دیمانه : هێمن لهۆنی
پرۆفیسۆر چارڵس ماكدۆناڵد مامۆستای په‌یوه‌ندییه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان له زانكۆی فلۆریدا، پێی وایه پلانه‌كه‌ی بایدن به دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێم هه‌وڵێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌بی سوننه‌و عه‌ره‌بی شیعه‌و كورد‌و هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتییه‌كه بۆ دابینكردنی مافی ژنان‌و كه‌مینه‌كانی عێراق.
له‌دیمانه‌یه‌كدا ماكدۆناڵد كه تائێستا چه‌ندین كتێب‌و وتاری له سه‌ر كورد نووسیوه كه دوایینیان به ناوی "ناسنامه‌ی كورده‌وه‌یه"و له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی توێژینه‌وه‌ی تایبه‌ت به كورده له زانكۆی فلۆریدا وتی: "زۆرێك له خه‌ڵكی له ئه‌مه‌ریكا كوردی عێراق وه‌ك هاوپهیمانو دۆستی ئه‌مه‌ریكا ته‌ماشا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپای ئهمهریكاو ئه‌وانه‌ی كه كاریان كردووه له‌گه‌ڵ كورده‌كان له عێراق باش ده‌زانن له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتره له‌وه‌ی ستراتیژی‌و كاتی بێت، به‌ڵام كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ زۆرێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بریتییه له ئاڵۆزی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا".
ئه‌مه‌ش ده‌قی دیمانه‌كه‌یه:
* سه‌ره‌تا با له جه‌نگی عێراقه‌وه بچینه نێو پرسیاره‌كانمان تۆ وه‌ك پسپۆڕێكی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رات له‌باره‌ی جه‌نگی عێراقه‌وه چییه؟ ئایا تۆش وه‌ك زۆرێك له هاوه‌ڵانت به هه‌ڵه‌ی داده‌نێیت؟
چارڵس ماكدۆناڵد: سه‌ره‌تا حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم كه من هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژی جه‌نگی عێراق وه‌ستامه‌وه، به‌ڵێ من زۆر به راشكاوانه پێت ده‌ڵێم ئه‌و جه‌نگه هه‌ڵه‌بوو، چونكه بڕیاری ئه‌و جه‌نگه له سه‌ر بنه‌مای چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو، ئه‌و جه‌نگه ته‌واو تێڕوانینی خه‌ڵكی گۆڕی به‌رامبه‌ر به ئهمهریكاو بوو به‌هۆی هاندانی تیرۆریزم، له‌و كاته‌دا زۆرێك له خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا به‌وه چهواشهكرا كه گوایه عێراق به‌رپرسبووه له هێرشه‌كانی یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ری نیویۆرك كه دواتر ده‌ركه‌وت هیچ راستییه‌كی تێدا نه‌بووه، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ئه‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پێبكه‌م له باره‌ی جه‌نگی عێراقه‌وه ئه‌وه‌یه كه راسته سه‌دام چه‌ندین كاری قێزه‌ونی به ئه‌نجام گه‌یاندووه به تایبه‌تی له به‌رامبه‌ر كورد، به‌ڵام به‌ڕای من ئه‌مه‌ریكا ده‌یتوانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو خه‌ڵكه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی باشتر بپارێزێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه هیچ شتێك له دنیای ئه‌مڕۆدا ئاسان نییه بۆیه گه‌ر له حاڵه‌تێكیشدا جه‌نگی عێراق پێویستییه‌كی حه‌تمی بوایه ئه‌وا ده‌بوایه زیاتر چاوه‌ڕێمان بكردایه تاوه‌كو پشتگیری‌و كۆدهنگێكی نێوده‌وڵه‌تی زیاترمان به ده‌ست بهێنایه، من خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی كه‌به‌شداری گروپی ئه‌نجومه‌نی كاری ئهتلهنتیكم كرد كه له‌باره‌ی عێراقه‌وه بوو، له‌وێدا توانیمان له‌سه‌ر ئیداره‌كردنی بارودۆخه‌كه سیاسه‌تێك ئاماده‌بكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیداره‌ی بوش سیاسه‌تێكی جه‌وهه‌ری یه‌كلایه‌نه‌ی گرته‌به‌ر.
* له باره‌ی ئاسایشه‌وه ئێستا دوای چه‌ندین ساڵ له جه‌نگی عێراق توند‌و تیژییهكان به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه ده‌چن ئایا ده‌توانین بڵێین ئه‌م كه‌مبوونه‌وه‌یه‌ی توندوتیژی به تایبه‌تی له به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت؟
چارڵس ماكدۆناڵد: به‌ڵێ تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌توانین بڵێین كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژی له به‌غدا به‌رده‌وام دهبێتو پێموایه خاڵیكی گرنگه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌قامگیریی له سه‌رتاسه‌ری عێراق‌و ناوچه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه لێره‌دا بریتییه له زیاتر هاندانی خه‌ڵكی عێراق بۆ هاوكاری له نێوان خۆیاندا‌و له نێوان عێراق‌و دراوسێكانیدا، به‌ڕای من گێڕانه‌وه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی ئاسایش بۆ عێراقییه‌كان زیاتر چانسی ئارامی بۆ به‌غداو ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته به‌دی ده‌هێنێت.
* زۆرێك پێیان وایه كه ته‌نها رێگه‌ی سه‌قامگیری درێژخایه‌ن بریتییه له دابه‌شكردنی عێراق بۆ سێ هه‌رێمی جیاواز هه‌روه‌ك ئه‌و پلانه‌ی جۆزێف بایدن پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی پیرانی كرد؟ تۆ چی ده‌ڵێیت له باره‌ی پێشنیاره‌كه‌ی بایدنه‌وه؟
چارڵس ماكدۆناڵد: له راستیدا پلانه‌كه‌ی بایدن هه‌وڵێكه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی دادپه‌روه‌رانه بۆ هه‌ریه‌ك له عه‌ره‌بی سوننه‌و عه‌ره‌بی شیعه‌و كورد‌و هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتییه‌كه بۆ دابینكردنی مافی ژنان‌و كه‌مینه‌كانی عێراق، گه‌ر هه‌موو كه‌س رازی بێت به سیسته‌می فیدراڵی له سه‌ر بنه‌مای سێ هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی ئه‌وا ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له عێراقدا، به‌ڵام به مه‌رجێك دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی عادیلانه بێت. یه‌كێك له خاڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانی پرۆگرامی نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك له ساڵانی رابردوودا ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت بۆ ناوچه‌كانی عێراق ده‌بێته هۆی هێنانه‌دی پێشكه‌وتن‌و گه‌شه‌كردن، به بۆچوونی من كلیلی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو پێشنیازێكو پلانێكیش بۆ عێراق بریتییه له هاوكاری له نێوان خودی عێراقییه‌كان، به‌ڵام ترسی من لێره‌دا له‌وه‌دایه كه هه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشكه‌شبكرێت گروپه ئه‌نتی ئه‌مریكییه‌كان خێرا هه‌وڵ بۆ له‌باربردنی ده‌ده‌ن، بیانوی سه‌ره‌كیش له‌و كاره‌یان ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی پێوه هه‌یه. من گومانم نییه له‌وه‌ی سیسته‌می فیدراڵی ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام جارێكی دیكه ده‌یڵێمه‌وه ده‌بێت ئه‌و پلانه له‌لایه‌ن عێراقییهكانو دراوسێكانی عێراقه‌وه پشتگیری لێ بكرێت.
* بابێینه سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كورد‌و ئه‌مه‌ریكا، ئایا ئه‌و "هاوپه‌یمانێتییه"ی كه له نێوان كورد‌و ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه ستراتیژییه یا خود كاتییه؟
چارڵس ماكدۆناڵد: زۆرێك له خه‌ڵكی له ئه‌مه‌ریكا كوردی عێراق وه‌ك هاوپهیمانو دۆستی ئه‌مه‌ریكا ته‌ماشا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوپای ئهمهریكاو ئه‌وانه‌ی كه كاریان كردووه له‌گه‌ڵ كورده‌كان له عێراق باش ده‌زانن له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییه‌كان زیاتره له‌وه‌ی ستراتیژی‌و كاتی بێت، به‌ڵام كێشه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ زۆرێك له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بریتییه له ئاڵۆزی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا. ئێستا له ئه‌مه‌ریكا وێنه‌یه‌ك هه‌یه له‌به‌رده‌م سیاسه‌ت داڕێژهراندا ئه‌ویش بریتییه له بۆچوونی كوردی باش (كوردی عێراق)و كوردی خراپ (په‌كه‌كه) هه‌یه ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ئاڵۆزبوونی كاره‌كانیان. هه‌ندێكیان توركیا وه‌ك دۆستی ئه‌مه‌ریكا تهماشادهكهنو هه‌ندێكی دیكه‌یان متمانه‌ی پێناكه‌ن، به‌ڕای من چاره‌سه‌ری ئه‌م ئاڵۆزییه بریتییه له نه‌هێشتنی توندوتیژییه‌كانی نێوان توركیا‌و كورده‌كانی توركیا‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌كه‌كه به شێوه‌یه‌كی دوور له توندوتیژی. توركیا نابێت هێرش بكاته سه‌ر هیچ كه‌سێك له عێراق‌و به پێچه‌وانه‌وه له عێراقیشه‌وه كه‌س نابێت هێرش بكاته سه‌ر توركیا، كێشه‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسییه نه‌ك سه‌ربازی، به‌ڵام به‌داخه‌وه پێموایه دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش له نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه ئاڵۆزه.
* ئایا جیاوازی گه‌وره هه‌یه له نێوان كۆمارییه‌كان‌و دیموكراتییه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد؟
چارڵس ماكدۆناڵد: به‌داخه‌وه زۆرێك له دیموكراته‌كان‌و كۆمارییه‌كانیش له ئاڵۆزی عێراق‌و مه‌سه‌له‌ی كورد تێنه‌گه‌یشتوون، تۆ ئه‌گه‌ر گوێبگریت له كاندیده‌كانی هه‌ردوو پارته‌كه بۆت ده‌رده‌كه‌وێت كه هه‌موویان خاوه‌نی تێگه‌شتنێكی كه‌من له‌باره‌ی كیشه‌ی كورد‌و عێراق، هه‌موو قسه‌كانیان له باره‌ی ئه‌وه‌یه كه بكشێنه‌وه له عێراق یاخود سه‌ربازی زیاتر بنێرن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ئایا له عێراق كێیان دوژمنه؟ ئه‌وان ئه‌وه‌یان له بیركردووه كه بۆ عێراقێكی سه‌قامگیر ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ گشت پارته‌كانی ناو عێراق‌و دراوسێكانی كاربكات.
له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كوردیشه‌وه زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه تێگهیشتووهكانیش تووشی كه‌مێك سه‌رلێشواندن بوون له‌باره‌ی كورده‌وه، من گوێم له به‌رنامه‌یه‌كی رادیۆی NPR گرت كه چاوپێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی ئهمهریكیدا كه پێیان ده‌وترێت پسپۆڕ له‌باره‌ی عێراق‌و كورده‌وه قسه‌یان ده‌كرد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان بوو له قسه‌كانیاندا ئه‌م پسپۆڕانه‌دا تێكهڵو پێكه‌ڵییه‌ك ده‌بینرا له باره‌ی په‌كه‌كه‌و قاعیده‌و كورده‌كانی عێراق‌و توركیا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه به‌ڵی جیاوازییه‌كی كه‌م هه‌یه له دیدگای كۆمارییه‌كان‌و دیموكراته‌كاندا، چونكه هه‌ردووكیان له ژێر كاریگه‌ریی پسپۆڕهكاندان كه زۆربه‌ی پسپۆڕه‌كانیش له ئاڵۆزی كێشه‌كان تێنه‌گه‌یشتوون، من ته‌نها ئامۆژگاریم بۆ كورده‌كانی عێراق لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه بتوانن وێنه‌یه‌كی باش پیشانی رای گشتی ئه‌مه‌ریكی بدهنو هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌كار بۆ دروستكردنی لۆبی له واشنتۆن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له نێو كۆماری‌و دیموكراته‌كاندا.
* ئایا به‌ڕای تۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا -كورد چه‌نده كاریگه‌ریی هه‌یه به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا - توركه‌وه؟
چارڵس ماكدۆناڵد: به‌راستی ئه‌مه پرسیارێكی زۆر ئاڵۆزه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاره‌كانی سیاسه‌ت دارێژه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڕای من ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت هه‌وڵبدات له‌گه‌ڵ توركیشو كوردیش په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز دروستبكات، ئه‌ركی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی وریایانه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات كه له نێوان كورد‌و توركدا هه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا نابێت به هیچ شیوه‌یه‌ك رێگه‌بدات سنووربه‌زاندن رووبدات‌و تووندوتیژی به‌كاربهێنرێت، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای جه‌نگی عێراقه‌وه ئه‌مه‌ریكا به توركیای راگه‌یاند كه به هیچ جۆرێك قبوڵی داگیركردنی باكوری عێراق له لایه‌ن توركیاوه ناكات. ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی سنووره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا ده‌بێت په‌رۆشییه‌كانی توركیاش به هه‌ند وه‌ربگرێت، نابێت سنووربه‌زاندن قبوڵبكرێت جا له‌لایه‌ن توركیاوه بێت یان گروپه چه‌كداره‌كان، باشترین چاره‌سه‌ری عه‌مه‌لیش بۆ ئه‌م كاته‌ی ئێستا بریتییه له هه‌وڵدان بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌دا.
* كێشه‌ی كه‌ركوك دوای دواخستنی ریفراندۆم چۆن ده‌بینیت؟
چارڵس ماكدۆناڵد: به‌ڕای من ریفراندۆمی كه‌ركوك وه‌ك كێشه‌یه‌كی ئاڵۆز هه‌ر ده‌مێنێته‌وه كه ئه‌گه‌ریی توندوتیژی لێبكرێت، راستبوو كه ریفراندۆم چوارچێوه‌یه‌كی ده‌ستوری هه‌بوو، به‌ڵام له رووه پراكتیكییهكهیهوه روون نه‌كرابوویه‌وه، ریفراندۆم دواخرا به‌ڵام ده‌بێت رۆحی ده‌ستور هه‌ر به به‌هێزی بهێڵرێته‌وه. ئاشكرایه كه ده‌ستور راگره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر حوكمن له هه‌مان كاتدا چه‌ندین شیكردنه‌وه ههڵدهگرێتو ده‌بێته ده‌سكه‌لای ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر حوكمن، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكانی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك به‌رژه‌وندیی زۆرێك له‌لایه‌ن خۆی ده‌بینێته‌وه هه‌ر له دراوسێكانی عێراقه‌وه بۆ گشت پێكهاته نهتهوهییو ئایینییه‌كانی ناو خودی عێراق، گه‌ر حكومه‌تی عێراق له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌دا لاوازه ده‌بێت كاری زیاتر‌و قورس‌تر بگرێته‌به‌ر بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌ركوك، تا هاوكارییه‌كان زیاتربن مه‌سه‌له ده‌ستورییه‌كان له عێراقدا زیاتر به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن ده‌ڕۆن.
* لهقسهكانتدا وتت كه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوان سوپای ئهمهریكاو كورده‌كاندا هه‌یه، ئایا پێت وایه ئه‌مه ده‌بێته هۆی دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان؟
چارڵس ماكدۆناڵد: من به‌رده‌وامبوونی په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی نێوان سوپای ئهمهریكاو كورده‌كان به باش‌و پێویست ده‌زانم، هه‌روه‌ها بوونی سه‌ربازی به كارێكی گرنگ ته‌ماشا ده‌كه‌م، چونكه بوونی سه‌ربازی له‌هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی به‌خشینی پاراستنێكی زیاتره بۆ كورده‌كان له هه‌مان كاتدا وێستگه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان تا زیاتر له بارودۆخی ناوچه‌كه ئاگاداربن، من لێره‌دا حه‌ز ناكه‌م بنكه‌ی سه‌ربازی به‌كاربهێنم، چونكه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه ته‌فسیری هه‌ڵه ههڵدهگرێتو زیاتر په‌یوه‌ندی به ئیمپریالیزم‌و په‌یوه‌ندی نایهكسانهوه هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانین سروشتی بوونی ئه‌مه‌ریكا به بوونی سه‌ربازی وه‌سف بكه‌ین نه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازی، چونكه بوونی سه‌ربازی ره‌نگدانه‌وه‌ی پهیوهندیو به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌نه‌یه نه‌ك په‌یوه‌ندی نایه‌كسان.