كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام نامومكین نییه، به هه‌رحاڵ باوه‌ڕم وایه له به‌شێك له وه‌ڵامه‌كانی پێشترم ئاماژه‌م به‌م مه‌سه‌له‌یه كردوه، ئه‌وه‌ی ده‌بێ به رونتر بیڵێن: ئه‌وه‌یه كه دو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه قاچاغچیێتی به نه‌وته‌وه ده‌كه‌ن، یا هه‌ر خۆیان رێگریی ده‌كه‌ن له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی پێشمه‌رگه مهسارێكی دهستورییو یاسایی وه‌رگرێ، كه‌چی رو له به‌غدا ئه‌و مه‌سه‌له‌كه به به‌رگێكی "نه‌ته‌وه‌یی" داده‌پۆشن، وه‌ك ئه‌وه‌ی، بۆنمونه، رێكنه‌خستنی پێشمه‌رگه له هێزێكی یه‌كگرتودا گوناهی به‌غدا بێت، به مانایه‌كی تر، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بونی دو ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی له كوردستان، كه ناواخنی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ناو یه‌كگرتو كراون، هیچ گوناهیان نه‌بێت! وروژاندنی ئه‌م مه‌سه‌لانه‌و زۆر مه‌سه‌له‌ی تر وه‌كو هه‌ن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دو حیزبه‌كه‌و شۆڕكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان بۆ ناو جه‌ماوه‌ر كارێكی ئاسان نابێت بۆ گۆڕان، چونكه دور نییه پارتی‌و یه‌كێتی مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌تی كورد به‌رامبه‌ر به به‌غدا وه‌ك كارتی فشار به‌كاربهێنن له‌پێناو بێده‌نگكردن‌و چۆكپێدادانی گۆڕان له كوردستان، بگره ئاماده‌شن بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌م هاوكارییه بۆ هه‌ندێك ئاقاری قه‌یراناوی ترسناكیش پاڵ بده‌ن.
رۆژنامه: پێتوایه گۆڕان بهگیرفانێكی هه‌ژارو جه‌ماوه‌رێكی پڕ پێویستییه‌وه بتوانێت به‌رگه‌ی گوشاری یهكێتیو پارتی بگرێت، له ماوه‌ی (5) ساڵی داهاتودا؟ دو حیزبی ده‌وڵه‌مه‌ند.. دو حیزب بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان له‌به‌رده‌سته دو حیزب ته‌نانه‌ت په‌نایان برده به‌ر سزای سیاسیش!
د. بورهان یاسین: نه‌خێر ئاسان نییه، زۆریش ئه‌سته‌مه، به‌ڵام مومكینه، هه‌روه‌ك تا ئێستا بیسراوهو بینراوه لایه‌نگرانی گۆڕان بهرهوإوی گوشاری جوداجودا بونه‌ته‌وه، كه ناكرێ به‌شێك له‌و گوشارانه نهشوبهێنین به مه‌نهه‌جی سیاسیی رژێمه ره‌فتار فاشییه‌كانی ناوچه‌و جیهان.