سازدانی: وشیار عه‌بدوڵا
له‌دیمانه‌یه‌کی که‌ناڵی KNN دا رێبین هه‌ردی نوسه‌ر و رۆشنبیر باس له ئازادیی راده‌ربڕین و ئه‌و بارودۆخه ده‌کات که ئێستا له هه‌رێمی کوردستان بونی هه‌یه و هه‌روه‌ها باس له‌و له‌مپه‌رانه ده‌کات که له‌به‌رده‌م ئازادی رادهربڕیندایه ، له‌به‌ر گرنگی ناوه‌رۆکی دیمانه‌که سبه‌ی جارێکی تر بڵاوی ده‌کاته‌وه.
KNN: له مێژوی فیكری مرۆڤایه‌تیا باس له‌شه‌ڕێكی توڵانی و درێژ ئه‌كرێت له پێناوی ئازادی‌دا، ئێمه تازه له هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له روناكبیران و به‌شێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م قۆناغه به‌به‌راورد به كۆمه‌ڵێك قۆناغی پێشتر هه‌ر له دۆخی راپهڕینایه و جۆرێک له تهراجوعی پێوه دیاره رای به‌ڕێزت چییه؟.
رێبین هه‌ردی: بێگومان وایه، چونكه ئێمه ئه‌گه‌ر حسابی قۆناغی سه‌ره‌تاكانی راپه‌ڕین بكه‌ین، ئه‌توانین چه‌ند قۆناغێك باس بكه‌ین له ئازادی راده‌ربڕین له كوردستانا، قۆناغی یه‌كه‌میان دوای راپه‌ڕین بو كه راسته‌وخۆ هێزه سیاسیه‌كان له پاش شۆڕشێكی دور و درێژی خوێناوی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو كوردستان و رژێمی به‌عس نه‌ما، له‌و سه‌رده‌مه سه‌ره‌تایه تاكه راگه‌یاندنێك كه هه‌بو سیاسی بو ، هه‌ركه‌سه كه‌ناڵ و رۆژنامه و كه‌ناڵه محهلییهكانی هه‌بو، جۆرێك له ئازادی راده‌ربڕین هه‌بو له‌ڕێی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه، زۆربه‌ی رۆشنبیران و نوسه‌رانیش له‌ڕێی ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه وتاریان ئه‌نوسی یان ده‌رئه‌كه‌وتن له رادیۆكاندا یان له ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا قسه‌یان ئه‌كرد، هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌ره‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌ڕۆیشتن جۆرێك له ململانێی سیاسی له به‌ینیاندا هه‌بو، له‌به‌رئه‌وه ململانێیه‌كی گه‌وره‌یان هه‌بو له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرترین خه‌ڵك به‌لای خۆیاندا رابكێشن، هه‌مویان هه‌وڵیان ئه‌دا رویه‌كی جوان و رویه‌كی كراوه و رویه‌كی دیموكراسیانه له‌خۆیاندا پیشانی كۆمه‌ڵگای كوردی بده‌ن، ئه‌مه وای لێكردبون جۆرێک له كرانه‌وه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵك و خۆیاندا هه‌بێت و به‌رامبه‌ر ئه‌و نوسه‌ران و رۆشنبیرانه هه‌بێت كه له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبن، ئه‌گه‌ر له یادت بێت ئه‌وكات رۆژنامه‌ی حیزبیه‌كان پڕبو له نوسینی ئه‌و نوسه‌رانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی حیزبه سیاسیه‌كان بون و بۆچونی ره‌خنه‌گرانه‌یان هه‌بو به‌رامبه‌ر ئه‌دای سیاسی به‌رامبه‌ر ئه‌دائی ئیداره‌ی كوردستان هه‌یه.
قۆناغی دوه‌م كه ده‌ست پێ ئه‌كات دوای شه‌ڕی ناوخۆیه، له‌دوای شه‌ڕی ناوخۆوه جۆرێك له دابڕانی راگه‌یاندن له به‌ینی سلێمانی و هه‌ولێر و بابڵێن ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتیدا رویدا، یانی بون به دو زۆنی ئیداره‌ی جیاواز كه ته‌نانه‌ت راگه‌یاندنی یه‌كتری تیایدا قه‌ده‌غه ئه‌كرا، من له یادمه ئه‌و كاتانه رێگا نه‌ئه‌درا كورستانی نۆی بچێته هه‌ولێر یا راگه‌یاندنی ئه‌وان بێته ناوچه‌ی ژێر ئیداره‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، له‌و دۆخه‌شدا له زۆنه ئیداریهكهیا ئه‌حزابه‌كان جۆرێک له كرانه‌وه‌یان هه‌بو به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه له زۆنه‌كه‌ی خۆیاندا ئه‌ژیان، چونكه هه‌مو زویركردنێكیان ئه‌ترسان لایه‌نه‌كه‌ی تر به‌هێز بكات.
قۆناغی سێیه‌م ده‌ست پێئه‌كات كه قۆناغی رێكه‌وتن و ئاشتبونه‌وه‌ی نیشتمانیه، بێگومان شه‌ڕی ناوخۆ زۆر درێژه‌ی خایاند و زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌هه‌مو گروپه جیاوازیهكانهوه خواخوایان بو ئه‌و شه‌ڕه كۆتایی بێت، فشاریان دروست ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ڕه كۆتایی بێت، ئه‌م شه‌ڕه به‌داخه‌وه كۆتایی نه‌هات تا نزیكبونه‌وه‌ی كه‌وتنی سه‌دام حوسێن، پرۆژه‌ی كه‌وتنی سه‌دام حوسێن و هاتنی ئه‌مریكا هێزه‌كانی دوباره یه‌كخسته‌وه، شێوه‌یه‌ك له مه‌سئولیه‌تیان لا دروستبو له قۆناغی دوای ئه‌و روخانه ئه‌گه‌ر به یه‌كگرتوی كورد نه‌چێته ناویه‌وه، ره‌نگه زه‌ره‌ری گه‌وره له ئاستی گشتیدا بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و ئاشتبونه‌وه‌یه نه‌هامه‌تی زیاتر دروست كرد، به‌ڵام ئاشتبونه‌وه‌یه‌ك بو كه رێكه‌وتنی ستراتیجی به‌ینی ئه‌م دو حیزبه دروستیكرد، ئه‌م رێكه‌وتنه ستراتیجیه له‌كاتی دروستبونیه‌وه به بڕوای من گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بو له‌سه‌ر ئازادی، چونكه رێكه‌وتنێك بو هه‌ردولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتبون تۆ قسه مه‌كه له‌سه‌ر خراپه‌كانی من و منیش قسه ناكه‌م له‌سه‌ر خراپه‌كانی تۆ، به هه‌وه‌سی خۆم چی بكه‌م ئه‌یكه‌م ئه‌گه‌ر من خراپه‌یه‌كم له ئیدارهكهیا هه‌یه تۆ قسه‌ی له‌سه‌ر مه‌كه، رێكه‌وتنه‌كه جۆرێک له بێده‌نگی دروستكرد.
KNN: باشه ئێستا گه‌یشتون به‌چی؟
رێبین هه‌ردی: ئه‌م دۆخه رویدا، راگه‌یاندنی حیزبی قسه‌ی نه‌ده‌كرد و هه‌مویان له كه‌موكوڕیه‌كان بێده‌نگ بون، پێویستبو ده‌نگێكت هه‌بێت ئه‌م بۆشاییه پڕبكاته‌وه، ده‌نگێكی ناڕازیی هه‌بو، خه‌ڵكی ئێمه ناڕازیبو، بیروبۆچونی جیاوازی هه‌بو، پێویستی به كه‌ناڵێك هه‌بو ته‌عبیر له‌و بۆچونانه‌ی بكات، ته‌عبیر له ناڕازیه‌كانی بكات، كه‌ناڵه ئازاده‌كان دروستبون، راگه‌یاندنی ئازاد دروستبو، یه‌كه‌مجار به هاوڵاتی ده‌ستیپێكرد و دواجار ئاوێنه‌ی لێكهوتهوه و دواجار رۆژنامه‌ی تر هاته مه‌یدان، ئه‌گه‌ر تۆ دیقه‌ت بده‌یت دروستبونی هاوڵاتی و ئاوێنه و لڤین، له‌م مینبه‌ره ئازادانه كه دروستبون، كه‌مترین رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆ له كه‌ناڵه حیزبیه‌كانه‌وه قسه‌ی كردوه یا شتی بۆ رۆژنامه‌ی حیزبی ناردوه، ئیلا مه‌گه‌ر داوایان لێكردبێ خۆیان داوایان لێكردبێ ده‌ركه‌وتبێ، به‌ڵام زۆربه‌ی ئێمه‌ومانان و خه‌ڵكیتریش وتاره‌كانی بۆ رۆژنامه ئازاده‌کان ئه‌ڕوات، به‌داخه‌وه هه‌ردو هێزه‌كه له‌وه ئه‌چو له‌سه‌ری رێككه‌وتبن كه ئه‌م كه‌ناڵه راگه‌یاندنانه زمانی ره‌خنه‌ییه، هه‌ردوكیان وا تهماشایانكرد كه زه‌ره‌رو زیان به ئیداره‌یان ئه‌گه‌یه‌نێت، زه‌ره‌رو زیان له جهماوهریبونیان ئه‌دات، له‌به‌رئه‌وه هه‌ردوكیان به‌چاوێكی زۆر دوژمنانه‌وه ته‌ماشای ئه‌م راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆیانه‌یان كرد و پرۆسه‌ی تهخوینكردنیان له هه‌ردو لاوه ده‌ستی پێكرد، جارێك ئه‌یانوت ده‌ستی بێگانه‌ی له پشته، جارێك ئه‌یانوت ئاژاوه‌گێڕن، جارێك ئه‌یانوت نازانم هێزی سیاسی‌یان له پشته، له‌دوای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵانه که زۆر پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروستبون و زۆر پێش هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان مسته‌فا له یه‌كێتی نیشتمانی دروستبون، نوسانویانه و لكاندویانه به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، ئێستا هه‌ر كه‌ناڵێك له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی بێت و زمانێكی ره‌خنه‌یی بێت ئه‌یبه‌ستنه‌وه به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه و ئه‌ڵێن هی ئه‌وانن و هی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن.
KNN: ئه‌مه‌وێت بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر قۆناغێك كه باستكرد، قۆناغی دوه‌م وائه‌زانم له سه‌ره‌تای 2000 یان پێم وایه له 1998_1999 له ئاڵای ئازادی، نازانم تۆ یان یه‌كێك له هاوڕێكانت له ره‌هه‌ند وتارێكتان نوسیوه به‌ناوی (ئازادی له نێوان ماف و مهكرهمهدا) یه‌عنی ئه‌گه‌ر ناونیشانه‌كه وه‌كو خۆی بیڵێمه‌وه، ئێستا پرسیاره سه‌ره‌تایه‌كه بریتیه له‌وه، تۆ پێتوایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر له باری ئۆرگانیدا موئه‌سه‌ساتی ئیعلامی گه‌شتبێ به‌مه، میدیای ئازاد ئاوا گه‌وره بوبێ و ئاوا كاریگه‌ر بوبێت، ئایا له فیكری سیاسی ئه‌وانا ئازادی مافه یان مهكرهمهیه؟ چونكه تائه‌مه ساخ نه‌كه‌ینه‌وه قسه‌كردن له سه‌ر بیروڕاش قسه‌كردنێكی ره‌نگه نامه‌عقوڵ بێت؟.
رێبین هه‌ردی: نه‌ك ئازادیك لای ئه‌م دوهێزه ژیانیشمان مهكرهمهیه، ئێمه ئێستا كه ئه‌ژین و نه‌كوژراوین و رێگه‌یان داوین هه‌ناسه بده‌ین و رێگه‌یان داوین كارمان هه‌بێت، به مهكرهمهی خۆیانی ئه‌زانن، هه‌تا ئه‌وان ئه‌و موچه‌یه‌ی كه به جوهدی خۆمان وهریئهگرین، به ئیش وهریئهگرین ئیش ئه‌كه‌ین، به مهكرهمهی خۆیان ئه‌زانن، هه‌قی ئه‌وه‌ی كه ئه‌ژین و نامانكوژن و میهره‌بانن به‌رامبه‌رمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا كه ره‌خنه‌یان لێ ئه‌گرین به مهكرهمهی خۆیانی ئه‌زانن، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته عه‌قڵیه‌تێكه وڵات به هی خۆی ئه‌زانێ، وڵات به سامانه مرۆییه‌كه‌یه‌وه به سامانه سروشتیهكهیهوه هه‌ر هه‌موی به موڵكی تایبه‌تی خۆی ئه‌زانێت و هه‌ر ده‌ستبردنێك بۆ ئه‌وه، ئه‌گه‌ر بهشت بدا به‌هی خۆی ئه‌زانێت كه ئه‌وه‌نه دڵفراوان بوه رێگا ئه‌دا تۆ له‌و سامانه سروشتیه شتێك به‌ری و رێگات پێ ئه‌دات له‌ناو شه‌قامه‌كاندا پیاسه بكه‌یت و بژیت، له‌به‌رئه‌وه بێگومان ئه‌مه عه‌قڵیه‌تێكه عه‌قڵیه‌تی ئه‌و هێزه داخراوانهیه كه وڵات به موڵكی تایبه‌تی خۆیان ئه‌زانن.
KNN: با قسه‌ش بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و دروشمه‌ی كه جارێك ئازادی ئه‌كا به دروشم، له‌هه‌ر سیاسییه‌كی كوردستان بپرسیت به تایبه‌ت دو هێزه سه‌ره‌كیه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن له كوردستاندا ئازادی رۆژنامه‌نوسی هه‌یه و ئازادی راگه‌یاندن هه‌یه، به‌تایبه‌ت له گوتاریانا به روی ده‌ره‌وه‌یاندا ئه‌مه وه‌كو جۆرێک له سومعه جۆرێک له به‌ها پێناسه ده‌كه‌ن، هه‌ندێكجار له گوتاری ناوخۆیاندا به‌ره‌و روی میدیای ئازاد ئه‌ڵێن: ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌وان جۆرێکه له له‌كه‌داركردنی سومعه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پرسیاره‌كه به كورتی بۆ به‌ڕێزت ئه‌وه‌یه ئازادی بیروڕا یاخود ئازادی رۆژنامه‌نوسی سومعه‌ی هه‌رێم به قوه‌ت ئه‌كات یاخۆد له‌قی ئه‌كات؟.
رێبین هه‌ردی: بێگومان به قوه‌تی ئه‌كات، چونكه ئه‌مانه هه‌ر له قسه‌ی خۆیانه‌وه، هه‌ر جارێك چاودێریكی بیانی یا هه‌ر سیاسییه‌كی بیانی دێت بۆ كوردستان یه‌كه‌م شت كه پێی ئه‌ڵێن وه‌كو سه‌روه‌ری خۆیان باسی ئه‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه له كوردستاندا ئازادی راگه‌یاندن هه‌یه، چه‌ندان رۆژنامه و كه‌ناڵی جیاواز له كه‌ناڵه حیزبیه‌كان هه‌یه كه دیدێكی ره‌خنه‌ییان هه‌یه و ره‌خنه‌ی توند ده‌گرێت، له‌به‌رچاوی ئه‌واندا له‌به‌رچاوی بێگانه‌كاندا له‌به‌رچاوی ده‌وڵه‌تانی تردا وه‌كو ده‌سكه‌وتێكی زۆر گه‌وره باسی ئه‌كه‌ن، فیعله‌ن خۆشی ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه، یه‌عنی ئازادی هیچ پێشكه‌وتنێك له كوردستاندا له هیچ سیسته‌مێكی سیاسی‌دا به‌بێ بونی ئازادی بیروڕا و ئازادی راگه‌یاندن دروست نابێت، واته یه‌كێك له شته باشه‌كان كه له راپه‌ڕینه‌وه ئێمه ئه‌توانین وه‌كو خاڵێكی روناك ته‌ماشای بكه‌ین ئه‌وه‌یه، هه‌میشه په‌راوێزێكی ئازادی له كوردساندا هه‌بوه بۆ قسه‌كردن، هه‌میشه ئێمه توانیومانه قسه بكه‌ین، توانیومانه بیروبۆچونی خۆمان ده‌ربڕین بێئه‌وه‌ی توشی گێرمه‌و كێشه‌یه‌كی گه‌وره ببین، ئێستا ئه‌مه‌وێت رونی بكه‌مه‌وه تا پێش روخانی سه‌دام، ئه‌م هه‌مو ره‌خنه زۆره له‌هێزه سیاسیه‌كان ئه‌گیرا، ئێمه یه‌ك شكاتمان نیه له نوسه‌ران، كوشتنمان نیه له نوسه‌ران، به‌ڵام زۆر سه‌یره له دوای ئه‌وه‌وه دو روداوی كوشتنمان هه‌یه، یه‌ك دنیا به‌لێشاو سكاڵای یاسایی هه‌یه دژی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان، له‌كاتێكدا خۆی ئه‌بوایه به پێچه‌وانه بوایه، چونكه ئه‌بوایه به حساب مادام له سه‌ره‌تاوه ده‌ستمانكردوه به‌م ئازادی راگه‌یاندنه ئه‌بوایه زیاتر فراوان بێت، نه‌ك به‌رته‌سك بكرێته‌وه، واته له دۆخێكدایه هه‌ر بۆ پرسیاری یه‌كه‌میش ئێمه له تهراجوعاین بێگومان، چونكه ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ره‌تای راپه‌ڕین تا كاتی شه‌ڕی ناوخۆش ته‌ماشا بكه‌ین، خاڵیه له ئیرهابی نوسه‌ران به‌م شكڵه‌ی كه ئێستا هه‌یه، خاڵیه له شكاتی یاسایی له نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسان، خاڵیه له محاوله‌ی تیرۆركردن و گرتن و ئازاردانیان، كه‌چی له‌دوای روخانی رژێمه‌وه و دروستبونی ئیتفاقیه‌ی ستراتیجی، به لێشاو شكاتمان هه‌یه له رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوس و به‌لێشاو ههڕشهمان هه‌یه، به‌لێشاو گرتنمان هه‌یه و محاوله‌ی تیرۆر و تیرۆریشمان هه‌یه.
KNN: دێمه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی یاسا و لێشاوی ئه‌و ده‌عوایانه، به‌ڵام پێشتر باسم له‌وه‌كرد كه له دۆخی به‌ڕوی ده‌ره‌وه‌دا قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڕوی ناوه‌وه قسه‌یه‌كی تر ئه‌كه‌ن، پرسیاره‌كه به ساده‌یی، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی بۆچی خۆی توشی ئه‌م دۆخه كردوه بانێك و دو هه‌وایه، یان ترس له‌م ئازادیه بۆ؟
رێبین هه‌ردی: ترس له ئازادی ئاشكرایه، چونكه هه‌میشه ئازادی بیروڕا بێزه‌ره‌ر ناڕوا، ئازادی بیروڕا بێگومان له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵدایه، به‌ر ئه‌و هێزانه ئه‌كه‌وێت كه نابه‌رپرسیارن، به‌ر ئه‌و مه‌سئولانه ئهوكهوێت كه به‌رپرسانه ره‌فتار ناكه‌ن، ئازادی بیروڕا بۆچی باشه، بۆ ئه‌وه‌یه كه كه‌موكوڕیه‌كان ده‌رئه‌خات بیروبۆچونی جیاواز له‌وه‌ی كه راگه‌یاندنی هێزه سیاسیه‌كان ئه‌یڵێن ئه‌خاته به‌رده‌می خه‌ڵك، به خه‌ڵك ئه‌ڵی تاكه بیر وبۆچونێك ئه‌م بیروبۆچونه نییه، ئه‌م بیروبۆچونهش هه‌یه، تاكه ئیشێكی باش ئه‌مه نییه كه ئه‌مه ئه‌وترێت ئیشی باشتری له‌مه‌ش هه‌یه، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه كه مه‌سڵه‌حه‌تی گه‌وره‌یان هه‌یه له‌م دۆخه‌دا، به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه بون به مه‌سئولی گه‌وره، به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه ئیمكانیاتێكی ماددی هائیلیان له‌به‌ر ده‌ستایه، هه‌مو بهرپرسیارێك له دنیا حه‌ز ئه‌كات چاوی هیچ ره‌خنه‌گرێكی له‌سه‌ر نه‌بێت، حه‌ز ئه‌كا هه‌رچیه‌ك ئه‌كا له سه‌ره‌وه‌ی چاودێری و له ده‌ره‌وه‌ی لێپرسینه‌وه بێت، به‌هه‌رحاڵ دۆخی هه‌میشه ئازادی بیروڕا ئه‌م جۆره چاودێرییه‌ی به‌سه‌ر به‌رپرسیارییه‌وه دروست ئه‌كات، واته هه‌ستی به‌رپرسیاری لای مه‌سئول دروست ئه‌كا و هیچ مه‌سئولێك له كوردستاندا حه‌زناكات به‌رپرسیار بێت.
KNN: دێمه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئازادی راده‌ربڕین و یاسا ئه‌وه‌ی كه به‌شێك له چاودێران یاخود روناكبیران پێی ئه‌ڵێن ئازادی راده‌بڕین له‌به‌رده‌م مه‌حكه‌مه‌دا یاخود له‌به‌رده‌م سه‌نگی مه‌حكه‌مه‌دا، ته‌بعه‌ن تۆ له وتارێكدا ناوت لێناوه ئیرهابی فیكر، به‌ڵام له رێگای یاساوه، بۆچی په‌نابردن بۆ یاسا دۆخێكی ئیجابی نیه؟.
رێبین هه‌ردی: له كوێ دۆخێكی ئیجابیه، له هیچ حكومهتێیك دیكتاتۆریی فاشی ته‌نانه‌ت نازیهكانیش ته‌نانه‌ت به‌عسیه‌كانیش ته‌نانه‌ت ئه‌م هێزه داخراوانه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه‌مان هیچی له‌غه‌یری ئه‌وه‌ی له رێگای یاساییه‌وه پێشێلی ئازادی ناكات، هه‌مویان له رێی یاساوه ئه‌یكه‌ن، هه‌تا نازیهكانیش مه‌حكه‌مه‌یان هه‌بو، هه‌تا به‌عس مه‌حكه‌مه‌ی هه‌بو و داداگای هه‌بو، یه‌عنی تۆ بڵێیت مادام په‌نات بردوه بۆ یاسا و له رێی یاساوه سه‌ركوت ئه‌كه‌یت، ئه‌مه حاڵه‌تێكی مه‌ده‌نیه، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه ته‌ماشای ده‌وڵه‌تی ئێران بكه زۆربه‌ی رۆشنبیره‌كانی به‌ناوی یاساوه له زیندانان، هیچی له ده‌ره‌وه‌ی یاساوه نه‌بوه.
KNN: په‌نابردن بۆ یاسا باشه یان كوشتن؟ له دۆخی پێشوتردا تیرۆرمان هه‌بوه، ئێستا لانی كه‌م رامان ئهكێشنه به‌رده‌م دادگا، بۆچی خراپه؟.
رێبین هه‌ردی: ئه‌مه كردنی دۆخی نهێنیه، ئه‌گه‌ر تیرۆر بكه‌ن ئه‌م هێزانه، تا ئێستا ئێمه به ته‌واوی به به‌ڵگه‌ی مه‌لموس ناتوانین بسه‌لمێنین كه چی كه‌سێك مه‌سئوله به تیرۆر، به‌ڵام با بڵێین ئه‌گه‌ر تیرۆریان كردبێ تیرۆره‌كه به‌دزیه‌وه كراوه، به‌نهێنیه‌وه كراوه، به ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام كه په‌نا بۆ یاسا ئه‌به‌ی من مه‌ترسیم ئه‌وه‌یه، كردنی ئه‌و دۆخی تیرۆره بكرێت به دۆخێكی شه‌رعی، ئه‌مجاره تیرۆرت بۆ ئه‌كات زۆر به ئاشكرا، ئه‌مه‌ی كه روئه‌دا بریتی نییه له پێشكه‌وتن له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر، به عه‌كسه‌وه بریتییه له تهعمیمكردنی دۆخێكی نهێنی بۆ دۆخێكی ئاشكرا، بریتیه له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئیرهابه‌ی كه به نهێنی ئه‌كرا كه به دزیه‌وه ئه‌كرا كه ناتوانین به‌رپرسیاره‌كانی بدۆزینه‌وه، كه به‌ر پرسیاره‌كه‌شی ئه‌زانین و زۆر به ئاشكراش ئه‌كرێت و شه‌رعیه‌تی قانونیش وه‌رئه‌گرێ، به‌ڵام هه‌ر هه‌موی پڕه له پێشێلكردن، له‌به‌رئه‌وه بێگومان ئه‌م دۆخه دۆخێكی زۆر ترسناكه. ئه‌گه‌ر بیرت بێت له سێ چوار سه‌ده لهمهوپێش له سه‌ده‌ی 18 مۆنتیسكیۆ باسی ئه‌مه‌ی كردوه، ترسناكترین سته‌مكاری ئه‌و سته‌مه‌یه كه له رێی یاساوه ئه‌كرێ، یاسا هه‌مو جارێك جێگه‌ی عه‌داله‌ت نیه، یاسا زۆرجار ئه‌توانێت سته‌مكاربێت.
KNN: گه‌وره‌ترین گوناح به‌ناوی ئازادیه‌وه ئه‌كرێت دواتر به‌ناوی یاساوه ئه‌كرێت؟
رێبین هه‌ردی: ئه‌مه قسه‌ی مۆنتیسیكیۆیه كه له قه‌ڕنی 18 وتویه‌تی ترسناكترین سته‌م ئه‌و سته‌مه‌یه كه به‌ناوی یاساوه ئه‌كرێت.
KNN: یاسای رۆژنامه‌نوسی كه كاری پێناكرێت دیسانه‌وه له وتاره‌كه‌دا باست له‌وه كردوه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌به‌رده‌م جۆرێک له هۆشیاری خه‌ڵكدایه كه شته‌كان ئه‌زانێت، پرسیار ئه‌وه‌یه كه رۆژانه باس ئه‌كرێ سه‌رۆكی هه‌رێم یاخود ئه‌م ده‌سه‌ڵاته رێز له‌م یاسایانه ناگرێت كه خۆی دایناوه، له دۆخیكیشدا تێیپه‌ڕاندوه كه ته‌نها ئۆپۆزسیۆنیش نه‌بوه، بۆ نمونه بیبه‌ستنه‌وه به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه؟ خۆت ده‌زانیت، به‌س یاسای 2007 بۆچی؟.
رێبین هه‌ردی: له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وته‌وه ئه‌م یاسایه ئاسانتره له‌وه‌ی خه‌ڵك بێده‌نگ بكات، ئه‌وان یاسایه‌كیان ئه‌وێت بۆ بێده‌نگ كردن، یاسایه‌كیان ئه‌وێت كه‌س نه‌وێرێت و خه‌ڵك لێ بترسێت، یاسایه‌ك بێت ئه‌وه‌نده بترسیت نه‌وێری قسه بكه‌ی، نه‌وێری ره‌خنه بگری، یاسایه‌كیان ئه‌وێت بۆ بێده‌نگكردن.
ئه‌وه‌ی كه به چه‌ك نه‌یانتوانی بیكه‌ن، ئێستا ئه‌یانه‌وێ به یاسا بیكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ش ئه‌م یاسای رۆژنامه‌گه‌ریه كه دایانناوه به هه‌مو ئه‌و كهموكوڕیانهوه كه هه‌یه‌تی كه‌من به یاسایه‌كی زۆر كه‌موكوڕی ئه‌زانم، یاسایه‌كه پڕه له سزا، پڕه له ته‌ڵه‌و وه‌ختی خۆی له‌سه‌رم نوسیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێگومان له‌م یاسایه‌ی كه هه‌مانه ئێستا ئه‌یانه‌وێ پیاده‌ی بكه‌ن زۆر باشتره.
ئه‌مان یاسایه‌كیان ئه‌وێت به قه‌د توڕهییهكیان له ره‌خنه‌یه‌ك توڕه‌بێت، به قه‌د بێتاقه‌تییان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسێك كه قسه‌یه‌كی كردوه به دڵی ئه‌وان نیه توند و سه‌خت و یاسایه‌كیان ئه‌وێت بۆ سه‌ركوتكردن، یاسایه‌كیان ئه‌وێت خه‌ڵك بێده‌نگ بكات، یاسایه‌كیان ئه‌وێت خۆیان بكوژ و ببڕی وڵات بن كه‌س پێیان نهڵی به‌ری چاوتان كلی پێوه‌یه، ئه‌وان یاسایه‌كیان ناوێت كه ئازدیهكان رێكبخات و سنوری ئازادیه‌كان سنوردار بكات، سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیش ده‌ستنیشان بكا، یاسایه‌كیان ئه‌وێ وه‌كو كوته‌كێك بهدهسیانهوه بێ، هه‌ر كه‌سێك كه ویستی قسه بكا ره‌وانه‌ی دادگا و مه‌حكه‌مه و زیندانی بكه‌ن.
KNN: راده‌ربڕین سه‌رتاییترین مافی مرۆڤه، به‌ڵام رایه‌کی تر هه‌یه ئه‌ڵێ پێویسته رۆژنامه‌نوسان زۆر خۆشحاڵبن كه‌په‌نا ئه‌برێت بۆ به‌ر یاسا؟.
رێبین هه‌ردی: ئاخر په‌نا بۆچی یاسایه‌ك ئه‌به‌یت؟، واته ئه‌وه یاسای رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه ده‌ردی خۆت ئه‌ڵێی ئه‌وه دوساڵه ده‌رچوه و په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ریكردوه، دو كوتله بهقوهتهكه كه یه‌كێتی و پارتین رازی بون له‌سه‌ری و به کۆ ده‌نگیان بۆ داوه، ئێ باشه تۆ ده‌بێ ئیش به‌م یاسایه بكه‌ی، بۆ ئیش به‌م یاسایه ناكه‌ی؟ ئه‌مان یاسایان ناوێ ئه‌مان ئیشیان ناوێ به یاسا، یاسایه‌كیان ئه‌وێ جێی چه‌كه‌كه‌یان بۆ بگرێته‌وه، ئه‌و ئیشه‌ی كه به چه‌ك بۆیان ناكرێ و مهحاوهلهیان كردوه هه‌وڵیان داوه به هه‌ڕه‌شه بێ، به چاوسوركردنه‌وه بێ، به لێدانی له‌په‌نا و پاسار بێ خه‌ڵك بترسێنن، بینییان ئه‌مه‌یان بۆ ناكرێ، ئیستا محاوه‌له ئه‌كه‌ن یاسا بكه‌ن به‌و كوته‌كه، یاسا بكه‌ن به‌وه‌ی كه خه‌ڵك بتۆقێنێ به ناوی مهحكهمهوه به‌ناوی شه‌رعیه‌ته‌وه بترسێنن و بیكه‌ن به شتێك كه تۆ بێده‌نگ بی، بێگومان ئه‌م یاریه یاریه‌كی دۆڕاوه له‌م سه‌رده‌مه‌دا بێگومان ئه‌مه بۆیان ناچێته‌سه‌ر.
KNN: ئه‌م بێده‌نگیه كێ زه‌ره‌ری لێ ئه‌كات؟.
رێبین هه‌ردی: ناتوانن خه‌ڵك بێده‌نگ بكه‌ن، به عه‌كسه‌وه ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م هه‌رایه‌یان نایه‌وه، ئه‌زانێ ناتوانێ ستهمكاربێ ئالیه‌تی ستهمكاریت پێ نیه، هه‌تا سته‌مكاریش پێویستی به كۆمه‌ڵیك شت هه‌یه كه ئه‌م هێزانه‌ی ئێمه نیانه؟.
KNN: چۆن؟
رێبین هه‌ردی: با سادهترێن شتت پێ‌بڵێم، بۆ ئه‌وه‌ی دیكتاتۆرێكی گه‌وره بیت پێویستت به له‌شكرێكی زۆر به‌هێز، ئیستخباراتێكی زۆر به‌قوه‌ت و كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر یه‌كڕه‌نگ هه‌یه، هیچ یه‌ك له‌مانه له‌به‌رده‌ست ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی ئێمه‌دا نین، یه‌عنی ئه‌مانه خه‌ون به دیكتاتۆریه‌ته‌وه ئه‌بینن بێ ئه‌وه‌ی ئالیه‌تی دیكتاتۆربونیان هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی زۆری پارتی، خۆی بكوژێ و ببڕێت تا دێگه‌ڵه تێپه‌ڕناكات، چه‌كه هه‌ره بهقوتهكهی زۆر بڕوات ره‌نگه مودهرهعهیهك زیاتر نه‌بێ، هێزی چه‌كداره‌كه‌ی هێزێكه هیچ نیه له‌چاو توانای كۆنترۆڵكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی سێ چوار ملیۆنی هه‌بێت، ئه‌مه جگه له‌و پارچه پارچهبونهی گه‌ل له هێزه سیاسیه‌كاندا هه‌یه.
KNN: ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئاستی ماددی لێی بڕوانین؟
رێبین هه‌ردی: به‌ڵێ، بۆ دیكتاتۆربون پێویستت به كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سه هه‌یه، ناكرێت تۆ خه‌ون به سته‌مكاریه‌وه ببینی، خه‌ون به‌وه ببینی هه‌مو كۆمه‌ڵگا كۆنترۆڵ بكه‌ی و ئالیه‌تی كۆنترۆڵت پێنییه، له‌به‌رئه‌وه ئه‌م خه‌ونه ئه‌چێته قه‌بره‌وه بێگومان، كێشه‌كه له‌وه‌دایه ره‌نگه ئه‌و هێزانه‌ش له‌گه‌ڵ خۆ‌یا بباته قه‌بره‌وه كه ئه‌و خه‌وه‌یان بینیوه و له دۆخیكیشا له دۆخی كوردستانی عێراقدا كه وڵات نیه ده‌وڵه‌تی نیه به‌شێكه له ده‌وڵه‌تێكی تر كه عێراقه، عێراق سیته‌مێكی یاسایی هه‌یه كه ناتوانی لێ ده‌ربچێت.
KNN: تۆ باست له بێده‌نگكردن كرد، وتم بێده‌نگ كردن كێ زه‌ره‌ری لێ ئه‌كات؟ تۆ وه‌كو نوسه‌رێك من وه‌كو رۆژنامه‌نوسێك بێده‌نگ ئه‌كرێن تۆ ئینتیمای چیت ئه‌مێنێ بۆ ئه‌م وڵاته له سه‌ر زه‌ربه‌دان له ئینتما؟.
رێبین هه‌ردی: له‌م رۆژانه‌دا دۆستێك پێی وتم: له سه‌رده‌می شۆڕش و له سه‌رده‌می به‌عسدا ئه‌مه قسه‌ی من بوه وتومه ئاماده‌م بكوژرێم، به‌س رۆژێك له رۆژان ئاڵای كوردستان به‌سه‌ر ماڵێكه‌وه ببینم، به‌ڵام ئێستا هه‌مو ئاڵای كوردستان بێننه خواره‌وه به خه‌یاڵما نایه، خه‌ڵك گه‌یشتوه‌ته ئه‌م دۆخه، فیعله‌ن كه تۆ ئاڵایه‌ك نه‌توانێ ته‌عبیر له مافت بكات ته‌عبیر له ئازادیت بكات.
KNN: یه‌عنی ئێستا ئینتما له ژێر قهیرانایه؟
رێبین هه‌ردی: بێگومان، چونكه ماف له‌ژێر قهیرانایه، ئینتما به‌چی دروست ده‌بێت، تۆ وڵاتت بۆ ئه‌وه خۆش ده‌وێت، چونكه هه‌ست ده‌كه‌ی زۆرترین مافت له‌م وڵاته هه‌یه، من بۆ كوردستان‌م خۆش ئه‌وێ، چونكه هه‌ستده‌كه‌م به‌رژه‌وه‌ندی ئازادیمی تێدایه، لێره زۆرترین ده‌ستكه‌وتم هه‌یه، ئازادم تیایدا ئه‌توانم مافه‌كانم به ده‌ست بهێنم كه تۆ هه‌مو مافێكم لێ بسێنێته‌وه ئینتما بۆ وڵات مانای نامێنێت، ئه‌و دۆخه‌ی كه وابزانی هه‌میشه وڵات خۆشه‌ویسته راست نیه، هه‌مو ئه‌زمونه دیكتاتۆریه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن، هه‌مو ئه‌زمونه دیكتاتۆریه‌كان هاوڵاتیه‌كانی خۆی راوناوه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا ده‌ژین. ئێستا ته‌ماشا بكه زۆرێك له رۆشنبیرانی ئه‌م وڵاتانه‌ی ده‌وروبه‌رمان كه داخراون هه‌مویان له مه‌نفا ده‌ژین، زۆربه‌شیان له مه‌نفا ده‌مرن ئه‌وه‌ی كه وتت حه‌زده‌كه‌م بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و پرسیاره كه باش جوابم نه‌دایه‌وه، كه "بێده‌نگ بون كێ زه‌ره‌ری لێ ئه‌كات"، بێگومان سیسته‌می سیاسی كوردستان زه‌ره‌ری لێ ئه‌كات، تۆ ته‌ماشاكه كاك وشیار له چی شوێنێكا حه‌زی شۆڕش و یاخیبون كه‌مه له‌و شوێنانه كه ئازادی زۆرتری تێدایه، ته‌ماشاكه له‌و وڵاته لیبراڵانه كه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌ربڕین بێ سنوره و هه‌مو كه‌سێك ئازاده.
KNN: له لیبراڵیزمدا ئازادی ره‌هایه؟
رێبین هه‌ردی: به‌ڵێ ره‌هایه كه‌مترین حه‌زی شۆڕش هه‌یه، كه‌مترین حه‌زی یاخیبون هه‌یه، كه‌مترین پشێوی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، چونكه ئازادی راده‌ربڕین هه‌میشه ئومێد دروست ده‌كات به گۆڕانكاری ئومێد دروست ده‌كات به چاكسازی جۆرێك له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تهسهورهوه كه ئه‌ڵێن ئازادی راده‌بڕین ئاژاوه دروست ئه‌كا، رێك به عه‌كسه‌وه ئازادی بیروڕا ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ئه‌كا.
KNN: یان ئازادی به‌خراپ به‌كار ئه‌هێنرێ؟.
رێبین هه‌ردی: ئازادی خراپ به‌كارهێنانی نیه ئه‌زانی چییه، ئه‌م كێشه‌یه هه‌م دوباره قه‌ڕنێك لهمهوپێش تۆكفێل قسه‌ی له‌سه‌ری كردوه ئه‌ڵێت: تۆ یان له‌به‌ینی ئه‌وه‌یت كه ئازدی ته‌واو هه‌بێت یا سنورداری بكه‌یت، ئه‌گه‌ر سنورداری بكه‌ی بته‌وێ و نه‌ته‌وێ كۆیله‌ت كردوه، كۆیله‌ت كرد ئه‌بێت باجی هه‌مو ئه‌و كۆیلهكردنهی ئازادی راده‌ربڕین بده‌یت، ئه‌گه‌ر مهجبوریشی ئازادی ره‌های به‌یتی هه‌ندێك له‌گه‌ڵ ئازادی ره‌ها، بێگومان هه‌میشه هه‌ندێ مهساوئی هه‌یه، به‌ڵام میله‌تێك ئه‌مه قسه‌ی تۆكفێله ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك نه‌خۆش نه‌بێ ئاماده‌یه ئه‌و زیانه كه‌مانه‌ی كه له ئازادی بیروڕاوه دێت قبوڵی بكات، چونكه قازانجه‌كانی زۆر گه‌وره‌تره، قازانجه‌كانی بۆ گه‌وره‌تره، چونكه وه‌كو وتم: جۆرێک له سه‌قامگیری دروست ئه‌كات، جۆرێك له ئومێد دروست ئه‌كات، له‌لای هاوڵاتیان كه هه‌ست بكه‌م رهئهكانم به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ ئه‌توانم ده‌ری ببڕم، ئومێدم به‌وه‌ش ئه‌بێ ئه‌م ده‌نگانه رۆژێك له رۆژان كاریگه‌ری هه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه بێگومان په‌نا بۆ شێوازه مه‌ده‌نیه‌كانی گۆڕانكاری ده‌به‌م و په‌نا بۆ شێوازه تێكده‌ره‌كانی شۆڕش و پشێوی ئاژاوه نابه‌م، له‌و شوێنانه‌دا كه ئازادی راده‌ربڕین زۆر گه‌وره‌یه ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری سه‌لمێنراوه تۆ دیقه‌ت به حه‌زی شۆڕش له‌و كۆمه‌ڵگایانه حه‌زێكی تا راده‌یه‌ك زۆر زۆر كزه.
KNN: باشه تۆباسی تۆكفێلت كرد، تۆكفێل له باسكردن له ئازادی‌دا وابه‌سته‌ی ئه‌كات به یه‌كسانی، یه‌كێك له روناكبیره‌كان له‌م به‌رنامه‌یه باسی له‌وه كرد ته‌بعه‌ن په‌یوه‌ست به به‌ینی یه‌كسانی دابه‌شكراو بۆ هه‌موی، له سه‌ر ئاستی ماتریاڵ له‌سه‌ر ئاستی مه‌عنه‌ویش لانیكه‌م بۆ ئازادی، باسی له‌وه‌كرد ئه‌وه رۆژنامه‌نوسان نین ئازادن، ئه‌وه نوسه‌ران نین ئازادن، ئه‌وه سیاسیه‌كانی كوردن ئازادن، له‌وه‌ی كه ئازادن به ئاره‌زوی خۆیان گه‌نده‌ڵ بن، ئازادن له‌وه‌ی به ئاره‌زوی خۆیان هه‌ڵه‌ی سیاسی بكه‌ن، ئازادن به‌وه‌ی رۆژ به رۆژ سومعه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له ئاستی جیهان بێننه خواره‌وه، له دابه‌شكردنی ئازدیدا به‌مانا یهكسانهكهی نازانم ئه‌گه‌ر نه‌بێت به نوكته‌یه‌كی فیكری ئه‌مه كامیان ئازدترن رۆژنامه‌نوسان یان سیاسیه‌كان؟.
رێبین هه‌ردی: بێگومان ئه‌وان ئازادترن، یه‌عنی ئێمه ئه‌بوایه چاوه‌ڕێی دۆخی پێچه‌وانه‌مان ئه‌كرد، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ئه‌كرد ئه‌و وتارانه‌ی كه له رۆژنامه‌كاندا بڵاو ئه‌بێته‌وه ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌ی براده‌ران له رۆژنامه‌نوسه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن، ئه‌و ره‌خنانه‌ی رۆشنبیران و نوسه‌ران ئه‌یگرن له ده‌سه‌ڵات ورده ورده ئه‌مانه توشی به‌رپرسیاری بێ، ئێمه چاوه‌ڕێمان ئه‌كرد ئه‌وان به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و به‌رده‌م دادگا بچن، نه‌ك به‌ره‌و دادگاش به‌ره‌و لێپرسینه‌وه بچن، به‌ره‌و گۆڕان بچن، به‌ره‌و ئه‌وه بچن، هیچ نه‌بێ ئیتر سڵ بكه‌نه‌وه له‌وه‌ی كه كه‌موكوڕیان هه‌بێ، كه‌چی دۆخه‌كه پێچه‌وانه بوه‌ته‌وه.
KNN: له‌وێوه ململانیه دروست بوه؟
رێبین هه‌ردی: ململانێ له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه هه‌یه، من پێم وایه خه‌بات بۆ ئازادی هه‌میشه ئه‌بێت له سه‌ری سور بین و وانه‌زانین سیسته‌مێك دێت ئه‌توانێ ئازادیمان پێ ببه‌خشێ، ئازادی فایه‌ق بێ كه‌س له سیه‌كاندا وتویه‌تی كه ئه‌سه‌نرێ، نادرێت، ئه‌م قسه‌یه راسته ململانێی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه تاریكانه كه دژی ئازادین كۆتایی نایه‌ت.
KNN: به‌ڵام ئه‌م ململانێیه جۆرێك به قسه‌ی جۆن ستیوارتیش بێت، سه‌خترین ململانێ ئه‌دگارێكی دیموكراسیه وایه یان نا؟.
رێبین هه‌ردی: بێگومان.
KNN: ئه‌توانم بڵێم ئێستا له به‌رده‌م دۆخێكی دیموكراسییان له ململانێ له نێوان بۆ نمونه میدیای ئازاد و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا رۆژنامه‌نوسان و روناكبریان و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایهكیترهوه.؟
رێبین هه‌ردی: نه‌خێر ئه‌مه‌یان به پێچه‌وانه‌وه‌یه ئه‌م لێشاوه‌ی كه ئێستا رو ئه‌یات مهحاولهی كوشتنی دیموكراسییه، مهحاوهلهی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵی سه‌ره‌تا، محاوه‌له‌ی خنكاندنی ئازادییه، چونكه كه تۆ ئازادی راده‌ربڕینت سنورداركرد، كه تۆ ئازادی رۆژنامهگهریت سنورداركرد، كه تۆ هه‌مو رۆژنامه‌كانی كوردستانت دا به دادگا، یه‌كێك له هه‌ره رهكیزه ئه‌ساسیه‌كانی دیموكراسیت كوشتوه كه ئازادی راده‌ربڕینه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه حكومڕانی گه‌لت كوشتوه، چونكه حكومڕانی گه‌ل چیه؟، حكومڕانی گه‌ل ئه‌گه‌ر ئازدای رۆژنامه‌گه‌ری نه‌بێ حكومڕانی گه‌ل یه‌عنی چی؟ حكومڕانی گه‌ل خۆ ته‌نها ئه‌وه نیه كه له هه‌ڵبژاردندا بچین ده‌نگ بده‌ین، ئه‌وه‌شه له رێی رۆژنامه‌كانه‌وه خه‌ڵك ئه‌توانن مراقه‌به‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ن و بیر‌و بۆچونیان له سه‌ر ئهدائهكهی ده‌رببڕن كه تۆ ئه‌م رهكیزه ئهساسیهت لێئهبڕی له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی كه ئێستا روئه‌دا، شه‌ڕه له به‌ینی مانه‌وه‌ی دیموكراسی یان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سته‌م كاری.
KNN: باشه له باسكردنی ئه‌و شهكوایانهیا هه‌ڵبه‌ته ئێستا وای لێ هاتوه،جۆرێ له ته‌نزی سیاسی زۆر بوه له سه‌ر ئه‌م جۆره شهكوایانه، یان جارێكیان له‌سه‌ر ره‌قه‌مه‌كه‌ی جارێكیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بۆچونی تر، پێشتر له سه‌ر دامه‌زراوه‌كان ئه‌كرا با بڵێن سكاڵا تۆمار ئه‌كرا، دواتر له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوسه‌كانی ناو ئه‌م ده‌زگایه، ئێستا وای لێ هاتوه كه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌عوا قه‌ید ده‌كرێ كه له‌م گۆڤار و رۆژنامانه ئه‌نوسن، هه‌ڵبه‌ته یه‌كێك به‌ڕێز و یه‌كێك له‌وانه كه ده‌عوای له‌سه‌ر قهیدكراوه، هاوڕێیه‌كی رۆژنامه‌نوسم ته‌علیقێكی وابو وتی: ره‌نگه قۆناغی دوای ئه‌وه پارتی دیموكراتی كوردستان بیر له‌وه بكاته‌وه كه ده‌عوا له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمار بكا كه ئه‌مجۆره وتارانه ئه‌خوێننه‌وه؟.
رێبین هه‌ردی: بێگومان خۆی قسه‌كه‌ی جۆرێك له نوكته‌یه، به‌ڵام راستت بوێت خۆی مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، به‌س ئه‌م نوسه‌رانه نییه، كه ئێستا من ئه‌درێم به‌دادگا خۆ منیان مه‌به‌ست نیه به‌ته‌نیا، به‌ڕاستی خه‌ڵكی تر ئه‌ترسێنن تیرۆریش هه‌مان ئه‌ركی هه‌یه، خۆ تیرۆر بۆ ئه‌وه نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌لامه بكوژن، ته‌نها شه‌خسی زهلامهكهیان بۆ موهیم نیه ئه‌و كه‌سه‌ی كه تیرۆر ئه‌كرێ بۆیان موهیم نیه، ئه‌و كه‌سانه‌یان بۆ موهیمه كه خه‌به‌ره‌كه ئه‌بیستن، ئه‌و كه‌سانه‌یان پێ ئه‌ترسێنن كه زیندون و ماون كه رۆژنامه‌نوسێك ئه‌یه‌ن به‌دادگا ئه‌و خه‌ڵكه ساده و بهسیتهی سه‌رجاده ئه‌ترسێنن له‌وه‌ی كه قسه نه‌كات، بۆئه‌وه‌ی بۆ مه‌سیره نه‌چێ، یه‌عنی ئه‌وانه‌ی ئه‌یده‌ن به دادگا چه‌ند كه‌سن 20 كه‌سن 30 كه‌سن 40 كه‌سن ئه‌توانن چه‌ند كه‌س بده‌ن به دادگا با بڵێین 100 كه‌س، مه‌به‌ستیان له‌م 100 كه‌سه نیه، مه‌به‌ستیان هه‌مو كۆمه‌ڵگای كوردیه ئه‌یانه‌وێت ئه‌م سیناریۆیه كۆمه‌ڵگای كوردی پێ بترسێنن، ئه‌گه‌رنا خودی رۆژنامه‌نوسان نیه، من باوه‌ڕناكه‌م هیچ رۆژنامه‌نوسێك له‌مانه‌ی كه ئه‌مان داویانه به‌دادگا زه‌ڕه‌یه‌ك ترس بیگرێت، چونكه ئێمه‌ومانان ئه‌م جۆره یاریانه ئه‌زانین و بهعكسیشهوه هه‌ركه‌سێكیشیان ئه‌بینم شانازی به‌وه‌وه ئه‌كه‌ن كه ئه‌چینه به‌ردادگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه بیروڕایهكمان ده‌ربڕیوه، بۆ ئێمه جێگای شانازیه و فه‌خری پێوه ئه‌كه‌ین، واته خه‌ڵكێك له سه‌رده‌می به‌عسدا نهترسابێ له‌مان ناترسێ، به‌ڕاستی جێی شانازیشه ئینسان له‌ناو ئه‌م هه‌مو گه‌نده‌ڵییه‌ی كوردستاندا له‌ناو ئه‌م هه‌مو خراپییه‌ی كوردستاندا له‌سه‌ر ئازادی بیروڕا بچێته به‌رده‌م دادگا.
KNN: به‌ڵام تۆ به‌رامبه‌ر ئه‌وه موتهفائیلی؟
رێبین هه‌ردی: نه‌خێر موتهفائیل نیم، ئه‌ساسه‌ن قسه‌ی ئه‌و براده‌ره راسته، ئه‌ساسه‌ن مه‌به‌ست خوێنهرهكانه مه‌به‌ست ترساندنی خوێنه‌ره.
KNN: له یه‌كێك له وتارهكانتا باس له‌وه ئه‌كه‌ی كه خه‌ڵكی له هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه هوشیارترن كه پێویستیان به هه‌ر رۆشنبیرێك بێت هوشیاریان بكاته‌وه خه‌ڵك له ئێستادا هوشیاری چی هه‌یه؟.
رێبین هه‌ردی: ئێستاش ره‌ئم وایه، بێگومان، به‌ڵام ئهترسێنرێن، قسه‌ی من ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی ئێمه راستی ئه‌بینێ، چونكه راستی چیه، من پێویست ناكات باسی ناعه‌داله‌تی بكه‌م، ناعه‌داله‌تی هاوڵاتی ئێمه به چاوی خۆی ئهیبنێت، خۆی له ژیانی رۆژانه ئهیبنێت، له دائیرهكهیا ئهیبنێت، كه ئه‌چێته سه‌ر جاده ئه‌یبینێت، له مامه‌ڵه‌کردنی دائیره‌كان له‌گه‌ڵ خۆ‌یا ئه‌یبینێت، له‌وه‌ی كه حه‌قی دامه‌زراندنی هه‌یه‌و دانامه‌زرێ ئهیبنێت، له‌وه‌ی كه حه‌قی خوێندنی باڵای هه‌یه و نایدرێتێ ئهیبنێت، له‌هه‌مان شوێن كه ئیش ئه‌كات له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی تر، به‌ڵام هه‌مان موچه وه‌رناگرێت، له‌و فه‌رقه گه‌وره‌یه له به‌ینی موچه‌ی به‌رز و موچه‌ی كه‌ما ئه‌یبینێت، ئه‌مه هاوڵاتی تیایدا ئه‌ژی پێویست ناكات من بۆی شه‌رح كه‌م خۆی ئه‌یزانێت.
KNN: به‌ڵام كاریگه‌ری بوه ئه‌مه؟
رێبین هه‌ردی: ترس هه‌یه.
KNN: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری هه‌بوه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چونكه له شوێنێكی ترا باس له‌وه ئه‌كه‌ی ئه‌م هوشیاریه یان ئه‌م قسه‌كردنه له‌ناو راده‌ربڕیندا رێگره له هه‌رێمی كوردستاندا له دروستبونی حكومه‌تێكی سته‌مكار بۆ نمونه؟.
رێبین هه‌ردی: بێگومان، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ئیجابیه‌ی دروستكردبو، به‌هۆی ئه‌م رۆژنامه ئازادانه‌وه بو، خه‌ڵكی ئێمه چاوی كراوه‌ته‌وه، ئازایه‌تی قسه‌كردنی تیا دروست بوه، ئازایه‌تی خۆپیشاندانی تیا دروستبوه، تۆ ئه‌گه‌ر له یادت بێ له قۆناغێكدابوه له قۆناغه‌كانی پێش‌و شاهیدی چه‌ندین خۆپیشاندانی گه‌وره‌بوین له گروپی جیاواز جیاواز، له خوێندكارانه‌وه له مامۆستایانه‌وه له فیئه جیاوازه‌كانه‌وه، خه‌ڵكی ئێمه ترسی شكاوه ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌یانه‌وێت، ئه‌یانه‌وێت ئه‌و ترسه بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌م ترسه كێ شكانوشێتی بێگومان رۆژنامه‌نوسان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كان ئه‌م ترسه‌یان شكاندوه، له‌به‌رئه‌وه یه‌كه‌م سه‌نگه‌ری په‌لاماردانی ئه‌وان قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستان نیه بیركردنه‌وه‌یان به‌م شێوه‌یه قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كان توشی دادگا بكات ئه‌وانی تری پێ بپرسێنی، ئه‌گه‌رنا راستت بوێ به بڕوای من مه‌به‌ستی ئه‌وان ئه‌و 15 كه‌سه نیه كه شت ئه‌نوسن، 15 كه‌سه‌که 100 كه‌سه‌که 200 كه‌سه‌که، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵكه بترسێنن كه چاوی له رۆژنامه‌نوسان كردوه و قسه له‌سه‌ر مافی خۆی ده‌كات.
KNN: بۆچونێك هه‌یه ئه‌م ململانیه له ئه‌ساسدا بریتیه له ململانێ له‌نێوان دو بۆچون یاخود دو جیاوازی یاخود بریتیه ...، له رابردودا له دۆخی نادیموكراسی كوردستانا ئه‌گه‌ر ناوی لێ بنێن نا دیموكراسی، حیزب و حكومه‌ت زۆر گه‌وره‌بون زۆر قه‌به بون و ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر هه‌مو جومگه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئێستا جۆرێك له هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یاخود لانی كه‌م ئه‌م تاكه ئازادانه لانی كه‌م ئه‌وه‌ی له وتارهكدا باست لێوه‌كردوه، ئه‌وانه‌ی كه چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت و حیزب نین بۆ ئه‌وه‌ی بیان ژێنن ئایانهوێ حیزب و حكومه‌ت به‌تایبه‌ت حكومه‌ت بخه‌نه‌وه شوێنی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت حكومه‌تێكی بچوك بێت، كۆمه‌ڵگا له به‌رامبه‌ریا گه‌وره بێت سراعهكه وا ئه‌بینی تۆ؟.
رێبین هه‌ردی: سیراعهكه له به‌ینی ئه‌وه‌دایه حیزب بچوك بكه‌یته‌وه تۆزێك حكومه‌ت گه‌وره بكه‌یت، من پێموایه به عه‌كسه‌وه‌یه ئێمه حكومه‌تێكی بچوكمان هه‌یه له به‌رده‌م حیزبێكی زهبهلاحا.
KNN: به‌ڵام له دۆخه سروشتێكا خۆ نابێ حكومه‌ت زۆر گه‌وره بێت؟
رێبین هه‌ردی: بێگومان، به‌ڵام دۆخی تایبه‌تی كوردستان جۆرێک له بۆچونی دروستكردوه كه ئێمه به دوای ئه‌وه‌دا بگه‌ڕێین حكومه‌ت به قوه‌ت بێت، حیزبه‌كان بچوك بن. حكومه‌ت به قوه‌ت بێت له به‌رده‌م حیزبهكانا، یه‌عنی ئێمه پێویستمان به دۆخێكه حكومه‌ت حیزبه‌كان بپارێزی نه‌ك چه‌كداری حیزب حكومه‌ت بهپارێزێ، پێویستمان به دۆخێكه حكومه‌ت پاره به حیزبه‌كان بدات نه‌ك حیزب پاره به حكومه‌ت بدات، تا ئه‌م دۆخه دروست نه‌بێ كه تیایدا حكومه‌ت حكومه‌تێكی بانحیزبی بێ، له‌سه‌روی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌كانه‌وه بێت، حیزبه‌كان وه‌كو هه‌ر وڵاتێكی ته‌ندروست هێزی سیاسی بن كه ململانێی سیاسی ئه‌كه‌ن له كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیا، هیچ ئه‌گه‌رێكیش بۆ كوردستان نیه، ئه‌وه‌ی كه له كوردستان حكومڕانه حكومه‌ت نیه حیزبه، حیزب حكومڕانی كوردستان ئه‌كا، هه‌تا ئه‌مه‌ی كه باسئهكرێ دو ئیداره‌یی كۆتایی پێهاتوه من و تۆش ئه‌زانین ئه‌مه درۆیه‌كه خۆیان پێ ههڵخهڵهتانوه، ئه‌گه‌رنا ئێستاش له‌دۆخی دو ئیداره‌ییدا ئه‌ژین، له‌دۆخی زۆنی حیزبیا ئه‌ژین، ئه‌مڕۆ نه‌ته‌نیا هێزی یه‌كێتی باڵا ده‌سته، ئه‌و حكومڕانی زۆربه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌كات، له‌و شوێنانه كه پارتی باڵاده‌سته ئیداره‌ی ئه‌و حكومڕانی ئه‌كات، ئێمه له دۆخێكاین به پێچه‌وانه‌وه پێویستمان به لاوازكردنی حیزب هه‌یه و پێویستمان به بهقوهتكردنی حكومه‌ت هه‌یه.
KNN: ئه‌گه‌ر دوا ته‌وه‌ر گفتوگۆ بكه‌م له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتا بریتیه له‌و تهراجوعهی كه باس ئه‌كرێ، له قسه‌كانی خۆشتا باست له‌وه‌كرد كه ئه‌م تهراجوعه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستانا كه دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه‌ی لێبێت كه ئیرهابێكی فیكری له رێگای یاساوه بكات، تادێت یه‌عنی وای لێ هاتوه شه‌و ئه‌خه‌ویت رۆژ هه‌ڵئه‌ستیت سه‌یر ئه‌كه‌یت كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوسی تر ده‌عوای له‌سه‌ر قهیدكراوه، نمونه‌ی ئه‌مڕۆ من هاتم ئهنتهرنێتهكهم كرده‌وه زانیم كه ده‌عوا له سه‌ر تۆ و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی تر تۆماركراوه، یه‌عنی جۆرێك له كۆمیدیای وه‌رگرتوه كێ به‌رپرسیاره وه به‌ره‌و كوێ ئه‌ڕوا؟.
رێبین هه‌ردی: پێم وایه ئه‌و هێزه‌ی كه خۆی خستوه‌ته ئه‌م دۆخه‌وه باجه‌كه‌ی ئه‌یا، باش له نه‌غمه‌ی مێژو تێناگا و باش له‌م قۆناغه تێناگات كه قۆناغی گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ سته‌مكاری، پێم وایه باجی هه‌مو ئه‌م ئیشانه ئه‌یات، ئه‌وه‌ی كه پاشه‌كشه‌ی كردوه حه‌زی ئازادینیه، خه‌ریكه جه‌بهه‌ی دیموكراسی و ئازادیخوازی جه‌بهه‌ی تاریك بینه‌كان و جه‌بهه‌ی سته‌مكاره‌كان خه‌ریكه ورده‌ورده جیا ئه‌بێته‌وه، خه‌ریكه تێئه‌گه‌ین چی هێزوێك ئه‌یه‌وێ كوردستان به چ ئاقارێك به‌رێ، پێشتر ئه‌مه لامان رون نه‌بو، پێشتر هه‌مو هێزه‌كان به یه‌ك نه‌غمه قسه‌یان ئه‌كرد، به یه‌ك شێوه‌ش ره‌فتاریان ئه‌كرد و هه‌مویان واخۆیان پیشان ئه‌دات كه هێزی كراوه‌ن، رویان خۆشبو له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌گره‌كان و رویان خۆش بو له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان ته‌نانه‌ت له‌وانه‌ش كه ره‌خنه‌یان لێ ئه‌گرتن، ئێستا خه‌ریكه سیمای راسته‌قینه‌ی هێزه‌كانمان بۆ ده‌رئه‌كه‌وێت كێیه دژی ئازادیه و كێیه دژی ئازدی نیه. ئه‌م ململانێیه بێگومان به قازانجی به‌ره‌ی ئازادیخواز كۆتایی دێت، چونكه وه‌كو پێم وتی: ئه‌مانه حه‌زێكی ستهمكارانهیان هه‌یه، به‌س ئالییه‌تی سته‌مكارییان پێ نیه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه هه‌م به‌هێزه له ئازادیا هه‌م ئه‌وانیش زۆر لاوزترن بتوانن ستهمكاربن.
KNN: ململانێ له نێوان لیبراڵه‌كان و خه‌ڵكی چه‌قبه‌ستوه؟
رێبین هه‌ردی: هێزگه‌لێك ئه‌یانه‌وێ سته‌مكاری بگه‌ڕێننه‌وه.
KNN: دواقسه‌ت له‌م به‌رنامه‌یه؟
رێبین هه‌ردی: دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م دۆخه دۆخێكی زۆر مێژوییه، ئه‌م ململانێیه كه دروستبوه، من پێموایه به قازانجی به‌ره‌ی ئازادیخواز كۆتایی دێت، ئه‌و هێزه داخراوانه‌ی كه خه‌و به‌وه‌وه ئه‌بینن بتوانن جارێك له‌ڕێی نهێنییه‌وه، جارێك به‌ناوی یاساوه سته‌مكاری بگه‌ڕێننه‌وه، ئه‌و خه‌ونه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ئه‌به‌نه قه‌بره‌وه.